2 869
Подписчики
-224 часа
-67 дней
-2330 дней
Архив постов
2 869
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی کۆریا دەکات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی
ئەمرۆ دووشەممە 5/11، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە سینگچۆل لیم، کۆنسوڵی گشتیی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی حکومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی کۆریای باشووری کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور کردووە. سەرۆکی حکومەت هەروەها پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانی و هاریکاریی حکومەت و گەلی کۆریا دەربڕی.
کونسوڵی گشتیی کۆریا، ستایشی کاروانی پێشکەوتن و ئاوەدانی و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرد و ئاماژەی بەوە دا کە کوردستان هەمیشە لە دڵمدا دەبێت.
2 869
لە کوێستانەکانی سنووری قەزای چۆمان بەر مین کەوت
بەپيی زانیاریەکانی بەشی قوربانیانی مین لەبەرێوەبەرایەتی گشتی مین / هەولێر
بەربەیانی ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی ١١/٥/٢٠٢٦، کاتژمێر ٦ی بەیانی، هاوڵاتیەک بە ناوی (س،ع، خ) تەمەن ١٨ ساڵ
خەڵکی شەرەفانە/ ئاکرێ،
لە سنووری قەزای چۆمان، کوێستانی بەردەسپیان سەر بە گوندی گوندەژۆر بەرمین کەوتوە بەسەختی برینداربووە. بۆوەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
2 869
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی: ڕۆژی یەکشەممە کەشتییەکی زەبەلاحی نەوتهەڵگر کە بڕێکی زۆر لە نەوتی عێراقی هەڵگرتبوو لە ڕێڕەوی دیاریکراوی ئێرانەوە بەناو گەرووی هورمزدا تێپەڕی.
2 869
وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی ھەناردەکردنی نەوت لە گەرووی ھورمز هاتە دەنگ
🔶ئەگەر گەرووی هورمز بکرێتەوە لە ماوەی یەک هەفتە توانای هەناردەکردن دەگەڕێتەوە ئاستی پێشوو.
🔶دوو تانکەری نەوت ئامادەکراوە چاوەڕێی هاتنی دوو تانکەری دیکە دەکەین
🔶کاتی بەڕێکەوتنی تانکەرە نەوتەکان بەندە بە سەقامگیری دۆخی کەنداو
2 869
هێمن سەید موراد بۆ بازمیدیا: تەنها لە قۆناغی یەکەمدا یەک ملیۆن نەمام دەچێنین
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ باز میدیا ڕایگەیاند؛ پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر بە چڕی بەردەوامە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٧٠٠ هەزار نەمام چێندراون.
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ مژدەی ئەوەشی دا کە کارەکان بەردەوامن و بەم نزیکانە تەنها لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەدا، ژمارەی نەمامە داچێندراوەکان دەگەیەننە یەک ملیۆن نەمام، ئەمەش وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاراستنی ژینگەی پایتەخت و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی.
2 869
دۆناڵد تڕەمپ،سەرۆکی ئەمریکا:
🔶زۆر بە زوویی دەستمان بەسەر یۆرانیۆمی ئێراندا دەگات و لەژێر چاودێری ئێمەدایە.
🔶ئەگەر هەر کەسێک لەو شوێنە نزیک ببێتەوە کە یۆرانیۆمی ئێرانی تێدا نێژراوە، هێرشی دەکەینە سەر.
🔶 لە 70%ـی ئامانجەکانمان لە ئێران پێکاوە و چەند ئامانجێکی تریشمان هەیە کە ڕەنگە بۆردومانیان بکەین.
🔶 ئێران تێکشکا و چیتر نە سوپای ماوە، نە سەرکردە و نە بەرگرییەکی ئەوتۆ.
2 869
یەکێتی پاسەوانێکی ئەژی ئەمینی ڕفاند
بەگوێرەی زانیارییەکان 26 رۆژە هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی گەنجێکیان بەناوی لاوان عەبدوڵڵا کە تەمەنی 18 ساڵە دەستگیرکردووە ، ئەم گەنجە تاقانەی چوارخوشکە و ئۆقرەیان نەماوە بەهۆی دەستگیرکردنی براکەیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی یەکێتیەوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن هۆکاری دەستگیرکردنەکەی تەنیا ئەوەیە کە ناوبراو پاسەوانی ئەژی ئەمینە.
2 869
پەیامنێری بازمیدیا؛درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر لە لایەن سیستەمی بەرگری هاوپەیمانان تێکشکێنرا
2 869
وەزارەتی تەندروستیی عێراق:دەنگۆکان دوورن لە ڕاستی تا ئێستا هیچ حاڵەتیكی تووشبوون بە ڤایرۆسی هانتا لە عێراق تۆمار نەکراوە
2 869
بەهۆی کەمیی سووتەمەنییەوە مەترسیی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەڵمانیا هەیە
🔶 بەهۆی کەمیی سووتەمەنی فڕۆکە، ئەگەری هەیە لە هاوینی داهاتوودا ژمارەیەکی زۆر لە گەشتە ئاسمانییەکانی ئەڵمانیا هەڵبوەشێنەوە یان کەم بکرێنەوە.
🔶 ئەم قەیرانە مەترسی بۆ سەر گەشتی 20 ملیۆن گەشتیار دروست دەکات.
🔶 کۆمپانیا فڕۆکەوانییە "کەم تێچووەکان" زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت.
2 869
لە سلێمانی ژنە ڕۆژنامەنووسێک بێسەروشوێن کراوە
بەگوێرەی زانیارییەکان ماوەی چەند ڕۆژێکە سەیران هاوژین، ژنە ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری پێشووی میدیاکانی "هاوپەیمانی نیشتیمانی" لە شاری سلێمانی بێسەروشوێنە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە کەسوکارەکەی سەردانی دەزگا ئەمنییەکان و ئاسایشی یەکێتییان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمیان لەبارەی شوێن و چارەنووسی ئەو وەرنەگرتووە.
هەروەها هێشتا هیچ لایەنێکی فەرمی زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ئەم ژنە ڕۆژنامەنووسە بڵاونەکردووەتەوە.
2 869
ترەمپ: ئێران هێشتا خواستی ڕێککەوتنی هەیە
لە نوێترین لێدوانەکانیدا سەبارەت بە دۆخی سیاسی جیهان و ئێران، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند؛کە کۆماری ئیسلامی ئێران هێشتا ئارەزوویەکی بەهێزی هەیە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ. سەبارەت بە ململانێکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیاش، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئاگاداری هیچ ڕاپۆرتێک نییە سەبارەت بە پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن ڕووسیاوە و گومانی لە ڕاستی ئەو هەواڵانە هەیە،هاوکات جەختیشی کردەوە کە درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵاتی ڕووسیا و ئۆکرانیا کارێکی باش و ئەرێنی دەبێت بۆ کۆتایی هێنان بە ئاڵۆزییەکان.
