ڕۆح ⋮🌻
Открыть в Telegram
1 611
Подписчики
-124 часа
-57 дней
-1330 день
Архив постов
1 611
هەر ئەو کەسە کە خەیری دوعای خێری دیوە لێم
دائیم دوعامە شەڕڕی لە من لا بدا خودا ..
مەحووی
1 611
زۆر سەیرکردن، تەنها چاو ماندوو ناکات..
بەڵکو پێش هەموو شتێک دڵ هیلاک دەکات.
مۆبایلەکەت دەکەیتەوە؛ ماڵ و خانوو، گەشت و گەڕان، جلوبەرگ و مۆدێل، ژمارە و جۆرەها شێوازی ژیانی نمایشکراو دەبینیت کە لەبەردەمت ڕیز کراون. لێرەوە، بێ ئەوەی مەبەستت بێت، دەکەویتە بەراوردکارییەوە. ئەوەی دوێنێ بەست بوو بۆت و پێی دڵخۆش بوویت، ئەمڕۆ بە کەمت دێتە پێش چاو؛ نەک لەبەر ئەوەی شتێکت کەم بێت، بەڵکو تەنها لەبەر ئەوەی هی خەڵکی ترت بە "زۆرتر" بینی.
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاستەوخۆ پێت ناڵێن "قەناعەتت نەبێت"، بەڵکو هەموو ڕۆژێک دەتخەنە بەردەم دیمەنگەلێک کە ئەو هەستەی ناڕەزایەتییە لە ناختدا دەجوڵێنن. بە دووبارەبوونەوەی ئەم دیمەنانە، دڵ لە جێی خۆی دەبزوێت؛ مرۆڤ دەست دەکات بە ڕاکردن بەدوای شتانێکدا کە هەرگیز لە خەیاڵ و حیساباتیدا نەبووە، و ئاوا سەرقاڵ دەبێت و ئەو ژیانە سادە و ئارامەی لە دەست دەچێت کە لە نێوان دەستەکانیدا بوو.
کێشەکە لە خودی "سەیرکردن"دا نییە، بەڵکو لە "بڕینی چاو" و درێژەدانە بەو تەماشاکردنە بێسەرووبەرە.
هەر بۆیە، ئاگادارکردنەوەیەکی خوایی زۆر ڕوون و پارێزەر هاتووە کە دەفەرموێت: ﴿وَلَا تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ﴾ (واتە: چاوەکانت مەبڕە شتەکانی ئەوان). چونکە چاو ئەگەر بێ سنوور بەڕەڵا کرا، دڵ دادەپڵۆسێنێت و ماندووی دەکات، بەڵام ئەگەر سنووری بۆ دانرا، ئارامی و سەکینە بۆ دڵ دەگەڕێتەوە و مرۆڤ بەو بەشە ڕازی دەبێت کە هەیەتی.
قەناعەت و ڕەزامەندی لەناکاو ون نابێت، بەڵکو کەم کەم و پلە بە پلە لاواز دەبێت... لەگەڵ هەر بڕینی چاوێک بۆ ژیانی ئەوانی تر، پارچەیەک لە ئارامیی دڵت کەم دەکات.
1 611
کێشەکە ئەوە نییە کە تەمەنمان
کورتە، بەڵکو ئەوەیە کە بەشێکی
زۆری ئەو تەمەنە بە فیڕۆ دەدەین!
1 611
“my crime was feeling everything too deeply,
my punishment was surviving it.”
Fyodor Dostoevsky
