cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

لـنتدبـر 🤍

« والدِّينُ ديْنُ إِتْباعْ ، لا ديِن ٲَهْواءْ وَٲراَءْ »

Больше
Рекламные посты
444
Подписчики
Нет данных24 часа
+27 дней
+130 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

Фото недоступноПоказать в Telegram
قوڕئان مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ سەفای ڕۆحی ، دەیگەڕێنێتەوە بۆ سوکنایی و دڵنیایی. ورد ـی قوڕئانی تەنها بۆ بەدەستهێنانی أجر و پاداشت نییە ، بەڵکو خەزێنەیەکی حەقیقی ڕۆح و دڵیشە. #افتح_مصحفك
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
هەموو جیهان و بەتایبەت ڕۆژئاوا هاتونەتە دەنگ و ڕەنگ لەئەنجامی قصف ـی ڕوسیا بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی کیڤ ـی پایتەختی ئۆکرانیا وە کردارەکە بە تاوانی جەنگ و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و لەسنورلادان ناودەبەن. لەبەرامبەردا ، وا ❪٢٧٦❫ ـی ڕۆژە تەواوە ، کە دەوڵەتی زایۆنی بەپشتگیری دەوڵەت و دەسەڵاتی ڕۆژئاواوە قصف ـی نەخۆشخانە و قوتابخانە و مزگەوت و پەناگەکان دەکات کە لەناویاندا چەندین منداڵ و ئافرەت و بەتەمەنی تێدایە! کام منداڵ و ئافرەت و بەتەمەنیش؟ ئاوارەبوو.. تَبَّا لەو جیهان و دەسەڵاتەی کە شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بە لەسنورلادان ناوببات و جینۆساید و لەناوبردنی غەززەش بەئاسایی تەماشا بکات. وێنەکەش کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی نەخۆشخانەی معمدانة ـیە لەسەرەتای بۆردومانی کەرتی غەززەدا کاتێك کە ❪٤٠٠❫ نەخۆش و ئاوارەبووی تێدا کوژرا.. يا الله فرجا عاجلا ومخرجا قريبا #تذكرة
Показать все...
😢 7 1💔 1
من من الصحابة كنيته أبو عبد الرحمن؟ ✹ئیمام عبد الله بن ئیمام أحمد رحمهما الله دەڵێت: ” گوێبیستی باوکم بووم ، دەیوت: ’لەو هاوەڵانەی کە كنية ـکەیان "أبو عبد الرحمن" ـە: ➊-أبو عبد الرحمن عبد الله بن مسعود ➋-أبو عبد الرحمن معاذ بن جبل ➌-أبو عبد الرحمن عبد الله بن عمر ➍-أبو عبد الرحمن عبد الله بن عمرو ، وە ووتراوە کە كنية ـکەی بریتیە لە: أَبُو مُحَمَّد ➎-أبو عبد الرحمن فيروز بن الديلمي ➏-أبو عبد الرحمن سفينة ➐-أبو عبد الرحمن معاوية بن أبي سفيان.‘ “ 📚العلل #فائدة
Показать все...
4
لطيفة إسنادية ✹النووي دەڵێت: ” وە ووتەی "أخبرنا معمر عن الزهري عن حبيب مولى عروة بن الزبير عن عروة بن الزبير عن أبى مراوح① عن أبى ذر " ، شتێکی سەرنجڕاکێشی تێدایە لە سەنەدەکەیدا کە بریتیە لەوەی ❪٤❫ تابعين ریوایەتیان لەیەکترەوە کردووە ؛ الزهري وحبيب وعروة وأبو مراوح. هەرچی سەبارەر بە الزهري و عروة بن الزبير و أبو مراوح هەیە ، ئەوەی کە ناسراون. وە هەرچی سەبارە بە حبيب مولى عروة ـیە ؛ ریوایەتی کردووە لە أسماء بنت أبى بكر الصديق رضي الله عنهما. “ ✹محمد بن سعد دەڵێت: ” حبيب مولى عروة لەکۆتاییەکانی خەلافەتی بني أمية ـدا وەفاتی کردووە. “ والله أعلم 📚شرح النووي على مسلم | ❪٧٧/٢❫ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ①الاسم: أبو مراوح الغفاري ، ويقال: الليثي المدنى ، قيل: اسمه سعد. الشهرة: المؤذن. ذكره ابن حبان في طبقة التابعين من كتابه (الثقات). قال الذهبي في الكاشف: ثقة. وقال في "تاريخ الإسلام": كان ثقة نبيلا ، يقال: إنه ولد في زمن النبي صلى الله عليه وسلم. #حديث
Показать все...
👎 3 1
✹تابعي بەڕێز ، أبو عثمان النهدي رحمه الله ، دەڵێت: ” پێشینانمان ❪٣❫ دانە دەییان بە گەورە ڕادەگرت: ➊- ❪١٠❫ ڕۆژی سەرەتای مانگی الْمُحَرَّمِ. ➋- ❪١٠❫ ڕۆژی سەرەتای مانگی ذُو الْحِجَّةِ. ➌- ❪١٠❫ ڕۆژی سەرەتای مانگی رَمَضَانَ. “ 📚المروزي في قيام الليل وقوام السنة الأصبهاني في الترغيب والترهيب ‏عَشرٌ تَجَلَّت وَالزَّمَانُ تَعَطَّرَا وَالكَونُ جَلجَلَ بالأذَانِ وَكبَّرَا وَالنَّفسُ تَاقَت لِلصَّلَاحِ وَلِلتُّقَىٰ فِي العَشرِ إنَّ الخَيرِ هلَّ وَأمطَرَا #شعر #رمضانيات #عشر_أيام_ذي_الحجة
Показать все...
2🫡 1
لە كتب الستة ـدا هیچ راوي ـیەك نابینینەوە له شوێنکەوتووانی مذهب ـی حەنەفی ؛ یەکێك لە هۆکارەکان ئەوەیە کە گرینگییەکی وایان بە حديث نەداوە ، تەنانەت لە أبو حنيفة ـوە وارد بووە کە گاڵتەی بە حديث ـانێکی زۆر کردووە و دژیان بووە ، وە بە هەوا و ئارەزووی خۆی بڕیاریداوە بەسەریاندا. هەر بۆیە ریوایەت کراوە لە پێشەوا الشافعي ـیەوە کە فەرموویەتی: ” هەر کەسێك حديث ـی دەوێت ، ئەوا با پەیوەست بێت بە مالك بن أنس ـەوە ، وە هەرکەسێکیش مناقشة ـی دەوێت ، ئەوا با پەیوەست بێت بە أبو حنيفة ـوە ، وە هەرکەسێك تەفسیری دەوێت ، ئەوا با پەیوەست بێت بە مقاتل بن سليمان ـەوە. “ 📚تأريخ بغداد #حديث #منقول_بتصرف
Показать все...
👏 6 2👍 1
مشتێك لە نور ئەگەر هەموو مرۆڤەوە لە ئادەم عليه السلام ـەوە بۆ دوایین مرۆڤ بچنە ئاگرەوە و تۆ بچیتە بەهەشتەوە ، ئەوا بزانە کە تۆ براوەیت. وە گەر تەواوی مرۆڤەکان بە قسە و ئامۆژگاری تۆ بچنە بەهەشتەوە ، بەڵام تۆ بەهەشت بەدەست نەهێنیت ، ئەوا بزانە کە تۆ خەسارەتمەندترین مرۆڤیت. مڕۆڤی موسڵمان یەکەمجار خۆی ڕزگار دەکات ئەوجا کەسانی تر ، مرۆڤی موسڵمان بۆ الله ﷻ دەژی ئەوجا بۆ خەڵکی ؛ واتە لەپێناو الله ﷻ ـدا بۆ خەڵکی دەژی ، گەرنا ئەو باکی بە کەس نییە و لەگەڵ پەروەردگاری خۆیدا مامەڵە دەکات. ڕەوشتی جوانی ، قسە و گوفتاری باشی ، بەخشندەیی و لێبوردەیی ، کۆمەکی و دەستگرتنی هەمووی لەپێناو الله عز وجل ـدایە. دەبێت بزانین کە ڕەزامەندی هەموو خەڵکی کارێکی ئەستەمە ، بۆیە ڕەزامەندی الله ﷻ بەسەر هەموو شتەکانی تردا بخە. #تذكرة #مساحة_قلبية
Показать все...
💔 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
إنَّهُ صباح الجُمعة .. يَوْمٌ مُبارك ، يختلف عن غيره من الأيام ؛ ففيهِ ساعةُ إجابة لا يوافقها عبد مسلم إلا استُجيب له ، وفيه قراءة سورة الكهف التي هي نورٌ لك بين الجُمعتين ، وفيها الشرف العظيم والنورُ المُبين والأجر الوَفير وهي كثرة الصلاة على النبي ﷺ. فبكثرة صلاتك عليه ﷺ تُكفى همَّك ، ويُغفر ذنبك. فلا تُقصِّر يا مسكين، جاهد، وثابر .. وجد، ففي نهاية المطاف تنتظرنا جنة عرضها السماوات والأرض. #يوم_الجمعة
Показать все...
3
محمّد المهنا.mp34.08 MB
1
بر والوالدين وإن كانا مشركين ✹سعد بن ٲبي وقاص دەڵێت: ” لە کتێبی اللە ﷻ ـدا ❪٤❫ ئایەت لەسەر من دابەزین ؛ دایکم کافربوو سوێندی خوارد نە خواردن بخوات نە خواردنەوە تاوەکو وابهێنم لە دینی محمد ﷺ ، جا الله ﷻ ئەم ئایەتەی دەربارەم دابەزاند: { وَإِن جَـٰهَدَاكَ عَلَىٰۤ أَن تُشۡرِكَ بِی مَا لَیۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمࣱ فَلَا تُطِعۡهُمَاۖ وَصَاحِبۡهُمَا فِی ٱلدُّنۡیَا مَعۡرُوفࣰاۖ }①. دووەمیان: لە جەنگێکدا شمشێرێکی غنيمة ـم هەڵگرت کە زۆر جوان بوو ، ووتم: ’یا رسول اللە ئەم شمشێرەم بدەرێ‘ ، ئیتر ئایەتی: { یَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡأَنفَالِۖ }② دابەزی. سێیەمیان: نەخۆشکەوتم ، پێغەمبەر ﷺ هات بۆ لام ، منیش پێمووت: ’دەمەوێت ماڵەکەم دابەش بکەم ، وەسیەت بکەم هەتا نیوەی ببەخشم؟‘ فەرمووی: ’نەخێر.‘ ووتم: ’ئەی لە سێ بەش یەکی؟‘ ئەوجا پێغەمبەر ﷺ بێدەنگ بوو ، وە دواتر سێیەك جائز بوو. چوارەمیان: ئارەقم خواردەوە لەگەڵ کەسانێك لە پشتیوانەکان ، پاشام لەکاتی سەرخۆشیدا یەکێك لەوان پێستەی حوشترێکی کێشا بە لوتمدا. منیش بەو جۆرە هاتمە خزمەت پێغەمبەر ﷺ ، ئیتر الله ﷻ ئایەتی حەڕام بوونی ئارەقی دابەزاند: { یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ لَا تَقۡرَبُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنتُمۡ سُكَـٰرَىٰ }③ 📚 رواە مسلم | ❪٤٥٥۷❫ والبخاري في الٲب المفرد | ❪٢٤❫ والترمذي | ❪٣٤٦٦❫ ٲحمد | ❪١٦١٤❫ وٲبو داود الطیالسي | ❪٢٠٥❫ وابن جریر الطبري في التفسیر | ❪٥٥۲/۱۸❫ چەند فائدة ـیەك لە حديث ـەکەوە: ❶-گەورەیی و فضل ـی سعد بن ٲبي وقاص نیشان ئەدات کە ئایەت لەسەری دابەزیوە. ❷-دایکی سعد خواردن و خواردنەوە لە خۆی تەرك ئەکات ، تەنانەت چەند ڕۆژێك بەوجۆره بەردەوام ئەبێت تاوەکو لەهۆش خۆی ئەچێت. دواتر براکانی بەزۆر ئاوی ئەدەنێ بیخواتەوە هەروەك چۆن لە ریوایەتەکەی ابن جریر الطبري ـدا هاتووە. سعد لە شیرکدا بەگوێی ناکات ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕێزی دایکایەتی دەگرێت. ❸-لەسەرەتادا خواردنەوەی ئارەق حەڕام نەبووە و دواتر حەڕام کراوە ، بۆیە ئەو ڕووداوە پێش حەڕام کردنی بووە. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ①سورة لقمان | ١٥ ②سورة الأنفال | ١ ③سورة النساء | ٤٣ #فائدة #حديث
Показать все...
4
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.