cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ Muhammad jabar

Больше
Рекламные посты
1 107
Подписчики
-124 часа
+17 дней
-230 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

شەکری خەڵکی لە شەکری تۆ شیرینتر نییە ! - ئەو ژنەی تۆ شێت و شەیدای بوویت تەنها بۆ یەکجاریش بووبێت دەستت لە دەستی بخشێت، ڕۆژانە بە بەردەمی مێردەکەیدا دێت و دەڕوات بەبێ ئەوەی هەستی بجوڵێنێت، لەوانەیە سەیرکردنی شاشەی مۆبایلەکەی پێ خۆشتر بێت وەک لە سەیرکردن ژنە جوانەکەی. - ئەو باخەی تۆ خواخواتە یەک جار گوزەرێکی تێدا بکەیت، خاوەنەکەی سەدان جار بەناویدا دەڕوات و هەست بە بوونی سێبەری هیچ دارێک ناکات، بۆنی هیچ گوڵێکی نایەت بە لوتیدا، گوێی لە جریوەی هیچ چۆلەکەیەکی سەر چڵەکانی نابێت، لەوانەیە هەر هەست بە بوونی باخەکەش نەکات. - ئەو ئۆتۆمبیلەی تۆ خۆزگە دەخوازیت وێنەیەکی لە پەنادا بگریت، خاوەنەکەی ڕۆژانە سولفی لێدەدات و دێت و دەڕوات، لەوانەیە تەنها وەکو ئامێرێکی گواستنەوە تەماشای بکات و هیچ هەست بە جوانییەکەی نەکات. ٭٭٭ ٭ مرۆڤ چەندە دڵنیاتر بێت لەوەی شتێک بە تەواوەتی هی خۆیەتی، هێندەش هەست و پێزانینی بۆی کەمتر دەبێتەوە. ٭ موڵکداریی بەهای ڕاستەقینەی شتەکان دەشارێتەوە بەڵام لەناویان نابات، هەرکاتێک موڵکدارییەکە نەما، بەهای ڕاستەقینەش سەردەردێنێتەوە. - مرۆڤ هەمیشە پێی وایە سێوی باخی خەڵکی تامی خۆشترە لە سێوی باخەکەی خۆی، لەوانەیە جیاوازییەکیان هەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا هۆکاری سەرەکی خاوەندارییە نەک جیاوازی تام، نەبوونی قەناعەتە نەک نەبوونی شتەکە. ------------------------ د. ماکۆک محمد
Показать все...
🥰 3
هەر کەسێک کە دێتە ژیانمان، ڕووبەرێک لە جیهانی دەروونییمان دەگرێت.. بە ئەندازەی گەورە وبچوکی ئەو ڕووبەرە، لەدەستدانی ئەو کەسە ئازاربەخش دەبێت psychological grief.. بە ئەندازەی ئەو ڕووبەرەی خودا لە دڵت گرتوویەتی، لەدەستدانی خودا ئازار بەخش دەبێت spiritual grief... بۆیە کاتێک لە خودا دووردەکەویتەوە وهەست بە ئازار ناکەیت، بزانە کە ئەو ڕووبەرەی خودا لە دڵتدا گرتبووی، زۆر زۆر بچووک بووە... كل من يدخل حياتنا، يشغل حيزا من عالمنا النفسي.. وبمقدار هذا الحيز ، يصبح فقده مؤلما.. وبمقدار الحيز الذي يشغله الله تعالى في قلوبنا، يصبح فقده تعالى مؤلما.. لذلك، اذا ابتعدت عن الله ولم تشعر بألم، فاعلم أن الحيز الذي شغله من قلبك كان ضئيلا..
Показать все...
🥰 3
ئەوەی خاتری کەسێکی بوێت ، خاتری سەگەکەشی دەوێت! .................. گوڵەکان هەمیشە ڕازاوەن، ئەی دڕکەکان ؟ دڕکەکان بەشێکن لە بوونی گوڵ ، بەبێ بوونی دڕک هیچ گوڵێک ناتوانێت بژی ، ئەو گولانەشی کە دڕکیان کەمە ، کەمترین کات ئەمێننەوە باڵا ناکەن ، دڕکەکانیش خاوەن پەیام و مەبەستن ، مرۆڤە کە جیاوازی لە نیوان گولەکان و دڕکەکان دەکات ، دابەشیان دەکات بۆ جوان و ناشیرین ، نەرم و تیژ ، درەختێک یان نەمامێک ، کە گوڵ و دڕک پێکەوە سەوز دەکات ، وەک یەک ئاویان بۆدەنێرێت ، خاکەکەی لەبەر ئەوەی هەردووکیان بەهی خۆی دەزانێت وەک یەک مادە سود بەخشەکانیان بۆ دەنێرێت ، لە بنەڕەتدا زۆرجار دڕکەکان پێش گوڵ خزمەتدەکرێن ، چونکە پێویستن بۆ پارێزگاری گولەکان. دادوەری کردنی ئیمە سەبارەت بە جوانی و ناشیرینی ، باش و خراپ تیژ و نەرم (حوکمی پێش وەختەی ئێمەیە سەبارەت بە شتەکان) هیچ درەختێک ئەمە لەگەڵ لق و گوڵ و ڕەگ و توێکڵ و دڕکی خۆی ناکات. ............... ئەوانەی کە گوڵیان خۆش دەوێت ئەسڵەن هەر لێی ناکەنەوە و دەستی بۆنابەن ، ئەوانەی کەمتر خۆشیان دەوێت دەیکەنە ناو پەرداخێک ئاوەوە ، ئەوانەی نرخی گوڵ نازانن ، لەهەر شوێنێک گوڵێک ببینن بە پاساوی جوان بینی تەنها خونچە و سەری گوڵەکە هەڵئەپڕوچقێنن و لەچاکەت یان تەسریحە و ئەگریجەی دەدەن و دواتر فڕێی ئەدەن. ئەگەر عاشقەکان ، لەبری گوڵچنین بۆیەکتری ، تەنها بچونایە بۆ مێرگ و باخچەکان ،یان لانی کەم دڕک و گوڵیان پێکەوە بۆ ژووان ببردایە ، پڕۆسەکە مانادارترئەبوو. ئەوەی گوڵی بوێت دڕکیشی ئەوێت ، ئەوەی بۆنی خۆشی بووێت ، ئازاریشی ئەوێت ، ئەوەی جوانی بوێت ، دزێویشی دەوێت ، ئەوەی خاتری کەسێکی بوێت ، خاتری سەگەکەشی دەوێت. ......................... ڕەنگە بیرۆکەی دروستبوونی دەرگا لە دوو بەش یەکیان بۆ ڕۆشتن بێت و یەکیان بۆهاتن ، ئەوەی هاتنی بوێت ، دەبێت ڕۆشتنیش پەسەند بکات ، ئەوەی گوڵی بوێت دەبێت لەگەڵ دڕکیشدا بژی ، ژیانکردن پاکێج و بەش بەش نییە ، تەنها پرۆسەیەک لە ژیاندا ناوتوانیت ئۆفەر و داشکاندنی تیا پێشکەشبکرێت خودی ژیانە، قەصابێک ئەتوانێت ئێسک و چەوریت بۆلێبکاتەوە و تەنها نەرمەکەیت بداتێ ، بەڵام ژیان ناتوانێت ئەمە بکات ، لە دونیادا هەموویت بە یەک پاکێج و لە یەک کارتۆندا بۆ دەپێچێتەوە ، چۆن مندالەکانمان دڵخۆش کەین ؟ چۆن هاوسەرەکان بێکێشە بژین ؟ ژن و مێردەکان چۆن بەختەوەر دەبن ؟ بەسێ خاڵ چۆن لە شادیدا بژیت ؟ ئەمانە بانگەشەی بزنس و پارە پەیاکردنن ،مرۆڤ ئەمڕۆ چۆن لەدەبە و پلاستیک و مقەبای فڕێدراویش پارە پەیدا دەکات ، لە خێزانیش هەروەها ، بەڵام ناتوانێت چارەسەری بنەڕەتی پێشکەش بکات ، ئەمانە (زڕ هۆشیاری)ین ، هۆشیاری زڕیش جگە لە پارەکیشانەوە ، هەمیشە زووتر دەوەرێن ، بەرگەی ڕەشابەیاک ، گەرمایەک ، ڕاوەشاندنێک ناگرن ، هەروەکو چۆن بەرگەی دەمە قالێیەک ، بێ ئارامییەک ناگرن ، لە راستیدا خێزانێکی بێکێشە بوونی نییە ، منداڵێکی بێکێشە بوونی نییە ، مرۆڤێکی بێکێشە بوونی نییە ، هەروەکو چۆن گوڵێکی بێدڕک ، جوانییەکی بێ ناشیرینی ، ناسکیەکی بێ توندوتیژی ، بۆنێکی ئارام بەخش بەبێ بۆنێکی ناخۆش بونی نییە. ................. کەسێک لە جونەیدی بەغدادی پرسی :- (دۆستمان لەم ڕۆژگارەدا کەم و نادیارن) ، جونەید وەڵامی دایەوە (ئەگەر کەسێکت دەوێت ئازاری تۆ هەڵگرێت ، بەڵێ کەم و نادیارن) ، بەڵام ئەگەر هەڵوەدای دۆستێکی کە تۆ بار و ڕەنجی ئەو هەڵگری ، ئەو کەسانە زۆرن. ئەگەر تەنها گوڵ و جوانی و بۆنی خۆش و پێکەنین و سادیتان دەوێت ، ئەوانە کەمن ، ئەگەریش دڕک و ئازار و کێشە و گرفتی دۆستتان دەوێت ، ئەوانە لە چواردەورمانن و زۆریشن. مەحوی وتەنی لەسەر تۆ دوشمنمە دونیا ، قەزیەم (مانع الجمع)ە کە تەرکی تۆ نەکەم ، تەرکی هەموو دونیا نەکەم چ بکەم ؟ دونیا ( مانع الجمع) دژەکۆکراوەکانە پێکەوە ، واتا یەکێکیان بێ ئەوی تریان بوونی نییە ، و هەردووکیشیان پێکەوە کێشەن ، شەو بەبێ ڕۆژ مانای نییە و هەردووکیشیان پێکەوە کێشەن، گوڵ بەبێ دڕک مانایەکی نییە و هەردووکیشیان پێکەوە کیشەن ، شادی بەبێ دڵتەنگی و ئازار مانایەکی نییەو هەردووکیشیان پێکەوە کێشەن ، هەر ئەم کێشانەش هۆکاری زیندوو مانەوەی مرۆڤ و دونیا ، ئەوەی گوڵی بوێت دڕکیشی دەوێت ، هەر وەک چۆن ئەوەی کەسێکی بوێت سەگەکەشی دەوێت. کورد ئێژێت (من ناسر و تۆ داوود ، ئەم مامەڵیە هەر ناوێت) یەکێکمان هەر گوڵ و شادی و پێکەنین و خەنین و خەنەسێ و سەما و تریقانەوە و سەفا ببینێت و یەکێکیشمان هەر دڕک و خار و ئەرەشانی و پەیکوڵ ، دروست ئەم مامەلەیە هەر ناوێت ، ژیان مانع الجمعە ، خۆی و سەگەکەشی. نوقتە سەری دێڕ ...
Показать все...
..... گورگ ویستی وانەیەک فێری بێچووەکەی بکات و فێری ڕاوکردنی بکات، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بردییە لای مێگەلە مەڕێک و پێیگوت :- بەڕاستی گۆشتی ئەو مەڕانە گەلێک بەتام و خۆشە پاشان ئامەژەیەکی بۆ شوانەکە کردو بە بێچووەکەی گوت زۆر ئاگاداری ئەمە بە، وە ئەو کۆلکەدارەی کە بەدەستییەوەیەتی زۆر بەئازارە . لەو قسانەدا بوو بێچوەگورگ سەگێکی بینی دەهات و دەچوو بەدەوری مەڕەکاندا چاودێری دەکردن گوتی:- باوکە ئەو سەگە زۆر شێوەیەیان لە ئێمە دەچێت. ئەویش پێی گوت:- کوڕی خۆم هەر کە ئەوت بینی هەڵێ و ڕاکە چونکە زۆربەی نەگبەتییەکانی ئێمە لە سایەی سەری ئەو سەگانەوە بووە. لەکۆتاییدا گوتی ڕۆڵەکەم { زۆر وریابە مەرج نییە ئەوەی شێوەی لە ئێمە کرد خێری بۆمان هەبێت }.
Показать все...
🥰 5
منداڵ تا نەگری، ناینێن بە سنگەوە ..................... عەتتاری نەیشاپوری لە یەکێک لە چیرۆکەکانیدا دەڵێت:- ڕۆژێک مێروولەیەک ، زەردەواڵەی بینی شاد و سەرخۆش و باڵە فڕێ و گیزە گیزی بوو ، پێیگوت ها زەردەوالە چییە ئەوەندە دڵخۆشی ؟ زەردەواڵە گوتی:- دڵخۆشم چونکە لە هەرکوێ دڵم حەز بکات ئەنیشـمەوە و بۆ کوێ بمەوێت ئەفڕم ، خۆ وەک تۆنیم بەو زەویەوە نوساویت ، کاتێکیش باڵ دەرئەکەیت ، وەختی مردنتە. زەردەوالە خەیاڵی گۆشت و چەوری دای لە کەللەی و چووە دوکانی قەسابێکەوە ، بە ڕانێکی نەرمەوە نیشتەوە ، قەساب لەو کاتەدا کە خەریکی مامەڵەی مشتەریەکانی بوو ، ڕانە مەڕی داگرت و لە سەر (کۆتە)کە داینا و بە (ساتور)ێک ، گۆشتەکانی لەت ئەکرد ، لەو کاتەدا ساتوور بەر زەردەوالە کەوتوو کردی بە دوو کەرتەوە ، مێروولە کە ماجەرای ئەم چیرۆکەی بینی ، کەرتێکی زەردەواڵەی هەڵگرت و گووتی (ئەوەی لە سنووری خۆی زیاتر بفڕێ ، پێدەخاتە خوێنەوە) ئەوەی پێی خستە خوێن و چڵێسی و تەماعەوە ڕۆژێک ئەبێت بە سەد کەرتەوە. .......................... ئەڵێن منداڵ تا نەگری ناینێن بە سنگیانەوە ، ڕۆژگار تا نەتگلێنێت و ئازارت نەدات هیچ وانەیەکت فێر ناکات ، برین هەتا نەکەوێتە ڕوخسارت ، لە مەترسی تێناگایەت ، خاڵ هەتا نەکوترێ ، عەشقەکەیت بیر ناکەوێتەوە ، دڵ هەتا تەنگ نەبێت گۆرانییەکەیت بۆ ناوترێتەوە، ساتوور هەتا نەوەشێنرێت ، کەسێکی تر پاڕچەیەک ناباتەوە. .................. پیادە ئەزانێت ، سوار تەنگەی بەربووە. بچووک ئەزانێت عەیبی گەورەکان چییە؟ ئەوەی بە پێ ئەڕوات ئەزانێت ئەوەانەی دەفڕن کەی دەکەونە خوارەوە. (هەسان) ئەزانێت (خەنجەر) چی لێئەبێتەوە وەختێک تیژی ئەکەنەوە. گەرمیانییەک لەوە تێئەگات چەناگە و مەچەکی ژنەکانیان بۆ بە خاڵ کوتراوە ، ئەو هەموو مانگ و ئەستێرەیەی سەر چەناگە هی ئەو ماجانە بوون کران بە ژێر خۆڵەوە. ............... (روناکی لە شوێنێکەوە دەجیتە ژوورەوە کە برینەکانمانی لێیە) سارا و چۆڵەوانی چۆن دەبنە مێرگ و لالەزار ، گوڵ لە وشکانیدا چۆن ئەپشکوێت ، ئەگەر هەور ڕۆژێک نەگری. مرۆڤ چۆن ئەتوانێت خەیاڵی گەورە بکات ئەگەر چەند خەتێک نەکەوتبێتە سەر ڕوخساری ، ئەستێرە چۆن دەر ئەکەوێت ، ئەگەر دونیا نەگاتە تاریکی مرۆڤ تا هێمنتر بێت ، بریندارترە،هەروەکو چۆن ترسناکتریشە، تا بێدەنگبێت پڕترە، تا پڕسۆز و میهرەبانتر بێت سوتاوترە (ناری سینەم گەر نەبێ غەرقم ئەمن ئاوی چاوم گەرنەبێ، سووتاوم ئەز) ئەگەر ئاگری دڵ نەبێت گریان ئەمان خنکێنێت ، ئەگەر گریان نەبێت ئاگری سینە ئەمانسوتنێنێت. ئەگەر ئەتەوێت لە دەردی عیشق بزانی لە (مۆم) بپرسە ، نەک لەو سرەوەیەی کە دەمەو بەیان لێیدەدات ، بەس مۆم خۆی ئەزانێت تا بەیانی چۆن سوتاوە و دنیای ڕوناک کردۆتەوە. ئەگەر ئەتەوێت لە دەردی زەردەواڵە بزانی لە مێرولە و ساتوور بپرسە نەک لە فڕین و دەنگەدەنگ و خۆهەڵکێشانی. ................. شێر وەختێک بریندار ئەبێت ، درۆنک و ئاژین و دڕتر ئەبێت ، بەڵام لە سوچێکدا برینەکانی ئەلێسێتەوە بەبێدەنگی ، چەقەڵ و کەمتیاریش وا ئەزانن وادەی مردنێتی بەدوریدا بازی و حەنەک و گەپ دەکەن ، تا شێری بریندار ئارامی لەدەست دەدات و لەناکاو جەند دانەیەکیان بە چنگ و کەڵبە دەخنکێنێت. سوحبەتی (نالی) گەر دەکەن ؟ مەشپرسن بۆچ لەوڕا ، بەدناو بوو (ئەو) منداڵ تا نەگری ناینێن بە سنگەوە ، مرۆڤیش تا برینەکانی خۆی نیشان نەدات زۆرجار نایلاوێننەوە ، پێش ئەوەی منداڵ بگری دەبێت بکرێتە باوەش ، هەروەکو چۆن پێش ئەوەی برین و کەڵبە نیشان بدرێت ، دەبێتە رێزی هێمنایەتی و بێدەنگی بگیرێت ، شێری بریندار رەحمی نییە، ئەزموون و برینداری هەیە. نوقتە سەری دێڕ ....
Показать все...
🥰 3
- خەمخواردن لەو شتانەی کە نیمانە، بەفیڕۆدانی ئەو شتانەیە کە هەمانە ! - زۆربەی جار بۆ قەرەبووکردنەوەی چرکەساتێک وەستان، دەبێت هەزاران کاتژمێر ڕاکەیت. دکتۆر// ئەنوشە
Показать все...
🥰 2
پرسیاریان لە "ئەنیس مەنسوڕ" کرد، چۆن مەعدەنی مرۆڤەکان دەناسیت؟ ئەویش لەوەڵامدا گوتی :- مێرد لەکاتی نەخۆشکەوتنی ژنەکەیدا ..... ژن لەکاتی هەژارکەوتنی مێردەکەیدا ....... برادەر لەکاتی تەنگانەدا ....... منداڵەکان لەکاتی پیربوونی دایک و باوکیاندا...... برا لەکاتی میراتدا........ خزم و کەسوکار لەکاتی غوربەتدا ....... خۆشەویستی ڕاستەقینە لەکاتی نەمانی بەرژەوەندیدا ... ئیماندار لەکاتی تاقیکردنەوەدا .... ----------------------- وەرگێڕانی:- ڕێگا ئەحمەد عەبدوڵڵا
Показать все...
🥰 11
بەجدی ئەمە یانی چی؟ "تەڵاق زۆر لە سوتاندن وکوشتن باشتره" - خوای گەورە، زاناو داناو حەکیمە وکاربەجێیه، ئەگەر تەڵاق و جیابوونەوەی بەڕێگەیەکی ناچاری چارەسەری کێشەکان دانەنایە، بەهیچ شێوەیەک لەقورئانی پیرۆزدا باسی نەدەکرد. - یانی چی؟؟؟؟ ژنەکە بسوتێنی یان خۆی بسوتێنێ، یان جاری وا هەیە بەپێچەوانەوە پیاو خۆی لەبەین دەچێت، کەئەمانەش لەبەر کێشەکانی نێوان ژن و پیاوە، باشە جیا ببنەوە باشتر نییە، هەرکەسەو بۆ ماڵ و ژیانی خۆی؟؟ بۆ دونیا وێران دەبێت. - ئەم کۆمەڵگایە بۆ وای لێهات، بۆ چارەی هەموو کێشەکان بووە بەکوشتن و سوتاندن و لەناوبردنی یەکدی؟؟ ئەمانە سیفەتی سەردەمی جاهلی و نەخوێندەوەرین و پێویستی بە تەڕاجوع و موراجەعەیەکی جدی هەیە #تریفە_جلال #ژن #ژنان #خێزان #پەروەردە
Показать все...
🥰 4
هەرگیز ترسی نەخۆشی و مردن مەخە دڵی خۆتەوە.. هەمووشتێک بەدەست خوای گەورەیە.. کەواتە بەئارامی بژی.... پیرەمێردێکی چینی دوای ئەوەی بۆ ماوەی (٢٥)ساڵ پارچە ئاسنێکی بۆ گوێز شکاندن بەکار دەهێنا.. دواجار بۆی دەرکەوت کە بۆمبێکی کۆنە و نەتەقیوەتەوە.. واتا: ماوەی (٢٥)ساڵ لەدەرگای مردنی داوە ،چونکە کاتی مردنی نەهاتبوو، خوا پاراستی و نەمرد.... کەواتە چاک بزانە: مردن نەبەنەخۆشیە.. نەبە پیریە.. نەبە خواردن و نەبە....هتد... ئەی: ئایا وەرزش کردن تەمەن درێژ دەکات؟؟ ــ داهێنەری ئامێری ڕۆیشتن، لەتەمەنی (٥٤)ساڵیدا مرد... ــ داهێنەری یاری بازدان لەتەمەنی (٥٧)ساڵیدا مرد.. ــ پاڵەوانێکی لەش جوانی لەتەمەنی (٤١)ٚساڵیدا مرد.. ــ ماڕادۆنای بەناوبانگ لەتەمەنی (٦٠)ساڵیدا مرد.. ــ جەیمس فولەری خاوەن پڕۆژەی شۆڕشی گرنگیدان بە جەستەو ڕاکڕن، لەکاتی ڕاکردندا لەتەمەنی (٥٢)ساڵیدا تووشی جەڵتەی دڵ بوو مرد.. لەبەرامبەریشدا: ــ داهێنەری شوکوڵاتە نۆتێلا لەتەمەنی (٨٨)ساڵیدا مرد. ــ درووستکەری جگەرە (ونستون) لەتەمەنی (١٠٢)ساڵیدا مرد. ــ دروستکەری (ئەفیۆن)ی هۆشبەر لەتەمەنی (١١٦)ساڵیدا بەبوومەلەرزە مرد.. ــ دیقەت بدەن: کەروێشک هەر هەڵبەزو دابەزیەتی وبەردەوام ڕادەکات.. . بەڵام، لە دەساڵێک زیاتر ناژی.. لەبەرامبەریشدا : کیسەڵ لەتەمەنیدا وەرزش ناکات..کەچی تەمەنیشی لە(٤٠٠)ساڵ زیاترە... پووخەتەی قسان... ئەوەی لەسەر تۆیە جێ بەجێی بکەو هۆکارەکانی ژیان بەکاربێنە.. ئەوەی لەدەستت دێ لەچاکە ئەنجامی بدە.. وە دواتر... پاک بخۆ.. تەندرووست بخۆ.. چێژ لەژیانت وەربگرە.. ئاسوودە بە.. خەم مەخۆ.. خۆت مەکە بە مامەخەمەو دونیا لەکۆڵی خۆت مەنێ.. مەڵێ خەم دەبارن وچۆن خەم نەخۆم.. لەکوێ پسا،لەوێ گرێی دەوە بزانم کە بەقسەت نەڪردم و گلەییت لەونوسینەهەبوو، ژیانت خۆش دەبێ؟؟ تەمەنت درێژتردەبێ؟؟ بەئاواتەکانت دەگەی؟؟
Показать все...
🥰 8
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.