cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

پەيامى ڕاستی 🕌

۞ میمبەرێک بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان ۞ ◈ ئامانجمان خزمەتکردنی دینی ئیسلامە ◈ 🅹🅾︎🅸🅽 ▽ ⇒ @rwnaky_quran@saday_minbar@farmuda_wtta@nza_channel@payame_raste_grup 🟩 𝐈𝐧𝐬𝐭𝐚𝐠𝐫𝐚𝐦| 𝗽𝗮𝘆𝗮𝗺𝗲_𝗿𝗮𝘀𝘁𝗲 ⁴ ℳ𝒜𝒴 ²⁰²⁰ ✍︎︎

Больше
Рекламные посты
2 874
Подписчики
-624 часа
+87 дней
+1330 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

قالَ رَسُولُ اللَّهِ - ﷺ ما عَمِلَ ابْنُ آدَمَ عَمَلًا أنْجى لَهُ مِن عَذابِ اللَّهِ مِن ذِكْرِ اللَّهِ نەوەی ئادەم ھیچ کردەوەیەکی نەکردووە ڕزگارکەرتر بێت بۆی لەسزای اللە تعالی  وەک ذیکری الله . (صحيح الجامع: ٥٦٤٤) #پڕۆژەی١٠٠فەرموودە #فەرموودەی٦٤
Показать все...
6💔 1
دوعای نوێژی بەیانی خودایە چون شەو دەگورێت بۆ رۆژ ئاواش ناخۆشیمان بگۆڕە بۆ خۆشی و خێر اللهم ئامین
Показать все...
16🥰 1
بەشوودانى كچى بچووك لە كاتێكدا خوشكى گەورەترى هەبێت خوونەریتێك هەیە لەشارەكەماندا ، نازانم ئایا عادەتە یاخود شەرعیە؟ وە پێم خۆشە بۆچوونى شەرعى لەبارەوە بزانم، ئەویش ئەوەیە: هەندێك لە خێزانەكان كچى بچووكتر نادەن بە شوو ئەگەر داواكاریشى هات ، چونكە خوشكى گەورەترى هەیە كە شووى نەكردووەو داواكارى نەهاتووە؟ وەڵامی پرسیارەکە: ئەم خوونەریتە خراپەو دروست نیە جێ بەجێ بكرێت، ئەركى سەرشانى خاوەنى كچەكەیە هەر كە داواكارى هات ولە دین وڕەوشتى ڕازى بوون ئەوا بیدا بەشوو، و دروست نیە شووكردنەكەى دوابخرێت هەتا خوشكە گەورەكەى شوونەكات، لقول النبي صلى الله عليه وسلم: " إذا خطب إليكم من ترضون دينه وخلقه فزوجوه، إلا تفعلوا تكن فتنة في الأرض وفساد عريض "، چونكە دواخستنى شووكردنى بچووك هەتا كاتى بەشودانى گەورە ستەم كردنە لە بچووك، و هۆكارى دواخستنى هەموویان ، پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى : " اتقوا الظلم؛ فإن الظلم ظلمات يوم القيامة "واتە: خۆتان بپارێزن لە ستەم كردن چونكە ئەوە دەبێت تاریكایی لە ڕۆژى دواییدا. وەسیەتم بۆ هەموو خاوەن كچەكان ئەوەیە تەقواى خوایان هەبێت، وسووربن لەسەر بەشوودانى كچەكانیان بە هاوشانى خۆیان، و وریابن لەوەى ستەمیان لێ بكەن، و هاوسەرگیریان دوابخەن بەناحەق،خواى گەورە هەموو لایەك سەركەوتوو بكات. وەڵامى زانای پایەبەرز : شێخ عبدالعزيز بن باز - رحمه الله -  
Показать все...
10🥰 1
پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم فەرمووی : (رحم الله رجلا قام من الليل فصلى وأيقظ امرأته ، فإن أبت نضح في وجهها الماء ، رحم الله امرأة قامت من الليل فصلت وأيقظت زوجها ، فإن أبى نضحت في وجهه الماء ) صححه الشيخ الألباني في " صحيح أبي داود " .  واته : ڕەحمەتی خوا لەو پیاوە بێ کە شەو هەڵدەستێت نوێژ دەکات وخێزانەکەی خەبەر دەکاتەوە ، گەر هەڵنەستا ئەوا ئاو دەکات بەسەرو چاویدا ، وە ڕەحمەتی خوا لە ئافرەتێک بێ کە شەو هەڵدەستێت نوێژ دەکات ومێردەکەی خەبەر دەکاتەوە ، گەر هەڵنەستا ئەوا ئاو دەکات بەسەرو چاویدا . #سورة_الملك #شەونوێژ #سوننەتی_وەتر
Показать все...
8🥰 1
00:56
Видео недоступноПоказать в Telegram
ڕەوشت جوانەکان کێن ؟ م.محمد فائق شارەزووری
Показать все...
An96lQghhYk7mE5QQm4nsqCdWe8H9ChAR4l4uKtVRnW0xSjbZOlhWGDAeIPIy8b.mp42.89 MB
8🥰 2
ئایا حوکمی هاوسەرگیری کردن لە گەڵ ئافرەتێک چیە کەوا جلوبەرگى ناشەرعى لەبەر دەکات و داپۆشراو نیە؟  وەڵامی پرسیارەکە:   پێویستە لەسەر ئەم ئافرەتە کەوا لەخوا بترسێت ، وە لەوەش بترسێت کە ئافرەتانی تر توشی فیتنە ئەکات بۆ ئەوەی پۆشتە نەبن ، نەبێتە هۆکاری خراپە ، نەچێتە ژێر ئەم هەڕەشەی کەوا پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەربارەیان ئەفەرموێت : ( من سن في الإسلام سنة سيئة ؛ فعلیه وزرها ووزر من عمل بها إلی يوم القیامة ) . واتا : هەر کەسێک شتێکی خراپ  دابهێنێت لە ئیسلامدا ، ئەوا تاوان بارە ، وەتاوانی ئەوەشی لەسەرە کەوا بەهۆی ئەمەوە توشی ئەم تاوانە ئەبێت تا ڕۆژی دوایی .  وە پێویستە لەسەر سەرپەرشتیاری ئەم ئافرەتە کەوا ڕێگری لێبکات ، لە چونە دەرەوەی بۆ بازاڕەکان بە پۆشاکی ناشەرعی و ڕوخسار دەرخستن ، ئافرەتیش کاتێک بینی سەر پەرشتیارەکەی کەوا پێداگیرە لەئاستی و بەدەسەڵاتە ملکەچ ئەبێت بۆی ، بەڵام کەوا بینی کەوا سەرپەرشتیارەکەی نەرم و سادە و کەم تەرخەمە لە ئاستیدا ، ئەویش چ شتێک حەزی لێبکات و بیەوێت ئەی کات . وە بەنسبەت هاوسەرگیری کردن و داواکردنی ئافرەتێکی ئاوا لەم جۆرە ، پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی : " تنكح المرأة لأربع لمالها و حسبها و جمالها ودینها ، فاظفر بذات الدین تربت يداك " واتا : ئافرەت بۆ چوار شت خوازبێنی ئەکرێت ، بۆ ماڵەکەی یا بۆ حەسەب و نەسەبەکەی یا بۆ جوانی یەکەی ، یا بۆ دینەکەی ، دەسگرە بە خاوەن کەسێکی دیندارەوە ئەوا سەرفراز ئەبیت . وە ئەو ئافرەتەی کەوا سافیرەیەو پۆشتە نی یە ، ئەچێتە بازاڕەکان بە سفوری ، گومانی تیانی یە کەوا دینی نەقوصانە ، ئافرەتێکی تر هەڵبژێرە باشتر لەم ئافرەتە . وەڵامى زاناى پایەبەرز : شێخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [11]
Показать все...
👍 6🥰 2
پاداشتی گریان لە ترسی خوای گەورە چییە ؟ عەبدوڵڵای کوری مەسعود { ڕەزای خوای لێبێت } دەگێرێتەوە: پێغەمبەری خوا { صلی الله علیه وسلم } فەرموویەتی : " هیچ موسوڵمانێک نیە کە ئەگەر تەنانەت بەقەدەر سەرە مێشێکیش بێت لەترسی خوای گەورە فرمیسک لە چاوەکانی بێتە دەرەوە و فرمێسکەکانی تا سەر روومەتەکانی بێتە خوارەوە و خوای گەورە { هەتا هەتایە } ئاگری دۆزەخی لێ حەرام نەکات. "
Показать все...
10💔 6😢 3🥰 1
دوعای نوێژی بەیانی (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي خَطِيئَتِـي وَجَهْلِي وَإِسْرَافِـي فِي أَمْرِي ، وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّـي ، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي جِدِّي وَهَزْلِـي وَخَطَئِي وَعَمْدِي وَكُلُّ ذَلِكَ عِنْدِي ، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْت وَمَا أَخَّرْت وَمَا أَسْرَرْت وَمَا أَعْلَنْت وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّـي ، أَنْتَ الْمُقَدِّمُ وَأَنْتَ الْمُؤَخِّرُ ، وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) خوایە لێم خۆشبە لە تاوانەكانم و نەزانینم و ڕۆچوونم لە كارەكانمدا و لەوەش كە تۆ زانا تری پێ‌ی لە من ، خوایە لێم خۆشبە لەوەی كە بە هەڵە و لەوەش كە بە ئەنقەست و لەوەش كە بە گاڵتە و لەوەش كە بە ڕاستی كردوومن وە هەموو ئەوانەشم هەیە ، خوایە لێم خۆشببە لەوەی كە پێشم خستووە و لەوەش كە دوام خستووە و لەوەش كە شاردوومەتەوە و لەوەش كە ئاشكرام كردووە ، خوایە تۆ پێشخـەر و تۆش دواخەریت ، وە تۆ توانات بە سەر هەموو شتێكدا هەیە . اللهم ئامین
Показать все...
12👍 2🥰 1
01:02
Видео недоступноПоказать в Telegram
خیانت کردن ماڵ وێران دەکات ژیان تێک ئەدات م.ئارام خەلەکانی
Показать все...
3.12 MB
😢 13💔 1
ئازیزان کەناڵی دڵــنـەوایــی جۆین بکەن لای خۆتان → https://t.me/dllnawaiihttps://t.me/dllnawaii دڵـنـەوایی دڵـەکان … لەکەلامی پەروەردیگاردایە لەجێگای تر بۆی مەگەڕێ..!💛 کەناڵێکی یەکجار تایبەت🥺
Показать все...
دڵـنـەوایـی💛

دڵـنـەوایی دڵـەکان … لەکەلامی پەروەردیگاردایە لەجێگای تر بۆی مەگەڕێ..!💛 ******* ئارامترین دڵنەوایی خودا بۆ بەندەکەی (إِنَّ مَـعَ الْـعُـسْرِ يُـسْرًا) بێگومان بەدڵنیایەوە لەگەڵ تەنگانەدا خۆشی و ئاسوودەیی هەر دەبێت ♥︎ 9 SEP 2023 ✍🏻

👍 3 1🤔 1
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.