1 022
Подписчики
Нет данных24 часа
-27 дней
-1030 дней
Архив постов
1 022
بیرەوەری، چ شیرین و چ تاڵ،هەمیشە سەرچاوەی عەزابن، بەلای کەمەوە بۆ من وایە، بەڵام تەنانەت ئەم ئەم عەزابەش شیرین و خۆشە.
کاتێ کە دڵی بنیادەم پڕە، نەخۆشە، لە ڕەنج و عەزابدایە، وخەمبارە، ئەوکاتانە بیرەوەری دەی بوژێنێتەوە، تەڕ و تازەی دەکاتەوە، وەکو ئەو دڵۆپە خوناوانەی کە شەوێ پاش ڕۆژێکی گەرم دەکەوێتە سەر ئەو گوڵانەی کە هەتاوی توندی دوا نیوەڕۆ ژاکاندویەتی، دەیان بوژێنێتەوە و پاراویان دەکات.
®️
1 022
مرۆڤ بەتەنها هەر خۆی بێت وهیچیش نەکات، هەست ناکات کاتی خۆی بەفیڕۆ دەدات.
بەڵام گەر کاتت لەگەڵ یەکێکی دیکەدا بەشکرد، ئەوا هەمووی بەهەدەر دەڕوات.
®️
1 022
هیچ کەس هێندەی من ژیانی خۆش ناوێت،
بەڵام هیچ کەسیش وەک من، حەز بەجێهێشتنی ژیان ناکات.
من وەک مرۆڤێکی زۆر خۆر وام کە بەهۆی بیرکردنەوەی بەردەوامی لە برسێتی، نەفسی لە خواردن دەتۆرێت.
سیۆران®️
1 022
دوورکەوتنەوە لە مرۆڤەکان
بە مانای ڕق و کینە یان گۆڕانکاری نییە.
« گۆشەگیری ماڵێکە بۆ ڕۆحی ماندوو » ..
1 022
سوهراب کاتێک کوڕەکەی یەکەم ساڵی تەمەنی تەواو کرد وتی: هاوێنێک و پایزێک و زستانێک و بەهارێکت بینی، لێرە بەدواوە هەمو شتێک دوبارەیە..
