cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

پەرانتێز parantez

فەرهەنگ، ئەدەب، ڕەخنە، تێئۆری Admin: @mawlewy #پەرانتێز، فەرانسەوییە. لەنیشانەکانی خاڵبەندییە. #ئەپۆخە لەکەوانەنان، شێوازێکی فەلسەفەی دیاردەناسەکانە؛ واتە هەبوون و داوەری، هەموو ژێدەرەکانی زانیاری دەچنە پەرانتێزەوە. (دابەزاندنی جیهان بۆ سرنجەکانی من)

Больше
Иран121 523Язык не указанКниги13 360
Рекламные посты
1 111
Подписчики
+224 часа
+77 дней
-130 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

🔳 فەرهەنگ و قەڵەمڕەو ✍د.#محەممەد_حەقمورادی     ڕاڤەکردنی جیهان، هاوکات بە شێوەی نێوەکی لەتەک گۆڕینی جیهاندا پێوەندی هەیە. ئەگەر فەرهەنگ بە هزرین و بیرکردنەوە پێناسە بکەین، ڕاڤەی جیهان لە هەناوی فەرهەنگدا دێتە ئافراندن. دیارە فەرهەنگ خۆی دەرئەنجامی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتییە و لە پێواژۆیه‌کی مێژووییدا و لە پێوەندی لەتەک "شتەکان"دا بیچم دەگرێت. لەسەر ئەم بنەمایە کاتێک باس لە فەرهەنگ دەکەین، لە ڕاستیدا باس لە دۆخی مێژوویی ئەو کۆمەڵگەیە دەکەین و لە ڕێگه‌ی پرساژۆکردنی فەرهەنگەوە، پێکهاتەی کۆمەڵایەتی پرساژۆ دەکەین. واتا ئەو کومەڵگه‌یە لە چ بارودۆخێکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیدا هەڵکەوتووە کە لە فەرهەنگدا خۆی بە شێوەیەکی تایبەت وێنا دەکات.  بە شێوەیەکی گشتی، تا ڕادەیەک روانگەیەکی رومانتیستی بەسەر فەزای فکریی کۆمەڵگەی کوردستاندا زاڵە، ئەم تێڕوانینە روخساربەندییەکی فەرهەنگی لە زۆربەی کێشەکان ئاراستە دەکات و لە لایه‌کی دیکەیشەوە فەرهەنگ بە تایبەتمەندیگەلێکی مرۆڤناسانە پێناسە دەکات. هەر بۆیە فەرهەنگ دادەبەزێنێت بە جلوبەرگ و هەڵپەڕکێ و ئاگری نەورۆز و مۆسیقا و فۆلکلۆر و زۆر شتی هاوشێوەی و، لە بانترین ئاستدا پرسی زمان دەکاتە پرسی سەرەکیی خۆی و زمانیش دادەبەزێنێته‌ سه‌ر وشە. هەر بۆیە فەرهەنگنووسی لە هەموو بوار و فۆرمەکانیدا، گرنگی پێ دەدرێت و خەزێنەی وشەی زمانی کوردی لەتەک زمانە دراوسێکانیدا هەڵدەسەنگێنرێت و بەرز دەنرخێنرێت. هەروەها، زمانی کوردی لە ڕێگای جیاوازییەکانیەوە پێناسە دەکردرێت و زار و بنزارەکان زەق دەکرێنەوە کە هیچ پێوەرێکی زمانی پشتیوانیان لێ ناکات و تەنیا ئاماژەیە بە نێوی خێڵ و ناوچە و عەشیرەتەکانەوە. لە بەرەیەکی دیکەشدا زمانی کوردی دەکرێتە زمانە کوردییەکان کە لە هەر دوو حاڵەتدا شتێک بە نێوی زمانی کوردی نامێنێت و تەواوێتی لێ دەسڕدرێتەوە. ئەم تێڕوانینە جیا لەوەی ڕێزمان بەهەند وەر ناگرێت، بیرکردنەوە لەسەر تیۆریی زمانی کوردی و سیاسەتی زمانی کوردیش سڕ دەکات. لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانین ئەم کێشەیە ئاوا شرۆڤە بکەین کە کاتێک نەتوانیت لە سیاسەتدا جێگه‌ی خۆت بکەیتەوە و لە جوگرافیادا سەقامگیر بیت، کۆچ دەکەیت بۆ فەرهەنگ و لە فەرهەنگدا خۆت نیشتەجێ دەکەیت. بە واتایەکی تر، بەفەرهەنگیکردنی پرسە سەرەکییەکان دەرئەنجامی داماڵین لە جوگرافیا و سڕینەوە لە سیاسەتە و، تا ڕادەیەکیش ڕادەستکردنی ئەمری سیاسی لێ دەکەوێتەوە. فەرهەنگ وەک ئایدۆلۆژیایەکی ناوخۆیی و خۆکرد دەتوانێت دونیایەکی درۆیین و چەواشەکراو لە خۆت و نیسبەتت تەک هێزەکاندا بخاتە بەردەست. فەرهەنگی ئێمە لەژێر کارتێکەریی وێژمانی سیاسی-کۆمەڵایەتیی زاڵدا، ڕۆڵێکی ئایدۆلۆژیک دەگێڕێت؛ چۆنکه‌ وێنایەکی خەیاڵین لە خۆت و دونیا دەخاتە بەردەست. ئەم زمانە لێوان لێوە لە درۆ و چەواشەکاری و خەوش و فریو و، پێویسته‌ به‌ گومانه‌وه‌ لێی بڕوانین. هەروەها فەرهەنگ یان نیزامێکی فکری داخراو، ناڕەخنەیی و دوور لە پرسیار ناتوانێت پێداچوونەوە بە خۆیدا بکات. ناتوانێت له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی ڕێگەچارەیەک بۆ دەربازبوون له‌ قه‌یرانه‌كانی، دۆخی قەیراناویی خۆی شرۆڤە بکات. پرساژۆکردنی فەرهەنگ، تێڕامان لە دۆخێکی مێژوویی تایبەتە. لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانین ئه‌م پرسیارە بورووژێنین كه‌ لە فەزای فکریی کوردستاندا، فەرهەنگ چۆن مانا دەکرێت و ئەم واتابەخشینە دەرهاویشتەی چ هەلومەرجێکی مێژووییە و، لە هەمان کاتدا چ دەرئەنجامێکی سیاسی - کۆمەڵایەتی لێ دەکەوێتەوە. لە ڕاستیدا پرساژۆکردنی فەرهەنگ یان زمان، بە واتای نکوولیکردن لە تێگەیشتنی باو و زاڵ و دەرخستنی تاکڕەهەندی و نەشیاوبوونیەتی و، هاوکات ڕاگرتنی پرس یان پرسیارەکان و سەرلەنوێ داڕشتنەوەیان و بە شێوەیەکی تر روخساربەندیکردنیانە. هەر لەم ئاڕاستەیەدا ئه‌شێ ئاماژە بەوە بدەین کە تەنیا کاتێک دەتوانین لە دیالێکتیکی پراکسیس (ڕاڤەکردنی جیهان و گۆڕینی جیهان) و دەربازبوون بە واتای ئاوفبوونگی[i] هێگلی بپەیڤین کە پرۆبلێماتیزەکردنی هەر دوو ڕەهەندی مەعریفی و واقیعی لەخۆ بگرێت. بۆ وەدیارخستنی ئەمری نەبینراو پێویستمان بە دابڕانێکە کە بە خوێندنەوەی سیپتۆماتیک[ii] مومکین دەبێت. فرۆید پێی وایە خەونەکان هەر لە خۆیاندا پچڕان و ناتەبایی و خەوشگەلێکیان تێدایە کە ئاماژەیە بە پێکهاتەی نهێنیی خەون (خەیاڵ) یان ناخودئاگا. فرۆید لە ڕاڤەکردنی خەونەکاندا دەپەرژێتە سەر پچڕان و خەوش و ناتەباییەکان و بێواتابوونی ڕواڵەتیی خەونەکان، کە ئەمانە دەرخەری پێکهاتەی بنگەهی و شاراوەی خەونەکانن کە دەبنە هۆی دەرخستنی خەونی ئاشکرا. لێرەدا ئەم پرسیارە دەبێتە جێگەی سەرنج و تێڕامان کە خوێندنەوەی سیپتۆماتیکی فەرهەنگ و وێژمانی گشتی، چ ڕەوت و بنەمایەکی قووڵ و بەهێز لە کۆمەڵگه‌ی کوردستان بەدیار دەخات؟   دەستپێکی ژمارەی دووهەمی گۆڤاری هەڵوێست - جۆزەردانی 2724 (@biruhezr) [i] (Aufhebung [ii]  symptomatic 🤝 لێرەین ↙️ 🆔 @parantez_net ➖➖➖➖➖➖➖
Показать все...
👍 3👏 1
01:04
Видео недоступноПоказать в Telegram
🔺ئەی جوانیەکانی کوردستان! تا سەردەمێکی نادیار خواتان لەگەڵ  ✍...dile
ـــــــــــــــــــــــــــــــ چی بنووسم؟ چی؟ من بەدەم پرسێکەوە هەمیشە کافر چی بنووسم؟ چی؟ دوێنێ لە بناری هەڵمەتەوە نامەیەکم نووسی بۆ شاخ وتم ئێمە ماندووین لە نیزامی ئەفسووسکرات لە نیزامی حەسرەتکرات لە قانوونی مەسڵەحەت چی بنووسم؟ چی؟ نیشتمان لەمەو بە دوا هەناسەکانی دووری بە شەتاوی تەجریدەوە "شورای عاشوران دیسان بەزمش بەست" لێیم گەڕێ هاوڕێ! لێم گەڕێ با بنووسم لەم ڕۆژگارە بێ شەرەفەدا گومان، دەست و پەنجەی کێی نەشێلا؟ ئەم کۆڵانە زۆرجار دەنگمانی قفڵ دا لێرە ژیان زوڵفی بە دیقە دیق بەستووە درێژ قاقای خەیانەت لێرە کەس نامەیەک بۆ لەولاو نانووسێ دەمامک نوێژ ئەکا لە مەرقەدی فەزاحەت لەمەو بەدوا ئێمە و نیشتمان وەک دوو ڕەگەزی بێکەسی لە بەندەرەکانی تەنیایی یەکدی ئەبینینەوە پلوزگردێک بەدەم مەرگەوە سەری خستە کەوشی داربەڕوویەک واچێ: مەردەی چاگە چا سەربەرزاوە لاڵا ئەمە فەرموودەی هەموو شاخەکانی کوردستانە        ✍"ک. ع" 🤝ئێمە لێرەین↙️ 🆔 @parantez_net 🌳🌳🌳🌳🌳🌳🌳
Показать все...
4.77 MB
🔥 3👏 2 1
01:04
Видео недоступноПоказать в Telegram
🔺ئەی جوانیەکانی کوردستان! تا سەردەمێکی نادیار خواتان لەگەڵ  ✍...dile
ـــــــــــــــــــــــــــــــ چی بنووسم؟ چی؟ من بەدەم پرسێکەوە هەمیشە کافر چی بنووسم؟ چی؟ دوێنێ لە بناری هەڵمەتەوە نامەیەکم نووسی بۆ شاخ وتم ئێمە ماندووین لە نیزامی ئەفسووسکرات لە نیزامی حەسرەتکرات لە قانوونی مەسڵەحەت چی بنووسم؟ چی؟ نیشتمان لەمەو بە دوا لێیم گەڕێ هاوڕێ! لێم گەڕێ با بنووسم لەم ڕۆژگارە بێ شەرەفەدا گومان، دەست و پەنجەی کێی نەشێلا؟ ئەم کۆڵانە زۆرجار دەنگمانی قفڵ دا لێرە ژیان زوڵفی بە دیقە دیق بەستووە درێژ قاقای خەیانەت لێرە کەس نامەیەک بۆ لەولاو نانووسێ دەمامک نوێژ ئەکا لە مەرقەدی فەزاحەت لەمەو بەدوا ئێمە و نیشتمان وەک دوو ڕەگەزی بێکەسی لە بەندەرەکانی تەنیایی یەکدی ئەبینینەوە پلوزگردێک بەدەم مەرگەوە سەری خستە کەوشی داربەڕوویەک واچێ: مەردەی چاگە چا سەربەرزاوە لاڵا ئەمە فەرموودەی هەموو شاخەکانی کوردستانە        ✍"ک. ع" 🤝ئێمە لێرەین↙️ 🆔 @parantez_net 🌳🌳🌳🌳🌳🌳🌳
Показать все...
4.77 MB
00:26
Видео недоступноПоказать в Telegram
🖤ئاگرە دڵهەژێنەکەی شاخە سەرکەشەکانی ئەمڕۆژانەی نیشتمان لە ناوچەی هەورامان، لە شارەکانی پاوە و جوانڕۆ. 🔺دەنگ: #ئیسمایل_سابوور ڕۆژگارێکی چەن تاریکە شار هەوری ڕەش دایپۆشیوە تەنیا ترووسکەی هیوایەک ڕووناکی بەشار بەخشیوە شەوان بەدیار چاوانی تۆ ئەم خاکە وا باوەش ئەگرم هەر بۆ خۆشەویستی ئێوە گۆرانی ئەڵێم تا ئەمرم
هەی نیشتمان خۆت دەزانی یەکەم هەنگاو چەندە سەختە
من ڕێبواری ئەو هەنگاوەم ڕێگاش بەستەڵاکە و سەختە چاوەکانم خۆشم ئەوێ هەر بەچەشنی نیشتمانم بێ ئەوین و ئەشقی ئێوە مانا نابەخشێ ژیانم کێ ئەتوانێ ئەشقی خاکم لە ڕۆحم جیا بکاتەوە بۆ دواجار تەنیا ئەم خاکە ئامێزم بۆ ئەکاتەوە دڵم پڕە و من دەمەوێ زۆر شت بڵێم و ناتوانم لە باسکردن نایە هەرگیز زامەکانی نیشتمانم
🤝ئێمە لێرەین↙️ 🆔 @parantez_net ➖➖➖➖➖➖
Показать все...
5.39 MB
😢 7
#شیعری_پەیوەند...
🔳 وانەکاو تەنیایی (3) ✍#کەیهان_عەزیزی من کێ ساڵا ئەشقم تلنا، من کە ساڵا وەفام فامنا، من کە ساڵا ماچم ماچنا، من کە ساڵا تاسەم خرمنا و دووریم وڕنا. من کە تەنیا مەچەکو مێهرەبانیم شوارا و بنارو ئارەزوویم پیما، هەمیشە پاسەم زانا، هەناسێو هەن وادەمەکا کیانۆوە سەرکەشا، ئیمان مارۆ بە کتێبو تەنیایی، شانە مدۆ شانەو وارانیەرە و لایەلایێو ورازۆ گۆرانیێوەو عوسمانیەرە. من ئەسیروو گۆرانیێوێنا چەمەکات واتە. دنیا چەمەکاتۆ گیسیانە که تەنیایی بێ، کێ چووزانۆ تەنیایی کتێبێوا وەسوەسە منویسۆوە و کۆتایی فیسنۆوە. کێ چووزانۆ "ئێمشەو تەنیا بی جەستەی زەبوونم" پاڵم دا به جوغرافیاو گەردەلوولی و "خەیاڵان خام هاوردم بەردم".
🤝ئێمە لێرەین 🆔 @parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾
Показать все...
👏 4 1🤝 1
فایل pdf 📗 کۆی وتارەکانی ئارام کەیخوسرەوی لە کاناڵی پەرانتێز ✍#ئارام_کەیخوسرەوی 🔅بەرهەمی پەرانتێز ــــــــــــــــــــــــــــ
🔻ئاماژە ئەم کۆمەڵە یادداشتە کۆی ئەو نووسراوانەن کە لە لایان کاک ئارام کەیخوسرەوی لە کاتوساتی جیاوازدا نووسراون و کاناڵی پەرانتێز لە زەمەنە جیاجیاکاندا بڵاوی کردوونەتەوە. ئێستە کاناڵی پەرانتێز لە فایلێکی pdf سەرجەمی ئەو نووسراوانە دەنێتە بەردەستی خوێنەرانی هێژا.
شیاوی ئاماژەشە ئەمە دووهەمین کاری کاناڵی پەرانتێزە، پێشتر "بەرگی یەکەمی زاراوەکانی سێخورمە" لە نووسینی بەڕێز سێخورمە هەر بەم شێوازە لە لایان کاناڵەوە بڵاو کراوەتەوە. بە تەماشین بەرگی دووهەمی زاراوەکانی سێخورمە لە داهاتوودا بڵاو بکەینەوە. هەروەها pdfی نووسراوەی نووسەرانی تریش ئامادە دەکەین.
🤝لێرەین👇 🆔@parantez_net ➖➖➖➖➖➖
Показать все...
كؤی_وتاره‌كان_ئارام_كه‌یخوسره‌وی.pdf5.76 KB
👍 6
🔳 غەریبوونەوە و بێجیهانی ✍د. عرفان_مستەفا هەر مرۆڤێك لە ناو دنیایەكدا لەدایك دەبێت، ئەو دنیایە دنیای نەتەوەیەكە، ئەو نەتەوەیە زمانێكی پێدەدات بۆ وتن، هونەرێكی پێدەدات بۆ ئاوەدانی دڵ، روحانیەتێكی پێدەدات بۆ گەشانەوەی روح، ئەدەبیاتێكی پێدەدات بۆ خەون و خەیاڵەكانی. نەتەوە ئەو جیهانەیە كە روحی نەتەوە بۆ تاكەكانی دایمەزراندووە. مرۆۆڤ كاتێك لەو جیهانە نەتەوەییە دادەبڕێت و دەچێتە ناو جیهانێكەوە كە جیهانەكەی خۆی نییە، ئەگەر زمانی ئەو جیهانەش فێرببێت هەر ئەوەی كە لە دڵیدا گینگڵ دەدات ناتوانێت بیڵێت، گەر شادی لە هونەری ئەو جیهانەش ببینێت، ئەو شادییە ناگاتە قوڵایی دڵی، ئەگەر بە شیعر و رومان و ئەدەبیاتەكەشیان ئاشنا ببێت، ئەو خەونەی كە لە قوڵایی خەیاڵیدایە ناتوانێت بیبینێت، ئەگەر بە روحانییەتی ئەو جیهانەش روحی بفڕیت هەرگیز روحی ناگاتە ئەو قوڵاییەی كە تێیدا ئارامدەگرێت. لەم حاڵەتەشدا ئەو مرۆڤ لە ناخیدا غەریبە و لە هەموو ساتێكدا هەست بەو غەریبییە دەكات،بەبێ ئەوەی كەسەكانی دەوربەری هەست بە غەریبییەكەی بكەن. غەریبوون رۆشتن لە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆتەوە بۆ جیهانێكی نەتەوەیی تر دروستی دەكات، بۆیە بە گەڕانەوەت بۆ جیهانە نەتەوەییەكەی خۆت ئەو غەریبییە لە ناوتدا دەڕەوێتەوە. لێرەدا مرۆڤ جیهانە نەتەوەییەكەی خۆیی گۆڕیوە. ئەی ئەو كاتەی كە مرۆڤ لە نیشتمانەكەی خۆیدایە، بەڵام ئەوە گۆڕاوە نیشتمانەكەی نییە، بەڵكو جیهانە نەتەوەییەكەی خۆیەتی لە ناو نیشتمانەكەی خۆیدا، ئەو كاتە چی روودەدات؟ چی روودەدات كاتێك لە ناو جیهانە نەتەوەییەكەی خۆتدایت و بەڵام دەبینیت زەمانی جیهانەكەت زەمانی جیهانە نەتەوەییەكانی تر جێگەیان پێ لەقكردووە، چی روودەدات كاتێك هونەرەكەت هونەری جیهانە نەتەوەییەكانی تر پەراوێزیان خستووە، چی روودەدات كاتێك روحانییەكەت لەلایەن روحانییەتی جیهانە نەتەوەییەكانی ترەوە خزێنراوەتە ناو كونجی فەرامۆشییەوە، چی روودەدات  كاتێك شیعر و ئەدەبیاتەكەت بە هۆی گۆڕانی میزاجی ئەدبیتەوە  لەلایەن شیعر و ئەدەبیاتی جیهانە نەتەوەییەكانی ترەوە بووە بە كۆمەڵە تێكستێك كە جار جارە لە بۆنەكاندا وەك یادەوەرییەكی كۆن دهێنرێتە گۆ ، چێ روودەدات كاتێك لە سەردەمێكدایت لە بری ئەوەی روحی نەتەوەكەت جیهانەكەت بۆ نوێبكاتەوە، جیهانەكەت دەبێت بە ئاوێنەیە بۆ نواندنەوە جیهانی نەتەوەكانی تر؟ لەم دۆخەدا ئەو مرۆڤەی سەر بە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆیەتی نابێت بە كەسێكی غەریب، بەڵكو غەریبدەبێتەوە، ئەو لە نیشتمانەكەی خۆیدایە، بەڵام لە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆیدا نییە، بە زمانەكەی خۆی دەدوێت بەڵام ناتوانێت ئەوە بڵێت كە لە قوڵایی دڵیدایە، ئەوەی كە دەیبیستێت روحی غەریبتر دەكاتەوە، ئەوەی كە دەیبینێت لە بری ئەوەی ئاشنایی بكات بە خۆی نائاشنای دەكات بە خۆی. ئەم غەریبوونەوەیە سەخترە لە غەریبی، چونكە لەم دۆخەدا تۆ جیهانە نەتەوەییەكەت لە ناو نیشتمانەكەی خۆتدا نەماوە و لە جیهانی نەتەوەیی ئەوانی تردا دەژیت. لە هیچ شوێنێكیش ئەو جیهانە نەتەوەییە خۆت بوونی نییە تا بۆی بڕۆیت. بۆیە تاكە رێگایەك لە بەردەمتدایە تەنها ئەوەیە لە ناو نیشتمانەكەی خۆیدا دەست بە دامەزراندنەوەی جیهانە نەتەوەییەكەی خۆت بكەیت. ئەو بێتاقەتی و بێماناییەی كە تۆشی ئێمەی باشوری هاتووە، سەرچاوە لە قەیرانە سیاسیی و ئابورییەكانەوە ناگرێت، بەڵكو سەرچاوە لەوەوە دەگرێت كە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆمان لە دەستداوە، بۆیە ئەگەر قەیرانە سیاسی و ئابوورییەكانیش نەمێنن، ئەو وەڕسبوونە لە ژیان و ئەو بێماناییەی كە تێیدا دەژین كۆتایی پێنایێت، ئەوەی كۆتایی بەوە دەهێنێت تەنها ئەوەیە كە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆمان دامەزرێنینەوە تا لەو غەریبوونەوە و بێجیهانییە نەجاتمان ببێت. لە نەوەدەكاندا جەنگی ناوخۆ بوو و ئێمە لە نزمترین خاڵی هەژاریدا دەژییان، بەڵام ئەو كات جیهانە نەتەوەییەكە زیاتر لە ئێستا ئامادەبوو. بۆیە لەگەڵ ئەو هەموو بارودۆخە ناهەمووار و ترسناكەدا وەرسنەبووین و هەستمان بە بێمانایی ژیان نەدەكرد، بەڵكو پڕبووین لە وزەی كاركردن و پڕبووین لە هیوا و ئۆمێد. بۆیە هەتا دەست بە دامەزراندنەوە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆمان نەكەینەوە، قەیرانە سیاسی و ئابوورییەكانیشمان نەمێنن، ئەو وەرسی و بێمانییە بەرۆكی دڵی و دروونمان بەرنادات، هەر لە ناو ئەو ناڕازیبوونەدا بە ژیان دم مێنینەوە. 🤝لێرەین↙️ 🆔 @parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾
Показать все...
👍 7 2
🔳 ماناداربوون یا نەبوونی گوزارەکان ✍#سێخورمە "بازنەی ویەن"، "ئەزموونخوازی لۆجیکاڵ"، "پۆزیتیڤیسمی لۆجیکاڵ"، سێ ناوی هاوبەشن بۆ گروپێکی فەلسەفی. ئەم ڕوانگە پێی وابوو بۆ ڕەدکردن و قبوڵکردنی هەموو خوازتن و ئیدعایەک پێویستە بێشەرمکردن و چاوپۆشینێک لەسەر مێتۆدی ئەزموونخوازی وەفادار بمێنێتەوە. ئەوان پێیان وابوو ئەزموونخوازەکانی پێشوو وەک جان لاک و هیۆم و ئەوانی تر، یەکسەرە ئەزموونخواز نەبوون؛ لە بەشێکی ئەندێشەیان ئەزموونخوازبوون، بەڵام لە بەشێکی تردا ئاگاهانە ئەزموونخوازیان تێپەڕ دەکرد و بەرەو جۆرێک ئاوەزخوازی لار دەبونەوە. ئەمەش لەگەڵ یاسا و ڕێساکانی ئەزموونخوازی ناکۆکە. تەنانەت ئەزموونحوازەکانی پێشوو لەسەر بابەتەکانی جوانیناسی و ئەخلاقیش بیروڕایان دەردەبڕی. ئەڵقەی ویەن لەسەر ئەو باوەڕەن ئەزموونخوازی ڕاستەقینە لەسەر ئەم دوو تەوەرە وتەیەکی بۆ کردن نییە. کەوابوو مەبەستی ئەم گرووپە لە ئەزموونخوازی، ئەزموونخوازییەکە ڕێک هاوتەریبە لەگەڵ لۆجیک، نە ئەوەی جاروبار بە پێی هەست و جاران گۆترەش شتی نائەزموونی و تەنانەت ناعەقڵانیش قبوڵ بکات. جارێکیان لە شلیک کە بزوێنەری بازنەی ویەن و تەنانەت داهێنەری دەستەواژەی بازنەی ویەنیش بوو داوا دەکەن وشەیەک بڵێت بتوانێ هەڵگری بیروبۆچوونەکانی بازنەکە بێت. ئەویش دوو دەستەواژە دەردەبڕێت: "ئەزموونخوازی لوژیکی" و "ئەزموونخوازی گونجاو". مەبەستی ئەوە بوو ئەزموونحوازەکانی پێشوو هەمیشە ئەزموونخواز نەبوون. بۆیە ئەوانی بە ئەزموونخوازی نەگونجاو و بازنەی ویەنی بە ئەزموونخوازی گونجاو و سازگار ئەژمار دەکرد. پۆزیتیڤیستەکان بۆ ئەوەی بتوانن بە هەموو کەرەستە و بیروبۆچونەکانی خۆیان پابەند بمێنەوە ناچاربوون بڵێن بۆ ڕەد و قبوڵی هەموو ئیعدعایەک پێویستە هەمیشە لە مێتۆدی ئەزموونگەری سوود ببینرێت. مەبەستیان ئەوە بوو نابێ هەرگیز، عەقڵ و شێوازی عەقڵخوازی ڕەچاو بکرێت. ئەمان پێیان وابوو بۆ ڕەدکردن و قبوڵکردن تەنیا دوو شێوازمان هەیە: لەپێشتر (پیشینی) و لەپاشتر (پسینی). لەپێشتر، هەمان شێوەی ئەزموونخوازەکانە و لەپاشتریش شێوازی عەقڵخوازەکانە. پۆزیتیڤیستەکان لە ڕووی تێئۆریکەوە زۆر کۆشان پابەندی مێتۆدەکەیان بمێننەوە، بەڵام دواتر تووشی کێشە هاتن. ئەوان لە درێژەی فەلسەفاندنی خۆیان ڕووبەڕووی هەندێ گوزارە بوونەوە کە بە پێی ئەم مێتۆدەی خۆیان نە ڕەد دەکران، نە قبوڵیش دەکران. بۆیە پرسیاریان کرد کێشەی ئەم چەشنە گوزارانە لە چییە؟ دیارە ئەگەر ئەم پرسە لە فەیلەسووفیکی کلاسیک بکرێت دەڵێت ئەمە نیشانەی ئەوەیە مێتۆدی ئەزموونگەری تاقانە شێوازی هەڵسەنگاندن نییە و جواب ناداتەوە و ناچارین لەم شوێنانە لەم شێوازە سەرپێچی بکەین. دواجار دەڵێ مادام هەندێ گوزارە هەن مێتۆدی ئەزموونگەری ناتوانێ بیانسەلمێنێ یان نکۆڵیان لێ بکات، دەبێ لە شێوازێکی تر جیا لەئەزموون سوود وەربگرین. بەڵام پۆزیتیڤیستەکان نەیان دەتوانی ئەمە قبوڵ بکەن. واتە ئامادە نەبوون خۆیان ڕازی بکەن و بڵێن کێشە لە هەڵویست و ڕوانگە و مێتۆدی ئێمەیه. ئەوان هاتن باسێکی تریان ئاراستە کرد. وتیان ئەو گوزارانەی لە ڕێی مێتۆدی هەست و ئەزموونەوە شیاوی سەلماندن یا حاشاکردن و ڕەدکردن نەبن بێمانان. بۆیە باسی ماناداربوون یا نەبوونی گوزارەکان بۆ یەکمجار گرووپی ویەن هێنایانە ئاراوە. هەرچەند پێشتر کەسانێک وەک هیۆم ئاماژەیان بەم جۆرە باسانە کردبوو. لە ڕاستیدا کێشەی واتاداربوون بەگشتی بەم شێوازە باسێکی تازە بوو. پێشتر واتاداربوونی ڕستە دوو مەرجی هەبوو. سەرەتا وشەکان دەبوو واتایان هەبێ و سینتاکسی ڕستەکەش دروست بێت. بازنەی ویەن ئەم دوو مەرجەیان پێوست دەزانی بەڵام دەیان گوت بەس نییە. چون پێیان وابوو هەندێ ڕستە هەن ئەم دوو مەرجەیان هەیە کەچی ماناش نادەن. بۆیە لە ڕێگەی ئەم باسانەوە دەرگای باسێکی چڕوپڕیان کردەوە و لە زمان و ئەدەبیات و ماریفەتناسی کاریگەریان دانا. لە دەیەکانی دواتردا باسەکە لە لای بیرەمەندانەوە درێژەی کێشا. 🤝 لینکی کاناڵی پەرانتێز👇 https://t.me/parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾
Показать все...
پەرانتێز parantez

فەرهەنگ، ئەدەب، ڕەخنە، تێئۆری Admin: @mawlewy #پەرانتێز، فەرانسەوییە. لەنیشانەکانی خاڵبەندییە. #ئەپۆخە لەکەوانەنان، شێوازێکی فەلسەفەی دیاردەناسەکانە؛ واتە هەبوون و داوەری، هەموو ژێدەرەکانی زانیاری دەچنە پەرانتێزەوە. (دابەزاندنی جیهان بۆ سرنجەکانی من)

👍 6
🔳 زوان و وێژمان ✍#کەیهان_عەزیزی ئێمە لە ڕێگەی زوانەوە دەستمان بە واقع دەگات. لە ڕێی زوانەوە وێناکانی خۆمان لە واقع دەخولقێنین. ئەو واقعەش ڕەنگدانەوەی واقعێکی لەپێش ئامادەکراو نییە. واتە واقع بەرهەمی زوانە و لە درووستکردنیدا زوان ڕۆڵی گرنگ دەگێڕێ. زوان تەنیا وێنەگری دنیای مادی ئێمە نییە، بەڵکوو بەدیهێنەر و خولقێنەریەتی. هەڵبەت ئەمە بەو مانایە نییە واقعیەتێک بوونی نییە، بەڵکوو مەبەست ئەوەیە دیاردە مادییەکان هەن بەڵام تەنیا لە ڕێگەی وێژمانەوە مانا وەردەگرن. دیاردە مادیەکان لە خۆیان بێواتا و بێمەبەستن. لێرە لە نمونەی "لافاو" سوود وەردەگرم کە نووسەرانی کتێبی "شیکاری وێژمان" سوودیان لێ وەرگرتووە. کاتێک ئاوی ڕووبارەکان هەڵدەستێ و لافاو ڕوو دەدات، لافاوەکە پەیوەندی بە بیر و ڕا و ئەندێشەی هیچکەسەوە نییە. ئەوەی کە خەڵک چۆن بیردەکەنەوە و چ باوەڕێکیان هەیە ئەگەر بکەونە بەر شاڵاوی لافاوەکە بەبێ جیاوازی نغرۆ دەبن و لافاو نوقمەساریان دەکا. کەوابوو لافاو شتێکی مادییە، هەیە و پەیوەندی بە ئەندێشەی هیچ ئایین و ئایدیایەکەوە نییە. بەڵام کاتێک خەڵک بیانەوێت مانایەک بە لافاوەکە بدەن ئیدی دەچنە ناو چواچێوەی وێژمانەوە و لە چاویلکەی وێژمانەوە لە لافاو دەڕوانن. زۆربەی خەڵک لافاو بە ڕووداوێکی سروشتی دادەنێن، بەڵام کاتێک لافاو دەوەسفێنن هەرکەس بە لەونێک شیکاری بۆ دەکات. کەسێک بارینی زۆر بە هۆکاری لافاو دەزانێ، کەسێکی تر لە ڕێگەی دیاردەی "ئێل نینۆ"وە باسی هۆکارەکانی لافاو دەکات. کەسانێکی تر هۆکاری لافاو بۆ دامودەزگاکانی حکومەت دەگەڕێنەوە کە ناتوانن شتەکە بەباشی کونتڕۆڵ بکەن و بە هۆی بەڕێوەبردنی نادرووست و گەندەڵییەوە دەبنە هۆکاری لافاو کەوتنەوە. کەسانێکی تر لەوانەیە لافاو بە نیشانەیەک لە تووڕەییەکانی خواوەند بزانن کە بە هۆی تاوان و گوناحی مرۆڤەکانەوە سزای مرۆڤ دەدات و بەم هۆیەوە خەریکە ئێمە بەرەو کۆتایی جیهان دەڕۆین. هەمووی ئەم وتە و بۆچوونانە کە شیاوی تێکەڵکردنیشن لە چوارچێوەی وێژمانێکی تایبەتەوە سەر دەردێنن. هەر کام لەو وێژمانانەش بۆ دیاردەی لافاو لەوانەیە ڕێکارێکی جیاواز پێشکەش بکەن. وەک دروستکردنی ئاوبەند، ڕێخستنی ناڕەزایەتی بە دژی دامودەزگاکانی دەوڵەت، دووریگرتن لە ژیانی گوناحبارانە یان خۆ ئامادەکردن بۆ کۆتایی جیهان. دەبینین وێژمانەکان لە چوارچێوەی خۆیانەوە مانا بە دیاردەکان دەبەخشن. (ماریان، لوئیز، 1491: 29، 30) کەوابوو لە دەرەوەی زوان و وێژمانەوە، مانایەک نییە. ئەگەر جیهان بە دروستکراوی وێژمانەکان بزانین، کەوابوو بۆ ئەوەی بتوانین ئەم جیهانە بگۆڕین بە گۆترە ناکرێ، بەرلە هەموو شتێ پێویستمان بە گۆڕینی "وێژمان" هەیە. هیچ وێژمانێک لە دەرەوەی زوان بوونی نییە، هەروەها زوانیش تەنیا ئەو شتە نییە کە لە ڕێگەیەوە باسی سۆز و ئەوین بکەین و لەگەڵ بەرامبەرەکەمان بکەوینە وتووێژەوە. بەپێچەوانە، زوان دەزگایەکە دادەهێنێت و جیهانی ئێنسانی ئێمە دروست دەکات. هەروەها زوان دروستکەری شوناسە کۆمەڵایەتی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانمانە. بۆیە ئەگەر خوازیارین جیهانمان بگۆڕین سەرەتا پێویستە وێژمانمان بگۆڕین، بەبێ گۆڕین وێژمان هیچ ئاڵوگۆڕێک بەدی نایەت. نووسەرانی کتێبی شیکاری وێژمان دەڵێن: "ململانێ لە ئاستی وێژمانەکان دەبێتە هۆی ئاڵوگۆڕ و دووبارە بەرهەمهێنانەوەی واقعی کۆمەڵایەتی." (پێشوو، 30)
1⃣ کەوابوو زوان گێڕەڕەوەی واقعێکی لە پێش ئامادەکراو نییە. 2⃣ زوان لە چوارچێوەی وێژمانەکان فۆرم وەردەگرێ. کۆمەڵێک وێژمانیشمان هەیە، بۆیە پێی وێژمانەکان مانا لە وێژمانێکەوە بۆ وێژمانێکی تر دەگۆڕدرێت. 3⃣ پارادایمە وێژمانییەکان لە ڕێی پراکتیستەکانی وێژمانەوە دەپارێزرێن و دەشگۆڕدرێن. 4⃣ پاراستن و گۆڕانی پارادایمەکان پێویستە لە ڕێگەی شیکاری ئەو بەستێنە تایبەتەوە بێت کە زوان لەناویدا دەجوڵێتەوە تاوتوێ بکرێت و بخوێندرێتەوە. (پێشوو، 34)
ژێدەر: ماریان یورگنس و لوئیز فیلیپس، نظریە و روش در تحلیل گفتمان، ترجمەی هادی جلیلی چاپ یازدەهم، نشر نی تهران 1401
🤝لێرەین 👇 🆔 @parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾
Показать все...
👍 5 2
00:11
Видео недоступноПоказать в Telegram
بەنامێ داهێنەرو بیەی
هامڕا، هامویر، برای ئازیز و دۆستی گیانی گیانیمان کاک داود غەفاری!
ئێمە ڕەفێقانی دێرین بە داخ و کەسەر هاگادارێ بیەیمێ مامۆ "ساڵح غەفاری" تاتەی وەشەویست، گەورەو خانەدانو غەفاری و پیرو دەڤەرەکەیما بارگەو بنەش پەی ماوای هەتایی پێچاوە. مامۆ ساڵح یەکسەدەن حەوسەڵەی ئاوی دارۆ، یەک سەدەن تاقەتی تەوەن تەوەن هۆرچنۆ، نیم سەدەن ڕووبە سەرکۆ، ڕووبە قەڵاگا چەمەڕا سەوزە کێشۆنە و حەسرەت ورازۆ باڵاو سابانێرە. بەڵام دماجار بە نیشتمان ولەهەنار و بە خاک وەفاش بەخشا. پەوچی ئێمە ماچمێ مامۆ گیان ئۆغرت خەیر بۆ، ماوات بەهەشت بۆ. دۆستی دڵسۆز و نەبەز و کۆڵنەدەر کاک داود گیان! ئێمە کە ساڵگارێوا پێوە کتێبو وارانی منویسمێ، هەناسەی بار کەرمێ بە ورە، ئیسەیچ چی خەمە ناسۆرەنە هەتا هەمیشە هامڕاو دڵە خەمبارەکەیتەنمێ. ئاواتەوازێنمێ ئۆمید هەرچی زووتەر گێڵۆوە لاتا و لامشت لامشت سەبووری مجۆنە دڵە مێهرەبانەکەیت. هەرپاسە بە ئاواتوو ئۆقرەیی پەی سەرجەم کەسوکاری، ئێمە ڕەفێقانی هەتاییت بە گرد لایوی پەڕەدڵ پەرسەو سەرەوەشی ماچمێ و جارێوتەر ڕۆحو تاتەی وەشەویسیت ئاسوودە بۆ.
هاوڕێیانی قەڵەم پاوە 2724/3/1 کوردی
@parantez_net ➖➖➖➖➖➖
Показать все...
3.42 MB
11