cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

📻 رادیو کوردستان🎵

📻 کاناڵی #ڕادیۆ_کوردستان ئاڕشیڤێکی بەهێز بۆ بڵاو کردنەوەی #دەنگە_مێژووییەکان لە تۆڕی تلێگرام مووسیقی فۆلکلۆر دێکلەمە گۆرانی ڕەسەن دەنگی مێژوویی و نەبیسراوە لە کەسایەتی و هونەرمەندانی کوردستان

Больше
Иран92 730Язык не указанМузыка26 997
Рекламные посты
1 748
Подписчики
-124 часа
-27 дней
-2030 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

     > هیدی >  کاروانی خەیاڵ >  باز و کەو باز و کەو از کتاب: کاروانی خەیاڵ اثر: هیدی (1927-2016) لە مەڵبەندێکی خۆشی کوردەواری سەرەوژوور بوونەوە خێڵ بۆ هەواری لە داخی بەفر و زستان و کڕێوە چیای ڕازاندبۆوە خاکەلێوە لەبەر دەشتا کراسی مەخمەری شین لە ئامێزی هەڵاڵە و یاس و نەسرین تەماشای چت دەکرد خوار و سەر و ژوور سەری لێک دابوو شللێر و گوڵی سوور وڵات خەمڵیبوو بەو چەشنە سەراسەر بە خاشخاش و گوڵی بەیبوون و شەستپەڕ لەناو ئەو دیمەنە سەوز و جوانە کە جێی درکاندنی هەستی دڵانە لە زەردێکا کەوێکی قۆز و نەخشین سکاڵای بوو لەگەڵ بازێکی تێبین سەرەڕای ئەو سرووشتە دڵڕفێنە وەکوو زامدارێ کەو دەیکرد وڕێنە: *** دەغیلت بم مەلی پسپۆڕ و چازان مەلی تەڕدەست و وریا و ژیر و تەڕلان دە ژیندا بۆچی وا چارەڕەشم من؟ لە خۆشی و کامەرانی بێبەشم من؟ ئەمن ڕوح دادەنێم بۆ خاوەنی خۆم لەبەر چی ئەو وەفایێکی نییە بۆم؟ وەرە تۆخوا سەیر کە خاڵ و میلم لەسەر ئەو دیمەنەشڕا وا زەلیلم هەموو ڕۆژێ دەگەڵ کازیوە ئەنگوت دەچم بۆ ڕاوی مێڕۆژ و سیاسوت لە قاسپەی من هەزار باڕ و کەوی پیر لە داوی خاوەنمدا بوونە نێچیر سەعاتێک ناسرەوم بێ خواردن و خەو کە ئەو تێر بێ لە گۆشتی ناسکی کەو نەبوو جارێک لە سیپەیدا بخوێنم لە گرمەی تاپڕی دەنگ دانوێنم لە ماڵێ ساز و سەمتوورە غوڕەی من  نشەی ڕاوچی دەبزوێنێ گوڕەی من لەسەر ئەو حاڵەڕا بێ قەدر و حورمەت قەفەز جێگای منە بێ دان و خزمەت ئەگەر ڕۆژێکی کەو نەکرێن قەڵاچۆ ئەبێ لێم داڕنن باڵ و پەڕ و پۆ *** وڵامی داوە «باز»ی کۆنە ڕاوکەر کە تاوان هەر لەتۆڕایە سەرانسەر ئەتۆ خۆت بوویە گورگی مێگەڵی خۆت ئیتر کێ بێت و دڵسۆزی بکا بۆت دە خوێندا سوور بووە دندوکی ئاڵت ئەبێ بیگریە ئەستۆی خۆت وەباڵت براکەت بانگ ئەکەی بیخەیتە  نێو داو بەڵام دوا ڕۆژی خۆت ناخەیتە بەرچاو دەڕێژی خوێنی خزمی خۆت و بۆخۆت دەدەی دەستی پەشیمانی لە ئەژنۆت کە بۆ فەوتانی هۆزت تێ دەکۆشی دە ژیندا چۆن ئەبینی خێر و خۆشی؟ کەسێک بۆخۆی ئەوە شەرت و بەقای بێ ئەبێ چۆن دوژمنی بۆ ئەو وەفای بێ دڵت ناسووتێ بۆ جوجکی برای خۆت ئەتۆش پێویستە بیبینی سەزای خۆت لەبەر ئەو ڕاوە دەگرێ حورمەتی تۆ دەنا ئەو نایەوێ خاڵ و خەتی تۆ هەموو دەشت و چیا پاوانی تۆیە ئەگەر تێیدا نەژی تاوانی تۆیە بە سەربەرزی لەناو هێلانە مردن نە وەک تۆ خزمەتی بێگانە کردن 1965/12/10 #هێدی #باغچەی_دڵان دەنگی کوردستانی ئێراق 🆔@baxchayDilan  
Показать все...
هیدی | وژینبوکس

آثار هیدی در وژینبوکس

👍 1 1
ڕوحم قوربانی تۆ بێ سه‌روی ئازاد ئه‌رێ ئه‌ی تۆره‌مه‌ و ڕۆڵه‌ی گه‌لی ماد هه‌زار "تیری نیگاە" و "نە‌خشی مانی" له به‌ر وە‌ن گه‌ر بکە‌ی دایم له من یاد ناتق مه‌جیدی (سۆران) @Radio_kurdish
Показать все...
1🔥 1
له شایی‌دا له دە‌س دۆی بێ‌وە‌فا‌دا هه‌زاران جار به له‌ش هاتم به لادا 🌿🍃🌿 به جە‌سته لای منە و مه‌حوی که‌سی دی ته‌وارێکە و له ژێر هه‌وری جه‌فادا 🍃ناتق مه‌جیدی(سۆران) کتێبی به‌هاری جودایی @Radio_kurdish
Показать все...
2🔥 2
Repost from N/a
04:29
Видео недоступноПоказать в Telegram
#مامۆستا_حەسەن_زیرەک گۆرانی : #بەهاران_خۆشه کاناڵی : #دەنگه_ڕەسەنەکان @DengeResenekan
Показать все...
4.42 MB
👍 4
لە کتێبی: دیوانی مەستوورە بەرهەمی: مەستوورە (1804-1848)   گرفتارم بە نازی چاوەکانی مەستی فەتتانت بریندارم بە تیری سینەسووزی نێشی موژگانت بە تاڵی پەرچەمی ئەگریجەکانت غارەتت کردم دڵێکم بوو ئەویشت خستە ناو چاهی زەنەخدانت بە قوربان، عاشقان ئەمڕۆ هەموو هاتوونە پابۆست منیش هاتم، بفەرموو بمکوژن، بمکەن بە قوربانت تەشەککور واجیبە بۆ من ئەگەر بمرم بە زەخمی تۆ بە شەرتێ کفنەکەم بدرووی بە تای زوڵفی پەرێشانت لە کوشتن گەردنت ئازا دەکەم خۆت بێیتە سەر قەبرم کە ڕۆژی جومعە بمنێژی لە لای نەعشی شەهیدانت کەسێ تۆ کوشتبێتت ڕۆژی مەحشەر زەحمەتی نادەن ئەگەر وەک من لە ئەم دونیایە سووتابێ لە هیجرانت هەمیشە سوژدەگاهم خاکی بەر دەرگانەکەی تۆیە ڕەقیب ڕووڕەش بێ ناهێڵێ بگا دەستم بە دامانت دڵم مەشکێنە چونکوو مەخزەنی دەرد و خەمی تۆیە فدای شەرت و وەفات بم چی بەسەر هات مەیلی جارانت ئەتۆ ئەمڕۆ لە موڵکی دڵبەریدا نادرەی دەهری بە ڕەسمی بەندەگی #مەستوورە وا هاتۆتە دیوانت #مەستوورە_ئەردەڵان #باغچەی_دڵان 🆔@baxchayDilan
Показать все...
6
له ناو ماڵی ڕکه‌یدا مه‌ل ده‌ناڵێ تە‌می نه‌گبه‌ت له دوو باڵی ده‌هاڵێ بڵێی تاوانی چی بێ وا هه‌تا سه‌ر به ژانی کۆیله‌تی ده‌مرێ و چ ناڵێ ناتق مه‌جیدی(سۆران) کتێبی به‌هاری جودایی @Radio_kurdish
Показать все...
1🔥 1
خه‌م کۆنه وه یا تازه، سه‌ری هه‌ڵداوە دڵ یه‌ک نییه پێموابێ له من گۆڕاوە فه‌وتاوە ئه‌وین هێنده له من تۆ زیز بووی ئه‌و عیشقه که بوو ئێسته خه‌یاڵی خاوه ناتق مه‌جیدی(سۆران) کتێبی به‌هاری جودایی @Radio_kurdish
Показать все...
👍 1🥰 1👏 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
👍 1 1🥰 1👏 1
غەزەل: یۆسفی‌ون‌بوو هەمیسان دێتە کەنعان‌،غەم‌مەخۆ تەم لە بۆتکەت لادەچێ دەڕوێ گوڵستان،غەم‌مەخۆ هەی جەخارکێش‌دڵ، لە خەم ڕزگار دەبی ،دڵگەش‌بە تۆش دۆخی‌ئاڵۆزت دەچێ،دێ بەخت و سامان ،غەم‌مەخۆ گەر بەهاری ژین چەلێ‌تر بێتەوە پێستی سرووشت تاجی‌گوڵ دێتە سەرت ئەی قومری‌‌‌خۆش‌خوان غەم‌مەخۆ گەر دوو ڕۆژێ گۆی‌زەوی بەدڵی‌مە ئاژوانی نەبوو تا هەتا چەشنێ نییە خۆ سووڕی‌دەوران، غەم‌مەخۆ چون نە لێزانی سوڕی پێواری، بێ‌هیوا مەبە لەوبەری پەردە کرا زۆر کاری پەنهان،غەم‌مەخۆ ئەی دڵا گەر لێسەری بەتڵان بکۆڵێ پنجی‌بوون چون زریڤانی ئەتۆ نووحە، لە تۆفان غەم‌مەخۆ گەر بە شۆقی کابەوە هەنگاو ئەنێی ئاواقەوە کەند و لەندی عاشقی نەتکا پەژیوان،غەم‌مەخۆ گەرچی مەنزڵ زۆر بەسامە و مەقسەدیش دوورودرێژ هەر هەموو ڕێگایێک ئاخر دێتە پایان،غەم‌مەخۆ حاڵمان پاش دابڕانی یار و لاساری ڕەقیب خوا دەزانێ هەر ئەویش دەیگۆڕێ‌حاڵان، غەم‌مەخۆ #حافزا لەو سووچە تاریکەی شەوانی چۆڵی‌خۆت تاکوو هەتبێ نوێژ و زیکر و دەرسی‌قوڕئان، غەم‌مەخۆ #حافزی_شیرازی وەرگێڕان:#هاوژان_شاروێرانی 2ی‌پووشپەڕی 1403‌ی‌هەتاوی 🆔@baxchayDilan فەرهەنگۆک: بۆتکە=ماڵۆچکە،کۆخ جەخار=ئێش و دەرد ئاژوان=جموجۆڵ،سووڕان سوڕی پێوار=رەمز و ڕازی شاراوە و نهێنی لێسەر=لافاو،سێڵاو بەتڵان=لەناوچوون پنج=ڕیشە زریڤان=کەشتیڤان ئاواق=بیاوان
Показать все...
👍 3
ئه‌وه هاتم به‌ره‌و قاپیت به شه‌ودا هه‌زار داخم کە ده‌تبینم له خەودا قه‌رار بوو جێم نە‌هێڵی، هه‌ر بمێنی چە‌تی خە‌رمانی ئاواتت له کە‌و دا ناتق مه‌جیدی(سۆران) کتێبی به‌هاری جودایی @HawargayHast
Показать все...
1🔥 1
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.