cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

بەهرۆز ئاراس

الـحُبُّ دُعاء، والدعاءُ حُب☝ فمن أحبّكَ دَعا لك🙂 ومَن دَعا لكَ فقد أبلغَ في محبتِك🌸 📖فطوبیـــــــ✍ للغرباء☝ بهروزكوردي

Больше
Страна не указанаЯзык не указанКатегория не указана
Рекламные посты
220
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
Нет данных30 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

بێگومان دەعوەی توحید یەکێکە لە گەورەترین جۆرەکانی جیهادکردن هەروەکو پێغەمبەری خوا دەفەرموێ کاتێ پرسیاری لێدەکەن ( أيُّ الجهادِ أفضلُ؟ قال: "كلمةُ حقٍّ عند سلطانٍ جائرٍ". أخرجه أحمد بإسناد صحيح.) ئەگەر سەیری ژیانی پێغەمبەران بکەین کەمیان بەشمشێر جەنگاون بەلکو جیهادی دەعوەیان کردوە سەیری ژیانی ابراهیم کەن علیە سلام کاتێ خوای گەورە باسی بۆمان دەکات بەئومەتێ باسی دەکات ئایە جیهادی نەکردوە؟ بەلی کردوەتی بەلام کام جیهادە ئەو جیهادەی کەوا بە زمان دەکرێت کە جیهادی دەعوەیە یان هەر لەپێغەمبەرانی تر عیسی یان موسی یان شعیب یان یحیی وزەکریان... الخ علیهم السلام گشتیان جیهادی دەعوەیان کردوە کەواتە ئامانجی جیهاد بە شمشێر وچەک لەگەل جیهاد بە زمان و دەعوە یەک ئامانجە ئەویش بەرز کردنەوەی دینەکەی خوایە بێگومان بۆئەمش چەندین دلیل هەیە لە قورئان وسونەت خوای گەورە دەفەرموێ فَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَجَاهِدْهُمْ بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا" الفرقان: 52. عن ابن عباس رضي الله عنهما: "وَجَاهِدْهُمْ بِهِ" قال: بالقُرآنِ. ابن عباس کە یەکێکە لە کیباری موفەسیرین دەفەرموێ جیهادیان بکەن بە قورئان وەهەروەها ئیمام ابن القيم رحمه الله يقول: هذا جهادٌ لهم بالقرآنِ، وهو أكبرُ الجهادَين. مەبەست لەم جیهادە جیهادکردنە بەقورئان وە ئەم ئایەتە مەکییە پێش فەرز بونی جیهادی قیتالە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم عنْ أنس، ، أنَّ النَّبيَّ ﷺ قَالَ: جاهِدُوا المُشرِكينَ بِأَموالِكُمْ وأَنْفُسِكُم وأَلسِنَتِكُم. رواهُ أَبُو داود بإسنادٍ صحيح. جیهادی موشرکین بکەن بەماڵتان بە نەفستان وە بەزمانتان کە مەبەست لە دەعوەیە کەواتە بۆمان رون بۆیەوە یەکێ لەگەورەترین جیهاد بریتیە لە جیهادی دەعوە وە ئایەتی فی سبیل الله کەمەبەست لە جیهادە ئەو جیهادی دەعوەش دەگرێتەوە و زەکات مە موجاهیدینی دەعوە دەچێت والله تعالی اعلم #بەهرۆز
Показать все...
229.27 MB
2.24 MB
472.68 MB
⚡ تێکشکاندنی شوبهەو گومانی خەواریجەکانی سەردەم ⚡ ⚡📋⚡ 🔺 وتیان: دەرچوون لەسەر دەسەڵاتداری زاڵم و ستەمکار پێچەوانەی بنچینەکانی ئەهلی سووننەیە؟ 🔻 وتمان : بەڵێ وتیان: بەڵگەتان چییە؟ وتمان فەرموودەی عوبادەیە کە پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: ( إلا أن تروا كفرا بواحا) واتە : مەگەر کوفرێکی ئاشکرایان لێ ببینن. 🔺وتیان : کوفر یەکسانە بە ستەم و تاوان 🔻 وتمان: نەخێر لەبەر فەرموودەکەی عەوفی کوڕی مالک کە پێغەمبەری خوا ﷺ تێیدا دەفەرمووێت (ألا من ولي عليه والي فرآه يأتي شيئا من معصية الله فليكره ما يأتي من معصية الله ولا ينزعن يداً من طاعة) 🔺وتیان ئەی عمر دەڵێت ڕاستم بکەنەوە . 🔻وتمان ڕاست کردنەوە مانای چاککردنە نەک گۆڕین. 🔺وتیان تا کەی ئارام گرتن؟ 🔻 وتمان فەرموودەی اسید کە پێغەمبەری خوا ﷺ تێیدا دەفەرموێت: (حتى تلقوني على الحوض). واتە ئارام بگرن تا بەدیدارم دەگەن لەسەر حەوزەکەم. 🔺وتیان ئەی چۆن مافی خۆمان وەربگرین؟ 🔻 وتمان: فەرموودەی ابن مسعود کە پێغەمبەری خوا ﷺ تێیدا دەفەرموێت: (وتسألون الله الذي لكم) واتە: داوای مافی خۆتان لەخوا بکەن. 🔺وتیان گوێڕایەڵی بۆ دەسەڵات دارێکە کە لێی ڕازی بین نەک بەزۆر خۆی بسەپێنێت بەسەرمان. 🔻 وتمان فەرمودەی عرباض کە پێغەمبەری خوا ﷺ تێیدا دەفەرموێت: (وإن تأمر عليكم عبد حبشي) واتە: گەرچی بەندەیەکی حەبەشیش خۆی بسەپێنێت بەسەرتان . 🔺 وتیان : ئارامگرتن لەسەر ئەو کەسە دەبێت کە حوکم بە شەرع بکات هەرچەندە سنوریش ببەزێنێت بەڵام ئەوەی ڕێنماییەکانی لەشەرعەوە وەرناگرێت و بەهەواو ئارەزووی خۆی حوکم دەکات دەقەکان نایگرێتەوە. 🔻وتمان بەهەڵەدا چوون چونکە لەفەرمودەکەی حذیفة پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: (لا يهتدون بهداي ولا يستنون بسنتي)واتە: نە لەسەر ڕێنمایی من دەڕۆن و نە سوننەتی من دەگرنەبەر . هەروەها لەفەرموودەکەدا هاتووە ( فاسمع وأطع) واتە : گوێگرو گوێڕایەڵ ببن. 🔺 وتیان : ئەی تێگەیشتنی (سلف) پێشین؟ 🔺 وتمان : ئەوان یەک دەنگن لەسەر حەڕامێتی دەرچوون : ئەم یەک دەنگی یەش ئیمامی نووی و ابن حجر و ابن تیمیةو شەوکانی نەقڵیان کردووە. 🔺وتیان : چۆن یەک دەنگ بوونە لەکاتێکدا ابن الزبیر دەرچوونی کرد؟ 🔻 وتمان : درۆ دەکەن بەهیچ شێوەیەک دەرنەچووە لە سەر وەلی ئەمر ، چونکە لەو کاتەدا موسڵمانان وەلی ئەمریان نەبوو دوای مردنی یەزید، پاشان موسڵمانانی مەککە بەیعەتیان بە ابن الزبیر داو هەموو حیجاز ملکەچی بوون. 🔺 وتیان : ئەی سەبارەت بە خروجی ئیمامی حسین چی دەڵێن؟ 🔻وتمان : دەرچوونەکەی بۆ ئەوە نەبوو ململانێی کاربەدەستان بکات بەڵکو خەڵکی بەصرا فریویانداو پێیان وتبوو وەرە بۆ بەصرا چونکە (ئیمام)مان نییەو تۆ دەکەینە ئیمامی خۆمان ، بەڵام کاتێ هەستی کرد درۆی لەگەڵ دەکەن پەشیمان بووەوە داوای کرد ڕێگەی بدەن بگەڕێتەوە بۆ لای کەس و کاری یاخود بڕوا بۆ لای یەزید یاخود بڕوا بۆ سنورەکان و جیهادی دوژمنانی خوا بکات ، بەڵام ستەمکارو زاڵمەکانی ئەو سەردەمە ڕێگەیان پێ نەدا هیچیان بکات و بە مەزڵومی و ستەم لێکراوی کوشتیان و شەهیدیان کرد. 🔺وتیان : جگە لەوانیش خروجیان کردووە ئیتر کامە ئیجماع و یەک دەنگی یە؟ 🔻وتمان :ابن حجر دەفەرموێت:( خروج جماعة من السلف كان قبل استقرار الإجماع على حرمة الخروج على الجائر) (مرقاة المفاتيح-ح:1125) واتە : دەرچوونی کۆمەڵێک لە سەلەف پێش ئەوەی ڕاو بۆچوونیان جێگیر بێت لەسەر حەڕامێتی خروج لەسەر ستەمکار . هەروەها ئیمامی نووی دەڵێت:( و قيل إن هذا الخلاف كان أولاً ثم حصل الإجماع على منع الخروج عليهم ) دەڵێن ئەم خیلافە لەسەرەتادا بوو پاشان یەک دەنگیان دەربڕی لەسەر حەڕامێتی دەرچوون لەسەر کاربەدەستی ستەمکار . 🔺وتیان : نرخی کاڵاو شتەکان بەرز بووەوەو ژیانیش زۆر قورس بووە بە بۆنەی ستەمی ئەم کاربەدەستانەوە. 🔻وتمان : ئەگەر خەڵکی دەربچێت ژیانیان قورس تر دەبێت و ئەمن و ئاسایشیش نامێنێت و خوێن دەڕێژرێت و ناموسی خەڵکیش هەتک دەکرێت و هەموو کەسێک کە شارەزای مێژوو بێت دڵنیایە کە خروج و دەرچوون خێری تێدا نەبووە. 🔺وتیان : کەواتە چارەسەر چییە؟ 🔻وتمان : الله اکبر الله اکبر چارەسەر : لە تەوبە کردن و داوای لێ خۆش بوونە هەروەکو خوای گەورە دەفەرموێت:( إن الله لا يغير ما بقوم حتى يغيروا ما بأنفسهم ) واتە: بێگومان خوا چارەنووس و نازو نیعمەتی خۆی لەهەر هۆزو نەتەوەیەك ناگۆڕێ و لێیان تێك نادات {حتى يغيروا ما بأنفسهم} تاكو ئەوان دڵ و دەروونی خۆیان نەگۆڕن و بەرەو کاری لارو خراپ، جا ئەوكاتە خوداش ژیانیان لێ تێك دەدات،
Показать все...
شیرک بگۆڕن بەیەک خوا پەرستی ، بیدعە بگۆڕن بەسووننەت ، تاوان بگۆڕن بەتاعەت و گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرە کەی (صلی الله علیه وسلم) ، خوای گەورە دەفەرموێت .(و لو أن أهل القرى آمنوا واتقوا لفتحنا عليهم بركات من السماء والأرض)[ الأعراف] واتە : ئەگەر خەڵكی ئەو گوندو شارانە بڕوایان هێناباو ، لە خوا ترسابونایەو كاریان بە بەرنامەی ئەو كردبا ئێمەش دەرگای گشت خێرو پیتێكی ئاسمان و زەوییمان بە ڕوویاندا واڵا دەكرد. 💭 بە کەسانێکی پێشینیان وت نرخی کاڵاو شتەکان بەرز بووەتەوە . وتی : بە ئیستیغفارو داوای لێ خۆش بوون لەخوای گەورە دایبەزێنن نرخەکانیان . / عبدالله زەنگەنە
Показать все...
بەهیوای سود
Показать все...
bahroz.docx0.34 KB
bahroz.pdf2.78 KB
1608183727799.pdf1.34 KB
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.