cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

گردیاقووب و کۆنەدێ

این کانال جهت رویدادها ،وقایع ،وازهمه مهمتر البومی باشد از آباو اجدادمان که سالیان پیش از میان ما رفته اند . مدیر کانال:کمال پرکاوش 09338992323 @kamalp2323 مدیر کانال: موسی رشیدی 09143447835 @kamran974

Больше
Рекламные посты
219
Подписчики
Нет данных24 часа
-17 дней
-430 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

Фото недоступноПоказать в Telegram
ڕۆژباش وڵات / Rôjbaş Welat 🗓 ئەمڕو سی شەممە ۸ی جۆزەردانی ۲۷۲۴ی کوردی ۸ی خوردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی @salanizoo
Показать все...
👍 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
سەردهەناسەی زەردهەڵاتووی بێقەراری  ! لێم‌گەڕێ لێم‌گەڕێ ئەی تاڵەســــــــاتی نالەباری لێـــــــم‌گەڕێ ساتەکانی بێ‌ئەوی کەم دەمژمێر بێزار ئەکەن ؟! لێمگەڕێ با یادی جارانی بەهاری لێمــــــــــــگەڕێ ئەی غەزل ! چیدی بە حەسرەت ڕوو مەدە تا تێبگا کەم بە بێداریم سپێرێ ، بۆ بە هاری لێــــم‌گەڕێ ؟ چاوی ڕوانینم کە دایە دەستی زاری ، باشە دەی ! لێیگەڕێ دەنگ باتەوە با سۆزی زاری ڵێــــــم‌گەڕێ چاوەڕێییم دڵنیابوونی بە سەبرم دا ، ئەتــــۆش نائومێدی ! تابەکەی لێم شینەماری ؟!  لێمگەڕێ ڕازی دڵتەنگیم بە ئاوێنەی تەمەن تا کەی بـڵێم لێم‌گەڕێ ئەی زەردەوەرزی لێوبەباری لێم‌گەڕێ لێوی تینووم چەند سەراو وێنا بکات و بخــــــڵەتێ ؟! لێم‌گەڕێ سوخمەی حەسوودی  گوڵ‌هەناری لێم‌گەڕێ چاوی تەمگرتووی تەمەن دەسڕم بە دەسرەی تێپەڕین بێڵە دڵ بینای بکا با خەونەشــــــــــاری ، لـــــــێم‌گەڕێ تافی لاویتیم بە کاڵفامــــــی دڵـــــــم دۆڕان کە وا هەر نەبوو عەتری وەنەوشاوی عیزاری  لێم‌گەڕێ #مادێح_کۆنەپوشی (زایەڵە) @salanizoo
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
ڕۆژباش وڵات / Rôjbaş Welat 🗓 ئەمڕو دووشەممە ۷ی جۆزەردانی ۲۷۲۴ی کوردی ۷ی خوردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی @salanizoo
Показать все...
👍 1 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
تۆیش وەکوو تەنیایی ،تۆزێکت وەفا بێ چی دەبێ؟ ئەو بە چرکە نابڕێ لێم ، ئەی وەها بێ چی دەبێ؟ گوایە هەر ڕۆژان لە سەر دەورە مسافر بێ و نەبێ! دەستی بۆ بگرە، غەریبێ ئاشنا بێ چی دەبێ؟ زۆر لە تۆزاوتۆزی ئەم ڕێگایەدا پێچم بڕی گەر بە تۆزێ  تۆوۆ تۆزێ داوەرابێ ،چی دەبێ؟ دەس بنێ بینی خەمێکم  ، تاکوو جێی خۆت کەیتەوە تا لە ئەشقا خەم کوژابێ ، تۆم پەنابێ چی دەبێ؟ تا کڵاوم نەیفڕێنێ بای خەمان پێیە هەڵێ چش ئەگەر پێگەت لە خوێنم هەڵژنابێ ،چی دەبێ؟ بێ پەنای ڕۆحم بدە وئەم ڕێگە هەڵپێکە لەخۆم جێگە پێت تاکوو دڵی من هەڵچنابێ ، چی دەبێ؟ هەرکە دارایی ئەوینە ، بێ فەقیر و دەوڵەمەند بەرگی من جارێ فەقیری داکنابێ ، چی دەبێ؟ #ڕەحیم_جەوانڕوودی(شکۆ) @salanizoo
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
ئەو شێعرانەی ئەسووتێن بۆت شەهیدی بێ ناو نیشانن گــــــــۆڕ غەریبێکی عاشقن،ڕێبواری مـــــــــان و نەمانن سینیان داوە بەر تانەی عام خۆ نابوێرن لە لۆمەی کەس باڵە فڕەی کونجی دڵمن تازە لاون گــــــــەلێ جــــــوانن جار بە جارێ دێنە جەولان وەک خەیاڵی دوا وەنەوزم هەڵدەکەن مەڵبەندی نامۆ بـــــەو هیواوە بۆت ئەڕوانن وا تەمەن کول بوو نایبڕێ حەڵقەی دووریت لە گەردنم هەر ئاخری ئـــەو حەڵقەیە سەبەب دەبێ بـــــۆ خنکانن ئەی ڕەفێقان تانە مەدەن بۆچی شێعرم دەر نــاکەوێ! ئازاری دوور و نزیکم عاملـــــی پــــــەنجە شـــــــکانن     #فاتێح_ئەرژەنگی(تینوو) @salanizoo
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
ڕۆژباش وڵات / Rôjbaş Welat 🗓 ئەمڕو یەک شەممە ی۶ جۆزەردانی ۲۷۲۴ی کوردی ۶ی خوردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی @salanizoo
Показать все...
2
Фото недоступноПоказать в Telegram
ڕۆژباش وڵات / Rôjbaş Welat 🗓 ئەمڕو هه ینی ۴ی جۆزەردانی ۲۷۲۴ی کوردی ۴ی خوردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی وینه:سوران سه لیمی ویرای گوله جوانه کانی @salanizoo
Показать все...
2👍 1
🌧لە کوردیدا بارانەکان بەپێی جۆر و بڕیان، ناوى تایبەت بە خۆیان هەیە. 💧گەنەباران: ئەو بارانە کەمانەیە که لە وەرزى پاییز و لەپێش پەڵەدا دەبارن. 💧بارانى سەرپەڵە: ئەوە بارانەیە لەسەر وەختى سەرپەڵەدا دەبارێت. 💧نمەباران: بارانێکە بە بڕى کەم و نەرم‌نەرم دەبارێت. 💧نەرمەباران: بارانێکە بۆ ماوەیەکى زۆر بە نەرمى دەبارێت. 💧لێزمەباران: بارانێکى زۆرە و بەخوڕ دەبارێت؛ بەجۆرێکە ڕیگەى بانگێڕان و کارى ئاژەڵدارى نادات. 💧ڕەهێڵەباران: بارانێکى بەهێزە؛ دڵۆپەکەى گەورەیە و لە ماوەیەکى کەمدا دەبێتە هۆى دروستبوونى لافاو. 💧ڕێژنەباران: بارانێکى لەنێوان نەرمە باران و لێزەمەدا، زیاتر لە وەرزى بەهاردایە. 💧شەستەباران: بارانێکى بەهێزە زیاتر لە وەرزى بەهاردا دەبارێت. کورد دەڵێت: بارانەکە شەستە دەکات. واتە: بەهێز دەبارێت. 💧بارانى بەخورزم: بارانێکى بەهێزە خرمە و زرمەی لە سەربانى گڵ هەڵدەسێنێ. 💧ڕشێنەباران: بارانێکە زەوى ئاوڕشێن دەکات و بڕەکەى زۆر نییە. 💧تاوەباران: تاوێک باران، بارانى بەتاو: بارانێکە تاوێک دەبارێت و کاتەکەى درێژ نییە، بڕەکەى لە نێوان مامناوەند و زۆردایە. 💧باوباران، باوبۆران، باران بەباوە: باران بە با و ڕەشەباوە. کورد دەڵێت: چ با بێت، چ باران، هەر لە بەفر کەم دەبێتەوە. 💧زريان: بارانێکى تێکەڵ بە بەفرە و سەرما و باى لەگەڵدایە، بە جۆرێکە سەر لە ڕێبوار دەشێوێنێت و ئەگەری ڕەقبوونەوەى هەیە. بەفر و باران: بارینى بەفر و باران بەتێکەڵییه. 💧بەهارەباران: بارانى بەهارانە، کورد دەڵێت: ئەگەر بەهار بارانى هەبێت، کشتوکاڵەکە باش دەبێت. 💧بەختەباران: ئەو بارانەیە لە کۆتایی بەهار و مانگى پێنجدا دەبارێت، زۆربەى ساڵەکە کەمە و بارینى بەبەختە. 💧بارانبڕان: مانگى شەش و کۆتایی بەهارە و باران بارینى دەبڕێتەوە. @salanizoo
Показать все...
👍 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
ڕۆبن ولیامز دەڵێت: وای بۆ دەچم ئەو کەسانەی کە زۆرترین خەمیان هەیە، تەواوی توانایان بەکاردێنن تا خەڵکی دڵخۆش بکەن، چوون ئەوان دەزانن کە خەم چۆن دەتوانێ تەواوی شتەکانی ژیان بێ مانا بکات و حەزناکەن کەس هەمان هەستی ئەوانی هەبێت! @salanizoo
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
ڕۆژباش وڵات / Rôjbaş Welat 🗓 ئەمڕو پینج شه ممه ۳ی جۆزەردانی ۲۷۲۴ی کوردی ۳ی خوردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی @salanizoo
Показать все...