دڵۆڤان♡
«بەناوی خودای دڵۆڤان» ژوورێک تایبەت بە شێعر و گورانی ڕەسەنی کوردی 📽 ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ، سڕینەوەی ئازادییە لە ڕۆحماندا🕊 شێرکۆبێکهس❤️ بۆ ئاڵوگۆڕ👇 @Dlllowan دڵۆڤان بە واتای<خاوەن بەزەیی،دڵنەرمی،مێهرەبان> https://t.me/dloowan
Больше1 537
Подписчики
-424 часа
-57 дней
-1230 дней
- Подписчики
- Просмотры постов
- ER - коэффициент вовлеченности
Загрузка данных...
Прирост подписчиков
Загрузка данных...
ئێواران...
غەم دێت و لە دەرکە دەدا
لە پەنجەرەوە هەڵدێم.
دەڕۆم خۆم لە نێو شووشەی بادەدا بشارمەوە
کەچی دەبینم غەم پێش لە من
لەسەر کورسی بەرامبەرم دانیشتووە و چەمەڕایە.
دەست لە ملم دەکا و دەڵێ :
دڵنیا بە من وەک شادی بێوەفا نیم!
هەر لە یەکەم ڕۆژی ژیانتەوە
لەگەڵتدا بوومە و هەتا دوا ڕۆژ بەجێت ناهێڵم!
هەڵدەستێ و ڕۆ دەچێتە نێو شووشەی بادەکەوە.
دەیخۆمەوە و تـك تـك
لە چاوەکانمەوە دادەچۆڕێ و دیسان دەگەڕێتەوە لام و بەرامبەرم دادەنیشێ.
ئێواران
دڵم پڕ خورپەتر و چکۆلەتر
لە دڵی پەڕەسێلکە و کۆچەرییەکانە...
#جەلال_مەلەکشا🌱
@dloowan
💔 9❤ 2
ئارەزووی بینینی تۆم کرد
دڵ لە پڕدا کەوتە حاڵ
هەستی کرد جوانی بەهار
و
هاتە گوێم نەغمەی شەماڵ
بوو بەکڵپه تۆی دەروون
یادگاری ساڵ بەساڵ
هاتە بەرچاوم نیگاری
پرچی کاڵ و لێوی ئاڵ
ئەی فریشتەی سێحری خوایی
وێنه شیرین،شیرین زار
گیانەکەم دیسان بەتۆوە
کەوتمه گێژاوی خەیاڵ
بەژن و باڵات کەرتی ئەندام
لەڤینۆس ساندووه
ڕەوت پیاسەت ڕەوت و لەنجەت
ناسکە یاخود کەوە
پێکەنینت سێحری ڕووته
هۆش و دڵمی بردووە
خوایەکە،ئەو جووتە لێوەی
بۆ مژین ئاڵ کردووه
#مامۆستا_نەجمەدین_غوڵامی❤️
@dloowan
❤ 4🔥 1
مامۆستا: ناسر ڕەزازی
🎙️یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
پەیجی☜مهاباد موزیک
@mahabad_music20