cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

Medical group

Instagram http://Instagram.com/medical_gruop

Больше
Страна не указанаЯзык не указанКатегория не указана
Рекламные посты
597
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
Нет данных30 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

هه‌وکردنی ئاڵووه‌کان (له‌وزه‌تێن ) د. سۆران محمد غریب بریتییە لە ھەوکردنی ئاڵووەکان بە ڤایرۆس یا بەکتریا. زۆربەی بارەکانی ھەوکردنی ئاڵوو ھۆیەکەی بریتییە لە ڤایرۆس کە لەماڵەوە دەتواندرێت خۆ چارەسەر بکرێت. بەڵام ھەندێک جار ھۆیەکەی بریتییە لە بەکتریا کە پێویستی بە دژە بەکتریا ھەیە. چارەسەری نەشتەرگەری بۆ ھەوکردنی ئاڵوو تەنھا لە چەند بارێکی دیاری کراو بە ئەنجام دەگەیەندرێت، زۆر گرنگە ئاڵووەکان بپارێزرێن چونکە وەک پاسەوان وان لە بۆشای دەم. - نیشانەکانی - سوورھەڵگەڕان و ئەستووربوونی ئاڵووکان. - سپی ھەڵگەڕانی رووی ئاڵووکان. - ئازار لە کاتی قووتدانی خواردن. - ژانە سەر. - تا و لەرز. - گەورەبوونی گرێ لیمفاویەکانی مل و چەنەگە. - کەوتنی دەنگ. - ھەندێک جار ژانە زگ لە منداڵان. - کەی سەردانی پزیشک بکرێت؟ ھەوکردنی ئاڵووەکان زۆر مەترسیدار نییە، بەڵام ئەگەر چارە نەکرێت ئالۆزی لێدەکەوێتەوە. سەردانی پزیشک بکە ئەگەر؛ - ئازاری گەروو لە ٤٨ کاتژمێر زیاتری خایا‌ند. - پلەی گەرمی لەش زیاتر بوو لە ٣٩ پلەی سلیلۆزی. - نەتوانینی قووتدانی خواردن. - ئەگەر ژانە ‌زگ یا رشانەوە ‌ھەبوو. - ئەگەر مل رەق بوو روویدا. - ئاڵۆزییەکانی ئەگەر چارەنەکرێت ئەوا لەوانەیە ببێتە ھۆی گیرانی رێڕەوی ھەناسە لەبەر زۆر ئەستووربوونی. ھەندێک جار دەبێت ھۆی کۆبوونەوەی کێم لەنێوان ئاڵووەکان و شانەکانی دەوروبەر کە دەبێتە ھۆی دروست بوونی قونێر (دوومەڵ). ھەروەھا ھەندێک جار (بە تایبەتی لە جۆری بەکتریایی) دەبێتە ھۆی ھەوکردنی گورچیلەکان یا جومگەکان. - چارەسەری لەماڵەوە - شلەی زۆر بخۆرەوە، شلەی گەرم وەک شۆربا یا چای. - غەرغەرە بکە بە خوێواوی گەرم، چارەگە مڵاکێکی چای لە خوێ تێکەڵ بکە لەگەڵ پەرداخێک لە ئاوی گەرم. - لیمۆ و ھەنگوین تێکەڵ بکە لە پەرداخێکی ئاوی گەرم ئیجا بیخۆرەوە. بەڵام بۆ منداڵی بچووکتر لە ساڵێک نابێت ئەمە بکرێت. - دووربە لە جگەرکێشان و دووکەڵی جگەرە. پشوو بدە بە دەنگت – قسە مەکە.
Показать все...
سڵاو هاورێیان زۆر جار رووبەروی ئەم پرسیارانە دەبینەوە کە دەڵێن category چییە? ویستم بە کورتی و پوختی وەڵامتان بدەمەوە هاوکێشەیەکی 5 رەهەندیە دروست کراوە بەکاردێتن لەکاتی دوگیانی کە لەسەر راچێتەی ناو کارتۆنی دەرمانەکە دەنوسرێ بۆ زانینی سود و زیانی ئەم دەرمانەی کە بەکاریدێنێت ئافرەتەکە هەندێ جار دکتۆری ئافرەتان جۆرە زیانبەخشەکە بەکاردێنێ لەبەر یەک سودی دەرمانەکە تا بتوانێ منداڵێکی تەندروست بێنێتە سەر دونیا وە ئەگەر بێتوو بەبێ ئاگاداری دکتۆری ئافرەتان و پزیشک ئەم دەرمانە بەکاربهێنی بەئەگەرێکی زۆر دەبێتە هۆی مردن و ئەگەرێکی کەمیش دەبێتە هۆی شەلەل بوون یان کەم ئەندامبوونی منداڵەکە بۆیە بەبێ ئاگاداری دکتۆری پسپۆر تایبەت بە منداڵبوون و ئافرەتان لەکاتی دوگیانی هیچ حەبێ یان دەرمانێ مەخۆن بۆ باری تەندروستی منداڵەکەتان ئینجا خۆتان . : category لە پێنج گورپ پێکدێت ئەوانیش 1⃣ category (A):لەسەر ئاژەڵ تاقیکراوەتەوە هیچ زیانێکی نەبووە و دایکی دوگیانیش خواردوویەتی هیچ زیانی پێنەگەیاندووە واتا لەهەموو روێکەوە ✅سەلامەتە 2⃣ category (B):لەسەر ئاژەڵ تاقیکراوەتەوە زیانی هەبووە وە دایکی دوگیان خواردوویەتی هیچی مەترسی داری لەسەر دەستنیشان نەکراوە ئاگاداربە دەبێ بە ئاگاداری دکتۆر بەکاربهێنرێ 3⃣ category (C):لەسەر ئاژەڵ و تاقیکراوەتەوە مەترسی هەبووە بەلام لەسەر مرۆڤ تاقینەکراوەتەوە بۆیە بەبێ پرسی دکتۆر نابێ بەکاربهێنرێ هەندێ جار ئەمە بەم مەرچە بەکاردەهێنرێت کاتێ بەدیلی نەبێ و سودی زیاتر بێ لە زیان بەم مەرجە بەکاردێ 4⃣ category (D):دەرمانێکی مەترسی دارە بۆ لەناوچوونی کۆرپەلە تەنها لەکاتی فریاکەوتن بەکاردێ بۆ پاراستنی ژیانی دایکەکە بەم مەرجەی هیچ بەدیلێکی نەبێ ئەم دەرمانە وە سودی زیاتر بێ لە زیان بەم.مەرجە بەکاردێ 5⃣ category (X):بەهیچ جۆرێ لەکاتی دوگیان نابێ بەکاربهێنرێ چونکە زیانی زیاتر لە سود بەهیوای ئەوەی توانیبێتم سودێکم بۆتان هەبووبێت و بەبێ ئاگاداری پزیشک هیچ دەرمانێ بەکارنەهێنن
Показать все...
UTـDisease=Urinary tract disease ‎بە شێوەیەکی گشتی ئەگەر باس ڕێڕەوی میز بکەین سێ جۆر نەخۆشی باو هەیە کە زۆر ڕوودەدەن لە Urinary tract ئەوانیش بریتین لە نەخۆشیەکانی : -Kidney stone -Urinary tract infection -Benign prostat hypertrophy ‎لەم نەخۆشیانەش کە زۆر باوە لە کۆمەڵگەی خۆمان Kidney stone بە شێوەیەکی گشتی باسی ئەم نەخۆشیه دەکەین : Kidney stone" ‎بەردی بچووکــ یان گەورەن کە لە ناو گورچیلە درووست دەبن و لە ناو گورچیلە دەمێنەوە یان دێنە ناو ڕێرەوی میزەڕۆ وە بە شێوەیەکی گشتی ئەم جۆرە بەردانەمان هەیە وەکــــــــــــــ: -Calcium stone ‎ئەمەش دووجۆری هەیە Ca oxalate یان Ca phosphate -Uric acid stone -Cystine stone -Struvite stone ‎ئەم جۆرەیان زۆر جار لە حاڵەتی بوونی هەوکردن لە ڕێڕەوی میزەڕۆ درووست دەبیت . ‎🔸نیشانەکانی بوونی بەردی گورچیلە چین؟ ‎نیشانەکانی بەردی گورچیلە لەوەیە بە پێی شوێنی بەردەکە لە گورچیلە یان لە دەرەوەی گورچیلەبیت بگۆڕێ بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ئەمانە باوترین نیشانەی بوونی بەردی گورچیلەن: ➣Severe pain in the side and back ➣hematuria ➣Pain on urination ➣Fever and chilles if infection present ➣Nausea and vomiting ➣persistent urge to urinate ‎بە شێوەیەکی گشتی ئەم کەیسانە دکتۆری پسپۆڕی میز و میزەڕۆ بۆ چارەسەر سەرەتا لەوەیە داوا لە نەخۆش بکات دوو فەحسی بۆ بکات وەکــــــ فەحسەکانی →CBC-Complete blood count →GUE-General urin examination ‎چەند زانیاریەکــــ سەبارەت بە فەحسی گشتی میز : Normal volume :1-1.5liter Normal PH:5-7 Normal specific gravity:1003-1035 Normal Odour:Aromatic odour is normal Aspect: Normal is to be clear Normal color:yellow ‎تێبینی:ئەمانە physical examination ی میزەکەی پێ دەوترێ. ‎پشکنینی گشتی میز ‎🔴 مەبەست لە پشکنینی میز پشکنینی ئاوێتە جیاوازەکانییەتی، میز دەردراوی گورچیلەیە بۆ دەرەوەی لەش، بەمەبەستی دەستنیشانکردنی هەر نیشانەیەکی نەخۆشیە پەیوەست بێت بە گورچیلەو میزەڕۆوە، گورچیلە دەکەوێتە پاڵاوتنی خوێ و کانزا و شلە و ماددەی تری ناو خوێن و لەگەڵ میزدا دەری دەداتە دەرەوەی لەش، میز چەندین جۆر ماددەی تێدایە و لەشپێویستی پێیان نیە، خۆراکی ڕۆژانە و چالاکی جەستە و خواردنەوە و فرمانی گورچیلە کاردەکاتە سەری، پشکنینی ئاسای میز لە چەند مەسەلەیەک دەکۆڵێتەوە، گرنگە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی هەوکردنی میزەڕۆ و بەردی گورچیلە و لەکارکەوتنی گورچیلە. ‎🔴 شیکاری میز: ‎دوای سەنتەرفیوج کردنی میزەکە، نموونەیەکی میزەکە وەردەگرین و دەخرێتە ژێر مایکرۆسکۆبەوە و بە Lens10 دەیدۆزینەوەو بە Lens40 ئەنجامەکەی دەخوێنینەوە. ‎چۆنێتی نووسینی ئەنجام لەسەر ڕاپۆرت ‎- هەر بینینێک کە بازنەیەک دیارە پێی دەڵێین فیڵدێک. ‎- دەبێت بەڕێکی بەسەر هەموو سڵایدەکەیا بگەڕێیت. ‎- ئەو شتانەی کە دەیبینیت ئەگەر لە فیڵدێکدا (1-5) دانەت بینی ئەوە وەکو خۆی دەینووسیت بەڵام ئەگەر لە (5-10) دانە بوو ئەوا دەنووسیت Few واتە دەبینرێت. ‎- ئەگەر لە 10 بەرەو سەرەوە بوو ئەوا (+) دەنووسیت. ‎- ئەگەر 20 دانە بوو ئەوا (++) دەنووسیت و ئەگەر لە 30 دانە بەرەو سەرەوە بوو ئەوا (++++) دەنووسیت بەڵام ئەگەر لەوە زیاتر بوو دەنووسیت Full. ‎🔴 پێکهاتەی میز: :Color ‎ئاسایی : زەردی کاڵ ‎ڕوونی میز (Appearence): ‎ئاسایی : ڕوون ‎کێشی جۆری (Specific Gravity): ‎ئاسایی : نزم ‎پلەی ترشێتی (PH): ‎ئاسایی : 6-6.5 ‎پرۆتین: ‎ئاسایی : نێگەتیڤ ‎گلوکۆز: ‎ئاسایی : نێگەتیڤ ‎نایتریت: ‎ئاسایی : نێگەتیڤ ‎بیلیڕۆبین: ‎ئاسایی : نێگەتیڤ :WBC ‎ئاسایی : نێگەتیڤ ‎كیتۆن: ‎ئاسایی : بڕێکی کەم :RBC ‎ئاسایی : نێگەتیڤ
Показать все...
شەکرە یاخود نەخۆشی شەکرە مەبەست لێی ڕوودانی کۆنیشانەیەکە کە دەرەنجامی بەرزی گلوکۆزە لە خوێندا و بەهۆی کەمی (ڕێژەیی یاخود ڕەها) ی هۆرمۆنی ئەنسۆلین دێتە ئاراوە. گلوکۆز (جۆرێکی شەکرە لەخوێندا)، لە دوای خواردن ئەو بڕە شەکرەی دەگاتە ناو خوێن، هەڵدەمژرێت و دواتر دەگوازرێتەوە ناو خانەکان بەهاوکاری هۆرمۆنی ئەنسۆلین. هاوکات لە کاتی زیادەی شەکردا جگەر شەکر پاشەکەوت دەکات و لە شێوەی گلایکۆجیندا دەیپارێزێت و لەکاتی پێویستدا دەیگۆڕێتەوە بۆ شەکر، بۆ نموونە؛ بۆ ماوەیەک خواردنت نەخواردوە لێرەدا ڕێژەی گلوکۆز کەم دەکات لە خوێندا و وەک وەڵام دەرەوەیەک بۆ ئەم گۆڕانکارییە جگەر گلایکۆجینی پارێزراو دەگۆڕێت بۆ شەکر تا ڕێژەی شەکر بگەڕێنێتەوە باری ئاسایی. گلوکۆز لەوپەڕی بایەخدایە و سەرچاوەیەکی گرنگی وزەیە بۆ خانەکانی لاشە کە پێکهێنەری ماسولکە و شانەکانن هەروەها سەرچاوەی سەرەکییە بۆ وزە لە مێشکدا هۆکارەکانی نەخۆشی شەکرە:   1- ناڕێکی لە بەرهەم هێنانی ئەنسۆلین کە % 10 ی خەڵک توشیان دەبێت . 2-شەکرەی دووگیانی کە %2 ی ئافرەتانی دووگیان توشیان دەبێت ، بە پارێز و و هەندێ جار بە ئەنسۆلین چارەسەر دەکرێت .  3- خراپ کارکردنی ئەنسولین کە %90ی خەڵکی توشیان دەبێت . جۆرەکانی شەکرەو چارەسەرەكانی:  جۆری یەکەمی شەکرە : ئەم جۆرە بۆماوەییە یاخود بەهۆی کەمی بەرگری لەش لە ناو منداڵ و نەوجەواناندا ڕوودەدات ، چارەسەری بە ئەنسۆلین دەبێت (بە پێی ڕێنمایی پزیشک). جۆری دووەمی شەکرە : بەهۆی جگەرە کێشان و قەڵەوی و وەرزش نەکردن و کەمی جووڵەوە بەساڵاچووان زیاتر توشی ئەم جۆرە دەبن ، چارەسەری بە پارێز و ئەنسۆلین و دەرمانی پزیشکی دەبێت ئەمەش بەهەمان شێوە لە ژێر چاودێری پزیشکدا دەبێت.   توشبووانی نەخۆشی شەکرە پێویستە بە باشی لە حاڵەتەکەیان تێبگەن و رێنماییەکانی پزیشک رەچاوبکەن، بە پێچەوانەوە دەنا نەخۆشییەکە کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستییان دەبێت
Показать все...
.هەندێک ڕەمز دەبینین لە سەر پاکەتی دەرمان ئەمانە بە واتای چی دێن ؟ بەشداربن بەلایک و کۆمێنت پۆستەکانمان وەک :- IR-MR-XR-SR-CR-XL-DS-ODT ئەم ڕەمزانە بە واتای تایبەتمەندیێک دێت وەک ئیشکردنی دەرمان لە جەستە ، شیکردنەوەی دەرمان لەسەر جەستە . ١- IR _ immediated release واتا بە شێوازێکی خێرا ئیش دەکات ڕاستەوخۆ لە لایان جەستە هەلدەمژرێت ، ڕۆژانە سێ تا چوار جار بەکاردێت . ٢- MR_ modified release واتا بە شێوازێکی هێواشی ئیش دەکات ، ماوێکی زۆر دەمێنێتەوە لە ناو جەستە ، ڕۆژانە یەک تا دوو جار بەکاردێت . ٣- XR_ extended release واتا بە شێوازێکی زۆر هێواش بڵاو دەبێتەوە ماوێکی زۆر دەمێنێتەوە لە ناو جەستە وەک گلوکۆفاج اکس ئاڕ . ٤- CR_ controled release واتا به دوو چین ئیش دەکات چینێکیان بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ بڵاو دەبێتەوە ، چینێکیان بە هیواشی بڵاو دەبێتەوە وەک زایفلۆ سی ئاڕ . ٥- SR_ sustained release واتا بە بەردەوام ئیش دەکات وەک oxybral SR . ٦- DS_ double stress واتا ئیش کردنی دەرمانەکە دەکاتە دوو ئەوندەی خۆی وەک septrin DS . ٧- XL_ extra long واتا بە شێوێکی خێرا ئیش دەکات ماوێکی زۆر لە لەش دەمێنێتەوە ڕۆژی یەک یان دوو جار بەکاردێت وەک bupropion XL . ٨- ODT _ orally disintegrating tablets واتا لە دەم شی دەبێتەوە بە شێوازێکی خێرا ئیش دەکات .
Показать все...
☰ بەشەکان ×   نەخۆشی ڕەبۆ چییە؟ ڕەبۆ یەكێكە لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان و ئەگەری ئەوەی هەیە تووشی هەر كەسێك ببێت. ڕەبۆ بریتییە لە هەوكردنی درێژخایەنی بۆڕی هەوا لە كەسەكەدا لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی تەسك بوونەوەی بۆڕی هەناسە و دواتر نیشانەكانی نەخۆشییەكە سەرهەڵدەدەن. د.علی موراد پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناوی بۆ "وشە" نەخۆشییەكەی شیكردەوە و ڕای گەیاند، نەخۆشی ڕەبۆ نەخۆشییەكی باوە و زۆربەی وڵاتانی دنیا پێوەی دەناڵێنن بەتایبەت لەو وڵاتانەدا زۆرە كە ڕێژەی شێ تیایدا بەرزە، بەریتانیا یەكێكە لەو وڵاتانەی (10% بۆ 15%) ی دانیشتوانەكەی گیرۆدەی ئەم نەخۆشییەن، لە هەرێمی كوردستانیش ئەم نەخۆشییە بوونی هەیە و رۆژبەرۆژ لەزیادبوندایە. ئەو پزیشكە گوتی، جۆرەكانی ڕەبۆ پۆلێن كراون بە چەند جۆرێكی سەرەكی ئەوانیش ( ڕەبۆی سادە، ڕەبۆی مام ناوەند، ڕەبۆی قورس و زۆر قورس) ئەمەیش لەكەسێكەوە بۆكەسێكی تر جیاوازی هەیە، هەندێ كەس ڕەبۆی هەیە نیشانەیەكی سادەی تیا بەدی دەكرێت پێی دەوترێت ڕەبۆی مام ناوەند هەندێ جار بە هەستەوەری لەش پۆلێن دەكرێت، هەندێ ڕەبۆش هەیە بەپێی تەمەن دیاری دەكرێت كە زۆرجار لەسەرەتای ژیاندا واتە لەمنداڵییەوە دروست دەبێت و لە شەش مانگیدا دەتوانرێت دەست نیشان بكرێت یا لەتەمەنی هەرزەكاری یان لە تەمەنی (50)ساڵی بەدواوە. " نیشانەكانی نەخۆشی ڕەبۆ بریتیین لەوەی سەرەتا نەخۆش دەست دەكات بە كۆكەی وشك كە هەندێ جار بەڵغەمی لە گەڵدایە دواتر هەناسە توندی و دواتر ڕووبەڕووی كەم خەوی دەبێتەوە، بەڵام هەموو تەنگە نەفەسییەك ڕەبۆ نیە هەرچەندە هەموو ڕەبۆیەك تەنگەنەفەسی لەگەڵدایە" ئەو پزیشكە وای گوت. ڕوونیشی كردەوە كە ئەو ڕەبۆیانە قورسن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی چەند جۆرێك چارەسەر بەكاردێنن ئەمەیش مەترسی هەیە لەسەر ژیانیان كە بە ڕەبۆی شوشەیی (بریتڵ ئەسما) ناو دەبرێت ئەمەیش وا لەمرۆڤ دەكات بە هەوایەكی كەم و پەتایەكی سادە بكەوێتە نەخۆشخانە، كاتێك نەخۆش بە ڕەبۆ گیان لەدەست دەدات كە تووش بوبێت بە ڕەبۆی (بریتڵ ئەسما). ئەوەیشی گوت، ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە بەوپێیەی بەرگری لەشیان دادەبەزێت بەردەوام تووشی پەتا دەبن و ئەمەیش دەبێتە دروست بوونی نۆرە ڕەبۆ ئەمەش كوشندەیە، بۆیە نەخۆشییە درێژخایەنەكان ئەگەر هەبن لەگەڵ ڕەبۆدا دەبێتە هۆی قورس بونی ڕەبۆكە . تا ئێستە توێژینەوەیەك نییە كە ڕێژە ئامارەكانی ڕەبۆ دیاری بكات، بەڵام ئەگەر بەراورد بكەین بە ئێران و وڵاتانی دراوسێ‌  ئەوا ڕێژەی تووشبوون 7% كەمترە لە هەریمی كوردستان و بەپێی ستانداردی جیهانی ئەو چارەسەرانەی لە وڵاتان بۆ ئەو نەخۆشییە هەیە لە هەرێمی كوردستانیشدا بوونی هەیە هاوكات  31/5ی  هەموو ساڵێك بەڕۆژی جیهانی ڕەبۆ ناسراوە
Показать все...
.‎کۆمەڵێک وشەی پزیشکی کە پێویستە بیزانی 1. Aching ئێش(ئازار) 2. Cancer شیرپەنجە(سرطان) 3. Rheumatism ڕۆماتیزم 4. Diarrhea سکچون 5. Typhoid گرانەتا 6. Diabetes شەکرە(سوکەری) 7. Constipation قەبزی 8. Ulcer کێم(ئاداب) 9. Heartburn دڵ سوتانەوە 10. Depression خەمۆکی 11. Blood pressureپەستانی خوین(زەخت) 12. Anemia کەم خوێنی 13. Asthma تەنگە نەفەسی 14. Fever تـــا 15. Warts بالوکە 16. Infection هەوکردن 17. Arthritis ھەوکردنی جومگەکان 18. Dandruff تۆشکەی سەر 19. Kidney stone بەردی گورچیلە 20. Acne and pimples زیبکەی ھەرزەکاری و زیبکە 21. Indigestion خواردن ھەرس نەبوون 22. Cough کۆخە(کۆکە) 23. Migraine سەر ئێشە(شەقیقە) 24. Acidity گەدە تێکەڵاوی(ترشی) 25. Cold and sore throat ‎ گەروو سوربونەوە و لەوزەھاتن 26. Heart-attack جەڵتەی دڵ 27. Cracked heels پاژنە قلیشان 28. Leukemia نەمانی خرۆکە سوری خوێن 29. Headache سەر ئێشە 30. Toothache ددان ئێشە 31. Phlegm بەڵغەم 32. Vomiting ڕشانەوە 33. Muscle cramp گرژبوونی ماسولکە 34. Body temprature پلەی گەرمی لەش 35. Stuffy nose لووت گیران 36. Abdominal fat چەوری ورگ 37. Inborn diseases نەخۆشیە زگماکیەکان 38. Vaccination ‎ کوتان 39.‎Toothpaste 🍂هەویری دان شتن ،دەرمانی ددان
Показать все...
ڤیتامین D چیە؟؟ ڤیتامین D یەکێکە لە باشترین و پێویسترین جۆری ڤیتامینەکان بۆ لەشی مرۆڤ لەڕووی تەندروستیەوە، ڕەنگە ئاسایی بێت بەلاتەوە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D پشت گوێ بخەیت، بەڵام ناسینەوەی ئەم نیشانانەش گرنگن. ئەم نیشانانەی خوارەوە مانایی وایە لەشی تۆ پێویستی بە ڤیتامین D زیاتر هەیە و کەمی ئەم ڤیتامینە گرنگەت هەیە: 1-لاوازی ماسولکەکان: ئەگەر هەستت بە شەکەتی گشتی و لاوازی ماسولکەکان کرد، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکەکەت بکەیت تا پشکنینت بۆ بکات. 2-ئازاری ئێسکەکان: دوورکەوتنەوە لە تیشکی خۆر و بەربوومە شیرەمەنییەکان ڕەنگە ببێتە هۆی کەمی ڤیتامین D ، ئەمەش دواجار دەبێتە هۆی ئازاری ئێسکەکان. ڕەنگە سەخت بێت ئەمە لە ئازاری ماسولکە یان جومگەکان جیابکرێتەوە، بەڵام دەتوانرێت لەڕێگای وێنەی تیشکی ئێکس ڕەی و ئێم ئاڕ ئایەوە، سەرچاوەی ئازارەکەت دەستنیشان بکرێت و دواتر ئەگەر کەمی ڤیتامین D هۆکارەکە بێت دەتوانیت ڤیتامین D بخۆیت، کە لەدەرمانخانەکاندا هەیە، باشترین جۆری جێگرەوەی ڤیتامین D بریتیە لە ڤیتامین D3 چونکە لەو جۆرەیە کە لەش خۆی بەرهەمی دەهێنێت. 3-کێشەی بەردەوامی کۆئەندامی هەناسەدان: لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە ڤیتامین D رەنگە یارمەتیدەربێت لەدژی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان بەتایبەتی لە منداڵاندا، ئەگەر منداڵەکەش کێشەی تەنگەنەفەسی هەبێت ئەوا ڕەنگە کەمی ڤیتامین D هۆکار بێت. 4-ئارەقکردنەوەی سەر: ساڵانێک لەمەوبەر پزیشکەکان پرسیاریان لە دایکەکان دەکرد کە ئایا سەری منداڵە ساواکانیان زیاتر لە حاڵەتی ئاسایی ئارەقدەکاتەوە. ڕەنگە ئەو حاڵەتە نیشانەیەکی سەرەتایی کەمی ڤیتامین D بێت، ئەگەر تۆ شیری خۆت بە منداڵەکەت دەدەیت واباشترە زیاتر ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین. 5-خەمۆکی 6- هەوکردنی درێژخایەن 7- نەخۆشییەکانی دڵ 8- نەخۆشی سەدەفی 9- ئازاری درێژخایەن 10-شەکەتی 11-بەرزی فشاری خوێن 12-تێکچوونی میزاج 13-نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە 14-کەمهێزی 15-دوای سەرووی 50 ساڵی چەندین گۆڕانکاری هەن کە جەستەت هەمیشە کەمی کەمی ڤیتامین D هەبێت، چونکە جەستەت بەهۆی تەمەنتەوە ناتوانێت بەشی پێویست لەم ڤیتامینە بەرهەمبهێنێت، بۆیە پێویستە هەمیشە دڵنیابیتەوە کە بڕی پێویست لەم ڤیتامینە لە سەرچاوەکانی دیکەوە دەستدەکەوێت. سەرچاوەکانی ڤیتامین دی کامانەن: تیشکی خۆر سەرچاوەیەکی سروشتی باشە بۆ ئەوەی جەستەت ڤیتامین دی دروست بکات. ماسی بەتایبەتی ماسی سەلەمون، ماکرێڵ. شیر و ماست و پەنیر، شەربەتی پرتەقاڵ، هەندێک جۆری قارچک وەکو قارچکی سپی. زەردێنەی هێلکەو جگەرو سنگی مریشک.
Показать все...
سڵاو بەڕێزان بە پشتیوانی خوای گەورە لەمەو دوائەم چەناڵە بۆ هاوکاریکردنی یەکتری بەکاری دێنین، زانیاری بەسوود بەیەک بگەیەنین نەک ببێتە شوێنی قسەی نەشیاو تەنیا زانیاری تەندروستی بڵاوکەینەوە سوپاسی هەموو لایەک دەکەین
Показать все...
00:19
Видео недоступноПоказать в Telegram
2.95 MB
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.