cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

🍭🍬 نۆقڵه کوردی 🍬🍭

﷽ بەخـێـربـێـن بو ڪانـالے نۆقـڵـە ڪـوردے خـۆش تـرین کـانالی تلگرام😁❤️ #هەوال📢 #فـیلـم🎬 #وێـنـە🏞 #تەنـز😁 #گـورانـی🎶 بـەڕێوەبەری کەناڵ 👇 @hadiesa_kh تبلیغ کسب و کار وحرفه شما☝ https://www.instagram.com/Noghlakurdy

Больше
Рекламные посты
4 043
Подписчики
-224 часа
-27 дней
+47130 дней
Время активного постинга

Загрузка данных...

Find out who reads your channel

This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.
Views Sources
Анализ публикаций
ПостыПросмотры
Поделились
Динамика просмотров
01
لە بیرمە فێری دەکردم کە ئەگەر کەسێکم خۆش ویست، ناکرێ هەموو دڵ و ڕۆحی خۆمی بدەمێ، چونکە کە ئەو نەما، منیش دەفەوتێم..... "شێرزاد حەسەن" ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ☀️Roj baş  hevalênhêja🪷 ☀️ڕۆژ باش هاوڕێیان🍀🍃
1321Loading...
02
سێبەری باوک بەشی ۲ محەممەد نیوەڕۆ گەڕاوە بۆ ماڵەوە.بەسەر بەرماڵ نوێژەوە بوو موبایلەکەی زەنگی لێ دا. دەسێکی لە گیرفان پانتۆڵەکەی دا و بێدەنگی کرد. پاش تەواو بوون نوێژەکەی سەیر موبایلی کرد، ژمارەی خاڵۆی بوو. پێوەندی گرت. - خاڵۆ گیان سڵاو. خەجاڵەتم خەریک نوێژ بووم - علیک السلام محەممەد گیان.خەبەراتتان ڕۆڵە؟ سروە باشە شوکور؟ - دەستت ماچ ئەکەین خاڵۆ گیان. باشین شوکر. خاڵۆژنم و مناڵەکان چۆنن؟ - لە سایەی ڕەحم خوا و تیکە نانەکەی باوکت گلایەک باشین. ئەرێ ڕۆڵە ئەم بەزمە چییە؟ محەممەد سەیرێ سروەی کرد و وتی: - بەزم چی خاڵۆ گیان؟ - باشە مەگەر تۆ و زانیار ماڵ حاجی دۆست و هاوڕێی گیانی گیانی نەبوون؟ خێرە ئیستە کچەکەی باش نییە و حەز لە قەومییان ناکەی؟ - خاڵۆ گیان! من قابلم نییە لە زانیار و ماڵ باوکی باشتر بم. کەیلان بە کچ خۆم و برازای خۆمی ئەزانم! -  دەی ئەگەر وایە بۆ چی بەم کارە خێرە ڕازی نابیت؟ - من دڵم لە هەژیر کوڕ خۆم ئێشاوە. سوێنم خواردووە نەچمە ناو کار و باری! خۆزگا ئەو کوڕە بوایەت کە خۆم ئەمویست. بزانە بە پێی پەتی ئەچووم یان نە؟ - کورە ڕۆڵە هەژیر مناڵە. نافامێت. خۆی بیر ئەکاتۆ. شەوێ دیاری بکە بڕۆین بۆ داوای! - خاڵۆ گیان ئامادەم ڕۆژێ سەد جار پێڵاوت ماچ کەم بەڵام داوای ئەوەم لێ مەکە! من کوڕ خۆم بە باشی ئەناسم. دەست کچ خەڵک نابڕم! خاڵۆ زۆری وت و محەممەد کەمی بیست. پاش کۆتایی هاتن بە پێوەندی، سروە وتی: - شەڵا قسەی خاڵۆت نەشکاندایەت! - قسەی من هەر ئەمەیە، داوای ژن بۆ کوڕێکم ناکەم متمانەم پێی نەبێت. بڕوام بەوە نییە ژن بتوانێ خاسی بکات. کەیلان داماو گوناحی چییە؟ بۆ چی ئەبێت ئەو بسووتێ تا هەژیر ببێت بە پیاوێ باش؟ بۆ چی من و تۆ چیمان پێ کرا؟ عەسر لە دووکان، خەزووری هات بۆ لای و ئەویش داوای لێ کرد کۆتایی بەم باسە بێنێت. محەممەد کردیە جواب: - خاڵۆ عەلی گیان یا خوا بە خێر بیت. پا و پێڵاوت بەسەر گلێنەی چاوم. داوای ماڵ و دارایی و گیانم بکە بەڵام داوای ئەوەم لێ مەکە بێمە ناو کار هەژیر. با زووتر بیر ئیمڕۆیی ببوایەت! خۆ ئەیزانی کەس بە کوڕێکی وەها کچ نادات! ئەوەی بێکەس بێت و باوک و برای نەبێت حەسێبی جیایە و پەکی ناکەوێت. بەڵام کوڕێ باوکی ببێت و نەچێتە ناو کاری، مەحاڵە هیچ بنەماڵەیەکی پێ ڕازی بێت! - ڕۆڵە خەڵک بزانن ئەیکەنە هەزار داستان. بۆ خاتر خوا واز لەم دڵێشان و تووڕەیە بێنە! - خاڵۆ گیان من بەڵێنێکە و داومە. سوێنیشم لەسەری خواردووە! شەوەکەی مامۆ ستار و حاجی حەسەن هاتن بۆ ماڵیان. دوای سڵاو و بەخێرهاتن، حاجی ڕووی کردە محەممەد و وتی: - ئیمڕۆ هەژیر هات بۆ لام و باس دڵێشان تۆی کرد. ئەوەڵیش نەمناسی. تا خۆی وتی کوڕ حەمەی مەلا عابیدم. کاکە گیان بۆ چی ناڕۆیتە ناو کار ژنخواستن کوڕەکەت؟ ئایا ماڵ باوک کچەکە و کچەکەت بەدڵ نییە؟ - یا خوا بە خێر بێن. زەحمەتتان کێشا. بە هاتنتان ئێمەتان گەورە کرد. ڕاستییەکەی من کێشەم لەگەل کچ و ماڵ باوکی نییە. زۆریش کچەکەم بە دڵە. مامۆ ستار وتی: - دەی ئیسە بۆ چی ناچیت بۆ داوای؟ محەممەد وتی: - قوربان من لە کوڕەکەی خۆم تووڕەم. لە قەوڵ و ڕایی مندا نییە. ئیستەیش لەسەر بەزم خۆیە. وا مەزانن باوکی بۆی گرینگە. ئەزانێ بێ من کارەکەی سەر ناگرێت. حاجی ڕووی کردە مامۆ ستار و وتی: - من بە جۆرێکی تر حاڵی بووم. وامزانی محەممەد بەو کچە ناڕازییە! نەمزانی دڵی لە کوڕەکەی خۆی عاجز بووە. وازی لێ بێنە. وەختێ هات بۆ لام قسەی بۆ ئەکەم! سروە دەورێ چایی هێنا و وتی: - پیاوەکە حاجی و مامۆ بۆ لای تۆ هاتوون. تکایان قەبووڵ کە. قسەکەیان مەشکێنە! حاجی وتی: - نە کچەکەم وا نییە. محەممەدیش ڕازی بێت، من حەز بەم کارە ناکەم. ڕۆڵە تا کوڕەکەتان لە هەڵسوکەوتی پەشیمان نەبێتۆ و مل نەنێ لە حەق کەڵکی نییە. چوار ڕۆژتر بەزم ماڵەخەزوورانیشی یەقەتان ئەگرێت! ئەلحەقی مامۆ ستاریش پشت حاجی حەسەنی گرت و وتی: - باس فەرمایشتەکەی حاجی، منیش دڵم بەم کارە ئاو ناخواتەوە. ئێوە کوڕ خۆتانە لێی بێزارن. ئیتر بۆ چی کچێ داماویش عەلاف کەن؟ ئەویش کچەکەی زانیار! وەڵڵا حاجی باوای بە تەواو مەریوانی ناگۆڕێتەوە! دوای میوانەکان سروە ئاهێکی هەڵکێشا و وتی: - ئاخ  خۆزگە ئەمزانی تا کەی لەسەر بەزم خۆیەتی؟ مەگەر خوا خۆی بزانێت بە مناڵی چەنێ کوڕە خاسە و ڕووخۆش بوو! ڕەفێق  تەنیاییم بوو! محەممد سەیرێ ژوورەکەی هەژیری کرد و وتی: - دەست مەدەن لە دەردم. با هەر خۆم بزانم چەنێ دەردم کارییە! بە خوا هەر سەعاتێکم مەرگێکە! بۆ چی وا ئەزانی ئاسانە ئەو کەیخوا و خزم و کەس جواب کردنە؟ - خوا گیان بە خاتر گەورەیی خۆت گرێی ئەم کارە بکەرەوە! کۆتایی بەشی ۲
5223Loading...
03
دوبله ابر حرفه ای 😂😂😂😂😂
5975Loading...
04
Media files
72412Loading...
05
Media files
74010Loading...
06
آهنگ شاد سه روه ن سه ره ژن تقدیم وه گیشت شیره ژنه یل ولات ئیران زه مینم
77216Loading...
07
شه‌و بو چومه مالیک زور دانیشتم برسێ بوم هر شامیان نه‌هینا مندالیک له لام بو کوتم کی نان ده‌خون؟ ئەویش کۆتی : دایکم کوتی هر ۆقت میوانکەمان رویشت🙁😂😂
2 88412Loading...
08
لە شاری سەقزی سەر بەرزەوە بووک و زاوایەک زەماوەندێکی کوردانە بە جلوبەرگی کوردی پێک دێنن! دەنگی بووکەخان هەوێنێکە بۆ دەنگ هەڵبڕینی ژنان و چیتر ژیانی هاوسەنگ و یەکسان! ئەمە تەنیا ڤیدئۆیەکی جوان نییە ئەمە کەلتوور و داهاتووی ئێمەیە! بەختەوەر و کامەران بن.
81724Loading...
09
پرچت زێی ئاورێشمێکی زەردە من حەز دەکەم بەرماڵێکی لێ بچنم نوێژی عەشقی لە سەر بکەم "لەتیف هەڵمەت" ☀️Roj baş  hevalênhêja🪷 ☀️ڕۆژ باش هاوڕێیان🍀🍃
7987Loading...
10
سێبەری باوک بەشی۱ - ئەگەر خوا ڕێی خات، کەی بڕۆین بۆ داوای کەیلان؟ - ئەوە بە ڕاستە؟ پێت وایە من هیچ ناکەم داوای ژن ئەکەم بۆ هەژیر؟ دەی بە خوا هەموو دنیا تکام لێ بکەن. ئەوەی بمناسێت مەنع و لۆمەم بکات، پام نایەت. - پیاوەکە عەیبە. ئەم قینە وشترییە چییە؟ مناڵ خەڵک هەزار کەتن ئەکەن، باوک و دایکیان نایەڵن کەس بە ناو ماڵییان بزانێت! - بۆم گرینگ نییە ئەگەر هەموو ئەم شارە بزانێت. کەچەڵ ئەونەی پێ خۆشە کڵاوەکەی داکەوێت! سروە بە چاوانێکی پڕ لە فرمێسکەوە وتی: - وا مەزانە من هەموو شتێکم لە بیر کردووە! بە قەد دار مەریوان و بەرد هەورامان دڵم لە هەژیر ئێشاوە. خۆیشت باش ئەزانی یەک جار لایەنگریم نەکردووە. بەڵام ئیستە باس داهاتووی کوڕەکەمانە. کەیلان کچێ زۆر باشە. دڵنیام ئەتوانێ گۆڕانگاری لە هەڵسوکەوت هەژیر درووست بکات. ماڵ حاجیش زۆر باشن. خزم وەهامان دەست ناکەوێت! - نەموتووە حاجی و کەیلان  خراپن. کوڕەکەی من خراپە. دڵم لە حەنای وەک بەردی لێ هاتووە! ئەو شەوە خەوتن. بەیانی محەممەد چوو بۆ دووکان.  کاتژمێر دە،کەیلان هات بۆ لای. لەبەر ئەوەی هاوڕێی زۆر نزیکی باوکی بوو،ساڵێ چەن جار سەردانی ئەکرد. پاش سڵاو و بەخێرهاتن، لە تەنیشت محەممەد دانیشت. - مامۆ گیان پێم خۆش بوو بێم بۆ لات و تاوێ دانیشم. - بە خێر بیت کچەکەم. تۆ زۆر خۆشەویستی بۆمن. ئەوە هیچ باوەگەورەت پیاوێکی زۆر باشە، من و زانیار باوکت هاوڕێی چەن ساڵە بوین. لە ئاکۆی برام نزیکتر بوو بۆ من. ڕۆحی بە بەهەشت شاد بێت. یا خوا ئیمڕۆی لە هەموو ڕۆژێک خۆشتر بێت. کەیلان، دڵی پڕ بوو. چاوە جوانەکانی پڕ بوون لە فرمێسک. پاشان وتی: - ئیستەیش وا ئەزانم دوێکە بوو باوکم و دایکم وتیان ئەڕۆین بۆ سنە! پاش دوو سەعات، هەواڵی مردنیان هات! - مەگریە کچەکەم. خۆزگەم بەو کەسە وەکوو زانیار پاش مردنی، بە چاکە ناوی ئەبرێت. شوکر بۆ خوا حاجی باوکێکی زۆر باش بوو. تۆ بۆ ئەو کچە تاقانە بوویی. بڕوا بکە زۆر کەس ئیرەییت پێ ئەبەن کابرایێ چایی فرۆش هاواری کرد: - چایی گەرم چایی! محەممەد بانگی کرد: - کاکە بێ زەحمەت دوو چایی بێنە بۆمان. بزانە کەیلان گیان حەز لە کام کەیک یان بیسکویت ئەکات بۆی دانێ. - ناخۆم مامۆ گیان. دەستت خۆش بێت. - جا بۆ چی بە دەست خۆتە؟ تۆ کچە نازارەکەی مامۆتی! خەریک خواردنەوەی چایی بوون، هەژیر پێوەندی گرت. کەیلان وەڵامی داوە: - جارێ دەستم گیراوە. دوایی تەلەفوونت بۆ ئەکەم! محەممەد پرسی: - هەژیر نەیزانیوە لەلای منی؟ - نەوەڵڵا. پێم خۆش بوو وەک مامۆ و کچ دانیشین پێکەوە چوار قسە بکەین! - یا خوا بە خێر بیت. ئادەی تۆ خوا باسی بکە بزانم هەژیر چی وتووە؟ - وتی باوکم تووڕەیە. تەنانەت جواب تەلەفوونیشم ناداتەوە. ئەگەر ڕازی بێت لەم شەوانا تێم بۆ داوات! محەممەد ئاهێکی هەڵکێشا و وتی: - ئایی ڕۆڵە. با خۆم بزانم چیم کێشاوە؟! خۆزگە باوکێکی خراپ بوایەم! زۆر هەوڵم دا ئەم ڕوژە نەبینین. بە داخەوە هەژیر خۆی ئەمەی پێ خۆش بوو! - مامۆ گیان پرسیارێک. بەڵام تۆ خوا  وەڵامی ڕاستم ئەوێت. ئایا کێشە منم؟ - تۆ بۆ چی؟ - چووزانم. وتم لەوانەیە بە بۆنەی داواکردن منەوە دلێشان کەوتبێتە نێوانتان! - کەیلان گیان، کچە جوانەکەم. ئەم دڵمە پڕە لە ئاە و دەرد. ئەگەر سفرەی دڵم بکەمەوە دەر و دۆڵ نایگرێت.کێشەکە هی دوێکە و ئیمڕۆ و ئەم چەن مانگە نییە. گەورەتر لەوەیە کە تۆ بیری لێ ئەکەیتەوە. - مامۆ گیان! دڵ تۆ لە هەموو شتێک گرینگترە بۆم. تا تۆ ڕازی نەبیت وخۆت لە باوەشم نەگریت،  جواب خوازبێنی هەژیر نادەمەوە! موبایلەکەی کردەوە. نامەیەکی نووسی بۆ هەژیر: - تا خۆم پێوەندی نەگرم یان نامە نەنێرم تۆ تەلەفوون مەکە. پەیامیش مەنێرە. نیگەرانیش مەبە. دوایی هەموو شتێکت بۆ باس ئەکەم! پاشان ڕووی کردە محەممەد و وتی: - فەرموو مامۆ گیان.ئەوە هەژیرم جواب کرد. تۆ خوا باسی بکەم بۆم بزانم چی بووە؟ لەو کاتەدا،دوو ژن و پیاوێک و کچی هاتنە ژوورەوە. کچەکە لە تازە بووک ئەچوو. هەر وایش بوو. هاتبوون جل بووکێنی هەڵگرن. کابرا وتی: - خوا بازاڕتان بدات. - بێ ئازار بیت. بە خێر بێن یا خوا. فەرموون. کچەکە بە ناودووکاندا کەوتە هاتوچوو. دەستی برد بۆ کراسێ. - خاڵۆ ئەمە بە چەنێ؟ - دادە گیان ئەوە قوماشێ زۆر باشە. سەد جار بیشۆرە خراپ نابێت. زۆریش جوانە! - وایە زۆر جوانە. بەشکم نرخەکەیشی جوان بێت! - لە چوار ملوێن کەمترمان نەداوە.  ئەوە مانگێ لەمەوپێش هاتووە بۆمان. لەوانەیە خۆمان نەتوانین بەو نرخە بسێنین. کەیلان ماوەیەک ماتڵ بوو. پاشان وتی: - مامۆ گیان با وتووێژ دانین بۆ کاتێکی تر! خواحافیزی کرد و ئەوێی بە جێ هێشت! کۆتایی بەشی۱
8896Loading...
11
ئەگه‌ر هاتی له‌گه‌ڵ خۆتا چەند ھێشووە ئەستێرە بھێنە لێرە شەوە و ئاسمان ھەمیشە تاریکە "جەلال مەلەکشا"
8651Loading...
12
بو سلامتی خوتان، روژی ۸ لیوان ئاو بخون و له بنیامگل دورو و دروزن دوری کن
9492Loading...
13
Media files
1 0022Loading...
14
_ ئەلۆ ڕادیۆ : + بەڵێ ڕادیۆیە _ من کیفێکم دۆزیوەتەو 50 میلیۆنی تیایە + زۆرە باشە ئافەرین ، ئەتەوێ بیدەیتەوە خاوەنەکەی ؟ _ نا ئەمەوێ گۆرانیەکی خەمگین بخەنە سەر بۆ خاوەنەکەی 😂😂
5 32013Loading...
15
تا الان دقتتان کردوه؟ پیاو اشتبایک دکا ژن لسری دزیقینه پیاو معذرت خواهي دکا ژن اشتبایک دکا پیاو لسری دزیقینه دوایه ژن دگری دیسان پیاو معذرت خواهي دکا!😂 پیاوکان بژی😂😂 😂😂😂
3 1327Loading...
16
قەزات لە ماڵم نیم لیرە لە مل لە سەر  بانەوە تەشی ئایتە پل کاشکای من بوایام تەشیەکەی دەست پلم خواردایە بۆ دیدەی مەست تاڵەموویەک بوایام بە تەشیتەوە پلم بخواردای بە خوەشیتەوە
90018Loading...
17
🌹پیرۆز بێ ۲۵ی گوڵان، ڕۆژی زمانی کوردی
90715Loading...
18
ریمیکس جدید از حسین میناپور #New2024 لێرە نیت هەست ناکەی کە چۆن ژینم وەکوو چاوت ڕەشە لە نەبوونیت خەم بوێرم لە دڵم ئەکا هەڕەشە
9319Loading...
19
😍👏 این چوپان یه بچه سنجاب رو پیدا میکنه که انگاری گم شده🥺 اونو نگه میداره و بهش غذا میده😍👏
9054Loading...
20
Uploaded by user: 600814458)
92116Loading...
21
موندن و ساختن رو بلد باشید.ادم ها همیشه نمیتونن اون چیزی که شما میخواید باشن،گاهی وقتا درد داری،پر از خشمی ،ناراحتی،و دلت درک شدن میخواد،تو این شرایط یاد بگیرید جایگاه ادمارو زود به کسی نبخشید،درمان باشید برای درد شخصی که همه جوره پاتون موند و سعی کرد درکتون کنه.
8686Loading...
22
تاکە لێم دوورە خەتی ڕەیحان و ڕووی گـوڵ ڕەنگـی تۆ کـوێر بم گـەر بێم سـەیـری ڕەیـحان و گـوڵی شـەسپـەڕ بکەم ! #کوردی ☀️Roj baş  hevalênhêja🪷 ☀️ڕۆژ باش هاوڕێیان🍀🍃
9124Loading...
23
شوخوش
9991Loading...
24
کنسل جواب نادمو ایتر چون هزار بار وتم ل کامنت جواب دامنن نازانم بو حالی نابم
1 0100Loading...
25
مەتەڵ تەڕی ئەکەی  پری ئەکەی ئەی کەی بە خۆتا حەزی پێ ئەکەی       تکایه هەر کەس که وڵام دەداتەوه ناوی خۆی(یان ناوی خوازیاو) و ناوی شارەکەشی بنێرێ؛ به سپاسەوه وەڵامی درووست بنێرن بۆ👈 @hadiesa_kh
870Loading...
26
وەڵامی درووست :#(( کڵاش ھەورامی، گیوە)) ئەم بەڕێزانەی وەڵامی درووستیان ناردووە سپاس لە بەشداری کردنتان 👏👏👏❤️🌺 خاتوو شیدا لەسنە🌸 خاتوو ئارزو لە سنە🌸 کاك...موحەمدی لە جوانرو🌸 کاك حەسەین لە بوکان🌸 کاك ئەشکان لە سەقز🌸 کاك ئاراس لە پاوە🌸 کاك فەرید بێ کس لە سنە🌸 خاتوو سوما له سەقز🌸 کاك ریوار لە کرمانشاە🌸 کاك پیمان لە کرمانشاە🌸 خاتوو چیمن لە مەریوان🌸 کاك سەرۆک لە سنە🌸
1 0781Loading...
27
. اجرای رادیو کوردی سنندج حسن کامکار:تنظیم کننده ویولن:گریشا میکاییل زاده و حسن کامکار تار:بیژن کامکار تنبک:بهروز پیشداد سنتور:حسین فلسفی #حسن_زیرک🎶 #حەسەن_زیرەک
1 0201Loading...
28
Uploaded by user: 600814458)
1 0355Loading...
29
جوانی:)🕊🤍🫂 «بە کوردی هاتمه دونیا بە کوردی دەژیم هەر به کوردیش دەمرم»
1 02812Loading...
30
Media files
1 10426Loading...
31
Media files
1 0299Loading...
00:14
Видео недоступноПоказать в Telegram
لە بیرمە فێری دەکردم کە ئەگەر کەسێکم خۆش ویست، ناکرێ هەموو دڵ و ڕۆحی خۆمی بدەمێ، چونکە کە ئەو نەما، منیش دەفەوتێم..... "شێرزاد حەسەن" ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ☀️Roj baş  hevalênhêja🪷 ☀️ڕۆژ باش هاوڕێیان🍀🍃
Показать все...
💔 1
سێبەری باوک بەشی ۲ محەممەد نیوەڕۆ گەڕاوە بۆ ماڵەوە.بەسەر بەرماڵ نوێژەوە بوو موبایلەکەی زەنگی لێ دا. دەسێکی لە گیرفان پانتۆڵەکەی دا و بێدەنگی کرد. پاش تەواو بوون نوێژەکەی سەیر موبایلی کرد، ژمارەی خاڵۆی بوو. پێوەندی گرت. - خاڵۆ گیان سڵاو. خەجاڵەتم خەریک نوێژ بووم - علیک السلام محەممەد گیان.خەبەراتتان ڕۆڵە؟ سروە باشە شوکور؟ - دەستت ماچ ئەکەین خاڵۆ گیان. باشین شوکر. خاڵۆژنم و مناڵەکان چۆنن؟ - لە سایەی ڕەحم خوا و تیکە نانەکەی باوکت گلایەک باشین. ئەرێ ڕۆڵە ئەم بەزمە چییە؟ محەممەد سەیرێ سروەی کرد و وتی: - بەزم چی خاڵۆ گیان؟ - باشە مەگەر تۆ و زانیار ماڵ حاجی دۆست و هاوڕێی گیانی گیانی نەبوون؟ خێرە ئیستە کچەکەی باش نییە و حەز لە قەومییان ناکەی؟ - خاڵۆ گیان! من قابلم نییە لە زانیار و ماڵ باوکی باشتر بم. کەیلان بە کچ خۆم و برازای خۆمی ئەزانم! -  دەی ئەگەر وایە بۆ چی بەم کارە خێرە ڕازی نابیت؟ - من دڵم لە هەژیر کوڕ خۆم ئێشاوە. سوێنم خواردووە نەچمە ناو کار و باری! خۆزگا ئەو کوڕە بوایەت کە خۆم ئەمویست. بزانە بە پێی پەتی ئەچووم یان نە؟ - کورە ڕۆڵە هەژیر مناڵە. نافامێت. خۆی بیر ئەکاتۆ. شەوێ دیاری بکە بڕۆین بۆ داوای! - خاڵۆ گیان ئامادەم ڕۆژێ سەد جار پێڵاوت ماچ کەم بەڵام داوای ئەوەم لێ مەکە! من کوڕ خۆم بە باشی ئەناسم. دەست کچ خەڵک نابڕم! خاڵۆ زۆری وت و محەممەد کەمی بیست. پاش کۆتایی هاتن بە پێوەندی، سروە وتی: - شەڵا قسەی خاڵۆت نەشکاندایەت! - قسەی من هەر ئەمەیە، داوای ژن بۆ کوڕێکم ناکەم متمانەم پێی نەبێت. بڕوام بەوە نییە ژن بتوانێ خاسی بکات. کەیلان داماو گوناحی چییە؟ بۆ چی ئەبێت ئەو بسووتێ تا هەژیر ببێت بە پیاوێ باش؟ بۆ چی من و تۆ چیمان پێ کرا؟ عەسر لە دووکان، خەزووری هات بۆ لای و ئەویش داوای لێ کرد کۆتایی بەم باسە بێنێت. محەممەد کردیە جواب: - خاڵۆ عەلی گیان یا خوا بە خێر بیت. پا و پێڵاوت بەسەر گلێنەی چاوم. داوای ماڵ و دارایی و گیانم بکە بەڵام داوای ئەوەم لێ مەکە بێمە ناو کار هەژیر. با زووتر بیر ئیمڕۆیی ببوایەت! خۆ ئەیزانی کەس بە کوڕێکی وەها کچ نادات! ئەوەی بێکەس بێت و باوک و برای نەبێت حەسێبی جیایە و پەکی ناکەوێت. بەڵام کوڕێ باوکی ببێت و نەچێتە ناو کاری، مەحاڵە هیچ بنەماڵەیەکی پێ ڕازی بێت! - ڕۆڵە خەڵک بزانن ئەیکەنە هەزار داستان. بۆ خاتر خوا واز لەم دڵێشان و تووڕەیە بێنە! - خاڵۆ گیان من بەڵێنێکە و داومە. سوێنیشم لەسەری خواردووە! شەوەکەی مامۆ ستار و حاجی حەسەن هاتن بۆ ماڵیان. دوای سڵاو و بەخێرهاتن، حاجی ڕووی کردە محەممەد و وتی: - ئیمڕۆ هەژیر هات بۆ لام و باس دڵێشان تۆی کرد. ئەوەڵیش نەمناسی. تا خۆی وتی کوڕ حەمەی مەلا عابیدم. کاکە گیان بۆ چی ناڕۆیتە ناو کار ژنخواستن کوڕەکەت؟ ئایا ماڵ باوک کچەکە و کچەکەت بەدڵ نییە؟ - یا خوا بە خێر بێن. زەحمەتتان کێشا. بە هاتنتان ئێمەتان گەورە کرد. ڕاستییەکەی من کێشەم لەگەل کچ و ماڵ باوکی نییە. زۆریش کچەکەم بە دڵە. مامۆ ستار وتی: - دەی ئیسە بۆ چی ناچیت بۆ داوای؟ محەممەد وتی: - قوربان من لە کوڕەکەی خۆم تووڕەم. لە قەوڵ و ڕایی مندا نییە. ئیستەیش لەسەر بەزم خۆیە. وا مەزانن باوکی بۆی گرینگە. ئەزانێ بێ من کارەکەی سەر ناگرێت. حاجی ڕووی کردە مامۆ ستار و وتی: - من بە جۆرێکی تر حاڵی بووم. وامزانی محەممەد بەو کچە ناڕازییە! نەمزانی دڵی لە کوڕەکەی خۆی عاجز بووە. وازی لێ بێنە. وەختێ هات بۆ لام قسەی بۆ ئەکەم! سروە دەورێ چایی هێنا و وتی: - پیاوەکە حاجی و مامۆ بۆ لای تۆ هاتوون. تکایان قەبووڵ کە. قسەکەیان مەشکێنە! حاجی وتی: - نە کچەکەم وا نییە. محەممەدیش ڕازی بێت، من حەز بەم کارە ناکەم. ڕۆڵە تا کوڕەکەتان لە هەڵسوکەوتی پەشیمان نەبێتۆ و مل نەنێ لە حەق کەڵکی نییە. چوار ڕۆژتر بەزم ماڵەخەزوورانیشی یەقەتان ئەگرێت! ئەلحەقی مامۆ ستاریش پشت حاجی حەسەنی گرت و وتی: - باس فەرمایشتەکەی حاجی، منیش دڵم بەم کارە ئاو ناخواتەوە. ئێوە کوڕ خۆتانە لێی بێزارن. ئیتر بۆ چی کچێ داماویش عەلاف کەن؟ ئەویش کچەکەی زانیار! وەڵڵا حاجی باوای بە تەواو مەریوانی ناگۆڕێتەوە! دوای میوانەکان سروە ئاهێکی هەڵکێشا و وتی: - ئاخ  خۆزگە ئەمزانی تا کەی لەسەر بەزم خۆیەتی؟ مەگەر خوا خۆی بزانێت بە مناڵی چەنێ کوڕە خاسە و ڕووخۆش بوو! ڕەفێق  تەنیاییم بوو! محەممد سەیرێ ژوورەکەی هەژیری کرد و وتی: - دەست مەدەن لە دەردم. با هەر خۆم بزانم چەنێ دەردم کارییە! بە خوا هەر سەعاتێکم مەرگێکە! بۆ چی وا ئەزانی ئاسانە ئەو کەیخوا و خزم و کەس جواب کردنە؟ - خوا گیان بە خاتر گەورەیی خۆت گرێی ئەم کارە بکەرەوە! کۆتایی بەشی ۲
Показать все...
5😢 2👎 1👏 1
00:14
Видео недоступноПоказать в Telegram
دوبله ابر حرفه ای 😂😂😂😂😂
Показать все...
👎 2😁 2
00:13
Видео недоступноПоказать в Telegram
👎 1
00:22
Видео недоступноПоказать в Telegram
🤣 8👎 3😁 2
00:45
Видео недоступноПоказать в Telegram
آهنگ شاد سه روه ن سه ره ژن تقدیم وه گیشت شیره ژنه یل ولات ئیران زه مینم
Показать все...
🤯 4👎 2👍 1😁 1
شه‌و بو چومه مالیک زور دانیشتم برسێ بوم هر شامیان نه‌هینا مندالیک له لام بو کوتم کی نان ده‌خون؟ ئەویش کۆتی : دایکم کوتی هر ۆقت میوانکەمان رویشت🙁😂😂
Показать все...
🤣 19
00:38
Видео недоступноПоказать в Telegram
لە شاری سەقزی سەر بەرزەوە بووک و زاوایەک زەماوەندێکی کوردانە بە جلوبەرگی کوردی پێک دێنن! دەنگی بووکەخان هەوێنێکە بۆ دەنگ هەڵبڕینی ژنان و چیتر ژیانی هاوسەنگ و یەکسان! ئەمە تەنیا ڤیدئۆیەکی جوان نییە ئەمە کەلتوور و داهاتووی ئێمەیە! بەختەوەر و کامەران بن.
Показать все...
👏 9 4🤔 1
00:29
Видео недоступноПоказать в Telegram
پرچت زێی ئاورێشمێکی زەردە من حەز دەکەم بەرماڵێکی لێ بچنم نوێژی عەشقی لە سەر بکەم "لەتیف هەڵمەت" ☀️Roj baş  hevalênhêja🪷 ☀️ڕۆژ باش هاوڕێیان🍀🍃
Показать все...
👏 5👍 1👎 1

👍 6👎 2 1