cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

باشگای شاخەوانی هەڵگورد

باشگاه کوهنوردی هلگورد جهت خدمت به آحاد جامعه و پرکردن اوقات فراغت جوانان، تربیت ورزشکارحرفه ای براساس علم روز کوهنوردی و حفاظت از طبیعت و اشاعه‌ی فرهنگ باهم بودن دربرنامه های فرهنگی و ورزشی تاسیس شده است. ارتباط با مدیر کانال 🔻🔻 @halgurdclimbing

Больше
Рекламные посты
611
Подписчики
Нет данных24 часа
-27 дней
-230 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

بە ناوی خوڵقێنەری سروشت ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی بەرنامەی ٢ ڕۆژەی   دۆڵەنیە  لە رێکەوتی ٣ و ٤ی جۆزەردان کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی رۆژی پێنج شەممە ٤ کەس لە ئەندامانی  یانەکەمان بەرەو ئاوایی گرد ڕەحمەت وەڕێ کەوتین ماشێنن لە حەساری ماڵی کا حەمەدی ڕاگرت و کۆڵەن لە پشتی کردن و کاتژمێر ١١ی بەرەو دۆڵەنیە کەوتینە ڕێگا. پاش بڕینی هەورازی گرد ڕەحمەت مامۆستای شار و شاخ بەڕێز کاک بایزی نیک بەخت چەند دێڕێک شیعری خۆشی بۆ خوێندینەوە  پاشان لە سەرچاوەی ئاوی کانی لۆسەی بەرکوتێکن کرد و ملی  ڕێمان گرتەوە بەر، کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ گەیشتینە شوێنی مەبەست و کۆڵەن دانا و چادرن قیت کردنەوە چایێکی خۆشن ساز کرد و بە قرتۆکەی رۆژن کردە شەو رۆژی هەینی دوای خواردنی نانی بەیانی دۆستانی ئازیز بە مەبەستی گەڕانی ناوچەی کەوشەکانیان کردنە پێ و کەوتنە ڕێگا کاتی نیوەرۆ گەرانەوە لای چادرەکان نانی نیوەرۆن خوارد و کەل و پەلەکەن پێچاوە دوای گرتنی دوو وێنەی بە کۆمەڵ گه‌ڕاینەوە بەرەو ئاوایی لە ڕێگایەدا ١٠ خولەکێک بارانێکی خۆشن بە سەردا باری و ماڵ ئاوایین لە دۆڵە نیە کرد. لە ئاوایی گرد ڕەحمەت  سوارە ماشێن بوین و بەرەو شار هاتینەوە و کاتژمێر ٧ی ئێواڕێ بەرنامەکەن کۆتایی پێهات. دەست خۆشی خۆم ئاراستەی هاوڕێیان دەکەم بە تایبەت مامۆستای شار و شاخ بۆ ئەو ئەزمونە تایبەتانەی بەڕێوەبەر و نووسینی ڕاپۆرت: فەرهەنگ سەعیدی یانەی کلتووری و شاخەوانی هەڵگوردی پیرانشار @halgurdclimbingclub
Показать все...

Фото недоступноПоказать в Telegram
بەرنامەی شەش مانگەی یەکەمی ساڵی ۱٤۰۳ـی یانەی کلتووری و شاخەوانی هەڵگوردی پیرانشار @halgurdclimbingclub
Показать все...
‌🔵اطــــلاعیــه #آمـــــــوزشـــــــــــــــی              باشگاه فرهنگی ورزشی هلگورد پیرانشهر 💠بـــــرگــــــــزاری دوره  آموزشی ‌ ‌ ‌پـیـــــــــشرفــتـــه سنگنوردی طبیعت برای دوره آموزشی پیشرفته سنگنوردی ٥نفر  ظرفیت و٤روز زمان لازم است . باشگاه هلگورد برای تکمیل ظرفیت این دو دوره  اقدام به ثبت نام یک نفر اصلی و دو نفر به عنوان نفرات ذخیره می نماید. از علاقه مندان به گذراندن دوره های آموزشی درخواست می نماییم این فرصت را از دست ندهند. اگر کسی به عنوان نفر ذخیره ثبت نام کند در صورت غــیبـــت هر کدام از شرکت کنندگان جــایــگــزیــن می گردد. شـــــروع دوره اول  ٤٠٣/٣/٥ لغایت٤٠٣/٣/٨ شروع دوره دوم ٤٠٣/٣/٩لغایت ٤٠٣/٣/١٢ مدرس دوره : مرتضی زارع   با برگزار کننده دوره تماس حاصل فرمایید. با اعطای حـکــم از فدراسیون کوهنوردی ✔️برگزار کننده : باشگاه کوهنوردی هلگورد پیرانشهر 📞شماره تماس جهت ثبت نام👇 بایزیدنیکبخت 09144428698 🏠محل تشکیل دوره: پیرانشهر ✅ باشگاه کوهنــــــــوردی هلگورد 🧗‍♂ @halgurdclimbingclub
Показать все...
بە نێوی خواوەندی عەشق و ئازادی ڕاپۆرتی بەرێوەچوونی بەرنامەی 2 ڕۆژەی یانەی شاخەوانی هەڵگورد بۆ چۆمی سپی ناوچەی شنۆ لە ڕۆژانی 27و28 مانگی گوڵان 2724کوردی بەپێی ئەو بەرنامەیه ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر 30\1خولەکی دوانیوەرۆ  دوای کۆبوونەوە لە باخچەی خەییام بە مینی بوس بەرەو ئاوایی دڕوو لە شاری شنۆ وەرێ کەوتین . لە ئاوایی دڕوو را بەوپەری خۆشی و شادی بەرەو کوێستانەکانی چۆمی سپی وەرێ کەوتین کە دیتنی ئەو دیمەنە جوانەی چۆمی سپی بەشێکی دیکەی لە بەهەشتی کوردستانی بۆ شاخەوانان ڕازاندبۆوە، دوای گەیشتن بە جێگای مەبەست لە داوێنی کانی جندی کەش و هەوا بەرەو بارانێکی بەهاری بردین. هەر چۆنێک بو لە گەڵ بارینی باران دا چادرەکانن هەڵدان و بارگە و بنەمان خست بارانێکی بەهاری خۆشن بەسەردا باری کە تام و چێژێکی خۆشی  پێ بەخشین . بەیانی دوای لە خەو هەستان و خواردنی نانی بەیانی پۆلێکی دی لە هاورێیانی شاخەوان کە لە بەرنامەیەکی یەک ڕۆژە دا بەشداریان کردبوو پەیوەست بە ئێمە بوون و ئێمەش بە چایێکی بەتام پێشوازین لێ کردن. کاتژمێر 11 چەند کەس لە هاورێیان بەرەو سەرچاوەی چۆمی سپی واتا کانی جندی وەڕێ کەوتین کە بە خۆشحاڵیەوە بە هۆی بارینی بەفری ئەوساڵ سەرچاوەی کانی جندی هەر لەبن بەفردا خۆی لێ حەشاردابووین. دوای خلیسکێنێکی خۆش بەرەو کەمپی نیشتەجێبوون گەراینەوە و پاش خواردنی نانی نیوەرۆ و کۆ کردنەوەی کەل و پەلان بەرەو ئاوایی دڕوو وەرێ کەوتین و کوتاییمان بە چالاکی ئەو حەوتوویەی بەرنامەی شاخەوانی هێنا. جێگایی ئاماژەیە کە سپاسی هەموو بەشداربوانەی ئازیز بکەم کە بەوپەری سەربەرزییەوە ئەو بەرنامەیان تێپەراند. نووسەر و بەرپرسی بەرنامەی چۆمی سپی : مەسیح سۆفی مەحموودی یانەی کلتووری و شاخەوانی هەڵگوردی پیرانشار @halgurdclimbingclub
Показать все...

Фото недоступноПоказать в Telegram
بە نێوی میری مەزن بەپێی بەرنامەی لە پێش داڕێژراوی یانە کلتووری شاخەوانی هەڵگورد بەرنامەیەکی سێ ڕۆژە بۆ کۆێستانەکانی چۆمە بەم شێوەی خوارەوە بەڕێوەچوو. پاش بانگەوازی لە بەرنامەدا ٨کەس لە ئەندامان نێوی خۆیان بۆ بەرنامە تۆمار کرد. ڕۆژی چوار شەممە ۱۹ی گوڵانی ۲۷۲٤ی کوردی کاتژمێر ٤ی سەر لە بەیانی ئەندامانی بەشداربو لە گۆڕەپانی ماموستا هەژار کۆبونەوە و بە مینی بوسێک بەرەو ئاوایی بێکۆس ڕۆیشتن. لە ئاوایی بێکۆس بە کۆڵەی قورس ڕێگای کوێستانیان گرتەبەر و لە کەش و هەوایەکی سارددا بە دڵێکی گەرم هەنگاو هەنگاو بەرەو بەرزایی تێهەڵبون و لە هاوینەهەواری سێ کۆیان نانی بەیانیان خوارد و لە ڕێگای ئەشکەوتی پەڕەسلێرکان بەرەو هەوار شەروێن و ڕۆیشتین. کەش و هەوا ڵەگەڵمان سازگار نەبوو و ئاسمان بە نێوچاوانێکی گرژ و ئاڵۆز و بە شڵێوە و بەفر و تەرزە خۆی پێشان دەداین. هەر چۆنێک بوو لەو کەش و هەوا  نالەبارە دا خۆمان گەیاندە کوڕی دێرێ و لەوێڕا پەیوەستی دو هاوڕێی ترمان بوین کە ڕۆژی پێشتر لە هاوینە هەواری سێ کانیان چادریان هەڵدابو، ئێمەش بارگە و بنەمان خست و چادرەکانن دەمەزراندن و بە هۆی بەفرێک کە دەباری لە چادرەکان خۆمان حەساندەوە و ئەو شەوەمان تێپەڕ کرد. بەیانی پاش خواردنی نان بڕیارمان دا کە گەشتێک لە ناوچەکە دا لێدەین و ئەگە هەبێت هەندێک کارگ و لووشە و کوڕادە و گیای بەهاری کۆ کەینەوە، ئەو ڕۆژە لە هەوارەکانی تۆپی دڕێ و کەوڵ و ترشین و هتد... گەشتێکی باشمان کرد و ئێوارێ هاتینەوە بنکە و شەو لە دەوری یەک، کات و ساتێکی خۆشمان تێپەڕ کرد. بەیانی ڕۆژی هەینی واتا ۲۱ی گوڵان لە خەو هەستاین و خواردنێکی باشمان خوارد و چادرەکانمان کۆ کردەوە و بەرەو بنار هاتینەوە، بۆ نیوەڕۆ لە هەوار شەروێن لامان دا و نانی نیوەڕۆمان لە وێندەرێ خوارد و پاشان بەرەو ئاوایی بێکۆس هاتینەوە و کۆتاییمان بە چالاکی ئەو حەوتویەش هێنا. هەر چەند وەرزی بەهار و مانگی گوڵان بوو، بەڵام کەش وهەوا لە کوێستانەکان زیاتر خۆی لە زستان نیشان دەدا و بەفرێکی جوانی لەسەر زەوی خستبو. شایانی باسە کە ئەو حەوتویە ئەندامانی یانەی هەڵگورد لە چەند شوێنی تریش چالاکیان بەڕێوە بردبوو. گرووپێکی پێنج کەسی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەستەی بەڕێوبەرایەتی  بەرنامەیەکی شەومانیان لە دۆڵەنێ بەڕێوە بردبوو کە لێرەدا ماندونەبونیان لێ دەکەین و هەر وەها گرووپێکی زیاتر لە ٤۰ شاخەوان ڕۆژی هەینی بەرنامەیەکی یەک ڕۆژەیان بۆ کانی زەردی ترکەش بەڕێوە بردبوو کە دەستخۆشی لەو خۆشەویستانەش دەکەین و هیوادارین گشت کات و ساتەکانیان پڕاوپڕ بێت لەخۆشی. ✍بەڕێوبەر: هەژار نەبی یانەی کلتووری و شاخەوانی هەڵگورد @halgurdclimbingclub
Показать все...

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان ڕاپۆرتی بەڕێوەچونی بەرنامەی  ١ڕۆژەی کانی زەردی ترکەش  لە ڕۆژی هەینی ٢١ی گوڵانی ١٤٠٣ سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی  ئەندامانی  یانەی هەڵگورد و تاقمێک میوان، لە باخچەی خەییام کۆ بوینەوە و بە ۲ ماشێنی گشتی و ۲ماشێنی سەواری بەرەو ترکەش  وەڕێ کەوتین. لە تەنیشت قوتابخانەی ترکەش لە ماشێن هاتینە خوار و کاتژمێر 7:40  بەرەو کوێستان وەڕێ کەوتین   کەش و هەوایەکی خۆش بوو  بە ناو دۆڵی ترکەش بە داوێنی شاخدا وەسەرکەوتین. ڕۆیشتن بەردەوام بو تا گەیشتینە کانیاوێکی خۆش، جێگایەکی گوڕ و شیناوەرد لە قەراخ ئاوێ دانیشتین  و نان و چای  بەیانیمان  نۆش کرد جەوێکی خۆش و دڵرفێن بوو. دواتر جارێکی دیکە وەڕێ کەوتینەوە و کاتژمێر 12:40  گەیشتینە هەواری کانی زەردی خوارێ و  هەموومان لە کن کانی خڕ بووینەوە،  چامان وەسەر نا  و بە ئێسراحەت دانیشتین و هێندێک لە  خاتوونەکانیش  خەریکی کۆ کردنەوە  گیای کێوی و بەهاری بوون و هێندێک چون بو ناو ڕەوەزان و هێندێکیش دانیشتبوون و ئێسراحەتیان دەکرد. کاتی نیوەڕۆ نانی نیوەڕومان خوارد و پاشان کەل و پەلەکانن کۆ کردەوە و  ڕێگای  گەڕانەوەمان گرتە بەر و کاتژمێر شەس گەیشتینەوە ئاوایی ترکەش و سواری ماشێنەکان بوین و بەرەو ماڵێ  وەڕێ کەوتێن. کاتژمێر 7:40گەیشتینەوە ناوشار و کۆتاییمان بە گەشتی  یێک  ڕۆژەی کانی  زەردی ترکەش هێنا. وەکوو بەرپرسی بەرنامە سپاس و دەستخۆشی دەنێرم بو ئەو هاوڕێیانەی  هاوکارم بوون بۆ باشتر بەڕێوەبردنی ئەو بەرنامەیە.  زۆرسپاس    بەڕێوبەر و نووسەری ڕاپۆرت: شیرین مستەفانژاد @halgurdclimbingclub
Показать все...
بە ناوی خوداوەندی جوانی و پاکی ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی بەرنامەی ۲ ڕۆژەی قەڵاتی شای لە ڕۆژانی ۱۳ و ۱٤ی گوڵانی ١٤٠٣ سەر لە بەیانی ڕۆژی ۱۳ی گوڵان ڕێژەی ۲۱ کەس لە ئەندامانی یانەی هەڵگورد و ئەویندارانی سروشت سەرەڕای هەبوونی کەشێکی بارانی لە پارکی خەییامی شار کۆ بوینەوە و بە ماشێنێکی گشتی بەرەو گەڵوی لیکبن وەڕێ کەوتین. کاتژمێر ۹.۳۰ لە دەرەوی ئاوایی لیکبن لە حاڵێکدا مەودایەکی زۆرمان مابو بۆ گەڵوو شۆفێر ماشێنەکە، گوتی ماشێنەکەم چیتر ناچێتە پێش و ڕۆ دەچم، ئێمەش ناچار دابەزین و ئەو مەودایەشن هاتە سەر کۆی ڕێپێوانەکە. ڕێژەی بەشداری بە هۆی هۆشدارییەکانی کەشناسی تا ڕادەیەکی زۆر نزم ببۆوە هەم لە ناو یانەی هەڵگورد و هەم لە گرووپ و یانەکانی دیکەی کوردستان و هەر وەها خەڵکی ئاساییش بە نسبەت ساڵانی پێشوو کەمتر هاتبونە ناوچە، بە گشتی مسیرەکە زۆر ئاودان نەبو، تەنیا ۱٥ تا ۲۰ ماشێنی جوت دیفرانسیێل هاتبونە خوێڕیزان. ڕێپێوانی گرووپەکەمان لە کاتژمێر ۹.۳۰ دەستی پێکرد، جەوی هەوا زۆر تایبەت بو هەوایەکی شێدار و پاک، بە گیانی تاکی شاخەوان تا بڵێی خۆش. لە کاتژمێر ۱۲.۳۰ گەیشتینە هەوارگەی خوێڕیزان و چادرەکانن هەڵدان و بە یەکجاری جێگیر بوین و ئەمجار ڕێژنە بارانەیەکی بەهاری بەخێرهاتنی کردین. دوانیوەڕۆ ئەندامان کاتی ئازادیان زۆر بو، هەر کەس بە جۆرێک کەڵکی لەو سروشتە تایبەتە وەردەگرت، هەندێک دوای گژ و گیای بەهاری کەوتن هەندێک خەریکی سووڕانەوە و وێنە گرتن بون هتد.... ڕۆژی هەینی پۆلێک لە ئەندامان، کاتژمێر ٦ لە خەو هەستاین و نان و چایی بەیانیمان خوارد و ڕێگەی لوتکەمان گرتەبەر و کاتژمێر ۹.۳۰ لە ناو دڵی تەم و مژدا گەیشتینە لوتکەی قەڵاتی شای و دیدارمان  لەگەڵ نوێ کردەوە. کاتژمێر ۱۱.۳۰ گەیشتینەوە کەمپ و دوای پشوودان و خواردنی نانی نیوەڕۆ گرووپ بەرەو گەڵووی لیکبن گەڕاینەوە و سواری وەسیلەی گشتی بوین و کاتژمێر ٥.۳۰ هاتینەوە شاری و کۆتایی بە گەشتی ئەمجارەشمان هات. سپاسی ئەو دوستانەش دەکەین هاوکار بون بۆ ئەوەی بەرنامەیەکی خۆش و پڕ بیرەوەری بەڕێوە بچێت. بەڕێوەبەر و نووسینی ڕاپۆرت : وەفا حەسەن پوور یانەی کلتووری و شاخەوانی هەڵگوردی پیرانشار @halgurdclimbingclub
Показать все...