cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

قازی محمد

کەسێکی ڕەسەن (توڕاسی)، کەلامی،سۆفی، طاهری، ئەفلاتۆنی، لەگەڵ جیهادم، دژە مۆدێرنم.

Больше
Рекламные посты
1 596
Подписчики
+224 часа
-57 дней
-3130 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

Фото недоступноПоказать в Telegram
ئەمەریکی بوون فۆڕمێکی ترسناکترە لە کۆمەنست بوون. لەگەڵ کۆمەنست بوون خەڵک دەتوانێ هەست بەو وەحشگەراییە بکات و ترسناکیە بکات کە جیهانی مۆدێرنی بەدواوەیە. ئەمریکا لەو باشتر نیە بەڵام بە ژێر بەژێری و نهێنی نەک ئاشکرا. لەگەڵ ئەمریکیگەراییدا عەقڵێک بەرهەمدێت، کە جگە لە:  مادیبوون، بەرەوپێشچوونی ئابووری و تەکنەلۆژی. هیچ شتێکی تر جێگەی خۆی ناکاتەوە تێیدا. سەرەڕای ئەوەش، چێژ بەربڵاو دەکات بەناو خەڵک دا. بەشێوەیەک بەربڵاو دەبێتەوە، کە ڕێگرتن لێی بەشێوەیەکی عەقڵانە، لەو دیمۆکراتیە پارە پەرستیە، تەقینەوەیەکی فکری لەنێو کۆمەڵگا دروستدەکات کە مەحاڵە ڕێی لێ بگیرێ. بەمەش چەندە وەحشگەرا و توندڕەوی نیشان بدات، چێژ بەرچاوی خەڵک دەگرێ و تەقینەوە فکریەکەی بەردەوام دەبێت. بەپێچەوانەی پوڵشیڤیک و کۆمەنستی ستالینیزم، کە قۆرخی کۆمەڵگا دەکەن بۆ یوتۆپیا ئایدیاڵیەکەی خۆیان. لەئەنجامی ستالینیزم خەڵک دەمرێ، ئازار ئەچێژن. بۆیە کەوتنیان و شکست هێنانیان زۆر ئاسانە. بەڵام ئەمریکی بوون بەشێوەیەک دێتە ناو دەمارەکانمانەوە کەوا خۆشمان هەستی پێناکەین. ژەهری فکریان ئەرێژن بە مێشکماندا و کوێرمان ئەکەن لە ئاستی حەقیقەت دا. - یولیوس ئیڤۆلا لەکتێبی (توڕاسیەک ئەگات بە فاشستێک) #ڕەسەنایەتی #مۆدێرنە
Показать все...
❤‍🔥 9
Фото недоступноПоказать в Telegram
جەنگ، هەمیشە بەهایەکی دژە-مادیگەرایی بووە بەهایەکی ڕووحی مرۆیی. بنچینەی هەموو بیانووی هەڵگیرسانی جەنگێک، لەڕوانگەی کەسایەتی مرۆڤەوە، بریتیە لە 'پاڵەوانیەتی'. جەنگ، وەکو دەوترێت، ڕوخسەت دەدات بە پیاو تاوەکو ئەو پاڵەوانە خەوتووەی ناخی بەخەبەر بهنێت. جەنگ ژیانێکی ئاسوودە دەگۆڕێت بۆ ژیانێکی قورس و تاڵ و کارەسات-ئەفسوساوی. جەنگ، پشانمان دەدات کە ژیانی مرۆڤ چەندە ڕێژەییە لەگەڵ ماددەدا. وچەندە لەڕوانگەی ڕووحیانەت حەتمیە. ڕاڤەکردنەوەی دەستەواژەی ژیانە،  دەتواندرێت بوترێت، وات لێدەکات (لە چاوی مەرگەوە لەژیان بڕوانیت). ئەوکاتەی تاکێک سەرکەوتوو دەبێت لەوەی وەکو پاڵەوانێک ژیان بەسەربەرێت. تەنانەت بۆ دەقەیەکیش بێت. نرخی زیاترە، لەو ژیانە بێ ئەمەک و پاتاڵیەی لەنێو عەوام بەسەریدەبات بە کاری بێمانا. وای دەبینم، لەڕوانگەی ڕووحییەوە، هەر ئەم ئاسودەییە مرۆڤ دەکاتە دڕندەیەکی جەنگ. ئەمەش کێشەیەکی گەورەی مادیگەرا ئاشتیخوازانن. کە ئەم جۆرە دڕندانە لە کارگەی خۆیانەوە بەرهەم دێن. وەکو هەڵاتنێکی مرۆڤەکە لە مادیگەرایی. هەر ئەوەش وا لە جەنگ دەکات دژە-مادیگەرایی بێت. مرۆڤ بیر لەوە دەکاتەوە بەپێی یاسای (زیاتر لە ژیانێک لەژیر دەستمایە) ئەو ساتانە دەژیت. -یولیوس ئیڤۆلا، میتافیزیکی جەنگ. وەرگێڕانی بەتین جەمال (تادوایی نەڵێ مافی بڵاوکردنەوە پارێزراوە و ئەیفرۆشم) #ڕەسەنایەتی
Показать все...
❤‍🔥 5
Repost from موحاریب
Фото недоступноПоказать в Telegram
گومانی تێدا نییە کە ژنێکی تەواو مێینە لە پیاوێک باڵاترە کە نێرینەیەکی تەواو نییە، هەروەک چۆن جوتیارێکی دڵسۆز بۆ خاکەکەی کە بە تەواوی کارەکانی خۆی ئەنجام بدات، باڵاترە لە پاشایەک کە بێتوانایە لە جێبەجێکردنی کارەکانیدا.
– جولیۆس ئیڤۆلا، (میتافیزیکی سێکس) #ڕەسەنایەتی #سەرنج
Показать все...
👌 7❤‍🔥 2🫡 2
Фото недоступноПоказать в Telegram
لەکۆمەڵگا کۆنەکاندا چینی ئەرستۆکراتی جەنگاوەر لوتکەی پلەبەندی هەرەمی کۆمەڵگای داگیر دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ، لە یوتۆپیای مرۆڤی ئاشتیخوازدا (بەتایبەت ئەنگلۆسەکسۆنی)، هەوڵئەدرێت جەنگاوەر وا نیشانبدرێت کە جۆرێکی بەسەرچووی مێژووییە و وەک کەسێکی خراپ و مەترسیدار وەسف ئەکرێت و ڕۆژێک لە ڕۆژان نەجاتمان ئەبێت لێی بە ناوی (پێشکەوتنەوە). یولیوس ئیڤۆلا #ڕەسەنایەتی #مۆدێرنە
Показать все...
❤‍🔥 6
Фото недоступноПоказать в Telegram
"لە تەنیشت ڕەوتە گەورەکانی ئەم جیهانەدا، هێشتا پیاوانێک هەن کە ڕەسەن و چەسپاون و لە 'زەوییە چەسپاوەکان'دا جێگیر بوون. بەزۆری ئەم کەسانە نامۆن و دوورن لە هەموو جۆرەکانی ناوبانگ و کولتوری مۆدێرن. ئەوانە ئەهلی شاخ و دێهاتن و سەر بەم جیهانە نین". هەرچەندە بەسەر زەویدا پەرش و بڵاون، و زۆرجار بە ڕووکەش یەکتر پشتگوێ ئەخەن، بەڵام بە شێوەیەکی نەبینراو یەکگرتوون لە ڕۆحیەتدا و "زنجیر"ێکی نەشکاو پێکدەهێنن، بەهۆی ئەم پیاوانەوە توڕاسیەت و عەقڵیەتی عیرفانی و باڵا سەرەڕای هەموو شتێک زیندووە، بڵێسەی ئاگرەکە بە نهێنی دەسوتێت، هێشتا جیهان بە جیهانی باڵاوە بەستراوەتەوە ئەمانە پارێزەرانی جیهانن ". -یولیوس ئیڤۆلا تب: ئەو کەسانەش ئەولیاکانی خوای تەعالان، کە بەبۆنەی ئەوانەوە هێشتا خێر لەناو خەڵکدا ماوە و خوای گەورە جیهانی لەناو نەبردووە. #توڕاسیەت #تەسەوف
Показать все...
🔥 8❤‍🔥 3😍 3🕊 2
🕊 2
Repost from Arius Polla
ڕونكردنەوەیەك دەربارەی تەمەنی حەزرەتی عائیشە و جائیزبوونی بەشودانی كچی منداڵ بەپێی مەزهەبی شافعی و باقی مەزهەبە فقهیەكان. #هەڵوێستە #ڕەدی_لادەران
Показать все...
❤‍🔥 9
06:19
Видео недоступноПоказать в Telegram
يەکێک لە جوانترین گۆرانیە توڕاسیە هیندیەکان، بەجددی کاتێ ئەگەڕێی ئەو هەموو کلتورە جیاوازە تەجەللای یەکشتن بەس بە تەعبیری جیاواز. جا ئەو گۆرانیە ئەڵێ: بێ نیقاب مەڕۆرە دەر زەمانەکە تێکچووە تۆ کچێ گەنجیت و زەمان تێکچووە
Показать все...
❤‍🔥 13
Показать все...
Log in or sign up to view

See posts, photos and more on Facebook.

🫡 6
Фото недоступноПоказать в Telegram
بەرهەمی توڕاس و بەرهەمی مۆدێرنە بریتیە لە بەرهەمێکی ڕۆحدار و بێڕۆح
Показать все...
🔥 10🕊 3