ru
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

Открыть в Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

Больше
1 394
Подписчики
-224 часа
-27 дней
-1330 день
Архив постов
من القواعد الكونية التي دمرتها القنانة الحديثة: كانت العائلات ذات الأصول الرفيعة ترفض تزويج بناتها من الرجل الذي يعمل، لأن العمل كان يُنظر له دائمًا باعتباره أحقر النشاطات الإنسانية، وهذه نظرة ترجع إلى الشرائع القديمة التي عدّت العمل نقيصة مرتبطة بالفئات المغلوبة على أمرها المضطرة إلى العمل لتأمين قوت يومها. زِد على ذلك أن العمل، بنمطه الحديث، وثيق الصلة روحيًا بالرؤية الإنسانوية التي تنفي محدودية الإنسان وتعد أمر نجاحه أو فشله متوقف عليه وحده، وهو اعتقاد ولدته المدنية الحديثة بنمطها الرأسمالي. في المرات التي كنت أرى فيها منشورات تعتبر العمل في الدعارة مثله مثل أي عمل من الأعمال المقبولة مجتمعيًا، كان أول ما يخطر على بالي وقتها هو كيف أن هذا الادعاء صحيح فعلًا، لا لأن الدعارة مهنة كغيرها، بل لأن العمل في حد ذاته دعارة.

Repost from N/a
لەلای جینۆ شتێك نییە بەناو بابەتی دینی و بابەتی دنیایی، بەڵكو ئەوەی هەیە تێڕوانینە لەسەر بنەمای دین یان لەسەر بنەمای دنیا، بەواتایەكی دی تۆ چۆن تەماشای هەموو شتێك دەكەیت؟ بە چاوێكی دینی؟ یاخود بە چاوێكی دنیایی؟. وەك دەفەرموێت لەسەر موسوڵمانان: ”ئاین لەلای ئەوان بابەتێكی سنوردار نییە، كە تەنها لایەكی ژیانی گرتبێتنەوە، بە بێ ئەوەی كاریگەری هەبێت بەسەر تەواوی لایەنەكانی دیكەیا- بەو جۆرەی كە لەلای ڕۆژئاواییە مۆدێرنەكان. هەیە - بە پێچەوانەوە، لەلای ئەوان دەچێتە ناوەخنی بوونی مرۆڤەوە یاخود دەچێتە ناو هەموو ئەو شتانەی ئەو وجودە دروستی دەكات”. ئیمام عبدالواحد یحیا(ڕێنێ جینۆ) 📚Le Règne de Quantitè

هەر پرسیارێک یان ڕەخنەیەک یان پێشنیارێکتان هەیە لە خزمەتتاندام https://tellonym.me/Qazi_Muhammed

ئەوە برادەرێک فەرمووی مۆدێرنە ئایەتی ﴿اتبع ما يوحى اليك من ربك﴾ ـەی تەحریف كردووە بۆ اتبع ما يوحى اليك من امریكا وأوروبا. فەرمووم زۆر ڕاستە نطقت الحق يابن الحلال.

“دوای کۆتایی هاتنی شەڕی سارد و لەناوچوونی کۆمۆنیزم، ئیسلام و موسڵمانان زیاتر بەکاردەهێنرێن بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی {گەورەترین هە
“دوای کۆتایی هاتنی شەڕی سارد و لەناوچوونی کۆمۆنیزم، ئیسلام و موسڵمانان زیاتر بەکاردەهێنرێن بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی {گەورەترین هەڕەشە} کە ڕۆژئاوا دەتوانێت هێزی خۆی لە بەرامبەریدا تاقیبکاتەوە.” - فەیلەسوفی پاکستانی ئیسرار ئەحمەد، دروس من التأريخ، ١٩٩٣.

“ئەگەر هێزێک هەبێت کە بەڕاستی توانایدا بێت کۆمۆنیزم لەناوببات لەڕووی ڕۆحی و ماددیەوە، ئەوا ئیسلامە، ئەمریکای سەرمایەداری دەتو
“ئەگەر هێزێک هەبێت کە بەڕاستی توانایدا بێت کۆمۆنیزم لەناوببات لەڕووی ڕۆحی و ماددیەوە، ئەوا ئیسلامە، ئەمریکای سەرمایەداری دەتوانێت ئەوە بکات بە هێزی چەک، ڕەنگە بە بۆردومانکردنی ڕووسیا (یەکیەتی سۆڤیەت) بیگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی بەردین، بەڵام سەرمایەداری ئەخلاقێکی یەکگرتووی نییە ئایدۆلۆژیای ئیسلام ئەوەى هەیە.” - یولیوس ئیڤۆلا #ڕەسەنایەتی

لە ساڵی ١٩٤٥ لە کاتێکدا ئیڤۆلا لە ڤیەننا دەژیا و لە ئەرشیف و بەڵگەنامەکانی هێزەکانی ئێس ئێسدا کاری دەکرد کە دەستیان بەسەر ماس
لە ساڵی ١٩٤٥ لە کاتێکدا ئیڤۆلا لە ڤیەننا دەژیا و لە ئەرشیف و بەڵگەنامەکانی هێزەکانی ئێس ئێسدا کاری دەکرد کە دەستیان بەسەر ماسۆنییەت و گروپە جادووییەکاندا گرتبوو، لە هێرشێکی بۆردومانی ڕووسیا بۆ سەر شارەکە ئەوەندە بە سەختی بریندار بوو کە تا کۆتایی ژیانی بە ئیفلیجی مایەوە .لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکاندا، ئیڤۆلا نەدەچووە پەناگەکان بەڵکو لەبری ئەوە لەکاتێکدا لە ئۆفیسەکەیدا کاردەکرد یان لە شەقامەکانی ڤیەنادا دەسوڕایەوە، دەیویست وەک خۆی دەیگوت "بە هێمنی چارەنووسی خۆی بخاتە ژێر گومانەوە."

Repost from تێڕوانین
دیموکراسی نەک هەر مرۆڤێک وادەکات باوباپیرانی لەبیر بکات، بەڵکو نەوەکانیشی لێ دەشارێتەوە، و لە هاوچەرخەکانی جیای دەکاتەوە؛ بەر
دیموکراسی نەک هەر مرۆڤێک وادەکات باوباپیرانی لەبیر بکات، بەڵکو نەوەکانیشی لێ دەشارێتەوە، و لە هاوچەرخەکانی جیای دەکاتەوە؛ بەردەوام بە تەنیا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، و هەڕەشەی ئەوە دەکات، دواجار، کە بە تەواوی لە تەنیایی دڵیدا بە تەنیا قەتیس بکات. » ألكسيس دي توكفيل | الدّيمقراطيَّة في أمريكا #دیموکراسی

بە مالیکی کوڕی دیناریان وت: خۆزگە هاوسەرگیریت ئەکرد، فەرمووی (بۆمبکرایە خۆشم تەڵاق ئەدا).

هەندێک لە دانایان دەیانگوت: دوو شت کە هیچ کامیان بەبێ ئەوی تر باش نابێت؛ زمان و شمشێر. ئەبو عوسمانی جاحظ
هەندێک لە دانایان دەیانگوت: دوو شت کە هیچ کامیان بەبێ ئەوی تر باش نابێت؛ زمان و شمشێر. ئەبو عوسمانی جاحظ

ولما رأيت الأمر لله وحده قطعت من الأغيار كل علائق

Repost from پێشەکی
مەبەست لەم بابەتە کۆتاییهێنان نەبوو بە قسەکردن لەسەر کێشەی شەڕ، بەڵکو مەبەستمان لەوە بوو قورئان بە شێوەیەکی ڕەوان جیهانبینیی خۆی پێشکەش دەکات، هەروەها بە شێوەیەکی ئاسان، لە هەمانکاتدا قووڵ، گرفتەکانی هزری مرۆڤ چارە دەکات و زیاد لە ڕادەی پێویست بە وردەکارییەوە سەرقاڵی ناکات، چونکە مرۆڤێکی ناوێت لە گفتوگۆ و مشتومڕی فەلسەفیدا نوقم ببێت، بەڵکو مرۆڤێکی دەوێت کار بکات و بجوڵێتەوە.

Repost from پێشەکی
کێشەی شەڕ و داستانی موسا و خزڕ چیرۆکی موسا و ئەو بەندەیەی لە سورەتی کەهفدا باس دەکرێت، کە لە کەلەپوری ئیسلامیدا بە ناوی خزڕ ناسراوە، یەکێکە لەو چیرۆکە قورئانییانەی لە لایەن موفەسیرانەوە گرنگییەکی زۆری پێدراوە. هۆکارێکی گرنگیپێدانەکە ئەوەیە چیرۆکەکە قووڵە و ڕاڤەی جیاواز هەڵدەگرێت، هەروەها خوێنەر و گوێگری قورئان دەخاتە دۆخی تێڕامانەوە. با ئێمە لەژێر سایەی ئەم چیرۆکەدا سەیری کێشەی شەڕ بکەین و ببینین چەندە بە ئاسانی گرفتەکە دەتوێنێتەوە. مەبەستیشمان لە کێشەی شەڕ هەبوونی ئازار و ناڕەحەتی و کارەساتە سروشتییەکانە. ئەو کەسانەی بەهۆی کێشەی هەبوونی ئازارچەشتن و ناخۆشی و خراپەوە گومان دەخەنە سەر بوونی خودا، دەڵێن: "ئەگەر خودایەکی دادگەر و زانا و خاوەنهێز هەیە، بۆچی ئەم هەموو خراپەیە هەیە؟" پاشان لە ڕێگەی کێشەی شەڕەوە ئەم سیفەتانەی خودا دەکەن بە گژی یەکدا و دەڵێن، "ئایا خودا دەزانێت خراپە و ئازارچەشتن هەیە، بەڵام ناتوانێت چارەسەری بکات؟ ئەگەر وابێت خاوەنی هێزی ڕەها نییە. ئەگەر بتوانێت چارەی بکات بەڵام نەیەوێت، ئەوە دادگەر نییە. خۆ ئەگەر نەزانێت خراپە هەیە، یان نەزانێت چارەی بکات، ئەوە زانا نییە." ئەمە کرۆکی ئارگومێنتەکە بوو. گرفتی سەرەکیی ئەم ئارگومێنتە ئەوەیە لە خوارەوە بەرەو سەر دەچێت. سەرەتا سەیری جیهان دەکات، پاشان خودا و سیفەتەکانی پێ دەپێوێت، لە کاتێکدا دەبێت پێچەوانەکەی ئەنجام بدات. ئێستا با سەرنج بدەین بزانین لە چیرۆکی موسا و خزڕدا چ ڕاوەستانێک لەسەر ئەم بابەتە هەیە. کاتێک موسا دەگات بە خزڕ، خزڕ پێی دەڵێت ئەو (موسا) ناتوانێت لەگەڵ ئەودا بەرگە بگرێت، چونکە موسا هەواڵ و زانستی بەوە نییە کە خزڕ دەیکات. پاشان خزڕ سێ کار ئەنجام دەدات ئەقڵی ئاسایی مرۆڤ ڕەتیان دەکاتەوە: کەشتیی کۆمەڵێک هەژار کون دەکات، منداڵێکی بچووک دەکوژێت، هەروەها دیوارێک لەو لادێیەدا ڕاست دەکاتەوە کە خەڵکەکەی پێشوازییان لێ نەکردوون. لە ڕوانگەی ئەقڵی مرۆڤی ئاساییەوە، ئەم سێ کردارە نوێنەری دوو سیفەتن: ستەمکاری (ئەنجامدانی خراپە) و درێژکردنەوەی ڕەحمەت لەگەڵ کەسانێکدا کە شایستە نین. کونکردنی کەشتی و کوشتنی منداڵەکە وەکو ستەم دەردەکەون، چونکە کەشتیوانەکان خراپەیەکیان نەکردووە تاکو ئاوایان لەگەڵدا بکرێت، منداڵەکەیش بێگوناهە. چاککردنەوەی دیوارەکەیش وەکو درێژکردنەوەی ڕەحمەت بۆ جێیەکی ناشایستە دەردەکەوێت. ئەم دوو گلەییەی ئێرە، لە ڕاستیدا دوو گلەیی باون لە خودا: ١) بۆچی خودا دەهێڵێت کەسانی بێگوناهـ و داماو ئازار بچێژن، بۆ لێ دەگەڕێت خراپە و ئازار و ناخۆشی بڵاو ببێتەوە؟ ٢) بۆچی خودا ڕەحمی خۆی لەو شوێنانە ناگرێتەوە کە شایستەی نین؟ کاتێک خزڕ وەڵامی موسا دەداتەوە، دەستبەجێ تێدەگەین نەبوونی زانستی پێویست ئەم گلەییانەی خوڵقاندبوو، هەروەکو خزڕ لە سەرەتادا بەوپەڕی ئەدەبەوە بە موسا دەڵێت: "چۆن سەبڕ لەسەر شتێک دەگریت کە هەواڵ یاخود زانستت پێی نییە؟" ئەوەی وەکو کونکردنی کەشتیی کۆمەڵێک هەژار دەردەکەوێت، لە ڕاستیدا ڕزگارکردنیانە لە پاشایەکی ستەمکار؛ ئەوەی وەکو وەکو کوشتنی منداڵێکی بێگوناهـ دەردەکەوێت، ڕزگارکردنی منداڵەکە و دایک و باوکیەتی لە ئاگری دۆزەخ؛ چاککردنەوەی دیوارەکەیش لە ئەنجامدا چاکەکردنە لەگەڵ دوو لاوی بێباوکدا. ئەگەر لەم ڕوانگەیەوە سەیری کێشەی شەر بکەین، تێدەگەین باسێکی پوچەڵە، چونکە ئەگەر خودا هەبێت ئەوا زانست و دانایی بێسنووری ئەو لە زانست و دانایی سنوورداری تۆ زیاترە. وەختێک تۆ بومەلەرزەیەک، مەرگی منداڵێک، یان هەر کارەساتێکی تر دەبینیت، تەنها دیوێکی دەبینیت، بەڵام خودا لە تەواوی بوون خەبەردارە، دەی کەوایە چۆن دەتوانیت لێپرسینەوەی ڕووداوێک، کە تۆزقاڵێکی لەسەر دەزانیت، لەگەڵ خودادا بکەیت، لە کاتێکدا خودا هەمووشتێکی ئەو ڕووداوە دەزانێت؟ لەم ڕووەوە، کەس ناتوانێت بڵێت ئەگەر خودا هەیە بۆ کارەسات و ئازارچەشتن هەیە، چونکە پێشگریمانەی پشتی پرسیارەکەی هەڵەیە: "ئەقڵ و ئەزموونی سنوورداری تۆ چۆن دەزانن ئەوەی ناوت ناوە کارەسات و ئازارچەشتن حیکمەتێکیان تیادا نییە؟" بێگومان ئەو کەسە ئەگەر خۆی فریو نەدات، ناتوانێت بانگەشەی ئەوە بکات کە ئاگای لە تەواوی بوونە و هەمووشتزانە، بەڵکو ناچارە دان بەوەدا بنێت خاوەنی ئەقڵ و ئەزموونێکی سنووردارە. کەواتە ئەو پرسیارە بۆ مرۆڤ نەهاتووە، بەڵام مرۆڤ دەتوانێت بە دوای حیکمەتی پشت ڕووداوەکاندا بگەڕێت، بەو مەرجەی لەبری ئەوەی سەرەتا سەیری بەدیهێنراو بکات پاشان بەدیهێنەری پێ هەڵبسەنگێنێت، سەرەتا بەدیهێنەر بناسێت و بەپێی ئەو ناسینە بەدیهێنراو شی بکاتەوە.

Repost from پێشەکی
کێشەی شەڕ و داستانی موسا و خزڕ
کێشەی شەڕ و داستانی موسا و خزڕ

با بزانن عەقڵیەتی ئیخوان و بەناو عالمەکانیان چەنێک بۆگەنە و شێوازی فەتوادانیان چۆنە، لە شەڕی ئەفغانستان و عێراق قەرزاوی و مەلاکانی ئیخوان فەتوایان دەرکرد کە جائیزە ئەوانەی موسوڵمانن و لە سوپای ئەمریکین بەشداری ئەو شەڕە بکەن و موسوڵمانان بکوژن و تەعەددایان لێ بکەن. ئەمە عەقڵیەتی ئیخوانە و جۆری فەتوادەرکردنیانە و ئەوەش ئاستی زانستی بەناو عالمەکانیانە. دەقی فەتوا: “ هیچ کێشەیەک نییە، ان شاءاللە، بۆ سەربازانی موسڵمان [لە سوپای ئەمریکا] بەشداری لە شەڕکردن لە شەڕە چاوەڕوانکراوەکاندا بکەن دژی ئەو کەسانەی کە وڵاتەکەیان [ئەمریکا] بڕیار دەدات کە شەڕیان لەگەڵ بکات ئەو کەسانە داڵدە بدەن کە ئەو کارە دەکەن”. واژۆکاران: د.. یوسف قەرزاوی (١٤٤٤ کۆچی کۆچی دوایی کردووە) ڕاوێژکار تاریق بیشری (کۆچی دوایی ١٤٤٢ی کۆچی) د.. محمد سەلیم عەوا د.. محمد هەیسەم خەیات (١٤٤٢ی کۆچی کۆچی دوایی کردووە) د.. تەها جابر عەلوانی (کۆچی دوایی ساڵی ١٤٣٧ی کۆچی) فەهمی هوەیدی

ئەمڕۆ ٣٩ ساڵ تێپەڕبوو بەسەر شەهیدبوونی پێشەوا و موجاهیدی گەورەی ئەم میللەتە مامەڕیشە. ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت و خوای گەورە
ئەمڕۆ ٣٩ ساڵ تێپەڕبوو بەسەر شەهیدبوونی پێشەوا و موجاهیدی گەورەی ئەم میللەتە مامەڕیشە. ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت و خوای گەورە دەرەجاتی عالی بکات.

"لە شارستانییەتی مۆدێرندا هەموو شتێک مەیلی ئەوەی هەیە هەستی قارەمانانەی ژیان بخنکێنێت، شار ئەو شەیتانەیە کە هەموو ژیانێک گەند
"لە شارستانییەتی مۆدێرندا هەموو شتێک مەیلی ئەوەی هەیە هەستی قارەمانانەی ژیان بخنکێنێت، شار ئەو شەیتانەیە کە هەموو ژیانێک گەندەڵ دەکات و هەموو هەناسەیەک دەبڕێت و هەموو کانیاوێک پیس دەکات." - يولیوس ئیڤۆلا #ڕەسەنایەتی

واتە: خودا مەحکومی مرۆڤی کردووە کە ڕۆژانە لە کاتی خەوتندا خۆی بنێژێت، بۆ ئەوەی ئەم ڕاستییە بەسوود و گرنگەی بیر بخاتەوە: جیاوا
واتە: خودا مەحکومی مرۆڤی کردووە کە ڕۆژانە لە کاتی خەوتندا خۆی بنێژێت، بۆ ئەوەی ئەم ڕاستییە بەسوود و گرنگەی بیر بخاتەوە: جیاوازییەکی بنەڕەتی لە نێوان ژیان و مردندا نییە. - جیۆڤانی پاپینی | الکتاب الأسود #ڕەسەنایەتی

ئیلۆن ماسكیش تەمبێ كرا پێم سەیربوو ئەم مەخلوقە بە تەنها دژایەتی جولەكەی ئەكرد لەكاتێكدا بەشێكە لەو سیستمەی كە ڕێگەی بە ئیسرائ
ئیلۆن ماسكیش تەمبێ كرا پێم سەیربوو ئەم مەخلوقە بە تەنها دژایەتی جولەكەی ئەكرد لەكاتێكدا بەشێكە لەو سیستمەی كە ڕێگەی بە ئیسرائیل داوە ئەو كارانە بكات لە فەڵەستین بەبێ لێپرسینەوە.

ڕێک قسەی دڵمی کرد