ru
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

Открыть в Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

Больше
1 394
Подписчики
Нет данных24 часа
-27 дней
-1130 день
Архив постов
Repost from N/a
شیعرەکەی نالی بۆ مەستوڕەی ئەردەلانی.....!!!! مەستووڕە کە حەسنا و ئەدیبە بە حیسابێ هاتە خەوم ئەمشەو بە چ نازێک و عیتابێ (مەستو
شیعرەکەی نالی بۆ مەستوڕەی ئەردەلانی.....!!!! مەستووڕە کە حەسنا و ئەدیبە بە حیسابێ  هاتە خەوم ئەمشەو بە چ نازێک و عیتابێ (مەستوڕە کە بە ئافرەتێکی جوان و ئەدیبی دائەنێن،ئەم شەو هاتە خەوم،بەڵام چۆن نازێکی بەسەردا ئەکردم و چۆن بە گلەیی بوو لێم) هاتووم وتی عوقدەم هەیە،قەت مومکینە وابێ هی تۆم ئەگەرەم مەسئەلە حەل کەی بە جەوابێ (لەخەوما هاتە لام و وتی گرێ و ئاڵۆزییەکم هەیە ئاخۆ لەتوانادا هەیە چارە بکرێ و بکرێتەوە یا ئاخۆ ڕەوایە هەروا بەچارەنەکراویی و نەکراوەیی بمێنێتەوە،ئەگەر تۆ بتوانی ئەم پرسیارەم بۆ یەکلایی بکەیتەوە و ئەگەر بشێ ئەم گرێیەم بە وەڵامێ بۆ چار بکرێ کە ڕاستەوخۆ جێی خۆی بگرێ ئەبم بە هی تۆ)دیارە گرێکە کچێتیە و چارەکردن و کردنەوەکەشی لاقەکردنی مەستوڕە خۆی و بە ژن کردنێتی  هەر مەسەلە بیکرێ بەتۆ شەرحی کرابێ  مومکین نیە کەس دەخڵی بکا چین و خەتا بێ (وەرە تۆ چارەی ئەم مەسەلەیە بکە و لێکی بدەرەوە،چونکە هەر مەسەلەیەکی کەس ڕێپێنەبردوو کە تۆ بەزیرەکی و توانایی خۆت لێکت دابێتەوە،با وڵاتی چین و خەتا و خۆتەنیش هەڵسێ و هێرش بێنێ کەس ناتوانێ توخنی بکەوێ و خۆی بدا لە قەرەی) بەردەوامە

Repost from دژە باو
بنەڕەتی خوداناسی لە ناخدایە نەک ڕووکەش زۆر جار دەبیستین کەسانێک دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر خوداپەرستی دەکەن و شەو دەخەنە سەر ڕۆژ
بنەڕەتی خوداناسی لە ناخدایە نەک ڕووکەش زۆر جار دەبیستین کەسانێک دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر خوداپەرستی دەکەن و شەو دەخەنە سەر ڕۆژ لە پەرستش و کاری خێر و دوعاکردن، بەڵام لەناکاودا تووشی بێ هیوایی دەبن لە خودا و دەست لە هەموو شتێک هەڵدەگرن، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە زۆریان دوعا کردووە و گیرا نەبووە یاخود بێ لەزەتی لە جیهاندا دەبینن؛ حاڵی موسڵمانان بەگشتی و خەڵکانی دەست کورت و لاواز بەتایبەتی وای لێکردوون ڕووبەڕووی ئارگۆمێنتی (خراپەی ئابیقۆری) ببنەوە کە دەڵێت: (ئەگەر خراپە هەبێت، کەواتە خودا نییە؛ یاخود خودا خراپە -چونکە خراپە هەیە-، کەواتە ناکرێت خودایەکی باش هەبێت.). ئەوەی لێرەدا دەمانەوێت ئاماژەی پێ بکەین، ئەو جۆرەیانە کە ڕووبەڕووی بێ هیوایی دەبێتەوە کە دەردێکی کوشندەیە و زۆرێک بە تێپەڕبوونی کات دەریدەبڕن و لە دین دەردەچن، زۆرێکی دیکەیان بە درێژایی ژیانیان لە نێوان ترس و گوماندا دەژین کە بوێرییان نییە لە ترسی دۆزەخ واز لە ئایینەکە بهێنن، لە هەمان کاتدا گومانیان هەیە لەوەی خودا هەبێت، یاخود ئەگەر هەشبێت ئەو خودایە نییە کە ئێمە دەیپەرستین، چونکە نایات بەدەم داخوازییەکانمانەوە. ئارگۆمێنتەکەی ئەمانە زۆر سادەیە: (ئەگەر شتێک بوونی هەبێت، ئەوا دەبێت وەڵامی بانگکردنی زۆرێک لەو کەسانە بداتەوە کە داوای لێ دەکەن، خودا وەڵامی بانگکردنی زۆرێک لەوانە ناداتەوە کا بانگی لێ دەکەن، دەرئەنجام: کەواتە خودا نییە.). ئەم ئارگۆمێنتە لە هزری هەر تاکێک لەو جۆرە کەسانەدایە بەڵام نازانن دەربڕینی بۆ بکەن، کێشەکە لەوە دایە کە ئەوان بوونی شتێکیان بە وەڵامدانەوەوە بەستووەتەوە، ئەمەش هەڵەیە، چونکە وەڵامدانەوە ئەگەر ئیختیاری بێت پەیوەست نابێت بە چییەتیی هیچ کام لە بوونەوەران و لە پێناسەی هیچ بوونەوەرێکدا دەستت ناکەوێت، پاشان بە بەڵگەنەویستی ئەقڵی (Self-evidence) لە ژیانی ڕۆژانەی خۆتدا دەبینیت کە هەزاران کەس زیندوون و گوێشیان لە قسە دەبێت و وەڵام نادەنەوە، ئینجا یان هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ حیکمەت یان جەهل یان سەرقاڵی، یان وەک هەڵوێستێکی ئیختیاری خۆیان لەو ئاستە نابینن کە وەڵام بدەنەوە و ... هتد. بە کورتی کێشەی ئەم کەسانە دەگەڕێتەوە بۆ شیرکێک کە لەناو ناخیاندا هەیە، ئەوان خودا وەک خزمەتکار دەبینن بۆ نەفسی خۆیان کە لە بەرامبەر سەرمەقوولاتی لاشە و دەنووککێشان بەزەویدا و دەمبەستن و ... هتد، پێیان وایە حەقی ئەوەیان هەیە خزمەت بە نەفس و حەزەکانی نەفسیان بکرێت، ئەمەش کردنی نەفسە بە هاوەڵی خودا و پەرستنیەتی لە جێگەی خودا؛ خودا دەمبەستن و پاڕانەوە و دەنووککێشانی تۆی بۆ چییە، کاتێک تۆ نەفسی خۆتت بۆ نەکردووە بە قوربانی؟ لە ڕاستیدا تۆ لەناو پەرستنی خۆتدایت نەک خودا. نموونەی لاشە و نەفست و خودا وەک کەسێک وایە کە خزمەتی سەرکردەیەک بکات و لەو پێناوەدا بڕوات بۆ خزمەتکردنی سەرکردەیەکی دیکە، تا لەلای ئەو سوودێک بەدەستبهێنێت و بیگێڕێتەوە بۆ سەرکردەی یەکەم. ئامانجی تۆ لە ژیان بەدەستهێنانی ئەو، و نرخەکەشی بریتییە لە لەدەستدانی خودی خۆت؛ هەر وەک نالی دەفەرموێت: "وتی نالی ئەتۆ بمرە و ئەمن دێم خودا کەی بێ، خودا کەی بێ، خودا کەی!". دەبێت ئیسماعیلەکەی ناخت بکەیتە قوربانی، لە خۆت بگوزەرێی بۆ خودا، واش مەمنوون بیت ئەگەر لێتی وەربگرێت، چونکە ئەوەی موحتاجە تۆی نەک ئەو، تۆ موحتاجیت ببیت بە عەبد، ئەو خۆی خودایە و موحتاجی خودایەتی نییە. مەولانا دەفەرموێت: "دوێنێ شەو فێر بووم کە چۆن عاشق بم، ئەوەیە کە هیچ شتێک لەپێناو خۆمدا داوا نەکەم.". گەورەی عاریفان شێخ عبدالقادری گەیلانی دەفەرموێت (بما معناە): "خودایە ئەگەر فڕێشتدامە دۆزەخ لیقای خۆتم لێ مەگرەوە.". بۆیە چارەسەری ئەو کێشەیە، شکاندنی ئەو بتەیە کە لە ناختدایە و پەرستنی خودایە بە ناخ و ڕوحت بەبێ بەرامبەر بۆ خودا، ئەوکات ئەگەر لوتفی فەرموو، دەروازەکانت بۆ دەکاتەوە، ئەگەریش نەیفەرموو ئەوا تۆ پێویستە لەسەر ئەرکەکەی خۆت بیت، هاوشێوەی ئەو سەربازەی کە سەرکردەکەی ناردوویەتی بۆ کردەیەکی نیشتیمانی، ئیتر هەتا کردەکە بە ئەنجام نەگەیەنێت ناگەڕێتەوە، مەگەر فەرمانێکی لە لایەن سەرکردەکەیەوە پێ بگات، کردەی مرۆڤیش لە دنیادا مانەوەیەتی لەسەر ئەو ڕێبازەی خودا بۆی دیاریکردووە تا مردن، ئیدی پێش ئەوکاتە ئەگەر فەرمانێک نەهات، مانای ئەوە نییە کە تۆ لەلای خۆتەوە شتێک بکەیت کە فەرمانت پێ نەکراوە. #ڕەسەنایەتی

#روسيا طائرة بدون طيار أوكرانية تستهدف محطة "نوڤوفورونيج" النووية الروسية.
#روسيا طائرة بدون طيار أوكرانية تستهدف محطة "نوڤوفورونيج" النووية الروسية.

«خێر ئەوەیە کە خودا دەیدا نەک ئەوەی تۆ پێتوایە خێرە» دایە«ام سلمە» کە هاوسەری حەزرەتی فەخری کائیناتە(علیە الصلاة والسلام) دەگێڕێتەوە کە هاوسەری یەکەمی کە«ابو سلمە» بوو(
یەکێک بوو لە سابقین الاولین و موهاجیرانی حەبەشە لە هیجرەتی یەکەمدا و پاشان گەڕانەوەی)
لە جەنگی ئوحد بریندار دەبێت و پاش ماوەیەک وەفات دەفەرموێت. ابو سلمە گەلێک خۆشەویست بوو لە دڵی ام سلمە دا، لای ئەو باشترین پیاو بوو. ام سلمە بەردەوام دەبێت و دەفەرموێت: پێغەمبەر(علە الصلاە والسلام) فێری دوعایەکی کردبووم لە ڕابردودا کە ئەگەر هاتو موسیبەتێکم بەسەردا هات بیخوێنم، دوعاکەش ئەمە بوو
«
إنا لله وإنا إليه راجعون، اللهم أجرني في مصيبتي، واخلف لي خيرًا منها». واتە: هەموومان هی خوداین و بۆلای ئەو دەگەڕێینەوە، خودایە پاداشتم بدەرەوە لەسەر ئەو بەڵایەی کە بەسەرمدا هاتووە و باشتر لەوەی لێم ڕۆشتووە پێم ببەخشە.
دوایی بیرم کردەوە کە دەبێت کێ و چی هەبێت کە باشتر بێت لە ابو سلمە؟!! باوەڕم نەدەکرد لەو باشتر هەبێت. بەڵام فەرمایشتەکە هات و خودا لە ابو سلمە باشتری کردە هاوسەری کە حەزرەتی رسول اللە(علیە الصلاە والسلام) کە دوای تەواو بوونی عیددەکەی، داخوازی کرد و کردییە خێزانی. ئا بەم جۆرە گومانی باش بە خودا و گوێڕایەڵی پێغەمبەر، باشترت پێ دەبەخشێ لەوەی کە خۆت دەتەوێت. فەرمودەکە لە سەحیحی ئیمامی موسلیم ڕیوایەت کراوە بە ژمارەی(918). #عیرفان

دادوەری سیفەتێکی زاتی خودایە وەک سیفەتی بەرزی ڕەها(العلو المطلق) پێچەوانەکەی ناشێت بۆ خودا، نەک سیفەتێکی کرداری بێت وەک بەزەیی ڕەها(الرضی) کە پێچەوانەکەی دروستە بدرێتە پاڵ خودا کە توڕەبوونی ڕەهایە(الغضب). واتە نیسبەت بە هیچ شتێک نا گۆڕێت بەڵکو بەردەوامە لەگەڵیدا، ناتوانی بڵێیت خوا لە فڵان شوێندا دادوەر نییە و لە فڵاندا دادوەرە، چونکە ڕاستەوخۆ وشەی دادوەر نییە بۆ کردارێکی خودا مانای ستەمی لێ وەردەگیرێت، بە حیکمەتیش لێی ڕزگارت نابێت، چونکە حیکمەت بەرامبەر دادوەری نییە بەڵکو بەرامبەر بيسەروبەری(العبث)ە، بەهەمان شێوە ئەویش سیفەتێکی زاتییە و جیاناکرێتەوە لە کرداری خودا. بەو واتایەی ئەگەر وتت خوا دادوەر نییە لەسەر زەوی بەڵام حەکیمە، هەر وەک ئەوەیە بڵێیت خوا بەرزی ڕەهای نییە لەسەر زەویدا بەڵام بەتوانایە!!، وەک ئەوەیە بە کەسێک بڵێیت تۆ فاسقی بەڵام جوانیت(تعالی اللە عما یصفون). بۆیە قسەی جاهیلەکان بە دینی خوا لە سەر خوا وەرمەگرن ئەوانە ئەلفوبێی خواناسییان نەخوێندووە کە زانستی عەقیدەیە و لە ڕێیەوە مرۆڤ دەتوانێت ئاشنا بێت بە خودا و سیفەت و ناوە بەرزەکانی. #هەڵوێستە

Story

بەپیر ئەو ماهەوە چوم… بەسەر چوم، پەری بوو ئەو نەبوو، شەو بوو بەسەر چووم حەزرەتی مەحوی
بەپیر ئەو ماهەوە چوم… بەسەر چوم، پەری بوو ئەو نەبوو، شەو بوو بەسەر چووم حەزرەتی مەحوی

Repost from دژە باو
بنەما ئەقڵییەکان و شکستخواردوویی بەرهەڵستییەکان لە دژیان یەکێک لە سەرچاوەکانی زانین بریتییە لە ئەقڵ (Reason)، ئەگەرچی چییەتیی
بنەما ئەقڵییەکان و شکستخواردوویی بەرهەڵستییەکان لە دژیان یەکێک لە سەرچاوەکانی زانین بریتییە لە ئەقڵ (Reason)، ئەگەرچی چییەتیی ئەقڵ جێگای مشتومڕە، بەڵام مەعریفەناسان و زانایانی کەلام¹ هاوڕابوونە کە سەرچاوەیەکی سەرەکیی زانینە. لە نموونەی بنەما ئەقڵییەکان، بنەمایەکی لۆجیکیی وەکو کۆنەبوونەوەی دژبەیەکییە (law of non-contradiction) کە بە سادەیی دەڵێت دێڕێک ناکرێت لە هەمان کاتدا و بە هەمان مانا ڕاست و هەڵەش بێت (P&-P). جا لە ئەمڕۆدا دوو باوترین بەرهەڵستی لە دژی ئەم بنەما ئەقڵییانە، دەتوانین بڵێین بریتین لە هەندێک بانگەشەی نێو فیزیای نوێ و کوانتەم میکانیک، کە دەوترێت دەکرێت دژبەیەکی ڕاست بێت بەهۆی فڵانە تەفسیر، لەگەڵ هەندێک ئارگۆمێنتی مەعریفیی تەتەوری ناسراو بە (Evolutionary Debunking Arguments)، کە دەڵێت بنەما ئەقڵییەکان تەنها بۆ مانەوە پەرەیانسەندووە نەک پێکانی حەقیقەت. جا لێرەدا، بە سادەیی شکستخواردوویی و موغاڵەتەی هەردوو بەرهەڵستی نیشان دەدەین. سەرەتا با وا دابنێین (X) = (بانگەشەی "بنەما ئەقڵییەکان هەڵەن"، لەبەر "فڵانە شتی کوانتەم میکانیک و پەرەسەندن".). جا (X) بۆ ئەوەی قبووڵ بکرێت، دەبێت وەک بانگەشەیەکی ڕاست لێی بڕوانرێت، ئەگینا مانایەکی نابێت. بەڵام بۆ ئەوەی (X) ڕاست بێت، ئەوا دەبێت (X-) واتا نەرێکەی هەڵە بێت؛ ئەمەش تەنها کاتێک ڕێتێچووە کە پێشگریمانەی بنەما ئەقڵییەکان بکەیت، وەک کۆنەبوونەوەی دژبەیەک. بەڵام بە پێشگریمانەکردنی ئەو شتەی کە دەتەوێت ڕەتی بکەیتەوە، ئەوا بە سادەیی دووچاری خۆبەهەڵەخستنەوە دەبیت؛ واتا بۆ لێدان لە بنەما ئەقڵییەکان، ناچاری بنەما ئەقڵییەکان بەکاربێنیت، ئەمەش واتا خۆبەهەڵەخستنەوە. هەر بۆیە ئەو فیزیکزان و گومانگەرایانەی ئەم جۆرە ئارگۆمێنتانە بەکاردێنن، لاواز و هەژارن لە زانستە ئەقڵییەکان و توانای درکپێکردنیان بە موغاڵەتە نییە، ئەگەر نا بانگەشەیەکی وەها ناکەن. هەروەها لەسەریانە لە ژێر ڕۆشنایی بنەما ئەقڵییەکان تەفسیری دروست بدۆزنەوە، بەتایبەت لە زانستێکی پێنەگەیشتووی گۆڕاوی وەک کوانتەم میکانیک، نەک بە پێچەوانەوە ڕەفتار بکەن، چونکە خودی زانستەکەیان هەڵدەوەشێننەوە بەو کارە. ــــــــــــ ¹ هەندێک لە مەعریفەناسانی ئەمڕۆ سروشتگەران و پێیان قبووڵە کە زانست دەکرێت لە بنەما ئەقڵییەکان بدات، بەڵام تێڕوانینەکەیان کێشەدارە، چونکە زانست بەندە لەسەر پێشگریمانەی مێتافیزیکی، هەر وەکو پێشتریش ڕوونمان کردووەتەوە و لەم نووسینەش ئاماژەمان پێی دا، کە ئەوە بنەما ئەقڵییەکانە زەمینەی مەعریفەن، نەک شتی تر ببێتە زەمینە بۆ بنەما ئەقڵییەکان.

«ئازار دیارییەکە کە لەناو خۆیدا ڕەحمەتی شاردۆتەوە» مەولانا #وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام #ڕۆمی
«ئازار دیارییەکە کە لەناو خۆیدا ڕەحمەتی شاردۆتەوە»
مەولانا
#وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام #ڕۆمی

نیچە وەک چەکوشێکی گەورە بوو کە بتەکانی مۆدێرنە و زۆربەیانی شکاند، بەڵام هەرگیز نەیتوانی ئەو پردە دروست بکات کە مرۆڤ دەگەیەنێت
نیچە وەک چەکوشێکی گەورە بوو کە بتەکانی مۆدێرنە و زۆربەیانی شکاند، بەڵام هەرگیز نەیتوانی ئەو پردە دروست بکات کە مرۆڤ دەگەیەنێتە نەریتی ڕاستەقینە و حیكمەتی باڵا؛ مرۆڤی باڵا (Übermensch) و ویستی هێزەکەی، ئەفسانەیەکی پاڵەوانانە بوو لەناو گێژاوی ژیاندا، بەڵام هەرگیز نەگەیشتنە کەناری ئارامی و سەروەریی ڕەها. درێژەی باس

لەسەر عەرشێک دوو دانە پادشا جێیان نابێتەوە، دڵیش عەرشە، یا خودا ئیستیوای لەسەر دەکات یاخود نەفس. ئەگەر لە خۆت نەگوزەرێیت خودا
لەسەر عەرشێک دوو دانە پادشا جێیان نابێتەوە، دڵیش عەرشە، یا خودا ئیستیوای لەسەر دەکات یاخود نەفس. ئەگەر لە خۆت نەگوزەرێیت خودا بەدەست ناهێنیت. لەخۆگوزەرانیش بە کردەوە ناکرێت سەرەتا، بەڵکو بەناخ دەکرێت، کردەوە بەبێ ناخێکی تەسلیمبوو تەنها جوڵە و وەستانە و هیچ قیمەتێکی نییە، مەگەر لە سنوری ڕاهێناندا نەبێت بۆ لەخۆگوزەران و ناخ کوشتن. #عیرفان

کەی ئەوە کێشەی تۆیە کە خەڵک چی بە کێشەی خۆی ئەزانێ؟! هیلاک نابیت بۆ گرتنی دژیەک لە قسەکانی تاکی مۆدێرنە، تەنها قسەیە و پاڵیەک
کەی ئەوە کێشەی تۆیە کە خەڵک چی بە کێشەی خۆی ئەزانێ؟! هیلاک نابیت بۆ گرتنی دژیەک لە قسەکانی تاکی مۆدێرنە، تەنها قسەیە و پاڵیەک خراوە و کۆمەڵێک چەمکیان بۆ هێناون و لێیان کردون بە موسەللەمات، ئەمانیش دووبارەی دەکەنەوە. ئەگەر بێت و پێیبڵێیت: باشە بۆ چی ناتوانم ئەو پرسیارە لە خەڵک بکەم؟ لە وەڵامدا دەڵێت: چونکە ئەوە پێشێلکردنی ئازادی ئەو کەسەیە و مافی تۆ نییە. ئەگەر داوا بکەیت لێی: باشە؛ ئازادی چییە و بۆ دەبێ ڕەچاوی بکەم؟ چ شتێک سنوری ئازادی دیاری دەکات و بۆ دەبێت ئەوە دیاری بکات؟ ماف چییە و سنورەکەی کێ دیاری دەکات؟ پاشان بۆ دەبێت بیپارێزم؟!. ئیدی ئاوا یەک بە یەک کێشە بۆ موسەللەماتەکانیان دروست بکە لە کۆتاییا دەگەیت بەوەی کە؛ ئەوەی گوێرەکەیە و بێ عەقڵە و ڕەدوکەوتووە ئەوانن نەک ئەو خەڵکە بە پێی ئاینەکەی مامەڵە فەکات نەک لیبڕاڵیزم و فیکری باوی سەردەم. #هەڵوێستە

Story

«خۆت بپارێزە لە بیرکردنەوەکانی خۆت» مەولانا #وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام #ڕۆمی
«خۆت بپارێزە لە بیرکردنەوەکانی خۆت»
مەولانا
#وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام #ڕۆمی

پیاو ناوێرێ بڵێ(ئەلیف) یەکسەر ئۆردەری ژنەکەی حەزرەتی لوط و کوڕەکەی حەزرەتی نوح لەناو144 هەزار پەیامبەردا حازرە بۆ وەڵام. لە ک
پیاو ناوێرێ بڵێ(ئەلیف) یەکسەر ئۆردەری ژنەکەی حەزرەتی لوط و کوڕەکەی حەزرەتی نوح لەناو144 هەزار پەیامبەردا حازرە بۆ وەڵام. لە کاتێکدا فەرمودەی:
«كل مولود يولد على الفطرة، فأبواه يهودانه وينصرانه ويمجسانه». واتە: هەموو منداڵێک لە سەر فیترەت(ئیسلام) لەدایک دەبێت، باب و دایکی ئەیکەن بە جولەکە و گاور و مەجوسی.
ڕون و ئاشکرا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کێ لە بنەڕەتدا بەرپرسە لە منداڵ. هەمیشە نمونەی عەمماری کوڕی یاسرمان پێ دەدەن، بەڵام ڕۆژێک نەهاتن باسی یاسری باوکی و سومەییەی دایک و بیلالی حەبەشی بکەن!!. هەرچەندە من بەردەوام بەرگریم لەو کەسایەتیانە کردووە کە خۆیان گەورەن لە کۆمەڵگە، بەڵام منداڵی دژەدین و نەفسنزمیان خستۆتە کۆمەڵگەوە. بەڵام ئەبێ ئەو ڕاستییە بزانین کە ئەسڵ ئەوەیە خراپی منداڵ بۆ باش پەروەردە نەکردن دەگەڕێتەوە لە بنەڕەتدا، ئیدی مەگەر تاک و تەرا شتێکی بەو جۆرە ڕوبدات کە منداڵ لەگەڵ ئەوەی هەوڵی زۆری لەگەڵدا دەدرێ بۆ باشبوون، بەڵام سەرناگرێت(ئەمە ئەسڵ نییە بەڵکو حاڵەتی شازە، پێوەر هەڵناوەشێنێتەوە، وەک ناسراوی قەلەڕەشە بە ڕەشی، بوونی قەلێکی سپی لە ناوچەیەکدا نابێتە هۆی گومان دروستکردن لەسەر مەشهوری ڕەنگی ڕەش بۆ قەلەڕەش). بە داخەوە زۆرێک لە مامۆستایان ئەوەندە سەرقاڵن بە خەڵکییەوە، بیریان چووە مناڵەکانی خۆیان پەروەردە بکەن!، دانەیەک بووە بە دوودەگی و یەکێ بووە بە خاولی هەڵگری کچە مۆدێل و ئەوی دیکە بە کافرێك کە شانۆ دژی دروشمی ئیسلام دەکات و ئەجێندای ئەمریکی لە وڵاتدا بڵاودەکاتەوە. بۆیە بەڵێ ئەوە نەنگییە بۆیان کە منداڵی ئەوان فەساد لە کۆمەڵگەدا دەنێنەوە چونکە لە ڕاستیدا ئەوان وەک نوح و لوط لە لایەن خوداوە تەزکییە نەکراون تا بڵێین ئیستیسنا لە قاعیدەکەدا حصوڵی کردووە و ئەوان ناگرێتەوە. #هەڵوێستە

الأصل في المحبة: هو المنادمة والألفة واستحسان كلام المعشوق. بنچینەی خۆشەویستی پەشیمانی دەربڕین و پەیوەستبوون و بە جواندانانی
الأصل في المحبة: هو المنادمة والألفة واستحسان كلام المعشوق. بنچینەی خۆشەویستی پەشیمانی دەربڕین و پەیوەستبوون و بە جواندانانی قسەی مەعشوقە. غەزالی 📚 مجموع رسائل الإمام الغزالي #وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام #غەزالی

هەر کەسێک گاڵتە بە شەعائیرێکی ئیسلام بکات لە ئیسلام دەچێتە دەرەوە(کافر دەبێت). وقال ابن عابدين في رد المحتار (6/396): “من استخفَّ بشيءٍ من شعائر الدين الظاهرة أو أنكرها، فقد كفر.” حیجابی ئافرەت واجبێکە لە واجبەکانی شەرع، هەر وەها شتێکە کە ئافرەتی حوڕی موسوڵمانی پێ جیا دەکرێتەوە و فەرمانێکی خوداییشە لە قورئان و بە چەند ئایەتێک ئاماژەی پێ دراوە، بۆیە دەتوانرێت لە ڕیزی شەعائیرەکانی دین دابنرێت هەر وەک نوێژ و ڕۆژوو و زەکات و حەج و جەژن و بۆنەکان. بەمپێیە ئەوکەسەی گاڵتە بە پۆشاکی ئافرەتی موسوڵمان بکات کافرە. #فقهی

Repost from دژە باو
جەنگاوەر و سەرباز؛ جیاوازییەک بە شێوەی ئەرز و ئاسمان لای یولیۆس ئیڤۆلا بیرمەندی نەریتیی ئیتاڵی، جیاوازیی نێوان جەنگاوەر (المح
جەنگاوەر و سەرباز؛ جیاوازییەک بە شێوەی ئەرز و ئاسمان لای یولیۆس ئیڤۆلا بیرمەندی نەریتیی ئیتاڵی، جیاوازیی نێوان جەنگاوەر (المحارب - Warrior) و سەرباز (الجندي - Soldier) تەنها بابەتێکی زمانەوانی نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەیەکی قووڵی پووکانەوەی ڕوحیی جیهانی مۆدێرنەی بەدواوەیە. ئیڤۆلا بە پشتبەستن بە جیهانبینییە توراسییەکەی (Traditionalist)، نموونە باڵا و پیرۆز و مێتافیزیکییەکەی جەنگاوەری خستە ڕووبەڕووی واقیعی دنیایی و ماددییانەی سەربازی مۆدێرن. جەنگاوەر بریتییە لە نموونەیەکی باڵای ڕوحی لە ناوکی هزری ئیڤۆلا دا، و ئەندامی چینی کشاتریایە (Kshatriya)، کە چینێکی ڕوحی و ئەرستۆکراتییە و ئامانجەکەی لە ململانێیەکی تەنها فیزیکی باڵاترە؛ ڕێگەکەی ڕێگەی گەیشتن بە خودی ڕوحانیەتە، و جەنگ خۆی دەتوانێت ببێتە ئامرازێک بۆ بەرزبوونەوە و تێپەڕاندن. تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی جەنگاوەر بریتین لە: ١- ململانێی ناوەکی: جەنگی ڕاستەقینە جەنگێکی ناوەکییە، جەنگی دەرەکی تەنها ڕەنگدانەوەی ململانێی جەنگاوەرە لەگەڵ سروشتی نزمتر و ئارەزووەکان و ترسەکانی خۆیدا؛ سەرکەوتن لە مەیدانی جەنگدا دووەمییە بە بەراورد بە سەرکەوتن بەسەر خود دا. ٢- پاڵنەری ڕۆحی: پاڵنەری جەنگاوەر ئامانجێکی باڵاتر و پیرۆزە، ئەمە لەوانەیە بریتی بێت لە بەرگریکردن لە سیستەمێکی خودایی یان پاراستنی نەریتێکی ڕوحی؛ جەنگ لەم چوارچێوەیەدا، دەبێتە جەنگی پیرۆز، ڕێگایەکە بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی ڕوحی، تەنانەت نەمریش. ٣- زوهد: ژیانی جەنگاوەر ژیانە بە زەبتێکی تووندەوە، واتا خۆکۆنترۆڵکردن؛ هەستی دوورکەوتنەوە لە ئارەزووە دنیاییەکان و دەرەنجامەکانیان پەرەپێدەدەن، بە ژیان و مردنیشەوە، و ئەم تایبەتمەندییە زوهدییەیە کە ئەوان لە مرۆڤی ئاسایی بەرزتر دەکاتەوە. ٤- ڕوحیەتی پلەبەندی و ئەرستۆکراتی: جەنگاوەر بنەماکانی پلەبەندی (Hierarchy) و ڕێکخستن و وەفاداری بەرجەستە دەکات؛ وەفادارییەکەی بۆ دەسەڵاتێکی باڵاترە، جا پاشایەکی خودایی بێت یان نەریتێکی پیرۆز، نەک بۆ نەتەوە-دەوڵەتێک یان ئایدیۆلۆجیایەکی سیاسی بە مانا مۆدێرنەکەی. ٥- بەرجەستەکردنی نەریت: جەنگاوەر پارێزەری نەریتە، کە بریتییە لە زانست و بەها ئەزەلی و سەروو سروشتییەکان، کە ئیڤۆلا پێی وایە بناغەی هەموو شارستانیەتە ڕاستەقینەکانن و قەڵغانێکن لە دژی هێزەکانی ئاژاوە. لە بەرامبەر دا سەرباز بریتییە لە بەرهەمی مۆدێرنیتە، بە پێچەوانەبوونێکی تەواوەوە لەگەڵ جەنگاوەر، و داهێنراوی جیهانی نوێگەری و بێ پیرۆزییە؛ سەرباز کە لە هەموو ڕەهەندێکی مێتافیزیکی داماڵراوە، کورتکراوەتەوە بۆ تەنها ئامرازێکی دەستی دەوڵەت، کە بۆ ئامانجی دنیایی دەجەنگێت. تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی سەرباز بریتین لە: ١- نەبوونی ڕەهەندی ناوەکی: سەرنجی سەربازی مۆدێرن بەتەواوی لەسەر ململانێی دەرەکییە؛ هیچ چەمکێکی (جەنگی پیرۆزی گەورە) وەک ململانێیەکی ناوەکی بوونی نییە لەلای، تەنها ماددەیەکی مرۆییە کە بۆ ئامانجی سیاسی و ئابووری بەکاردەهێنرێت. ٢- پاڵنەری ناسیۆنالیستی و ئایدیۆلۆجی: وەفاداریی سەرباز بۆ نەتەوە-دەوڵەت، پارتێکی سیاسی، یان ئایدیۆلۆجیایەکی عەلمانییە وەک دیموکراسیەت یان کۆمۆنیزم؛ ئیڤۆلا ئەمانەی وەک پێکهاتەی کاتی و دنیایی بەتاڵ سەیر دەکرد بە بەراورد بە بنەما ئەزەلییەکانی نەریت. ٣- سەربازگیریی بەکۆمەڵ و نەبوونی تاکایەتی: شەڕی مۆدێرن بەپێی بۆچوونی ئیڤۆلا، بە سەربازگیری جەماوەری ناسراوە؛ سەربازی تاک زۆر جار بێ ناو و جێگۆڕکێپێکراوە لەناو ئامێرێکی سەربازیی گەورەدا. ٤- ئامانجی ماددی: جەنگەکانی سەردەمی مۆدێرن بۆ سەرچاوەی ئابووری، باڵادەستی سیاسی، یان سەپاندنی ئایدیۆلۆجی دەکرێن، ئەمانە وەک ئەوە سەیر دەکرێن کە سەر بە بواری نزمتر و ماددین، هەروەها لە هەر ڕەگەزێکی ڕوحی بێ بەشن. ٥- داڕمانی ڕوحیەتی جەنگی: لە جیهانی مۆدێرندا، ڕوحیەتی جەنگی کورت دەکرێتەوە بۆ هێزی دڕندانە و شەڕانگێزی و وابەستەبوونێکی سۆزدارییانەی بێ بنەما بە نیشتمانەوە؛ تایبەتمەندییە باڵاکانی جەنگاوەر لە زوهد و ڕوحانی بوون و پەیوەندی بە ئەودیوی سروشتەوە، تێیدا ون بووە. لەکۆتاییدا، جیاوازیی بنەڕەتیی نێوان جەنگاوەر و سەربازەکەی ئیڤۆلا لە پەیوەندییان بە ئەودیوی سروشتەوە (Transcendent) دایە، واتە ڕهەندی مێتافیزیکی؛ کردارەکانی جەنگاوەر سیفەتێکی پیرۆزیان پێدراوە و ئاراستەی واقیعێکی باڵاتر و ڕوحی کراون، بەڵام سەرباز لە چوارچێوەیەکی تەواو دنیایی و ماددیدا کار دەکات. ئیڤۆلا، گواستنەوە لە سەردەمی جەنگاوەرەوە بۆ سەردەمی سەرباز نیشانەیەکی ڕوونی ئەوەیە کە ناوی لێنابوو کالی یوگا (Kali Yuga)، واتە سەردەمی تاریکیی پووکانەوەی ڕوحی و ماددییەت؛ دیارنەمانی نموونە باڵا و ڕاستەقینەکەی جەنگاوەر و جێگرتنەوەی بە سەربازی مۆدێرن، بەڵگەیە لەسەر داڕمانی ڕۆژئاوا بۆ ناو جیهانێک کە لە پیرۆزی و ئەودیوی سروشت بەتاڵە. #ڕەسەنایەتی

ئامرازی تەسبیح لە توراسی ئیسلامیدا تەسبیح یەکێکە لەو کەرەستانەی کە لە توراسی ئاینەکان بە گشتی و ئیسلام بە تایبەتی پێگەیەکی با
ئامرازی تەسبیح لە توراسی ئیسلامیدا تەسبیح یەکێکە لەو کەرەستانەی کە لە توراسی ئاینەکان بە گشتی و ئیسلام بە تایبەتی پێگەیەکی باڵای هەیە و دەلالەت و ئامڕاز و هێما و مەعنای زۆری لە خۆیدا کۆکردۆتەوە کە مرۆڤ دەبەستێتەوە لەڕوی ڕوحییەوە بە جیهانی باڵاوە، جا چ لەڕوی شێوازە ماددییەکەی بێت یاخود فۆڕمە مەعنەوییەکەی. پێکهاتەی تەسبیح بە گشتی لەلای ئێمەی موسوڵمان بریتییە لە: - 99 دەنک لە موروبێت یان بەرهەمێکی شێوە بازنەیی یان هێلکەیی سروشتی، ژمارەکەی تەعبیر دەکات لە 99 ناوەکەی خودا کە هەموو گەردون لەوانەوە سەرچاوەی گرتووە و هەموو مەخلوقێک بەوەندە وجودی هەیە کە دەرکەوتەی ئەوانە، هەروەها شێوەی بازنەیی یان هێلکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕەمزی(.) کە ڕەهایە و بەش بەش ناکرێت کە ئاماژەیە بۆ زاتی ئیلاهی بەوەی هەموو مەوجودات ئەسڵەکەیان وجودە و دەربڕین بۆ ئەو وجودە دەکەن. - هەموو دەنکەکان بە پەتێکەوە بەیەکەوە بەستراون کە ئامڕازە بۆ نەفەسی خودایی کە بوونەوەرانی پێ دەژین، لە فەلسەفەدا پێی دەوترێ ڕەگەزی پێنجەم(العنصر الخامس) یاخود(الأثير) کە بناغەی چوار ڕەگەزەکەی دیکەیە(ئاو و هەوا و ئاگر و خۆڵ)، بێ ئەو پەتە مومکین نییە دەنکەکان ڕابووەستن، بە هەمان شێوە بەبێ نەفەسی ئیلاهی مومکین نییە بوونەوەران بمێنن. - لە کۆتایدا هەموو دەنکەکان لەڕێی ئەو پەتەوە بە موروی کۆتایی دەبەسترێنەوە کە سەری هەموویەتی و پەتەکەی لێوە دەرچووە و بۆی دەگەڕێتەوە و موروی ژمارە سەدە کە بە(اللە) ئاماژەی پێ دەکرێت و کۆکەرەوەی هەموە ناوە پیرۆزەکانە و ئاماژەیە بۆ زاتی پیرۆزی خودا کە پەنهانی پەنهانە و نەگۆڕە و ڕاگری هەموو شتێکە و بوونی هەموان بە بوونی ئەوەوەیە. #ئامرازە_پیرۆزەکان

بۆچی ئێمە وەک سەحابە نین؟ وەڵام: تۆ ناتوانی وەک داپیرەت بیت لە ئیمانتا چ بگات بە سەحابە!! سەحابە ڕوتبەیەکی هێندە بەرزە خودا کەسی لەوان باشتر لە باشترین ئومەتی باشترین پێغەمبەردا دروست نەکردووە، هەر ئەوەندەی خودا تەشریفی پێداون بە هاوەڵێتی باشترین بەندەی خۆی ئیدی کافییە کە دەستی تۆ بە خۆڵی ژێر پێشیان نەگات نەک خۆیان. هێندە بەسە تۆ هەوڵ بدەیت بە هێندەی پیرەکانی پێش خۆت ئیماندار و بە تەقوا بیت. #هەڵوێستە