عَنْقّاْءُ
Открыть в Telegram
هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا
Больше1 397
Подписчики
+324 часа
Нет данных7 дней
-1230 день
Архив постов
1 396
«لە سەرەتای ئیسلامدا تاکە شێوازی زاهیدبوون کردار بوو، واتە جیهاد، یان 'جەنگی پیرۆز'، ئەم جۆرە شەڕە، لانیکەم لە ڕووی تیۆریەوە، نابێت هەرگیز بوەستێت تاوەکو تەواوی شەریعەتی ئیلاهی جێبەجێ ببێت لە جیهاندا، ئەویش لەڕێی جیهادەوە نەک لە ڕێگەی بانگەواز یان هەوڵی سیلمی، بۆیەش ئیسلام لە فراوانبوونێکی لەناکاو و سەرسوڕهێنەر بوو، کە بووە هۆی دروستکردنی ئیمپراتۆریەتی خەلیفەکان و هەروەها داڕشتنی یەکبوونێکی ڕۆحی: ئوممەتی ئیسلامی .”
- یولیوس ئیڤۆلا
#ڕەسەنایەتی
1 396
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
قورئان ئەفەرموێت:
لَا يَسْتَوِي الْقَاعِدُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ غَيْرُ أُولِي الضَّرَرِ وَالْمُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فَضَّلَ اللَّهُ الْمُجَاهِدِينَ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ عَلَى الْقَاعِدِينَ دَرَجَةً وَكُلًّا وَعَدَ اللَّهُ الْحُسْنَى وَفَضَّلَ اللَّهُ الْمُجَاهِدِينَ عَلَى الْقَاعِدِينَ أَجْرًا عَظِيمًا دَرَجَاتٍ مِنْهُ وَمَغْفِرَةً وَرَحْمَةً وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا [النساء:95، 96].
تێكۆشەران و ئەوانەی دانیشتوون یەكسان نین.
هەروەها دەفەرموێت:
مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلً(الأحزاب:23)
پیاوانێك هەند ڕاستیانكرد لەو بەڵێنەی كە بە پەروەرێنیاندا، تیایندایە گیانیدا و هەشیانە چاوەڕوانە(چاوەڕوانی بەخشینی گیانییەتی).
1 396
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
”غازییەكان هەمیشە هەستیان بەوە كردووە كە ئەوان وەك نەوەی قەدەرن، هەڵگری هێزێك بوون كە پێویستبوو هەبێت و لە كەسایەتیان و چێژی تایبەتیان و هێوریانەوە دەرهاویشتە بووبوو، بۆیە پێویستبوو لەسەریان نەویبن و قوربانی بە هەموو شتێكیان بدەن”.
یۆلیۆس ئیڤۆلا
#شارستانیەتی_ئیلاهی
#توراسی_عیرفانی
#پشتەوەی_جەنگ
1 396
جا یەکێک لە شتە پێکەنیناویەکان ئەوەیە خەڵک کتێبی شمس المعارف بە کتێبی سیحر دائەنێت تا ئێستە خۆ نەشیخوێندووەتەوە بەڵام وای بیستووە.
جا ئەو کتێبە هی عارفێکی گەورەیە لە تەسەوفدا شێخ احمد البوني قدس سره، هاتووە ئەم کتێبەی نووسیوە تا بزانین شەرەفی ناوەکانی خوای گەورە چییە و ئەو ئەسرارانە چین هەر ناوێک هەڵی گرتووە و عەزەمەتی خوای گەورەمان بۆ دەربکەوێت. جا لای ئەهلی تەسەوف و عورەفا هەر ناوێک لە ناوەکانی خوای گەورە ئەسراری لە پشتەوەیە تەنیا کەسی عارف خوای گەورە تۆزێک لەو ئەسرارانەی بۆ کەشف ئەکات، ئەمیش هاتووە باسیان ئەکات.
جا کتێبەکە هیچ ڕەبتی بە سیحر و شتەوە نییە لەدوور و لە نزیک، بەڵکو زۆر گرنگە هەر یەکێک لە ئێمە بیخوێنرتەوە تا شارەزای ناوە پیرۆزەکانی زاتی حەق ببین، بۆیە هەڵنەخەڵەتێن بە قسەی درۆ و ناڕاستی خەڵک.
#سەرنج
1 396
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
یەکێک لە کێشەکان کە موسوڵمانان بەگشتی و ئیسلامیەکان بەتایبەت هەیانە پرسی چەمکە ئیسلامیەکانە، کە بە هەڵە لێیان تێگەیشتوون و هەژموونی ڕۆژئاوایی زاڵە بەسەر ئەو تێگەیشتنەدا، کە لە بواری فکردا گرنگی چەمکەکان (المفاهیم) ئەزانین و بە هەڵە تێگەیشتن لەو چەمکانە چ کارەساتێک درووست ئەکات کە ئەکرێت هەموو فکرەکە بگۆڕێت بەبۆنە چەمکێکەوە. لێرەدا ئەمەوێت زۆر بە کورتی ئاماژە بە پرسێکی زۆر گرنگ بکەم کە وائیل حەللاق لە کتێبی (الشریعة) ئەو باسەی ورووژاندووە و زۆر بە دوور و درێژی باسی لێوە ئەکات، بۆ نموونە با باسی چەمکی قانون بکەین کە لە قانوندا چەمکێکی سەرەکیە. چەمکی قانون هەموو گیانی داهێنراوێکی حەداسی ڕۆژئاواییە، کە ئەگەر دیقەت بدەین باس و خواسی ئەم چەمکە وای کردووە کە بە شێوەیەکی هەڵە لە چەمکی شەریعەتی ئیسلامی تێبگەین. کاتێک کە لێمان بپرسن شەریعەت چییە؟ یەکسەر ئەوەمان بە مێشکدا دێت هەندێ یاسان وەک قانون بەڵام بە شێوازێکی ئیسلامیانە، لە کاێکدا ئەم تێگەیشتنە تەواو هەڵەیە، شەریعەت بە واتای قانون نایەت، چونکە قانون هەندێک یاسای نوسراوی کوێرە بێ گوێدانە حاڵ و وەزع و زرووف و ژینگەی باسەکە ئەبێت جێبەجێ بکرێت، بەڵام لە کاتێکدا شەریعەت پێکهاتە و موڕەکەبێکی تەواو ئاڵۆزە لە ئایین و ئەخلاق و عورف و عادەت و ئابووری و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و...هتد، واتە لەشەریعەتدا وەکو یاسا حوکم نادرێت چەند دەقێک نووسرابێتەوە و تەنیا ئەبێت ئەوانە جێبەجێ بکرێت، بەڵکو بەپێی وەع و باسەکە مامەڵە لەگەڵ حوکمەکەدا ئەکرێت، واتە بوارەکەی فراوانە و قازی ئەتوانێت بەپێی ئەوەی بەلایەوە باشە و لە مەسڵەحەتی وەزعەکەدایە فەتوا بدات، نەوەک ببەسرێتەوە بە هەندێ دێڕەوە و نابێت لێی لابدات، واتە چەند سەدەیەک لەمەوبەر ئەگەر بچویتایە لە مەحکەمەیەکی ئیسلامی لەلای قازی شکاتت بکردایە و باسەکەی خۆتت بۆ باسبکردایە و بتوتایە کە هاتووم شکات لە فڵان بکەم ئاوا و ئاوا زەرەری لێداوم و زەرەری بۆم هەبووە، قازی هەوڵی ئەدا بەپێی وەزعەکە حوکم بدات، ئەگەر سوڵح هەیە با سوڵح بکرێت ئەگەریش نییە، ئەو لەسەری واجب نەبووە کە حوکم بدات لەچوارچێوەیەکدا، بە نموونەیەکی تر لە شەریعەتی ئیسلامیدا شتێک نییە بەناوی کەلێنی یاسایی ئەو کەسە بیقۆزێتەوە و پارەت ببات یان فێڵت لێ بکات، کە دواییش بچی شکاتی لێ بکەیت بووترێت کابرا بە یاسایی شتەکەی کردووە و بەپێی یاسا هیچ کێشەی نییە، بەڵکو قازی سەیری وەزعەکەی ئەکرد ئەگەر فێڵ بوایە ئەیووت فێڵە و سزای ئەدا، بەڵام لە یاسای دەوڵەتی مۆدێرنەدا وانییە، بەڵکو بەبۆنەی ئەو کەلێنە یاساییانەی کە هەیە لە قانون و یاساکان هەیە ئەقۆزرێتەوە و ئیستیغلال ئەکرێت بۆ هەڵخەڵەتاندنی کەسی بەرانبەر، قازیش لە مەحکەمەدا ناتوانێت هیچ بکات، چونکە بەستراوەتەوە بە هەندێ دەقی وێرەوە کە ناهێڵێ حوکمی ڕاستەقینە بدات، بەڵام لە شەریعەتی ئیسلامیدا ئەسڵەن شتێک بوونی نییە بەناوی یاسا بەو واتا مۆدێرنەیەی ئێستە، کە هەندێ ڕێسا و چەند دێڕێک بن، بەڵکو قازی لە چوارچێوەی توڕاسی ئیسلامیدا شیاوترین چارەسەر بدۆزێتەوە، خۆ ئەگەر قازیەکە شافیعی مەزهەب بووبێت و لە مەزهەبی ئیمامی شافیعیدا چارەسەری شیاوی نەدۆزیبێتەوە ئەوە چووە بۆ مەزهەبەکانی تر و هەوڵی داوە چارەسەری شیاو بدۆزێتەوە، ئەگەر هەر لەوێ حوکم نەبوو هەوڵی داوە بەپێی بنەما مەزهەبیەکان حوکمێک بدات بۆ ئەو وەزعە و بەجوانترین شێوە چارەسەری بکات.
یەکێکی تر لە کێشەکانی یاسای مۆدێرن، بریتیە لەوەی نا ئەخلاقییە واتە تەنیا بە بنەمای چاودێری و سزا حوکم ئەکات، ئەوانەی لەژێر ئەم حوکمەدا لەبەر سزا بە کارەکانی خۆیان هەڵدەستن، خۆ ئەگەر سزا نەما ئەوە ئەبێتە فەوزا، بەڵام لە شەریعەتی ئیسلامیدا لەسەر بنەمای ئەخلاق دەسەڵاتی بنیادناوە، واتا هاوڵاتیانی ژێر ئەم دەسەڵاتە بە ئەرکێکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی ئەبینن پابەندی ئەم دەسەڵاتە ببن، ئەگەریش یاسا نەما هەر خەڵکی پێوەی پابەند ئەبن، چونکە ئەرکێکی ئەخلاقیە، ئینجا یاسای مۆدێرن لە بڕیارەکانیدا ڕەچاوی ئەخلاق ناکات، بەڵکو بەپێی ئەو دەقانەی نووسراونەتەوە لە یاساکەدا، ئیتر خۆ ئەگەر نا ئەخلاقی بوون ئەو دەقانە هەر ئەبێ جێبەجێ بکرێت، بەڵام لە شەریعەتدا وانییە، قازی کاتێک حوکم ئەدات ئەبێت حوکمەکەی لە چوارچێوەی ئەخلاقدا بێت، خۆ ئەگەر زانی شتێک هەڵخەڵەتاندن یان فێڵە چەنێکیش لێزانانە کرابێت ئەم حوکمی سزای بۆ دەرئەکات، چونکە کارەکە نائەخلاقیە، بەڵام لە یاسای مۆدێرندا وانییە بەڵکو ئەبێت بەپێی ئەو ڕێسایانە مامەڵە بکات بکات کە لە یاسادا نووسراوەتەوە، ئەگەر حاکم بزانێت کە حوکمەکەش تەواو نا ئەخلاقیە، یەکێکی تر لە جیاوازیەکانی شەریعەت لە یاسای مۆدێرن بریتیە لەوەی زۆر شەعبیە، واتە بۆ هەموو کەسێکە بەپێچەوانەی یاسای مۆدێرن، بەو واتایەی کاتێک کە کەسێک چووەتە لای قازی، یەکسەر چووەتە لای بەو ئاستی ڕۆشنبیری و خوێندەواری و بەو شێوازە قسەکردنەی خەڵکی ئاسایی لەناو خۆیاندا بەکاری ئەهێنن
1 396
ئەم کتێبانەی وائیل حەللاق گرنگیەکەی لەوەدایە باسی ئەوە ئەکات چۆن لە شەریعەتی ئیسلامی تێبگەین، تێگەیشتنێک موافقبێ لەگەڵ مێژووی ئیسلامیدا، واتە چۆن بە درێژایی مێژوو تەتبیق کراوە ئاوا ئێمەش لێی تێبگەین، جا هەموو ژیانی خۆی بۆ ئەو پڕۆژەیەی تەرخان کردووە، پڕۆژەی ڕاستکردنەوەی مەفهومی شەریعەت هەم لای موسوڵمانان و هەم لای ڕۆژئاواییەکان، چونکە ڕۆژئاواییەکان ئەڵێن پێغەمبەری خوا (علیه الافضل الصلاة والتسليم) لە ڕمانیەکانەوە ئەو شەریعەتەی وەرگرتووە، ئەم دێ زۆر زۆر بە تەفسیل ڕەتی ئەکاتەوە کە وانییە، ئەسڵەن تەواو جیاوازە.
ئیتر هەر لە سەردەمی پێغەمبەری خواوە باسی ئەکات هەتاوەکو ئێستە کە چ گۆڕانکاریەک ڕوویداوە.
تەبعەن کتێبە سەرەکیەکەی ناوی ( الشریعة)یە بە عەرەبیەکەی نزیک هەزار و سەد لاپەڕەیە، ئەمانە تەنیا چەند کتێبێکی ئامادەباشین بۆ تێگەیشتن لەو کتێبە، تەبعەن چەند کتێبێکی نوسیوە بۆ سەرەتایی و مامناوەند و پێگەیشتوو ئەمەیان بۆ سەرەتاییە و زۆر بێوێنەیە.
1 396
Repost from Mojo Kurd مۆجۆ کورد
👈شێخ و دەروێش و شاعر
.
- ئەو پیاوەی تەریقەت و دەروێشایەتی لە خورافات و زیادەڕۆیی پاک کردەوە.
- بینەری ڕاپۆرتێکی وردو بنکۆڵکاری کەناڵەمان Mojo Kurd مۆجۆ کورد بن لەمبارەوە...
1 396
ئەم قسەیە بە جەژنانە قەبوڵ بکەن
هیچ جەژنانەیەک لەوە گەورەتر و خەمخۆرانەترتانەستناکەوێت
1 396
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
جیلی ئێمە تا دوای نوێژی جەژن بەزاری نەدەهات بە هیچ كەسێك بڵێت جەژنت پیرۆز.
وا فێربووین جلە نوێیەكانمان لەبەر بكەین و بچین بۆ مزگەوت نەك بە بیجامەوە، كاتێك دەهاتینە ماڵەوە هەموان باوەشمان بەیەكدا دەكرد یێكڕای سەرانی خێزان و داوای گەردن ئازادیمان لەیەك دەكرد ئەوجا گەورەی ماڵ كە باوكمان بوو جەژنانەی پێ دەداین.
دەمێكە لە كوردستان نەماوم و دەمێكیشە ئەم جۆرە جەژنەم نەكردووە، بەڵام لاموایە كە هەر لە دوای هاتنی ئەمریكاوە بۆ عێراق و تێكەڵاوبوونمان بە عالەمی لیبڕاڵی و سەرمایەداری ئەم خۆشیە وردە وردە كاڵبۆوە ئەشێ ئێستە هەر نەمابێت.
1 396
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
چەندێك توانیتان بە ئۆنلاین جەژنە پیرۆزە لە یەكتری مەكەن بەڵكو با سەردانكردنی ڕاستەخۆبێت، وازیش لەو كۆپیكردنی نامەیە بێنن كە بەبێ هیچ ڕوحییەتێ بۆ خەڵكی دەروات و هیچ كەسێكیش نایخوێنێتەوە.
هەمێك ڕوحییەت بدەن بە جەژنەكەتان، ئەوانەی كە لە كوردستان دەژین بە تایبەتی ئەم قسەیە دەیانگرێتەوە، با جەژنەكەتان كرداریبێت.
لە هەمولایەك موبارەك
1 396
Repost from ترادیسیۆن - Tradition
یەکێک لەو هۆکارانەی وای لە مەزهەبی سەلەفی کردووە مناڵ و تازەپێگەیشتوو ببنە دەم ڕاستی ئەو مەزهەبە تەکەبورە و تاکگەراییە بێ مەزهەبیەکەیە کە لەنێویاندا بەربڵاوە. هەرکەسێ حەزبکات بەبێ دەلیل دەچێت بێ ئەوەی علومی ئالە بخوێنێ بێ ئەوەی هیچ علمێک بخوێنێت حوکم لە ئایەت و فەرموودەکان دەربێنێ. هەروەها ڕاستەوخۆ بێ ئەوەی عەقڵی ماندوو بکات بە فیطڕیەن لە خوا تێبگات! (جا خوا ئەزانێ ئەو قسەیە مانای چییە). ئەمە وادەکات کەسەکە تەکەبورێکی بۆ دەرکەوێت بێ ئەوەی پشت ببەستێ بە ڕەحمی خودا، بە سونەتی پێغەمبەر ﷺ بتوانێت هەموو شتێک درک پێبکات. ئەمەش سەرئەکێشێ بۆ عەلمانی بوون -بالقوة- چونکە کەسەکە هیچ پێویستی بە خودا و دینداری و زانست نییە بۆ بابەتە بەرزەکان. ئیدی بۆ پێویستی بە شەرعێکە تا ژیانی ڕێک بخات.
اللهم أرنا الحقائق کما هي
