ووتـەیۍ زێڕیـن..!🩵
Открыть в Telegram
6 692
Подписчики
Нет данных24 часа
-157 дней
-5430 дней
Архив постов
6 692
Repost from 𑁍 احْفَظِ الله يَحْفَظْكَ
گەر تاکو ئێستا نەتکردووە!
گەر هەتا ئێستا دڵگرانی لێی
هەنگاوێک بنێ لەبەر خوا و گەردنی ئازاد بکە،
گەر ئازاری داویت ،
هەلەی بەرامبەرت کردوە،
غەیبەتی کردویت ،
تۆی خستۆتە نارەحەتی،
مافی خواردویت ،
لێی ببورە ،لەبەر خوا
گەر هەتا ئێستا سەردانیت نەکردوە
لەبەر خوا هەنگاو بنێ و بڕۆ بۆلای،
هیچ کارێک لەوە مەزن تر نیە کە هەولی بەدەست هێنانی رەزامەندی خوا بدەیت
با بەبچوکترین کاریش بێت
خوای گەورە شایەن ترەبەوەی لێت رازی بێت نەک ئەو رقەی نەفست
ئەمکارانە لەبەر خوا بکە کات ناگەرێتەوە
“هەر هەنگاوێک لەبەر خوا بنرێت پاداشتی لای زاتێکی مەزنە بەتامەزرۆییەوە چاوەرێی بە “
6 692
ئاگر ڪەڪەوتە "دارستان ناگەڕێ ڪام#دارە_وشڪە_بیسوتێنێ ،
ڪام دار "تەڕە بڵێسەڪەۍ" زیاتر .. !
"ئاگادار قسەڪانت بە .. قسە ساردەڪان دڵ "..!
----------
#ئارامۍدڵ
6 692
" في زمن الغربة لا ثبات
إلا لمن أشبح قلبه بالتوحيد "
لەڕۆژگارۍ نامۆییدا هیچ ڪەس ناتوانێ
لەسەر ئەم دینە جێگر و بەردەوام بێت ,
مەگەر ڪەسێك دڵۍ پڕ بێت لە تەوحید ....
#ئارامۍدڵ
6 692
گەورەیی و ئاسوودەیی واتە..
توانای تۆڵە ڪردنەوەت هەبێ،
بەڵام گەردن ئازادی هەڵبژێریـت.
با ئەم جەژنەت جیاوازبێـت، تەنـها لەدڵەوە جارێڪ تاقی بڪەرەوە بزانە چ هەستێـڪە..؟ لەدڵەوە لێی خۆشبە ئەو ڕقە لەدڵـت دەرڪە..
ئەزانم زۆر قورسە لەسەر دڵـت، ئەزانم ئەوەی بەرامبەرت ڪراوە ڪەم نیە، ئەزانم چ جارێڪ بیری لێ ئەڪەیتەوە دڵت تەنگ دەبێت و حەز ئەڪەیت لەبەر چاوتا ببینی ڪە سزا دەدرێـت، ئەزانی چۆن ئەزانم..؟ چونڪە منـیش لەدۆخی تۆدام، بەڵام بۆ جارێك ئەو ئەو هەستە تاقی بڪە و لەدڵەوە لێی خۆشبە..
مەرج نیە پێی بڵێـیت، تەنها لەدڵەوە لێی خـۆش بە و پەیوەندی لەگەڵ دروست مەڪەوە، لەدڵەوە بڵێ خـودایە تـۆ لەهـەموو ڪەس باشتر ئەزانی چـیم بەرامبەر ڪراوە..، ئەزانی چەنـدە قورس بووە لەسەر شـانم، بـەڵام تەنـها و تەنـها لەبەر تـۆ لێی خۆش بووم....
ئەمە بڵێ و لە دڵی خۆتـدا ئەو ڕقـە دەرڪە ، با ئەم جەژنەت جیاوازبێـت..
لێیان خۆشبە نەك لەبەر ئەوەی ڪە ئەوان شایەنی لێخۆشبوونن ، نا.... بەڵڪو لەبەر خـۆت تـۆ شایەنی ئەوەیت ئاسوودە بیت و چێژی لێ خۆش بوون بڪەیـت...
#ئارامۍ دڵ
6 692
دوعا ڪردن لەشەوۍ جەژن..»
الشافعي دەفەرموێت:
دوعا وەڵام دەدرێتەوە لە شەوۍ جەژن.
الأم للشافعي ١٦٦/١.
■ تنبیهـ : ئاگادارۍ
پێش جەژن ؍ جەژنه پیرۆزە ناڪرێت
ڪاتۍ نوێژۍ جەژن دەست پێ دەڪات.
#ئارامۍدڵ
6 692
Repost from 𑁍 احْفَظِ الله يَحْفَظْكَ
*تێبینیەڪی گرنگ*
بەڕێزان عەڕەفە دەمێنێت تاڪو نوێژی بەیانی ڪە ئەم تایبەت مەندیە لەهەموو ڕۆژەڪانی ساڵدا تەنها لە عەڕەفەدایە ، هەموو ڕۆژەڪانی ساڵ بەهاتنی ئێوارە ڪۆتایی ڕۆژەڪەیەتی بەڵام عەڕەفە شەوەڪەشی پڕخێرە بۆیە لە دوعاو پاڕانەوەڪانتان بەردەوام بن
قال النووي رحمه الله : " وقت الوقوف بين زوال الشمس يوم عرفة وطلوع الفجر ليلة النحر , وهو مذهب مالك وأبي حنيفة والجمهور . وقال القاضي أبو الطيب والعبدري : هو قول العلماء كافةً إلا أحمد فإنه قال : وقته ما بين طلوع الفجر يوم عرفة , وطلوعه يوم النحر" انتهى من "المجموع" (8/ 141).
واتا : ئیمامی نەوەوی دەفەرموێت ڕەحمەتی خودای لێبێت : کاتی وەستان لەعەڕەفە لە نێوان زەوال واتا : کاتی خۆری نیوەڕۆ لەڕۆژی عەڕەفەدا بۆ کاتی نوێژی بەیانی ڕۆژی جەژنە ، ئەمەش مەزهەبی مالک و أبو حەنیفە و جمهوری زانایانە وە ئیمامی قاضی أبو الطیب و العبدري فەرمویانه ئەم ڕایە ڕای هەموو زانایەنە تەنها ئیمامی أحمد نەبێت کە فەرمویەتی : کاتەکەی لە نوێژی بەیانی ڕۆژی عەڕەفەوەیە بۆ نوێژی بەیانی ڕۆژی جەژن [ واتا : کاتی دەرکەوتنی فەجر ]
6 692
پێغەمبەری خوا️ ﷺ دەفەرموێت:
هەرڪەسێك تواناۍ قوربانۍ ڪردنۍ هەبوو بەڵام نەیڪرد بانزیك ئێمە نەڪەوێت بۆنوێژۍ جەژن.....
الجامع الصغير8954
#ئارامۍدڵ
6 692
ئیمام عبدالله بن المبارك - رحمه الله - دەفەرموێت:
«چومە خزمەت سفيان الثورۍ پێش ئێوارەۍ ڕۆژۍ عەرەفە لەسەر چۆک دانیشتبوو، چاوەڪانۍ تک تک فرمێسڪۍ لێدەهات، ئاوڕۍ دایەوە بەلامدا وپێم وت: خراپترینۍ ڪەس لەم ڕۆژەدا ڪێیە؟
فەرمووۍ: ئەو ڪەسەیە ڪە وا گومان دەبات الله لێ خۆش نابێت.
📚[ لطائف المعارف ( ٣٨٤) ]
لە دڵەوە گومانۍ باش بەرن بەو خالق ومەعبودە حەقەۍ ڪە بە سۆز وڕەحمترە لە دایڪتان.
#ئارامۍدڵ
6 692
ْ
ئەم ڪاتە زێڕینانە لەدەست مەدەن..
بە زمانۍ بەڕۆژووەوە و لە ڕۆژێ
عەڕەفەدا و لە ڪۆتا سەعاتۍ ڕۆژۍ
هەینیدا...
بپاڕێنەوە..
“بەڵڪو ئەمڕۆ ئەوڕۆژە بێ،
ڪەوەڵامۍ دوعاڪانت وەردەگریتەوە”
#ئارامۍدڵ
6 692
{هەندێك لە ئادابەكانی حەج كردن}
[وَإِذْ بَوَّأْنَا لِإِبْرَاهِيمَ مَكَانَ الْبَيْتِ] وه ئهو شوێنهمان بۆ ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - دهستنیشان و دیاری كرد بۆ ئهوهى كهعبهی پیرۆز دروست بكات بۆ عیبادهت (بهڵگهیه لهسهر ئهوهى كه یهكهم كهس كهعبهى پیرۆزى دروست كردووه ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - بووهو پێش ئهو كهسى تر دروستى نهكردووه، وه یهكهم مزگهوت بووه لهسهر زهوى و چل ساڵ دواى ئهم مزگهوتى قودس دروستكراوه) [أَنْ لَا تُشْرِكْ بِي شَيْئًا] كه لهم شوێنهدا هیچ شهریكێك بۆ خوای گهوره بڕیار نهدرێت و شوێنی عیبادهتی خوایه [وَطَهِّرْ بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ] وه ئهم ماڵهی منیش پاك بكهرهوه له بت و له بت پهرستی بۆ ئهو كهسانهی كه تهواف ئهكهن به دهوری كهعبهدا [وَالْقَائِمِينَ] ئهوانهی كه بهپێوه ڕاوهستاون نوێژ ئهكهن [وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ (26)] ئهوانهی كه له ڕكوع و له سجود دان با به تاك و تهنها عیبادهتی خوای گهوره بكهن.
6 692
Repost from فــراق الٲحــبــــة✨🖤
ئایا ڕۆژی عەرەفە تۆ چی دەکەیت ؟!
ئایا دەزانیت ڕۆژی عەرەفە سەدان ھەزار موسڵمان بەھۆی ئەنجام دانی فەریزەی حەجەوە پاک دەبنەوە لەتاوان وەک ئەو ڕۆژەی تیایدا لەدایکبوون ؟
ئایا من و تۆ کە حەجمان بەنسیب نەبوە و دوورین لە کێوی عەرەفەی پیرۆز .. ئێمە چیبکەین ؟
داواکارم لەسەرجەم خوشک و برایانی موسڵمانم لەم ڕۆژە گەورەدا کە گەورەترین ڕۆژی ساڵەکەیە بێ ئاگانەبن لەم خاڵانەی خوارەوە :
١- ڕۆژی عەرەفە ڕۆژی دوعایە .. زۆرترین دوعابکەن خوای گەورەلەم ڕۆژەدا دێتە ئاسمانی دونیا .. بۆ وەرگرتنی دوعاکان .
٢- ڕۆژی زیرکردنێکی زۆرە بەتایبەت ئەم زیکرە .. کە تایبەت کراوە بەم ڕۆژە ||
پێغەمبەر صل الله عليه وسلم دەفەرموێت: باشترین پاڕانەوە پاڕانەوەی ڕۆژی عەرەفەیە، وەباشترین شتێ کەمن و پێغەمبەرانی پێش من وتومانە بریتی یە لە:
لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ.
٣- بەڕۆژوو بونی ڕۆژی عەرەفە گوناھی دووساڵ دەسڕێتەوە .. لەدەستی مەدە.
٤- ڕۆژی قورئان خوێندنە.
٥- ڕۆژی سەدەقە و خێرکردنە .
٦- ڕۆژی عەرەفە ئەو ڕۆژەیە خودا شانازی بە ھەلی زەوی دەکات لە موسڵمانان و چاکەکاران.
٧- ڕۆژی عەرەفە ڕۆژی ئازادبوونی بەندەکانە لە ئاگری دۆزەخ ھەوڵبدە تۆش یەکێک بیت لەو کەسانە.
٨- ھەندێک لە سەحابیە بەڕێزەکان خوالێیان ڕازیبێت پێیان وابوو بەڕۆژووبونی ڕۆژی عەرەفە واتا دووساڵ لەسەریەک تۆ بەڕۆژوو بویت .
٩- ھەندێک لە زانایان پێیان وایە ڕۆژی عەرەفە بەرانبەرە بە ١٠٠٠ ڕۆژ لە ڕۆژانی تر.
١٠- لەم ڕۆژەدا ڕەحم و سۆز و بەزەیی و لێخۆشبوونی خودا تەواوی زەوی دەگرێتەوە بۆ ئیمانداران و باوەڕداران.
6 692
هـەندێـك ڪات سەخـتر لەوە بەدەست دێت ڪە تۆ بیرت لێی ئەڪردەوە، واتاۍ ئەوە نیە
ڪە ناتوانۍ ئەنجامۍ بدەیـت..
وە هەندێك ڪاتیش زۆر هـەوڵ دەدەیـت بەڵام هێشـتا هیـچۍ نابینیـت، واتاۍ ئەوە
نیە ڪە ناگەیت بەو شـتە...
هەندێ ڪاتیش، هـەرچەن باشبیـت ئەوان
هەستۍ پێ ناڪەن، واتاۍ ئەوە نیە
دەبێـت خرابیـت تۆش..
ببینە باش دەبێـت..💙
#ئارامۍدڵ
6 692
#گەورەۍۦڕۆژۍۦعەرەفە ،
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أحْتَسبُ عَلَى اللهِ
أنْ يُكَفّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلٓهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ
واتە:- ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە چاوەڕوانم ڪە خوا بیڪاتە مایەی "ڪەفارەت و سڕینەوە و لێخۆشبوونی تاوانی ساڵێك لە پێشیەوە و ساڵێڪیش لە پاشیەوە"
صحيح مسلم
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:-
#باشترین_دوعا_و_پاڕانهوه دوعای ڕۆژی عهرهفهیه، وه باشترین وته كه من و پێغهمبهرانی پێش من وتوویانه: لا إله إلا الله، وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد، وهو على كل شيء قدير ..
وە هەروەها فەرموویەتۍ ﷺ
هیچ ڕۆژێڪ نییە خودا بەندەڪانۍ لە ئاگر ڕزگار بڪە وەڪ ڕۆژۍ عەرەفە
•┈┈•❀-❀•┈┈•
" نـزاۍ ڕۆح "
