دیوانی فیردەوسی
Открыть в Telegram
345
Подписчики
-224 часа
-37 дней
-330 дней
Архив постов
گەر پارەت هەبێ بە ڤاڵڤۆ و بە مان
ژیانێکی خۆش دوور بی لە خەمان
قیمەتی نیە دوور لە خــــــودا بیت
هەر ئەبێ بڕۆی بۆ ڕێگای نەمــــان
✍️ دیوانی فیردەوسی
ئیخڵاس و تەقواو ڕێزو شەرم کوا
ڕەحم و ویژدان و دڵــــی نەرم کوا
ئەی وەعدو وەفاو سیلەی ڕەحم کوا
بۆ لای خـــوا ئەیبەم هـاوار و شەکوا
✍️ دیوانی فیردەوسی
کەی لە ئیسلاما جێی ئەبێتەوە
پیاو سەر با بدا و هەڵبەزێتەوە
هات و هاوار و واوەیلا بکات
لە غەیری خــــــودا بپاڕێتەوە
✍️ دیوانی فیردەوسی
کافر و فاجر زاڵ بوون بەسەرمانا
بە کوفر و نیفاق ، بە شتی بێ مانا
سەردەمی فیتنە و زوڵم و فەسادە
زۆر کەس بۆ دونیا دینەکەی دانــا
✍️ دیوانی فیردەوسی
سەلام و عەلەیك بووە بە سڵاو
لە لای زۆرینە سمێڵ بۆتە بـــاو
فیتنە بڵاوە وریــای خۆت نەبی
ئەیکەنە سەرت دەیان جار کڵاو
✍️ دیوانی فیردەوسی
لە ڕۆژی وەفات ئاهەنگ دەگێڕن
لە ئـــاستی حەقا زۆر لار و گێڕن
بۆ دژایەتی شوینکەوتوانی حەق
بیدعەچییەکان هەموو یەک پێڕن
✍ دیوانی فیردەوسی
لە سێ قەڕنەکە نەکراوە مەولود
وە هیچ بەڵگەیەك نـایەتە وجود
خێر لەوە دایە ئەوان کــردبێتیان
بۆیە بەدوور بە لەقسەی بێ سود
✍🏻 دیوانی فیردەوسی
فیسق و فجور بڵاو ئەکەن بە ئەنقەست
دژی ئیسلام زمـــان ئەکەن بە مەقەست
ڕەخنە ئەگرن لە قورئــان و لە فەرموودە
سەری ئەخەن ئەوەی فەساد و بێ سودە
✍️ دیوانی فیردەوسی
وریابە خـاوەن دوو زمـان نەبی
ناچیە بەهەشت بەقەولی نەبی
" صلى الله عليه وسلم "
✍️دیوانی فیردەوسی
خوشك و برام نین میر و ئێزیدیان
هـەتـاکـو بە خــودا نەهـێنن ئیمـان
وە تا شوێنکەوتەی پێغەمبەر نەبن
بەویستی خـودا دوور ئەگرم لێیان
" صلى الله عليه وسلم "
✍ دیوانی فیردەوسی
واماوەیەکە دەکرێتن پــرسیار
لەسەر بابەتی زەواجی میسیار
شتەکە ڕوونە لای کەسی وشیار
بێ بوونی وەلی قەت نایەتە کار
بۆ نیکاح مەرجە هەبێ دوو شایەت
ئەگەر وا نەبێت بە کەڵک نـــــــایەت
مەحرەم نەبێ و نەیانخواردبێ شیر
زۆرداریش نەبێت بــــۆ کچی فەقیر
زەواجی میسیار گەلێ جیاوازە
قسەی لەسەرە لە کۆن و تـــازە
کە وەلی ئــــافرەت نەبێ ئامادە
ئەو کاتە دەڵێین کـــاری فەسادە
ئەمەی کە هەیە زۆر چاك بزانە
هاوشێوەی سیغەی ڕافیزەکانە
گەر وەلی نەبێ وە زەواج بکەن
بە زینـا حسابە با جوان تێبگەن
خودای میهرەبان زەواجی داوە
چیتان لەم بەناو میسیارە داوە
✍️ دیوانی فیردەوسی
چاوت لە ماڵ و حاڵی کەس نەبێ
خودا پێی داوە کە هەرچی هەبێ
حەسودی مەبە و لەخوا بترسە
ئەگەر وابکەین ژیان باش ئەبێ
✍️ دیوانی فیردەوسی
نەبوونی و کاتی گرانیمان چوو لەیاد
سەرقاڵی دونیا غـــافڵ لە قیامەتین
خەریکی گاڵتە و گەپین دوور لە زاد
ئیمان کز و کەم تەقواین و نەگبەتین
✍️ دیوانی فیردەوسی
جگەرە حەرامە خەڵك مەکە بێزار
پێی ڕازی نیە خــوای پەروەردگار
عەیبە و جوان نیە چیتر مەکێشە
دەردە بۆ جەستە وە بۆ دەم و زار
✍️ دیوانی فیردەوسی
قەت دیوتانە دەمارگیر و دەروێش
بۆ هەڵەی شێخی دڵــی بداتە ئێش
بەچاوی سەر دەبینێ خۆی گێلەکا
دان نانێ بەهەڵەیدا و نایەتە پێش
✍️ دیوانی فیردەوسی
سودی دەروێشان !
تۆ کە دەروێش و دەمارگیر لە دەورت ئاڵابن
ئەستەمە چاوو گوێت بۆ ڕاستیەکان واڵا بن
لارە ڕێی ئەهلی بیدەعت گرتۆتە بەر بێ شك
با دەروێشەکــان بۆ موحامی هەر لە پاڵا بن
حەق لەبەرزی دیار و ڕوون دەدرەوشێتەوە
ئێوەش بۆ هەواو ئــارەزوو هەر لە چـاڵا بن
لەژێر ناوی سەلەفییەت خەریك چەواشەن
هەر دەرکەون سودی چییە وەکــو کــاڵا بن
هەرکەس لەگەڵ پەروەردگار ڕاست نەبێ
زەلیل دەبن ئەمڕۆ و سبەی چەندە باڵا بن
✍ دیوانی فیردەوسی
