ru
Feedback
باۆکــی ئیلێاس

باۆکــی ئیلێاس

Открыть в Telegram
521
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
-230 день
Архив постов
وهب بن منبه دەڵێت: لە هەندێک لە پەرتووکەکان دا خوێندمەوە کە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ دەفەرمووێت: ئەی کــوڕی ئــادەم، دادپەروەر نیت لەگەڵم ! خەڵکی بە بیر دەهێنیتەوە کەچی منت لەبیر دەچێت، بانگی خەڵک دەکەیت بۆ لای من، کەچی خۆت لێم ڕا دەکەیت، خــێــرو چــاکــەی من بۆ تۆ دێتە خــوارێ، کەچــی شــــەڕو خــراپــەی تۆ بۆ من بــــەرز دەبێتەوە، هەمیشە فریشتەیەکی بەڕێز کارێکی ناشرین و قێزەونی تۆم بۆ بــــەرز دەکاتەوە، ئه‌ی کــوڕی ئــادەم، خۆشەویستترین کات لای مــن و نزیکترینت لێم ئەو کاتەیە کە ڕازیت بەو بــەشــەی بــۆم بڕیوی . وە بێزراوترین کات لای مــن و دوورترینت لێم ئەو کاتەیە کە تــووڕەو ناڕازیت بەو بــەشــەی بــۆم بڕیوی، ئەی کــوڕی ئــادەم، لەو شتانەی فرمانت پێ دەکەم گوێڕایەڵم بە، و فــێــرم مەکە چــی بۆ تــۆ باشە ! من بە دروستکراوەکانی خــۆم زاناترم، من تەنها ڕێــز لەوە دەگرم کە ڕێــزم لێ دەگرێت، و سووکایەتی بەوە دەکەم کە فەرمانەکانی منی لا ســووکــە . من ناڕوانمە مافی بەندەکەم (بۆ جێبەجێکردنی)، هەتاوەکو بەندەکە نەنواڕێتە مــافــی مــن (بۆ جێبەجێکردنی) .
📚[سير السلف الصالحين لإسماعيل الأصبهاني ٩٤٩/٣]

ابــن عــبــاس دەڵێت: ئــاوی #بــاران لە دەریایەکەوە دێت کە لە نێوان ئــاســمــان و زەوی دایــە، ئاوێکی زۆری تێدایە و ماســی و بـۆقـیـشــی تێدایە، لە هەندێک ســاڵ دا لەگەڵ بــاران دا بــۆقــی بــچــووک و مــاســی بــچــووکیش دەبارێتە سەر زەوی .
📚[قصص الأنبياء لابن إياس القاهري ص/4]

أزداد بن أفلح المقرائي دەڵێت: کە ئەو و جابر بن أزداد المقرائي کەمێک دوای ڕاهط دەگەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان، واتا دوای جەنگێک کە پێی دەوترێت راهط . جــابــر پێــی وت : ئایا پێت باشە سەردانی عمرو البكالي بکەین ؟ وتــــی : بەڵێ . وتــــی: ڕۆیشتین تا چوینە ناو ماڵەکەی، بینیمان سەربازەکان سەردانیان کردبوو، ئەویش دانیشتبوو و قسەی بۆ دەکردن . پیاوێک باسی ئەژدیها (دراگۆن، تنين)  ـی کرد، عــمــرو وتــــی: ئایا دەزانن ئەژدیها چۆن دروست دەبێت ؟ وتیان: چــۆن ؟ وتــــی: مارێکە پەلاماری مارێکی تر دەدات و دەیخوات، پاشان دەست دەکات بە خواردنی مارەکان و گەورە دەبێت و هەڵدەئاوسێت، و ژەهرەکەی زیاد دەکات تا دەگاتە ئاستی سووتێنەری . کاتێک پەلاماری زیندەوەرانی سەر زەوی دەدات و لە ناویان دەبات، الــــلّٰــــه ڕای دەسپێرێت (ڕای دەئاژوژێت) تا دەگاتە ڕووبارێک بۆ ئەوەی لێی بپەڕێتەوە، شەپۆلی ئاوەکە لێی دەدات تا دەیکاتە ناو دەریاوە . لەوێ دا هەمان ئەو کارە بەرامبەر زیندەوەرانی دەریا دەکات کە بەرامبەر زیندەوەرانی وشکانی کردبووی؛ ئیتر گەورە دەبێت و ژەهرەکەی زیاد دەکات تا زیندەوەرانی ناو دەریا لای الــــلّٰــــه دەست دەکەن بە هاوار و ناڵە لێی . ئەوکات الــــلّٰــــه فریشتەیەکی بۆ دەنێرێت و پەلەکێشی دەکات (یان لێی دەدات) تا سەری لە ئاوەکە دەردەهێنێت، پاشان هەور و بروسکەی لێ نزیک دەکاتەوە تا هەڵی دەگرێت و فڕێی دەداتە ناو یــأجــــووج و مــأجــــووج؛ دەبێت بە ڕزق و ڕۆزییان و ئەوانیش وەک چۆن ئێوە وشتر و مانگا ســەر دەبڕن د، ئاوا ســەری دەبڕن و گۆشتەکەی پارچــە پارچــە دەکەن .
📚[الفتن لنعيم بن حماد المروزي/١٦٣٦]

باســی #ئەژدیها (دراگۆن، تنين)☟☟☟☟☟
باســی #ئەژدیها (دراگۆن، تنين)☟☟☟☟☟

[عَذَابُ النَّارِ وَشَفَاعَةُ الْمُوَحِّدِينَ] #واتــــــە: |سزای ئاگر و شەفاعەت بۆ موەحیدەکان| • قَالَ أَبُو عَبْدِاللهِ بْنُ بَطَّةَ العُكْبَرِيُّ: "وَأَمَّا عَذَابُ النَّارِ: فَدَائِمٌ بِدَوَامِ اللهِ -عَزَّ وَجَلَّ-، وأَهْلُهَا فِيهَا مُخَلَّدُونَ خَالِدُونَ: مَن خَرَجَ مِنَ الدُّنيَا غَيرَ مُعتَقِدٍ التَّوحِيدَ ولَا مُتَمَسِّكٍ بالسُّنَّةِ، فَأَمَّا المُوَحِّدُونَ: فَإِنَّهُم يَخرُجُونَ مِنهَا بالشَّفَاعَةِ". #واتــــــە: أبو عبدالــلّٰــه ابن بطة العكبري دەفەرموێت: «سەبارەت بە ســزای ئــاگــــر: ئەوا بەردەوامە بە بەردەوامی الــــلّٰــــه ﷻ، وه ئــەهــلــی ئــاگــــر تێیدا جێگیر و هەتاهەتایین؛ ئەوانەی کە لە دونیا دەرچوون (مــردن) لە کاتێک دا باوەڕیان بە تــەوحــیــد نەبووەو دەستیان بە سوننەتەوە نەگرتووە. بەڵام مــوەحــیــدەکان (ئەوانەی تەنها الــــلّٰــــه دەپەرستن): ئەوا بە هۆی شەفاعەتەوە لە ئــاگــــر دەردەچــن».
📚«الإبانة الصغرى – ت عادل آل حمدان (374)»

. #چیرۆکــی_گــەرووی_هــورمــز ؟!☟☟ ​شێواندنــی ڕاستییەکان؛ ناوی ڕەســەن گــەرووی خــالیــدی کــوڕـی وەلــیــدە نەک هــورمــز! هــورمــز کابرایەکــی مــەجــوســی بوو کەوا دەوڵەتی ئــێــران بە یادی ئەوەوە ئەو ناوەی ناوە وەک ئازارێک بە لاشەیەوە کەوا خەفەتێکی چەندین ساڵەیە بۆ سڕینەوەی دەوڵەتی ســاســانــی مــەجــوســی کە زۆر هەوڵیان دا لە ژێر ناوی ئالی بەیتا دروستی بکەنەوە و دوبارە ببنەوە بە کــیــســرا بەڵام بۆی نەبوو😉 ​خــالیــدی کــوڕـی وەلــیــد وه مــوبــارەزە مێژووییەکەی بەرامبەر هــورمــز ⚔️..☟☟ ​لە سەرەتای فتوحاتە ئیسلامییەکان بۆ سەر عێراق، سوپای موسڵمانان و سوپای فــارس لە جــەنــگــی (ذات السلاسل) لە ساڵی "12ـی کــۆچــی / 633ـی زاینی" بە یەک گەیشتن. وەک نەریتی جەنگەکانی ئەو سەردەمە، سەرەتا سەرکردەکان بۆ موبارەزە (دوو بە دوو) لە بەردەم هەردوو ســوپـا دا دەهاتنە پێش.. ​خــالیــدی کــوڕـی وەلــیــد (رضی الــلّٰــهُ عنه) وەک سەرکردەی سوپای موسڵمانان هاتە پێش، لە بەرامبەریش دا هــورمــز وەک سەرکردەی سوپای فــارس هاتە مەیدان.. ​هەردوو سەرکردە لە یەکتر نزیک بوونەوە تا گەیشتنە شوێنێک کە لە ڕیزەکانی فارسەوە نزیکتر بوو وەک لە ڕیزەکانی موسڵمانان. پاشان هــورمــز لە ئەسپەکەی دابەزی و ئاماژەی بۆ خــالــیــد کرد کە ئەگەر پاڵەوانە با لەسەر زەوی شــــەڕ بکەن. خــالیــدی کــوڕـی وەلــیــد تەحه‌داکەی قبوڵ کردو ئەویش لە ئەسپەکەی دابەزی، هەردووکیان ئەسپەکانیان ناردەوە بۆ ناو سوپاکانیان. ​هەردوو سوپا بە گرژییەکی زۆرەوە سەیری دیمەنەکەیان دەکرد: بــەرزتــریــن سەرکردەی موسڵمانان بەرامبەر بــەرزتــریــن سەرکردەی فــارس! ئەمە شتێکی دەگمەن بوو لە مێژووی جەنگەکان دا. شــەڕەکــە بە پێیان بوو، ئەمەش واتای ئەوە بوو ڕزگار بوون گرانەو کۆتایی هاتنی یەکێکیان حەتمییە. ​بەڵام هــورمــز پێش موبارەزەکە فێڵێکی داڕشتبوو؛ پێنج لە ســوارچــاکــە بەهێزەکانی ئامادە کردبوو تا لەگەڵ دەسپێکی شــەڕەکــە هــێــرش بکەنە سەر خــالــیــد.. ​هەر کە شمشێرەکان بە یەک دا هەڵشاخان، هــورمــز ئاماژەکەی دا و پێنج سوارچاکەکە بە غــار بەرەو خــالــیــد چوون تا بە ناپاکانە بــیــکــوژن.. ​لەو ساتە دا خــالیــد (رضی الــلّٰــهُ عنه) هەستی بە مەترسییەکە کرد؛ موسڵمانان لێی دوور بوون و ئەو سوارانە پێش ئەوەی کەس بگاتە هانای، دەیگەیشتنێ.. ​بەڵام چاودێری الــــلّٰــــه‌یی نزیکتر بوو! ​قــەعــقــاعــی کــوڕی عــەمــری تــەمــیــمــی هەستی بە جوڵەی سوارچاکەکان کرد و دەستبەجێ زانــی کە پیلانێکە بۆ کـوشــتـنــی خــالــیــد، بۆیە وەک تــیــر لە کــەوان دەرچوو بەرەو گۆڕەپانــی شــەڕەکــە.. ​قــەعــقــاع لە ساتە یەکلاکەرەوەکە دا گەیشت، یەکەم سوارچاکی کــوشــت و دووەمیشی بێ دەنگ کردو لە ناوی برد. لەو کاتە دا چەند سوارچاکێکی تری موسڵمانان گەیشتن و گۆڕەپانەکە بوو بە چەندین شــەڕی دوو بە دوو.. ​سەبارەت بە خــالیــدی کــوڕـی وەلــیــد، دوای ئەوەی لەو تــەڵــەیــە ڕزگــاری بــوو، گەڕایەوە سەر شــەڕەکــەی لەگەڵ هــورمــز و لێهاتووییەکی بێ وێنەی نیشان دا. چەند خولەکێکی پێ نەچوو خــالــیــد بە پێوە وەستا بوو و شمشێرەکەی خوێنی هــورمــزـی ســەرکــردەی فــارســی لێ دەچــۆڕا. ​بە کــوژرانــی سەرکردەکەیان، فارسەکان تووشــی شۆکێکی گــەورە بــوون؛ چونکە ئەوان عەرەبیان بە کەمتر لە دەوڵەتە مەزنەکەی خۆیان و سوپا ڕێکخراوەکانیان دەزانی. بەڵام خــالــیــد کاتی پێ نەدان تا لەو شۆکە بە ئاگا بێنەوەو فەرمانی هێرشی گشتی بە سوپاکەی دا.. ​بەهۆی کوژرانــی سەرکردەکەیان و تێکچوونی ڕیزەکانیان، ســوپــای فــارس نەیتوانی زۆر بەرگری بکات و ڕیزەکانیان لێک ترازرا. موسڵمانان بە ناو سوپاکەیان دا چوون و جەنگەکە بە سەرکەوتنی موسڵمانان لە (ذات السلاسل) کۆتایــی هات، بە سەرکردایەتی یەکێک لە گەورەترین سەرکردە سەربازییەکانی مێژوو! ​ئەو شمشێرە هەڵکێشراوەی الــــلّٰــــه‌یە - خــالیــدی کــوڕـی وەلــیــد (رضی الــلّٰــهُ عنه)، کە بەشــداری زیاتر لە 100 جــەنــگــی کردووە و لە هیچ کامیان دا نەدۆڕاوە..
📚- الطبري ، تاريخ الأمم والملوك. - ابن الأثير ، الكامل في التاريخ. - ابن كثير ، البداية والنهاية.

#گــه‌روی به ناو هــورمــز #گــه‌روی خــالیــدی کــوڕـی وەلــیــد ☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟
#گــه‌روی به ناو هــورمــز #گــه‌روی خــالیــدی کــوڕـی وەلــیــد ☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟

عبد الــلّٰــه بن عمرو بن العاص دەڵێت:
هەر ئایەتێکی قورئان پلەیەکە لە بەهەشت دا، و چرایەکە لە ماڵەکانتان دا .
.
📚[الزهد والرقائق لابن المبارك/٧٨٩]

- عبدالــلّٰــه بن عمر رضي الــلّٰــه عنهما دەفەرمووێت: (هــیــچ نــوێــژێــک نــیــیــە هــێــنــدەی نــوێــژی مــەغــریــب
- عبدالــلّٰــه بن عمر رضي الــلّٰــه عنهما دەفەرمووێت: (هــیــچ نــوێــژێــک نــیــیــە هــێــنــدەی نــوێــژی مــەغــریــب بـتــرســم بفەوتێت) .
📚«مصنف عبدالرزاق : (2089)»
ئــەمــەش لــەبــەر تــەنــگــی کــاتــەکــەی و خــێــرایــی ڕۆیـشـتـنــــی .

ليث بن أبي سليم دەڵێت: جــبــريــل چــوو بۆ لای یــوســف لە زیندان، (یــوســف) ناسییەوە و پێی ووت : ئەی ئەو فریشتەیەی ڕوخسارت جوانەو بۆنت خۆشەو لای پەروەردگارت ڕێزداریت، پێم ناڵێیت هەواڵی يــعــقــوب چییە ؟ ئایا ئەو هێشتا زیندووە ؟ وتــــی: بەڵێ . وتــــی: ئەی ئەو فریشتەیەی ڕوخسارت جوانەو بۆنت خۆشەو لای پەروەردگارت ڕێزداریت، ئەی خــەم و پــەژارەی ئەو گەیشتووەتە چــی ؟ وتــــی: هێندەی خەمی حەفتا دایکی جگەر سوتاو کە ڕۆڵەیان لێ مردبێت . وتــــی: ئەی ئەو فریشتەیەی ڕوخسارت جوانەو بۆنت خۆشەو لای پەروەردگارت ڕێزداریت، ئایا بۆ ئەمە هیچ پاداشتێک هەیە ؟ وتــــی: پاداشتــی 100 شــەهــیــد .
📚[تفسير ابن جرير الطبري ٢٢٨/١٦]

وهب بن منبه دەڵێت: بە کوڕەکەی ووت : ئەی کوڕی شیرینم، بە ڕاستی زۆر دانیشتن لە ئاو دەست، گەرمی سەردەخات بۆ سەرو دەبێتە هۆی تووش بوون بە مایەسیری و جگەریش تووشی ئازار و هەوکردن دەکات، بۆیە کەمێک دابنیشەو زوو هەستەوە .
📚[قوت القلوب لأبي طالب المكي ٣١٨/٢]

. #ئەوانەی_دەست_بەم_رووداوە_دەگرن گەر بە سەحیحی دەزانن و قبولتانە سەییر بکەن بەم هەلوێستەی الدارقطني، ابو ذر بووە ئەشعەری کە پێشتر وا نەبوو، هەر بە هۆی ئەویش عەقیدەی ئەشعەری یەکەم جار لە حیجاز و مەغریبی عەرەبی بلاو بوویەوە، بە یەک مەوقیف کە رێزگرتن بوو لە کەسێکی کــافــــر و مــبــتــدع وایکرد لە دڵــی خەلکی گەورە نیشان بدات سەرەنجام ئەمەی لێ کەوتەوە عەقیدەیەکی کــوفــــری لە زۆربەی ولاتان بلاوە پێ کرد کە پێشتر بوونی نەبوو لەم شوێنانە. #ئایا_دەرس لەم ڕووداوەی الدارقطني وەرناگرن کە کەسانی کــافــــر و مــبــتــدع گەورە نەکەن لەبەر چاوی خەڵک، نەوەک بە هۆی ئێوە خەلک توشی کــوفــر و گــومــرایــی ببن ؟! کە تۆ کەسێکی کــافــــر دەکەیت بە امــام و گەورەی دەکەیت و شەری لەسەر دەکەیت ناترسی هەمان رووداو روو بدات ؟! بە هۆی تۆوە خەلکانێک وەک ابو ذر گــومــــرا بن ؟ گەر رووداوەکە راستە بەلاتەوە و دەیکەی بە بەلگە ئەوا بیر لەوە بکەرەوە کاتێک الدارقطني باقلانی دەبینی بە ابو ذري ووتبایە ئەمە گــومــــراو مــبــتــدعــە ئاگاداری بە، ئایا ابو ذر وای لێ دەهات ؟ تۆش ئەوانەی کە دەزانی کەوتوونەتە کــوفــرەوە گەر ناتوانی تەکفیریشیان بکەیت هەر هیچ نەبێت بلێت خەلکینە ئەمە گــومــراو مــبــتــدعــە، نەک گوێی خەلک پڕ بکەیت کە دیفاع کردن لێی و گەورە کردنی هەرگیزیش بە خراپ باسی ناکەیت.

ئاگر لە خۆیان بەر دەدەن بەس تاکو بەردەمیان رۆشن بێتەوە گرنگ نیە بسوتێن !!! ئەمە نموونەی ئەو کەسانەیە کە بەڵگە بە رووداوی ڕێزگرتن لە الباقلاني ئەشعەری و نێوچەوان ماچ کردنی دەهێننەوە لە لایەن الدارقطني، دەڵێن ئەوەتا الدارقطني نێوچەوانی الباقلاني ماچ کردووە، کەواتە ئەشعەرییەکان هەموو وەک یەک نین و جیاوازن، وە لە لایەن ئەهلی سوننە تەکفیر نەکراون، وە رێزیان لێگیراوە ... هتد #سەرەتا با بزانین ئەم رووداوە چۆن بووە و چۆن ریوایەت کراوە #الذهبي لە (تذكرة الحفاظ) دەڵێت: ابو الولید الباجي لە کتێبی (فرق الفقهاء) دەڵێت: لە ابو ذر الهروي-م پرسی چۆنە ئاوا مەیلت هەیە بە لای مەزهەبی الباقلاني ؟ ابو ذر لە وەڵام دا دەڵێت: رۆژێکیان لە بغداد لەگەڵ الدارقطني پیاسەم دەکرد بە پیاوێک گەیشتین، الدارقطني نێوچەوانی ماچ کرد و زۆر ڕێزی لێگرت، دواتر لێم پرسی ئەم کەسە کێ بوو ؟ ووتــــی: ئەمە ئیمامی موسڵمانانە، بەرگری لە دیــن دەکات، ئەمە قــازی ابو بکر الباقلاني-ه #ابو_ذر_دەڵێت: دوای بیستنی ئەم قسانە لە الدارقطني بەردەوام دەچووم بۆ لای الباقلاني زانستم لێی وەردەگرت. #ئەمە_پوختەی_باسەکەیە بە سەنەدی تریش هاتووە کە قسەی لەسەرە بەڵام بەم ریوایەتە اکتفا دەکەم چونکە الذهبي مباشر لە کتێبی الباجي نەقلی دەکات، الباجي مباشر لە زاری ابو ذر نەقلی دەکات چونکە خۆی پرسیاری ئەمەی لە ابو ذر کردووە. #الباجي و #ابوذر و #الباقلاني هەر سێکیان ئەشعەرین لە عەقیدە و مالکی مەزهەبن لە فیقه ابو ذر یەکێکە لە راوییەکانی سەحیحی بوخاری یەکێک لە نوسخەکانی سەحیحی بوخاری لە رێگای ئەو ریوایەت کراوە کە ابن حجر لە الفتح اعتمادی زۆری لەسەر نوسخەکەی کردووە #گەر_ئەم_رووداوە_راست_بێت ئەوا تەعنێکی یەکجار گەورەیە بۆ الدارقطني کە بەرامبەر بانگخوازێکی ئەشعەری ئاوا بە کەم خۆی نیشان بدات و گەورەی بکات، تەنها لەبەر ئەوەی کە لێزان بووە لە رەددانەوەی موعتەزیلە و نەسارا و مولحیدەکان !!! ئەمە لە کاتێک دا هەر ئەم الباقلاني ه لە ترسی ابو حامد دەم و چاوی خۆی دادەپۆشت ئینجا دەهاتە دەرەوە، ئه‌ی چۆن دارقطني ئاوا تەعزیمی دەکات !!! ئەمە تانە دانە لە عەقیدەی الدارقطني، لە کاتێک دا کەسێکی جەهمی وەک ابن حزم تەکفیری الباقلانی کردووە چونکە پێی وایە لە سەردەمی رسول الــلّٰــه صلى الــلّٰــه عليه وسلم و دوای سەردەمی ئەو دەکرێت کەسانێک هەبن لەو باشتر بن، وە پێی وایە پێغەمبەر دوای مردنی سیفەتی پێغەمبەرایەتی نامێنێت، کەچی الدارقطني ئاوا تەعزیمی دەکات !!! لە کاتێک دا دەبینین الدارقطني عەقیدەی هەمان عەقیدەی سەلەفە هیچ شتێکی لەسەر سابت نەبووە کە تانە بدات لە عەقیدەکەی هەروەها سێ کتێبی هەیە بە ناوی (#الصفات) و (#النزول) و (#الرؤية) کە هەر سێکیان لەسەر مەزهەبی ئەهلی سوننەن وه تەواو دژی عەقیدەی ئەشعەرییەکانن #چــۆن زانایەکی ئاوا گەورە بکەوێنین لە پێناوی قسەی کافرێکی ئەشعەری کە خزمەت بە عەقیدەکەی خۆی دەکات، چۆن سیقە بە کەسێکی ئاوا کــافــــر بکرێت بۆ تانە دان لە ئیمامێکی ئەهلی سوننە ! چەندە زۆرن ئەو ئەشعەرییانەی کە ئیمامەکانی سلف دەدەنە پاڵ خۆیان و دەڵێن ئەشعەری بوونە، جا هیچ سەییر نییە ئەمەش بدرێتە پاڵ الدارقطني #ئــەمــە لەم رووە دا وەک دیفاع کردن لە الدارقطني #گریمان گەر بە کۆمەڵێک سەنەدی سەحیح و مەشهور ئەم رووداوە بڵاو بوایە لەسەری جێگیر بوایە ئەوکات چیمان دەکرد ؟ دەمان ووت مادام الدارقطني وایکرد ئێمەش وا دەکەین، یان الدارقطني ئەکەوت لە لامان و سەنگی جارانی نەدەما ؟ بێگومان ئەوەی دووەم دەبوو چونکە گەر ئەمە لەسەر ئەو جێگیر بێت ئەوا لەسەر کەسانێک زۆر لەو شارەزاتر و باشتر خیلافی ئەمە هاتووە، جا چۆن واز لەم هەموو بەلگەیە دەهێنین کە لە سلف هاتوون، شوێنی کارەکەی ئەو دەکەوین !!! پاشان دوو خاڵی تر ئەخەمە ڕوو بۆ ئەوانەی کە دەست دەگرن بەم درۆیەی ابو ذر #ئایا_ئامادەن وەک الدارقطني سەری ئەو کەسانە ماچ بکەن کە رەددی مولحیدەکان دەدەنەوە ؟ ئامادەن سەری زاکیر نایک ماچ بکەن ؟ یان خۆشتان دەزانن ئەم کارە باتلە و دروست نییە بەلام بۆ دیفاع کردن لە اشعریەکان دەیهێنن تەنها. #ابن_تیمیە_دەڵێت ابو ذر یەکەم کەس بوو عەقیدەی اشعری برد بۆ حــەرەم لە حیجاز، عەقیدەی ئەشعەری لەوێ بلاو کردەوە، کە لە کاتی حــەج خەلک سەردانیان دەکرد دەیناردن بۆ بــغــداد تاکو فێری ئەم عەقیدەیە بن، هەروەها دواتر چوو بۆ مەغریب لەوێ دا سەحیحی بوخاری دەخوێندەوە بەسەر خەلکی، عەقیدەی ئەشعەری لەوێش بلاو کردەوە دوای ئەوەی مەوجود نەبوو. #ئەوانەی_دەست_بەم_رووداوە_دەگرن گەر بە سەحیحی دەزانن و قبولتانە

. #تــەفــویــز (تفويض) واتا چی ؟ #واتــــــە گەڕاندنەوەی شتێک بۆ الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ بە جۆرێک کە مرۆڤ هیچی لێ نازانێت و توانای بەرامبەری نیە زۆر جار لە باسی سیفەتەکانی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ باسی تەفویز دەکرێت، دەووترێت فلان: تفويض-ی سیفات دەکات، یان فلان المفوضة-يه #لە_سیفات دا دوو جۆر تەفویز هەیە: یەکێکیان شەرعیەو واجبە تەفویزی بکەین ئەوی تریان شەرعی نیە نابێت تەفویزی بکەین #جۆری_یەکەمیان تەفویزی ئەهلی سوننەیە بۆ چۆنیەتی سیفەتەکان، واتــا باسی ئەوە ناکەن سیفەتەکانی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ چۆنن، بەڵکو ئیسباتی دەکەن و چۆنیەتیەکەی تەفویز دەکەن بۆ عیلمی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ، دەڵێن الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ هەر خۆی دەزانێت ئەم سیفەتە چۆنە ئێمە نایزانین چۆنە بەڵام ئیسباتی دەکەین بە جۆرێک کە شایستەیە بە زاتی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ. #بۆ_نموونە: ئەهلی سوننە ئیسباتی دوو دەست دەکەن بۆ الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ دوو دەستی حەقیقی، ئەو دەستەی کە ئێمە تێئەگەین چیەو مانای چیە، بەڵام چۆنیەتی دەستەکانی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ باس ناکەن و قسەی تێدا ناکەن کە دەستی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ چۆنە، چۆنیەتیەکە دەگەڕێننەوە بۆ عیلمی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ دەڵێن هەر خۆی دەزانێت دەستەکانی چۆنن، بەڵام دوو دەستی حەقیقین. #جۆری_دووەمی تەفویز کە المفوضة بەکاری دەهێنن کە شەرعی نیە، بریتیە لە گەڕاندنەوەی مانای سیفەتەکە بۆ عیلمی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ. #بۆ_نموونە: دەڵێن دەست (ید) کە لە قوڕئان و سوننەت هاتووە نازانین مانای دەست چیە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ هەر خۆی دەزانێت مانای چیە ئەم ووشەیە، ڕاستە هاتووە لە قوڕئان و سوننەت دا کە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ دوو دەستی هەیە، بەڵام نازانین دەست مانای چیە هەر الــــلّٰــــه خۆی دەیزانێت مانای چیە. بەم جۆرەش المفوضة ئیسباتی سیفەتی دەست ناکەن، ووشەی دەست وا نیشان دەدەن کە نازانین مانای چیە، بۆیەش ئەهلی سوننە تەفویز لە تەئویل بە خراپتر و پیستر دەزانن، چونکە تەفویز ئەوەی لێ دەکەوێتەوه کە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ بە جۆرێک وەحــــی بۆ پێغەمبەرەکەی ناردووە کە پێغەمبەرەکەی و هیچ بەندەیەکی تر لێی تێنەگەیشتوون، نازانن مەبەستی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ چیە لە پەیامەکانی. #پوختەی_بابەت: تەفویزی ئەهلی سوننە تەفویزی چۆنیەتیە نەک تەفویزی مانای ووشەکە بەڵام تەفویزی ئەوانی تر بریتیە لە تەفویزی مانای ووشەکە. زۆرێک لەوانەی کە بە تەفویزی سیفات ناسراون بریتین لە موتەئەخیرینی حەنبەلیەکان، وە زۆر جاریش کە دەووترێت فلان زانای ئەشعەری تەوبەی کردووە لە کۆتایی تەمەنی، وازی لە تەئویل هێناوە چۆتە سەر عەقیدەی ئەهلی سوننە، ئەوا مەبەست ئەوەیە کە وازی لە تەئویل هێناوە چۆتە سەر تەفویز چونکە پێیان وابووە عەقیدەی سەلەف بریتیە لە تەفویزی مانای ووشەکان.

. #دینۍ_ڕەسول_اللە_ﷺ_پێش_بوون_بە_پێغەمبەر... ✍️ئــەم زەنــدیــقــە ڪە لاۍ خەڵڪۍ ناســراوە بە مــەلا نــورەدیــن هاتووە طــەعــن لە ڕەســول الــلّٰــه ﷺ دەدات و دەڵێت☚ ئایا پێغەمبەر پێش ئەوەۍ ببێت بە پێغەمبەر موسڵمان بووە ؟ نەخێر❝ جا ئەم وتە خەبیثەۍ لە شەرحۍ حدیثەڪەۍ دایە عائیشة ـدا هێناوە ڪە ئەمە ڪورتەۍ حدیثەڪەیە...☟☟☟☟☟ 🔹...عَنْ عُرْوَةَ بْنِ الزُّبَيْرِ ، عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ الْمُؤْمِنِينَ أَنَّھَا قَالَتْ : أَوَّلُ مَا بُدِئَ بِهِ رَسُولُ اللەِ ﷺ مِنَ الْوَحْيِ الرُّؤْيَا الصَّالِحَةُ فِي النَّوْمِ ، فَڪَانَ لَا يَرَۍ رُؤْيَا إِلَّا جَاءَتْ مِثْلَ فَلَقِ الصُّبْحِ ، ثُمَّ حُبِّبَ إِلَيْهِ الْخَلَاءُ ، وَڪَانَ يَخْلُو بِغَارِ حِرَاءٍ فَيَتَحَنَّثُ فِيهِ _وَهُوَ التَّعَبُّدُ_ اللَّيَالِيَ ذَوَاتِ الْعَدَدِ ، قَبْلَ أَنْ يَنْزِعَ إِلَۍ أَهْلِهِ ، وَيَتَزَوَّدُ لِذَلِڪَ ، ثُمَّ يَرْجِعُ إِلَۍ خَدِيجَةَ فَيَتَزَوَّدُ لِمِثْلِھَا ، حَتَّۍ جَاءَهُ الْحَقُّ وَهُوَ فِي غَارِ حِرَاءٍ ، فَجَاءَهُ الْمَلَڪُ فَقَالَ : اقْرَأْ. قَالَ : « مَا أَنَا بِقَارِئٍ ... ».
📚«صحیح البخاري | ۳ صحیح مسلم | ٤۰۳ مسند أحمد | ۲٥۹٥۹ »»
ئــێ ئەمە ڪــوفــــرە دەیڪەۍ هــەۍ دەجــــال، ئەگەر محمد پێش ئەوەۍ ببێت بە پێغەمبەر موسڵمان نەبوو بێت ڪەواتە ڪــافــــر بووە!! قاتلڪ الــلّٰــه إبلیس ـیش وەصفۍ ئاواۍ ڕەســول ناڪات. سوننەتۍ الــــلّٰــــه ﷻ ئاوا بووە ئەو ڪەسانەۍ هەڵیبژاردوون و ڪردوونۍ بە پێغەمبەر باشترین و چاڪترین و پاڪترینۍ ناو ئوممەتەڪەیان بوون، وە بە منداڵۍ و گەورەیۍ پاڪ و بەریئـ بوون لە ڪــوفــر و هەموو خــوو عەمەل و وەصفێڪۍ خــراپ و نــزم و ڕزیــو، ئێستا تۆ هاتووۍ دەڵێۍ موسڵمان نەبووە! هەۍ داماوۍ سەر لێشێواو ڕەسول الــلّٰــه ﷺ پێش ئەوەۍ ببێت بە پێغەمبەر ـیش ئیماندار بووە، ئەوەتا لە حدیثۍ صحیح دا هاتووە ڪاتێڪ ڕەسول الــلّٰــه منداڵ بووە لەگەڵ منداڵان یارۍ ڪردووە جبریل علیە السلام هاتووە بۆ لاۍ گرتوویەتۍ و پاڵۍ خستووە و سنگۍ هەڵدڕیوەو دڵــۍ دەرهێناوە لە ناو تەشتێڪۍ ئاڵتوون دا بە ئاوۍ زەمــزەم شۆریویەتۍ و هەرچۍ بەشۍ شەیتان بووە لە دڵــی دا دەریھێناوە و پاشان خستوویەتیەوە شوێنۍ خــۆۍ...☟ 🔹حَدَّثَنَا شَيْبَانُ بْنُ فَرُّوخَ ، حَدَّثَنَا حَمَّادُ بْنُ سَلَمَةَ ، حَدَّثَنَا ثَابِتٌ الْبُنَانِيُّ ، عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِڪٍ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ أَتَاهُ جِبْرِيلُ ﷺ ، وَهُوَ يَلْعَبُ مَعَ الْغِلْمَانِ ، فَأَخَذَهُ ، فَصَرَعَهُ ، فَشَقَّ عَنْ قَلْبِهِ ، فَاسْتَخْرَجَ الْقَلْبَ ، فَاسْتَخْرَجَ مِنْهُ عَلَقَةً. فَقَالَ : هَذَا حَظُّ الشَّيْطَانِ مِنْڪَ ، ثُمَّ غَسَلَهُ فِي طَسْتٍ مِنْ ذَهَبٍ بِمَاءِ زَمْزَمَ ، ثُمَّ لَأَمَهُ ، ثُمَّ أَعَادَهُ فِي مَڪَانِهِ ، وَجَاءَ الْغِلْمَانُ يَسْعَوْنَ إِلَۍ أُمِّهِ _يَعْنِي ظِئْرَهُ_ فَقَالُوا : إِنَّ مُحَمَّدًا قَدْ قُتِلَ ، فَاسْتَقْبَلُوهُ ، وَهُوَ مُنْتَقَعُ اللَّوْنِ. قَالَ أَنَسٌ : وَقَدْ ڪُنْتُ أَرَۍ أَثَرَ ذَلِڪَ الْمِخْيَطِ فِي صَدْرِهِ.
📚««صحیح مسلم | ٤۱۳ »»
ئەمە هەمووۍ نیشانەۍ پاڪۍ و ئیماندارۍ محمد بووە هەر بە منداڵۍ و پێش بوون بە پێغەمبەر، الــــلّٰــــه ﷻ بە جوانۍ و پاڪۍ ڕاۍ هێناوە و پەروەردەۍ ڪردووە و جبریل ـۍ ناردووە هەتا دڵــۍ بشوات و پڕۍ بڪات لە ئــیــمــان. ئەصڵەن پێش ئەوەۍ محمد ببێت بە پێغەمبەر لە سەردەمۍ جاهیلی دا لە ناو قوڕەیش دا چەند ڪەسێڪ هەبوون بت پەرست نەبوون، بەڵڪو ئیماندار بوون و شوێن دینۍ إبراهیم و عیــســــیٰ علیھما السلام ڪەوتوون، وەڪ: زیــد بــن عــمــرو بــن نــفــیــل وه ورقــة بــن الــنــوفــل، ڪەچۍ تۆ هاتووۍ ڪۆتا پێغەمبەر تۆمەتبار دەڪەۍ پێش ئەوەۍ ببێت بە پێغەمبەر موسڵمان نەبووە و ڪــافــــر بووە!! ئاخر ڪەسانێڪۍ ئاسایۍ لە سەردەمۍ جاهیلی دا لە هۆزۍ قوڕەیش ئیمانیان هەبووبێت دەڪرێت ئەو ڪەڵە پیاوەۍ دەبێتە پێغەمبەر موسڵمان نەبێت؟! 📌ڪۆتا قسەم ئەوەیە هەر فرێندێڪم ڤیدیۆۍ ئەو زەلامە پۆست بڪات یاخود لە ستۆرۍ داۍ بنێت سوێند بە اللە لە فرێندۍ لاۍ دەدەم تەنانەت ئەگەر برام بێت لە باوڪ و دایڪمەوە، ئەمە دینە و عەقیدەیە هەرڪەسێڪ هەوادار و تابعۍ ئەو شەخسەیە لاۍ من جێۍ نابێتەوە ولا ڪرامة.

ئه‌و ئه‌ثه‌ره‌ قــســه‌ی دڵــی زۆربه‌ی ئه‌هلی حه‌دیثی تێدا کراوه‌ ☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟ لە عیاش بن عاصم الکلبي ـەوە وتــــی: أبو المُهَلهَل سعید بن صدقة بۆی گێڕامەوە وتــــی: ئەو ڕۆژەی کە تیایدا سفیان الثوري ـم دەبینی دڵخۆش و ئارام دەبــووم، جا ماوەیەک نەڕۆشتم بۆ لای، پاشان سەردانم کرد . پێــی وتــــم: (ئەی أبو المهلهل چی وای لێ کردیت سەردانمان نەکەیت ؟) . پاشان دەستی گرتم و بردمی بۆ گۆڕستان، لە سوچێک دا دوور لە ڕێگای خەڵکی بە تەنها ماینەوە، سفیان دەستی کرد بە گریان . پاشان وتــــی: (ئەی أبو المهلهل ئاواتە خوازم یەک پیتیش لەم زانستەم نەنووسیایە تەنها ئەوەندە نەبێت کە پیاو پێویستی پێیەتی)، پاشان گریا . دواتر وتــــی: (ئەی أبو المهلهل پێشتر من حەزم لە مــردن نەبوو، کەچی دڵــم ئەمڕۆ هیوای مــردن دەخوازێت ئەگەرچی زمانیشم نەیڵێت) . وتــــم: لەبەر چ شتێک ؟ وتــــی: (لەبەر گۆڕان و خراپ بوونی خەڵکی) . پاشان پێی وتــــم: (ئەگەر توانیت لە سەردەمەکەی خۆت دا تێکەڵی هیچ کەسێک نەبیت ئەوە تێکەڵی مەبە، وە با خەمت باشکردنی خۆت بێت، وە ئاگاداری ڕۆیشتن بۆ لای ئەو دەسەڵاتدارانە بە، وە داوای پێداویستیەکانت لە الــــلّٰــــه بکە، وە بگەڕێرەوە بۆ لای ئەو لە هەر شتێک دا کە تووشت دەبێت، وە پەیوەستبە بە بێ پیویست بوون لە هەموو خەڵکی، وە پێداویستیەکانت بەرز بکەرەوە بۆ لای ئەوەی کە پێداویستیەکان بەلایەوە گەورەو زۆر نییە، چونکە والــــلّٰــــه لەم ڕۆژەدا هیچ کەسێک ناناسم لە کوفە ئەگەر داوای 10 درهەم قــەرزی لێ بکەم بمداتێ و دواتر باسی نەکات، دەڕوات و دێت دەڵێت: سفیان هات بۆ لام و داوای قــەرزی لێ کردم منیش پێم دا) .
📚«كــتــاب الــورع | (670)»

باسێک لەسەر ئەم نامیلکەیە... 1_ حەیز (سووڕی مانگانە): خوێنێکی سروشتییە؛ نوێژ و ڕۆژووی تێدا ئەنجام نادرێت (ڕۆژوو دەگیرێتەوە بەڵام نوێژ نا). 2_ ئیستیحازە (خوێن بەر بوون): خوێنێکی نائاساییە بە هۆی نەخۆشی؛ نوێژ و ڕۆژووی تێدا دەکرێت و تەنها دەستنوێژ بۆ هەر نوێژێک نوێ دەکرێتەوە. 3_ نیفاس (خوێنی منداڵ بوون): ئەو خوێنەیە کە دوای منداڵ بوون دێت؛ هەمان حوکمی حەیزی هەیەو نوێژو ڕۆژووی تێدا ئەنجام نادرێت. #ئەرکی سەرشانی هەموو ئافرەتێکە کە خۆی لەم بابەتانە دا شارەزا بکات؛ چونکە نوێژو ڕۆژوو کە دوو کۆڵەکەی سەرەکی ئایینن، ڕاستەوخۆ بەستراونەتەوە بەم ئەحکامی پاک و خاوێنییانەوە. شارەزا بوون ڕێگری دەکات لەوەی ئافرەت تووشی دوو دڵی و گومان ببێت؛ چونکە بە بێ زانست، ڕەنگە ئافرەتێک لە کاتی پاکی دا نوێژ نەکات یان لە کاتی عوزر دا بە هەڵە نوێژ بکات، بۆیە فێر بوونی ئەم ئەحکامانە عیبادەتە. #ولیدالأثري

. ئەم مەلا نورە دین ــە کە خۆی لە ئەسڵ دا تاریکی دینە نەك ڕوناکی، دەڵێت: پێغەمبەر️ ﷺ پێش ئەوەی ببێت بە پێغەمبەر موسڵمان نەبووە، واتە کافر بووە و پەنا بە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ لەسەر دینی قەومەکەی بووە و بت پەرست بووە، ئەم کەسە کەسێکی گومڕاو زندیقەو زۆر جاهیل و نەزانە بە مەنهەجی ئەهلی سوننە دەبێت موسڵمانان ئاگاداری بن و لێی دوور بکەونەوەو خەڵکی ئاگادار بکەنەوە لەو حاڵەی کە تێیدایە، ئیمامی الخلال لە کتابی السنة ـدا بە ئەثەری ژمارە: (212) دەگێڕێتەوە کە حنبل کوڕی إسحاق دەڵێت: وتم بە أبو عبد الــلّٰــه: ئەو کەسەی بڵێت کە پێغەمبەر️ ﷺ لەسەر دینی قەومەکەی بووە [واتە بتپەرستی] پێش ئەوەی بە پێغەمبەرایەتی ڕەوانە بکرێت ؟ فــەرمــــووی: ئەمە وتەیەکی زۆر خراپە، پێویستە ئاگاداری بدرێت لە وتەی خاوەنەی ئەم قسەیە و دانیشتنی لەگەڵ دا نەکرێت. وتــم پێی: دراوسێکەمان الناقد أبو العباس ئەم قسەیە دەکات ؟ فــەرمــــووی: الــلّٰــه بیکوژێت! جا چی دەمێنێتەوە ئەگەر بڵێت️ رسول الــلّٰــه ﷺ لەسەر دینی قەومەکەی بووە لە کاتێک دا قەومەکەی بتەکانیان دەپەرست ؟! وە الــلّٰــه عز وجل دەفەرمووێت: عیــســــیٰ مژدەی لەبارەیەوە داوە فەرموویەتی: ناوی أحمد ـە. وتــم پێی: ئەو دەڵێت کە خدیجة ـش لەسەر هەمان دین بووە کاتێك لە جاهیلیەت دا پێغەمبەر ﷺ هاوسەرگیری لەگەڵ دا کردووە. فــەرمــــووی: سەبارەت بە خدیجة رضي الــلّٰــه عنها هیچ ناڵێم، یەکەم کەس بوو لە ئافرەتان کە ئیمانی پێی هێنا، پاشان فــەرمــــووی: خەڵکی ئەم قسانە لە کوێوە دەهێنن ؟! ئەوانە هاوەڵانی الکلام ـن، هەر کەسێك حەزی لە الکلام بێت سەرفراز نابێت، سبحان الــــلّٰــــه! سبحان الــــلّٰــــه! لەم وتەیە، وە ئەمەی زۆر بە گەورەو قورس دانا، وە لەم بارەیەوە بەڵگەی هێنایەوە بە وتەیەك کە من لەبەرم نەماوە، وە باسی دایکی کرد کاتێك [پێغەمبەری️ ﷺ] بووە نوورێکی بینیوە، ئایا ئەمەی نەبینیوە لە کاتێکدا کە لە دایك بووە ؟! وە پێش ئەوەی وەکو پێغەمبەر ڕەوانە بکرێت پاك و پاکەرەوە بوو لە بتەکان، ئایا ئەو نەبوو کە لەو سەر بڕاوانەی نەدەخوارد کە بۆ بتەکان سەر دەبڕدران ؟! پاشان فــەرمــــووی: ئاگاداری هاوەڵانی الکلام ـبن، کاروباریان بەرەو خێر و چاکە ناچێت. وە هەروەها ئیمامی الآجري دەڵێت: بزانن الــــلّٰــــه ڕەحم بە ئێمە و ئێوەش بکات کە پێغەمبەرەکەمان محمد️ ﷺ بەردەوام پێغەمبەر بووە پێش دروستبوونی آدم یش علیه السلام لە ناو پشتی پێغەمبەران و کوڕانی پێغەمبەران بە هاوسەرگیرێکی دروست هاتووە هەتا الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ دەریکرد لە سکی دایکی دا، پەروەردگاری بەخشندەی دەیپارێزێت و ئاگاداری دەبێت هەتا پێ دەگات، وە الــــلّٰــــه عز وجل بتەکانی قوڕەیش و ئەو کوفرەی لەسەری بوون لەلا ناشرین و بێزراو کردووە، وە پەروەردگارەکەی فێری هیچ شتێك لە شێعر و ئەخلاقی جاهیلی نەکردووە، بەڵکو پەروەردگارەکەی ئیلهامی پێ بەخشی بۆ ئەوەی بە تەنیا ئەو بپەرستێت هاوبەش و شەریکی بۆ بڕیاڕ نەدات.
📚#الشریعة_للآجري_١١٠٥
ابــن بــطــة دەڵێت: هەر کەسێك بڵێت لەسەر دینی قەومەکەی بووە پێش ڕەوانە کردنی وەکو پێغەمبەر، ئەوا درۆیەکی زۆر گەورەی کردووە بەسەر️ رسول الــلّٰــه ـەوە ﷺ، هەر کەسێك ئەمە بڵێت قسەی لەگەڵ دا ناکرێت و دانیشتنی لەگەڵ دا ناکرێت.
📚#الإبانة_الصغری_٣٠٧

. ✍🏻...ئەوەی فەرموودە و ئایەتە صەحیحەکانی سیفاتی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ بە "تەجسیم" و "کــوفــــر" ناو دەبات، خۆی کافرێکی ڕەهایە و هیچ گومانێکی تێدا نییە. چونکە کەسێک ئامادە بێت بڵێت "ظاهیری قسەی پێغەمبەر ﷺ کــوفــــرە"، ئەوە پێش هەموو شتێک الــــلّٰــــه‌و پێغەمبەرەکەی بە "کــافــــر" و "گــومــڕاکــەر"یان زانیوە! ئەمە لوتکەی زەنــدەقــەو دەرچوونە لە بازنەی ئیسلام. ئەو #ئەشعەری و #جەهمی و #فەیلەسوفە گەندەڵانەی کە فەلسەفەی یۆنانییان کردووە بە قیبلەو، "وەحــی"یان خستووەتە ژێر پێ، با بزانن کە قیامەت بۆ ئەوان تەنها سەرشۆڕی و دۆزەخە. ئەوەی فەرموودەی صەحیح ڕەت بکاتەوە چونکە لەگەڵ "ئەقڵە بۆگەنیوەکەی" ناگونجێت، ئەوا کــافــــرە بەو دینەی کە بۆ موحەممەد ﷺ هاتووە. چونکە ئیمان یانی تەسلیم بوون، نەک تەحریف کردنی سیفاتەکانی الــلّٰــه بۆ ڕازی کردنی شەیتان. ئەو کەسانەی کە تەنها ئەو بەشەی دینیان دەوێت کە لەگەڵ ئارەزوو و عەقڵە کورتەکەیان دا دەگونجێت، لە ڕاستی دا کــافــــرن بە "حاکمیەتی" الــــلّٰــــه. ئەوەی ڕیش دادەنێت بۆ جوانی و لای دەبات بۆ ئارەزوو، ئەوە عەبدی نەفسی خۆیەتی نەک عەبدی الــــلّٰــــه. ئەوەی ئایەتێک وەرگرێت و یەکێکی تر ڕەت بکاتەوە بە ناوی "تەئویل"، ئەوا بە دەقی قورئان کــافــــرە. تۆبە بکەن ئەی زەندیقەکان! واز لەم فەلسەفە پوچەڵانە بهێنن کە تەنها گومڕایی و بێ باوەڕی لێ شین دەبێت. هەر کەسێک پێی وابێت فەلسەفەی "عیلمی کەلام" لە فەرموودەکانی پێغەمبەر ﷺ ڕاست‌تر و پاکترە، ئەوا هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ئەبوجەهل و کافرەکان دا نییە، بەڵکو مه‌ترسیدارترن چونکە بە ناوی ئیسلامەوە ژەهر بڵاو دەکەنەوە. #ولیدالأثري