ru
Feedback
باۆکــی ئیلێاس

باۆکــی ئیلێاس

Открыть в Telegram
521
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
-230 день
Архив постов
#زیــکــری_بەیانیان_و_ئێواران قَــالَ رَسُولُ الــلّٰــهِ صَلَّى الــلّٰــهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ { اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ و الْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ وَأَهْلِي وَمَالِي، اللَّهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَاتِي، وَآمِنْ رَوْعَاتِي ، اللَّهُمَّ احْفَظْنِي مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ وَمِنْ خَلْفِي، وَعَنْ يَمِينِي وَعَنْ شِمَالِي، وَمِنْ فَوْقِي، وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي }
📚«رواە : أبو داود و ابن ماجه و أحمد»
#واتــای_فــەرمــوودەکــە: پێغەمبەر صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فــەرمــوویــەتــی: { یا الــــلّٰــــه من داوای لێبووردن و سەلامەتیت لێ دەکەم لە دونیا و دواڕۆژ دا، یا الــــلّٰــــه من داوای لێبووردن و سەلامەتیت لێ دەکەم لە دیــــن و دونــیــام و لە خــزم و کــەس و کار و مــاڵ و ســامــانــم، یا الــــلّٰــــه عەیب و هەڵەکانم داپۆشە، وە ئەمین و دڵنیام بکە لە ترسەکان، یا الــــلّٰــــه بمپارێزە لە پێشمەوە و لە پشتمەوە، وە بمپارێزە لە لای ڕاستەم و لە لای چەپەم و لە لای سەرمەوە، وە خــۆم دەپارێزم به گەورەیی تۆ لە ڕۆچوونی زەوی لە ژێرمەوە } #واتــای_وشــەکــان ☟☟☟☟☟☟☟ أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ و الْعَافِيَةَ: داوای لێبوردن و سەلامەتیت لێ دەکەم فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ: لە دونیا و ئاخیرەت و دواڕۆژ دا أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ: داوای لێبووردن و سەلامەتیت لێ دەکەم فِي دِينِي وَدُنْيَايَ: لە دین و دونیام وَأَهْلِي: وە خزم و کەس وَمَالِي: وە ماڵ و سامانم اللَّهُمَّ اسْتُرْ: یا الــــلّٰــــه دابپۆشی و سترکەی عَوْرَاتِي: جەمع و کۆیە بۆ وشەی عَوْرَة، عَوْرَة واتا شەرمگە، دامێن، ئەندامی جووت بوون، عَوْرَاتي لێرە دا واتا عُیُوبي والــلّٰــه أعلم، عُیوبي واتا عەیب و کەم و کووڕیەکانم وَآمِنْ: ئەمین کەی، دڵنیاکەی رَوْعَاتِي: جەمع و کۆیە بۆ وشەی رَوْعَة، رَوْعَة واتا تــرس اللَّهُمَّ احْفَظْنِي: یا الــــلّٰــــه بمپارێزە مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ: لە پێشمەوە مِنْ خَلْفِي: لە پشتمەوە عَنْ يَمِينِي: لە ڕاستەمەوە عَنْ شِمَالِي: لە چەپەمەوە مِنْ فَوْقِي: لە سەرمەوە وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِكَ: پەنا دەگرم بە گەورەیی تۆ، خۆم دەپارێزم بە گەورەیی تۆ أَنْ أُغْتَالَ: لەناو ببرێم، تیا ببرێم، خۆ دەپارێزم به تۆ له ڕۆچوونی زەوی مِنْ تَحْتِي: لە ژێرمەوە ➖➖➖➖➖➖➖➖➖ #دەربارەی_ئەم_فەرموودەیە ☟☟☟☟☟ ئەم زیــکــرە بەیانیان و ئێواران دەکرێت، 1 جــــار

#زیــکــری_بەیانیان_و_ئێواران قَــالَ رَسُولُ الــلّٰــهِ صَلَّى الــلّٰــهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ { اللَّهُمَّ عَالِمَ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ، فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ، رَبَّ كُلِّ شَيْءٍ وَمَلِيكَهُ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ نَفْسِي وَمِنْ شَرِّ الشَّيْطَانِ وَشِرْكِهِ }
📚«رواە: الترمذي و أبو داود و النسائي و الدارمي و أحمد و ابن حبان و الحاكم و ابن أبي شيبة»
#واتــای_فــەرمــوودەکــە: پێغەمبەر صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فــەرمــوویــەتــی: { یا الــــلّٰــــه تعالــــیٰ تۆ زانای بە شــتــە نادیارو دیارەکان، ئەی دروستکەری ئاسمانەکان و زەوی، پەروەردیگارو خاوەنی هەموو شتێک، شــاهــێــدی دەدەم هیچ پەرستراوێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە تــۆ، خــــۆم دەپارێزم بە تــۆ لە شــــەڕ و خــراپــەی نەفسم، وە خــــۆم دەپارێزم بە تــۆ لە شــــەڕ و خــراپــەی شەیتان و لە شــیــرک و هاوبەش بڕیاردان بە هــۆی شەیتانەوە } #واتــای_وشــەکــان ☟☟☟☟☟☟☟ عَالِمَ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ: زانای شاراوەو بەرچاو، زانای نادیار و دیار فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ: دروستکەری ئاسمانەکان و زەوی رَبَّ كُلِّ شَيْءٍ وَمَلِيكَهُ: پەروەردیگارو خاوەن و پادشای هەموو شتێک أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ: شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە تۆ أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ نَفْسِي: خۆم دەپارێزم بە تۆ لە شەڕ و خراپەی نەفس و دەروونم وَشَرِّ الشَّيْطَانِ وَشِرْكِهِ: وە خۆم دەپارێزم بە تۆ لە شەڕ و خراپەی شەیتان و لە هاوبەش بڕیاردان بە هۆی بانگکردنی شەیتانەوە، ئەو هائەی وَشِرْكِهِ دەگەڕێتەوە بۆ الشَّيْطَانِ ➖➖➖➖➖➖➖➖ #دەربارەی_ئەم_فەرموودەیە ☟☟☟☟☟ ئەم فەرموودەیە بەیانیان و ئێواران دەکرێت، 1 جــــار

#زیــکــری_بەیانیان_و_ئێواران قَــالَ رَسُولُ الــلّٰــهِ صَلَّى الــلّٰــهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ #به‌یانیان: { أَصْبَحْنَا عَلَى فِطْرَةِ الْإِسْلَامِ، وَعَلَى كَلِمَةِ الْإِخْلَاصِ، وَعَلَى دِينِ نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ صَلَّى الــلّٰــهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَعَلَى مِلَّةِ أَبِينَا إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا مُسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ } #ئێواران_بەم_شێوەیە ☟☟☟☟☟ { أَمْسَیْنَا عَلَى فِطْرَةِ الْإِسْلَامِ، وَعَلَى كَلِمَةِ الْإِخْلَاصِ، وَعَلَى دِينِ نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ صَلَّى الــلّٰــهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَعَلَى مِلَّةِ أَبِينَا إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا مُسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ }
📚«رواە أحمد و الدارمي»
#واتــای_فــەرمــوودەکــە: پێغەمبەر صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فــەرمــوویــەتــی: { بەیانییمان بەسەر دا هات لەسەر فیتڕەت و سروشتی ئیسلام، وە لەسەر وشــەی ئیخلاص و لَا إِلَهَ إِلَّا الــــلّٰــــه، وە لەسەر دینی پێغەمبەرمان موحەممەد صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وە لەسەر ڕێباز و بەرنامەی باوکمان ئیبراهیم کە لایداوە بۆ تــەوحــیــد و الــــلّٰــــه بە تەنها دانان و مسوڵمان و ملکەچ بــووە و لە هاوبەش دانەران نــەبــووە } #واتــای_وشــەکــان ☟☟☟☟☟☟☟ أَصْبَحْنَا: بەیانییمان بەسەر دا هات، چوینە کاتی بەیانییەوە عَلَى فِطْرَةِ الْإِسْلَامِ: لەسەر فیتڕەت و سروشتی ئیسلام وَعَلَى كَلِمَةِ الْإِخْلَاصِ: وە لەسەر وشەی یەک الــــلّٰــــه پەرستی، وە لەسەر وشەی لَا إِلَهَ إِلَّا الــــلّٰــــه وَعَلَى دِينِ نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ: وە لەسەر ئایینی پێغەمبەرمان موحەممەد صَلَّى الــلّٰــهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَعَلَى مِلَّةِ أَبِينَا إِبْرَاهِيمَ: وە لەسەر ڕێگاو ڕێبازو بەرنامەی باوکمان ئیبراهیم حَنِيفًا: لادەر بووه، لایداوە بۆ تەوحید و بەردەوام بووە لەسەر تەوحید، وهو المائل إلى التوحيد مع الثبات عليه. مُسْلِمًا: موسڵمان و ملکەچ بووە وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ: وە ئیبراهیم لە هاوبەش دانەران نەبووە ➖➖➖➖➖➖➖➖➖ #دەربارەی_ئەم_فەرموودەیە ☟☟☟☟☟ بەیانیان و ئێواران دەکرێت، 1 جــــار

#زیــکــری_بەیانیان_و_ئێواران عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى الــلّٰــهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، أَنَّهُ كَانَ يَقُولُ إِذَا أَصْبَحَ { اللَّهُمَّ بِكَ أَصْبَحْنَا وَبِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ نَحْيَا وَبِكَ نَمُوتُ، وَإِلَيْكَ النُّشُورُ } ئەگەر #ئێوارەی بەسەردا بهاتایە دەیــفــەرمــــوو: { اللَّهُمَّ بِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ أَصْبَحْنَا، وَبِكَ نَحْيَا وَبِكَ نَمُوتُ، وَإِلَيْكَ المَصِیر }
📚«أخــــرجــــه: أحمد و أبو داود و النسائي و ابن ماجه و ابن حبان في صحيحه و أبو عوانة»
#واتــای_فــەرمــوودەکــە: لە ئەبو هوڕەیرەوە لە پێغەمبەرەوە صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، پێغەمبەر صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئەگەر بچوبایە کاتی بەیانییەوە دەیــفــەرمــــوو: { یا الــــلّٰــــه بە نیعمەت و یاد و ناوی تۆوە بەیانیمان بەسەر دا هات وە بە نیعمەت و یادی تۆوە ئێوارەمان بەسەر دا هات، وە بە ناوی تۆوە دەژین وە بە ناوی تۆوە دەمــریــن- تۆ دەمان ژیێنیت و تۆ دەمان مرێنیت- وە هەر بۆ لای تۆیە گەڕانەوە و زیندوو بوونەوە لە دوای مــردن } #واتای_وشەکان ☟☟☟☟☟☟☟ اللَّهُمَّ بِكَ: یا الــــلّٰــــه بە تۆوە، بە بەخشش و ناوو یادی تۆوە، چوینە کاتی بەیانییەوە أَصْبَحْنَا: بەیانییمان کردەوە، بەیانیمان بەسەر دا هات، چوینە کاتی ئێوارەوە وَبِكَ أَمْسَيْنَا: وە بە بەخشش و ناو و یادی تۆوە ئێوارەمان بەسەر دا هات وَبِكَ نَحْيَا: بە ناوی تۆ دەژیــن، تۆ دەمان ژیێنیت وَبِكَ نَمُوتُ: وە بە ناوی تۆوە دەمرین، تۆ دەمان مرێنیت وَإِلَيْكَ النُّشُورُ: وە بۆ لای تۆیە گەڕانەوە و زیندوو بوونەوە لە دوای مــردن ➖➖➖➖➖➖➖➖ #دەربارەی_ئەم_فەرموودەیە ☟☟☟☟ ئەم زیــکــرە بەیانیان و ئێواران دەکرێت، 1 جــــار

#زیــکــری_بەیانیان_و_ئێواران عَنْ عَبْدِ الــلّٰــهِ قَالَ : كَانَ نَبِيُّ الــلّٰــهِ صَلَّى الــلّٰــهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا أَمْسَى قَالَ { أَمْسَيْنَا وَأَمْسَى الْمُلْكُ لِلَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، لَا إِلَهَ إِلَّا الــلّٰــهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، رَبِّ أَسْأَلُكَ خَيْرَ مَا فِي هَذِهِ اللَّيْلَةِ وَخَيْرَ مَا بَعْدَهَا، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا فِي هَذِهِ اللَّيْلَةِ وَشَرِّ مَا بَعْدَهَا، رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْكَسَلِ، وَسُوءِ الْكِبَرِ، رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابٍ فِي النَّارِ، وَعَذَابٍ فِي الْقَبْرِ }
📚«رواە : مسلم و الترمذي و أبو داود وغيرهم»
#واتــاکــەی: لە عبدالــلّٰــه‌‌ ـی کوڕی مەسعوودەوە فەرموویەتی: پێغەمبەر صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئەگەر ئێوارەی بەسەردا بهاتایە دەیفەرموو: { ئێوارەمان بەسەردا هات و موڵک و دەسەڵات هەمووی بۆ الــــلّٰــــه‌یە، وە سوپاس و ستایش هەر بۆ الــــلّٰــــه‌یە، هیچ پەرستراوێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە الــــلّٰــــه، تەنهایە و هیچ هاوبەشێکی نییە، بۆ الــــلّٰــــه‌یە موڵک و سوپاس و ستایش، وە الــــلّٰــــه تعالــــیٰ بە توانایە بەسەر هەموو شتێک دا، پەروەردیگارا من داوای خێر و چاکەت لێ دەکەم ئەوەی لەو شــــەوە دا هەیە وە داوای خــێــر و چــاکــەی دوای ئەو شــــەوەشــت لێ دەکەم، وە خــــۆم دەپارێزم بە تــۆ لەو شــــەڕ و خــراپــەیــەی لەو شــــەوە دا هــەیــەو ئەوەی لە دوای ئەو شــــەوەش دا هەیە، پەروەردیگارا خــــۆم دەپارێزم بە تــۆ لە تەمبەڵــی، وە خــــۆم دەپارێزم بە تــۆ لە پیرییەکــی خــراپ، پەروەردیگارا خــــۆم دەپارێزم بە تــۆ لە ســزای ئــاگــر و لە ســزای گــــۆڕ } #دەربارەی_ئەم_فەرموودەیە ☟☟☟☟☟ 1_ ئەم زیکرە بەیانیان و ئێواران دەکرێت، 1 جــــار 2_ بۆ بەیانیان دەوترێت ☟☟☟☟☟☟☟ #بەیانیان☟☟☟☟ أَصْبَحْنَا وَأَصْبَحَ الْمُلْكُ لِلَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، لاَ إِلَهَ إلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، رَبِّ أَسْأَلُكَ خَيْرَ مَا فِي هَذَا الْيَوْمِ وَخَيرَ مَا بَعْدَهُ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا فِي هَذَا الْيَوْمِ وَشَرِّ مَا بَعْدَهُ، رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْكَسَلِ وَسُوءِ الْكِبَرِ، رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابٍ فِي النَّارِ وَعَذَابٍ فِي الْقَبْرِ #واتــــــــــه: بەیانیمان بەسەر دا ھات‌ و بەردەوام موڵک و دەسەڵات هەمووی بۆ الــــلّٰــــەیە، وە سوپاس و ستایش هەر بۆ الــــلّٰــــەیە، هیچ پەرستراوێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە الــــلّٰــــه، ھیچ پەرستراوێکیش شایستەی پەرستن نییە به حــه‌ق جگە لە الــــلّٰــــه تاک و تەنیای بێ ھاوەڵ نەبێت، تەنهایەو هیچ هاوبەشێکی نییە، بۆ الــــلّٰــــەیە موڵک و سوپاس و ستایش، سامان و موڵک و ستایش بۆ ئەوەو ئەوە بە توانا و بە دەسەڵات بەسەر ھەموو شتێک دا، ئەی پەروەردیگارا داوای خێر و چاکەی ئەمڕۆت لێ دەکەم داوای خێر و چاکەت لێ دەکەم ئەوەی لەو ڕۆژە دا هەیە وە داوای خێر و چاکەی دوای ئەو ڕۆژەشت لێ دەکەم، ئەی پەروەردگارم پەنات پێ دەگرم وە خۆم دەپارێزم بە تۆ لەو شەڕ و خراپەیەی کە لەو ڕۆژە دا هەیە، لە شــەڕ و خــراپەی ئەمــڕۆ وە ئەوەی کە لە دوای ئەو ڕۆژەش دا هەیە، پەروەردیگارا خۆم دەپارێزم بە تۆ لە تەمبەڵی، پەنات پێ دەگرم لە تەمبەڵی، وە خۆم دەپارێزم بە تۆ لە پیرییەکی خراپ، شەڕ و خراپەی پیری، پەروەردیگارا خۆم دەپارێزم بە تۆ لە ســزای ئاگــر، ناو دۆزەخ وە لە ســزای ناو گــۆڕ }
📚«صحیحــی مــســلــم ٤ / ٢٠٨٨» {وصحابي الحديث هو عبد الــلّٰــه بن مسعود} (رضي الــلّٰــه عنە)

#زیــکــری_بەیانیان_و_ئێواران قَالَ رَسُولُ الــلّٰــهِ صَلَّى الــلّٰــهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ { سَيِّدُ الِاسْتِغْفَارِ أَنْ تَقُولَ: اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي، لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ وَأَبُوءُ بِذَنْبِي، فَاغْفِرْ لِي ؛ فإِنَّهُ لَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ }
📚 [ رواه : البخاري و الترمذي و النسائي و أبو داود و ابن ماجه و أحمد ]
#واتــای_فــەرمــوودەکــە: پێغەمبەر صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی: { گەورەی داوای لێبوردنەکان ئەوەیە تۆ بڵێی: یا الــــلّٰــــه تۆ پەروەردیگاری منی، هیچ پەرستراوێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە تۆ، تۆ منت دروست کردووە و من بەندەی تۆم، وە من لەسەر پەیمان و بەڵێنی تۆم چەندەی بتوانم، خۆم دەپارێزم بە تۆ لەو شــەڕ و خــراپانەی کردوومە، دان دەنێم بۆت بە نیعمەت و بەخششت بە سەرمەوە وە دان دەنێم بە گوناهەکانم، جا لێم خۆشبە، بێگومان هیچ کەسێک لە گوناهەکان خۆش نابێت جگە لە تــۆ } #واتــای_وشــەکــان ☟☟☟☟☟☟☟ سَيِّدُ الِاسْتِغْفَارِ : گەورە و سەروەری داوای لێبوردنەکان، لە هەموو داوا لێخۆشبوون کردنەکان پاداشتەکەی زیاترە اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّــي: یا الــــلّٰــــه تۆ پەروەردیگاری منی ( تــۆ دروستکەر و ڕزق دەر و ژیێنەر و مرێنەری منی ) لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ: هیچ پەرستراوێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە تۆ خَلَقْتَنِي: منت دروست کردووە وَأَنَا عَبْدُكَ: وە من بەندەی تۆم، من دروستکراوی تۆم وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ: وە من لەسەر پەیمان و بەڵێنی تۆم، وە من لەسەر ئەو پەیمان و بەڵێنەم کە بە تۆم داوە ( کە تەنها تۆ بپەرستم و شیرک و هاوبەشت بۆ بڕیار نەدەم ) مَا اسْتَطَعْتُ: چەندەی بتوانم، ئەوەی لە توانام هەبێت، بە گوێرەی توانام أَعُوذُ بِكَ: خــۆم دەپارێزم بە تــۆ، پەنا بە تــۆ دەگــرم مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ: لەو خراپانەی کردوومە، لەو سەرپێچیانەی ئەنجامم داوە أَبُوءُ لَكَ: دان دەنێم بۆت، ئیعتراف دەکەم بۆت بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ: بە نیعمەت و بەخششت بە سەرمەوە وَأَبُوءُ بِذَنْبِي: وە دان دەنێم بە گوناح و تاوانم فَاغْفِرْ لِي: جا لێم خۆشبە فَإِنَّهُ: بێگومان حاڵ و بارودۆخ وایە لَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ: لە تاوانەکان نابورێت، کەس لە گوناهەکان نابورێت إِلَّا أَنْتَ: جگە لە تــۆ- یا الــــلّٰــــه - ➖➖➖➖➖➖➖➖ #دەربارەی_ئەم_فەرموودەیە ☟☟☟☟☟ 1_ ئەم زیکرە بەیانیان و ئێواران دەکرێت، 1 جــــار 2_ پێغەمبەر صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی: { وَمَنْ قَالَهَا مِنَ النَّهَارِ مُوقِنًا بِهَا، فَمَاتَ مِنْ يَوْمِهِ قَبْلَ أَنْ يُمْسِيَ، فَهُوَ مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ، وَمَنْ قَالَهَا مِنَ اللَّيْلِ وَهُوَ مُوقِنٌ بِهَا، فَمَاتَ قَبْلَ أَنْ يُصْبِحَ، فَهُوَ مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ }
📚«رواە البخاري وغیرە»
#واتــاکــەی: هەر کەسێک لە ڕۆژ دا ئەم دوعایە بخوێنێت و دڵنیا بێت لێی، جا ئەو ڕۆژە بمرێت پێش ئەوەی ئێوارەی بەسەر دا بێت، ئەوە ئەو کەسە ئەهلی بەهەشتە، وە هەر کەسێک ئەو دوعایەی کرد لە شــــەو دا - لە ئێوارە دا - دڵنیا بێت لێی، پاشان بمرێت پێش ئەوەی بەیانی بکاتەوە ئەوە ئەهلی بەهەشتە

#زیــکــری_بەیانیان_و_ئێواران عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ رَضِيَ الــلّٰــه عَنْهُ قَالَ { حَسْبِيَ الــلّٰــهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ }
📚[ رواه أبو داود ]
#واتــاکــەی: لە ئەبو دەردائەوە الــــلّٰــــه تعالــــیٰ لێی ڕازی بێت فەرموویەتی: { الــــلّٰــــه‌ـم بەسە هیچ پەرستراوێک نییە بە حــەق و ڕاستی جگە لە الــــلّٰــــه تعالــــیٰ، پشتم تەنها بەو بەستووە، وە الــــلّٰــــه تعالــــیٰ خاوەنی عەڕشی مەزن و گه‌وره‌یه } ➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖ #دەربارەی_ئەم_فەرموودەیە ☟☟☟☟☟ 1_ ئەم زیکرە تەنها ئێواران دەکرێت، 7 جــــار 2_ ئەم فەرموودەیە بە مەرفوعی لاوازە بەڵکوو مەوقوفەو وتەی ئەبو دەردائە، فەرموودەی پێغەمبەر صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نییە 3_ بۆیە ژمارەم بۆ دانانەوە و لە الأربعون الذكريةم حيساب نەکردووە چونکە فەرموودەی پێغەمبەر صَلَّى الــــلّٰــــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نییە، بەڵام ئاساییە ئەگەر ئەنجام بدرێت

#زیــکــری_بەیانیان_و_ئێواران قَالَ رَسُولُ الــلّٰــهِ صَلَّى الــلّٰــهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ { سُبْحَانَ الــلّٰــهِ وَبِحَمْدِهِ عَدَدَ خَلْقِهِ، وَرِضَا نَفْسِهِ، وَزِنَةَ عَرْشِهِ، وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ }
📚أخــــرجــــه: [ مسلم و أبو داود و الترمذي و النسائي و ابن ماجه و أحمد و ابن أبي شيبة و ابن حبان و الطبراني و غيرهم ]
#واتــاكــەی: پێغەمبەر صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی: { پاکی و بێگەردی و سوپاس و ستایش بۆ الــــلّٰــــه بە ئەندازەی ژمارەی دروستکراوەکانی وه بە ئەندازەی ڕازی بوونی خــۆی وه بە ئەندازەی گرانی عەڕشەکەی وه بە ئەندازەو ژمارەی وشەکانــی } ➖➖➖➖➖➖➖➖➖ #دەربارەی_ئەم_فەرموودەیە ☟☟☟☟☟ 1_ ئەم زیــکــرە تایبەتە بە بەیانیان، (3) جــــار دەگوترێت 2_ فەرموودەیەکی صەحیحە و کێشەی نییە 3_ عَدَدَ خَلْقِهِ: أي: قَدْرَ عَدَدِ خَلْقِهِ واتــــا: بە ئەندازەو ژمارەی هەموو دروستکراوەکانی، هیچ کەسێک ژمارەی دروستکراوەکانی الــــلّٰــــه تعالــــیٰ نازانێت، دروستکراوەکانی زۆر زۆرن وەکوو مرۆڤەکان و مەلائیكەتەکان و جنەکان و باڵندەکان و ئەوانەی لە وشکانی دەژین وه ئەوانەی لە دەریا دا دەژین، الــــلّٰــــه تعالــــیٰ فەرموویەتی: {وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ} #واتــــــه: هیچ کەسێک ژمارەی سوپا و جوندییەکانی الــــلّٰــــه تعالــــیٰ نازانێت جگە لەخۆی، تەنها خۆی ئەزانێت ژمارەی دروستکراوەکانی چەندە زۆرن. 4_ وَرِضَا نَفْسِهِ: واتــا: الــــلّٰــــه تعالــــیٰ بە پاک ڕادەگرم و سوپاس و ستایشی دەکەم بە ئەندازەی ئەوەی خۆی دەیەوێت و پێی ڕازی دەبێت 5_ وَزِنَةَ عَرْشِهِ: تەسبیحاتی الــــلّٰــــه تعالــــیٰ دەکەم بە ئەندازەی قورسی و کێشی عەڕشەکەی، وە هیچ کەسێک نازانێت قورســی عەڕشەکەی چەندە جگە لە الــــلّٰــــه، چونکە عــەڕش گەورەترین و قورسترین دروستکراوی الــــلّٰــــه تعالــــیٰ‌یە. 6_ وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ : وشەی مِدَادَ بە واتــای مەرەکەبیش دێت، هەروەک الــــلّٰــــه تعالــــیٰ فەرموویەتی : { قُل لَّوْ كَانَ الْبَحْرُ مِدَادًا لِّكَلِمَاتِ رَبِّي لَنَفِدَ الْبَحْرُ قَبْلَ أَن تَنفَدَ كَلِمَاتُ رَبِّي وَلَوْ جِئْنَا بِمِثْلِهِ مَدَدًا }[ سورة الكهف : ١٠٩ ] #قورتوبی_ئەشعەری لە تەفسیری وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ دەڵێت: { كَلامُهُ القَديمُ المُنَزَّهُ عَنِ الحُرُوفِ وَالأَنْصَاتِ } ئەوەش مەزهەبە باتڵەکەی ئەشعەرییەکانەو بڕوایان بەوە نییە کە وشەکانی الــــلّٰــــه پێک هاتووە لە حــەڕف و صــەوت. دەبێت زۆر ئاگاداری شەڕحــی ئەم جۆرە کەسانە بن هەر چۆن بۆیان بڕەخسێت ژەهرەکەیان بڵاو دەکەنەوە بە ناو ئەهلی سوننە دا

#زیــکــری_بەیانیان_و_ئێواران قَالَ رَسُولُ الــلّٰــهِ صَلَّى الــلّٰــهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ { رَضِيتُ بِالــلّٰــهِ رَبًّا، وَ بِالْإِسْلَامِ دِينًا، وَ بِمُحَمَّدٍ صَلَّى الــلّٰــهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَبِيًّا }
📚[أخــــرجــــه: أبــو داود و أحــمــد]
#واتای_فەرموودەکە: پێغەمبەر صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی: { ڕازیم الــــلّٰــــه پەروەردیگار بێت و ئیسلام بەرنامە و ئایین بێت و موحەممەد پێغەمبەر و پێشەوا بێت } #دەربارەی_ئەم_فەرموودەیە ☟☟☟ 1_ ئەم زیــکــرە بەیانیان و ئێواران دەکرێت، 3 جــــار 2_ لە کۆتایی ئەم فەرموودەیە دا پێغەمبەر صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی: { إِلَّا كَانَ حَقًّا عَلَى اللَّهِ أَنْ يُرْضِيَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ } #واتــاکــەی: هەر کەسێک ئەم زیکرەی کرد { ئەوە حەقە لەسەر الــــلّٰــــه ئەو بەندەیە ڕازی بکات لە ڕۆژی قیامەت دا } 3_ رَبًّــا: ڕازی بوون بەوەی تەنها الــــلّٰــــه تعالــــیٰ پەروەردیگار و خاوەن و گەورە بێت، تەنها ئەو بپەرسترێت بە بێ ئەوەی هیچ شتێکی بۆ بکرێت بە شیرک و هاوبەش. 4_ وَبِالْإِسْلَامِ: ڕازی بوون بە هەموو بڕیارەکانی ئیسلام لە فەرمانەکان و قەدەغە کراوەکان. 5_ وَ بِمُحَمَّدٍ نَبِيًّا: ڕازی بوون بە هەموو ئەو شتانەی پێغەمبەر صَلَّى الــلّٰــهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پێی هاتووە و بە ئێمەی ڕاگەیاندووە لە بیروباوەڕ و هەموو شتەکانی تردا.

#زیــکــری_بەیانیان_و_ئێواران قَالَ رَسُولُ الــلّٰــهِ صَلَّى الــلّٰــهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ { أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ الــلّٰــهِ التَّامَّاتِ مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ }
📚[أخــــرجــــه: مــســلــم و أبو داود و الترمذي و النسائي و ابن ماجه و أحمد و مالك و ابن حبان ]
#واتــای_فــەرمــوودەکــە: پێغەمبەر صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی: { خــــۆم دەپــارێــزم بە وشــە تەواوەکانــی الــــلّٰــــه لەو شــەڕ و خــراپانەی دروستــی کردووە } #واتای_وشــەکــان ☟☟☟☟☟☟☟ أَعُــوذُ: خۆم دەپارێزم بِكَلِمَاتِ الــلّٰــهِ: بە وشەکانی الــــلّٰــــه، كَلِمَاتِ جەمع و کۆیە بۆ وشەی كَلِمَة التَّامَّاتِ: تەواوەکان، التَّامَّاتِ جەمع و کۆیە بۆ وشەی التَّامَّة مِــنْ شَــرِّ: لە شەڕی مَــا خَــلَــقَ: ئەوەی دروستی کردووە ➖➖➖➖➖➖➖➖➖ #دەربارەی_ئەم_فەرموودەیە ☟☟☟☟ 1_ ئەم زیکرە تایبەتە بە ئێواران، واتا کاتەکەی دوای نوێژی عەسر دەست پێ دەکات 2_ ئەم زیــکرــە ڕاستر وایە 1 جــار دەخوێنرێت 3_ بِكَلِمَاتِ الــلّٰــهِ: مەبەست تێیدا کلام الــــلّٰــــه‌یە قورئانیش بەشێکە لە کەلامی الــــلّٰــــه، یان مەبەست تێیدا قورئانی پیرۆزە 4_ التَّامَّاتِ: ئەم وشانەی الــــلّٰــــه تعالــــیٰ تەواو و بێ کەم و کووڕی و بێ عەیبن 5_ هەر کەسێک ئەم زیکرەی خوێند لە ئێوارە دا پاشان ئەگەر دووپشک پێی وەدات زەرەری پێ ناگەیەنێت تا بەیانی 6_ تەواوی فەرموودەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە ☟☟☟☟☟☟☟ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، أَنَّهُ قَالَ { جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ : يَا رَسُولَه الــلّٰــه، مَا لَقِيتُ مِنْ عَقْرَبٍ لَدَغَتْنِي الْبَارِحَةَ. قَالَ : أَمَا لَوْ قُلْتَ حِينَ أَمْسَيْتَ : أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ الــلّٰــه التَّامَّاتِ مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ. لَمْ تَضُرَّكَ }
📚«رواە مــســلــم وــغیرە»

کــعــب کــوڕی الأحبار دەڵێت: ئەگەر ئەم ووشانە نەبن کە دەیانڵێم ئەوا جــولــەکــە دەیانکردم بە گــوێ درێــژ (مەبەستی ئەوەیە کە سێحریان لێی دەکــرد)، پێــی وتــرا: ئــەو ووشــانــە چــیــن ؟ #فــەرمــــووی: أَعُوذُ بِوَجْهِ الــلّٰــهِ الْعَظِيمِ، الَّذِي لَيْسَ شَيْءٌ أَعْظَمَ مِنْهُ، وَبِكَلِمَاتِ الــلّٰــهِ التَّامَّاتِ الَّتِي لَا يُجَاوِزُهُنَّ بَرٌّ وَلَا فَاجِرٌ، وَبِأَسْمَاءِ الــلّٰــهِ الْحُسْنَى كُلِّهَا مَا عَلِمْتُ مِنْهَا وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ وَبَرَأَ وَذَرَأَ .
📚#موطأ_الإمام_مالك_1738
ئــەم زیــکــرە #بەیانیان و #ئێواران بیخوێنن بە ئیزنــی الــــلّٰــــه ڕێــگــری دەکات لە ســێــحــر و شــەڕی شەیاطینەکان .

#زیــکــری_بەیانیان_و_ئێواران قَالَ رَسُولُ الــلّٰــهِ صَلَّى الــلّٰــهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ { بِاسْمِ الــلّٰــهِ الَّذِي لَا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ، وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ }
📚أخــرجــه: أبو داود و الترمذي و النسائي و ابن ماجه وأحمد وابن حبان والحاكم وابن أبي شيبة
#واتــاکــەی: پێغەمبەر صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی: { بە ناوی ئەو الــــلّٰــــه‌یەی کە هیچ شتێک زەرەر و زیان نادات لەگەڵ ناو هێنانی دا نە لە زەوی وە نە لە ئاسمان دا، وە ئەو الــــلّٰــــه‌یە بیسەر و زانایە } ➖➖➖➖➖➖➖➖➖ دەربارەی ئەم فەرموودەیە ☟☟☟☟☟☟☟ 1_ ئەم زیکرە بەیانیان و ئێواران دەوترێت، 1 جــار 2_ ئەم فەرموودەیە هەندێک قسەی لەسەرە دەربارەی صەحیحی و ضەعيفیەکەی، بەڵام لەبەر ئەوەی لە بابەتی فضائل الأعمال یە ئاساییە، وە ترمذي و کۆمەڵێکیش لە زانایان پێیان وایە صەحیحە کۆمەڵێک لە زانایان پێیان وایە ضەعیف و لاوازه وەکــــوو ابو حاتم الرازي و أبو زرعة الرازي و الدارالقطني و... 3_ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ: الــــلّٰــــه بیسەرە بە هەموو ئەو شتانەی دەوترێت، وە زانایە بە هەموو ئەو شتانەی ڕوو دەدەن

#لە_ویردەکانی_بەیانیان☟☟☟☟ أَصْبَحْنَا وَأَصْبَحَ الْمُلْكُ لِلَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، لاَ إِلَهَ إلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، رَبِّ أَسْأَلُكَ خَيْرَ مَا فِي هَذَا الْيَوْمِ وَخَيرَ مَا بَعْدَهُ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا فِي هَذَا الْيَوْمِ وَشَرِّ مَا بَعْدَهُ، رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْكَسَلِ وَسُوءِ الْكِبَرِ، رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابٍ فِي النَّارِ وَعَذَابٍ فِي الْقَبْرِ #واتــــــــــه: بەیانیمان بەسەر دا ھات‌ و بەردەوام موڵک و دەسەڵات هەمووی بۆ الــــلّٰــــەیە، وە سوپاس و ستایش هەر بۆ الــــلّٰــــەیە، هیچ پەرستراوێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە الــــلّٰــــه، ھیچ پەرستراوێکیش شایستەی پەرستن نییە به حــه‌ق جگە لە الــــلّٰــــه تاک و تەنیای بێ ھاوەڵ نەبێت، تەنهایەو هیچ هاوبەشێکی نییە، بۆ الــــلّٰــــەیە موڵک و سوپاس و ستایش، سامان و موڵک و ستایش بۆ ئەوەو ئەوە بە توانا و بە دەسەڵات بەسەر ھەموو شتێک دا، ئەی پەروەردیگارا داوای خێر و چاکەی ئەمڕۆت لێ دەکەم داوای خێر و چاکەت لێ دەکەم ئەوەی لەو ڕۆژە دا هەیە وە داوای خێر و چاکەی دوای ئەو ڕۆژەشت لێ دەکەم، ئەی پەروەردگارم پەنات پێ دەگرم وە خۆم دەپارێزم بە تۆ لەو شەڕ و خراپەیەی کە لەو ڕۆژە دا هەیە، لە شــەڕ و خــراپەی ئەمــڕۆ وە ئەوەی کە لە دوای ئەو ڕۆژەش دا هەیە، پەروەردیگارا خۆم دەپارێزم بە تۆ لە تەمبەڵی، پەنات پێ دەگرم لە تەمبەڵی، وە خۆم دەپارێزم بە تۆ لە پیرییەکی خراپ، شەڕ و خراپەی پیری، پەروەردیگارا خۆم دەپارێزم بە تۆ لە ســزای ئاگــر، ناو دۆزەخ وە لە ســزای ناو گــۆڕ }
📚«صحیحــی مــســلــم ٤ / ٢٠٨٨» {وصحابي الحديث هو عبد الــلّٰــه بن مسعود} (رضي الــلّٰــه عنە).

زیــکــری بــەیــانــیــان و ئــێــواران☟☟☟ ئایا ئەم فەرموودەیە صەحيحە ؟؟؟☟☟☟ ( اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي بَدَنِي، اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي سَمْعِي، اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي بَصَرِي، لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ........)
📚«رواه أبو داود و أحمد»
#واتــــــه: ئەی الــلّٰــه تعالــــیٰ لاشەم سەلامەت کەی وە بیستنم سەلامەت کەیت وە بینینم سەلامەت کەیت هیچ پەرستراوێک نیە بە حەق و ڕاستی جگە لە تــۆ ..... #ئەمە_فەرموودەیەکی ضەعیف و لاوازە هەروەک پێشەوا نەسائی و کۆمەڵێکی تر بە لاوازیان داناوە چونکە لە سەنەدی ئەم فەرموودەیە دا پیاوێکی تێدایە بە ناوی ( جَعْفَر بْن مَيْمُونٍ ) زانایانی سەلەف و سەردەم قسەیان کردووە لەسەر فەرموودەکانی و بە لاوازیان داناوە وەکوو ئەم زانایانە ☟☟☟☟☟☟☟ قال يحيى بن معين : ليس بثقة قال البخاري : ليس بشيء قال أحمد بن حنبل : ليس بقوي في الحديث قال النسائي : ليس بالقوي قال ابن حجر العسقلاني : صدوق يخطئ #ئــەم_زیــکــرە بەیانیان و ئێواران دەکرێت 3 جــاران، ڕاســتــە فەرموودەیەکی لاوازە بەڵام کاری پــێ دەکرێت و ئاساییە کردنــی، والــلّٰــه تعالــــیٰ أعلم

photo content

#زیــکــری_بەیانیان_و_ئێواران ☟☟☟☟

قال ابن قدامة الحنبلي: وَلَا يَصِحُّ غُسْلُ الْكَافِرِ لِلْمُسْلِمِ؛ لِأَنَّهُ عِبَادَةٌ، وَلَيْسَ الْكَافِرُ مِنْ أَهْلِهَا. #واتــــــه: ابن قدامة دەڵێت: دروست نییە غوسڵ کردنی مردووی موسوڵمان لە لایەن کافرەوە؛ چونکە غوسڵ عیبادەتە، وە کافریش ئەهلی ئەو عیبادەتە نییە.
📚«'المغني لابن قدامة" ٢/‏٣٩٣»
ئەم بابەتە خیلافی تیایە، بەڵام صواب ئەوەیە کە دروست نیە کەسی کافر موسوڵمان بشوات چونکە غوسڵ عیبادەتە و نیەت تێیدا واجبە و کافریش ئەهلی عیبادەت و نیەت نییە، وە لە سەردەمی خۆمان دا زۆر گرنگە موسوڵمان وەسێت بکات لای کەسێکی نزیکی موسوڵمانی بڵێت کە مردم وەسێت دەکەم تۆ بمشۆیت و نوێژم لەسەر بکەیت بەڵام با کەسەکە تا ڕادەیەک شارەزایی هەبێت لە کتێبی جنائز لە مسائلەکانی شۆردنی مردوو و ناشتنی، نەک کاتی مردن چەن کەسێکی نزیکی موشریکی بیشۆن و نوێژی لەسەر بکەن.

ئایا جائــیــزە بــۆ موسوڵمان کاتێــک کەسێکــی نزیکــی کــافــری مــرد بیشوات و کــفــن و دفــنــی بکە ؟ ☟☟☟☟☟☟☟ قال ابن قدامة الحنبلي: وَإِنْ مَاتَ كَافِرٌ مَعَ مُسْلِمِينَ، لَمْ يُغَسِّلُوهُ، سَوَاءٌ كَانَ قَرِيبًا لَهُمْ أَوْ لَمْ يَكُنْ، وَلَا يَتَوَلَّوْا دَفْنَهُ، إلَّا أَنْ لَا يَجِدُوا مَنْ يُوَارِيهِ. وَهَذَا قَوْلُ مَالِكٍ. وَقَالَ أَبُو حَفْصٍ الْعُكْبَرِيُّ: يَجُوزُ لَهُ غُسْلُ قَرِيبِهِ الْكَافِرِ، وَدَفْنُهُ. وَحَكَاهُ قَوْلًا لِأَحْمَدَ، وَهُوَ مَذْهَبُ الشَّافِعِيِّ لِمَا رُوِيَ عَنْ عَلِيٍّ. #واتــــــه: ابن قدامة دەڵێت: ئەگەر کافرێک لەگەڵ موسوڵمانان دا مــرد، ئەوا موسوڵمانان نایشۆن، جا کەسی نزیکیان بێت یان نا، وە ناشتنی ناگرنە ئەستۆ، تەنها ئەگەر کەسێکی تر نەدۆزنەوە بۆ ناشتنی، وە ئەمە وتەی مالك ـیشە، وە ٲبو حفص العکبري وتویەتــی: دروستە بۆی کە کەسە نزیکە کافرەکەی بشوات و بینێژێت. وە وتەیەکی ٲحمد ـی گێڕاوەتەوە، وە ئەمەش مەزهەبی الشافعي ـیە، لەبەر ئەوەی گێڕدراوەتەوە لە علي ـەوە.
📚«'المغني لابن قدامة" ٢/‏٣٩٣»
معتمد و مەزهەب لای حنابیلە ئەوەیە کە موسوڵمان نابێت کەسە نزیکە کافرەکانی بشوات و کفن و دفنیان بکات تەنها مەگەر کەس نەبێت دفنی بکات ئەوکات تەنها دفنی دەکات، بە پێچەوانەی وتەی الشافعي: قال الشافعي: وَلَا بَأْسَ أَنْ يُغَسِّلَ الْمُسْلِمُ إذَا قَرَابَتِهِ مِنْ الْمُشْرِكِينَ، وَيَتْبَعَ جَنَائِزَهُ، وَيَدْفِنَهُ وَلَكِنْ لَا يُصَلِّي عَلَيْهِ. #تــرجــمــه: الشافعي فەرمویەتی: ئاساییە ئەگەر موسوڵمان کەسە نزیکە موشریکەکانی بشوات، وە شوێن جەنازەکەی بکەوێت و بینێژێت، بەڵام نوێژی لەسەر ناکات.
📚«"الأم للشافعي" ١/‏٣٠٣»
#خیلاف_هەیە دەربارەی ئەم بابەتە، الٳمام مالك و ٲحمد پێیان جائیز نەبووە کە کەسی موسوڵمان کەسە نزیکە کافرەکانی خۆی بشوات و بیان نێژێت، بەڵام الشافعي پێی ئاسایی بووە کە کەسی موسوڵمان کەسە نزیکە کافرەکانی خۆی بشوات و بیاننێژێت و شوێن جەنازەیان بکەوێت ئەمەش مەزهەبی ٲبو ثور و هاوەڵانی ڕەئی بووە، وە الٳمام الشافعي رحمە الــلّٰــه ئیحتیجاجی بە فەرموودەیەک کردووە کە ابن المنذر دەڵێت ئیحتیجاجی پێ ناکرێت منقطع ـە.

عَنْ نَافِعٍ، أَنَّ ابْنَ عُمَرَ: كَانَ إِذَا اشْتَكَى صَدْرَهُ صُنِعَ لَهُ الْحَسَاءُ فِيهِ الثُّومُ فَيَحْسُوهُ. #واتــــــه: لە نافع ـەوە، کەوا ابــن عُــمــر: ئەگەر ســنــگــی ئازاری هەبوایە شــۆربایەکی بۆ دروست دەکرا کە ســیــری تێدا بوایە ئینجا دەیخواردەوە.
📚«"المصنف لابن أبي شيبة" ١٣/‏٤٢٧»

#زیــکــری_پێش_خــەوتــن ‏اللهم إني أسألك رؤيا صالحة، صادقة غير كاذبة عن عائشة، أنها كانت إذا أرادت النوم تقول: اللهم إني أسألك رؤيا صالحة، صادقة غير كاذبة، نافعة غير ضارة. وكانت إذا قالت هذا قد عرفوا أنها غير متكلمة بشيء حتى تصبح، أو تستيقظ من الليل. #واتــــــه: لە عائیشة ـەوە ئەگەر بیویستایە بــخــەوێــت دەیــفــەرمــــوو: #{{ یا الــــلّٰــــه داوای خــــەو بینینێکی باشت لێ دەکەم، کە ڕاســت بێت و درۆ نەبێت، بە ســــود بێت و زیانبەخش نەبێت. }} وە ئەگەر ئەمەی بوتایە دەیانزانی کە ئیتر قــســە ناکات بە هیچ شتێک هەتاوەکو بەیانــی، یان کاتێک کە شــــەو لە خــــەو هەڵدەستا.
📚«"الجامع لابن وهب" (1017)»