ru
Feedback
باۆکــی ئیلێاس

باۆکــی ئیلێاس

Открыть в Telegram
520
Подписчики
Нет данных24 часа
-37 дней
-430 день
Архив постов
⬆️ ❸- قال الله تعالي(أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الرِّجَالَ شَهْوَةً مِنْ دُونِ النِّسَاءِ] ئایا ئێوه‌ كاری به‌دڕه‌وشتی و نێربازی ئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پیاو وه‌ واز له‌ ئافره‌تان دێنن كه‌ ئه‌وان بۆ ئێوه‌ن [بَلْ أَنْتُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ (55)] به‌ڵكو ئێوه‌ كه‌سانێكن كه‌ نه‌زان و نه‌فامن. ئایا ئەم انتم قوم تجهلون کە لوط علیە السلام بە قەومەکەی دەڵـــێ مانای ئەوەیە قەومەکەی خۆی پێ کافر نەبوە چونکە بەجاهلیانی داناوە ؟ یان ئەو جەهلە بەمانای ڕۆچونی ئەوان دێت لەکوفر ؟ بۆیە ئێمە دەڵێین ئەو انکم قوم تجهلون بەمانای موسڵمان دانانی قەومەکەی موسا نایەت بەڵکو بەمانای ئەوەدێت ئەمانە دوای بینینی ئەو هەموو موعجیزەیە کەچی هێشتا جاهیلن بە الـلّٰـه وە جاهیل بوون بە الـلّٰـه کوفرە خاوەنەکەی پێی کافــر دەبێت بە ئیجماع چونکە کەسێ الـلّٰـه نەناسێ ئیتر چۆن موسڵمانە ؟ #ئیمامی ابن نصر المروزي لــە👇 📚تعظيم قدر الصلاة (2/120) فەرمویەتی: جاهـل بـوون بە الـلّٰـه لە هــەمـوو حاڵێکدا کـوفــره پیش هەواڵدان وپاش هەواڵدان . #دەقی_عەرەبي  👇🏽 والجهل بالله في كل حال كفر قبل الخبر وبعد الخبر" ئەوەش فەهمی سەلەف کە جاهـیـل بوون بە الـلّٰـهیان بە کوفـــر زانیوە بە موتڵەقی وە بە یەکسانیان داناوە چی پاش هاتنی حوجە بێ یان پێش هاتنی یەکسانە کەواتا جاهیل بوون به الـلّٰـه لە قورئان بە تێگەیشتنی سەلەف بەمانای کافر بون هاتوە نەک بەمانای موسڵمان بون بێت پاشان هەتا ولو فرضنا تەنازولیش بکەین و بڵێین جاهل بون لەوئایەتە بەمانای تکفیر کردنیش نەیەت لەهەمان کاتدا نەشی وتوە ئێوە ئیماندارێکی جاهیلن یان موسوڵمانێکی جاهیلن کەواتا ئایەتەکە  دوو احتیمال هەڵدەگرێ وە شتێک کە دوو مانا لە خۆ بگرێت نابێتە بەڵگە شاطبی لە اعتصام بەجوانی ڕونیکردۆتەوە هەر اقوالێ دوو مانای لە خۆ گرت ئەوا هیچ یەکێ لەو دوو مانایه ناکرێت بەبەڵگە و بە بەڵگە، ناهێرێتەوە . کەواتا ئەگەر تنازل یش بکەین هێشتا بەڵگە نیە بەدەستانەوە ئەی فکیف ئێمە بەفهمی سەلەف وشەی جاهیل بە الـلّٰـه بە کافر بوون لەیەک بدەینەوە کەواتا ئەوەشی پێتان بوو هەڵوەشایەوە الحمدلله ئەو جاهیل بوونە لە قورئان لە چەندان شوێن بە مانای جاهیلی کافر هاتووە وە فەهمی سەلەفیشمان هێنا بەڵام فەرموو تۆ بەچی دەیسەلمینیت ئەو جەهلە لەوێدا بەمانای بە موسڵمان دانان وتکفیر نەکردن دێت قل هاتوا برهانکم ان کنتم صادقین بەس تکایە بۆ چوونی خۆتم بۆ مەهێنەوە بەڵگە بێنە .

. #گومان_و_شوبهەی   دووه‌م 2 بریتییە لەوەی دەڵێن هــەرکــەس جــاهـیـل بــوو شــەرت نـیـە کـافــر بـکـرێـت و بــە کـافــر نـاوی هـێـنـرابــــێ ؟!  گومانەکەی عبداللطیف بەناوسەلەفی لەسەر تکفیر وتبوی ئەم ئایەتە بەڵگەیە کەوا کەسێ باکوفری گەورەش بکات بەڵام  تـکـفـیــر ناکرێت بەهــۆی جــەهــلــەوە ! #ئایەتەکەش_ئەمەیە👇👇👇 وَجَاوَزْنَا بِبَنِي إِسْرَائِيلَ الْبَحْرَ] وه‌به‌نی ئیسرائیلمان له‌ده‌ریاكه‌ په‌ڕانده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ موسى - صلی الله علیه وسلم   گۆچانه‌كه‌ی دا به‌ناو ئاوه‌كه‌دا دوانزه‌ ڕێگای وشكی لێ كرایه‌وه‌ به‌ ئیزنی الـلّٰـه تعالــی [فَأَتَوْا عَلَى قَوْمٍ يَعْكُفُونَ عَلَى أَصْنَامٍ لَهُمْ] له‌وێ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر كه‌سانێكدا كه‌ بتیان هه‌بوو كه‌ په‌یكه‌ر بوو له‌سه‌ر شێوه‌ی مانگاو گوێره‌كه‌ بوو ئه‌یان په‌رستن و له‌سه‌ریان ئه‌مانه‌وه‌ [قَالُوا يَا مُوسَى اجْعَلْ لَنَا إِلَهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ] ئه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌م موعجیزه‌ گه‌وره‌یان بینی كه‌ الـلّٰـه تعالــی ده‌ریاكه‌ی بۆ له‌ت كردن وتیان: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم -  تۆیش خوایه‌ك بۆ ئێمه‌ بڕیار بده‌و بتێكمان بۆ دابنێ له‌سه‌ر شێوه‌ی گوێره‌كه‌یه‌ك هه‌روه‌كو چۆن ئه‌و قه‌ومه‌ بتیان هه‌یه‌و ئه‌یپه‌رستن با ئێمه‌ش بیپه‌رستین [قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ (138)] موسى صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: به‌ڕاستی ئێوه‌ قه‌ومێكی زۆر نه‌زان و نه‌فامن . #ئـەڵـێـت موسا فەرموی ئێوە قەومێکی نەفامن نەیوت ئێوە قەومێکی کافرن ! منیش دەڵێم دەی موسا نەیوت ئێوە موسڵمانێکی نەفامن ! چونکە سیفەتی جــاهــیـل کافر وموسڵمانیش دەگرێتەوە جا بەچی بەڵگەیەک دەیسەلمێنیت کە موسا ئەوانی بەجاهیلێکی موسڵمان زانیوه نەک جاهلێکی کافر ؟ گەر بڵێی چونکە لەفزی جەهلی بەکارهێناوە ئێ ئێمەش دەڵین پێش هاتنی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم قوڕەیش بتیان دەپەرست کەئیسلام هات ئەوسەردەمه‌ی بەچی ناوبرد ؟ بەسەردەمی #جـاهـیـلــی ئایا دەکرێ بڵێین ئەوەتا قوڕەیش بەجاهل ناوبراون کەواتا موسڵمانن ؟ بێگومان نەخێر وە ئایەتمان هەیە الله وەسفی کافران بەجەهل دەکات نەک بڵێت ئەگەر کوفریان کرد و بەجاهل ناویان هات یعنی موسڵمانن نەخێر شتی وانیە ئەگەر وابڵێیت بەناوی الله‌وە درۆتکردوە لە تەفسیری ئایەتەکان وە با بزانین قورئان چۆن ڕەدی تۆ دەداتەوە👇 ❶- قال الله تعالي(وَيَا قَوْمِ لَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مَالًا] نوح پێیان وت  ئه‌ی قه‌ومی خۆم كاتێك كه‌ من ئه‌ڵێم موسڵمان بن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ داوای پاره‌تان لێ ناكه‌م و بۆ ئه‌وه‌م نیه‌ كه‌ سه‌روه‌ت و سامانتان ببه‌م [إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى اللَّهِ] به‌ڵكو پاداشتی من ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌ [وَمَا أَنَا بِطَارِدِ الَّذِينَ آمَنُوا] وه‌ من ناچم له‌سه‌ر داواى ئێوه‌ باوه‌ڕداران ده‌ربكه‌م و دووربخه‌مه‌وه‌ كه‌ فه‌قیرو هه‌ژارن [إِنَّهُمْ مُلَاقُو رَبِّهِمْ] ئه‌وان ئه‌گه‌ن به‌ خوای خۆیان و پاداشتیان ئه‌داته‌وه‌ له‌سه‌ر ئیمان هێنانیان [وَلَكِنِّي أَرَاكُمْ قَوْمًا تَجْهَلُونَ (29)] به‌ڵام من ئێوه‌ ئه‌بینم كه‌سانێكى زۆر نه‌زان و نه‌فامن كاتێك داوا ئه‌كه‌ن كه‌ ئه‌و فه‌قیرو هه‌ژاره‌ موسڵمانانه‌ دووربخه‌مه‌وه‌. ) هود #بـبـیـنـن نـــوح ڕێک وەک موسا بەقەومەکەی وت ئێوە قەومێکی زۆر نەزان وجاهلن ئێستا عبداللطیف پێمان بڵێت ئەو بەجاهل دانانە مانای ئەوەیە بەجاهلیکی موسڵمانی داناون یان کافرێکی جاهل ؟ یان بەڵگەیەکی سەڕیح بێنە کەموسا ئەوانی بەجاهلیکی موسڵمان زانیوە یان تەفسیرەکەت لەهەواو هەوەسی خۆتەوە کرد ❷- وقال الله تعالي قَالَ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِنْدَ اللَّهِ] هود پێغەمبەر پێیانی ئفه‌رموو: زانیاری ته‌نها لای الـلّٰـه تعالــی یه كه‌ چ كاتێك سزای الـلّٰـه تعالــیتان بۆ دێت من نازانم [وَأُبَلِّغُكُمْ مَا أُرْسِلْتُ بِهِ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ منی بۆ نێردراوم له‌لایه‌ن الـلّٰـه تعالــیوه‌ ته‌نها ئه‌وه‌تان پێ ڕائه‌گه‌یه‌نم [وَلَكِنِّي أَرَاكُمْ قَوْمًا تَجْهَلُونَ (23)] به‌ڵام من وا ئه‌بینم ئێوه‌ كه‌سانێكی نه‌زان و نه‌فامن . ئایا عبداللطیف قەومی هود قەومێکی موسڵمان بون چونکە عاد لەبڕی وشەی کوفر وشەی جاهلی بۆیان بەکار هێنا ؟ ؟ ئەگەر دەڵێی کە دەڵێت ئێوە جاهیلن  مانای ئەوە نیە موسڵمانن دەی منیش پێت ئەڵیم ئەی بەچیدا زانیت موسا بەوقەومی خۆی وت جاهیل مانای ئەوە دەدات بە کافریانی نەزانی بێت ؟ ئایا تۆ لەپێناو چی درۆ بە ناو الله و پێغەمبەرەکانیەوە ئەکەی ؟ هەرهیچ نەبێت بڵێ ئایەتەکە دوو ئەگەر هەڵدەگرێت یان پێی وابوە کافرێکی جاهلن یان پێی وابوە موسڵمانێکی جاهلن کە ناتوانی وابڵێیت چونکە ئەوکاتە بەڵگەکەت پوچەڵ دەبێتەوە چونکە هەرشتی دوومانا لەخۆبگرێت نابێتە بەڵگە

پێویستە هەموو ئافرەتێ ئەو ڤیدۆیە ببینێ تاکۆتایی ... اللهم إني أسألك حسن الخاتمة

ئه‌مه‌ش ئه‌م ریوایه‌ته‌ی کۆمەڵێک لە شام خەمریان خواردەوە و خەمریان حەڵاڵ کرد مەدخەلێکان باسی ئەمە ناکەن ❗❗❗
ئه‌مه‌ش ئه‌م ریوایه‌ته‌ی کۆمەڵێک لە شام خەمریان خواردەوە و خەمریان حەڵاڵ کرد مەدخەلێکان باسی ئەمە ناکەن ❗❗❗

⬆️ عَنْ مَعْمَرٍ، عَنِ الزُّهْرِيِّ قَالَ: أَخْبَرَنِي عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عَامِرِ بْنِ رَبِيعَةَ، وَكَانَ أَبُوهُ شَهِدَ بَدْرًا إِنَّ عُمَرَ بْنَ الْخَطَّابِ، اسْتَعْمَلَ قُدَامَةَ بْنَ مَظْعُونٍ عَلَى الْبَحْرَيْنِ وَهُوَ خَالُ حَفْصَةَ وَعَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ فَقَدِمَ الْجَارُودُ سَيِّدُ عَبْدِ الْقَيْسِ عَلَى عُمَرَ مِنَ الْبَحْرَيْنِ فَقَالَ: يَا أَمِيرَ الْمُؤْمِنِينَ إِنَّ قُدَامَةَ شَرِبَ فَسَكِرَ، وَلَقَدْ رَأَيْتُ حَدًّا مِنْ حِدُودِ اللَّهِ حَقًّا عَلَيَّ أَنْ أَرْفَعَهُ إِلَيْكَ فَقَالَ عُمَرُ: «مَنْ يَشْهَدُ مَعَكَ» قَالَ: أَبُو هُرَيْرَةَ: فَدَعَا أَبَا هُرَيْرَةَ فَقَالَ: بِمَ أَشْهَدُ؟ قَالَ: لَمْ أَرَهُ يَشْرَبُ وَلَكِنِّي رَأَيْتُهُ سَكْرَانَ فَقَالَ عُمَرُ: " لَقَدْ تَنَطَّعْتَ فِي الشَّهَادَةِ قَالَ: ثُمَّ كَتَبَ إِلَى قُدَامَةَ أَنْ يَقْدِمَ إِلَيْهِ مِنَ الْبَحْرَيْنِ فَقَالَ الْجَارُودُ لِعُمَرَ: أَقِمْ عَلَى هَذَا كِتَابَ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ فَقَالَ عُمَرُ: «أَخَصْمٌ أَنْتَ أَمْ شَهِيدٌ» قَالَ: بَلْ شَهِيدٌ قَالَ: «فَقَدْ أَدَّيْتَ شَهَادَتَكَ» قَالَ: فَقَدْ صَمَتَ الْجَارُودُ حَتَّى غَدَا عَلَى عُمَرَ فَقَالَ: أَقِمْ عَلَى هَذَا حَدَّ اللَّهِ فَقَالَ عُمَرُ: «مَا أَرَاكَ إِلَّا خَصْمًا، وَمَا شَهِدَ مَعَكَ إِلَّا رَجُلٌ» فَقَالَ الْجَارُودُ: إِنِّي أُنْشِدُكَ اللَّهَ، فَقَالَ عُمَرُ: «لَتُمْسِكَنَّ لِسَانَكَ أَوْ لَأسُوءَنَّكَ» فَقَالَ الْجَارُودُ: أَمَّا وَاللَّهِ مَا ذَاكَ بِالْحَقِّ أَنْ شَرِبَ ابْنُ عَمِّكَ وَتَسُوءُنِي، فَقَالَ أَبُو هُرَيْرَةَ: إِنْ كُنْتَ تَشُكَّ فِي شَهَادَتِنَا فَأَرْسَلَ إِلَى ابْنَةِ الْوَلِيدِ فَسَلْهَا، وَهِيَ امْرَأَةُ قُدَامَةَ فَأَرْسَلَ عُمَرُ إِلَى هِنْدَ ابْنَةِ الْوَلِيدِ يَنْشُدُهَا فَأَقَامَتِ الشَّهَادَةَ عَلَى زَوْجِهَا فَقَالَ عُمَرُ لِقُدَامَةَ: «إِنِّي حَادُّكَ» فَقَالَ: لَوْ شَرِبْتَ كَمَا يَقُولُونَ مَا كَانَ لَكُمْ أَنْ تَجْلُدُونِي، فَقَالَ عُمَرُ: «لِمَ؟» قَالَ قُدَامَةُ: قَالَ اللَّهُ تَعَالَى: {لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا إِذَا مَا اتَّقَوْا وَآمَنُوا} [المائدة: 93] الْآيَةُ فَقَالَ عُمَرُ: «أَخْطَأْتَ التَّأْوِيلَ إِنَّكَ إِذَا اتَّقَيْتَ اجْتَنَبْتَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْكَ» قَالَ: ثُمَّ أَقْبَلَ عُمَرُ عَلَى النَّاسِ فَقَالَ: «مَاذَا تَرَوْنَ فِي جَلْدِ قُدَامَةَ» قَالُوا: لَا نَرَى أَنْ تَجْلِدَهُ مَا كَانَ مَرِيضًا، فَسَكَتَ عَنْ ذَلِكَ أَيَّامًا وَأَصْبَحَ يَوْمًا وَقَدْ عَزَمَ عَلَى جَلْدِهِ فَقَالَ لِأَصْحَابِهِ: «مَاذَا تَرَوْنَ فِي جَلْدِ قُدَامَةَ» قَالُوا: لَا نَرَى أَنْ تَجْلِدَهُ مَا كَانَ ضَعِيفًا فَقَالَ عُمَرُ: «لَأَنْ يَلْقَى اللَّهَ تَحْتَ السِّيَاطِ أَحَبُّ إِلَيَّ مِنْ أَنْ يَلْقَاهُ، وَهُوَ فِي عُنُقِي ائْتُونِي بِسَوْطٍ تَامٍّ» فَأَمَرَ بِقُدَامَةَ فَجُلِدَ فَغَاضَبَ عُمَرُ قُدَامَةَ وَهَجَرَهُ فَحَجَّ وَقُدَامَةُ مَعَهُ مُغَاضِبًا لَهُ، فَلَمَّا قَفَلَا مِنْ حَجِّهِمَا، وَنَزَلَ عُمَرُ بِالسُّقْيَا نَامَ، ثُمَّ اسْتَيْقَظَ مِنْ نَوْمِهِ قَالَ: «عَجِّلُوا عَلَيَّ بِقُدَامَةَ فَائْتُونِي بِهِ فَوَاللَّهِ إِنِّي لَأَرَى آتٍ أَتَانِي» فَقَالَ: سَالِمْ قُدَامَةَ فَإِنَّهُ أَخُوكَ فَعَجِّلُوا  إِلَيَّ بِهِ فَلَمَّا أَتَوْهُ أَبَى أَنْ يَأْتِيَ، فَأَمَرَ بِهِ عُمَرُ إِنْ أَبَى إِنْ يَجُرُّوهُ إِلَيْهِ فَكَلَّمَهُ عُمَرُ وَاسْتَغْفَرَ لَهُ فَكَانَ ذَلِكَ أَوَّلَ صُلْحِهِمَا" وتەکەی   جصاص👇 وَأَمَّا قَدَّامَةُ بْنُ مَظْعُونٍ فَلَمْ يَشْرَبْهَا مُسْتَحِلًّا لِشُرْبِهَا وَإِنَّمَا تَأَوَّلَ الْآيَةَ عَلَى أَنَّ الْحَالَ الَّتِي هُوَ عَلَيْهَا وَوُجُودُ الصِّفَةِ الَّتِي ذَكَرَ اللَّهُ تَعَالَى فِي الْآيَةِ فِيهِ مُكَفِّرَةٌ لِذُنُوبِهِ وَهُوَ قَوْله تَعَالَى لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحاتِ جُناحٌ فِيما طَعِمُوا إِذا مَا اتَّقَوْا وَآمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحاتِ ثُمَّ اتَّقَوْا وَآمَنُوا ثُمَّ اتَّقَوْا وَأَحْسَنُوا وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ فَكَانَ عِنْدَهُ أَنَّهُ مِنْ أَهْلِ هَذِهِ الْآيَةِ وَأَنَّهُ لَا يَسْتَحِقُّ الْعُقُوبَةَ عَلَى شُرْبِهَا مَعَ اعْتِقَادِهِ لِتَحْرِيمِهَا وَلِتَكْفِيرِ إحْسَانِهِ إسَاءَتَهُ" پـــۆســـتـــەڪـە تـــۆزێـــڪ درێـــژ بـــوەوەخـــووێـــنـــەربــــن ان شـــاء الــلــه

⬆️ #دەقی_عەرەبي 👇🏽 " وَبَسْطُهُ أَنَّهُ لَوْ كَانَ مَنْ شَرِبَ الْخَمْرَ وَاتَّقَى اللَّهَ فِي غَيْرِهِ لَا يُحَدُّ عَلَى الْخَمْرِ مَا حُدَّ أَحَدٌ، فَكَانَ هَذَا مِنْ أَفْسَدِ تَأْوِيلٍ، وَقَدْ خَفِيَ عَلَى قُدَامَةَ، وَعَرَفَهُ مَنْ وَفَّقَهُ اللَّهُ لَهُ كَعُمَرَ وَابْنِ عَبَّاس" 📚أحكام القرآن 2/169 #الــجـصـاص_الـحـنـفـي: باسی چەند کۆمەڵێکی حەڵاڵکەری ئارەق  و باسی قودامە دەکات جیایان دەکاتەوە لەیەکتر ئەڵێت " عَطَاءِ بْنِ السَّائِبِ ڕیوایەتی کردوە لە أَبِي عَبْدِ الرَّحْمَنِ السُّلَمِيِّ لەعَلِيٍّ وە کەفەرمویەتی گەلێک لەشام هەبون ئارەقیان ئەخواردەوە ئەیانوت ئەمە بۆ ئێمە حەڵاڵە وە ئەو ئایەتەیان بە هەڵە تەفسیر کردبوو بۆ خۆیان جا هەواڵەکە گەیشتە ئیمامی عمر فەرموی پێویستە تەوبە بکەن ئەگەر تەوبە نەکەن دەکوژرێن (واتا بۆئەم حاڵەتە ئیمام عمر وتی گەر تەوبە نەکەن دەکوژرێن نەیگوت حەدیان لێ ئەدرێ واتا تکفیری کردن بەپێچەوانەی قودامە کە حەدی لەقودامە دا) #دەقی_عەرەبي 👇🏽 أَنَّ قَوْمًا شَرِبُوا بِالشَّامِّ وَقَالُوا هِيَ لَنَا حَلَالٌ وَتَأَوَّلُوا هَذِهِ الْآيَةَ فَأَجْمَعْ عُمَرُ وَعَلِيٌّ عَلَى أَنْ يُسْتَتَابُوا فَإِنْ تَابُوا وَإِلَّا قُتِلُوا 📚أحكام القرآن 4/128-129 #بــەڵام قودامەی کوڕی مظعون ئارەقی نەخواردەوە بەحەڵاڵی بزانێت بەڵکو تەئویلی ئایەتەکەی بەو شێووە کرد کەقودامە ئەو سیفەتانەی تێدایە کە لە ئایەتەکە باسکراوە کە وایزانی ئەو حاڵەتە دەبێتە هۆی سڕینەوەی گوناهی ئارەق خواردنەوەکەی دەسڕێتەوە وە پێی وابوو ئەو لە ئەهلی ئەو ئایەتەیە کە شایستەی سزا دان نیە لە بەر خواردنەوه‌ی ئارەقەک لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕی وابوو ئارەق حەرامە بەڵام چاکەکانی خراپەکانی دەسڕێتەوە جـا هــەر کــەس پێچەوانەی ئەو قسانە دەکات پێویستە لەسەری ڕیوایەتێکی سەحیح بهێنێت کە قودامە ئارەقی حــەڵاڵ کردبیت نەک تەنها وتبێتی تۆ بۆت نیە جەڵدم لێ بدەی لەکاتێکدا پێی وابوە ئارەق حەرامە بەڵام کردارە چاکەکانی گوناهی ئارەق خواردنەکەی دەسڕێتەووە . #مانای_ئایەتەکەش لەهەقیقەتدا بەم شێوەیەیە قال تعالی 👇👇👇 لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا إِذَا مَا اتَّقَوْا وَآمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ثُمَّ اتَّقَوْا وَآمَنُوا ثُمَّ اتَّقَوْا وَأَحْسَنُوا] كاتێك كه‌ عه‌ره‌ق خواردن حه‌رام بوو هه‌ندێك له‌ صه‌حابه‌ پرسیاریان كرد وتیان: ئه‌ی كه‌سانێك له‌ صه‌حابه‌ پێش ئه‌مه‌ عه‌ره‌قیان خواردووه‌و مردوونه‌ ؟ الـلّٰـه‌ی مه‌زن و گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ تاوانبار نین كه‌ پێشتر عه‌ره‌قیان خواردووه‌و حه‌رام نه‌بووه‌ ئه‌وان گوناح و تاوانیان له‌سه‌ر نیه‌ ئه‌گه‌ر خۆیان پاراستبێت له‌و شتانه‌ی كه‌ حه‌رام بووه‌ وه‌ ئیمانیان هێنابێ و كرده‌وه‌ی چاكیان كردبێ وه‌ ته‌قوای الـلّٰـه‌ی مه‌زن و گه‌وره‌یان كرد بێ، دیسان ئیمانیان هێنابێ و خۆیان پاراستبێ له‌و شتانه‌ی كه‌ حه‌رامه‌ و ته‌قوای الـلّٰـه‌ی گه‌وره‌یان كردبێ وه‌ چاكه‌یان كردبێ [وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (93)] وه‌ الـلّٰـه‌ی مه‌زن و گه‌وره‌ چاكه‌كارانی خۆش ئه‌وێ. #دەقە_عەرەبيەکان  👇🏽👇👇 ⬇️

#گـــومـان_و_شــوبـهـەی  یـەکـەمـیـان  1 بریتییە لەوەی دەڵــێــن ☟☟☟☟☟☟☟ ئەوەتا قدامەی کوڕی مظعون وهاوڕێکانی ئارەقیان حەڵاڵ کرد وتەکفیرنەکران! ئـێـمـەش دەڵــێـن  یەک دەقێک بهێنن بەڕونی باس لەوەبکات کەقودامە ئارەقی حەڵاڵ کردبێت پاشان بێن ئەوە بکەنە بەڵگە بۆخۆتان #بـەسـەرهـاتـەکـەش_بــەم_جــۆرەیـە☟☟☟ ڕیوایەتکراوە عبد الرزاق فەرمویەتی لەئیمامی زوهریەوە ئەویش فەرمویەتی عبدالله ی کوڕی عامری کوڕی ربیعە هەواڵی پێداوم کەعمری کوڕی خطاب قودامەی کردبەوالی لەبەحرەین جارود کەسەرۆکی عەشیرەتی عبدالقیس بوو لەبەحرەینەوە هات بۆلای ئیمامی عمر بەئیمامی عمری فەرموو قودامە ئارەقی خواردۆتەوە سەرخۆش بوە ئیمامی عمر پێی فەرموو ئایا شاهیدت هەیە؟ جارود وتی ابو هڕیڕە شایەتی منە ئیمامی عمر بانگی ابو هڕیڕەی کرد وتی شایەتی ئەدەی ؟ ابو هریرە وتی من نەم بینیوە ئارەق بخوات بەڵام بینیومە سەرخۆش بوە ئیمامی عمر فەرموی بەڕاستی بەجوانی شایەتیەکەت دا نامەی نارد بۆقودامە و داوای لێکرد لەبەحرەینەوە بێت بۆلای عمر جا قودامە کەهات بۆلای ئیمامی عمر جارود وتی ئەی عمر حــەدی الـلّٰـه‌ی لەقودامە بدە ئیمامی عمر وتی ئەی جاردو تۆ شاهیدی یان شەڕکەری ؟ جارود وتی من شاهیدم ئیمامی عمر فەرموی کەواتا تەواو تۆ شایەتیەکەت گەیاند جارود بێ دەنگ بوو دوای چەند گفتۆگویەکی درێژ ئیمامی عمر بەقودامەی وت من جەڵدت لێ دەدەم قودامە وتی: ئەگەر ئارەقم خواردبێتەوە هەروەک چۆن دەڵێن ئەوا (بۆت نیە جەڵدم لێ بدەی ) عمر فەرموی بۆچی ؟ قودامە وتی: چونکە الله فەرمویەتی لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا إِذَا مَا اتَّقَوْا وَآمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ثُمَّ اتَّقَوْا وَآمَنُوا ثُمَّ اتَّقَوْا وَأَحْسَنُوا ۗ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ] {(۹۳)مائده} #واتـــــه: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ تاوانبار نین كه‌ عه‌ره‌قیان خواردووه‌و ئه‌وان گوناه و تاوانیان له‌سه‌ر نیه‌ ئه‌گه‌ر خۆیان پاراستبێت له‌و شتانه‌ی كه‌ حــه‌رام بووه‌ وه‌ ئیمانیان هێنابێ و كرده‌وه‌ی چاكیان كردبێ وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كرد بێ. ئیمامی عمر بەقودامەی فەرموو «أَخْطَأْتَ التَّأْوِيلَ إِنَّكَ إِذَا اتَّقَيْتَ اجْتَنَبْتَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْكَ» بەهەڵە تەفسیرت کردوە چونکە ئەگەرتۆ تەقوای الـلّٰـه‌ت بکردایە لەوە دور ئەکەوتیتەوە کە الـلّٰـه‌ لێی حەرام کردوی پاش گفتۆگەیەکی زۆر ئیمامی عمر جەڵدی قودامەی کرد وحەدی ئارەق خواردنی لێ دا. والسند صحيح ئەم ڕیوایەتەی کەباسکرا هیچ باسی ئەوەی تێدا نەبوو کە قودامەی پێی وابێ ئارەق حەڵاڵە بەڵکو تەنها قودامە پێی وابوو بەپێی ئەو ئایەتە بەڵگەیە بۆ قودامە تاکو جەڵد نەکرێت چونکە بەئیمام عمری فەرموو: بۆت نیە جەڵدم بکەی بەپێی ئەم ئایەتە نەیوت بەپێی ئەم ئایەتە ئارەق حەڵاڵە بەڵکو وتی مادام من لەئیمانداران و لە الـلّٰـه‌ ترسانم بۆت نیە جەڵدم بکەی هەربۆیەش ئیمام عمر فەرموی ئەگەر لەخواترس بویتایە ئەوەی الـلّٰـه‌ #حەرامی کردوە لێت دورئەکەوتیتەوە لێی . واتــــا ئەمە ئەوە دەرئەخات قودامە وئیمام عمر خیلافیان لەسەر حەرامی ئارەقەکە نەبوو بەڵکو لەسەر جەلد لێدان بوو جا ئەم بابەتەش لەبابەتەکانی معلوم من الدین باالضرورە نیه( واتا زانینی حەدەکان لەپێویستیەکانی شارەزابون بەدین نیە واجب نیە لەسەر هەموو کەسێک بیزانێت ) ئەمەش بەتێگەشتنی سەلەف زاناکانی و تەفسیرکارانی قورئان نەک تێگەیشتنی منی تاوانبار القاضي إسماعيل بن إسحاق (ت282ه.) ئەڵێت: قودامە وایدەزانی مادام ئەو لە ئیمانداران و لە الـلّٰـه‌ ترسانە و کرداری چاک ئەکات ئەوا لەو حاڵەتەدا دەبێتە کەفارەتی ئارەق خواردنەوەکەی بەڵام تەفسیرەکەی هەڵەبوو بەپێچەوانەی ئەوەی کەئارەق حەڵاڵ دەکات. #دەقی_عەرەبي👇🏽 : " وَكَأَنَّهُ أَرَادَ أَنَّ هَذِهِ الْحَالَةَ تُكَفِّرُ مَا كَانَ مِنْ شُرْبِهِ لِأَنَّهُ كَانَ مِمَّنْ اتَّقَى وَآمَنَ وَعَمِلَ الصَّالِحَاتِ وَأَخْطَأَ فِي التَّأْوِيلِ بِخِلَافِ مَنْ اسْتَحَلَّهَا" الفروق 1/303 واتا قودامەی ئارەقەی هەر پێی حــەرام بوو بەڵام وای زانیوە کردارە چاکەکانی دەبێتە هۆی سڕینەوەی تاوانی ئارەق خواردنەوەکەی ئەمەش پێی ناوترێ حەڵاڵ کردن چونکە حەڵاڵ کردن واتا هەر بە تاوانی نازانێ بۆنمونە ئێمە کاتێ گوناهێ دەکەین دەچین کارێ چاک دەکەین تا الـلّٰـه‌ گوناهەکەمان بۆ بسڕێتەوە جا قودامەش پێی وابوو ئەگەر کاری چاکە بکات گوناهی ئارەق خواردنەوەکەی دەسڕیتەوە مادام  موسڵمانە و لە الـلّٰـه‌ترسە ابن العربي الأشعري دەڵێت :☟☟☟☟☟ قودامە وای زانی کە ئەگەر ئارەق بخواتەوە ولەگەڵ ئەوەشدا تەقوای الـلّٰـه‌ بکات ئەوا #سزای لەسەر نییە ئەمەش تەئویلێکی هەڵەبوو کەڕاستی باسەکە لەلای قودامە شاراوە بوو بەڵام لەلای کەسانی تێگەشتوی وەک عمر و ابن عباس شتێکی ڕون و ئاشکرابوو.

8// فقط (تەنها !)ئەم خاڵەیان ئایەتۍ وَلَقَدْ ڪَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ   الله جزای برایەک داتەوە  کە ئەم ئەرکی لەسەرم لادا خۆی پۆستی کردبو منیش نقڵم کرد بۆیە وائەڵێم چونکە نەک ئەهلی بدع ئیمڕۆ سونیەکان  براکەت پێیتەڵێ هاکۆپی ئەکا !   و پۆستی ئەم و ئەو دێنی الحمد لله  ئێمەش ئەمان توانی وەکو هی ئەم برا ڕوونی کەینەوە بەڵام باپاداشت بۆ ئەو برایەش بێ  هەرکەسیش وای وتوە حیسابی پوشمان بۆی نەکردوە  بەتامەزۆریە بەس بمان ناسێ ! #تـــەنــها_خـــاڵـــي_هـــەشـــتـــەم! 9//گومانێکی  باطلیان هەیە دەڵێن ڪاکە ئێوە وازبهێنن لەوەی قسەلەسەر ڪاربەدەستان بڪەن بەڵڪو ئێوە هەوڵدەن خەڵڪ چاڪ بڪەن دواتر سەرڪردەڪان خۆیان چاڪ ئەبن چونڪە لەفەرمودەدا هاتوە (کما تکونوا یول علیکم) خۆتان چۆن بن ڪەسانی هاوشێوەی خۆتان زاڵ دەبێت بەسەرتاندا ! 10// عبداللطیف دەڵی کاکە ئەمانە هەرچی سەرکردە هەیە پێیان کافره ئیتر خەوارج چۆنە !!! بەم نزیکانە ان شاء الله وڵامیان ئەدەینەوە ✍️جـــێـــگـــر الـــڪـــردي

وڵام دانەوەي گروپە بەناو سەلەفیە خەلەفیەکان  لەسەر بابەتی العذر بالجهل  بیانو بەنەزاني  ئیمڕۆ دەمی هەر کامیان ئەکەیتەوە بەکۆمەڵێک شوبهە دەمی گەنجی موحید ئەبەستن  دەڵێن ئەوەتا صەحابە کەوتونەتە ناوشتانێک و تەکفیر نەکراون !  کەواتە بیانو لەدینا هەیە لەبەر نەزانی ! منیش بەئیزنی الله وڵامی گومانەکانیان ئەدەمەوە یەک بەیەک   و سەرەتا پێیان ئەڵێم أثبت العرش ثم انقش!  خاڵەکان و گومانەکانیان لەمانە پێک دێت 👇🏽👇🏽 1 //دەڵێن  دەڵێن ئەوەتا قدامەی کوڕی مظعون وهاوڕێکانی ئارەقیان حەڵاڵ کرد وتەکفیرنەکران! 2// دەڵێن ئەوپیاوەی بەکەسوکارەکەی خۆی وتی بمسوتێنن والله ئەگەر الله بتوانێت زیندوم بکاتەوە سزایەک سزام دەدات سزای کەسی نەدابێت وەلەقیامەت خوا پێی ئەفەرموێ بۆچی وات کرد ؟ دەڵی خوایە لەترسی تۆش خواش لێی خۆش دەبێت. دەڵێن کەواتا جاهل بون بوە عوزر بۆی 3// دەڵێن ئەم ئایەتە بەڵگەیە کەوا کەسێ باکوفری گەورەش بکات بەڵام  تکفیرناکرێت بەهۆی جەهلەوە ! ئایەتەکەش ئەمەیە وَجَاوَزْنَا بِبَنِي إِسْرَائِيلَ الْبَحْرَ] وه‌به‌نی ئیسرائیلمان له‌ده‌ریاكه‌ په‌ڕانده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ موسى - صلی الله علیه وسلم -  گۆچانه‌كه‌ی دا به‌ناو ئاوه‌كه‌دا دوانزه‌ ڕێگای وشكی لێ كرایه‌وه‌ به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ [فَأَتَوْا عَلَى قَوْمٍ يَعْكُفُونَ عَلَى أَصْنَامٍ لَهُمْ] له‌وێ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر كه‌سانێكدا كه‌ بتیان هه‌بوو كه‌ په‌یكه‌ر بوو له‌سه‌ر شێوه‌ی مانگاو گوێره‌كه‌ بوو ئه‌یان په‌رستن و له‌سه‌ریان ئه‌مانه‌وه‌ [قَالُوا يَا مُوسَى اجْعَلْ لَنَا إِلَهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ] ئه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌م موعجیزه‌ گه‌وره‌یان بینی كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌ریاكه‌ی بۆ له‌ت كردن وتیان: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم -  تۆیش خوایه‌ك بۆ ئێمه‌ بڕیار بده‌و بتێكمان بۆ دابنێ له‌سه‌ر شێوه‌ی گوێره‌كه‌یه‌ك هه‌روه‌كو چۆن ئه‌و قه‌ومه‌ بتیان هه‌یه‌و ئه‌یپه‌رستن با ئێمه‌ش بیپه‌رستین [قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ (138)] موسى - صلی الله علیه وسلم -  فه‌رمووی: به‌ڕاستی ئێوه‌ قه‌ومێكی زۆر نه‌زان و نه‌فامن . ئەڵێت موسا فەرموی ئێوە قەومێکی نەفامن نەیوت ئێوە قەومێکی کافرن ! 4//   گومانێکی تریان   بەڵگە دەهێننەوە بەفەرمودەیەک دەڵێن ئەوەتا معاذی کوڕی جبل کەلەشام هاتەوە بۆلای پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم سوجدەی بۆپێغەمبەری خوا برد وپێغەمبەری خواش صلی الله علیە وسلم تەکفیری نەکرد بەڵکو وتی ئەمەچیە ئەی معاذ؟ معاذ فەرموی بینیم خەڵکی شام سوجدەیان ئەبرد بۆ قەشە و ئاغا کانیان منیش تۆم بەشایسەترزانی بۆ سوجدە بردن پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموی ئەگەر من فەرمانم بکردایە کەسێ سوجدە بۆکەسێ ببات فەرمانم ئەکرد ئافرەت سوجدە بۆپیاوەکەی ببات بەهۆی زۆری مافی لەسەری . 5//شوبهەکەی ئەمجارەشیان حەدیثێکە ئەوە دەڵێن حاکم وابن ماجە ڕیوایەتیان کردوە لە  حذيفة بن اليمان بەمرفوعی کەدروشمەکانی ئیسلام دەڕوات ونامێنێت هەروەک چۆن نەخشی پۆشاک دەڕوات ونامێنێت وشەوێک دادێت بەسەر کتابی خوادا یەک ئایەتی لەسەرزەوی نامێنێتەوە وەکۆمەڵێ لەخەڵکی دەمێننەوە پیاوی بەتەمەن وئافرەتی بەتەمەن دەڵێن لاالە الاالله باب وباپیرانمان بینیوە ئەم وشەیەیان وتوە ئێمەش هەرئەوە دەڵێینەوە وە ئەوان نازانن نوێژچیە و خێروچاکە چیە و قوربانیکردن چیە صلە بن زفرە بەحوذیفەی وت ئایا چی سودێکیان پێ دەگەیەنێت وتنی لاالە الاالله لەکاتێکدا ئەوان نوێژ نازانن و ڕۆژوو وخێر وقوربانی نازانن حوذیفە سێ جار پشتی لێکرد وتی ئەی صلە ئەو وشە لەئاگر ڕزگاریان ئەکات . 6// گومانەکەی تریان  ئەوەیە دەڵێن ئەوەتا ئەوانەی تازە بونە موسڵمان وتیان ئەی پێغەمبەری خوا اجعل لنا ذات انواط کما لهم ذات انواط پێغەمبەری خوا فەرموی صلی الله علیە وسلم الله اکبر ئەوەی ئێوە دەیڵێن هەمان ئەوشتەیە کەکافران وتیان والله سوێندبەوەی نەفسی منی بەدەستە شتێکتان وت وەک چۆن بنی اسرائیل بەموسایان وت دەڵێن تەکفیر نەکراون کەواتە بیانو لەدینا هەیە لەبەر نەزاني 7// دەڵێن حەواریەکان بەعیسایان وت (هَلْ يَسْتَطِيعُ رَبُّكَ أَن يُنَزِّلَ عَلَيْنَا مَآئِدَةً مِّنَ السَّمَاء قَالَ اتَّقُواْ اللّهَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ) وتیان: ئه‌ی عیسای كوڕی مه‌ریه‌م- صلى الله عليه وسلم - ئایا په‌روه‌ردگارت ئه‌توانێ سفره‌و خوانێكمان له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆ داببه‌زێنێ كه‌ لێی بخۆین وه‌ برسیه‌تیمان نه‌هێلێت ئه‌ویش فه‌رمووی: ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و واز له‌و پرسیاره‌و هاوشێوه‌ی ئه‌مانه‌ بێنن ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌ڕاستگۆیی ئیمانتان هێناوه‌و ئیمانداری ڕاستگۆن. دەڵێن ئەوەتا هاوەڵانی عیسا گومانیان لەتوانای خوا بوو بەڵام پێی کافرنەبوون! وعوزریان هەبوو بەنەزانی !

الحَمدُلِلَّهِ الَّذي بِنِعمَتِهِ تَتِمُّ الصَّالِحَات - پوختەی (آدابُ الصُّحبَة لـ أبي عبدالرحمن السُّلَّمِي) . ▫️هاوەڵایەتیکردن لەگەڵ خێزان و منداڵدا هاوەڵایەتیکردن لەگەڵ خێزان و منداڵدا بە نەرمونیانی و ڕەوشتی جوان و سنگفراوانی و پیشاندانی سۆز و بەزەیی و فێرکردنی ئاداب و سوننەت و هاندانیان بۆ گوێڕایەڵیەکان ئەبێت . الله تعالی ئەفەرمووێت : | یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ قُوۤا۟ أَنفُسَكُمۡ وَأَهۡلِیكُمۡ نَارًا وَقُودُهَا ٱلنَّاسُ وَٱلۡحِجَارَةُ | (التَّحۡرِيم : ٦) . وە چاوپۆشی لە کەموکورتیەکانیان و لێخۆشبوون لە هەڵەکانیان ئەگەر تاوان و سەرپێچی نەبێت . چونکە : - رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (ئافرەت وەکو پەراسووی لارە، ئەگەر ڕێکی بکەیتەوە ئەیشکێنیت، وە ئەگەر لەگەڵی بژیت لەگەڵی ئەژیت بەو لارییەوە) . - رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (باشترینتان باشترینە بۆ خێزانی) .

= ● (دەروازەی قسەکردن دەربارەی منداڵ ئەگەر پیاو ژنەکەی تەڵاقدا) - عبدالعزیز ئەڵێت : ٣١٢٣ - أبو عبدالله لە ڕیوایەتی المیموني ـدا ئەڵێت : (ئەگەر پیاو ژنەکەی تەڵاقدا و منداڵێکی لێی هەبوو، ئەوە لەگەڵ دایکیدا ئەبێت هەتا منداڵەکە بایی ئەوەندە عەقڵ پەیدا ئەکات یەکێکیان هەڵببژێرێت، کاتێک ئەوەندە عەقڵی پەیدا کرد لە نێوانیاندا هەڵببژێرێت ئەگەر دایکی هەڵبژارد ئەوە لەگەڵی ئەبێت، وە ئەگەر باوکی هەڵبژارد لەگەڵی ئەبێت . رسول الله ﷺ فەرموویەتی : (فەرمانیان پێ بکەن بە نوێژ لە حەوت ساڵیدا) . وە فەرموویەتی : (هەڵبژێرە ئەی کوڕە بچکۆل)* . سەرپشکی نەکرد لەنێوانیاندا ئیللا دوای ئەوە نەبێت کە بایی هەڵبژاردن لە نێیوانیاندا عەقڵی هەبوو . وە ئەگەر کچێکی بچووک بوو ئەوە لە نۆ ساڵیدا ئەدرێت بە باوکی تا بیدات بە شو و کاروباری بۆ بەڕێ بکات . پێغەمبەر ﷺ هاوسەرگیری کرد لەگەڵ عائشة ـدا کاتێک نۆ ساڵان بوو) . وترا : بۆچی سەرپشک ناکرێت لە هەڵبژاردن لە نێوانیاندا - واتە منداڵە کچەکە - ؟ وتی : (ئەمیان منداڵی کچە، باوک ئەولاتر و شایستەترە بە خەمخواردن و هەڵبژاردنی هاوسەری بۆی لە دایکی . وە پێغەمبەر ﷺ کوڕە بچووکەکەی سەرپشک کرد بۆ هەڵبژاردن لە نێوانیان، وە سەرپشککردن بۆ هەڵبژاردنمان پێ نەگەیشتووە بۆ منداڵە کچەکە) . ــــــــــــ : *أبي میمونة وتی : کاتێک لەلای أبي هریرة بووم فەرمووی : (ژنێک هات بۆ لای رسول الله ﷺ و وتی : باوک و دایکم بەفیدات بن هاوسەرەکەم ئەیەوێت کوڕەکەم ببات . پیاوەکەی هات و وتی : کێ ئەیەوێت بەربەرەکانێم لەگەڵدا بکات لەسەر کوڕەکەم . رسول الله ﷺ فەرمووی : (ئەی کوڕەچکۆل، ئەمە باوکتە، ئەمەش دایکت، دەستی ئەوەیان بگرە کە ئەتەوێت) . ئەویش دەستی دایکی گرت و دایکیشی بردی) . 📚 سنن النسائي ٣١٢٤ - وە لە ڕیوایەتی مهنا ـدا ئەڵێت : (پیاو منداڵەکەی لە ژنەکەی وەرئەگرێتەوە ئەگەر ژنەکەی شو بکاتەوە، منداڵەکە گەورە بێت یان منداڵ، وە منداڵی کچ لەگەڵ دایکیدایەتی ئەگەر دایکی شووی کرد هەتا منداڵەکە ئەگات بە حەوت ساڵی . وە هەیانە ئەڵێت : لەگەڵ دایکیدا ئەمێنێتەوە تا ئەکەوێتە سووڕی مانگانەوە) . 📚#زاد_المسافر_لغلام_الخلال

● (دەروازەی قسەکردن دەربارەی ڕێگەپێدانی بردنی منداڵ لە باوک) - عبدالعزیز ئەڵێت : ٢٩٤٣ - أبو عبدالله لە ڕیوایەتی أبو طالب ـدا ئەڵێت : (کاتێک هند بە پێغەمبەری ﷺ وت (أبو سفیان پیاوێکی ڕەزیلە، ئایا ئەتوانم لە پارە و سامانەکەی ببەم؟) . پێی فەرموو : (بۆ خۆت و منداڵەکانت ببە ئەوەندەی پێویستتە بە چاکە) . مۆڵەتی بە منداڵ دا ئەوەندەی بەسیەتی لێی ببات ئەگەر موحتاج بوو، وە بەهەمان شێوە بۆ ئافرەتیش) . ــــــــــــــ : پیاو نابێت هێندە ڕەزیل بێت خێزانی بەو جۆرە بەبێ ئاگایی خۆی پارەی لێ ببات، وە ئافرەتیش نابێت ئەوەندە دەستبڵاو بێت وا لە پیاوەکەی بکات پارەی لێ بشارێتەوە . بەڵکو ئەبێت تەرازووی (خەرجکردنی پارە لە ئێستادا) و (هەڵگرتنی پارە بۆ داهاتوو بۆ پێویستی و حاڵەتی نەخوازراو) بە هاوسەنگی ڕابگرن . ● (دەروازەی قسەکردن دەربارەی واجبێتی نەفەقەکێشانی باوک و دایک) - عبدالعزیز ئەڵێت : ٣٠٨٩ - أبو عبدالله لە ڕیوایەتی أبو طالب ـدا ئەڵێت : (من وای بۆ ئەچم کە منداڵ پارە بدات بە باوک و دایک، ئەگەر - منداڵەکە - توانای هەبوو نەفەقەی دایک و باوکی ئەکێشێت، وە ئەگەر توانای نەبوو ئەوە ناچار نییە نەفەقەیان بکێشێت . وە ئەگەر موحتاج بوو نەفەقەی ماڵ و منداڵی خۆی ئەکێشێت و هی باوک و دایکی ناکێشێت) . ● (دەروازەی قسەکردن دەربارەی نەفەقەکێشانی العصبة) - عبدالعزیز ئەڵێت : ٣٠٩١ - أبو عبدالله لە ڕیوایەتی حنبل ـدا ئەڵێت : (برا ناچار ئەکرێت لەسەر نەفەقەکێشانی خوشک ئەگەر خوشکەکەی موحتاج بێت) . ● (دەروازەی قسەکردن دەربارەی نەفەقەکێشانی هاوسەر بۆ خێزانی) - عبدالعزیز ئەڵێت : ٣١٠٤ - لە ڕیوایەتی أبو طالب ـدا دەربارەی پیاوێک کە ناتوانێت نەفەقەی ژنەکەی دابین بکات ئەڵێت : (جیا ئەکرێنەوە لە یەکتری، ئەگەر توانای هەبێت دوو یان سێ سەمونی بداتێ و جلوبەرگی بۆ دابین بکات ئەوە جیا ناکرێنەوە لە یەکتری، وە ئەگەر من بوومایە ئەوە لەیەکم جیا ئەکردنەوە ئەگەر پیاوەکە نەتوانێت جلوبەرگ و خۆراک دابین بکات، جلوبەرگ و خۆراک هەر ئەبێت هەبێت) . ٣١٠٥ - وە لە ڕیوایەتی عبدالله ـدا ئەڵێت : (کاتێک ئافرەتەکە دووگیان بێت و پیاوەکەی بمرێت : هەندێکیان ئەڵێن : لە هەموو پارەکە . وە هەندێکی تریان ئەڵێن : نەفەقەی بۆ هەیە لە بەشەکەی خۆی) . ــــــــــــــــ : واتە کاتێک پیاوێک ئەمرێت و ژنەکەی دووگیانە، ئایا لە هەموو پارەی پیاوەکە نەفەقەی ژنەکە دابین ئەکرێت؟ یاخود میراتی پیاوەکە دابەش ئەکرێت ئینجا لە بەشی ژنەکە خۆی نەفەقەکەی دابین ئەکرێت؟ ٣١٠٦ - وە لە ڕیوایەتی مهنا ـدا ئەڵێت : (ئەگەر - پیاوێک - ژنە دووگیانەکەی تەڵاقدا، پاشان پیاوەکە بمرێت، ئەوە نەفەقەی بۆ دابین ئەکرێت لە هەموو پارەکە - واتە پارەی پیاوەکە - ) . ٣٠١٩ - وە لە ڕیوایەتی أحمد بن سعید ـدا ئەڵێت : (پیاو ناچار ئەکرێت لەسەر دابینکردنی نەفەقەی ژنەکەی) . ● (دەروازەی قسەکردن دەربارەی ئەوەی ئافرەتێک بانگەشەی دووگیانی بکات پاش ئەوەی تەڵاقدراوە) - عبدالعزیز ئەڵێت : ٣١١٣ - أبو عبدالله لە ڕیوایەتی إسحاق بن إبراهیم ـدا ئەڵێت : (ئافرەت ئەگەر بەتەواوی تەڵاقدرابوو وە بانگەشەی دووگیانی کرد ئەوە سێ مانگ نەفەقەی ئەکێشرێت، چونکە دووگیانی لە سێ مانگدا دەرئەکەوێت، ئەگەر دووگیان بوو ئەوە نەفەقەی ئەکێشێت، وە ئەگەر دووگیان نەبوو ئەوە هیچی لەسەر نییە لەدوای سێ مانگ) . وتم : ئایا ئەتوانێت پارەی نەفەقەی ئەو سێ مانگە بگێڕێتەوە؟ وتی : (ئەوە ئەگەڕێتەوە سەر خۆی، ئەگەر ویستی لێی ئەسەنێتەوە، وە ئەگەر ویستی لێی ناسەنێتەوە) . =

عَبْدُاللَّه ـی کوڕی مسعود ئەفەرموێ: ئەگەر ئەهلی دۆزەخ وەعدیان پێ بدرایا ڕۆژێ عەزاب و ئەشکەنجەیان لەسەر سوک ئەکرێ لە خۆشیا ئەمردن.
📚 •[الزهدللإمام ٲحمد٨۹۳]

- الــمَـــروذي ئــەڵـێــت : وتــم بە أبو عبدالله : پیاوێک وتی : هەرکەسێک ئافرەتێکی هەبێت لەلای ئارام و ئاسوودە بێت، وە نانێک
- الــمَـــروذي ئــەڵـێــت : وتــم بە أبو عبدالله : پیاوێک وتی : هەرکەسێک ئافرەتێکی هەبێت لەلای ئارام و ئاسوودە بێت، وە نانێکی هەبێت بیخوات ئەوە لە نیعمەت پێدراوەکانە . أبو عبدالله وتی : (ڕاست ئەکات) .
📚 •الورع روایة المروذي

- المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : (بۆ ئافرەت لە پیاو باشتر نییە، وە بۆ پیاویش لە ئافرەت باشتر نییە . طاوُس و
- المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : (بۆ ئافرەت لە پیاو باشتر نییە، وە بۆ پیاویش لە ئافرەت باشتر نییە . طاوُس وتی : (ئافرەت نیوەی دینی پیاوە)) .

گــەورەتـریـن لـەدەســت دان بـەهـۆی نــەزانــی .. هـاوەڵــی بـەڕێــز ســەهــلــی کـــوڕی ســەعــد الـلّٰـە لـێــی ڕازی بــێ دەفـــەرمـــوێ : باسی ئافرەتێکیان کرد لەعەرەب بۆ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەویش فەرمانی کرد بە ئەبو ئوسەیدی ساعدی ، کەوا بنێرـی بەشوێنی و بێهێنی بۆ لاـی بەنی ساعیدە ، ئەویش ناردـی بەشوێنی و هاتە لاـی بەرزایی بەنی ساعیدە و پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ڕۆیشت تا بیبینێ ، کاتێ ڕۆیشت بۆلاـی ئافرەتەکە کاتێ پێغەمبەرـی صلی اللە علیە وسلم بینی و پێی گووت : أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْكَ . پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پێی فەرموو : لَقَدْ عُذْتِ بِعَظِيمٍ ، الْحَقِى بِأَهْلِكِ . لەیەکێ لە گێڕانەوەکان دایکمان عائیشە دەفەرموێ : (ابْنَةَ الْجَوْنِ ) کە ئافرەتەکەیە. ئـیـنـجـا ســەهــل دەڵـــێ : پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم وازی لێدێنێ و دەفەرموێ : بیبەنەوە بۆ ماڵی باوکی ، کاتێ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەڕوات و هاوەڵان دەچنە لاـی ئافرەتەکە پێی دەڵێن : نەتزانی ئەوە کێیە ؟ گووتی : نەخێر گوتیان : ئەوە پێغەمبەری اللە یە و هاتبوو تاوەکو خوازبێنیت بکات. نـاوی ئـافــرەتـەکـە هـەنــدێ دەڵـێـن : أميمة بنت النعمان بن شراحيل " وە هەندێ دەڵێن : أسماء.
📚 •فەرموودەیەکی سەحیحە و ( متفق علیە ).
بەهۆـی نەزانیەوە گەورەترین دەرگاـی خێری لەهەموو تەمەنی لەدەستدا ، سەروەرو سەرداری کوڕانی ئادەم و پێغەمبەرـی ئینس و جینی لەدەستدا !. ئێستا کێ دەیناسێ و کێ ئەسڵەن بەسەرهاتەکەشی دەبیستێ ئیللا ئەوانەـی تاڵیبی حەدیس بن ئاوا وون بوو . هەموو شتێك قەدەرە و بڕوامان پێی هەیە بەڵام دەشبێ بزانی دەرگای خێر چیەو دەرگای شەڕ چیە ، تا لەژیان بی هەردووکی دەرگات لێدەکرێتەوـە بۆیە زۆر گرنگە موسڵمان وردو چاوکراوە و بیرتیژ بێ .

هـەنــدێ کـات بـەهــۆی نـەزانـیـەوە دەرگـای گــەورەتـریـن خـێــر لـەخــۆت دادەخــەی.

لــه ده‌ســت دانـــی نـیـعـمــەت ‏فما ٲذنب عبد ذنبا ٳلا زالت عنه نعمة من الله بحسب ذلك الذنب فٳن تاب وراجع رجعت ٳليه ٲو مثلها، وٳن ٲصر لم ترجع ٳليه ٲي النعمة.. ولا تزال الذنوب تزيل عنه نعمة حتى تسلب النعم كلها. بەندە هیچ تاوانێکی نەکردووە ئیلا لەلایەن اللە وە نیعمەتێکی لێ سەندراوەتەوە بە گوێرەی ئەو تاوانەی کە ئەنجامی داوە، جا ئەگەر تەوبەی کرد و گەڕایەوە ئەوا نیعمەتەکەی بۆ دەگەڕێتەوە یان بە هاوشێوەی، وەئەگەر پێداگیربوو لەسەری ئەوا هیچ نیعمەتێکی بۆ ناگەڕێتەوە ، وە بەردەوام تاوانەکان نیعمەتەکانی لێ دەسێننەوە هەتا هەموو نیعمەتەکانی لێ دەسەندرێتەوە.
📚 | طريق الهجرتين وباب السعادتين |

خوێنەرێك سەرەتایە و ناشزانێ چۆن خۆـی شارەزا بکا لە (فیقهـ ) حەڵاڵ و حەڕام ؟ #پێیان_دەڵێین :  پووخترین کتێبی فیقهی دانرابێ لەسەر فیقهـ و تەنها فەرموودە بێ ، ( عُمدَةُ الٲحكام ) ، بەیەکێک لە ڕاسترین کتێبە فیقهیە پووختەکانی ئوممەت دا ئەنرـێ کە تەنها پاڵپشتە بە فەرموودەکانی ( الصحیحین) بوخارـی و موسلیم ، زۆربەـی فەرموودەکان ( متفق علیە ) ین ، هەندێ بوخاری بەتەنها و هەندێکی موسلیم بەتەنها . لەفزـی فەرموودەکان و متنەکەـی پووخت وکورتە. ئەم کتێبە بۆ حیفزە نەك خوێندنەوە. پێویستە خوێنەر وەکو ناوـی خۆـی لەبەرـی بکاو لێی تێبگاو کارـی پێبکات. ئەمە شارەزابوونی فریاگوزارـی خێرایی سەرەتاییە بۆ خوێنەر. چونکە بەداخەوە خەڵکێکی زۆر زۆر حڵاڵ و حەڕامی ئیهمال کردوە و هیچ لە فیقهـ نازانێ و ئەسڵەن هەر گوێی پێنادا. چۆن دەبێ بەحیساب ساڵانێکە هیدایەت درابی کەچی پرسیار لە بەشی تەهارە بکەـی ؟ دەبێ و پێویستە زوو زوو خۆت شارەزابکەـی لێی ، بۆیە ئەمە باشترین کتێبە بۆم هەڵبژاردوون . ئەم کتێبە مەنهەجیشە لەهەموو جیهان نەك شوێنێکی دیاریکراو. دواتر خوێنەر دەتوانی بچێتە قووڵایی باسەکان بۆ فیقهـ ئینجا بچێتە سەر مەزهەبی حەنابیلە و سەلەفی حەنابیلە ، باشترین کتێبی گەورەیی کۆکەرەوەـی هەموو ئەڕائەکان ( المغني ) یە ، شەرحی مختصري الخرقي .

عمدة الأحكام به_ كوردی.pdf5.23 MB