ru
Feedback
باۆکــی ئیلێاس

باۆکــی ئیلێاس

Открыть в Telegram
520
Подписчики
Нет данных24 часа
-27 дней
-430 день
Архив постов
ووتی: پاشان چوومە کوفە، گەیشتم بە ٲبا بکر بن عیَّاش پرسیارم لێی کرد؟ [و️اللّٰه اعلم هەمان پرسیاری پێشووی لێکردووە] . وتی: کافرە، وە هەموویان نەڵێن: ئەوە کافرە، ئەوا خۆی کافرە [واتە هەرکەسێک بڵێت قورئان درووستکراوە و بەکافری دانەنێی ئەوا خۆی کافر دەبێتەوە] . پاشان ٲبو بکر ووتی: ئایە گومانتان لە کافر بوونی یەهودی و نەصرانی هەیە؟ هەرکەسێک گومانی هەبێت لەوەی کە ئەوان کافرن، ئەوا خۆی کافرە . وە ئەوانەی دەڵێن: قورئان درووستکراوە، ئەوا وەکو ئەوانن [واتە هاوشێوەی یەهود و نەصاران] . ووتی: پاشان گەیشتم بەحفص بن غیاث، یحیی بن زکریا بن ٲبي زائدة، و حسین الجعفي، و عبدالسلام الملائي، وکیع، و ٳبن ٳدریس، پێیانم وت: چی دەڵێن دەربارەی ئەو پیاوەی کە پرسیاری لە مالک کرد ؟ وتیان: هەموویان کافرن . ووتی: پاشان گەیشتم بە هشیم و علي بن عاصم و یزید بن هارون، پرسیارم لێیان کرد؟ وتیان: کافرە . پاشان چوومە المصیصة، گەیشتم بە عبد️اللّٰه بن مبارک و ٲبا ٳسحاق الفزاري، وه مخلد بن حسین، و علي بن بکَّار، پرسیارم لێیان کرد ؟ وتیان کافرە . ووتی: پاشان چوومە شام، گەیشتم بە ولید بن مسلم پرسیارم لێی کرد ؟ وتی: کافرە . [واتە ئەو هەموو شوێنە گەڕاوە و پرسیاری کردووە دەربارەی کەسێک کە بڵێت قورئان مەخلوقە، گشتیان وتویانە کافرە، و️اللّٰه اعلم] . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٧٥ |. هەروەها ئیمامی اللالکائي(٤١٨هـ) إجماع لە هەموو ناوچەکان نقڵ دەکات و دەڵێ: زانایانی مەدینە لە سەردەمی مالک بن أنس ، پاشان لە دوای ئەوانیش ، وە ئەهلی مەکە ، پێمان گەشتووە لەوانەوە بەحەق لە صەحابە و تابعین ، عَمرو بن دینار تێیدایە لە پێشیانەوە ، وە ئەهلی کوفه ، وە لە ئەهلی بەصرە لە تابعین ، هاتووە لە الحسن و سلیمان التیمي و أیوب السختیاني ، وە دوای ئەوانیش ، وە لە ئەهلی واسط و الشطوط ، وە لە ئەهلی بەغداد ، وە لە ئەهلی شام الثغور والعواصم ، وە لە ئەهلی مصر ، وە لە ئەهلی الري ، وە لە کور الجبال - ئەهلی أصبهان ، وە باسکراوە لە ئەهلی خوراسان ، وە جەماعەت لە البلخیین ، وە ئەهلی نیسابور و بوخاریٰ و سمرقند : هەموویان دەیان ووت: قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیەو مەخلوق نییە ، وە هەر کەسێ ووتی مەخلوقە ، ئەوە کافرە . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | صـ ٢٤٤ - ٢٥٦ |. وە قوام السنة التیمي(٥٣٥هـ) دەڵێت: ھەر کەسێک پێی وابێت قورئان یان ھەندێک لە قورئان یان شتێک لە قورئان مەخلوقە ئەوە ھیچ گومانی تێدا نیە لای ئێمە وە لای ئەھلی عیلم لە ئەھلی سوننە و ئەھلی فەزڵ و دین ئەو کەسە کافرە دەردەچێت لە میلەتی ئیسلام بەو وتەیە ، وە ھەر کەسێک گومانی لە کافر بونی ھەبێ لە دوای زانینی کوفرەکەی وە لە دوای ئەوەی بیستبێتی لە زانایانی ڕابردوو ئەوا ئەویش وەک ئەو وایە « واتە ھەر کەسێک تکفیری نەکات ئەویش کافرە » 📚الحجة في بیان المحجة | ٢٢٣/١ |. محمد بن طاهر المقدسي دەڵێ: خوێندمەوە بەسەر أبو بكر السمسار لە أصبهان کە جعفر الفقیه هەواڵی پێداون وتوویەتی: پرسیارم لە أبو القاسم سليمان الطبراني(٣٦٠هـ) کردووە : رحمک اللّٰه ووتەی تۆ چیە دەربارەی ئەو کەسەی کە ئەڵێ: ئەهلی تەوحید دێنە دەرەوە لە دۆزەخ تەنها ئەوە نەبێت کە ئەڵێ: قورئان مەخلوقە ؟ لە وەڵامەکەیدا نوسی: هەر کەسێک بڵێ قوڕئان مەخلوقە ئەوا کافرە بە️ اللّٰه ی مەزن ، بەبێ هەبوونی خیلاف لە نێوان ئەهلی عیلم و ئەهلی سوننە ، چونکە ئەوە پێی وایه کە️ اللّٰه تعالی مەخلوقە ، چونکە قورئان کەلامی️ اللّٰه عزوجل ـە قسەی پێ کردووە وە جوبره‌ئیلی ده‌ستپاك و ئه‌مین قسەی پێ کردووە ، وە جبریل علیە السلام دایبەزاندووە وەکو ئەمە لە لایەن️ اللّٰه وە ، ️اللّٰه تبارک وتعالی دەفەرموێت: ( نَزَلَ بِهِ ٱلرُّوحُ ٱلْأَمِينُ ) [الشعراء: ١٩٣] واتە: جوبره‌ئیلی ده‌ستپاک و ئه‌مین هێنایه‌ خوارێ . وە جبریل دایبەزاندووەتە سەر دڵت ، هەر کەسێ بڵێ: ئەوە مەخلوقە ، ئەوە شەڕی زیاترە لە یەهود و نەصارا وە بەندەی بتەکان( ئەوانەی بت دەپەرستن ) وە لە ئەهلی تەوحیدی دڵسۆز نین ئەوانەی️ اللّٰه دەیان خاتە ناو ئاگرەوە و سزایان دەدات بەهۆی ئەو کردەوانەی کە دەبو ئاگریان لێ بدریایە ، وە️ اللّٰه دەریان دەکات لە ئاگر بە ڕەحمەتی خۆی وە شەفاعەتی پێغەمبەرەکەی(️ﷺ) وە شەفاعەتی شەفاعەت کاران ، وە هەر کەسێک پێی وابێت ئەوەی دەڵێت: قورئان مەخلوقە دێتە دەرەوە لە دۆزەخ، ئەوا ئەم کەسە کافرە وەک ئەو کەسەیە کە پێی وایە یەهود و نەصارا دێنە دەرەوە لە دۆزەخ. 📚مسند الحجة على تارك المحجة | ٤١ |.

کۆدەنگی هەموو زانایان و موسوڵمانان لەسەر ئەوەی کە قورئان کەلامی️ اللّٰه یەو هەر کەسێ بڵێ مەخلوقە کافرە : حرب بن إسماعیل الکرماني(٢٨٠هـ) لە عەقیدەکەی إجماع نقڵ دەکات و دەڵێ: وە قورئان وتە و کەلامی️ اللّٰه ـیە، قسەی پێ کردووە، درووستکراو نییە، هەرکەسێک پێی وابێت درووستکراوە، ئەوا جەهمیی و کافرە . 📚السنة حرب الکرماني | ٦٦ |. وە حرب بن إسماعیل الکرماني دەڵێ: جەهمیەکان: دوژمنی️ اللّٰه ـن، ئەوانەن پێیان وایە کە قورئان مەخلوق و درووستکراوە، وە پێیان وایە️ اللّٰه قسەی لەگەڵ موسیٰ علیە السلام نەکردووە، وە️ اللّٰه قسەناکات و نابینرێ، وە شوێنی️ اللّٰه نازانرێ و عەرشی نیە و نەکورسی، وە قسەگەلێکی زۆر کە لە چیرۆک دەچێت . ئەوانە کافر و زەندیقن دوژمنی️ اللّٰه ـن ئاگاداریان بە . 📚السنة حرب الکرماني | ٩٦ |. حرب دەڵێ: گوێم لە إسحاق(٢٣٨هـ) بوو دەیوت: لەناو ئەهلی علمدا ڕاجیایی و اختلاف نیە کەوا قورئان وتە و کەلامی️ اللّٰه ـیە و درووستکراو نیە، چۆن دەبێ شتێک لە پەروەردگار درووستکراو بێت؟ ئەگەر واشیان وتبا، ئەوا ناچار دەبن بڵێن: زانستەکەی و تواناکەی و ویستەکەی درووستکراون . ئەگەر ئەمەیان ووت، ئەوا ناچار دەبن بڵێن:️ اللّٰه تبارک و تعالی هەبووە و زانست و توانا و ویستی نەبووە، کە ئەمە کوفرێکی پوخت و ڕوونە . ️اللّٰه هەمووکات زانابووە، قسەکەربووە و ویست و توانای هەبووە لە درووستکراوەکانیدا . وە قورئانیش وتە و کەلامی️ اللّٰه ـیە و درووستکراو نییە، بۆیە هەرکەسێک بانگەشەی ئەوە بکات کەوا درووستکراوە، ئەوا کافرە ئەوەشی بوەستێت [لەوەی بڵێ نازانم قورئان درووستکراوە یاخود نا] ئەوا لەو خراپترە . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٦٧ |. هەروەها ابن بطة العکبري(٣٨٧هـ) لە باسکردنی بنچینەکانی سوننەت و عەقیدەی سەلەف دەڵێت: پاشان لە دوای ئەمەوە بزانی بەبێ هیچ شک و گومانێک ، وە بەبێ هیچ وەستانێک : کە قورئان کەلام ـی️ اللّٰه ـیە وە وەحیە لە لایەن️ اللّٰه عزوجل ، وە دایبەزاندووە کە مانای تەوحیدی تێدایە ، وە ناسینی وە سیفاتەکان وە ناوەکانی ، وە ئەو زانستێکە لەزانستەکانی️ اللّٰه عزوجل مەخلوق نییە ، وە بە هەر جۆرێک خوێندرایەوە ، وە بە هەر جۆرێک نوسرا ، وە هەر جۆرێک تیلاوەت کرا ، وە لە هەموو کاتێکدا ، ئەگەر لەئاسمان بوو یان لەسەر زەوی بوو یان لە لوح المحفوظ یان لە موصحەفەکان بوو یان لە لوحی منداڵاندا نوسرا بوو یان لەسەر بەردەکان نەخشرابوو ، وە لەسەر هەر حاڵەتێکی تر بوو وە لە هەموو لایەنێک : ئەوە کەلامی️ اللّٰه ـیە عزوجل مەخلوق نییە . أ- وە هەر کەسێ بڵێ: دروستکراوە(مخلوق) . ب- یان بڵێت کەلام ـی️ اللّٰه یە و بوەستێت ، یان گومانی هەبێ . ج- یان بڵێ ، بە زمانی من مەخلوقە ، یان بڵێ لە نەفسی مندا مەخلوقە . ئەوەکافرە بە️ اللّٰه عزوجل خوێنی حەڵاڵە وە بەریئە لە️ اللّٰه ، وە اللّٰە ـش لەو بەریئە . وەهەرکەسێک گومانی هەبێ لە کوفری ئەم کەسە ، یان بوەستێت لە تەکفیر کردنی: ئەوا ئەویش کافرە بە فەرموودەی اللّٰه عزوجل : ( بَلْ هُوَ قُرْءَانُُ مَجِیدُُ [٢١] فِی لَوْحِِ مَحْفُوظِِ [٢٢] ) : [البروج] . وە فەرمووی: ( حَتَّىٰ يَسْمَعَ كَلَامَ اللَّهِ ثُمَّ ) [التوبة : ٦]. وه فەرمووی: (ذَٰلِكَ أَمْرُ اللَّهِ أَنزَلَهُ إِلَيْكُمْ ۚ وَمَن) [الطلاق : ٥] . هەر کەسێک وا گومان ببات یەک پیت لە قورئان مەخلوقە ، ئەوا کافرە هیچ گومانێکی تێدا نییە . وە ئایەت لە قورئان وە بەڵگەی فەرموودە لەلای خۆشەویست{ﷺ} لەسەری زۆرە کە لەژماردن نایەت ، وە ئاشکران لەوانە نین کە شاراوە بن . 📚الإبانة الصغری | ٢٥١ |. هەروەها عبدالرحمن بن أبي حاتم(٣٢٧هـ) فەرموویەتی: پرسیارم کرد لە باوکم و أبي زرعة لەبارەی مەزهەبەکانی ئەهلی سوننە لە بنچینەکانی دین، وە ئەوانەی زاناکان پێی گەیشتوون لە هەموو وڵات و شوێنەکان، وە بیروباوەڕیان چی بووە لەبارەیەوە ؟ فەرموویان: گەیشتین بە زانایان لە هەموو وڵاتەکان لە حجاز و عێراق و مصر و شام و یەمەن، بیروباوەڕیان بریتیبوو لەوەی: هەرکەس بانگەشەی ئەوە بکات کە قورئان درووستکراوە ئەوە کافرە کوفرێکە دەری دەکات لە ئیسلام، وە هەرکەس گومانی هەبێت لە کافر بوونی لەو کەسانەی تێدەگەن ئەوە کافرە . 📚عقیدة الرازیین | ٣٣ |. وە یحیی بن خلف ٲبو محمد المقرئ ، ووتی: ئێمە لای مالك بن ٲنس بووین، پیاوێک پرسیاری لێکرد: ئایە چی دەڵێیت دەربارەی ئەو کەسەی کە وتویەتی: قورئان درووستکراوە ؟ وتی: زەندیقە، کافرە، بیکوژن . پاشان مالك ووتی: ئەم قسەیە بێجگە لە تۆ لەهیچ کەسێکم نەبیستووە . یحیی ووتی: پاشان چوومە مصر، گەیشتم بە اللیث بن سعد، وە ٳبن لهیعة‌، پێم وتن: ئایە چی دەڵێن دەربارەی ئەوانەی کە وتویانە: قورئان درووستکراوە ؟ وتیان کافرە .

محمد بن إبراهيم بن محمد بن حارست النجيرمي ، ووتی: بیستم أبا القاسم عبد الجبار بن شيران بن يزيد العبدي ـ هاوەڵی سهل بن عبد️اللّٰه ، ووتی: بیستم باوکی محمد - سهل بن عبد️اللّٰه ، دەیوت: هەر کەسێ ووتی: قورئان مەخلوقە ئەوە کافرە بە الربوبیة ، کافر نییە بە النعمة . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | ٤٦٩ |. ووتم: [ الربوبیة: یەکێکە لە سێ جۆرەکەی تەوحید کە دەبێ باوەڕت وابێ هەموو شتێک لە زەوی و ئاسمان️ اللّٰه دروستی کردووە و کەس لەگەڵی بەشداری نەکردووە ، وە️ اللّٰه ڕازقەو ژیێنەرەو مرێنەرەو هەموو شتێک بەدەستی ئەوە ، کەواتە ئەوەی بڵێ قورئان مەخلوقە بێ باوەڕ بووە بەم بەشەی تەوحید و کافر بووە ، چونکە نەفی هەبوونی️ اللّٰه ـی کردووە ، شوبهاندویەتی بە مەخلوقێک ، و️اللّٰه اعلم ]. ٲبو هاشم زیاد بن أیوب ، ووتی: بە ئیمام ٲحمد ی کوڕی حنبل ـم وت: ئەی باوکی عبد️اللّٰه پیاوێک ووتی: قورئان مەخلوقە ، منیش پێم ووت هەی کافر ، ئایا هیچم لەسەرە ؟ فەرمووی: عبدالرحمن ـی کوڕی مهدی دەی فەرموو: ئەگەر من کەسانی نزیکم هەبێت لەوانە و بمرێت ئەوا میراتەکەیم وەرنەئەگرت . پیاوە خوراسانیەکە بە فارسی پێی ووت: ئەوەی بڵێت قورئان مەخلوقە ئایا پێی بڵێم کافر ؟ ئیمام أحمد فەرمووی: بەڵێ . 📚شرح أصول الإعتقاد اللالكائي | ٥١٣ |. بە عبدالرحمٰن بن مهدي وترا: هاوەڵانی جەهمیەکان دەڵێن: قورئان درووستکراوە . عبدالرحمٰن ووتی: بەڕاستی ئەوان دەیانەوێت نەفی ئەوە بکەن کە قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیە . وە دەیانەوێت نەفی ئەوە بکەن کە️ اللّٰه بەرزبۆتەوە بۆ سەر عەڕش . وە دەیانەوێت نەفی ئەوە بکەن کە️ اللّٰه قسەی لەگەڵ موسا(علیە السلام) کردووە . ️ اللّٰه تعالی باسی کردووە لە قورئان، فەرموویەتی: ﴿وَكَلَّمَ ٱللَّهُ مُوسَىٰ تَكۡلِیمࣰا﴾[النساء : ١٦٤] . من وای بەدرووست دەزانم کە داوای تەوبەیان لێدەکرێت ئەگینا لەگەردنیان دەدرێت . ووتی: وە گوێم لە عبدالرحمن بوو دەیوت: هاوەڵانی جەهمیەکان شمشێریان پێ نیشان دەدرێت . 📚السنة حرب الکرماني | ٤١٤ |. ٲبي ضمرة ٲنس بن عیاض دەربارەی نوێژ کردن لەدوای جەهمیەکانەوە ، ووتی: نوێژیان لەدواوە ناکرێت، ﴿وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ [آل عِمرَان : ٨٥]. واتە: جائه‌وه‌ی بێجگه‌ له‌ ئاینی ئیسلام په‌یڕه‌وی هه‌ر ئاینێکی تر بکات لێی وه‌رناگیرێت، له‌قیامه‌تیشدا له‌ خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندانه‌. 📚السنة حرب الکرماني | ٤٢٦ |. یحیی بن خلف المقرئ چومە کوفە گەشتم لە أبو بکر بن عیاش(١٩٣هـ) پێم وت: چی دەڵێی دەربارەی کەسێک دەڵێ قورئان دروست کراوە ؟ وە قسەی پیاوێکم بۆ گێڕایەوە ... فەرمووی کافرە ، وەهەرکەسێکیش پێی نەڵێ کافر ئەویش کافرە . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | صـ ٢٢٥ |. أبو خیثمة(٢٣٤هـ) ووتی: هەرکەسێک پێی وابێ قورئان کەلامی️ اللّٰه دروست کراوە ئەوە کافرە ، هەرکەسێکیش گومانی هەبێ لەکافربوونی ئەوا ئەویش کافرە . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | ٤٣٠ |. عبدالرحمٰن بن مهدي(١٩٨هـ) وتویەتی: حەزم دەکرد لەسەر پردێک ڕاوەستامایە و هیچ کەسێک تێپەر نەبوایە لەلامدا مەگەر پرسیارم لێبکرادایە ، ئەگەر بیوتایە قورئان دروست کراوە ، ئەوا دەمدا لەگەردنی و فڕێم دەدایە ناو ئاوە کەوە . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | ٥٠٤ |. عبد️اللّٰه(٢٩٠هـ) دەڵێ: إبراهیمی کوڕی عبد️اللّٰه ـی کوڕی بشار الواسطي بۆی گێڕامەوە ، ووتی: شیخیی ئێمە بۆی گێڕاینەوە ، ووتی: پیاوێک بە هشیمی ووت: کەسێک دەڵێ: قورئان دروستکراوە. پێی ووت: بڕۆ بۆ لای ، بۆی بخوێنەوە: سەرەتای سورەتی الحدید، وە کۆتایی سورەتی الحشر، ئەگەر بانگەشەی کرد کە ئەم دوانە دروستکراون؛ بدە لە گەردنی. پیاوەکە ووتی: ڕۆشتم بۆ لای أبي هاشم الغساني، قسەی ئەو پیاوەم پێ ڕاگەیاند(ئەوەی دەڵێ قورئان مەخلوقە) بە هەمان شێوەی قسەی هشیم ووت، نە زیادی وت نەکەم. 📚السنة لعبد️اللّٰه | ٧١ |. إبن خزیمة(٣١١هـ) دەڵێت: قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیە، دروستکراو (مخلوق) نییە، هەر کەسێک بڵێت 'قورئان دروستکراوە' ئەوە کافرە بە️ اللّٰه ، شایەتی لێ وەرناگیرێت، کە نەخۆش بوو سەردانی ناکرێت، کە مرد نوێژی لەسەر ناکرێت، لە گۆڕستانی موسوڵماناندا نانێژرێت، داوای تەوبەی لێ دەکرێت، ئەگەر تەوبەی نەکرد لە گەردنی دەدرێت . 📚تحقیق عقیدة السلف وأصحاب الحدیث | صـ : ٢٨ |.

الربیع بن سلیمان ، ووتی: چومە لای الشافعی ڕۆژێک جا گەیشتم بە حفص الفرد کە لەلای شافعی ئەھاتە دەرەوە ووتی: نزیک بوو و️اللّٰه ـی شافعی لە گەردنم بدات . پاشان دەڵێت چومە ژورەوە إسماعیل پێی وتم پیاوێک باسی رەبیعی کرد و ووتی: ئیمامی شافعی مونازەرەی کرد لەگەڵ حفص الفرد دا هەتا گەشتە ئەوەی کە حفص ووتی قورئان دروست کراوە ، ئیمام شافعی پێی فەرموو سوێند بە️ اللّٰه کافربویت بە️ اللّٰه ـی مەزن . ووتی: وە شافعی نەیدەوت: حفص الفرد ، دەیوت: حفص المتفرد . الربیع ووتی: حفص الفرد م بینی ، پێی وتم: شافعی دەیویست بمکوژێت . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | ٤٢١ |. یحییٰ بن معین(٢٣٣هـ) دەیوت: هەر کەسێ بڵێ: قورئان مەخلوقە ، ئەوە کافرە . 📚السنة للخلال | ١٨٢٣ |. عبد️اللّٰه بن معبد بن إبراهیم ، ووتی: بیستم هارون بن معروف دەیوت: بیستم إبراهیم بن سعد ، دەیوت: ئەوەی بڵێ قورئان مەخلوقە ئەوە بتی پەرستووە . 📚السنة للخلال | ١٩٨٣ |. الحسن بن أیوب ، ووتی: بیستم أحمد بن حنبل ، دەیوت: الفریابي ووتی: بیستم سفیان الثوري ، دەیوت: هەرکەسێ ووتی: قورئان مەخلوقە ئەوە زەندیقە . 📚شرح أصول الإعتقاد للالکائي | ٤١٥ |. محمد بن عبدالرحیم ، ووتی: بیستم علي بن المدیني ، ووتی: بشر بن المفضل(١٨٦هـ) ھەموو ڕۆژێک چوار سەد ڕکعات نوێژی دەکرد وە ڕۆژێک بە ڕۆژوو دەبوو و وە ڕۆژێک دەیشکاند ، وە باسی یەکێک لە جەھمیەکان کرا لەلای فەرمووی: باسی ئەو کافرە مەکە . 📚شرح أصول الإعتقاد للالکائي | ٤٣٦ |. یحییٰ بن سعید ، ووتی: بیستم معاذ بن معاذ(١٩٦هـ) دەیوت: هەر کەسێ ووتی: قورئان مەخلوقە ئەوە ، سوێند بە️ اللّٰه کە هیچ پەروەردگارێ نییە جگە لەو ، زەندیقە یان ووتی زەندیقە . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | ٤٣٩ |. أحمد بن أصرم بن خزیمة المغفلي ، ووتی: بیستم حسین بن حبان ووتی: بیستم أبا عبید القاسم بن سلام(٢٢٤هـ) دەیوت: هەرکەسێ بڵێ: قورئان مەخلوقه ، ئەوە شەڕی زیاترە لەو کەسەی دەڵێ:️ اللّٰه یەکێکە لە سێ دانە خوا ، جل️ اللّٰه وتعالی ، لەبەر ئەوەی ئەوان جێگیری شتێک دەکەن ، وە ئەمان[ئەوەی دەڵێ قورئان مەخلوقە] واتاکەی جێگیر ناکەن . 📚شرح أصول الإعتقاد للالکائي | ٤٥٢ |. محمد بن عثمان بن أبي شیبة(٢٩٧هـ) دەیوت: بیستم علي من المدیني(٢٣٤هـ) پێش ئەوەی بمرێت بە دوو مانگ ، دەیوت: قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیە و مەخلوق نییە ، وە هەر کەسێ ووتی: مەخلوقە ئەوە کافرە . 📚شرح أصول الإعتقاد للالکائي | ٤٥٣ |. محمد بن یحییٰ بن آدم ، ووتی: الربیع پێی وتین، دەڵێم: قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیەو مەخلوق نییە ، هەر کەسێ ووتی قورئان مەخلوقە ئەوە کافرە . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | ٤٦٧ |. محمد بن یوسف بن مطر دەیوت ، پرسیارم لە محمد بن إسماعیل البخاري(٢٥٦هـ) کرد ، ووتی: قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیەو مەخلوق نییە ، هەر کەسێ ووتی مەخلوقە ئەوە کافرە . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | ٤٦٨ |. هەروەها محمد بن إسماعیل البخاري(٢٥٦هـ) دوای هێنانی وتەی سەلەف لەسەر زەم و تەکفیری جەهمیەکان دەڵێت: سەیری وتەی یەھود و نەصارا و مەجوسم کرد جا نەمبینی کەس گومڕاتر بێت لە کوفرەکانیان وەک لەوان ( واتە جەھمیەکان ) وە من ئەو کەسە بە جاھل دادەنێم کە تەکفیریان ناکات ئیلا ئەو کەسە نەبێت کوفرەکانیان ناناسێت . 📚خلق أفعال العباد | ٣٤ |. هەروەها هەر لە هەمان کتاب ئیمامی البخاري دەڵێ: گرنگی پێ نادەم نوێژ لە دوای جەهمی و ڕافزیەوە بکەم یان نوێژ لە دوای یەهود و نەصارا ، وە سەلامیان لێ ناکرێت ، وە سەردانیان ناکرێت لە کاتی نەخۆشی ، وە نیکاحیان لەگەڵ ناکرێت ، وە لە کاتی مردنیان ئامادەی جەنازەکەیان نابێت ، وە سەربڕاوی دەستیان ناخورێت . 📚خلق أفعال العباد | ٥١ |. ووتم:[ کە دەڵێ گرنگی پێ نادەم نوێژ لە دوای جەهمی و ڕافزیەوە بکەم یان لە دوای یەهود و نەصارا واتە فەرقیان نییە جەهمی و ڕافیزەکانیش وەک ئەوان کافرن و نوێژیان لە دوا دروست نییە ].

یحییٰ بن یوسف الزِّمِّي(٢٢٩هـ) ووتی: عبد️اللّٰه بن إدریس(١٩٢هـ) ئامادەبوو ، پیاوێک پێی وت: ئەی باوکی محمد ، ئەو کەسانە قەبوڵ بکەین کە دەڵێن: قورئان مەخلوقە . ووتی: لە جولەکەکانە ؟ ووتی: نا. ووتی: ئەی لە نەصارایە ؟ ووتی: نا. ووتی: ئەی مەجوسییە ؟ ووتی: نا. ووتی: ئەی کێن ؟ ووتی: لە موەحیدەکانن. عبد️اللّٰه بن إدریس ، ووتی: درۆتکرد ، ئەوانە لە موەحیدەکان نین ، ئەوانە زندیقین ، هەر کەسێ پێی وابێ کە قورئان مەخلوقە ، ئەوە پێی وایە کە️ اللّٰه عَزَّوَجَلَّ مەخلوقە ، وە هەر کەسێ پێی وابێ کە️ اللّٰه تعالی مەخلوقە ، ئەوە کافر بووە ، ئەوانە زەندیقن ، ئەوانە زەندیقن . ابن الدورقي ، ووتی: وە هەواڵم پێ گەشتووە لە هەندێک لە هاوەڵانمان لە الزِّمِّي ، ووتی: وە ابن إدریس ئەم ئایەتەی خوێندەوە: ( بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ) ، وتی: ئایا ️اللّٰه مەخلوقە ؟! وە ئایا ( ٱلرَّحْمَٰنِ ) مەخلوقە ؟! وە ئایا ( ٱلرَّحِيمِ ) مەخلوقە ؟! ئەوانە زەندیقن . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ٢٩ |. إسحاق بن أبي عَمرو ، ووتی: وترا بە وکیع(١٩٦هـ): لە بارەی سەربڕاوی جەهمیەکان ؟ ووتی: سەر بڕاوی دەستیان ناخورێت ، ئەوان مورتەدن(هەڵگەڕاوەن لە دین). 📚السنة لعبد️اللّٰه | ٣٨ |. محمد بن ٲبي غیاث ، ووتی: بیستم الفریابي ، دەیوت: هەرکەسێک بڵێت: قورئان درووستکراوە، ئەوا کافرە . وە پرسیارم کرد لە ٳبن ٲبي ٲویس، و مصعب الزهري، و ٳبراهیم بن حمزة بن مصعب بن الزبیر بن العوام، دەربارەی ئەو کەسەی وتویەتی: قورئان درووستکراوە . وتیان: کافرە . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٧٦ |. حرب الکرماني دەڵێ: وە ٲبو الولید ، ووتی: هەرکەسێ لە دڵیەوە بڕوای نەبێت کە قورئان درووستکراو نییە، ئەوا دەرچووە لە میلەتی ئیسلام . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٧٨ |. ٲبو نعیم ، ووتی: هەرکەسێک بڵێت قورئان درووستکراوە، ئەوا زەندیقیەتێکی ڕوونە . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٨٠ |. بە ٳبن مبارک وترا: النضر بن محمد دەڵێت: هەرکەسێک بڵێت: ﴿(إِنَّنِیۤ أَنَا ٱللَّهُ لَاۤ إِلَـٰهَ إِلَّاۤ أَنَا۠ فَٱعۡبُدۡنِی﴾[طه: ١٤] . درووستکراوە، ئەوا کافرە . ٳبن مبارک ، ووتی: نضر ڕاستی کرد . 📚السنة حرب الکرماني | ٤٠٨ |. عبدالرحمن بن مهدي(١٩٨هـ) دەڵێت: ئەگەر نزیکێکم من میراتگری بم، پاشان بمرێ ئەوا من نابمە میراتگری ، ئەگەر یەکێک بێت لەوانەی کە دەڵێن: قورئان درووستکراوە . 📚السنة حرب الکرماني | ٤١٦ |. محمد بن سلَّام ، ووتی: بیستم پیاوێک پرسیاری دەکرد لە یزید بن هارون، ووتی: ئەی باوکی خالد ، چی دەڵێیت دەربارەی جەهمیەکان؟ یزید ، ووتی: زەندیقن، زەندیقن، زەندیقن، لە سێیەم جار دەنگی درێژ کردەوە . 📚السنة حرب الکرماني | ٤١٧ |. الحسن بن الصباح دەڵێ: یزید بن هارون(٢٠٦هـ) ووتی: وە باسی جەهمیەکان کرا ، ووتی: ئەوان سوێند بە️ اللّٰه کە هیچ خوایەکی تر نییە جگە لەو ، زەندیقن ، لەعنەتی️ اللّٰه یان لێبێت . 📚الشریعة للآجري | ٢٠٣ |. سعید بن الصَّباح ، ووتی: پیاوێک هات بۆ لای سفیان بن عیینة(١٩٨هـ) باسی قسەکانی المریسي کرد . سفیان ، ووتی: شتانێکی شەرعاندووە لەم دینەدا کە️ اللّٰه مۆڵەتی پێ نەداوە . پاشان ، ووتی: هەرکەسێک پێی وابێت قورئان درووستکراوە، ئەوا کافرە . 📚السنة حرب الکرماني | ٤٢١ |. ٲبا الصلت دەڵێت: علي بن موسی الرِّضی پێی وتم، بەڕاستی ئەوە واتە المٲمون ، بانگتان دەکات بۆئەوەی بڵێن: قورئان درووستکراوە . ئاوا مەڵێن، چونکە ئەم قسەیە کوفرە . 📚السنة حرب الکرماني | ٤٢٢ |. موسیٰ بن إبراهیم الوراق ، ووتی: عبد️اللّٰه بن المبارک(١٨١هـ) هەواڵی پێداین ، ووتی: گوێم لە خەڵکی بوو ماوەی چل و نـۆ ساڵ دەیانوت: هەر کەسێ ، ووتی: قورئان مەخلوقە ، ئەوە ژنەکەی تەڵاقی کەوتووە سێ جار بە تەواوی . وتم: ئەمە لەبەر چی ؟ ووتی: لەبەر ئەوەی ژنەکەی موسوڵمانە ، وە موسوڵمان نابێت لەژێر دەسەڵاتی کافر بێت . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | ٤٠٥ |. الحسین بن إسماعیل ، ووتی: بیستم الحسین بن شبیب ، دەیوت: بیستم ابن المبارک ، سی ئایەتی لە سورەتی(طە) خوێندەوەو ، ووتی: هەر کەسێ بانگەشەی ئەوە بکات کە ئەمە مەخلوقە ئەوە کافرە . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | ٤٢٧ |. أبو محمد الواسطي ، ووتی: بیستم وکیع ، دەیوت: هەرکەسێ ووتی قورئان مەخلوقە ئەوە کافرە . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | ٤٣٣ |. الربیع بن سلیمان ، دەیوت: بیستم شافعی(٢٠٤هـ) دەیفەرموو: هەرکەسێ ، ووتی: قورئان مەخلوقە ئەوە کافرە . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | ٤١٩ |.

الخلال(٣١١هـ) دەڵێ: محمد بن أبي هارون و محمد بن جعفر هەواڵیان پێدام ، کە باوکی الحارث بۆی گێڕانەوە ، ووتی: گوێم لە باوکی عبد️اللّٰه (ئیمامی أحمد) بوو دەیوت: قورئان وتەی️ اللّٰه یە و مەخلوق نییە ، وە هەرکەسێ بانگەشەی ئەوە بکات کە قورئان مەخلوقە ، ئەوە کافر بووە ، چونکە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە زانستی️ اللّٰه مەخلوقە ، وە ئەو زانستی نەبووە هەتا دروستی کردووە[واتە️ اللّٰه شتەکانی نەزانیوە هەتا ڕودەدات و دروستی دەکات ، پەنا بە️ اللّٰه ئەمە کوفرێکی ئاشکرایە بۆیە ئیمامی أحمد زۆر توند بووە لەسەر ئەم کوفرە]. 📚السنة للخلال | ١٨٥٤ |. محمد بن إبراهیم الهاشمي ابن الکُردیة دەڵێ: چوینە لای أحمد بن حنبل من و باوکم ، باوکم پێی ووت: ئەی باوکی عبد️اللّٰه ، چی دەڵێی دەربارەی قورئان ؟ فەرمووی: قورئان لە زانستی️ اللّٰه ـیە ، وە هەرکەسێ بڵێ لە زانستی️ اللّٰه شتێک مەخلوقە[دروستکراوە] ، ئەوە کافر بووە . 📚السنة للخلال | ١٨٥٩ |. الخلال(٣١١هـ) دەڵێ: وە عبد️اللّٰه بن أحمد(٢٩٠هـ) هەواڵی پێدام ، ووتی: بیستم باوکم دەیوت: هەر کەسێ بڵێ: قورئان مەخلوقە ، ئەوە لای ئێمە کافرە ، چونکە قورئان لە زانستی️ اللّٰه ـیە ، وە ناوەکانی️ اللّٰه ـی تێدایە ، ️اللّٰه دەفەرموێت: ( فَمَنْ حَآجَّكَ فِيهِ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ ) [آل عمران: ٦١]. 📚السنة للخلال | ١٨٦٢ |. ابن المديني(٢٣٤هـ) دەڵێ: هەرکەسێک وا گومان ببات قورئان مخلوقە ئەوە کافر بووە وە هەرکەسێ وا گومان ببات️ اللّٰه لە قیامەت نابیندرێت ئەوە کافر بووە وە هەرکەسێکـ واگومان ببات کە️ اللّٰه تعالی لەسەر وتەی حەقیقەت قسەی لەگەڵ موسادا نەکردووە ئەوە کافر بووە . 📚سؤلات ابن أبي شيبة لابن المديني | ۱۱۳ |. حرب الکرماني(٢٨٠هـ) دەڵێ: پرسیارم لە ٳسحاق(٢٣٨هـ) کرد ووتم: ئەی باوکی یعقوب ئایە ناڵێیت: قورئان وتەی️ اللّٰه ـیە و قسەی پێکردووە، دروستکراو نییە؟ ووتی: بەڵێ، قورئان وتەی️ اللّٰه ـیە و دروستکراو نییە، وە هەرکەسێ بڵێ: قورئان دروستکراوە، ئەوا کافرە . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٥٩ |. حرب الکرماني(٢٨٠هـ) دەڵێ: بیستم إسحاق دەیوت: هەرکەسێک بڵێت: قورئان نوێیە و داهێنراوە، لەسەر ئەو مانایەی کە درووستکراوە، ئەوا کافرە بە️ اللّٰه ـی مەزن . ووتم: مانای ئەو وتەی️ اللّٰه تعالی کە فەرموویەتی: ﴿مَا یَأۡتِیهِم مِّن ذِكۡرࣲ مِّن رَّبِّهِم مُّحۡدَثٍ﴾ [الأنبياء : ٢] ووتی: نوێ لەعەرشەوە، دواهەمین کتێبە کە لەعەرشەوە دابەزی . پاشان پیاچوونەوەم کرد پێی لەوەدا، ووتی: نوێترین کتێب لەلای️ الرحمـٰن ـەوە . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٦٤ |. الفریابي(٢١٢هـ) کە پیاوێک پرسیاری لێکرد دەربارەی ئەو کەسەی کە وتویەتی: قورئان درووستکراوە؟ ووتی: پرسیارم لەسفیان الثوري(١٦١هـ) کرد دەربارەی ئەوانەی کە وتویانە: قورئان درووستکراوە ؟ ووتی: کافرن بە️ اللّٰه ـی مەزن . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٧٣ |. أحمد بن یونس(٢٢٧هـ) ووتی: بیستم الفُضیل بن عیاض(١٨٧هـ) دەیوت: هەرکەسێ بڵێ: قورئان مەخلوقە ، ئەوە کافرە . 📚السنة للخلال | ١٩٧٦ |. أحمد بن یونس(٢٢٧هـ) دەڵێ: بیستم عبد️اللّٰه بن المبارك(١٨١هـ) شتێکی لە قورئان خوێندەوە ، پاشان ووتی: هەرکەسێ بانگەشەی ئەوە بکات کە ئەمە مەخلوقە ، ئەوە کافربووە بە️ اللّٰه ی مەزن . 📚الشریعة للآجري | ١٩٨ |. سُفیان الثوري(١٦١هـ) فەرمووی: هەرکەسێ بڵێ: کە ( قُلْ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ {١} ٱللَّهُ ٱلصَّمَدُ {٢} ) مەخلوقە ، ئەوە کافرە . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ١٣ |. غیاث بن جعفر ووتی: بیستم سُفیان بن عُیینةَ(١٩٨هـ) ، دەیوت: قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیە ﷻ ، هەر کەسێک بڵێ: مەخلوقە ، ئەوە کافرە ، وە هەر کەسێکیش گومانی لە کوفرەکەی هەبێت ، ئەویش کافرە . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ٢٥ |.

حوکمی ئەوەی بڵێت قورئان مەخلوقە[دروستکراوە] ؟ عەمری کوڕی دینار(١٢٦هـ) فەرموویەتی: گەشتووم بە نـۆ کەس لە هاوەڵەکانی پێغەمبەری️ اللّٰه(️ﷺ) هەموویان فەرموویانە هەرکەسێک بڵێ قورئان مەخلوقە[دروستکراوە] ئەوا کافرە . عەمری کوڕی دینار گەشتووە بە : ابن عباس ، و ابن عمر ، و ابن الزبير ، و جابر بن عبد️اللّٰه ، و المِسور بن مخرمة ، و سعد بن عائذ القرظي ، و السائب بن یزید الكندي ، و أبا الطفيل عامر بن واثلة ، ئەوە ئەو نـۆ کەسەبوون . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | صـ ٢٠٧ |. حرب الکرماني(٢٨٠هـ) دەڵێ: بیستم لە ٲحمد بن حنبل کە لای ئەو باسی قسەی خەڵکیان دەکرد دەربارەی قورئان کە درووستکراوە . ووتی: کوفرێکی ئاشکرایە، دووجار ئاوای وتەوە . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٥٨ |. عبد️اللّٰه(٢٩٠هـ) دەڵێ: بیستم باوکم (ئیمامی أحمد) رحمە️اللّٰه دەیوت: هەر کەسێ ووتی: قورئان مەخلوقە ، ئەوە لای ئێمە کافرە ، لەبەر ئەوەی قورئان لە زانستی️ اللّٰه ـیە عَزَّ وَجَلَّ ، وە ناوەکانی️ اللّٰه ی تێدایە عَزَّ وَجَلَّ . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ١ |. حنبل بن إسحاق(٢٧٣هـ) دەڵێ: بیستم باوکی عبد️اللّٰه(أحمد بن حنبل) ، وە یعقوب الدورقي پرسیاری لێ دەکرد دەربارەی کەسێک بڵێ: قورئان مەخلوقە ؟ فەرمووی: هەر کەسێ بانگەشەی ئەوە بکات کە زانستی️ اللّٰه و ناوەکانی مەخلوقە ئەوە کافر بووە ،️ اللّٰه تعالی دەفەرموێت: ( فَمَنْ حَآجَّكَ فِيهِ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ ) [آل عمران: ٦١]. ئایا ئەویش قورئان نییە ؟ هەر کەسێ بانگەشەی ئەوە بکات کە زانستی️ اللّٰه ، وە ناوەکانی ، وە سیفاتەکانی مەخلوقە ، ئەوە کافرە هیچ گومان لەوە نییە ، کاتێک بیروباوەڕی وابێت ، وە ئەوە ڕاو بۆچون و مەزهەبی بێت ، وە ئەوە دینەکەی بێت ڕێنمونی لێ وەربگرێ ، ئەوە لای ئێمە کافره . 📚الشریعة للآجري | ٢٠٤ |. أبو بکر المروذي(٢٧٥هـ) دەڵێ: بیستم باوکی عبد️اللّٰه(أحمد بن حنبل) دەیوت: قورئان کەلامی️ اللّٰه یە و مەخلوق نییە ، وە هەرکەسێ وتی: قورئان مەخلوقە ، ئەوە کافرە بە️ اللّٰه و ڕۆژی دوایی ، وە بەڵگە لەسەری: ( فَمَنْ حَآجَّكَ فِيهِ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ فَقُلْ تَعَالَوْا۟ نَدْعُ أَبْنَآءَنَا وَأَبْنَآءَكُمْ ) [آل عمران: ٦١]. وە فەرمویەتی: ( وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم بَعْدَ ٱلَّذِى جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّ وَلَا نَصِيرٍ ) [البقرة: ١٢٠. وە فەرمویەتی: ( وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ إِنَّكَ إِذًا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ ) [البقرة: ١٤٥]. وە فەرمویەتی: ( وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم بَعْدَمَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّ وَلَا وَاقٍ ) [الرعد: ٣٧]. وە کە هات بۆ پێغەمبەر️(ﷺ): قورئان ، وە ئەو زانست بوو کە هات ، زانست مەخلوق نییە ، وە قورئان لە زانستە ، وە ئەوە کەلامی️ اللّٰه یە . وە فەرمویەتی: ( ٱلرَّحْمَٰنُ {١} عَلَّمَ ٱلْقُرْءَانَ {٢} خَلَقَ ٱلْإِنسَٰنَ {٣} ) [ الرحمن ]. وە فەرمویەتی: ( أَلَا لَهُ ٱلْخَلْقُ وَٱلْأَمْرُ ) [الأعراف: ٥٤]. وە هەواڵی پێداین کە (ٱلْخَلْقُ) دروستکراوە ، (وَٱلْأَمْرُ) دروستکراو نییە ، وە ئەوە کەلامەکەیەتی ، وە️ اللّٰه ﷻ خاڵی نابێت لە زانست. وە فەرمویەتی: ( إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا ٱلذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ ) [الحجر: ٩]. و(ٱلذِّكْرَ) : ئەوە قورئانە ، وە️ اللّٰه لێی خاڵی نابێت ، وە️ اللّٰه بەردەوام قسەبێژو و زانایە . 📚السنة للخلال | ١٨٧١ |. أحمد بن حنبل(٢٤١هـ) دەڵێ: ️اللّٰه تبارک وتعالی فەرموویەتی: ( وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦٓ أَن تَقُومَ ٱلسَّمَآءُ وَٱلْأَرْضُ بِأَمْرِهِۦ ثُمَّ إِذَا دَعَاكُمْ دَعْوَةً مِّنَ ٱلْأَرْضِ إِذَآ أَنتُمْ تَخْرُجُونَ ) [الروم: ٢٥] ، هەر کەسێ پێی وابێ کە بانگهێشتی اللّٰه ﷻ مەخلوقە ئەوە کافر بووە . 📚السنة للخلال | ١٨٩٢ |. الحسن بن أیوب وتی: پرسیارم کرد لە أحمد بن حنبل(٢٤١هـ) : چی دەڵێی دەربارەی قورئان ؟ ووتی: کەلامی️ اللّٰه ـیەو مەخلوق نییە ، ووتی ، وتم: چی دەڵێی بە کەسێک بڵێ: مەخلوقە ؟ ووتی کافرە ، وتم: بەچی تەکفیرت کرد ؟ ووتی بەم ئایەتانە لە کتابی️ اللّٰه: ( وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم بَعْدَ ٱلَّذِى جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّ وَلَا نَصِيرٍ ) [البقرة: ١٢٠] ، وە ( مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ إِنَّكَ إِذًا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ ) [البقرة: ١٤٥] ، وە قورئان لە زانستی️ اللّٰه ـیە هەر کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات کە زانستی️ اللّٰه مەخلوقە ئەوە کافر بووە . 📚شرح أصول الإعتقاد للالکائي | ٤٥٠ |.

#تێبینی ئەم دوو بەشەش بەڵگەی تەواوەتی ئەوەیە کە قورئان مەخلوق نییەو کەلامی️ اللّٰه یە لای زانایانی سەلەف ، دواتر دەچینە سەر حوکمی ئەوەی بڵێ قورئان مەخلوقە لەوتەی سەحابەو زانایانی سەلەف .

عبد️اللّٰه بن أحمد بن زنجلة ووتی: بیستم أبا الحسن علان المصري ، دەیوت: چوینە لای إسماعيل بن يحيى المزني(٢٦٤هـ) دەربارەی کۆمەڵێک لە ھاوەڵانمان جا وتمان: ئەی باوکی إبراھیم بەڕاستی خەڵکی قسە دەکەن و دەڵێن: ئەوان سەردانت دەکەن و پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی قورئان وەڵامیان نادەیتەوە بە ھیچ شتێک ، ئەمە چیە ؟! جا إسماعيل بن يحيى المزني پێی ووتین: ئەی ئەوانە من ئەگەر یەکێک لەئەوانە بێتە لام وە پرسیارم لێبکەن و ئیمتیحانم بکەن وەڵامیان نادەمەوە ، وە مەزھەبی من مەزھەبی الشافعي یە . ووتی: وتمان: چ شتێک مەزھەبی الشافعي یە ؟! إسماعيل بن يحيى المزني ووتی: مەزھەبی الشافعي ئەوەیە قورئان کەلامی️ اللّٰه تعالى ـیە و مەخلوق نیە . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | ٤٢٤ |. أبو بکر المروذي(٢٧٥هـ) ووتی: بیستم إسماعیل بن إبراهیم الترجماني(٢٣٦هـ) دەیوت: قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیەو مەخلوق نییە ، وە گەشتوم بە خەڵکی ماوەی حەفتا ساڵ لەسەر ئەمە بوون . 📚السنة للخلال | ٢٠٢٤ |. أبا زکریا - یحییٰ بن حیوة(٣٠٧هـ) دەیوت: بیستم المزني(٢٦٤هـ) ، دەیوت: قورئان کەلامی️ اللّٰه یەو مەخلوق نییە. 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | ٤٦٣ |. عبد️اللّٰه(٢٩٠هـ) دەڵێ: بیستم باوکم (ئیمام أحمد) دەیوت: پێم گەشتووە لە إبراهیم بن سعد ، وە سعید بن عبدالرحمٰن الجُمحِي ، وە وهب بن جریر ، وە أبي النَّصر هاشم بن القاسم ، وە سُلیمان بن حرب ، دەیانوت: قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیەو مەخلوق نییە . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ١٢٠ |. الخلال(٣١١هـ) دەڵێ: محمد بن الحسین هەواڵی پێدام ، کە الفضل بۆی گێڕانەوە ، ووتی: بیستم پیاوێک بە باوکی عبد️اللّٰه ـی ووت: بینیم لە بەصرە لەسەر مزگەوتێک بە زەبری هێز نوسرابوو: قورئان مەخلوقە . باوکی عبد️اللّٰه لەوە ترساو ، دەیوت: لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه ، لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه . 📚السنة للخلال | ١٨٢٠ |. حنبل(٢٧٣هـ) دەیگێڕێتەوە دەڵێ: بیستم باوکی عبد️اللّٰه ، ووتی: ھەر کەسێک پێی وابێت کە قورئان مەخلوقە ، ئەوە پێی وایە کە️ اللّٰه مەخلوقە . پاشان باوکی عبد️اللّٰه ، ووتی لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه چەند گەورەیە ئەو قسەیە چەند توند و ترسناکە ، ئەوە ئەوەیە کە ئێمە تەحزیری لێ ئەدەین لەوەی کە ببێت . [ واتە وتنی قورئان مەخلوقە ئەو قسەیەیە کە ئەھلی سوننە خەڵکی ئاگادار ئەکەنەوە چونکە وترا قورئان مەخلوقە واتە️ اللّٰه مەخلوقە چونکە قورئان وتەی️ اللّٰه یەو قسەی پێ کردووە ، پەنا بە️ اللّٰه لەم قسەیە ]. 📚السنة للخلال | ١٨٣٢ |. حنبل بن إسحاق بن حنبل(٢٧٣هـ) دەڵێ: بیستم باوکی عبد️اللّٰه ئیمام أحمد ، دەیفەرموو: قورئان کەلامی️ اللّٰه تعالی ـیەو مەخلوق نیە بەهەموو ڕویەکیەوە وە بە هەر بارێکدا بێت (واتە: بە نوسراوی بێت یان خوێندنەوە)، وە هیچ شتێک لە️ اللّٰه تعالی وە مەخلوق نیە، وە دەمەدەمێ ناکەین لەمەدا، وە قسەی تێدا ناکەین، وە نابێت جیدال وموناقەشە لەمەدا بکرێت. 📚السنە للخلال | ١٨٣٦ |. عثمان بن سعید الدارمي(٢٨٠هـ) دەڵێ: محمد بن منصور بۆی گێڕاینەوە ، ووتی علي بن المضاء بۆی گێڕاینەوە ، ووتی هشام بن بهرام ووتی: بیستم المعافى بن عمران دەیوت: قورئان ووتەی️ اللّٰه تعالی یەو ، مەخلوق نیە . هشام ووتی: وە منیش ئەوە ئەڵێم وەک ئەوەی المعافی ووتی ، علي ووتی: وە منیش ئەوە ئەڵێم وەک ئەوەی هشام ووتی ، محمد بن منصور ووتی: وە منیش ئەوە ئەڵێم وەک ئەوەی ئەوان وتیان پەنجا جار ، أبو سعید ووتی: وە منیش ئەوە ئەڵێم وەک ئەوەی ئەوان وتیان حەفتا جار ، القرشي ووتی: وە منیش ئەوە ئەڵێم وەک ئەوەی ئەوان وتیان ، الأزدي ووتی: وە منیش ئەوە ئەڵێم وەک ئەوەی ئەوان وتیان بە هێندەی ژمارەی ڕۆژەکانی ڕۆژگار لە سەرەتاوە تا کۆتایی ، وە لەسەر ئەوە دەگەمەوە️ اللّٰه عزوجل و پێغەمبەرەکەی️(ﷺ) ، أبو روح ووتی: وە منیش ئەیڵێم بە هێندەی ژمارەی ئەوانەی ئەبینن و ئەوانەشی نابینن ، وە شێخی ئێمە أبو عبد️اللّٰه ووتی: وە منیش ئەیڵێم بە هێندەی ژمارەی هەموو دروستکراوەکان . 📚الرد علی الجهمیة للدارمي | ٣٥٠ |.

ٳبن ٲبي ملیکة ، ووتی: ئەسمائی کچی ئەبو بەکر(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْهُما) گەر گوێی لەقورئان بووبایە دەیوت: کەلامی پەروەردگارم ، کەلامی پەروەردگارم . 📚السنة حرب الکرماني | ٤٠١ |. الزُّهري(١٢٤هـ) ووتی: پرسیارم کرد لە علي بن الحُسین دەربارەی قورئان ؟ فەرمووی: کتابی️ اللّٰه ـیە عَزَّوَجَلَّ ، وە ووتەیەتی . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ١١٨ |. مجاهـد(١٠٤هـ) ، دەربارەی ئایەتی: ( لَا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَابًا ) [النبأ: ٣٧]. فەرمووی: کەلامی️ اللّٰه ـیە عَزَّوَجَلَّ . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ١١٩ |. سُفیان بن عُیینة(١٩٨هـ) دەیگێڕێتەوە لە عَمرو بن دینار(١٢٦هـ) کە فەرمویەتی: لەماوەی حەفتا ساڵ گەیشتم بە خەڵک ، گەیشتم بە هاوەڵانی پێغەمبەر(ﷺ) و دوای ئەوانیش، دەڵێن:️ اللّٰه درووستکارە [الخالق]، بێجگە لەو هەموو شتێک درووستکراوە [مخلوق]، ئیللا قورئان نەبێت [واتە ئیللا قورئان نەبێت کە مخلوق نییە]، کە کەلامی️ اللّٰه ـیە، لەوەوە دەرچووە، وە بۆ ئەویش دەگەڕێتەوە . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٨٨ |. ابن عُیینة(١٩٨هـ) ووتی: گوێم لە عەمری کوڕی دینار(١٢٦هـ) بوو دەیوت: گەشتووم بە شێخەکانمان و خەڵکی ماوەی حەفتا ساڵ دەیان وت: قورئان کەلامی️ اللّٰه یە ، لە ئەوەوە دەستی پێ کرد ، وە بۆ ئەویش دەگەڕێتەوە . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | ٣٨١ |. عطیة بن قیس الکلابي(١٢١هـ) ووتی: هیچ شتێک نییە کە بەندە بەهۆیەوە لە️ اللّٰه نزیک بێتەوە خۆشەویستربێت لە کەلامی [واتە وتەی️ اللّٰه تعالی]، وەهیچ قسەیەک نیە کە بیگەڕێننەوە بۆ️ اللّٰه تعالی خۆشەویستتربێت لەوەی کە لێی دەرچووە . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٩١ |. حرب الکرماني(٢٨٠هـ) دەڵێ: بیستم ٲبا الربیع الزهراني، و ٲبا ثور، و العباس العنبري، و یحیی الحمَّاني، و ٳبراهیم بن بشَّار دەیانوت: قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیە، قسەی پێکردووە . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٩٢ |. ٳبراهیم ووتی: بیستم سفیان بن عیینة(١٩٨هـ) دەیوت: قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیە، هەرکەسێک جگە لەوە بڵێت، ئەوا بیدعەچییە . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٩٣ |. سفیان بن عیینة ووتی: گەشتووم بە شێخەکانمان ماوەی حەفتا ساڵ لەوانە: عەمری کوڕی دینار دەیوت: قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیە ، نابێتە مەخلوق . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | ٣٨٦ |. الحسن البصري(١١٠هـ) ووتی: قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیە بۆ لای هێز و پاک و بێگەردیی، وە کردەوەکان: کردەوەی بەنی ئادەم بۆ لای لاوازی و کەموکورتیە، بۆیە کار بکە و مژدە بدە . 📚السنة حرب الکرماني | ٤٠٣ |. محمد بن سیرین(١١٠هـ) ووتی: حجاج بن یوسف وتاری دەدا، ووتی: بەڕاستی ٳبن الزبیر کەلامی️ اللّٰه تعالی ـی گۆڕی . عبد️اللّٰه بن عمر پێی ووت: درۆت کرد، نە تۆ نە ٳبن الزبیر ناتوانن کەلامی️ اللّٰه تعالی بگۆڕن . 📚السنة حرب الکرماني | ٤٠٤ |. حماد بن زید(١٧٩هـ) ووتی: قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیە عَزَّوَجَلَّ جبریل علیە السلام دایبەزاندوە لە لایەن پەروەردگاری جیهانیان عَزَّوَجَلَّ . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ١٢٩ |. زکریا الساجي ووتی: بیستم أبا شعیب المصري ، دەیوت: بیستم شافعی محمد بن إدریس(٢٠٤هـ) ، دەیوت: قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیەو مەخلوق نییه . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | ٤٢٥ |. پرسیار کرا لە علي بن الحسین دەربارەی قورئان، ووتی: نابێتە خالق وە ناشبێتە مەخلوق ، وە ئەوە کەلامی️ اللّٰه تعالی ـیە . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | ٣٨٧ |. پرسیار کرا لە الحسن دەربارەی قورئان : خالقە یان مەخلوقە ؟ ووتی: ئەو خالق نییە وە مەخلوقیش نییە ، بەڵکو کەلامی️ اللّٰه ـیە . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | ٣٩١ |. العطاف بن قیس ووتی: پرسیارم کرد لە الفضیل بن عیاض(١٨٧هـ) دەربارەی قورئان ، وتی: قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیەو مەخلوق نییە ، وە بە هەمان شێوە پێمان گەشتووە لە أیوب السختیاني ، وە سلیمان التیمي . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | ٣٩٢ |. الفضیل بن عیاض(١٨٧هـ) دەیوت: ئەم قورئانە کەلامی جبریل نییە وە کەلامی میکائیل ـیش نییە ، بەڵکو کەلامی پەروەردگاری جیهانە . 📚السنة للخلال | ٢٠٣١ |. ابن أبي أویس ووتی: بیستم مالك بن أنس(١٧٩هـ) دەیوت: قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیە ، وە هیچ شتێک لە️ اللّٰه وە مەخلوق نییە . 📚السنة للخلال | ١٩٨٠ |.

#تێبینی: ئەم دوو بەشە فەرموودەو وتەی سەحابەو تابعینە کە بەڵگەیە بۆ ئەوەی قورئان مەخلوق نییە و کەلامی️ اللّٰه یە ، بەڵگەی زیاتر دادەنێین لە وتەی سەحابەو تابعین إِنْ شَاءَ اللّٰه .

ئیمامی أبو بکر الصدیق(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) دەفەرمووێت: کام ئاسمان سێبەرم بۆ دەکات، کام زەوییە هەڵم دەگرێ، کاتێک شتێکم وت لە کتێبی️ اللّٰه تعالی کە نەمدەزانی . 📚الإبانة الصغری | ٥٢ |. ئیمامی عومەر(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) فەرمووی: قورئان کەلامی️ اللّٰه یە عزوجل ، ماناکەی مەگۆڕن بۆ غەیری خۆی . 📚الإبانة الصغری | ٥٥ |. ئیمامی عومەر(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) فەرمووی: بەڕاستی ئەو قورئانە کەلامی️ اللّٰه ـیە، وە ناشزانم چیتان زیادکردووە بەهەواو و ئارەزووی خۆتان . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٩٨ |. ئیمامی عومەر(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) فەرمووی: قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیە عَزَّوَجَلَّ . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ٩٩ |. ابن مسعود(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) دەفەرمووێت: قورئان کەلام و قسەی️ اللّٰه"ـیە عزوجل ، هەر کەسێک شتێکی ناو ئەم قورئان"ـە ڕەت بکاتەوە ، ئەوا ئەو کەسە ڕەدی️ اللّٰه"ـی داوەتەوە . 📚السنة حرب الکرماني | ٤۰٢ |. عبداللّٰه بن مسعود(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) فەرمووی: بەڕاستی باشترین کەلام ، کەلامی اللّٰه ـیە عَزَّوَجَلَّ . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ١٠١ |. عبد️اللّٰه بن مسعود(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) فەرموویەتی: ھەر کەسێک پێی خۆشە کە بزانێت اللّٰه ـی خۆش دەوێت با نەفسی خۆی ڕابێنێ لەسەر قورئان ، ئەگەر قورئانی خۆشویست ئەوە️ اللّٰه ـی خۆشدەوێت ، بەڕاستی قورئان وتەی️ اللّٰه عَزَّوَجَلَّ ـە . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ١٠٦ |. وە گێڕدراوەتەوە لە ابن مسعود ـەوە(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) کە فەرموویەتی: قورئان بخوێنن ، وە هیچ شتێکی تێدا نەنوسراوە ئیللا کەلامی️️ اللّٰه ﷻ نەبێت . 📚السنة للخلال | جـ ٢ _ صـ ١٣٠ |. ٳبن عبَّاس(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْهُما) فەرمووی: لەوکاتەی علي(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) ناوبژیوانی دوو پیاوی کرد، خەوارجەکان وتیان: حوکم دەکەیت لەنێوان دووپیاو[یەکێکیان منافق و ئەوی تر کافر بوو]؟ فەرمووی: درووستکراوم نەکردووە به حاکم، حوکمم نەکردووە ئیللا بە قورئان نەبێ . 📚السنة حرب الکرماني | ٤۰٠ |. ️اللّٰه تعالی دەفەرموێت: ( قُرْءَانًا عَرَبِيًّا غَيْرَ ذِى عِوَجٍ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ) [الزمر: ٢٨]. لە تەفسیری (غَيْرَ ذِى عِوَجٍ) تابعی السُّدّيّ(١٢٧هـ) دەڵێ: واتە مەخلوق نیە . وە ڕیوایەتکراوە بەهەمان شێوە لە مالك بن أنس(١٧٩هـ) ، وە گێڕاوەتەوە لە سفيان بن عيينة(١٩٨هـ) لە حەفتا کەس لە تابعینەکان کە قورئان نابێتە خالق وە ناشبێتە مەخلوق [ واتە کەلامی️ اللّٰه یە ]. 📚تفسیر البغوي . هەر لە تەفسیری هەمان ئایەت:( قُرْءَانًا عَرَبِيًّا غَيْرَ ذِى عِوَجٍ ) ، ابن عباس(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْهُما) دەڵێ: (غَيْرَ ذِى عِوَجٍ) واتە مەخلوق نیە . 📚الشریعة للآجري | ١٩٤ |. هەروەها️ اللّٰه تعالی دەفەرموێت:( إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِٱلذِّكْرِ لَمَّا جَآءَهُمْ وَإِنَّهُۥ لَكِتَٰبٌ عَزِيزٌ ) [فصلت: ٤١]. السُّدّيّ(١٢٧هـ) لە تەفسیری ئەم ئایەتە ( وَإِنَّهُۥ لَكِتَـٰبٌ عَزِیزࣱ ) دەڵێ: مەخلوق نیە . 📚تفسیر الثعلبي . هەروەها️ اللّٰه تعالی دەفەرموێت: ( قُل لَّئِنِ ٱجْتَمَعَتِ ٱلْإِنسُ وَٱلْجِنُّ عَلَىٰٓ أَن يَأْتُوا۟ بِمِثْلِ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِۦ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيرًا ) [الإسراء: ٨٨]. السُّدّيّ(١٢٧هـ) لە تەفسیری ئەم ئایەتە ( لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِۦ) دەڵێ: ناتوانن وەکو قورئان بهێنن چونکە قورئان مەخلوق نیە، گەر مەخلوق بوایە ئەوا ئەیان هێنا . 📚تفسير الثعلبي .

هەروەها لە چەندین فەرموودەو ئاثاریش هاتووە کە قورئان کەلامی ️اللّٰه یە نەک دروستکراوی️ اللّٰه :- لە جابری کوڕی عبد️اللّٰه وە(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) دەگێڕنەوە، کە پێغەمبەری اللّٰه(ﷺ) لەکاتی حەجدا خۆی نیشانی کۆمەڵێ خەڵک داو فەرمووی: ئایا پیاوێ نیە بمباتەوە بۆ ناو گەل و هۆزەکەی خۆی، لەبەر ئەوەی قوڕەیش کەلامی پەروەردگارم لێ قەدەغەدەکەن . عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ قَالَ : كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَعْرِضُ نَفْسَهُ عَلَى النَّاسِ فِي الْمَوْقِفِ، فَقَالَ : " أَلَا رَجُلٌ يَحْمِلُنِي إِلَى قَوْمِهِ ؛ فَإِنَّ قُرَيْشًا قَدْ مَنَعُونِي أَنْ أُبَلِّغَ كَلَامَ رَبِّي ". 📚سنن أبي داود | ٤٧٣٤ |. وە لە عامری کوڕی شەهرەوە دەگێڕنەوە، کە وتویەتی: لای نەجاشی بووم ، کوڕێکی ئایەتێکی لە ئینجیل خوێندەوە ، منیش پێکەنیم ، وتی : ئەوە بە کەلامی ️اللّٰه پێدەکەنی ؟ عَنْ عَامِرِ بْنِ شَهْرٍ قَالَ : كُنْتُ عِنْدَ النَّجَاشِيِّ، فَقَرَأَ ابْنٌ لَهُ آيَةً مِنَ الْإِنْجِيلِ، فَضَحِكْتُ، فَقَالَ : أَتَضْحَكُ مِنْ كَلَامِ اللَّهِ ؟ 📚سنن أبي داود | ٤٧٣٦ |. هەروەها لە ابن عەباسەوە(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْهُما) دەگێڕنەوە کە وتویەتی پێغەمبەری️ اللّٰه(️ﷺ) دوعای پەناگرتنی بۆ حەسەن و حوسەین دەکردوو دەیفەرموو: پەنایان پێ دەگرم بە وشە تەواوەکانی️ اللّٰه لە شەڕو و خراپەی شەیتان و جانەوەران کە ژەهریان هەبێ و لە هەموو چاوێکی پیس لەپاشان دەیفەرموو: باوکتان ئیبراهیم دوعای پەناگرتنی بۆ ئیسماعیل و ئیسحاق دەکرد و ئەمەی دەخوێند بەسەر ئیسماعیل و ئیسحاقدا . ئەبو داود دەڵێ: ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە قورئان کەلامی️ اللّٰه یەو دروستکراو نیە . عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ قَالَ : كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُعَوِّذُ الْحَسَنَ وَالْحُسَيْنَ : " أُعِيذُكُمَا بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّةِ، مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ ، وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لَامَّةٍ ". ثُمَّ يَقُولُ : " كَانَ أَبُوكُمْ يُعَوِّذُ بِهِمَا إِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ ". قَالَ أَبُو دَاوُدَ : هَذَا دَلِيلٌ عَلَى أَنَّ الْقُرْآنَ لَيْسَ بِمَخْلُوقٍ. 📚سنن أبي داود | ٤٧٣٧ |. جابر(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) دەگێڕێتەوە: کە پێغەمبەری️ اللّٰه(️ﷺ) لە نوێژدا لە دوای تەحیات دەیفەرموو: چاکترین وتـە فەرمایشتی️ اللّٰه ـیە ، وە چاکترین ڕێنمایی ، ڕێنمایی ️ﷴَ(️ﷺ) . عَنْ جَابِرٍ ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَقُولُ فِي صَلَاتِهِ بَعْدَ التَّشَهُّدِ : " أَحْسَنُ الْكَلَامِ كَلَامُ اللَّهِ، وَأَحْسَنُ الْهَدْيِ هَدْيُ مُحَمَّدٍ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ". 📚سنن النسائي | ١٣١١ |. أبي هریرة(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) دەڵێ: رسول️ اللّٰه(️ﷺ) فەرمووی: بەڕاستی فەزڵی قورئان بەسەر کەلامەکانی ترەوە ، وەک فەزڵی الرَّحمٰـنِ تبارک وتعالی وایە بەسەر تێکڕایی دروستکراوەکانی . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ١١٠ |. رسول️ اللّٰه(ﷺ) فەرموویەتی: ﴿بۆ لای️ اللّٰه تعالی ناگەڕێنەوە بەشتێک کە باشتر بێت لەوەی لێیەوە دەرچووە﴾ واتە: قورئان . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٨٩ | ، و رواە الترمذي(٢٩١٢). رسول️ اللّٰه(ﷺ) فەرموویەتی: ﴿نزیکبووەکان نزیک نابنەوە لە️ اللّٰه بەشتێک باشتر لەوەی لەوەوە دەرچووه﴾ واتە: قورئان . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٩٠ | ، و رواە الإمام أحمد(٢٢٣٠٦) و الترمذي(٢٩١١). ئیمامی أبو بكر الصدیق(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) : گرەوی کرد لەگەڵ قەومێك لە ئەھلی مەککـە لەسەر ڕۆمەکان کە سەرئەکەون بەسەر فارسەکاندا ، جا ڕۆمەکان شکان ، ئەم ئایەتانە دابەزین : ( الٓمٓ {١} غُلِبَتِ ٱلرُّومُ {٢} ) [ الروم ] ، جا چووە لای قورەیش ئەم ئایەتانەی خوێندەوە لەسەریان ، وتیان: ئەمە وتەی تۆیە ؟! یان وتەی ھاوەڵەکەتە ؟! واتە️ (ﷴ ﷺ) أبو بکر(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) فەرمووی: نە وتەی منە نە وتەی ھاوەڵەکەم بەڵکو وتەی️ اللّٰه عَزَّوَجَلَّ ـە . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ٩٧ |. تێبینی: أبو بکر(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) گره‌وی كرد كه‌ ڕۆم سه‌رده‌كه‌وێ و فارس تێكده‌شكێنێ به‌ڵام ڕۆمه‌كان تێكشكان ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌ بووه‌ ئینجا ئایه‌ته‌كانی سه‌ره‌تای سوره‌تی (الروم) دابه‌زی له‌م كاته‌دا ئه‌و شتانه‌ی گره‌ویان له‌سه‌ر كردبوو أبو بكر دای به‌ موشریكه‌كان ، وه‌ گره‌وه‌كه‌ی ئه‌وان بۆ ماوه‌ی كه‌متر له‌ ده‌ ساڵ بوو واتە لە نێوان(٣-٩) ساڵ بوو شەش ساڵی یەکەم فارسەکان سەرکەوتن لە حەوتەم ساڵدا شته‌كه‌ پێچه‌وانه‌ بویەوه‌و ڕۆمه‌كان سه‌ركه‌وتن و فارسه‌كان تێك شكان و أبو بكریش گره‌وه‌كه‌ی برده‌وه‌ ، ئەم گرەوکردنە پێش ئەوە بووە کە گرەوکردن حەرام بکرێ وە دواتر گرەوکردن حەرام کرا ، ئەم باسە بە درێژی لە کتوبەکانی تەفسیر باس کراوە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ تەفسیر الطبري و زیاتری لێ بخوێنن .

#هەندێ ڕەدی تر بۆ جەهمیەکان و ئەشعەریەکان لەسەر قورئان ، دواتر دەچینە سەر بەڵگە لە فەرموودەو ئاثاری سەلەف إِنْ شَاءَ اللّٰه

وە دەفەرموێت: ( وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِىَ بَيْنَهُمْ فِيمَا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ) [يونس: ١٩]. وە دەفەرموێت: ( كَذَٰلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى ٱلَّذِينَ فَسَقُوٓا۟ ) [يونس: ٣٣]. وە دەفەرموێت: ( لَهُمُ ٱلْبُشْرَىٰ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَفِى ٱلْءَاخِرَةِ لَا تَبْدِيلَ لِكَلِمَٰتِ ٱللَّهِ ) [يونس: ٦٤]. وە دەفەرموێت: ( وَيُحِقُّ ٱللَّهُ ٱلْحَقَّ بِكَلِمَٰتِهِۦ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْمُجْرِمُونَ ) [يونس: ٨٢]. وە دەفەرموێت: ( إِنَّ ٱلَّذِينَ حَقَّتْ عَلَيْهِمْ كَلِمَتُ رَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ ) [يونس: ٩٦]. وە دەفەرموێت: ( وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِىَ بَيْنَهُمْ وَإِنَّهُمْ لَفِى شَكٍّ مِّنْهُ مُرِيبٍ ) [هود: ١١٠]. وە دەفەرموێت: ( وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ ٱلْجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ ) [هود: ١١٩]. وە دەفەرموێت: ( وَٱتْلُ مَآ أُوحِىَ إِلَيْكَ مِن كِتَابِ رَبِّكَ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِهِۦ وَلَن تَجِدَ مِن دُونِهِۦ مُلْتَحَدًا ) [الكهف: ٢٧]. وە دەفەرموێت: ( قُل لَّوْ كَانَ ٱلْبَحْرُ مِدَادًا لِّكَلِمَٰتِ رَبِّى لَنَفِدَ ٱلْبَحْرُ قَبْلَ أَن تَنفَدَ كَلِمَٰتُ رَبِّى وَلَوْ جِئْنَا بِمِثْلِهِۦ مَدَدًا ) [الكهف: ١٠٩]. وە دەفەرموێت: ( مَّا نَفِدَتْ كَلِمَٰتُ ٱللَّهِ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ) [لقمان: ٢٧]. وە دەفەرموێت: ( وَيُحِقُّ ٱلْحَقَّ بِكَلِمَٰتِهِۦٓ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ) [الشورى: ٢٤]. وە دەفەرموێت: ( وَصَدَّقَتْ بِكَلِمَٰتِ رَبِّهَا وَكُتُبِهِۦ وَكَانَتْ مِنَ ٱلْقَٰنِتِينَ ) [التحريم: ١٢]. ئەمانەو چەندین ئایەتی تر کە ئاماژە بۆ کەلامی️ اللّٰه تعالی دەکەن ، ئەمەش بەڵگەیە کە قورئان کەلامی️ اللّٰه یەو مەخلوق نییە . قورئان وەحی و نیگای️ اللّٰه یە نەک خلق و دروستکراوی️ اللّٰه ، هەروەک دەفەرمویت: ( وَكَذَٰلِكَ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ قُرْءَانًا عَرَبِيًّا لِّتُنذِرَ أُمَّ ٱلْقُرَىٰ وَمَنْ حَوْلَهَا وَتُنذِرَ يَوْمَ ٱلْجَمْعِ لَا رَيْبَ فِيهِ فَرِيقٌ فِى ٱلْجَنَّةِ وَفَرِيقٌ فِى ٱلسَّعِيرِ ) [الشورى: ٧]. واتە: ئا به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ ده‌یزانیت قورئانێکی عه‌ره‌بی پاراومان به‌ وه‌حی و نیگا بۆ ناردیت، بۆ ئه‌وه‌ی شاری مه‌ککه‌ و ده‌وروبه‌ری (که‌ هه‌موو زه‌وی ده‌گرێته‌وه‌) ئاگادار بکه‌یت، به‌تایبه‌ت ئاگادارو هۆشیاریان بکه‌ین له‌ ڕۆژی کۆکردنه‌وه‌ که‌ هیچ گومانی تێدا نیه‌، (ئه‌و ڕۆژه‌ خه‌ڵکی ده‌بنه‌ دوو به‌شه‌وه‌)، ده‌سته‌یه‌کیان بۆ به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن و ده‌چنه‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌، ده‌سته‌که‌ی تریان بۆ ناو دۆزه‌خ ڕاپێچ ده‌کرێت . وە دەفەرموێت: ( تَنزِيلٌ مِّنَ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ) [فصلت: ٢]. واتە: ئه‌م قورئانه‌ دابه‌زێنراوه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن به‌زه‌یی و میهره‌بانه‌وه‌ . وە دەفەرموێت: ( تَنزِيلٌ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ ) [الحاقة: ٤٣]. واتە: به‌ڵکو ئه‌م قورئانه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌کراوه‌و نێردراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ . وە دەفەرموێت: ( تَنزِيلَ ٱلْعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ ) [يس: ٥]. واتە: ئه‌م قورئانه‌ له‌لایه‌ن زاتێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و میهره‌بانه‌وه‌ دابه‌زیووه‌ و ڕه‌وانه‌ کراوه‌ . هەروەها️ اللّٰه تبارک وتعالی خۆی ئاماژە بەوە دەکات کە پەروەردگارەو خۆی قسەی بە قورئان کردووە ، هەر وەک کاتێ بانگی موسا علیە السلام ـی کرد فەرمووی: ( إِنِّىٓ أَنَا۠ رَبُّكَ فَٱخْلَعْ نَعْلَيْكَ إِنَّكَ بِٱلْوَادِ ٱلْمُقَدَّسِ طُوًى ) [طه: ١٢]. واتە: دڵنیابه‌ من په‌روه‌ردگاری تۆم، که‌واته‌ پێڵاوه‌کانت دا بکه‌نه‌، چونکه‌ بێگومان تۆ له‌ دۆڵی پیرۆزی - طوی- دایت. هەروەها پێشی فەرموو: ( إِنَّنِىٓ أَنَا ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعْبُدْنِى وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِذِكْرِىٓ ) [طه: ١٤]. واتە: به‌ڕاستی هه‌ر من (️اللّٰه) م، هیچ خوایه‌ک نیه‌ جگه‌ له‌ من، که‌واته‌ هه‌ر من بپه‌ر‌سته‌ و نوێژه‌کانیشت به‌چاکی ئه‌نجام بده‌، تا هه‌میشه‌ منت له‌ یاد بێت. [ دەڵێم بە جەهمی و ئەشعەرییە مولحیدەکان گەر قورئان مەخلوق بێت ئایا دروستە بۆ مەخلوقێک کە بڵێ من اللّٰه م یان من پەروەردگاری تۆم ؟؟ گەر وتتان دروستە ئەوە کافر بوون ، گەر وتیشتان دروست نییە تەنها بۆ️ اللّٰه دروستە وا بڵێ کەوایە قورئانتان کردە کەلامی اللّٰه ئێمەش لاریمان لەمە نییە وە گەر دوای ئەوەش هەر ئینکاریتان کرد ئەوە کوفری ئێوە لای ئێمە ئاشکرایە ].

لە سورەتی(الحاقة)دا️ اللّٰه تعالی ئاماژە بەوە دەکات کە قورئان وتەیە نەک دروستکراو ، هەر وەک دەفەرموێت: ( إِنَّهُۥ لَقَوْلُ رَسُولٍ كَرِيمٍ {٤٠} وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَاعِرٍ قَلِيلًا مَّا تُؤْمِنُونَ {٤١} وَلَا بِقَوْلِ كَاهِنٍ قَلِيلًا مَّا تَذَكَّرُونَ {٤٢} تَنزِيلٌ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ {٤٣} ) [الحاقة]. واتە: به‌ڕاستی ئه‌و قورئانه‌ له‌ زاری په‌یامبه‌رێكی گه‌وره‌و به‌ڕێزه‌وه‌ پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت ، وه‌ گوفتارو قسه‌ی شاعیر نیه‌، وه‌ک ئه‌و به‌دبه‌ختانه‌ پێیان وایه‌ ، وه‌ پێغه‌مبه‌ر (شیعر)و هونراوه‌شی نه‌بووه‌ ، وه‌ئه‌وانه‌ش كه‌ شاره‌زای زانست و زانیاریی (عه‌رووز)ن ئه‌م ڕاستیه‌ به‌چاكی ده‌سه‌لمێنن كه‌ قورئان شیعر نیه‌ ، كه‌چی كه‌مێكتان باوه‌ڕ دێنن ! و وته‌و قسه‌ی کاهینیش نیه‌ ، كه‌وایه‌ بیربكه‌نه‌وه‌و ئامۆژگاری وه‌رگرن ، ئه‌م قورئانه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌كانه‌وه‌ دابه‌زێنراوه‌ ، واته‌: نه‌ جادووه‌، نه‌وته‌ی کاهین و فاڵچیه‌ ، به‌ڵكو ته‌نها فه‌رمووده‌ی️ اللّٰه ی تاک و ته‌نیایه‌ . [ دەڵێم: لە سێ ئایەتی سەرەتا ئاماژەی بە وتەدا( لَقَوْلُ ، بِقَوْلِ ، بِقَوْلِ ) واتە ئەم قورئانە وتەیە نەک شتێک بێت کە دروستکراو بێت جا گەر دروستکراو بوایە ئەوە لە بری (بِقَوْلِ) دەوترا (بخلق) جا کە وترا (بِقَوْلِ) واتە وتەیە ، بە مانایەکی تر دەربڕینە دەربڕاوەو قسەی پێ کراوە بە پیت و بە دەنگ لەلایەن کێوە ؟ بێگومان لە لایەن پەروەردگاری جیهانەوە کە️ اللّٰه یە هەر وەک لە ئایەتی کۆتایدا دەفەرموێت(تَنزِيلٌ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ) واتە: ئه‌م قورئانه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌كانه‌وه‌ دابه‌زێنراوه‌ ، کە وابوو قورئان وتەی️ اللّٰه تعالی یەو مەخلوق نییە هەر وەک ئەوەی جەهمیەکان و ئەشعەریەکان دەیڵێن ، قاتلهم️ اللّٰه ] . ئەم قورئانە لەلایەن️ اللّٰه تعالی وە دابەزیوە وە فەرمانمانمان پێ دەکات شوێنی بکەوین و دەفەرموێت: ( وَهَٰذَا كِتَٰبٌ أَنزَلْنَٰهُ مُبَارَكٌ فَٱتَّبِعُوهُ وَٱتَّقُوا۟ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ) [الأنعام: ١٥٥]. واتە: ئه‌م قورئانه‌ش کتێبێکی پیرۆزه‌ دامانبه‌زاند (بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی، له‌ هه‌موو کات و شوێنێکدا) ده‌ ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون و خۆتان له‌ یاخی بوون دوور بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێبکرێت . [ دەڵێم: گەر ئەم قورئانە مەخلوق بێت ، وەک ئەوەی جەهمی و ئەشعەریەکان دەیڵێن ، کەوایە چۆن دەبێ شوێنی مەخلوقێ بکەوین و لە قیامەت چاوەڕێی پاداشت و ڕەحم لە مەخلوقێ بکەین ! پەنا بە️ اللّٰه لەوەی کە جەهمی و ئەشعەریەکان دەیڵێن بەڵکو قورئان کەلامی️ اللّٰه یەو مەخلوق نییە ]. هەروەها دەفەرموێت: ( وَلِلَّهِ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ فَٱدْعُوهُ بِهَا وَذَرُوا۟ ٱلَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِىٓ أَسْمَٰٓئِهِۦ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ) [الأعراف: ١٨٠]. واتە: هه‌ر بۆ️ اللّٰه یه‌ هه‌موو ناوه‌ جوان و پیرۆزه‌کان، جا (ئه‌ی ئیمانداران) به‌و ناوانه‌ دوعا و نزا بکه‌ن و هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته‌ به‌رن، واز بهێنن له‌وانه‌ی که‌ له‌ ناوه‌ پیرۆزه‌کانی️ اللّٰه دا لادان ده‌که‌ن و له‌ ئاینده‌دا پاداشتی ئه‌و کارو کرده‌وانه‌یان وه‌رده‌گرن که‌ ئه‌نجامیان ده‌دا . [ دەڵێم: ناوەکانی️ اللّٰه لە قورئانە وە️ اللّٰه دەفەرموێت ، بەو ناوانە لێم بپاڕێنەوە ، ئایا گەر قورئان مەخلوق بێت دروستە لە مەخلوقێک بپاڕێینەوە ؟ بێگومان پاڕانەوە لە مەخلوق شیرکە بۆیە بەدڵنیایی قورئان مەخلوق نییەو کەلامی️ اللّٰه تعالی یە ]. هەروەها لە چەندین ئایەتدا️ اللّٰه تعالی ئاماژە بەوە دەکات کە کەلامی هەیەو قورئان کەلامی️ خۆیەتی مەخلوق نیە وەک دەفەرموێت: ( وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ ٱلْحُسْنَىٰ عَلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ) [الأعراف: ١٣٧]. وە دەفەرموێت: ( وَلَمَّا جَآءَ مُوسَىٰ لِمِيقَٰتِنَا وَكَلَّمَهُۥ رَبُّهُۥ ) [الأعراف: ١٤٣]. وە دەفەرموێت: ( قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ إِنِّى ٱصْطَفَيْتُكَ عَلَى ٱلنَّاسِ بِرِسَٰلَٰتِى وَبِكَلَٰمِى ) [الأعراف: ١٤٤]. وە دەفەرموێت: ( ٱلنَّبِىِّ ٱلْأُمِّىِّ ٱلَّذِى يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَكَلِمَٰتِهِۦ وَٱتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ) [الأعراف: ١٥٨]. وە دەفەرموێت: ( وَيُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُحِقَّ ٱلْحَقَّ بِكَلِمَٰتِهِۦ وَيَقْطَعَ دَابِرَ ٱلْكَٰفِرِينَ ) [الأنفال: ٧]. وە دەفەرموێت: ( وَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ٱسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّىٰ يَسْمَعَ كَلَٰمَ ٱللَّهِ )[التوبة: ٦]. وە دەفەرموێت: ( وَجَعَلَ كَلِمَةَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلسُّفْلَىٰ وَكَلِمَةُ ٱللَّهِ هِىَ ٱلْعُلْيَا وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ) [التوبة: ٤٠].

#تێبینی ئەم دوو بەشەش ڕەدی ئیمام احمدە بۆ جەهمیەکان و ئەوانەی دەڵێن قورئان مەخلوقە جا زۆر بە وردی خوێنەری بن بەڵگەی زیاتر هەیە دواتر دایان دەنێین إِنْ شَاءَ اللّٰه .

قورئان لە عیلم و زانستی ️اللّٰه تعالی یەو مەخلوق نییە ، ئیمامی أحمد(رحمە️اللّٰه) لە کتابی(الرد علی الزنادقة والجهمیة) دەفەرموێت: ئەگەر بینیت کە فێربوون کە جەهمی ئیقراری بە عیلمی️ اللّٰه ناکات ، پێی بڵێ:️ اللّٰه تعالی دەفەرموێت: ( وَلَا يُحِيطُونَ بِشَىْءٍ مِّنْ عِلْمِهِۦٓ ) [البقرة: ٢٥٥]. وە فەرموویەتی: ( لَّٰكِنِ ٱللَّهُ يَشْهَدُ بِمَآ أَنزَلَ إِلَيْكَ أَنزَلَهُۥ بِعِلْمِهِۦ ) [النساء: ١٦٦]. وە فەرموویەتی: ( فَإِلَّمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَكُمْ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَآ أُنزِلَ بِعِلْمِ ٱللَّهِ ) [هود: ١٤]. وە فەرموویەتی: ( وَمَا تَخْرُجُ مِن ثَمَرَٰتٍ مِّنْ أَكْمَامِهَا وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِۦ )[فصلت: ٤٧]. دەوترێت پێی: دان دەنێیت بە عیلمی️ اللّٰه تعالى ئەوەی کە تۆم وەستاندووە لەسەری بە زانست و بەڵگەکان یاخود نا ؟ وە ئەگەر ووتی: ️اللّٰه زانستی نییە ، ئەوە کافر بووە . وە ئەگەر ووتی:️ اللّٰه زانستێکی نوێی هەبووە بەهەمان شێوە کافر بووە ، ئەوان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە️ اللّٰه لە کاتێک لە کاتەکان زانستی نەبووە هەتا زانستی دروست کرد ئەوجا زانی . وە ئەگەر ووتی:️ اللّٰه زانستی هەیە وە نە مەخلوقە نە نوێیە ، گەڕایەوە لە وتەکەی هەمووی ، وە قسەی کرد بەوتەی ئەهلی سوننە . [ واتە تەوبەی لێ وەر دەگیرێت پاش ئەوەی لە وتە کوفریەکانی گەرایەوە و ھەمان وتەی ئەھلی سوننەی وت ]. 📚الرد علی الزنادقة والجهمیة | صـ ٢٨٥ - ٢٨٦ |. ئەمە تا ئێرە تەنها ڕەدی ئیمام أحمد بوو بۆ جەهمیەکان و ئەوانەی دەڵێن قورئان مەخلوقە ئێستە لێرەوە دەچینە سەر چەندین ئایەت و فەرموودەی تر بۆ بەهێزکردنی باسەکەمان بە بەڵگەو هەڵوەشاندنەوەی گومانەکان بەئیزنی️ اللّٰه :-

هەروەها ئیمامی أحمد(٢٤١هـ) رحمە️اللّٰه لەبابێکی تری کتابی(الرد علی الزنادقة والجهمیة) باسی جەهمیەکان دەکات کە هەندێ ئایەت دەکەنە شوبهە بۆ خەڵکی و دەڵێن قورئان مەخلوقە پەنا بە️ اللّٰه جا ئیمامی أحمد دوای ئەوەی باسی وتەی جەهمیەکان دەکات دەفەرموێت: وە️ اللّٰه ڕەحم بەوە بکات بیر دەکاتەوە وە دەگەڕێتەوە لەو وتەی کە پێچەوانەی کیتاب و سوننەتە ، وە هیچ ناڵێن دەربارەی️ اللّٰه ئیللا حەق نەبێت ، لەبەر ئەوەی️ اللّٰه تعالی پەیمانی لە دروستکراوەکانی وەرگرتووە ، هەروەک اللّٰه تعالی فەرموویەتی: ( أَلَمْ يُؤْخَذْ عَلَيْهِم مِّيثَٰقُ ٱلْكِتَٰبِ أَن لَّا يَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْحَقَّ ) [الأعراف: ١٦٩]. واتە: ئاخۆ له‌و کیتابەدا په‌یمانی پته‌ویان لێ وه‌رنه‌گیراوه‌ ؟! كه‌به‌رامبه‌ر به‌خودی️ اللّٰه حه‌ق نه‌بێ چیتر نه‌ڵێن . وە لە ئایەتێکی تردا فەرموویەتی: ( قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّىَ ٱلْفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَٱلْإِثْمَ وَٱلْبَغْىَ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَأَن تُشْرِكُوا۟ بِٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ سُلْطَٰنًا وَأَن تَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ) [الأعراف: ٣٣]. واتە: بڵێ: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(️ﷺ)! په‌روه‌ردگارم هه‌ر كاری خراپ و دزێوو ناشیرینی حه‌رامكردووه‌، ئاشكراو نهێنی ، و هه‌م تاوان و گوناح و له‌سنوور ده‌رچوون و، ده‌ستدرێژیی كردن بۆ سه‌ر خه‌ڵک به‌ناهه‌ق وبێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی خوایی، شه‌ریک و هاوبه‌ش دانێن بۆ️ اللّٰه و له‌ ئاخاوتن و قسه‌كردن، ده‌رباره‌ی️ اللّٰه به‌ بێ زانین و، به‌بێ به‌ڵگه‌ درۆ هه‌ڵبه‌سن، خوای گه‌وره‌و دلۆڤان هه‌ر ئه‌مانه‌ی حه‌رامكردووه‌، نه‌ک جل وبه‌رگی جوان و، خۆڕازاندنه‌وه‌و خۆ ئارایشدان و، خواردنی پاک وحه‌ڵاڵ . ئیمامی أحمد دەفەرموێت: وە بێگومان️ اللّٰه حەرامی کردووە کە قسەی بدەینە پاڵ بە درۆوە ، هەر وەک فەرموویەتی: ( وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ تَرَى ٱلَّذِينَ كَذَبُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّةٌ ) [الزمر: ٦٠]. واتە: له‌رۆژی قیامه‌تیشدا ئه‌و كه‌سانه‌ درۆیان لەبارەی اللّٰه هه‌ڵبه‌ستووه‌ ، ده‌بینی ڕوویان ڕه‌شداگه‌ڕاوه‌ . ئیمامی أحمد دەفەرموێت:️ اللّٰه تعالی پەنای ئێمە و ئێوەش بدات لە فیتنەی گومڕاکان . وە️ اللّٰه باسی (کەلامی _ وتەی) کردووە لە زیاتر لە شوێنێکەوە لە قورئان وە ناوی ناوە: (کلامًا_ وتەکەم) ، وە ناوی نەناوە: (خلقًا_ دروستکراوەکەم) . وتەی: ( فَتَلَقَّىٰٓ ءَادَمُ مِن رَّبِّهِۦ كَلِمَٰتٍ ) [البقرة: ٣٧]. وە فەرمووی: ( حَتَّىٰ يَسْمَعَ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ) [التوبة: ٦]. وە فەرمووی: ( وَقَدْ كَانَ فَرِيقٌ مِّنْهُمْ يَسْمَعُونَ كَلَٰمَ ٱللَّهِ )[البقرة: ٧٥]. وە فەرمووی: ( وَلَمَّا جَآءَ مُوسَىٰ لِمِيقَٰتِنَا وَكَلَّمَهُۥ رَبُّهُۥ )[الأعراف: ١٤٣]. وە فەرمووی: ( قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ إِنِّى ٱصْطَفَيْتُكَ عَلَى ٱلنَّاسِ بِرِسَٰلَٰتِى وَبِكَلَٰمِى ) [الأعراف: ١٤٤]. وە فەرمووی: ( وَكَلَّمَ ٱللَّهُ مُوسَىٰ تَكْلِيمًا ) [النساء: ١٦٤]. وە فەرمووی: ( فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِ ٱلنَّبِىِّ ٱلْأُمِّىِّ ٱلَّذِى يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَكَلِمَٰتِهِۦ ) [الأعراف: ١٥٨]. وە️️ اللّٰه ﷻ هەواڵیدا کە پێغەمبەر(️ﷺ) ئیمان بێنێت بە️ اللّٰه و بە ( کەلیماتەکانی️ اللّٰه )، وە فەرمووی: ( يُرِيدُونَ أَن يُبَدِّلُوا۟ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ) [الفتح: ١٥]. وە فەرمووی: ( لَّوْ كَانَ ٱلْبَحْرُ مِدَادًا لِّكَلِمَٰتِ رَبِّى لَنَفِدَ ٱلْبَحْرُ قَبْلَ أَن تَنفَدَ كَلِمَٰتُ رَبِّى ) [الكهف: ١٠٩]. وە فەرمووی: ( وَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ٱسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّىٰ يَسْمَعَ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ) [التوبة: ٦]. واتە: خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ هاوه‌ڵگه‌ڕان داوای په‌نای لێ کردیت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(️ﷺ)، ئه‌ی ئیماندار)، ئه‌وه‌ تۆیش په‌نای بده‌ هه‌تا گوێی له‌ کەلامی️ اللّٰه(قورئان) ده‌بێت، پاشان بیگه‌یه‌نه‌ به‌و شوێنه‌ی ده‌یه‌وێت و (ماڵ و گیان و ژیانی) تیایدا پارێزراوه‌، ئه‌م میهره‌بانیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وانه‌ که‌سانێکن نازانن (خواناسی چیه‌). ئیمام أحمد دەفەرموێت: وە️ اللّٰه نەیفەرموو: هەتا گوێی لە دروستکراوی️ اللّٰه دەبێت . [ واتە بە دڵنیایی قورئان مەخلوق نییە و کەلامی️ اللّٰه یە هەر بۆیە️ اللّٰه دەفەرموێت هەتا گوێبیستی کەلام دەبێت نەک خلق(دروستکراو) ]. ئیمام أحمد دەڵێت: وە ئەم دەقە بە زمانێکی عەرەبی ئاشکرا نێردراوە ، پێویستی بە تەفسیر نییە[واتە پێویستی بە تەئویل نییە هەر وەک جەهمی و ئەشعەریەکان کردیان و کافر بوون پێی] ، ئەوە ئاشکرایە بە حەمدو سوپاسی️ اللّٰه تعالی . 📚الرد علی الزنادقة والجهمیة | صـ ٢٠٠_٢٠٢ |.

#تێبینی ئەم بابەتە زۆر درێژە دەکێشێ بۆیە ئەوها کەم کەم هەوڵەدەم داینێم تا بتوانن لێی تێ بگەن بە وردی خوێنەری بن ڕەددانەوەکانی ئیمام احمد زۆر گرنگە .