ru
Feedback
باۆکــی ئیلێاس

باۆکــی ئیلێاس

Открыть в Telegram
521
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
-230 день
Архив постов
ئەوەی جنێو بە الــــلّٰــــه‌و پێغەمبەرەکەی بدات، لای (الطاغــوت ابــن عثيمين الهالك) هەر بە موسڵمان دادەنرێت. مَنْ ‌سَبَّ الــلّٰــهَ وَرَسُولَهُ مُسْلِمٌ عِنْدَ الطَّاغُوتِ ابْنِ عُثْمَيْنَ الهَالِكِ.

. جا کاتێك (موشریکەکان) ســوار کــەشــتــی دەبوون (ترسیان بۆ دروست بوو نــوقــم ببن) تەنھا ھاواریان لە الــــلّٰــــه کرد بە
. جا کاتێك (موشریکەکان) ســوار کــەشــتــی دەبوون (ترسیان بۆ دروست بوو نــوقــم ببن) تەنھا ھاواریان لە الــــلّٰــــه کرد بە دڵسۆزی و گەردن کەچیەوە، کەچی کاتێك الــــلّٰــــه ڕزگاریان دەکات و دەگەنەوە ووشکانی کتوپڕ ئەوان ھاوبەش و شیرک بۆ الــــلّٰــــه دادەنێن.
دوو فــائــدە لەم ئایەتەوە:☟☟☟☟☟☟☟
1_ دڵــت خــۆش نــەبــێــت ئــەگــەر جــوابــی دوعــاکــانــت درایــەوە پێت وابێت الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ لێت ڕازییە، الــــلّٰــــه جوابی دوعــــای مــوشــریــک و کــافــریــش دەداتەوە، هەروەها کەسانی ڕۆچوو لە تاوانیش، نەوەک تەنها مسوڵمانی بێ خەوش. ( بۆیە لە خۆت ئەمین مەبە) 2_ هــۆکــاری گــیــرابــوون و جــواب دانــەوەی دوعــــای کــافــــران لــەم ئــایــەتــە ئــەوەیــه: تەواو لاواز بوون و خۆیان زەلــیــل کردووە لە بەردەم الــــلّٰــــه، وەکو کەسێکی مضطر= کەسێک لە تەنگانە بێت و احتیاج و پێویستی هەبێت. ﴿أَمَّن يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ﴾ هەر بەمەش دەتوانی گیرابوونی دوعاکانت بە دەست بهێنیت.

دوو نــاوچــەی زۆر گــرنــگ کە پێویستە مــوســڵــمــان ئــاگــاداری بــێــت ​دوو ناوچە هەن زۆر گرنگە موسڵمان ئاگاداری بێت، چ لە ئێستادا بێت و چ لە داهاتوودا: ئــێــران و ســعــوودیــە. ​1_ ســعــوودیــە: ​ئەوەی لە فەرموودە و ئەسەرەکان دا هاتووە تایبەت بە ســعــوودیــە لە بابی مــەهــدی؛ شوێنی دەرچوونی ئەو لەوێیە. سەرەتای گەورەترین گۆڕانکاری لەسەر زەوی لەو خاکەوە دەست پێ دەکات. وەکوو چــۆن سەرەتا بە غــەریــبــی لە مەککەوە دەستی پێ کرد، ئاوهاش جارێکی تر سەرەتای کۆتایی لەوێوە دەست پێ دەکات. ​زۆربەی خەڵکی چاویان لە قــودس و ئەو شوێنانەیە، بەڵام سەرەتای کۆتایی لە ســعــوودیــە دەست پێ دەکات. ئەگەر هاتوو ڕووداوەکان یەکانگیر بوون لەگەڵ فەرموودەکان، ئەوا دەبێت چاوتان لەسەر ئەو شوێنە بێت. ئەگەر ڕووداوێکی ئاسایی و جەنگێکی ئاسایی بێت، ئەوا شتێکەو دێت و دەڕوات و کۆتایی دێت وەکوو زۆربەی جەنگەکانی پێشووتر. کەواتە مەرجە ئەو دەسەڵاتەی ئێستا لە ســعــوودیــە هەیە لاواز بێت و تووشی شــەڕ و کــوشــتــاری زۆر بێت و بکەوێتە نێو جەنگێکی گەورەوە. ​2_ ئــێــران: ​سەبارەت بە ئــێــران؛ بە شێوەیەکی گشتی ئەوەی لە فەرموودەو ئەسەرەکان دا هاتووە تایبەتە بە دەجــجــال. سەرەتای دەرچوونی کۆتایی دەجــجــال لەو خــاکــە دەبێت؛ لەوێشەوە 70 هــەزار جــوولــەکــەی ئەسفەهان لەگەڵیدان و سەرکەوتنی بۆ دەخوازن، کە پۆشاکی (تەیاڵیسە)یان لەبەرە (جگە لە جوولەکەی ئەو شوێنە، هیچ شوێنێکی تر ئەو پۆشاکە لەبەر ناکەن). ​بۆیە الحمدللە شتەکان بۆ ئێمەی موسڵمان زۆر ڕوونن؛ هەر گۆڕانکاری و پێشهاتێک ڕووبدات، دوای پشت بەستن بە الــلّٰــه، لێی بێ ئاگا نابین و فریوی ناخۆین. ​ئەمە وەک ڕوونکردنەوەو گریمانەیەکە؛ ئەگەریش هیچ کام لەمانە نەبێت، ئەوا ئەو جەنگەی ئێستا (لە نێوان ئەو هێزانە دا) مایەی دڵخۆشیی موسڵمانە، چونکە دوو سەرکردەی کــوفــــر یەکتری دەکــوژن. https://t.me/alfetanwalmalahem

با بەس بێت گــەورە کــردنــی کەسەکان بەبێ مەعلوماتی تەواو دەربارەیان، ☟☟ بیرخستنەوە بۆ هەندێک وه ئامۆژگاری بۆ هەندێک با بەس بێت گــەورە کــردنــی کەسەکان بە بێ مەعلوماتی تەواو دەربارەیان، بەربەهاری لە شرح السنة دەڵــێــت: بۆت نییە بە کەس بڵێی ئــەهــلــی ســونــنــە تاکو هەموو خەسلەتەکانی ئــەهــلــی ســونــنــەی تێدا دەبینیت. واتا تاکو دەزانی عــەقــیــدەی تەواو موافقی ئــەهــلــی ســونــنــەیــە ئینجا پێی بڵێ ئــەهــلــی ســونــنــە، نەک کابرا مشکل بێت ماددەکەی ئــەهــلــی ســونــنــە بێت بەڵام ترش و خوێ و بەهارات و ئەم شتانەی لە فرقەکانی تر بێت زۆر جار دەبینین لە کوردستان ووڵاتانی عــەرەبــی مەلایەک یان بانگخوازێک تەنها لە ووتارێک ئاماژەیەک بەوە دەدات کە ئەم حکومەتە کــافــــرە، ئەویش ئاماژەیەکی بچووک، ئیتر تەواو ئەم مەلایە دەفڕێنن بە ئاسمان دا، مامۆستای ئــەهــلــی تــەوحــیــد، مامۆستای حــەق بــێــژ، مامۆستای بــەڕێــز حفظه الــلّٰــه، ئیتر فەیسبوک و تیلیگرامی لێ پڕ دەکەن، وێنەی پرۆفایل دەبێتە هی ئەو، تەنها لەبەر ئەوەی ووتــــی حکومەت کــافــــرە تەنها بە یەک خــەســلــەت بــووە ئــەهــلــی تــەوحــیــد و ســونــنــە بەڵام دواتر کە ووردە ووردە شتی لێ بەدەر دەکەوێت ئەوکات دەزانن وەک مه‌لا کــرێــکــار تەنها رقــی لە پارتی و یەکێتیە، ئەگینا تەواوی حیزبی بەناو اسلامی بە موسلمان و برا دەزانێت، کرێکار لە لای ئەو زۆر گەورەو بەڕێزە، تەنانەت ئەو لایەنەی کە تۆ بە دڵتە ئەو بە خەواریجی دەزانێت، باسی جەهمی و ئەشعەرییەکان هەر ناکەم ئەمە تەرح بێ بۆتان چونکە کەسانی زۆر لەو گەورەتر تێیکەوتوون ئینجا لە ڤیدیۆیەک یان دەنگێکی ئەم شتانەتان زانی ئەوکات دەست دەکەی بە هێرشی پێچەوانە مەلا فلانیش خۆی فرۆشت، ئەویش دەرکەوت چۆنە کاکی خۆم ئەو لە سەرەتاوە هەروا بووە بەلام تۆ هیوایەتتە فوو بکەی بەم کەسانەو گەورەیان بکەیت تەنها لەسەر یەک مەوقیف، کەی تەواو عەقیدەی پاکت لێ بینی زانیت بەرییە لە کافران و مەنهەجیان ئەوکات وەرە گەورەی بکەو رەواجی پێ بدە، مانع نیە خۆت گوێی لێ دەگری لە هەندێک ڕوو سودی لێ دەبینی قەینا، بەڵام تاکو تەواو لە عەقیدەی شارەزا نەبوویت گــەورەی مــەکــە، دواتر خــۆت شەرمەزار دەبیتەوە ئەمەش مانای ئەوە نیە بڵێم هەر مەلایەک حەقی نەووت و عەقیدەی ئاشکرا نەکرد بکەونە گیانی بڵێن بۆ راستی ناڵێی خۆتان زروفەکە دەزانن چۆنە ئەوەی هیچ حەقیشی بەیان نەکرد لە ترسان حــەق نیە لۆمە بکرێت ڕەنگە ئێمەش لە شوێنی ئەو بین هەروا بکەین، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە ناحەقەکە دەڵێن، لێرەوە کێشەی نێوانمان روو دەدات، ئەگینا کێشە ئەوە نیە لە ترسی گیانی حەقەکە ناڵێت، قەینا با نەیڵێت بەڵام با زمانی بگرێت ناحەقەکەش نەڵێت هیچی ترمان لێی ناوێت، بەلام کە ناحەقی ووت ئێمەش رەحمی پێ ناکەین تکایە بەسە فوو تێکردن لەم جۆرە کەسانە کە نازانن عەقیدەیان چۆنە، دواتر زوو دەتەقن وەک میزەلان هەر خۆتان دەست دەکەن بە هێرش کردنە سەریان نمووی ئاوا گەلێک زۆرە نموونەیەک دەهێنمەوە کەسێکی وەک سعید الکملي زانایەکی مەغریبی مالکی مەزهەبە کتێبی الموطأ ی ئیمام مالکی شەرح دەکرد کەنالی رەسمی سەر بە حکومەت دەیگواستەوە، جا قسەی لەسەر راوییەکان دەکرد و بەسەرهاتی تاریخی باس دەکرد کە پەیوەست بوان بە یەکێک لە راوییەکان، هەروەها هەندێک مسائلی حەدیثى ئاماژە پێدەدا لەگەل قسە کردن لەسەر فقهی فەرموودەکان، زیاتر لایەنی فقهی بەسەری زاڵ بوو، بەڵام بەسەرهاتە تاریخیەکانی بەچێژ بوو کە دەیگێرایەوە و خەلکی رادەکێشا حەزت دەکرد گوێئ بۆ بگری، من وەک خۆم چەند ساڵێک لەمەوبەر گوێم بۆی دەگرت چێژم لە گێرانەوەکانی دەبینی، رەنگە ئەو سالانەی کە من گوێم لێدەگرت زۆربەتان ئەوکات هەر نەتان ناسیبێت، بەڵام من هیچ لایەنێکی عەقیدەییم لەم پیاوە نەبینی کە بە جۆرێک باسی بکات عەقیدەکەیم بۆ دەرکەوێت، رۆژێک لە رۆژان نەهاتم گەورەی بکەم، بگرە هەرگیز باسم نەکردووە و پۆستم لەسەری نەکردووە، وەک ئەوەی موجود نەبێت، کەچی دەبینم دواتر کەسانێک وێنەی دەخەنە سەر پرۆفایل و بەشان و باڵی هەڵدەدەن و بە مالکی بچووک ناوی دەبەن !!! کە هیچیش دەربارەی عەقیدەی نازانن چ جای وورد و درشتی عەقیدەکەی بزانن ئینجا دواتر کە دەبینن بەیعەت بە مەلیکی وولات دەدات و بە وەلی ئەمری دەزانێت دەکەونە گیانی جگە لەمەش لە ڤیدیۆیەک بینیم خیلافی نێوان ئــەهــلــی ســونــنــە و ئــەشــعــەری وەک خلافێکی سائغ دەبینێ دەڵــێــت: ئەمە راجحە و ئەوەیان مەرجوحە !!! جا ئەمە نموونەیەک بوو دەیانی ئاوا هەن سود لە کەسێک دەبینی و ئیستیفادەی لێ دەکەیت بۆ خۆت بە تەنها گوێی لێبگرە، فووی تێمەکە و رەواجی پێمەدە تاکو ئەو کاتەی شارەزای عەقیدەی دەبیت بە تەواوی. هەر مەلایەک هاتە سەر مینبەر قسەی بە حکومەت ووت دەبێتە ئــەهــلــی تــەوحــیــد دواتر هەر خۆتان تەکفیری دەکەن و سوک و ریسوای دەکەن.

کەسێک ووتــبــووی نێوانی ئەشعەری و حەنبەلیەکان هێندە ناکۆک نەبووە بەڵام ابــن تــیــمــیــة ناکۆکی قــوڵ کردەوەو حوکمی توندی دا بەسەر ئەشعەرییەکان و ... هتد هاوشێوەی ئەم قسانە جا یەکێک لە باحثەکان کە حەقەکە دەزانێت چۆنە، خۆی بۆ نەگیرا بەرامبەر ئەم درۆیانە و هات راستیەکانی بەیان کرد، پوختەی قسەکانی و ڕەددەکانی بۆ ئەم درۆزنــە ئەوە بوو: ☟☟☟☟☟☟☟ کە حەنبەلیەکانی پێش ابــن تــیــمــیــة زۆر تــونــد بــوونــە بەرامبەر ئەشعەرییەکان بگرە حــوکــمــی تەکفیریان بەسەرداون و بە زندیق ناویان بردوون، بەڵام کاتێک ابــن تــیــمــیــة هات باسەکەی هــێــور کردەوە زۆر نــەرمــی نواند بەرامبەر ئەشعەرییەکان و گۆرانێکی نەوعی لە ناو حەنبەلیەکان دروستکرد، بە جۆرێک کە وای کرد کتێبی (الابانة)ی ابو الحسن الاشعري زیندوو بکاتەوە و رەواجــی پێ بدات، لە کاتێک دا حەنبەلیەکانی پێشوو ئەم کتێبەیان رەت کردەوەو قبوڵیان نەکرد، بەڵام ابــن تــیــمــیــة وایکرد کە حەنبەلیەکان بڵێن ووتــەی ابو الحسن لە الابانة زۆر باشترە لە ووتەکانی ابن قدامة المقدسي !!! جا وایکرد دڵــی ئەشعەری و حەنبەلیەکان تەبا بکات و ناکۆکی نێوانیان کەم بکاتەوە ئەمەش وایکرد زۆرێک لە شافعی مەزهەبەکان (واتا ئەشعەرییەکان) دڵخۆش بن بە یەکگرتنی موسڵمانان !!! باحث بە دەقی ووتەکانی ابــن تــیــمــیــة ئەم راستیە روون دەکاتەوە نەک تەنها دروستکراوی عەقڵی خۆی بێت قسەکان، چونکە ابــن تــیــمــیــة لە مجموع الفتاوی هەمان ئەم قسانە دەکات و دەڵــێــت: من زۆر هەوڵم دەدا بۆ تەبا کردنی نێوان حەنبەلیەکان و ئەشعەرییەکان، وە ئەم دوو فرقەیە ناکۆکیەکی ئەوتۆ نەبوو لە نێوانیان تاکو فیتنەکەی القشیري لە بغداد روویدا. جا وا نەبێت ئەم باحثە کەسێک بێت تەکفیری ئەشاعیرە بکات و خەریکی ئەم باسانە بێت، نەخێر لەم جۆرانە نیە، بەڵام ئەوەیە راستیەکانی بینیوە وەکوو خۆی نەقلی کردووە، بەرامبەر درۆکانی ئەو کەسە خۆی بۆ نەگیرا کە دەڵــێــت حەنبەلیەکان شــل بوون بەرامبەر ئەشاعیرە ابــن تــیــمــیــة هات تــونــدی کرد.

هەر تەفسیرێک موفەسیرانی سەلەف لە سەحابە و تابعین و تابعی تابعین لەسەری کۆک بوون یان زۆرینەیان نەقلیان کرد بەبێ ئەوەی تەفسیرەکەیان بەلاوە قورس بێ یان بڵێن ئەمە کێشەدارە یان هیچ کەس ئینکاریان لێ نەکات و نەڵێ چۆن ئەبێ ئەمە ئاوا تەفسیر بکرێ، ئینجا دوای ئەوان خەلەف بێن بڵێن ئەم تەفسیرە کێشەی تیایە نابێ ئاوا بێ گەر ئاوا بێ توشی کێشەمان ئەکاتەوە، ئەوا بێ دوو دڵی تەفسیری سەلەف وەربگرە و ئاور لە تەفسیری خەلەف مەدەرەوە، جا نموومەی لەم شێوەیەش هەیە لە تەفسیرەکاندا بە تایبەتی ئەو تەفسیرانەی پەیوەستن بە پێغەمبەرانی بەنی ئیسرائیل و عیصمەتی پێغەمبەران، ئەبینی تەواوی موفەسیرەکانی سەلەف لەسەر یەک تەفسیر کۆکن کەس ئینکاری لێ ناکات، خەلەف دێت ئەڵێ ئەم تەفسیرە نابێ دەست نادات بێ ڕێزییە بۆ پێغەمبەرەکە، ئەی باشە کەس لە سەلەف ئەقڵی بەمە نەشکا ؟ بۆ هەموویان یەک دەنگن لەسەری و کەس ڕەتی ناکاتەوە بەم بیانووە ؟ نموونەیەک: پێشتر پۆستێکمان کرد باسمان کرد کە چۆن تەختی پاشایی بەلقیس لە یەمەنەوە گواسترایەوە بۆ شام بۆلای پێغەمبەر سلیمان علیه السلام، کاتێک سلیمان داوای هێنانی تەختەکەی پاشایی بەلقیسی کرد جنۆکە ووتی من بۆت ئەهێنم پێش ئەوەی هەڵسیتەوە لە مەجلیسی قەزاوەت یان لە دانیشتنی ئاسایی هەڵسیتەوە، کەسێکیش لەوانەی کە عیلمی هەبوو بە کتێب ووتی من بۆت ئەهێنم پێش ئەوەی چاوت بتروکێنی، جا ئەم کەسە دوعای کرد بە اسم الله الأعظم کە هەر کەسێک بەم ناوە دوعا بکات وەڵام ئەدرێتەوە، داوا بکات پێی ئەبەخشرێ، جا ئەوە بوو دوعای کرد بە اسم الله الأعظم تەختەکە لە یەمەن چووە ژێر زەوی لەبەردەم سلیمان لە شام هاتە دەرەوە بە ماوەی کەمتر لە چاو تروکانێک، جا سلیمان ووتی ئەمە فەزلی الله یە بۆ ئەوەی تاقی کاتەوە ئایا شوکرانەی نیعمەتی ئەکەم یان کوفرانەی نیعمەتی ئەکەم (فَلَمَّا رَءَاهُ مُسۡتَقِرًّا عِندَهُۥ قَالَ هَـٰذَا مِن فَضۡلِ رَبِّی لِیَبۡلُوَنِیۤ ءَأَشۡكُرُ أَمۡ أَكۡفُرُ) ئایا ئەم کەسە کێ بوو کە دوعای کرد ؟ سەلەف ئەڵێن مرۆڤێک بوو لەوانەی کە خاوەن عیلم بووە و پیاو چاک بووە لە ژێر دەستی سلیمان کاری کردووە، جا ناوی چی بووە گرنگ نیە چەند ناوێک هاتووە لە ڕیوایەتەکان، تەنها ابن لهیعة  نەبێ ئەڵێ: الخضر بوو ئەو کەسەی کە لەگەڵ موسی بوو علیه السلام، ئەمەش تەفسیرێکی دوورە، هەر چەندە ئەم تەفسیرەی ابن لهیعة لەپاڵ ئەم هەموو تەفسیرەی موفەسیرەکانی سەلەف هێزی نەماوە بەڵام گریمان ئەویش ڕاست بێ ئەوا الخضر هەر مرۆڤە نە جنۆکەیە نە فریشتەیە، وە ابن عطية-ی ئەشعەری کە لە ساڵی ٥٤٦ مردووە بەبێ سەنەد لە ابراهیم النخعي نەقلی ئەکات کە وتوویەتی ئەم کەسە جبریل بووە علیه السلام، کە ئەمەش پێویستی بە ئیسبات کردنە، گریمان ئیسباتیش بێ، بەرامبەر ئەم هەموو تەفسیرەی زانایانی تری سەلەف لە سەحابە و تابعین هێزی نامێنێ کە لە ژمارە گەلێک زۆرن ئەوانەی ئەڵێن مرۆڤ بووە جا زۆرینەی ئەڵێن ناوی آصف بن برخيا بووە، قتادة ئەڵێ ناوی بلیخا بووە، هەندێکی تر ئەڵێن ناوی أسطوم بووە، بەڵام تابعی محمد بن المنکدر ئەڵێ: ئەو کەسەی کە ووتی بۆتی ئەهێنم پێش چاو تروکان سلیمان ووتی دەی بیهێنە، ئەویش بە سلیمان-ی ووت تۆ پێغەمبەری و کوڕی پێغەمبەری هیچ کەس وەک تۆ لای الله ڕێزی نیە دوعا بکە، جا سلیمان دوعای کرد و تەختەکەی بۆ هات. جا ئەمە تەفسیری سەلەفە زۆرینەی لەسەر ئەوەن مرۆڤێک بووە عیلمی هەبووە و پیاو چاک بووە، زۆرینەش لەسەر ئەوەن کە ناوی آصف بووە، جا گریمان الخضر بێ یان هەر ناوێکی تری هەبێ ئەوا هەر مرۆڤ بووە، تەنها بەبێ سەنەد دراوەتە پاڵ ابراهیم النخعي گوایە جبریل بووە علیه السلام. بەڵام ئەبینین فخر الرازي ئەشعەری کە لە ساڵی ٦٠٦ مردووە، ئەم تەفسیرەی سەلەف بە کێشە ئەزانێ ئەڵێ چۆن ئەبێ کەسێک کە پێغەمبەر نیە دوعا بکات و قبوڵ بێ کەچی پێغەمبەرەکە ئەم زانستەی ئەوی نەبێت و وەک ئەو لای الله پلەی نەبێ، پێویستی بەوە بێت داوا لە کەسێک بکات تەختەکەی بۆ بهێنێ، ئەمە وائەکات خەڵکی وابزانن ئەم کەسە لە سلیمان بەڕێزتر و پلە بەرزترە لای الــلّٰــه، جا بۆیە ئەو کەسەی کە ئەڵێ من بۆتی ئەهێنم پێش چاو تروکان ئەوا سلیمان بوو وەڵامی جنۆکەکەی دایەوە کاتێک جنۆکەکە ووتی من بۆتی ئەهێنم پێش هەڵسانەوەت، سلیمان کارەکەی ئەوی بە هێواش زانی لە بەرامبەردا ووتی من بە پێش چاو تروکان بۆتی ئەهێنم. ⬇⬇⬇ ⬆⬆⬆ جا بزانین سەلەف چۆن ئەمەیان تەفسیر کردووە ؟!  ئایا ئەم تەفسیرەیان بەلاوە کێشە بووە کە کەسێک زاناتر بێت لە پێغەمبەرێک ؟ قال تعالی: (فَلَمَّا رَءَاهُ مُسۡتَقِرًّا عِندَهُۥ قَالَ هَـٰذَا مِن فَضۡلِ رَبِّی لِیَبۡلُوَنِیۤ ءَأَشۡكُرُ أَمۡ أَكۡفُرُ) ابن عباس دەڵــێــت: سلیمان ووتی: ئەمە فەزلی الــلّٰــه یە بۆ ئەوەی تاقیم بکاتەوە ئایا شوکری دەکەم لەسەر هێنانی تەختی پاشایی بەلقیس بۆم، یان کوفری نیعمەتی الــلّٰــه دەکەم کاتێک بینیم کەسێکی خواروو خۆم لە دونیا دا لە من زاناترە. 📚#تفسیر_الطبري

أحمد بن عبدالرحمن النسفي المقرىء دەڵــێــت: لە سەمەرقەند شێخەکانمان بە أبو بكر بن إسماعيل-يان دەووت: (أبــو ثــمــود) چونکە ئەهلی حــەدیــث بوو دواتر بووە ئــەهــلــی ڕەئــی، الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ دەفەرمووێت: ﴿وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَیۡنَـٰهُمۡ فَٱسۡتَحَبُّوا۟ ٱلۡعَمَىٰ عَلَى ٱلۡهُدَىٰ﴾ واتــــا: قــەومــی (ثــمــود) ڕێگای هیدایەتمان بۆ ڕوونکردنەوە بەڵام گومڕاییان هەڵبژارد بەسەر هیدایەت دا.
📚#شرف_أصحاب_الحديث_للخطيب
بڕوانە ئــەهــلــی حــەدیــث بووە پاشان بۆتە ئــەهــلــی ڕەئــی ناویان لێناوە (أبــو ثــمــود) وەک قــەومــی (ثــمــود) دوای ڕوون بوونەوەی هیدایەت گومڕایی هەڵبژارد، جا دەپرسم ئایا دەزانن ئیمامــی ئــەهــلــی ڕەئــی کــێ بــوو ؟ أبــو حــنــيــفــة بــوو.

أحمد بن سنان دەڵــێــت: لە مەجلیسی وکــیــع قــســە نەدەکرا، قــەلــەم تــیــژ نەدەکرایەوە، زەردەخــە نەدەکرا، کەس هەڵنەدەستایەوە سەر پــێ، بە جۆرێک لە مەجلیسی داودەنیشتن وەک بڵێی لە ناو نــوێــــژ دان، شتێکی لێ دیبوان کە بە دڵــی نەبوایە نەعلەکانی لەپێ دەکرد و دەچووە ماڵەوە. ‏قال أحمد بن سنان: كان وكيع لا يُتحدث في مجلسه، ولا یبرى قلم، ولا يتبسم، ولا يقوم أحد قائما، كانوا في مجلسه كأنهم في صلاة، فإن أنكر منهم شيئا انتعل ودخل.
📚(مقدمة الجرح والتعديل : ٢٣٢/١)

بۆچــی #خــــۆر جاروبار دەمانسوتێنێت و جاروباریش ســارد دەبێت ؟☟☟☟☟ يزيد بن أبي جحض دەڵـێـت: بە عبد الــلّٰــه بن عمرو ـم ووت: بۆچی خــــۆر جاروبار دەمانسوتێنێت و جاروباریش ســارد دەبێت ؟ ووتــــی: سەبارەت لە زســتــان دا لە ئاسمانی پــێــنــجــەم دایە، و لە هــاویــن دا لە ئاسمانی حــەوتــەم دایە، ووتــــم: ئێمە وامان دەبینی کە لەم ئاسمانی دونیا دایە، ووتــــــی: ئەگەر لەم ئاسمانی دونیا دا بووایە، هیچ شتێک لە بەرامبەری دا خۆی ڕانەدەگرت .
📚[تفسير يحيی بن سلام ٣١١/١]

ربــیــعــی کــوڕی خــثــیــم دەربــارەی قــورســــی و نــاڕەحــەتــی ژیــان بــۆ مــوســوڵــمــان و شــێــوازی ژیــان کــردنــی لەگەڵ چــوار دەوری دەفــەرمــوێــت: نایدۆزیتەوە لە دونــیــا دا کــەســێــک هەبێت لە ئیماندار خــەفــەت بارتـر کە لەگەڵ ئــەهــلــی دونــیــا دا دێــت و دەچــێــت بۆ پەیدا کردنی بــژێــوی ژیــانــی و بــاری قــورســی ژیــانــی هەڵگرتووە، بە تەنیاش لە خــەمــی قیامەت و ئاخیرەتی دایەو نامۆیە پێیان...

٩٠٩ - وَأَخْبَرَنَا أَبُو بَكْرٍ الْمَرُّوذِيُّ، قَالَ: كَتَبَ إِلَيَّ عَبْدُ الْوَهَّابِ فِي أَمْرِ حُسَيْنِ بْنِ خَلَفِ بْنِ الْبَخْتَرِيِّ الْعُكْبَرِيِّ، وَقَالَ: إِنَّهُ قَدْ تَنَزَّهَ عَنْ مِيرَاثِ أَبِيهِ، فَقَالَ رَجُلٌ قَدَرِيُّ: إِنَّ اللَّهَ لَمْ يُجْبِرِ الْعِبَادَ عَلَى الْمَعَاصِي. فَرَدَّ عَلَيْهِ أَحْمَدُ بْنُ رَجَاءٍ، فَقَالَ: إِنَّ اللَّهَ جَبَرَ الْعِبَادَ، أَرَادَ بِذَلِكَ إِثْبَاتَ الْقَدَرِ. فَوَضَعَ أَحْمَدُ بْنُ عَلِيٍّ كِتَابًا يَحْتَجُّ فِيهِ، فَأَدْخَلْتُهُ عَلَى أَبِي عَبْدِ اللَّهِ، فَأَخْبَرْتُهُ بِالْقِصَّةِ، فَقَالَ: وَيَضَعُ كِتَابًا؟! وَأَنْكَرَ أَبُو عَبْدُ اللَّهِ عَلَيْهِمَا جَمِيعًا: أ- عَلَى ابْنِ رَجَاءٍ حِينَ قَالَ: جَبَرَ الْعِبَادَ. ب- وَعَلَى الْقَدَرِيِّ الَّذِي قَالَ: لَمْ يُجْبِرِ الْعِبَادَ. وَأَنْكَرَ عَلَى أَحْمَدَ بْنِ عَلِيٍّ وَضْعَهُ الْكِتَابَ، وَاحْتِجَاجَهُ، وَأَمَرَ بِهِجْرَانِهِ لِوَضْعِهِ الْكِتَابَ، وَقَالَ لِي: يَجِبُ عَلَى ابْنِ رَجَاءٍ أَنْ يَسْتَغْفِرَ رَبَّهُ لِمَا قَالَ: جَبَرَ الْعِبَادَ. فَقُلْتُ لِأَبِي عَبْدِ اللَّهِ: فَمَا الْجَوَابُ فِي هَذِهِ الْمَسْأَلَةِ؟ قَالَ: ﴿يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ يَشَاءُ، وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ﴾ [المدثر: ٣١]. ٩٠٩ - أبو بکر المروذي پێی ڕاگەیاندین، وتی: عبد الوهاب بۆی نووسیم دەربارەی کاروباری حسین کوڕی خلف کوڕی البختري العکبري، وە وتی: ئەو خۆی بە دوورگرتبوو لە میراتی باوکی، دەڵێت: پیاوێکی قەدەری وتی: بەڕاستی الله بەندەکانی ناچار نەکردووە لەسەر تاوانەکان. أحمد کوڕی رجاء ـیش ڕەددی دایەوە و وتی: بەڕاستی الله بەندەکانی ناچار کردووە، مەبەستی لەم قسەیە جێگیرکردنی قەدەر بوو. دواتر أحمد کوڕی علي کتێبێکی نووسی بۆ بەڵگە هێنانەوە [لەسەر ئەم بابەتە]، منیش بردمە لای أبو عبد الله و چیرۆکەکەم بۆ گێڕایەوە، ئیمامی أحمد ـیش [بە تووڕەییەوە] فەرمووی: وە کتێبیش دەنووسێت لەسەر ئەمە؟! وە أبو عبد الله ئینکاری هەردووکیانی کرد: أ - ئینکاری لە ابن رجاء کرد کاتێك وتی: الله بەندەکانی ناچار کردووە(١). ب - وە ئینکاری لە پیاوە قەدەرییەکەش کرد کاتێك وتی: الله بەندەکانی ناچار نەکردووە. وە هەروەها ئینکاری لە أحمد کوڕی علي ـش کرد بۆ نووسینی کتێبەکە و بەڵگە هێنانەوەکەی، وە فەرمانی کرد بە هەجر کردنی بەهۆی ئەو کتێبەی کە نووسی، وە پێی وتم: پێویستە لەسەر ابن رجاء داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگاری بکات بۆ ئەو وتەیەی کە وتی: الله بەندەکانی ناچار کردووە. وتم بە أبي عبد الله: ئەی وەڵامی [ڕاست] لەم بابەتەدا چییە؟ فەرمووی: ﴿يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ يَشَاءُ، وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ﴾[المدثر: ٣١] واتە: [الله] هەر کەسێکی بووێت گومڕای دەکات، وە هەر کەسێکیشی بوێت هیدایەتی دەدات(٢). ـــــــــــــــ (١) وشەی «جبر» ناچارکردن کۆمەڵێك شت لەخۆ دەگرێت و وشەیەکی گشتگیرە و نابێت بوترێت الله بەندەکانی ناچار دەکات، وە ناشبێت بوترێت ناچاریان ناکات چونکە مانای حەق و باتڵ لەخۆ دەگرێت، زانایانی ئەهلی سوننە ڕێگریان کردووە لەوەی بووترێت: الله بەندەکانی ناچار دەکات، ئەمەش لەبەر ئەوەیە مانای ناچارکردن ئەم مانایەش لەخۆی دەگرێت واتە: ناچارکردنی بەندە بە پێچەوانەی ئەوەی کە خۆی پێی ڕازییە و ویستی لێیەتی، وە الله تعالی زۆر لەوە گەورەتر کە بەندەکەی ناچار بکات لەسەر شتێك کە پێی ڕازی نەبێت و ویستی لێی نەبێت، بەڵکو الله بەندەکانی وا دروست کردووە و داڕشتووە کە ویست و مەشیئەتیان لە ژێر ویست و مەشیئەتی خۆیدا بێت، وە هەر خۆی بڕیار دەدات و قەدەری بەندەکانی دادەنێت و بەندەکانی دادەڕێژێت لەسەر ئەوەی کە خۆی ویستی لێیەتی، جا لەبەر ئەمە خۆمان بە دوور دەگرین لە بەکارهێنانی ئەم وشەیە کە دوو مانای حەق و باتڵ لە خۆ دەگرێت، وە لە جیاتی ئەوە ئەو وشانە بەکاردەهێنین کە لە قورئان و سوننەت ـدا هاتوون و مانای حەق ـیان هەیە دەڵێین: الله خۆی بڕیار لەسەر بەندەکانی دەدات و قەدەریان بۆ دادەنێت، وە دروستیان دەکات و دایان دەڕێژێت بەو شێوازەی خۆی دەیەوێت و ویستی لێیەتی، وە دەڵێین : الله تعالی هەر کەسێکی بووێت گومڕای دەکات، وە هەر کەسێکیشی بوێت هیدایەتی دەدات.

#ڕۆژی_عــەرەفــە بە 10 هــەزار ڕۆژە! أنس رضي الــلّٰــه عنه دەڵــێــت: دەوتــرا: دەربارەی 10 ڕۆژی ذي الــحــجــة کە هەر ڕۆژێکی بە 1000 ڕۆژە، وە ڕۆژی عــەرەفــەش بە 10 هــــەزار ڕۆژە، واتــــە لە فــەزڵ و پــلــەو پــایــە دا.
📚#معرفة_علوم_الحدیث_للحاکم_١_٢١

. ڕیــشــۍ مــن و عــابــاو نــیــقــابــۍ تــۆش هیچ سودێڪۍ نییە!! ئەگەر شــوێــن عــەقــیــدە و مــەنــھــەجــۍ ســەلــەف نەڪەوین، بۆیە مەخەڵەتێن بە هیچ ڪەسێڪ هەر چەندە ناوۍ زل و قەبەشۍ لە خــۆۍ نابێت مادام شــوێــن ســەلــەف نەڪەوتووە، بەڵڪو شــوێــن تــەئــویــل و ڪــوفــرەڪــەۍ ئــەشــاعــیــرە ڪــەوتووەو لە ژێــــر ناوۍ فــڵان و فیسار شــافــعــۍ خــۆۍ حــەشــار دابێت و هەچۍ زەنــدیــقــۍ ئــەشــاعــیــرە هەیە بەلایانەوە ئــــیــــمــــام بــێــت!

ابــن شــوذب دەڵــێــت: کاتێک يــوســف فــڕێ درایە ناو بــیــرەکــەوە فــەرمــــووی: حسبي الــــلّٰــــه ونعم الوكيل، ئــاوەکــە تێک چووبوو بەڵام ڕوون بوویەوە، و ســوێــر بوبو شــیــریــن بوویه‌وه.
📚{التوکل علی️ الــلّٰــه لابن ابي الدنیا (29)}"

وەســفــی ئەم ســەردەمــەی ئێمە و خەڵکەکەی ... ئەوانەی لە مــرۆڤ دەچــن بەڵام مــرۆڤ نین- ماونەتەوە، گــورگــن و جــلــی مرۆڤیان پۆشیوە،☟☟☟☟☟ أبو سلیمان الخطابي دەڵــێــت: لە نووسراوێکی منصور کوڕی عمار ـدا خوێندمەوە کە لە وەســفــی ســەردەم دا دەڵــێــت: ســەردەم گــۆڕاوە، تا ئەو ڕادەیەی زمان لە وەسفکردنی دۆش داماوەو ماندوو بووە، بووەتە پیرێکی پەککەوتە لە دوای گەنجێتی و گەشاوەییەکەی، وە توندو تیژو ڕەق بووە لە دوای نەرمونیانییەکەی، مەمکەکانی -سەرچاوەی خێرەکانی- وشــــك بــوون لە دوای لێشاوو فەراوانییەکەی، وە لق و پۆپەکانی ســیــس بوون لە دوای گەشاوەیی و سەوزی و پاراوییەکەی، دارەکەی بووەتە چیلکەو چەوێڵێکی ڕەق لە دوای تــەڕی و شێدارییەکەی، وە تامــی تاڵ و ناخۆش بووە لە دوای شیرینییەکەی، بۆیە بە دەگمەن کەسێکی ژیــرو تێگەیشتوو دەبینیت کە خەمبارو دڵتەنگ نەبێت، وە هیچ کەسێکی وریاو وورد بین نابینیت کە متمانەی بە کەس هەبێت، کەس نەبووەتە هاوڕێ و هاوپەیمانی ئەم سەردەمە مەگەر نەزان و جاهیلێك نەبێت، وە کەسیش تێیدا چاوی گەش و دڵخۆش نەبووە مەگەر کەسێکی بێ ئاگاو غافڵ نەبێت، هیچ لە چاکە نەماوەتەوە جگە لە ناوەکەی، هیچ لە چاکە نەماوەتەوە جگە لە ناوەکەی، وە هیچ لە دین نەماوەتەوە جگە لە ڕووکەش و وێنەکەی، وە هیچ لە خۆ بە کەم زانین نەماوە جگە لە فێڵبازی، وە هیچ لە دونیا نەویستی و زوهد نەماوە جگە لە خۆپێشاندان، وە هیچ لە جوامێری و پیاوەتی نەماوە جگە لە لافوگەزافی زمان، وە هیچ لە فەرمان بە چاکە و ڕێگری لە خراپە نەماوەتەوە جگە لە دەمارگیریی نەفس و تووڕە بوون بۆ بەرژەوەندیی خۆی و هەوڵ دان بۆ فیز و خۆ بە گەورە زانین،.... کەواتە هۆشیار بن! هۆشیار بن لە خەڵکی! چونکە خەڵکی -بە مانا حەقیقییەکەی- کەم بووەتەوەو تەنها النسناس -ئەوانەی لە مــرۆڤ دەچــن بەڵام مــرۆڤ نین- ماونەتەوە، گــورگــن و جــلــی مرۆڤیان پۆشیوە، ئەگەر لێیان جیا بیتەوە بێ بەشت دەکەن، وە ئەگەر داوای یارمەتییان لێ بکەیت جێت دەهێڵن، وە ئەگەر داوای ئامۆژگارییان لێ بکەیت فێڵت لێ دەکەن، وە ئەگەر خاوەن شەڕەف و پایە بیت، حەسودیت پێ دەبەن، وە ئەگەر بێ دەسەڵات بیت، سوکاتیت پێ دەکەن، وە ئەگەر زانا بیت، بە گومڕاو بیدعەچیت دادەنێن، وە ئەگەر نەزان و جاهیل بیت، سەرزەنشتت دەکەن و ڕێگەت نیشان نادەن، وە ئەگەر قسە بکەیت، دەڵێن: دەمڕوت و زۆر بڵێیە، وە ئەگەر بێ دەنگ بیت، دەڵێن: لاڵ و گێژو تەمەڵە، وە ئەگەر لە وردە کاری تێبگەیت، دەڵێن: خۆی ماندوو دەکات و دەست و پێی خۆی دەبەستێت، وە ئەگەر خۆت گێل بکەیت، دەڵێن: نەزان و ئەحمەقە، تێکەڵ بوونیان دەردو نەهامەتییە، وە دوور کەوتنەوە لێیان دەرمان و شیفایە، بێگومان دەرمانیش تاڵی و ناخۆشی تێدایە؛ کەواتە دەرمانەکە هەڵبژێرە بە هەموو تاڵی و ناخۆشییەکەیەوە، نەك لەگەڵ دەردەکە دا بمێنیتەوە بە هەموو مەترسی و بەڵاکانیەوە. والــلّٰــه المستعان.
📚#العزلة_للخطابي_١_٧١

نەکەی هەرگیز سوێند بخۆیت و پەیمان بدەیت کە لەمەو دوا تاوان نەکەیت محمد کوڕی المبارك الصوري دەڵــێــت: پیاوێك بە سفیان کوڕی عیینة ـی وت لە کاتێک دا سفیان ئامۆژگارییەکی زۆر کاریگەری بۆ خەڵکەکە کردبوو و دڵیان پێی نــەرم ببوو، پیاوەکە هەستا بۆ لای و وتــــــی: ئەی أبو محمد، تۆ چی دەڵێیت ئەگەر بچمە سەر ئــەم مــیــنــبــەرەو پەیمان بە الــــلّٰــــه بدەم کە لەم ڕۆژە بەدواوە هەرگیز تاوان و سەرپێچیی نەکەم ؟ دەڵــێــت: سفیان فــەرمــــووی پــێــی: جا کێ لە تۆ تاوانبارترو گوناهبارتر دەبێت ئەگەر سوێند بەسەر الــــلّٰــــه عز وجل ـەوە بخۆیت کە بڕیارو حوکمی ئەو لەبارەی تۆوە جێبەجێ نەبێت.
📚#السنة_للخلال
پیاوەکە بە نییەتێکی پاکەوە دەیەوێت ببێتە پیاو چاك، بەڵام تووشی هەڵەیەکی گــەورە دەبێت کاتێك پەیمان دەدات ئیتر تاوان و سەرپێچی نەکات، کاتێك دەڵــێــت: من هەرگیز تاوان ناکەم. وەکو ئەوە وایە بڵێت: من دەسەڵاتم بەسەر داهاتووی خــۆم دا هەیەو دەتوانم ڕێگە لەوە بگرم کە الــــلّٰــــه لە قــەدەر دا بۆی نووسیوم، جا چ کەسێك لەوە تاوانبارترە پەیمان بدات بڕیاری و حوکمی الــــلّٰــــه بەسەری دا جێبەجێ نەبێت ؟ ئەگەر الــــلّٰــــه بۆی نووسیبیت تاقی بکرێیتەوەو تووشی تاوان بیت، پەیمانی تۆ ناتوانێت ڕێگری لێ بکات، وە مــرۆڤ هەرچەندە پیاو چاکیش بێت، هەر تووشــی تاوان دەبێت، وە وتــنــی ئەوەی من هەرگیز تاوان ناکەم، جۆرێکە لە لوت بەرزی و وەکو ئەوە وایە مرۆڤ متمانەی تەواوی بە نەفسی خۆی هەبێت، لەبری ئەوەی پەیمان بدەیت و سوێند بخۆیت کە هەرگیز تاوان ناکەیت بڵێ: اللهم داوات لێ دەکەم هیدایەتم بدەیت و لە زەلیلی تاوان و سەرپێچیەوە دەرم بکە بۆ سەر بەرزی گوێڕایەڵی و پەرستشی تۆ. چونکە ئێمە بەندەیەکی بێ دەسەڵاتی الــــلّٰــــه ـین و تەنها بە ویستی ئەو دەتوانین لە تاوان دوور بکەوینەوەو تــەوبــە بکەین.

پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت: هەندێك هــەن بە ئیمانداری لە دایــك دەبن و بە ئیمانداری دەژیــن، بەڵام بە کــافــــری دەمــــرن! وە هەندێك هــەن بە کــافــــری لە دایــك دەبــن و بە کــافــــری دەژیــن، بەڵام بە ئیمانداری دەمــــرن!.
📚#رواه_الترمذي_٢١٩١
ئیمامــی أحــمــد لە تەفسیری ئەم فەرموودەیە دا دەڵــێــت: ئەمە بەهۆی ئەوەیە کە الــــلّٰــــه لەسەری نووسیوە لە بەدبەختی و بەختەوەری. جا هەموومان بۆ ئەو قــەدەرە دەڕۆین کە الــــلّٰــــه لەسەری نووسیوین و بۆی دیاری کردووین، ئەگەر الــــلّٰــــه بۆ بــەهــەشــت و بەختەوەری دروستی کردبێتین ئەوا ئەگەرچی تەمەنێکی زۆریشمان لە کــوفــــرو گومڕایــی دا بەسەر بردبێت، هیدایەتمان دەدات و ئیمان و تەوحیدمان بۆ ئاسان دەکات و لەسەری دەمان مرێنێت، وە ئەگەر پەنا بە الــــلّٰــــه، الــــلّٰــــه بەندەکەی بۆ دۆزەخ و بەدبەختی دروست کردبێت ئەگەر چی هەموو تەمەنی لە ئیسلام و گوێڕایەڵی و پەرستش دا ســەرف کردبێت، ئەوا لە کۆتایــی دا هەڵدەگەڕێتەوەو بۆ ئەو قــــەدەرە دەڕوات کە بۆی دانراوە، وە ئەمەش دادپەروەریە لە لایەن الــــلّٰــــه ـوە، جا بەدبەخت ئەو کەسەیە کە لە ســکــی دایــکــی دا بەدبەخت بووە، جا کە تۆ نازانیت ئایا لە بەدبەختانیت یان بەختەوەران و عاقیبەتت چیە ؟! چۆن ئەمینیت و داوا لە الــــلّٰــــه ناکەیت لەسەر ئیسلام و سوننەت بتژیێنێت و بتمرێنێت.

Repost from محمد حميد
خه‌رمانیك لە عیبادەت.pdf بڵاوی بکەنەوە ، بارك الله فیکم

= حَدَّثَنَا إِبْرَاهِيمُ بْنُ الْعَوَّامِ قَالَ: حَدَّثَنِي رَجُلٌ مِنْ بَنِي أَسَدٍ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ أَنَّهُ قَالَ: «مَنْ صَلَّى عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كُتِبَتْ لَهُ عَشْرُ حَسَنَاتٍ وَحُطَّ عَنْهُ عَشْرُ سَيِّئَاتٍ وَرُفِعَ لَهُ عَشْرُ دَرَجَاتٍ». #واتــــــە: لە عبد الرحمن کوڕی عمرو ـەوە رضي️ الــلّٰــه عنه، فــەرمــــووی: هەر کەسێک یەك صەڵاوات بدات لەسەر پێغەمبەری الــلّٰــه - صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - الــــلّٰــــه عز وجل 10 چــاکــەی بۆ دەنووسێت، وە 10 خــراپــەی لێ دەسڕێتەوە، وە 10 پــلــە بــەرزی دەکاتەوە.
📚«مصنف ابن ابي شیبة: (31790)»

#بــاشــتــریــن_ڕۆژ ☟☟☟☟☟☟☟ #ســــەڵاوات ☟☟☟☟☟☟☟ حَدَّثَنَا حُسَيْنُ بْنُ عَلِيٍّ الْجُعْفِيُّ، عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ يَزِيدَ بْنِ جَابِرٍ، عَنْ أَبِي الْأَشْعَثِ الصَّنْعَانِيِّ، عَنْ أَوْسِ بْنِ أَبِي أَوْسٍ ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:«مِنْ أَفْضَلِ أَيَّامِكُمْ يَوْمُ الْجُمُعَةِ، فِيهِ خُلِقَ آدَمُ، وَفِيهِ قُبِضَ، وَفِيهِ النَّفْخَةُ، وَفِيهِ الصَّعْقَةُ، فَأَكْثِرُوا عَلَيَّ مِنَ الصَّلَاةِ فِيهِ، فَإِنَّ صَلَاتَكُمْ مَعْرُوضَةٌ عَلَيَّ» . فَقَالُوا: يَا رَسُولَ اللهِ، وَكَيْفَ تُعْرَضُ عَلَيْكَ صَلَاتُنَا وَقَدْ أَرِمْتَ؟ - يَعْنِي وَقَدْ بَلِيتَ، قَالَ: إِنَّ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ حَرَّمَ عَلَى الْأَرْضِ أَنْ تَأْكُلَ أَجْسَادَ الْأَنْبِيَاءِ صَلَوَاتُ اللهِ عَلَيْهِمْ. #واتــــــە: پێغەمبەری الــلّٰــه - صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - دەفەرموێت: یەکێک لە باشترین ڕۆژەکانتان ڕۆژی جومعەیە تێیدا ئادەم دروستکراوە، وە تێیدا ئادەم ڕوحــی کێشرا، وە تێیدا فــــوو بە صــــور دا دەکرێت بۆ قیامەت، [فــــووی دووەم بە صــــور دا] وە تێیدا هەموو دروستکراوەکان دەمــــرن بە هۆی دەنگە گەورەکەوە. بۆیە لەو ڕۆژەدا زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن، چونکە سەڵاواتەکانتانم پێشان دەدرێت. هــاوەڵان وتــیــان: ئەی پێغەمبەری الــلّٰــه، چۆن سەڵاواتەکانمانت پێشان دەدرێت لە کاتێکدا تۆ جەستەت تێكچووە؟ [#واتــــــە: جەستەت لەناو چووەو بووە بە خــــۆڵ] فــەرمــــووی: بێگومان️ الــــلّٰــــه عز وجل حــەرامــی کردووە لەسەر زەوی کە جــەســتــەی پێغەمبەران بــخــوات علیهم السلام.
📚«مسند الإمام أحمد بن حنبل (16162)»
قَالَ الشَّافِعِيُّ: وَبَلَغَنَا أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - قَالَ «أَقْرَبُكُمْ مِنِّي فِي الْجَنَّةِ أَكْثَرُكُمْ عَلَيَّ صَلَاةً فَأَكْثِرُوا الصَّلَاةَ عَلَيَّ فِي اللَّيْلَةِ الْغَرَّاءِ، وَالْيَوْمِ الْأَزْهَرِ». قَالَ الشَّافِعِيُّ: يَعْنِي، وَاَللَّهُ تَعَالَى أَعْلَمُ يَوْمَ الْجُمُعَةِ. #واتــــــە: پێغەمبەری الــلّٰــه - صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - دەفەرموێت: نزیکترینتان لێمەوە لە بــەهــەشــت دا، ئەو کەسەتانە کە زۆرترین سەڵاواتم لەسەر دەدات، بۆیە زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن لە شــــەوە ڕووناکەکەو ڕۆژە درەوشاوەکە دا. ئیمامی شافعي - رحمە️ الــلّٰــه - دەڵێت و️الــلّٰــه تـعـالــــیٰ اعلم مەبەست لە شــەوە ڕووناکەکە و ڕۆژە درەوشاوەکە، شــەوی جــومــعــەو و ڕۆژی جــومــعــەیــە. قَالَ الشَّافِعِيُّ: أَخْبَرَنَا إبْرَاهِيمُ بْنُ مُحَمَّدٍ قَالَ حَدَّثَنِي صَفْوَانُ بْنُ سُلَيْمٍ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - قَالَ «إذَا كَانَ يَوْمُ الْجُمُعَةِ، وَلَيْلَةُ الْجُمُعَةِ فَأَكْثِرُوا الصَّلَاةَ عَلَيَّ». #واتــــــە: پێغەمبەری الــلّٰــه - صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - دەفەرموێت: کاتێک ڕۆژی جــومــعــەو شــــەوی جــومــعــە هات، ئەوا زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن. قَالَ الشَّافِعِيُّ: أَخْبَرَنَا إبْرَاهِيمُ بْنُ مُحَمَّدٍ قَالَ حَدَّثَنِي عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ مَعْمَرٍ أَنَّ النَّبِيَّ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - قَالَ: «أَكْثِرُوا الصَّلَاةَ عَلَيَّ يَوْمَ الْجُمُعَةِ». #واتــــــە: پێغەمبەری الــلّٰــه - صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - دەفەرموێت :لە ڕۆژی جــومــعــە دا زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن.
📚«كتاب الأم للشافعي : ٢٣٩/١»
حَدَّثَنَا ابْنُ نُمَيْرٍ، أَخْبَرَنَا سُفْيَانُ، عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ السَّائِبِ، عَنْ زَاذَانَ، قَالَ: قَالَ عَبْدُ اللهِ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:  إِنَّ لِلَّهِ فِي الْأَرْضِ مَلَائِكَةً  سَيَّاحِينَ، يُبَلِّغُونِي مِنْ أُمَّتِي السَّلَامَ . #واتــــــە: عبد️الــلّٰــه بن مسعود - رَضِيَ الــلّٰــه عَنْهُ - دەفەرموێت: پێغەمبەری الــلّٰــه - صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - دەفەرموێت:  بێگومان️ الــــلّٰــــه عز وجل چــەنــد فریشتەیەکی هــەیــە بەسەر زەوی دا دەگەڕێن، ســەلامــی ئوممەتەکەمم پێ دەگەیەنن.
📚«مسند الإمام احمد بن حنبل (3666)»
=