cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

شێعری کوردیی زانکۆی کوردستان

بۆ شێعر و ئەدەب🍁

Больше
Страна не указанаЯзык не указанКатегория не указана
Рекламные посты
279
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
Нет данных30 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

Фото недоступноПоказать в Telegram
"لە گەورەیی شتەکان ڕادەمێنم" گەورەیە ئەم ئەستێرەیە کە ئەو هەموو تیشکەی تیا جێ دەبێتەوە گەورەیە ئەم دڵۆپە ئاوە کە بەم بچووکییه، خۆی بە منداڵی دەریا دەزانێت گەورەیە ئەم تیشکە کە لە مێژە لە ئاسماندا وێڵە و ئێستاش خۆری بیر نەچۆتەوە گەورەیه ئەم کێڵگەیە کە ئەگەر بێتە بەر، پڕە لە سێوی نەبینراو گەورەیە ئەم غونچەیەی کە ئەگەر بگەشێتەوە، پڕە لە باغی نەوتراو وەرە هاوڕێم پێکەوە سەیری گەورەیی چڵێک گیا بکەین پڕە لە گوڵی گێژەن، لە هەناسەی پڕ غەمی گەرداو لە گەورەیی کۆترێک ڕابمێنن، دڵی پڕە لە جەنگەڵی بچووک... لە گوللەی کتوپڕ... لە هەڵفڕینی لەناکاو، بەڵام لە هەموو شتێک گەورەتر هاوڕێم مردنە... کە دەرفەتمان دەداتێ، ببین بە گوڵ، ببین بە هەور، ببین بە ئاو لەسەرمان دەوەستێت... پڕبین لە عەتری عەشق، پڕبین لە مۆسیقای هەتاو کاتێک لە جوانی تێربووین بە میهرەوە وەک دایکێک بانگمان دەکات: وەرنەوە بۆ باوەشی من... وەرنەوە بۆ باوەشی من... ئیتر تەواو... #بەختیار_عەلی ناردراو🌾 @sherikurdi_uok
Показать все...
ئەی بارانی ساڵی نەهات ئەگەر هاتی تەنیا وەرە بێ ڕەشەبا و بێ دەنگ وەرە ئەی گوڵە گەنمی زێڕکەفتم ئەگەر هاتی بێ ژەنگ وەرە وەک چۆن لەناو دڵما تەنیای #پەشێو @sherikurdi_uok
Показать все...
داخێنێ تەقنا ڕوومەتوو سووروو هەناری نیمەشەو پاییز چەنی بێ‌تاقەتی پەی من سەما بۆرێ مەلە #خەمیار_هەورامی @sherikurdi_uok
Показать все...
ئەو گوڵەی دابووت لە قژت نیگامی کرد بە پەپوولە... #شێرکۆ_بێکەس @sherikiurdi_uok
Показать все...
دڵم بۆ مەلی ئەوینی کچێک کردۆتە هێلانە کە کانیاوی سەوزی ڕۆحی پڕ لە عەشق و خۆشەویستی نیشتمانە. #ئەمین_گەردیگلانی @sherikurdi_uok
Показать все...
باڵای تفەنگ لە باڵای گوڵەهێرۆیەک کورتترە... #فەرەیدوون_ئەرشەدی @sherikurdi_uok
Показать все...
نەماوە ئاشنا بۆ کوێ نەزەر کەم...
Показать все...
دەستی من تەعویزه بۆ ڕەددی بەڵا با حەمایەل بێ لە ملتا، بێڵە سا #سالم @sherikurdi_uok
Показать все...
!‎ھەڵبەت بە بەڵایێکەوە ئاڵاوە دڵی من #بێخود @sherikurdi_uok
Показать все...
وەکوو دەنگی پێی بارانی، نەرم و نیانی تۆ لە باڵای پاییز ئەچی، پڕ ئیلهامی لە گریانی دایکم ئەچی، میهرەبانی... #بێکەس @sherikurdi_uok
Показать все...
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.