ru
Feedback

Не попадитесь на канал ботавода! Telemetrio находит и помечает такие каналы 👉 Хотите видеть метку — оформите подписку

وحدوي

وحدوي

Открыть в Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

Больше
753
Подписчики
-224 часа
Нет данных7 дней
-130 дней
Архив постов
کتێبە نازدارەکانی شێخی گەورە
06 дек. 2023, 12:58
06 дек. 2023, ~12:59

هیچ کۆمەڵگەیەکی گەورە بەبێ ئایین بۆ ماوەیەکی زۆر بەیەکەوە نەماوەتەوە!، هیچ شارستانیەتێک ناتوانێت بەردەوام بێت بەبێ ئایدۆلۆژیا
هیچ کۆمەڵگەیەکی گەورە بەبێ ئایین بۆ ماوەیەکی زۆر بەیەکەوە نەماوەتەوە!، هیچ شارستانیەتێک ناتوانێت بەردەوام بێت بەبێ ئایدۆلۆژیای فەلسەفەی یان تەنانەت دروست بکرێت!. ئەوەی کە شارستانیەت کۆدەکاتەوە و ئەیهێلێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر هێڵێکی گشتی هاوبەشی عەقیدەیە نەک هاوبەشی لە زمان و نەتەوە و خاک و کەلتور!. #ئیدراک #توراس
06 дек. 2023, 07:22

مرۆڤ تا زیاتر خۆی بە کۆنترۆڵکردنی جیهانی ماددی تەرخان بکات، زیاتر کۆنترۆڵی کاریگەرییەکانی جیهانی ماددی بەسەر کردەوەکانی لە دە
مرۆڤ تا زیاتر خۆی بە کۆنترۆڵکردنی جیهانی ماددی تەرخان بکات، زیاتر کۆنترۆڵی کاریگەرییەکانی جیهانی ماددی بەسەر کردەوەکانی لە دەست دەدات!. کاتێکیش جیهانە ماددیەکە دروست دەکات و زۆر بە خێرای لێدەخوڕێت، هیچی تر نازانێت جگە لە لێخورین نەبێت!. #توراس #ئیدراک
06 дек. 2023, 03:09

دارشتنی بناغەی فەهمی وجود و وڵامی وجودی دەبێت دابڕێژێت لەسەر کولیات بۆ ئەوەی حەقیقەت تێکنەچێت و زنجیرەی دارشتنەکە لە کولیاتەو
دارشتنی بناغەی فەهمی وجود و وڵامی وجودی دەبێت دابڕێژێت لەسەر کولیات بۆ ئەوەی حەقیقەت تێکنەچێت و زنجیرەی دارشتنەکە لە کولیاتەوە برواتە خوارەوە بۆ جوزئیات!. جوون ئەگەر دارشتنەکە پێچەوانە بێت ئەوکاتە بەر تەناقوزات دەکەوێت و هیچ زنجیرەیەک بوونی نیە تا بیگەینیت بە کولیات!. ئەو فۆرمەی لەم سەردەمە داڕێژراوە لەسەر جوزئیاتێکە بۆیە ئاگامەندی درک بە هەبوونی ئەو نەقسە روحی و تاریکی دەکات لەنێو ئەمرۆدا، وەک بەدیهاتووی لێهاتووە کە ئاگامەند چۆن درک بە نوقمی ناهۆشیاری تەواوتی دەکات کە لێشاوی جوزئیات بردوویەتی لەگەڵ خۆی!. #ئیدراک #توراس
05 дек. 2023, 07:49

مرۆڤە مۆدێرنەکان لە خۆی و هاو مرۆڤەکانی و لە سروشتیش نامۆیە، ئامانجی سەرەکی ئەوان ئاڵوگۆڕی قازانجە لە زانیاری و لێهاتوویی و خ
مرۆڤە مۆدێرنەکان لە خۆی و هاو مرۆڤەکانی و لە سروشتیش نامۆیە، ئامانجی سەرەکی ئەوان ئاڵوگۆڕی قازانجە لە زانیاری و لێهاتوویی و خۆی!. بەڵام ژیان هیچ بنەمایەکی نییە جگە لە ئاڵوگۆڕی دادپەروەرانە و ژیان هیچ شتێکیش نیە جگە لەوەی کە بۆ بەکارهێنانە!. #ئیدراک #توراس
04 дек. 2023, 13:21

دیکتاتۆریەت بە شێوەیەکی سروشتی لە دیموکراسیەوە سەرهەڵدەدات!، تەنانەت قورسترین شێوەی ستەمکاری و کۆیلایەتی لە توندڕەوترین ئازاد
دیکتاتۆریەت بە شێوەیەکی سروشتی لە دیموکراسیەوە سەرهەڵدەدات!،  تەنانەت قورسترین شێوەی ستەمکاری و کۆیلایەتی لە توندڕەوترین ئازادییەوە سەرهەڵدەدات!. -ئیمامی ئەفلاتون- #توراس #ئیدراک
03 дек. 2023, 15:53

03 дек. 2023, 09:32

ژن کە دوای جەندین سەدە لە کۆیلەکردن، ویستی ئازاد بێت و بوونی خۆی هەبێت. بەڵام فێمینیزم هات نەیتوانی کەسایەتیەکی تر بە ژن ببەخ
ژن کە دوای جەندین سەدە لە کۆیلەکردن، ویستی ئازاد بێت و بوونی خۆی هەبێت. بەڵام فێمینیزم هات نەیتوانی کەسایەتیەکی تر بە ژن ببەخشێت جگە لەوەی کە تەقلیدی پیاوان بکاتەوە!. جگە لە بانگەشەیەکی فێڵاوی و کۆیلەکردنێک لە فۆرمێکی نوێ لەناو مۆدێرنەدا هیچی تر نیە بۆ ژن!. ئەو کردارە کەمەش کە تەقلیدی پیاوان بکات وای کرد متمانەی بە خۆی و مێینەی خۆی نەمێنیت و کەسایەتیە بنەڕەتیەکە بە کەم بزانێت و رەتی بکاتەوە!. واتە نیشان دانی ئەوان کە تەقلیدی پیاوان بکەن خودی ئەوە مەترسیەکەیە لەسەر خودی رەگەزی مێینە!. کە ئەو لە بوونی مێینەی خۆیدا هاتە دەرەوە و وەک پیاو هات داوای هەمان ئیمتیازاتی پیاو کرد، کەواتە لە کوێدا بوونی ژن هەیە؟ لە کوێدا ئەسلەن بوونی مێینە سەربەخۆیی وەرگرت؟! بۆیە فێمینیزم ژنانی لە کەرامەتی سروشتی ڕەگەزەکەیان ڕزگار کرد و کردیان بە پیاوی کەمتەرخەم!. #توراس #ئیدراک
02 дек. 2023, 18:20

"ئەوانەی ڕقیان لە ستەمکارانە دەبێت، با پاشاکانیان خۆش بوێت." -ڤیکتۆر هوگۆ- لە نەبوونی پاشایەک کە هەمووان ئاراستەی یەک نێچیر ب
"ئەوانەی ڕقیان لە ستەمکارانە دەبێت، با پاشاکانیان خۆش بوێت." -ڤیکتۆر هوگۆ- لە نەبوونی پاشایەک کە هەمووان ئاراستەی یەک نێچیر بکات، خیلاف و شەر و کوشتاری و زوڵم و ستەم دێتە بوون!. هەبوونی کەسێک کە خاوەن سوڵطەی تەواو بێت، زۆر زەروورترە لەوەی کە تەواوی خەڵکەکە رازی بن!. جونکە نەبوونی کێشەی پارچە بوون و هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتەکە دروست دەکات. ئەوەی کە مۆدێرنە وەک ژەهر دەرخواردی زۆربەی وڵاتانی دا ئەو سیستمە دیموکراسیە بوو کە فەهمی پاشایەتی گۆری و وێناکەی ناشیرن کرد. تەنانەت نەفەسێکی دروست کرد هەر کەسێک شتێکی بەدڵ نەبوو یاخی بێت و تا لوتکە تەکەبوری هەبێت بە رووی ئەوانەی زۆر لە خۆیدا گەورەترن!. #توراس #ئیدراک
02 дек. 2023, 17:54

دەبا لێپرسینەوە نەبێت و سزا و دۆزەخ نەبیت چی تێدایە؟! خۆ من لەو سروشتە گەیشتووم بە لوتکەی بەرزی حەقیقەت ئەویش باور بوونە بە ر
دەبا لێپرسینەوە نەبێت و سزا و دۆزەخ نەبیت چی تێدایە؟! خۆ من لەو سروشتە گەیشتووم بە لوتکەی بەرزی حەقیقەت ئەویش باور بوونە بە راستیەک ئەویش زاتی خوای گەورەیە!. خۆ لە هەموو ئەوانە بەرزترم لە سروشتدا کە ئینکاری لە باور بوون بە حەقیقەت دەکەن و لە ئاستێکی جاهیلی لەناو سروشتدا ئەژین!. خۆ ئەوان بۆ ئەوەی ئەژین تا بگەن بە باوڕەیەک، دە من گەیشتووم بەو باوڕە و ئەسڵەن باوڕەکەشم حەقە!. باشترە بمرم وەک بروادارێک بە حەقیقەت و لەبەرزترین مقام بم، نەک بمرم و لە نزمترین ئاست بم کە ژیانم کردبێ تا بگەم بە حەقیقەت و دواتریش ئینکارم کردبیت یان بۆ هەمیشە هەوڵم دابیت!. #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase
02 дек. 2023, 08:39

هەندێک چین هەیە لە کۆمەڵگا، ئەوان بۆیان نیە قسە بکەن دەربارەی شتانێک بۆ خەڵک و ببنە رەقەمێک بۆ ئاراستەکردنی خەڵکی!. ئەگەرچی لەم سەردەمە مۆدێرنە سەخیفە، ئەو چینەی کە رگی سەقافەتی نیە و جاهیلە بە مەعریفە بۆتە رەقەمێک و مافی قسەی پێدرا و خەڵک ئاراستە دەکات!. ئەوەش ئازایەتی و یان شتێکی خۆی نیە! بەڵکو ئەوە ئەو فکرە مۆدێرنەیە کە وای کردووە ئەو چینە ناسەقافیە بچنە سەر ئەو کورسیە و مینبەرەی خەڵکی ئاراستە بکەن!. ئەو چینەی کە خەڵک دەبێت ئاراستە بکات و تەنانەت نوخبەش پەروەردەی بکات، ئا ئەو چینە دەبێت لە رگەوە سەقافەتی بۆمابێتەوە و بە مەعریفەدا تێپەر بێت، ئەو چینەی کە لە رگەوە سەقافەتی هەیە و خاوەن مەعریفەیە لە رووی ئەودا چین تر بۆی نیە قسە بکات و بگاتە مقامی ئەو. دکتۆر و ئەندازیار و مامۆستا و ئەو مقامانەی لەناو جاهیلدا بەرزن بەرامبەر بە چینی سەقافەت و مەعریفە فەراشیش نین! بۆشیان نیە لە مقامی ئەواندا قسان بکەن!. ئەو چینەی لە حوجرەکان مەعریفە وەردەگرن و خاوەن رگی سەقافەتن، بەرزترین چینن لە کۆمەڵگا، ئەگەر مۆدێرنە مقامی دکتۆریک یان ئەندازیارێک بەرز بکاتەوە بەسەر ئەو چینە لای ئێمە قیمەتی نیە!. جونکە خودی مۆدێرنە و دکتۆر و مامۆستاکان و ئەندازیارەکان زۆر زۆر لەوە کەمترن بتوانن بگەنە مقامێک سەقافەت و مەعریفەی ئەوکسانەی لە حوجرەکان و علمی ئیلاهیدا نوقمن!. بۆیە دەبێت ئەو شتە راست بکرێتەوە، لە مەجلیسێک دا کە ئەو کەسێکی رگی خاوەن سەقافەت و مەعریفە هەبوو، چینەکانی تر دەبێت بێدەنگ بن و بۆیان نیە قسە بکەن!. #توراس #ئیدراک تیلیگرام : https://t.me/Turase
02 дек. 2023, 04:49

photo content
02 дек. 2023, 04:49

شێخی گەورەم رینۆ.....❤️❤️❤️ #توراس
01 дек. 2023, 09:57

ئەقڵی توراسەت لە پێناو ئارەزووەکانی حەقیقەت ڕەت ناکاتەوە تا ئارەزووەکانی لەگەڵ حەقیقەتدا بگونجێت!، بەڵکو ئارەزووەکانی ئەهێنیت
ئەقڵی توراسەت لە پێناو ئارەزووەکانی حەقیقەت ڕەت ناکاتەوە تا ئارەزووەکانی لەگەڵ حەقیقەتدا بگونجێت!، بەڵکو ئارەزووەکانی ئەهێنیت لەگەڵ حەقیقەتدا ئەگونجێت!. ئەمەش خاڵێکی گرینگە کە حەقیقەت سەنتەر بێت نەک وەک مۆدێرنەکان کە ئارەزووەکانیان سەنترن و هەڵدەستن بە ڕەتکردنەوەی حەقیقەت لە پێناو ئارەزووەکانیان!. بۆیە مرۆڤی ئاقڵ هەمیشە ئارەزووەکانی لەگەڵ حەقیقەتدا ئەگونجێت!. #ئیدراک #توراس
01 дек. 2023, 09:03

ئەگەر کەسانێک لە کۆتایدا کە ئەو حیکمەتانەی لە نەوەکانی رابردوودا وەرگیراوە قبوڵی نەکەن!، بەم شتە ئەوان سەرکەوتوو نابن یان پوچ
ئەگەر کەسانێک لە کۆتایدا کە ئەو حیکمەتانەی لە نەوەکانی رابردوودا وەرگیراوە قبوڵی نەکەن!، بەم شتە ئەوان سەرکەوتوو نابن یان پوچەڵەی بکەنەوە!. بەڵکو ئەوان تەنها خۆیان مەحکوم دەکەن بۆ هەمان فێربوونی ئەو حیکمەتە تەنانەت هەندێک جاریش بە ئەزموونێکی تاریکتر!. بەمانایەکی تر، ئەگەر حیکمەتەکان لە توراسیەت وەرنەگرین و قبوڵی نەکەین وەک چۆن کە مۆدێرنە قبوڵی ناکات. ئێمە بۆ هەمان حیکمەت کە فێری دەبین بە ئەزموونێکی تەواو بە ئازارتر و تاریکتر. رەنگیشە هەرگیز نەگەین بە حیکمەتەکە بە هۆی هەژموونی مۆدێرنە بەسەر ئیدراک. #ئیدراک #توراس
30 нояб. 2023, 12:42

هەرکەسێک بیەوێت گەلێک داگیر بکات، دەتوانی بە بەکارهێنانی ئەم سیستەمە ئەو کارە بکات: شکاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئاسمان[خوا]
هەرکەسێک بیەوێت گەلێک داگیر بکات، دەتوانی بە بەکارهێنانی ئەم سیستەمە ئەو کارە بکات: شکاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئاسمان[خوا] و خاک[مرۆڤ]، ناساندنی شەڕ و شەڕی براکوژی، پەرەپێدانی بێ ئەخلاقی و چەواشەکاری، بە مادیکردنی خەڵکی، ژەهراویکردنی جەستەیی، سەرخۆشی!. هەموو ئەمانە زیاتر میللەتێک لەناو دەبەن لەوەی بە هەزاران تۆپ بتەقێنرێتەوە یان بە هەزاران فڕۆکە بۆردومان بکرێت!. -کۆرنێلیۆ زێلیا کۆدریانو- #ئیدراک #توراس
30 нояб. 2023, 10:08

مۆدێرنەکان سوکایەتی بە ئایین دەکەن لەبەر ئەوەی رقیان لێیە و دەترسن لەوەی رەنگە راست بێت!. چارەسەری ئەوەش ئەوەیە سەرەتا کە ئێم
مۆدێرنەکان سوکایەتی بە ئایین دەکەن لەبەر ئەوەی رقیان لێیە و دەترسن لەوەی رەنگە راست بێت!. چارەسەری ئەوەش ئەوەیە سەرەتا کە ئێمە نیشانیان بدەین ئایین دژی ئەقڵ نیە و پێچەوانەی ئەقڵ نیە، بەڵکو شایەنی رێز و پاراستنە. دواتریش وا لە مۆدێرنە باشەکان بکەین کە خۆزگە بخوازن ئایین راست بوایە پاشان نیشانی بدەین کە راستە. کە شایەنی رێزگرتنە چونکە بەراستی لە سروشتی مرۆڤ تێدەگات، خاوەن بەڵێنی جاکەی راستەقینیە و بەڵێنی جاکەی راستەقینە ئەدات. #ئیدراک #توراس
30 нояб. 2023, 09:44

وا ئەزانن کە ئێستا مۆدێرنە هەیە لەبەر ئەوەی ئەوان شایستەی شارستانیەتێکی ئەوها سروشتین؟! نەخێر هەرگیز، بەڵکو ئەوان هەن تا ببنە
وا ئەزانن کە ئێستا مۆدێرنە هەیە لەبەر ئەوەی ئەوان شایستەی شارستانیەتێکی ئەوها سروشتین؟! نەخێر هەرگیز، بەڵکو ئەوان هەن تا ببنە شاهید بۆ شارستانیەتی توراسیەت لە داهاتوو، کە مۆدێرنە لەدایکبووی نامرۆڤایەتیە و بێئەندازەیە لە وێرانکردنی بەهای مرۆڤ و بەهاکانی ژیان. بەڵێ، ئا ئەوان ئەو شاهیدەن کە شارستانیەت چۆن وێران دەبێت و چۆن ئەنجام دەدرێت!. #توراس #ئیدراک
29 нояб. 2023, 13:02

مۆدێرنەکان هەمیشە بە دوای گۆرانکاریدا ئەگەرێن، بەڵام توراسیەت بە دوای هەمیشەیی دا ئەگەرێت!. وەک چۆن مۆدێرنە ئەو وڵامانەی قبوڵ
مۆدێرنەکان هەمیشە بە دوای گۆرانکاریدا ئەگەرێن، بەڵام توراسیەت بە دوای هەمیشەیی دا ئەگەرێت!. وەک چۆن مۆدێرنە ئەو وڵامانەی قبوڵ نیە کە هەمیشە جێگیرن بۆ پسیارە وجودیەکان، توراسیەتیش بەردەوامە و هەمیشەیی لەسەر ئەو وڵامە جێگیر و حەقانەی کە بۆ پسیارە وجودیەکان هەن. بۆیە مۆدێرنە هەمیشە بە دوای وڵامدا دەگەرێت هەرگیز ناگاتە هیج ئەنجامێک جونکە هیچ شتێک بە ئەنجامی کۆتایی نابینیت!، ئەوەش رێک پێچەوانەی توراسیەتە کە ئەگاتە ئەنجامێکی هەمیشەیی!. #ئیدراک #توراس
29 нояб. 2023, 12:45

مامۆستای گەورەمان مامۆستا فەرهاد
29 нояб. 2023, 11:06
29 нояб. 2023, ~11:07