753
Подписчики
+124 часа
+37 дней
-430 дней
Архив постов
753
کتێبکی ناوازەی پوختی عەقیدە هی ئەهلی سوننە ..
لەلایان مامۆستا محمد شافعی نوسراوە
#ئەهلی_سوننە #عەقیدە
تیلیگرام: https://t.me/Turase
753
تەنانەت یەکێک لەو گێژاوە گەورەیی کە تاکی موسڵمانان و غەیری ئەویش تێیکەوتووە.. ئەم فەهمە تاکگەرایە کە بۆتە هۆکاری گێژاو....!!
هەر ئەم تاکگەراییە لێکەوتەکەی ئەوەیە کە تاکەکان نوقمی جیهانێکی بکات کە ون بێت تێیدا!!.. چونکە هیچ کەسێک لە سەرەوەی خۆی نابینێت و هەمووان وەک یەک مەرتەبە سەیر دەکات!!... تەنانەت موسڵمانی حەداسی زۆر بەلایەوە ئاسایە خودی رەسول اللە سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت بە تەواوەتی وەک مرۆڤێکی ئاسایی سەیر بکات!! ئەوەش ناراستەوخۆ لێدانە لەو تێگەیشتنانەی کە هەیە بۆ ئەولایانی خوا و ئەهلی علم و ئەهلی کەشف..! لێرەوەیە ئەو تاکە حەداسیە دروست دەبێت بەرامبەر هەموو ئەوانە دەوەستێتەوە وەک تاکێکی یاخی ئەڵێت : من هەم!!...
ئەم هەبوونە دەبێت هێندە بکوترێت تا ئەچێتەوە عەدەم!!، نەک مامەڵەی لەگەڵ بکرێت!!..
من لێرەدا چەند شتێکم بەستۆتەوە بە یەک، ئەویش لەسەر ئەوە درکم پێ کردووە کە مەرتبە لە علم و کۆمەڵگایە نەمێنێت لەناو تاکەکان!، کە بە تەواوەتی خودی نەمانی ئەم مەرتەبیە ئامانجی مۆدێرنەتیە!!..
تەنانەت نەبووی مەرکەزیەت و خاڵێکی بریار لەناو ئومەتدا تەنانەت غەیری ئومەتی موسڵمانان یەکێک لەو هۆکارانە هەبوونی ئەم نەفسە تەکگەرایەتیە!! کە سەرچاوەی گرتووە لە لێدان لە مەرتبەی تاکەکان لەناو کۆمەڵگا....!!
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام:
https://t.me/Turase

ئەو قسە قۆرە چیە کە دەبێت هەمووی بە یەک چاو و لە یەک مەرتەبە سەیر بکرێت؟! ئەسڵەن کێ خاوەنی ئەم بانگەشەیە و چۆن گەیشتۆتە ئەم بانگەشەیە و ئەساسی بانگەشەکە چیە و لەسەر چ ئەساسێکە؟؟
ئەوەی کارەساتی دروست کردووە لە ئێستادا، تێکەڵاوکردنی ئەم مەرتەبانەیە!!.. هەموو تاکێک دەبێت لەگەڵ مەرتبەی هاو خۆیدا بکەوێتە مامەڵەی فکری!!... دابەزاندنی بەرزی بۆ نزمی شکاندنی بەهایە، حەقیقەتی وایە نزمی بەرز ببێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ لەگەڵ بەرزیدا مامەڵە بکات نەک بەرزی نزم بێتەوە!!.
ئەسڵەن کاتێک تۆ هاتووی نیقاشی کەسێک دەکەی لە نزمترین ئاستی علمیدایە لە پێناو ئەوە لەگەڵی دەیکەیت کە خەڵکی کۆمەڵێک لێ کۆبۆتەوە!!.. دەی خودی ئەمە تەسلیم بوونە بەو فەهمەی کە مۆدێرنەتی ئەیەوێت!! .. دەی ئەو دەیەوێت ئەو زۆرینە یان ناوبانگە بکاتە سەنتەرێک!! دەی لێرەوە تۆ تەسلیم دەبی بە سەنتەرەکە یان دەبێت بیشکێنێت؟!
#توراس #ئیدراک

زۆر بە سادەیی، قورئانیەکانی ئێستا کۆمەڵێکی مۆدێرنەی سەخیفن، بە موسەقەفانە و بە بەرگی دینەوە داوای سێکس و رووت کردنەوەی ئافرەت دەکەن، خەڵک لە دانە بە دانە راو دەکەن! بەڵام ئەوانە بە عارەبانە کچ راو دەکەن لەژێر فکری قورئانیدا...! لە هەمووی کۆمیدی تر هەندێک کەس ئەچن لەگەڵ ئەوانە نیقاشی ئایەت و حەدیس دەکەن مەبەستم جوزئایەتە!!، لە کاتێکدا خودی فکری قورئانی، قورئان بە درۆ دەخاتەوە!.. چونکە ئەو سەرچاوەی کە قورئانی پێ هاتووە هەواڵە! کە متواترەن بۆ ئێمە هاتووە!... دەی ئەوان رەفزی ئەم رێگایە دەکەن و هەمان رێگاشە کە حەدیسی لێوە هاتووە!.... گومانی لەوەدا نیە قورئانی کافرێکی دەرجە یەکن!.... هیوادارم هەندێک کەسێک نەچن نیقاشی ئەم قورئانیانە بکەن، چونکە زیاتر طریان گەورەتر دەبێت و کەروێشک و کەری حەداسی زیاتر دەیناسن!...
هەموو قورئانیەکان کۆبکەیتەوە بە باب و ئەژدادیان ناتوانن بیسەلمێنن کە ئیسلام راستە و قورئانەکە لەلایان خواوە هاتووە!!، جەهلی مورەکەبیان هەیە لە مەنتق و سەرچاوەکانی علم!!..
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
753
❤️قالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«أكْثِرُوا مِن ذِكْرِ اللَّهِ حَتّى يَقُولَ المُنافِقُونَ: إنَّكم مُراءُونَ»❤️
753
بیرمە ئیڤۆلا لە کتێبی:
"Revolt Against the Modern World"
هەندێک نمونە بە ئاژەڵ دەهێنێتەوە بۆ رەخنە گرتن مەفهمی مۆدێرنەتی و هەژموونی بەسەر کۆمەڵگا... تەنانەت ئەو ئەم جۆرە بەخێو کردنە بە ناراستەوخۆ ناو دەبات بە دابەزاندنی بەهای ڕوحی مرۆڤ...!
753
لەناو مۆدێرنەتی کە راگرتن و بەخێوی کردنی پیشلە و سەگ لە زیاد بووندایە و تەنانەت بۆیە باوترین شتەکان لە جیهانی ئوروپایی!!، ئەوە لەبەر خودی خۆشەویستی ئاژەڵ و ویژدان و رێز نیە بۆ ئاژەڵ!!...
بەڵکو تاکەکە لەم کۆمەڵگایە پیشلە و سەگەکە بەکار دەهێنێت بۆ پرکردنەوەی ئەم بۆشایەی کە خودی مۆدێرنەتی بۆتە هۆکار و دروستی کردووە لە ڕوحی!!..
کاتێک ژن و مێردێک ئەگەنە تەمەنێک گەورە سەگ رادەگرن نەک بۆ ئەمنیەت بەڵکو بۆ ئەم بۆشایە ڕوحیە! زۆرێکیش لە مەرتەبی منداڵ سەیری پیشلە و سەگەکان دەکەن بە تایبەت لەلایان رەگەزی مێینەی گەنجەوە!!..
#ئیدراک
753
رەنگە تاکی مۆدێرنە ئاشنا بن بە دەستەواژەی "خۆشەویستی"، بەس لێرەوەیە ئەم ئاشنایەتیە چ مەفهومێک ئەداتە پاڵ ئەم دەستەواژەیە؟.. ئەوەندەی کە درکم پێ کردووە تەنانەت خودی مەفهومی دەستەواژەی "خۆشەویستی" لای تاکی مۆدێرنە، پەیوەستە بە ماددە و جیهانی ماددەوە!!. چۆن لای ئەوان ئەم مەفهومە هەندێک پسیاری رووبەروو دەکرێتەوە کە مەفهومی حەقیقی "خۆشەویستی" ناتوانرێت ئەم پسیارانە رووبەرووی بکرێتەوە!!..
کاتێک ئەم مەفهومە لای ئەوان کەوتە ژێر ئەو پرسەی کە بلێن: کوا خۆشەویستی و نیشانم بدە؟! کوا سەلماندنی خۆشەویستی؟ یان بۆچی ئەو شتەت خۆشدەوێت؟؟ .. کۆمەڵێک لەو پسیارانە هەمووی لەو دەروازەیەوە سەرچاوە دەگرێت کە بۆ "خۆشەویستی" دەبێت هۆکارێک ماددی هەبێت یان بۆ نیشاندان دەبێت پیشکەش کردن و بەخشینی ماددە هەبێت!!..
بۆیە کاتێک مۆدێرنەتی ئەم مەفهومەی لەسەر هێڵە راستەکە لادا و ئەم مەفهومە ماددیەی دایە پاڵ خۆشەویستی!!.. لێرەوە تاکێکی مۆدێرنە چونکە ئەم مەفهومەی وەرگرتووە ئەگەر هەموو کات ئەم بەناو خۆشەویستیە پێ بدرێت هێشتاکە بۆشایەکی گەورە لە ڕوحیدا هەیە چونکە ئەوەی پێیدراوە خۆشەویستی نیە بەڵکو شتێکی ترە بەناوی خۆشەویستی!!..
وە ئەگەر حەقیقەتی خۆشەویستیشی پێ بدرێت بۆ پرکردنەوەی بۆشایی ڕوحی.. دەبێت قوربانی بە هەندێک شت بدا لە جیهانی ماددە و قبوڵ کردنی هەندێک شت کە لە جیهانی مۆدێرندا بە ئاستی نزم سەیر دەکرێت!! ئەوەش وای لێدەکات کە لەنێوان دوو رێگەدا ون بێت!! یان هەوڵدە هەمیشە لەگەڵ ماددە دا بێت کە تەنها دەستەواژەی خۆشەویستیەکی هەڵگرتبێ بەبێ ئەوەی حەقیقەتی خۆشەویستی هەبێت!!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
753
(Carl Schmitt between Technological Rationality and Theology)
ئەو کتێبە باسێکە لە نێوان عەقڵانیەت و تەکنەلۆژیا و ئیلاهیات، لەو کتێبەدا راستەوخۆ رەخنە لە تیۆریەکانی لیبرالیزم دەگرێت و رەخنە لەوەش دەگرێت کە رۆڵێکی گەورەی کە لەسەرەو هەموو شتێکەوەیە فەرامۆشی کردووە!.
ئەو کتێبەی (هوگۆ هێرێرا) باس لە فکر و ئایدیاکانی (کارل شمیت) دەکات، لەسەر ئەقڵ و تەکنەلۆژیا، وە رەخنەکانی شمیت لەسەر مۆدێرنەی سیاسی و بە تایبەت ئەوانەی جەخت لەسەر گرینگی و بە تەکنیکی کردنی شتەکان دەکەن یان ئەتوانم بلێم بە تەکنەلۆژی کردنی شتەکان!.
هەڵبەتەن هێرێرا بە تەواوەتی باس لەوە دەکات کە شمیت چۆن رەخنە دەگرێت لەوەی کە بەم شتانە ناتوانن لاینە مرۆیەکان و ئەخلاقیەکان چارەسەر بکات! وە تەنانەت دەبێتە هۆکاری تێکدانی بریارە سیاسەیکانیش!.
هێرێرا بەڵگەش زیاتر بۆ قسەکانی شمیت دەهێنیتەوە و هەرچەندە باسی خودی شمیت بەڵگە ئەقڵیەکانی ئاراستەی ئەوانی کردووە!.
چونکە ئەو بە روونی ئەڵێت کە ئەم لیبرالیزمە رچاوی تەکنەلۆژیا دەگرێت یان لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت بریاریە سیاسیەکانی بۆیە هەرگیز مناقشەی لیبرالیزمە سیاسیەکان رچاوی راستیەکان و ئەخلاق ناکات یانی لەسەر ئەو بنەمایە نیە کە رچاوی ئەوانە بکات!.
هەروەها هێرێرا باسی ئەوە دەکات کە لای شمیت ئەو نەزمە سیاسیانەی کە لە دەرەوەی بازنە ئیلاهیەکان مەبەستم ئەوەیە گوێ نادەنە ئیلاهیات، ئەوانە نەزمەیکی سیاسی نەزۆکن و بە تەواوەتی لە قەیراندان و زۆر کورت خایەنن!.
بە روونی شمیت جەخت لەسەر بەها ئەخلاقی و سروشتیەکان دەکاتەوە لە روانگەی هێرێرا، تەنانەت هێرێرا ئەڵیت شمیت پێ وایە ئاقڵانیەتی تەکنەلۆژیایی مۆدێرنەی دەبێتە هۆکاری رووخاندنی نەزمەی سیاسی و کۆمەڵگا و بەهای ئەخلاقی و سروشتی!..
کە ئەمەش بە تەواوەتی حەقە!
گومانیش لەوەدا نیە فکری شمیت بە تەواوەتی دژایەتی دیموکراسیەکان دەکات و بنەماکانی هەڵدەوەشێنێتەوە!، بە تایبەتی لیبرالیزمی مۆدێرنە!، بۆیە جۆرێک لە هۆشیاری دەدات هێرێرا دەرباری ئەمەش! بە بیناوی ئەوەی لەگەڵ هاوسەردەمدا نایەتەوە!. بەڵام کتبێکی زۆر باشە کە بە باشی باسی لیبرالیزمی مۆدێرنە و فکری شمیت دەکات بەرامبەریان!.
#ئیدراک #توراس #کتێب
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
753
+1
راستی برایەک ئەو کتێب و لاپەرەی کتێبەی بۆ ناردم!!...
هەر بەجدی کتێب و هەندێک شت هەیە بەناو فەلسەفەوە بڵاوکدەکرێتەوە! پیاو حەقی خۆیەتی بەس تف و شەق لەو کتێب و نوسەرە بدا!!
753
کێشەکە تەنیا تاکەکان نین! بەڵکو سیاسیەکانیش بە تەواوەتی پەیوەستن بە نوێگەرایی و هەڵگری مەفهومی ئەوانن!، بۆیە ئەو دەرگایی دەبێتەوە لە داهاتوو ئەوەیش ئەوەیە کە تاکەکان دەگەنە ئاستێک هەموو ئەخلاق و پیرۆزیەک و حەقیقەتێک لە پێناو زاهیری رازاوە و ماددە بفرۆشن و بکەنە قوربانی!.
#ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
753
روونە هەژموونی تاکگەرایی و بە ئارەزوو سەنتەری بە تەواوەتی زاڵە بەسەر تاک و کۆمەڵگایی کوردی!، ئەمەش لە ژیر سایەی ئەم سیستەمە سیاسیە کە دەرگایی بۆ هەژموونی نوێگەرایەتی کردۆتەوە!، کە لە جەوهەریدا هیچ پیرۆزیەکی نەهێشتۆتەوە بۆ تاکی کورد تا روحی پەیوەست بکات پێوەی!.
#ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
753
لە ئێستادا، کۆمەڵگایی کوردی لە نێوان دوو دەروازەدا خۆی دەدۆزێتەوە!، دانەیەک ئەیەوێت نوقمی توراسیەتی بکات و دانەیەکی تریش ئەیەوێت نوقمی مۆدێرنەی بکات!. کە لام روونە دووەم نوقمی دەکات کە مۆدێرنەیە! ئەم جیلەی کە دێن، نەک نازانن مەعریفە یانی چی؟! بەڵکو قورسە بگەنە ئاستی خۆی ناسینیش!
#ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
753
إن التماسك الحقيقي لأفكارنا لا يأتي من المنطق الذي يربط فيما بينها ، ولكن من الدافع الروحي الذي يولدها!.
نيكولاس غوميز دافيلا