739
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
+230 дней
Архив постов
739
Repost from N/a
هەموو جۆرەکانی حکومەت بە هەڵگرتنی بنەما سەرەتاییەکانیان بۆ زیادەڕەوی خۆیان لەناو دەبەن...!، دیموکراسیەکان لە سیاسەتدا، لە ئابووریدا، لە ئەخلاقدا زۆر ئازاد دەبن...! تەنانەت لە ئەدەب و هونەریشدا، تا دواجار تەنانەت سەگەکانی ناو ماڵەکانیان لەسەر قاچی دواوە هەڵدەستن و داوای مافەکانیان دەکەن...!، نائارامی تا ڕادەیەک گەشە دەکات کە دواتر کۆمەڵگا هەموو ئازادیەکانی خۆی بۆ هەر کەسێک کە بتوانێت ڕێکوپێکی بگەڕێنێتەوە جێدەهێڵێت!.
-ویڵ دورانت-
تیلیگرام: https://t.me/Turase
#ئیدراک #توراس
739
کۆمەڵگەی لیبڕاڵ زەمینەیەکی بەپیت و ئایدیاڵە بۆ مافیاکان بە هەموو جۆرەکانیەوە، لە ڕێکخراوە تاوانکارییە تەنیاکانەوە تا ئەو گروپانەی کە کاری پیس لە دەرەوەی یاساییبوون ئەنجام دەدەن...!
-ئارمین مۆهلەر-
تیلیگرام: https://t.me/Turase
#ئیدراک #توراس
739
لەم جیهانی مۆدێرنەدا ئەم شتانەی کە ئەمێنەوە و خاوەن بەهایەکی ئەزەلین تێکشکاون و هیچ بەهایەکی نەماوە، خۆشەویستی و بوێری و سۆز بەخشین و قوربانیدان یان بەهای عەقیدەیی ..هد هەمووی کەوتۆتە ژێر کاریگەری ماددە!.
بە مانایەک کە ئیتر بەهای ئەمانە بەندە بە ماددەوە کە بەهاکەی بە پێی رێژەی بەرژوەندی ماددەکەوە بەرز و نزم دەبێتەوە!، لێرەوە ئەم حەقیقەت دەرکەوێت و دەرهاویشتەی ئەوە دەبێت هیچ لەمانەی سەرەوە وەک خۆشەویستی و بوێری ...هد بەهایەکی نیە وەک بوونێکی خودی خۆی لە جیهانی مۆدێرندا...!
تیلیگرام : https://t.me/Turase
#ئیدراک #توراس
739
ئەوەی کە لە توراس بۆ ئێمە بەجێماوە تەنها قسەیە!، ئەوە کاری ئێمەیە کە بزانین مەبەستیان چییە!.
شێخی گەورەم حەزرەتی -ابن عربي-
تیلیگرام: https://t.me/Turase
#ئیدراک #توراس
739
ئەگەر مرۆڤ باوەڕی بە خوداکان هەبێت، ئەگەری ئەوەشە کە ڕەسەنایەتی هەبێت، ئەو جۆرە کەسانە رقیان لە خراپەی مرۆڤەکانە و رق و کینەیان لە هەڵەیە، مەیلی ئەنجامدانی کردەوەی ناڕەوا نەکەن، خۆیان لە ناڕاستگۆکان دەپارێزن و بەرەو ڕاستگۆکان هەنگاو ئەنێن...!
-ئەفلاتون-
ت: هەڵبەتە وشەی خوداکان لێرەدا مەبەستی ئەوە نیە کە ئەفلاتون بروای بە جەند خودایەک هەیە بەلکو ئەو بروای بە یەک خودا هەبووە، بەڵام مەبەستی ئەوەیە ئەوانەی کە جەند خودایەک دەپەرستن هێشتا زۆر باشترن و رەسەنایەتیان هەیە لەوانەی کە برویان بە خودا نیە و دژایەتی خودا ویستەکان ئەکەن یان دژایەتی خودا ئەکەن!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
ئەگەر مرۆڤ باوەڕی بە خوداکان هەبێت، ئەگەری ئەوەشە کە ڕەسەنایەتی هەبێت، ئەو جۆرە کەسانە رقیان لە خراپەی مرۆڤەکانە و رق و کینەیان لە هەڵەیە، مەیلی ئەنجامدانی کردەوەی ناڕەوا نەکەن، خۆیان لە ناڕاستگۆکان دەپارێزن و بەرەو ڕاستگۆکان هەنگاو ئەنێن...!
-ئەفلاتون-
ت: هەڵبەتە وشەی خوداکان لێرەدا مەبەستی ئەوە نیە کە ئەفلاتون بروای بە جەند خودایەک هەیە بەلکو ئەو بروای بە یەک خودا هەبووە، بەڵام مەبەستی ئەوەیە ئەوانەی کە جەند خودایەک دەپەرستن هێشتا زۆر باشترن و رەسەنایەتیان هەیە لەوانەی کە برویان بە خودا نیە و دژایەتی خودا ویستەکان ئەکەن یان دژایەتی خودا ئەکەن!.
#ئیدراک #توراس
739
ماناگەلی جیاوازیان بۆ فەزیلەت پێشکەش کردووە. سوقرات فەزیلەتی بە ھاوسەنگی مەعریفەت دەزانی، بەو مانایە کە کەسی ئاقڵ ئەوە دەکا کە دەزانێ ھەقە و دروستە. ئەفلاتوون دەیوت فەزیلەتی ھەر شتێ کەماڵی ئەو شتەیە. ئەرەستووش پێی وا بوو کە فەزیلەت دەبێ گرتنی «ڕادەی ناوەڕاست» دەستەبەر بکات. مەبەست لە ڕادەی ناوەڕاست یا ناوەڕاستی زێڕین ئەو ڕادەیەیە لە نێوان زۆر و کەمدا کە دڵخواز و پەسەندکراوە. بۆ وێنە، لە ڕوانگەی ئەرەستووەوە، نەترسی و ئازایەتی فەزیلەتە، بەڵام لە ڕادەی ناوەڕاستدا؛ ئەگەر زۆر بێ ئیتر ئازایەتیی پێ ناوترێ و ناوی ھەڵەشەیی و سەرەڕۆیی و تەنانەت گەوجییە، ئەگەریش کەم بێ ترسەنۆکی و نەوێرییە.
739
گەنج ناتوانێت حوکم بدات کە چی تەمثیلیە و چی مانادارە، هەر شتێک لەو تەمەنەدا وەریبگرێت لە مێشکیدا، ئەگەری زۆرە نەسڕاوە و نەگۆڕی هەیە، هەربۆیە لە هەمووی گرنگترە ئەو چیرۆکانەی کە گەنجان دەبێت یەکەمجار بیبیستن، مۆدێلی بیرکردنەوە لەسەر فەزیلەتییەکان بن...!
-ئیمامی ئەفلاتون-
#ئیدراک #توراس
739
"پێتان دەڵێم فەزیلەت بە پارە نادرێت، بەڵکو لە فەزیلەتەوە پارە و هەموو چاکەیەکی تری مرۆڤ دێتە ئاراوە!، بۆ گشتی و هەروەها تایبەتەکانیش..!"
-ئیمامی سۆکرات-
ئاگادار بن قسەی ئیمامی سۆکرات لەسەر خوایە جونکە تەنها خودا ئەتوانێت فەزیلیەت ببەخشێت!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
"ئێستاش ئەسینییەکان، من ناچم لە پێناو خۆمدا موناقەشە بکەم!، وەک ئەوەی ئێوە بیری لێدەکەنەوە، بەڵکو لە پێناو ئێوەدا!، بۆ ئەوەی گوناح لە دژی خودا نەکەن بە مەحکومکردنی من، کە دیاری ئەوم بۆ ئێوە"..!
-ئیمامی ئەفلاتون-
#توراس #ئیدراک
739
هەموو دەسەڵاتەکان ساختەکارییە و هەموو یاساکان ناڕەوا و دڕندەیە، هەموو دامەزراوەکانیش نەزۆک و کاتیین، مەگەر دەسەڵات و یاساکان و دامەزراوەکان هەموویان لە سەرەوە وەرگیرابن و بەرەو سەرەوە ئاراستە بکرێن، ئەوەش راستی رەهایە!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
ئێمە نابێت بگۆردرێن لە هیچ دۆخێکدا، ئێمە دەبێت تەنها ئەوکاتە قبوڵی گۆران بکەیت کە دۆخەکە لە کولیاتەوە بێتە خوارەوە بە هۆکاری بوونێکی رەها..! بێجگە لەم دۆخە هیچ دۆخێکی تر نیە کە شایەنی ئەمە بێت خۆمانی بۆ بگۆرین!، هەر ئەم دۆخەشە دەبێت خۆمانی پێ هەڵبواسین و هەم تەسلیمی بین و هەم بە تەواوی بوونمان بگۆرین بۆ ئەم دۆخە!. ئەوەش ئەوپەری حەقیقەتە...!
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
کاتێک ئاوڕێک لە ڕابردووم دەدەمەوە و بیر لەوە دەکەمەوە کە چەند کاتم لە هیچ شتێکدا بەفیڕۆ داوە، چەند کاتم لە بێهودەیی، هەڵە، تەمبەڵی، بێتوانایی لە ژیاندا لەدەستچووە!!، چەندە بە کەمی قەدرم زانی، چەند جار گوناهم بەرامبەر دڵ و ڕۆحم کردووە!!، پاشان دڵم خوێن دەڕژێت!.
- پیۆتر ستاچیڤیچ -
739
but to say that there is in every being a mixture of act and potency comes back to the same thing in the
end, for act is that in him by which he participates in essence, and potency is that in him by which he participates in substance.
-René Guénon-
739
ئەمە چینی "بەگزادەیە" کە دەبێت رێرەوەکە دیاری بکات و چینی ژێر ئەویش ئاراستە بکات بەم رێرەوەی کە دیاری کردووە!. جونکە کاتێک کە چینایەتیەکە دەگۆردێت بەو مانایەی کە تێکبچیت و چینی ژێر ئەو هەلی ئاراستەکردنەکەی پێ بدرێت!، گومان لەوەدانیە داهێنانێکی نوێ دەبێت و جیهانێک لە ژاوەژاو بەرهەم دەهێنێت!. ئەوەی ئێستاکەش دەگوزەرێت بەرهەمی ئەم داهێنانە نوێیە کە وا نقومی جاهیلیەت بووە!، وە هەموو ئەو رێرەوانەی بۆی دیاری کراوە و هەیەتی بۆ هەڵبژاردن بەرەوو تێكشانی فیترەتی هەنگاو ئەنێت!.
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
زۆر محاڵە کە نەمگرێ حاڵ کە ئەحواڵی تۆ ئەبینم...
بەڵام خامۆشە حاڵی من کە ماڵی دڵ وێرانە بێ...!
