737
Подписчики
-224 часа
-27 дней
-230 дней
Архив постов
737
لەو سەردەمدا زۆرینەی ئەوەستن و شکاون لە رێگاکان بە هۆی تۆزێک نەقس و ناسەنگی دەروونیەوە!!!.
هەندێکیش هەر رێ دەکەن بە کۆڵێک نەقس و ناسەنگی دەروونیەوە، شتێک لایان نیە بەناوی وەستان!!، خۆشم تێناگەم ئەم نەفەسە پر لە تەحەمولە لە کوێدا بۆم هاتووە!
#ئیدراک
737
یەکێک لەو کاریگەریانەی مۆدێرنە!،مەفهومی موئامەرە بوو!.
کە تاکێکی موسڵمان هەست دەکات لە بچوکترین تا گەورەترین رووداوەکان هەر هەمووی پیلاندارێژراوە بۆی،دژایەتی ئەوە یان فێڵی لێکراوە!
ئەوەش تاکێکی تەواو ناچالاک و بەئایدۆلۆژیکراو و پوچ-زەلیل دروست دەکات بە رووی حەقیقەت!.
#ئیدراک
737
تەئسیری ڕووی کرد وە هەر عەدەمدا
غونچەی وجوودی هەر ئەودەم دەم دا
بازی ئیرادە و قودرەتی ئەزەل...!
بۆ سەیدی مەقدوور دەوەشێنێ پەل
غەیری مومکینات جوستوجۆ ناکا..!
بۆ مومتەنیع و واجب ڕوو ناکا..!
هەر چی لێی داوێ پڕتەوی وجوود
تکێکە لە بەحر قودرەتی مەعبوود..!
عەلامە -مەولەوی-
#عەقیدە #ئەهلی_سوننە
737
ئیبن تەیمیە ئیستیدلال بەتەورات ئەکات بۆ سەلماندنی ئەوەی کە ئادەم لەخوا دەچێ!😉!!!!
لێکۆلەری کتێبەکەشی نەیکردوەتە نامەردی ڕێک و پێک ناونیشانی سفری تەکوین و ژمارەی لاپەڕەكەشی نوسیوە😁!!!!!.
#بەناو_حەنبەلی #موجەسیمە #ابن_تەیمیە #بەناو_ئەهلی_سوننە #سەلەفی
تیلیگرام:
t.me/Turase
737
لای زۆرێک لە تاکی موسڵمانان ئێستا حیجاب-نیقاب و ریش وەک اصل لە عەقیدە سەیر دەکرێت لوتکەی دڵ خۆشیان ئەبخشنە ئەو زاهیریە!، کاریگەرن بە زاهیری شتەکان!.
ئەمەش دەبێتە هۆی فەرامۆش کردنی ئەسڵی شتەکان و مادی بوونیان!.
ئا ئەوەش کاریگەری بوونی ئەوانە بە حاداسەت!،کە نوقمی جاهیلی و مادیە!.
#ئیدراک
737
بەداخەوە، بەهۆی عەقیدەی ژەهراوی سەلەفیەت و وەهابیەت ئەم تەفسیرە نازدارەی عەلامە مامۆستا مەلا "عبدولکەریمی مودەریس" فەرامۆش کرا...! کە هیچ تەفسیرێکی کوردی نیە بە هێندەی ئەم تەفسیرە راست و عەقیدە پاك بێت!. کەسێکێش نەبووە بە ئاستی عەلامیەکەی ئەوها!..
لێرەوە ئەتوانن ٦ بەرگی تەفسیرەکە دابەزێن:
#عەقیدە #ئەهلی_سوننە
737
ئەمڕۆ ساڵیادی کۆچی دووایی موفتی عێراق عەلامە و عاریفی کورد مامۆستا مەلا عەبدولکریمی مودەریسە .. قدس الله سره
737
بوومە "هەیولا" لە پێناو تۆ، کەچی هەر نەبویتە "صورة"....!
ئێستاکە بەهۆی تۆیە بومەتە جەوهەری فەرد....!
کاتێک موتەکلیم ئاشق دەبێت😅😂
737
ئەمرۆ لە دەستپێکی شەرحێکی کتێبکدا بە جوانترین سەڵەوات گەیشتم!!
لە ژیانمدا هیچ سەڵەواتێکم بە هێندەی ئەو سەڵەواتە جوانتر نەدیوە!!..
"وَنُصَلِّي عَلَى هُيُولَىٰ صُورِ الْمَنْطُوقِ وَالْمَفْهُومِ"
737
لوتکەی بەختەرەی و رێگای راست بۆ علم، هەبوون و دروست کردنی بازنەیەکە لە ژیاندا کە پێکهاتبن لەو مەجلیسانەی کە نەفس گەرم ئەکەنەوە، هەموو رۆژێک هەوایەکی نوێ هەڵدەمژی!!
خۆزگەم بەوانەی خاوەنی بازنیەکەی وان لەم ژیانە!
#ئیدراک
