2 993
Подписчики
Нет данных24 часа
-327 дней
-6430 дней
Архив постов
2 993
زۆر باش دەزانم کە چۆن پێبکەنم لە ناوەندی گریاندا، وە شەوێکی ئارامت بۆ بخوازم و خۆم نەخەوم، وە باش دەزانم خەمەکانم بشارمەوە و تۆش هیچ نازانی جگە لەوەی کە باشم.
2 993
لەوانەیە ئێستا کاتی ئەوەبێت خۆمان فێری چێشت لێنان بکەین هاوڕێکەم، وا دیارە سینگڵی بەردەوام دەبێت بۆ هەمیشە.
2 993
کێشەی من وردەکارییەکانە هاوڕێکەم، من باش نیم لە فەرامۆش کردنی وردەکارییەکان، یەک وشە لە گفتوگۆیەکی درێژ غەمبارم دەکات، یادەوەریەکی بکوژ بە مێشکمدا تێپەڕبێت باری دەروونیم بۆ چەند ڕۆژێک دەگۆڕێت، وردەکارییە بچوکەکان زۆر بە توندی دەمکوژێت.
2 993
هەر هەمووتان کۆ ببنەوە ئەمەوێت لەناو ئەم تاریکیە گەورەیە چرایەك دابگیرسێنم پاشان مەستانە بەرەو ئاسمان بڕۆین زەوی شوێنی ژیان کردن نیە.
2 993
دان بەوەدا دەنێم زمانم زۆر باشە لە بێدەنگیدا بەڵام مێشکم لە قسەکردن ناوەستێ"
هەندێک لە ڤیدیۆ کانی تیکتۆک یاد کەینەوە🖤
2 993
هەندێک دڵتەنگی هەن بێهۆکارن. لەناکاون. وەک ئەو دڵتەنگیانەی کە لەدوای دڵخۆشیەکی زۆر دروست دەبن. فارس گوتەنی خەمۆکی دوای دڵخۆشی. کەسێک دەچێتە ئاهەنگی هاوڕێکەی، دڵخۆشە، پێدەکەنێت، هەڵدەپەڕێت. دەگەڕێتەوە، لەناکاو دەبینێت دڵتەنگە. بێهۆکار. نە کەس دڵیڕەنجاندووە، نە دڵی کەسی ڕەنجاندووە. نە پەشیمانیە، نە دڵتەنگی یادەوری و ڕابردووە نە هیچ. تەنها دڵتەنگە. ئەم جۆرە دڵتەنگیانە، زۆر بەئازارترن لەو دڵتەنگیانەی کە هۆکارێکیان لە پشتە. مرۆڤ لەحاڵەتی یەکەم دەستوپێسپیە. هیچی پێناکرێت. تەنها دەبێت لەسوچێکدا دابنیشێت تەماشا بکات. بەبێدەنگی.
