cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

Noor . نور

لێرەوە نوری ئیسلام ببینە

Больше
Рекламные посты
1 077
Подписчики
Нет данных24 часа
+337 дней
+7730 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

Фото недоступноПоказать в Telegram
پاداشتی ڕۆژووگرتن لە پێناو خوا
ئەبو سەعیدی خودری دەڵێ: پێغەمبەری خوا صَلَّىٰ اللّٰهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم فەرموویەتی: هەرکەسێک یەک ڕۆژ بە ڕۆژوو بێت بەمەبەستی ڕەزامەندی خوا ، خوای پەروەردگار حەفتا پایز ( حەفتا ساڵ ) ڕووخساری لە ئاگری دۆزەخ دوور دەخاتەوە. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : " مَنْ صَامَ يَوْمًا فِي سَبِيلِ اللَّهِ بَعَّدَ اللَّهُ وَجْهَهُ عَنِ النَّارِ سَبْعِينَ خَرِيفًا ". | صحيح البخاري 2840 | #ڕێگایەک_بۆ_چوونە_بەهەشت #noor.نور
Показать все...
7👍 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
#موعجیزەکانی_پێغەمبەرﷺ
زیادبوونی خواردن:
یەکێکی دیکە لەموعجیزەکانی پێغەمبەر ﷺ زیادبوون و بەرەکەتی خواردنە، کە زیاد لە جارێک و لەشوێنێک لەچەند کاتێکی جیاوازدا ڕوویداوە، جارێکیان لە غەزای خەندەقدا بووە، کاتێک جابری کوڕی عبدالله ڕەزای خوای لێبێت پێغەمبەری ﷺ بینیوە زۆری برسی بووە، ئەویش چۆتە ماڵەوە و بینیویەتی کە قاپە جۆیەک و بەرخێکی سەربردڕاویان هەیە، ئينجا بەدوای پێغەمبەردا ﷺ دەنێرێت، پێغەمبەریش ﷺ لەگەڵ هاوەڵانیدا دەچێتە ماڵی جابر، جابر کە ئەوەی بینی نیگەران بوو، خەمی ئەوەیبوو کە خواردنەکە بەش نەکات، بۆیە پێغەمبەر ﷺ کە هەستی بەو نیگەرانییەی جابر کرد پێ فەرموو: کە خواردنەکە دانەنێت، ئينجا پێغەمبەر ﷺ دوعای بەرەکەتی لەسەر خواردنەکە کرد، بەم شێوەیە هەموویان لەخواردنەکەیان خوارد و خواردنەکە هەر وەکی خۆی مایەوە و کەمی نەکردبوو. ئامادەکردنی ئارام ئەرسەلان #موعجیزەکانی_پێغەمبەرﷺ #noor.نور
Показать все...
8👍 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
#سوننەتە_لەیادکراوەکان
" دووعا بۆ کەسێک کە تازە هاوسەرگیری کردووە "
یەکێکی تر لەو سووننەتانەی کە لەیادکراوە لە ژیانی ڕۆژانەماندا بریتییە لە دووعا کردن بۆ ئەو هاوسەرانەی کە تازە ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێناوە ، ئەمەش بەوەی کە پێیان بڵێیت : " باركَ اللهُ لكَ وباركَ عليْكَ وجمع بينَكما في الخيرِ " ( ۱ ) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ١ = الراوي : أبو هريرة | المحدث : الترمذي | المصدر : سنن الترمذي | الصفحة أو الرقم : 1091 | خلاصة حكم المحدث : حسن صحيح ئامادەکردنی: محمد عبدالله #سوننەتە_لەیادکراوەکان #noor.نور
Показать все...
9👍 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
براوەی دوو کتێبی خەڵاتی نور نامە بنێرن بۆ وەرگرتنی کتێبەکان @rekar_0 نور لە خەڵات ناوەستێ چاوەروان بن خەڵاتی تریش بەڕێوەیە
Показать все...
10👍 1
ببورن سبەی شەو براوەکە دیاری دەکەین
Показать все...
16👍 3🫡 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
#رەوشتە_قورئانیەکان
ڕەوشتی حەوتەم: سوپاسگوزاری
یەکێکی دیکە لە ڕەوشتە قورئانیەکان بریتییە لە سوپاسگوزاری بۆ خودا، کە زۆر جەختی لەسەر کراوتەوە، بەجۆرێک وشەی شوکر 75 جار لە قورئاندا هاتووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گەورەیی و گرنگی سوپاسگوزاری بۆ خوای گەورە، هەروەها یەکەم سورەتی قورئان بە سوپاسکردنی خودا دەست پێ دەکات کە سورەتی فاتیحەیە، خوای گەورە فەرمان بە بەندەکانی دەکات کە سوپاسی بکەن وەک چۆن فەرموویەتی:  وَاشْكُرُوا لِي وَلَا تَكْفُرُونِ (البقرة :152) هەروەها فەرموویەتی:  ﴿ فَكُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ حَلَالًا طَيِّبًا وَاشْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ ﴾ [النحل: 114]. ئامادەکردنی ئارام ئەرسەلان #رەوشتە_قورئانیەکان #noor.نور
Показать все...
15
کەناڵی نور بۆ هاوڕێیانتان بنێرن کەمی ماوە گەر بگەین بە ١٢٠٠ کەس ئەوە لە یەک کەس بۆ خەڵات دەکەین بە دوو
Показать все...
14👍 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
بۆ ئەوانەی دەیانەوێ ببنە براوە کۆمێنت لە ژێر ئەم پۆستە بکە ناوی ئەو کەسانەی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر کۆمێنت دەکەن بە تیروپشک دەکەینە خاوەن خەڵات
Показать все...
25💯 2🫡 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
🔴 کۆچ.. پێمان دەڵێت: سەرخستن و بەرگریکردن لە دین و تەوحید لە پێش خاک و نیشتمان و هەموو شتێکەوەیە عیرفان ئەحمەد کام محموود
Показать все...
15👍 2
Фото недоступноПоказать в Telegram
ئەنجامدانی نوێژ بە جەماعەت لە مزگەوت
ئەنەسی کوری مالیک دەڵێت: پێغەمبەری خوا صَلَّىٰ اللّٰهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم فەرموویەتی: هەرکەسێک لەپێناو خوای گەورە چل ڕۆژ ئامادەی نوێژی جەماعەت بێت بەسەر یەک ، بگات بە اللّٰهُ أَكْبَر ی دابەستنی نوێژ لەگەڵ ئیمام ، ئەوا بۆی دەنوسرێت کە ئەم کەسە بەریە (پارێزراوە ) لە دوو شت : بەریە لە ئاگری دۆزەخ ، وە بەریە لە نیفاق ( دوو ڕوویی ) . عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " مَنْ صَلَّى لِلَّهِ أَرْبَعِينَ يَوْمًا فِي جَمَاعَةٍ، يُدْرِكُ التَّكْبِيرَةَ الْأُولَى كُتِبَ لَهُ بَرَاءَتَانِ : بَرَاءَةٌ مِنَ النَّارِ، وَبَرَاءَةٌ مِنَ النِّفَاقِ ". | سنن الترمذي 241 | #ڕێگایەک_بۆ_چوونە_بەهەشت #noor.نور
Показать все...
14
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.