907
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
Нет данных30 дней
- Подписчики
- Просмотры постов
- ER - коэффициент вовлеченности
Загрузка данных...
Прирост подписчиков
Загрузка данных...
کارەسات ئەو کاتە دەستپێدەکات کەلە ناوەکەی دەگەڕێی ستۆریەکەی بینیوە یان نا.
پاش دوو ساڵ لە جیابوونەوەمان نامەم بۆ نارد نووسیبووم
بگەڕێرەوە من ئیتر تووڕەنیم، ماندووی خۆم بەتۆ دەرنابڕم، ئێستا دەتوانم کات بۆتۆ تەرخان بکەم، ئێستا لە مەسولیاتی خۆم بەرامبەرت دەزانم
دەزانم نامەی شەوشاد بۆ بنێرم، دەتوانم بەدەنگی من بەیانیان بەئاگا بێیت.
ئێستا هیچ لەتۆ ناشارمەوە، بەردەوام ڕاستیەکانت پێدەلێم بەلێنەکانم لەیاد ناکەم گوڵ لەیاد ناکەم و بۆت دەهێنم.
بگەڕێرەوە هەرگیز جارێکی تر ناتگریەنم، نات شکێنم،
جێت ناهێڵم بۆ بیرکردنەوەکانت
هەرگیز ناهێڵم هەست بکەیت گرنگ نیت لەلام، هەست بکەیت من تۆم خۆشناوێت
بگەڕێرەوە ئەمجارە هەرچیەک بکەیت تووڕەنابم.
بەڵام وەڵامی نەدامەوە ئێستاش تێناگەم نامەیەک ئەوەندە لە دڵەوە نووسرابێت چۆن توانی بێ وەڵام جێی بهێڵێت. وا دیارە گرنگی پێنەدان کۆتایی بەهێزترین پەیوەندی دەهێنێت...