cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

کازیــــــــوە

با کوردی بێ وشه‌کانم با کوردی بێ شیعر و هه‌ڵبه‌ست و دیوانم چوونکه کوردم زمانی کوردی پێناسه‌یه بۆ داهاتووی نیشتمانم..

Больше
Рекламные посты
1 362
Подписчики
-124 часа
-87 дней
-1630 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

@kazivekurdi تۆش وەکوو من لە سەر هەستی لە سەر هەستێک هەڵدەوەستی؟ وەکوو من دیتووتە باران دەڕژێتە سەر گەڵای داران دەنگی دڵ‌گه‌شێنی چۆمی من هەست دەکەم تۆش هەر خۆمی دەنگی خۆشی پەلەوەران دەنگی دڵخۆازی سروشت وەک ئامێر ژەنێکی لێزان دەمباتە دونیای خەیاڵات بانگم دەکا لە دوورەوە هێدی هێدی لێم  دێتە پێش چاوی لە چاوی من دەبڕی تا نێو باخی ویستەکانم بە دوای خۆیدا ڕامدەکێشێ دەنگێکی دڵگر دێتە گوێم من هەست پێ ناکەم لە تۆ جوێم هەرچی گوڵی جوان و گەشە وەکوو دوو چاوی تۆ ڕەشە بۆنێکی خۆش و دڵڕفین بە جەستەو ڕۆحم وەر دەبێ دڵ بێ خەم و کەسەر دەبێ منیش لە بیر و هەستم دا دوو دەستی تۆ لە دەستم دا تێر تێر لە ئامێزت دەگرم پێش ئەوەی یەکجاری بمرم #کەژاڵ_شێرزاد
Показать все...
👍 2
@kazivekurdi من ئەو باڵندەم دەنووکم ببڕن بە باڵ دەخوێنم! باڵیشم ببڕن، چڕین و ئاوازم تا پەڕ پەڕوچکەی ئاسمان هەڵدەفڕن! ✍#جەلال_مەلەکشا
Показать все...
🕊 4
@kazivekurdi کوردم و لە ڕێی کورد و کوردستان سەر لە پێناوم گیان لەسەر دەستان بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم بە کوردی دەدەم وەرامی قەبرم بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە لەو دونیاش بۆ کورد تێ ھەڵدەچمەوە #مامۆستا_هەژار
Показать все...
2
@kazivekurdi " سروەکەم" سروەکەم نامەی هەناردۆ ڕووبە ژوانگەم ڕێ کەوێ ئەو دەڵێ خوا ها لەگەڵما ئەو ئەوینەم پێ کەوێ من لە ڕێگای دووری دوور دێم تا بگەم بە ئەشقی تۆ دەست بە دوعام ئەی خودایە خۆشەویستیم جێ کەوێ ✍هیدایەت ئازەری(خەمبار)🍁
Показать все...
3
@kazivekurdi شوکر تۆ له یادم ناچی ئەگەر چی، من لە یادت چووم لە من غایب نەبی تۆ! بەسمە! با من بم له تۆ غایب #مەحوی
Показать все...