Sarwar qaradaxi
208
Подписчики
Нет данных24 часа
+47 дней
+130 дней
- Подписчики
- Просмотры постов
- ER - коэффициент вовлеченности
Загрузка данных...
Прирост подписчиков
Загрузка данных...
ڕاپۆرتی چاودێری دواین ئۆپەراسیۆن و جموجۆڵی سەربازی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.
لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤دا، سوپای تورکیا دەستیکرد بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ لە دەڤەری بەرواری باڵا و لە شەش گوندی ناوچەکەدا مانۆڕی سەربازی ئەنجامدا. لە ٢٥ی حوزەیراندا، سوپاکە زاڵگەیەکی لە نێوان گوندەکانی بابیرێ و کانی بلاڤێ جێگیرکرد. لە ڕۆژی دواتردا سوپای تورکیا دەستیکرد بە دروستکردنی حەوت بارەگای سەربازی نوێ لەسەر لوتکە چیای گوندەکانی کانی تویا، شیڤێ، زریزێ، دێمکە، بلیجان، کۆرکا و گرێ بی لەسنوری قەزای باتیفا. لە ساتەوەختی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی تورکیاوە، تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT لە نزیکەوە چاودێری گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەکات و کاریگەرییەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنە لەسەر هاووڵاتیانی مەدەنی بە بەڵگەنامە دەکات. دانیشتووانی گوندی دەرگەلێ موسا بەگی، بە ڕێکخراوی CPT یان ڕاگەیاند کە لە ڕۆژی ٢٧ی حوزەیراندا، سەربازانی تورکیا چوونەتە ناو گوندەکەیان و ناچاریان کردوون کە گوندەکەیان جێبهێڵین.
ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی تورکیا، لە قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان و لەسەر زەمین ئەنجامدەدرێت. لە دەڤەری بەرواری باڵادا سوپای تورکیا بە قوڵایی (١٥) کیلۆمەتر هاتۆتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان. پێشتر و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی - هەورە بروسکەدا سوپاکە بە قوڵایی (٧) کیلۆمەتر تاوەکو گوندی هرورێ هاتبوو و بارەگای سەربازی لەو ناوچەیەدا دامەزراندبوو.
لە سەرەتای دەسپێکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنە نوێیەدا تاوەکو ئێستا، تورکیا (٢٣٨) جار بۆردوومان و هێرشی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و زۆربەی هێرشەکان بۆسەر پارێزگای دهۆک بوون. بەهۆی ئەم بۆردوومان و هێرشانە، زیاتر لە (٢٠) هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی و دارستانی ئەو ناوچەیە سوتاون، بەتایبەتی لە گوندەکانی، گوهەرزێ، بەلاڤ، بەرچێ، سەرگەلێ، کانێ و ئاشکێ دێرێ لە قەزای ئامێدی. سەرباری ئەوە، نزیکەی (٥٥٪)ی دارستان و ڕەز و باخی هاووڵاتییانی مەدەنی گوندی سەرگەلێ بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە سوتاون. ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی تورکیا بوونەتە هۆی چۆڵبوونی (١٦٢) گوند لە هەرێمی کوردستان و زیاتر لە (٦٠٢) گوندیش لە ژێر مەترسی چۆڵبووندان.
دانیشتووانی گوندی سەرگەلێ بۆ CPT پشتڕاستیانکردەوە کە لە بەرەبەیانی ٤ی تەمووزدا، هێزێکی سوپای تورکیا بە نزیکەی (٤٥) زریپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە چوونەتە ناوگوندەکەیان و هێزەکە لە پشتی گوندی سەرگەلێ جێگیربوون. ئەمەش بووەتە هۆی چڕبوونەوەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو گوندەکەدا. گوندنشینانی سەرگەلێ، ترسیان هەیە کە ئامادەیی سەربازی سوپای تورکیا و پێکدادانی پەکەکە و سوپای تورکیا لەناو گوندەکەدا درێژە بکێشێت و ببێتە هۆی ئاوارەبوونی گوندنشینان و چۆڵبوونی گوندەکەیان.
لەسەرەتای کانوونی دووەمەوە تاوەکو کۆتایی حوزەیرانی ٢٠٢٤، سوپای تورکیا (١٠٧٦) هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە. لەم ژمارەیە (٥٢٦) هێرش و بۆردوومان بۆسەر پارێزگای دهۆك، (٤٠٥) هێرش و بۆردوومان لە سنوری پارێزگای هەولێر، (١٣٥) هێرش و بۆردوومان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و (١٠) هێرشی تریان بۆسەر سنوری پارێزگای نەینەوا بوون. لە (٩٣٪)ی بۆردوومانەکان لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ئەنجامدراون. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەدرێژایی ساڵی ٢٠٢٣، سوپای تورکیا (١٥٤٨) جار بۆردوومان و هێرشی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستانی ئەنجامدابوو.
سەرباری شەهیدبوونی (٨) هاووڵاتی مەدەنی لەم ساڵدا، لە هێرشەکانی سوپای تورکیادا ژێرخانی ئابووری و خانوو و باڵەخانەی مەدەنی بە ئامانج گیراون و زیانییان بەرکەوتووە. لە کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵدا، قوتابخانەی گوندی مژێ لە لە قەزای ئامێدی بووە ئامانجی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و بەتەواوی وێرانکرا. لە دواین ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیادا، بەهۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، کەنیسەی گوندی میسکا لە قەزای ئامێدی زیانی بەرکەوت. لە ئێوارەی ڕۆژانی ٤ و ٥ی تەمووزدا، دوو پارچە تۆپ لەناو ماڵەکانی گوندی گوهەرزێ کەوتنە خوارەوە و سەرباری زیان گەیاندن بە خانووی سێ هاووڵاتی مەدەنی، ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکیش زیانی بەرکەوت.
تیمی کوردستانی عێراقی CPT، بە نیگەرانییەکی قوڵەوە لەدواین ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا و کاریگەرییەکانی بۆسەر هاووڵاتیانی مەدەنی و سەر و ماڵی گوندنشینان دەڕوانێت. لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، ترسمان هەیە لە ئاوارەبوونی سەدان خانەوادەی مەدەنی لە سنوری قەزای ئامێدی.
تیمی کوردستانی عێراقی CPT
هیچ دهرزییهك بێ وهستا و هیچ وشهیهك بێ دهربڕ و هیچ كتێبێك بێ نوسهر نابێ, لهههر لاپهڕهیهكى كتێبى ئهم گهردونه گهورهیهدا, ههر درهختێك وشهیهكه و ههر میوهیهك پیتێكه و ههرناوكێك خاڵێكه, پرسیارهكه ئائهوهیه, تۆ بڵێى ئهم ژیانه كۆتایى پێنهیه و خواى گهوره ڕۆژێك نههێنێته پێشهوه بۆ لێپرسینهوهى مرۆڤهكان؟
"سهعید نورسى"
ئیمان ههم هێزه و ههم نوره, ئهگهر چى جهستهم بسوتێ, بهڵام دڵم ئهبێته گوڵ و گوڵستان, من نه سهوداى جهنهت له چاومایه, نهترسى دۆزهخ, ئهوه قسهى ڕاشكاوى دڵى منه.
"سهعید نورسى"
ئهى ئهو بهدبهختانهى كه ئازارم ئهیهن, چیم لێ ئهكهن بیكهن, نرخى پهڕهیهكى دڕاویشتان نیه لاى من, زوڵم و ناحهقیهكانتان و ئهو ئهزیهتدان و فشارانهى كه بۆ منتان هێناوه, ههمو كهسێ ئهترسێنىَ, بهڵام توڕهیى من زیاد ئهكا, به دڵنیاییهوه دڵم وا ئاگادار ئهكا, توڕهى و خهشم و قینم بۆ ئهم زاڵمانهیه, هیچ بهزهییهكم بۆ زوڵم و كردهوهكانیان نیه, چونكه ئهوان له ناو دۆزهخهكانى مادى و مهعنهوییا ئهمێننهوه, ئینتیقامى تۆ بهههزار قات لهوانه زیاتر وهر ئهگیرێتهوه, ئهوان تا له دنیایا بمێننهوه زۆرترین ئازارى ویژدان ئهچێژن.
"سهعید نورسى"
🔷بانگەوازی بەشداریکردن: پرۆگرامی "فراوانکردنی ڕۆڵی رۆژنامەنووسانی ژن لە رومـاڵکردنی ژینگەییدا"
🔹گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا ناوچەکانی جێناکۆک و هەرێمی کوردستانی عیراقیان خستۆتە بەردەم تەحەدایەکی بێوێنە. ئەو ناوچانە بەهۆی گۆڕانی ئاووهەواوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و لە ئێستادا بەهۆی بارودۆخی سیاسی، ئەمنی و ژینگەیەکی ناتەندروستی میدیاییەوە کە زۆرترین کاریگەری لەسەر ئافرەتان هەیە، پێویستیان بە دەستپێشخەریی کرداری هەیە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو گۆڕانکارییە بەلێشاوانە.
🔹دەزگای میدیایی (کەرکوک ناو) بە کۆمەکی دارایی (وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ) جێبەجێکردنی پڕۆگرامێکی رۆژنامەوانی تایبەت رادەگەیەنێت کە شەش مانگ دەخایەنێت و لە چەند قۆناغێک پێکدێت و لەسەر سێکوچکەی رۆژنامەگەریی بونیادنەر، روماڵی ژینگەیی و فراوانکردنی رۆڵی رۆژنامەنوسانی ژن بونیادنراوە.
🔹پرۆگرامەکە ئەم چەند قۆناغە لەخۆدەگرێت:
یەکەم: راهێنانی (16) رۆژنامەنوسی ژن لە ناوچەکانی جێناکۆک و هەرێمی کوردستانی عیراق. ماوەی خولەکە: (6) مانگە، لە (2) راهێنان پێکدێت کە هەریەکەیان (5) رۆژە.
دووەم: بەرهەمهێنانی دەیان بابەتی رۆژنامەوانیی لەلایەن بەشداربوانەوە.
سێیەم: دروستکردنی "یەکەم تۆڕی رۆژنامەنوسانی ژن بۆ روماڵکردنی ژینگەیی بە پەشتبەستن بە رۆژنامەگەریی بونیادنەر". تۆڕەکە دوای کۆتاییهاتنی پرۆژەکە دەستەیەکی سەرپەرشتیکردن هەڵدەبژێرێت و دەبێت بەبەشێک لە "کەرکوک ناو" بەڵام کراوە دەبێت بۆ لەخۆگرتنی رۆژنامەنوسانی فریلانس و دامەزراوەکانی تر.
🔹مەرجەکانی بەشداریکردن:
1- پرۆگرامەکە بۆ ئەو رۆژنامەنوسە ئافرەتانەیە کە تێڕوانینێکی ستراتیژییان هەیە بۆ کاری پیشەیی راگەیاندن و بەرەوپێشبردنی رۆژنامەگەریی پیشەیی لە ناوچەکە.
2- پێویستە (5) ساڵ ئەزموونی پێشترت هەبێت لە بواری راگەیاندندا.
3- پرۆگرامەکە تەنیا بۆ رۆژنامەنوسانی ژنی ناوچەکانی جێناکۆک و هەرێمی کوردستانی عیراقە.
4- پێویستە رۆژنامەنوسەکە بەڵێن بدات بە پابەندبون بە بەشداریکردن لە هەموو قۆناغەکانی پرۆگرامەکە و بەردەوامبون دوای کۆتاییهاتنی پرۆگرامەکە.
🔹شوێنی راهێنان: سلێمانی
🔹زمانی خولەکە: عەرەبی و کوردی
🔷تێچووی چەندە؟
🔹خولەکە بێ بەرامبەرە. لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەیەکت پێدەبەخشرێت، چەند بابەتێکی رۆژنامەوانی بەرهەمدەهێنیت و دەبیتە ئەندامی "یەکەم تۆڕی رۆژنامەنوسانی ژن بۆ روماڵکردنی ژینگەیی بە پەشتبەستن بە رۆژنامەگەریی بونیادنەر".
🔷چۆن داواکاری پێشکەش بکەم؟
🔹بۆ پێشکەشکردن پێویستە سیڤییەکەت پێشکەش بکەیت و نامەیەکی هاندان بنوسیت تیایدا ئەوە بخەیتەڕوو بۆچی گرنگە تۆ لەم پڕۆگرامە وەربگیرێیت. دواتر، بانگهێشت دەکرێیت بۆ چاوپێکەوتنی وەرگرتن.
👈تکایە داوای پێشکەشکردن لە ڕێی پڕکردنەوەی ئەم لینکەوە دەبێت: https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdfZP_5Vtmni_hB8wlGlyf9abs7ycWHU90ZOTK1w3-ScNjLvw/viewform
🔹دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری كاتژمێر 12ـی نیوەشەوی (15 - 7 - 2024) دەبێت.
🔹تێبینی: لەم پرۆگرامەدا پلاستیک بەکارناهێنرێت.
Фото недоступноПоказать в Telegram
دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا دەوەستینەوە و شەرمەزاری دەکەین
لە دژی داگیرکاری و تێکدانی ژینگەی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکاری تورکیاوە، چالاکی ناڕەزایی و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدەدەین.
بەشداریتان ئەرکی نیشتیمانی و ئەخلاقی و ئاینی و ژینگەییە.
کات/ 5:00ی سەرلە ئێوارە.
ڕۆژ و ڕێکەوت: چوارشەمە 3/7/2024
شوێن: سلێمانی- سەکۆی ئازاد لە پارکی ئازادی.
Выберите другой тариф
Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.