ru
Feedback
ماڵپەری به‌هه‌شت www.ba8.org

ماڵپەری به‌هه‌شت www.ba8.org

Открыть в Telegram

ماڵپەری بەهەشت ماڵپەر ێكی ئیسلامى زانستی پەروەردەیی یە و لەپێناو بڵاوکردنەوەى ئەو ئیسلامەیە کە سەلەفى صاڵح - پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) و هاوەڵانى (رضي الله عنهم) لەسەرى بوون - وە سەر بە هیچ گروپ و لایەنێکى حیزبى نیە.

Больше
Страна не указанаРелигия и духовность59 364
973
Подписчики
-124 часа
-27 дней
-630 день
Архив постов
Repost from بەکورتى
لە میهرەبانی پێغەمبەرەوە (ﷺ) بۆ دادگا بێبەزەییانەكەی کۆمەڵگە وانەیەک لە چیرۆکی ماعزدا كاتێك كە زینای كرد یەکێک لە گەورەترین و جوانترین سیفەتەکانی پێغەمبەری ئیسلام (صلی الله علیه وسلم) میهرەبانی و پەرۆشیی بووە بۆ پاراستنی کەرامەت و گیانی مرۆڤەکان. ئەو پێغەمبەرەی کە وەک "ڕەحمەتێک بۆ جیهانیان" ڕەوانە کراوە، لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵە و تاوانی مرۆڤەکاندا، هەمیشە دەرگای تەوبە و گەڕانەوەی کردووەتەوە و تاوپەڕی توانای هەوڵی داوە سزاکان دوور بخاتەوە، نەک بەدوایدا بگەڕێت. چیرۆکی (ماعزی کوڕی مالیک) یەکێکە لەو ڕووداوانەی کە لوتکەی میهرەبانی و دادپەروەری پێغەمبەرمان (ﷺ) نیشان دەدات. دادگای پێغەمبەر (ﷺ): گەڕان بەدوای بیانوودا بۆ بەخشین کاتێک ماعز دێتە خزمەت پێغەمبەر (ﷺ) و بە ئیرادەی خۆی دان بەوەدا دەنێت کە تاوانی زینای کردووە، هەڵوێستی پێغەمبەری خوا سەرسوڕهێنەرە بۆ مێژووی مرۆڤایەتی. لەبری ئەوەی دەستبەجێ فەرمانی سزادانی بۆ دەربکات، هەوڵ دەدات تاوانەکەی لەسەر لا ببات و گومان (شوبهە) دروست بکات بۆ ئەوەی سزای شەرعی (حەد) جێبەجێ نەکرێت. گەڕان بەدوای دەرچەیەکدا: پێغەمبەر (ﷺ) پێی دەفەرموێت: "لەوانەیە تەنها ماچت کردبێت، یان دەستت لێ دابێت، یان تەنها سەیرت کردبێت؟" واتە دەیەوێت پێی بڵێت: بگەڕێوە و با ئەو تاوانە هەر لەنێوان خۆت و خوادا بمێنێتەوە و باسی مەکە. پشکنینی هۆشیاری: کاتێک ماعز سوور دەبێت لەسەر قسەکەی، پێغەمبەر (ﷺ) دەپرسێت: "ئایا شێت بوویت؟" ئەمەش بۆ دڵنیابوونەوەیە لە تەواوی ئەقڵ و هۆشیاری کەسەکە، نەوەک بەهۆی نەخۆشییەوە قسە بکات. دوورخستنەوەی سزای شەرعی: تەنها دوای ئەوەی ماعز چەند جارێک دووبارەی دەکاتەوە و بە ڕوونی دەڵێت بەڵێ تاوانەکەم کردووە (بەبێ هیچ کینایە و خواستنێک)، ئینجا پێغەمبەر (ﷺ) فەرمانی جێبەجێکردنی سزای بەسەردا دەدات، چونکە ئیتر هیچ ڕێگەیەک نامێنێتەوە بۆ لێخۆشبوون لە ڕووی یاساییەوە. ئەمە جێبەجێکردنی ئەو بنەما گەورەیەی ئیسلامە کە دەفەرموێت: "ادْرَءُوا الْحُدُودَ بِالشُّبُهَاتِ" (سزاکان بەهۆی گومانەکانەوە دوور بخەنەوە). تراژیدیای کۆمەڵگەی ئەمڕۆ: لە پەردەپۆشکردنەوە بۆ ئابڕووبردن ئەگەر سەیری واقیعی ئەمڕۆ بکەین، بەتایبەت لە سەردەمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، دەبینین وێنەیەکی تەواو پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەر (ﷺ) دەگوزەرێت. لە سەردەمی پێغەمبەردا، تاوانبارەکە خۆی دێت و دان بە تاوانەکەیدا دەنێت، کەچی پێغەمبەر (ﷺ) هەوڵ دەدات بۆی پەردەپۆش بکات و ڕەتی بکاتەوە. بەڵام ئەمڕۆ، کەسەکە نەک دانی بە تاواندا نەناوە، بگرە ڕەتیشی دەکاتەوە، کەچی خەڵکی بەزۆر دەیانەوێت تاوانەکەی بەسەردا ساغ بکەنەوە! بڵاوبوونەوەی بچووکترین دەنگۆ یان وێنەیەکی گوماناوی، بەسە بۆ ئەوەی هەزاران کەس ببنە دادوەر. بێ لەبەرچاوگرتنی ترسی خوای گەورە، لێپرسینەوەی ڕۆژی دوایی، و ئازاری دەروونی کەسەکە و خانەوادەکەی، خەڵکانێک بەوپەڕی ئازایەتییەوە لەسەر مۆبایلەکانیانەوە خەریکی تەشهیر، غەیبەت، و قەزف (تۆمەتبارکردن بە داوێنپیسی)ـن. ئایا ئەمە سیفەتی شوێنکەوتەی سوننەتە؟ لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا دەبێت کەسێک خۆی بە موسڵمان و شوێنکەوتەی سوننەت بزانێت و ئاوا ڕەفتار بکات؟ وەڵامەکەی بە دڵنیاییەوە نەخێرە. پێچەوانەی شەریعەت: تۆمەتبارکردنی کەسێک بە تاوانی زینا بەبێ بوونی چوار شایەتحاڵ کە بە چاوی خۆیان ڕووداوەکەیان بینیبێت، پێی دەوترێت (قەزف)، کە یەکێکە لە تاوانە گەورەکان (الکبائر) لە ئیسلامدا و سزای تایبەتی خۆی هەیە. پێچەوانەی ئەخلاقی پێغەمبەر (ﷺ): ئەگەر کەسێک سوننەتی پێغەمبەری خۆشبوێت، دەبێت لە میهرەبانی و پەردەپۆشکردنی عەیبی خەڵکیدا شوێنی بکەوێت. پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرموێت: "مَنْ سَتَرَ مُسْلِمًا سَتَرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ" (هەرکەسێک عەیبی موسڵمانێک پەردەپۆش بکات، خوای گەورە لە دونیا و قیامەتدا عەیبەکانی پەردەپۆش دەکات). لەدەستدانی تەقوا: ئەو کەسەی بە ئاسانی یاری بە ئابڕوو و شەرەفی خەڵکی دەکات لەپێناو کۆمێنتێک یان قسەیەکی ناو مەجلیس، درک بە گەورەیی وەستان لەبەردەم خوای گەورە ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا. کورتەی پەیامەکە ئایین تەنها عیبادەتی ڕواڵەتی نییە، بەڵکوو بریتییە لە پاراستنی زمان و ڕێزگرتن لە حورمەتی مرۆڤەکان. چیرۆکی ماعز پێمان دەڵێت: گەر بینیت کەسێک لەناو قەیران و گوماندایە، دەستی بگرە و ڕزگاری بکە، نەک پاڵی پێوە بنێیت بۆ ناو ئاگر. ئەو کەسەی بانگەشەی خۆشەویستی پێغەمبەر (ﷺ) دەکات، دەبێت ئەخلاق و بەزەییەکانی ئەو زاتە لە کردار و گوفتاریدا، تەنانەت لەسەر کیبۆردی مۆبایلەکەشیدا، ڕەنگ بداتەوە. ------------------- #بەكورتی (٦٤٣) https://t.me/ba_kurty

Repost from بەکورتى
مژدە مژدە مژدە مژدە بۆ سەرجەم مامۆستایانی مزگەوت و ڕێکخراو و ناوەندە ئیسلامییەکان بە بۆنەى هاتنی پشووی هاوینەوە پاکێجی پەروەردەى منداڵی موسڵمان کە پێک هاتووە لە کۆمەڵە کتێبێکی پەروەردەیی بۆ خولی هاوینەى منداڵان بە زمانى شرینی کوردی و بە دیزاینێکی ناوازە و جوان ئامادە کراوە بۆ سێ ئاستى جیاواز لە تەمەنى شەش ساڵی تاوەکو پانزە ساڵی. ----------        --------        ----------- * تێبینی: دەتوانى تەنها داواى ئەو کتێبانە بکەى کە خۆت دەتەوێ و نەک پاکێجەکە هەمووی. ----------        --------        ----------- * داشکاندنی زۆر تایبەتمان هەیە بۆ خولی مزگەوتەکان ، و جوزئی عەمە و تەبارەک بێ بەرامبەرە * گەیاندنمان هەیە بۆ سەرجەم شارەکان. ......... بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە ناوەڕۆکی کتێبەکان ئەم لینکە بکەرەوە https://t.me/parwardah2026/4 ----------        --------        ----------- * بۆ داواکردن پەیوەندی بکەن واتسابی ئەم ژمارەیەوە ٠٧٧٠١٥١٧٣٧٨ یاخود لەڕێگەى ئەم لینکەوە نامە بنێرە. https://t.me/malpariba8

Repost from بەکورتى
40 خاڵی گرنگ سەبارەت بە دە ڕۆژى یەکەمی مانگی حاجیان لینکی کتێب بە pdf https://walamakan.com/Kteb-118 لینکی کتێب بە نوسین http
40 خاڵی گرنگ سەبارەت بە دە ڕۆژى یەکەمی مانگی حاجیان لینکی کتێب بە pdf https://walamakan.com/Kteb-118 لینکی کتێب بە نوسین https://walamakan.com/3317

Repost from بەکورتى
چۆنێتى حەج کردن بە ئاسانترین شێوە لەم نامیلکەیەدا : بە کورتى و پوختى باسی چۆنێتى حەج کردن کراوە و بە وێنە شوێنەکان ڕوونکراوەت
چۆنێتى حەج کردن بە ئاسانترین شێوە لەم نامیلکەیەدا : بە کورتى و پوختى باسی چۆنێتى حەج کردن کراوە و بە وێنە شوێنەکان ڕوونکراوەتەوە بۆ ئەوەى تۆى موسڵمان بەرچاو ڕوون بیت لە کاتى سەفەرى حەجدا و بتوانى بە باشترین شێوە حەج کردنەکەت ئەنجام بدەى ، وە هەروەها باسی ڕوکنەکانى حەج و ئەو شتانەى کە لە کاتى ئیحرامدا حەرامن ئەنجام بدرێ . 👇👇👇 https://walamakan.com/Kteb-43

سێ سوننەت لە یەک ڕۆژدا سبەی ١. پێنج شەمەیە. ٢. لەمانگی شەشەڵانداین. ٣. له ڕۆژە سپییەکانە. بۆیه بەڕۆژووبە سێ سوننەت دەپێکی إن شاء اللە . ئەگەر توانیت ئەوا هاوسەفەرى کاروانى ڕۆژوگرانى سبەینێ بە ئەگەر ناتوانیت ، ئەوا یادی کەسانى ترى بخەوە چونکە تۆ نازانى کە کێ بەهۆى یادخستنەوەکەى تۆوە بەڕۆژوو دەبێ! وە ئێستا زستانە و دنیا ساردە و ڕۆژگاریش کورتە و کەس عوزرى گەرما و برسێتى نیە ----------------- ماڵپەڕى بەهەشت ba8.org

Repost from بەکورتى
کۆبونەوەى ڕۆژى جەژن و جومعە پێکەوە پرسیار : ئەگەر ڕۆژی جەژن کەوتە ڕۆژی جومعەوە ئایا ئەو کەسەى کە ئامادەى نوێژى جەژن دەبێ دروستە ئامادەى نوێژى جومعە نەبێت و نەچێت بۆ نوێژى جومعە؟ وەڵام : زانایان  دوو بۆچونیان هەیە: بۆچوونی یەكەم : جومعەى لەسەر ناكەوێ و دەبێت ئامادە بێت و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە لە : حەنەفیەكان و مالیكیەكان و شافعیەكان و وتەی زۆربەی زانایانە و وتەی پەسەندكراوی ابن المونزیر و ابن حەزم و ابن عبدالبرە. چونکە خواى گەورە دەفەرموێ : (إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الجُمُعة فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّه)  [الجُمُعة: ٩] لەم ئایەتەدا خواى گەورە نوێژى جەژنی جیا نەکردۆتەوە و بە گشتى باسی جومعەى کردوە کە واجبە ئامادە ببیت . وە لەسەردەمی ئیمامی عوسماندا ڕەزاى خوای لێ بێ ڕۆژى جەژن کەوتە جومعەوە لە وتارى جەژن بە خەڵکەکەی فەرموو : ئەی خەڵکینە ئەمڕۆ دوو جەژنتان بۆ کۆبوەتەوە هەرکەس پێی خۆشە چاوەڕێی نوێژى جومعەش بکات لە خەڵکی لادێ و شوێنە دوورەکان (أهلِ العوالي) ئەوا با چاوەڕێ بکات ، وە هەرکەسیش پێی خۆشە با بگەڕێتەوە ئەوا ئیزنم داوە بگەڕێتەوە . رواه البخاري (٥٥٧١) کەواتە : ئەمە تایبەتە بە خەڵکی لادێ و شوێنە دوورەکان ، چونکە ئەوان لەدەرەوەى شاری مەدینەوە دەهاتن بۆ نوێژى جەژن و ڕێگاکەیان دوور بوو قورس بوو لەسەریان جارێکی تر بگەڕێنەوە بۆ نوێژى جومعە . وەهەروەها نوێژى جومعە فەرزە بە دەقی قورئان و سوننەت و یەکدەنگی زانایان ، بەڵام نوێژى جەژن هەندێک لەزانایان دەفەرمون سوننەتی موئەکەدەیە ، هەندێکیان دەفەرمون فەرزی کیفایەیە ، بەشێکی کەمیان دەفەرمون فەرزە ، کەواتە نوێژى جومعە لە نوێژى جەژن گرنگترە و نوێژى جەژن جێگاى نوێژى جومعە ناگرێتەوە . بۆچوونی دووەم: ڕوخسەت دراوە هەر کەسێک ئامادەى نوێژى جەژن ببێ دروستە ئامادەى نوێژى جومعە نەبێت، بەڵام واجبە لەسەر ئیمام جومعە بكات و ئەمەش مەزهەبی حەنبەلیەكان و وتەی كۆمەڵێكە لە سەلەف و وتەی پەسەندكراوی ابن تیمیە و ابن باز وابن عوسەیمینە. پوختەى باسەکە : باشتر و چاکتر وایە ئامادەى هەردوو نوێژەکە ببی ، ئەگەر وات کرد ئەوا هیچ کەسێک ڕەخنەت لێ ناگرێ کە کارێکی هەڵەت کردووە  ، بەڵام کە تەنها ئامادەى نوێژى جەژن ببی و واز لە جومعە بێنێ ئەوا خۆت دەخەیتە ناو خیلاف و ڕاجیاوازی زانایان و خۆتیش لە قەلەقی و دوودڵیدا دەبیت کە ئایا کارەکەم دروستە یان نا ، بۆیە ئامادەى هەردوو نوێژەکە ببە چونکە بەڵگەى بۆچونى یەکەم بەهێزترە کە دەفەرموێ : جومعەى لەسەر ناکەوێ و دەبێ ئامادە ببێ  . والله أعلم ---------------------

ژیان لەم دنیایەدا وەک سێبەرێکی کاتی وایە، هەرچەندە ڕابکەیت بەدوایدا پێی ناگەیت و لەکۆتاییدا جێت دەهێڵێت. لێرە هەموو خۆشییەک بە خەمێک دەورە دراوە؛ تەندروستی بە نەخۆشی، گەنجی بە پیری، و ژیان بە مردن کۆتایی دێت. *​بەڵام بەهەشت پێچەوانەی ئەمەیە:* ​ *نەبڕاوەیە* : نە خەمی تێدایە، نە ماندووبوون و نە پیربوون؛ ژیانێکی هەتاهەتاییە لەوپەڕی کامەرانیدا. *​پاداشتی ڕاستەقینەیە* : شوێنێکە کە تێیدا مرۆڤ بە ئاواتەکانی دەگات و لە هەموو کەموکوڕییەکی دەروونی و جەستەیی پاک دەبێتەوە. *​خۆشییەکی بێوێنەیە* : وەک لە فەرموودەدا هاتووە، تێیدا شتانێک هەن کە "نە چاو بینیویەتی، نە هیچ گوێیەک بیستویەتی و نە بە خەیاڵی کەسدا هاتووە." *​بە کورتی* ، دنیا کێڵگەیە و بەهەشت دروێنەیە؛ عاقڵ ئەو کەسەیە لێرەدا تۆوێک بچێنێت کە لەوێدا سەمەری شیرینی بچنێتەوە.

Repost from بەکورتى
پێویست ناکات زۆر بگەڕێی ئەوەى تۆی موسڵمان پێویستت پێی دەبێت لە حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو لەم لینکە دانراوە 👇👇👇 https://walam
پێویست ناکات زۆر بگەڕێی ئەوەى تۆی موسڵمان پێویستت پێی دەبێت لە حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو لەم لینکە دانراوە 👇👇👇 https://walamakan.com/Ramazan تکایە بینێرن بۆ هاوڕێکانتان

ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی شەوی پازدەی شەعبانەوە کە ناونراوە شەوی بەرات و تایبەت کردنی بەنوێژ کردن و تایبەت کردنی ڕۆژەکەی بەڕۆژو گرتن ، بیدعەیە ، و هیچ بنەمایەکی شەرعی نی یە .

ئاگاداری و مژدەیەک بۆ هەموو خوشک وبرایەکى موسڵمانى شوێنکەوتوى سوننەتى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم ئاگادارتان دەکەینەوە ک
ئاگاداری و مژدەیەک بۆ هەموو خوشک وبرایەکى موسڵمانى شوێنکەوتوى سوننەتى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە سبەینێ وە (یەك شەممە) ڕۆژووگرتنى ڕۆژه‌ سپییه‌كان (أیام البیض) واته‌: (١٣،١٤،١٥)ى مانگى شەعبان دەست پێ دەکات کە بریتیە لە (یەك شەممە و دوو شەممە و سێ شەممە) پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم سەبارەت بە مانگی شەعبان فەرموویەتى : مانگێکە خەڵک تیایدا بێئاگان، و مانگێکە کردەوەی تێدا بەرز دەکرێتەوە بۆ لای خودا ، جا پێم خۆشە كە كردەوەكانم بەرز دەكرێنەوە بە ڕۆژوو بم . پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم زۆربەی مانگی شەعبانی وەك سوننەت بەڕۆژوو دەبوو. ------------------------------ وە بۆیه‌ پێى ده‌وترێ (أیام الیض) چونكه‌ مانگ له‌و سێ شه‌وه‌یدا زۆر ڕووناكه‌و دیاره‌. --------------------------- جا گەر توانیت ئەوا هاوسەفەرى کاروانى ڕۆژوگرانی ئەم سێ ڕۆژە بە وە ئەگەر ناتوانیت ، ئەوا یادی کەسانى ترى بخەوە وئەم پۆستە شەیر بکە چونکە تۆ نازانى کە کێ بەهۆى یادخستنەوەکەى تۆوە بەڕۆژوو دەبێ! ----------------- ماڵپەڕى بەهەشت ba8.org ماڵپەڕی وەڵامەکان walamakan.com

Repost from بەکورتى
گەر دەتەوێ بزانی ئاواتی ئەهلی گۆڕستان چیە یەك خولەك سەیری ئەم ڤیدیۆیە بكە.

خیلافەتی ئەمیری ئیمانداران عەلی كوڕی ئەبو طالب ڕەزای خوای لێ بێ

زنجیرەی (٣٦٠) ڕۆژ لەگەڵ پێغەمبەری خۆشەویستمان (صلی الله علیه وسلم) بە چاپ گەیاند لە ١٢ بەرگدا . كە باشترین و جوانترین و پێشكەوتووترین زنجیرەی پەروەردەیی و فێركارییە لە بواری ژیاننامەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم )بۆ منداڵان . تایبەتمەندییەکانی ئەم زنجیرەیە : ١.تەواوی ژیاننامەی پێغەمبەری خوای ﷺ لە خۆ گرتووە . ٢.داڕشتنی تەواوی کتێبەکە بە شێوازی چیرۆکە ، ئەوەش پاڵنەری سەرەکییە بۆ ئەوەی منداڵ حەز و خولیای هەبێت بۆ خوێندنەوە. ٣.تۆمارکردنی تەواوی کتێبەکە بە شێوازی دەنگی، ئەوەش کار ئاسانی دەکات بۆ دایکان و باوکان بە تایبەت ئەوانەی خوێندەواریان نیە . ٤.بوونی چالاکی و پرسیار و وەڵام و هەڵسەنگاندن لە کۆتایی هەموو چیرۆکێک. ٥.گونجاوی زنجیرەكە بۆ ناوەندە پەروەردەیی و فێرکارییەکان . ئامانجی ئەم زنجیرە پەروەردەییە : 1. ئاشناكردنی منداڵی موسڵمانی كورد زوبان بە ژیاننامەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم). 2. چاندنی تۆوی خۆشەویستی و فەزڵ و پایەی پێغەمبەری ئازیزمان (صلی الله علیه وسلم ) لە دڵی منداڵاندا . 3. بەهرەمەند بوونی فێرخوازان لە ناوەندە پەروەردەیی و فێركاریەكان بە ژیاننامەی سەروەرمان(صلی الله علیه وسلم). 4. كۆكردنەوەی دایك و باوكان لەگەڵ مناڵەكانیان لەسەر سفرەو خوانی پڕ بەرەكەتی ژیاننامەی خۆشەویستمان(صلی الله علیه وسلم). ------------------------------- نرخی هەر دوانزە کتێبەکە بەگەیاندنەوە بۆ سەرجەم شارەكان تەنها (٢٠) هەزارە. * بۆ داواکردن پەیوەندی بکەن واتسابی ئەم ژمارەیەوە ٠٧٧٠١٥١٧٣٧٨ یاخود لەڕێگەى ئەم لینکەوە نامە بنێرە. https://t.me/malpariba8

👇👇👇
👇👇👇

Repost from بەکورتى
مردن تەمەن ناناسێت مردن چاوەڕێی پیربوون ناكات. لەوانەیە لەگەرمەی پێكەنیندا بێت، لەنێو ئەو خەونانەی كە هێشتا پێی نەگەیشتوویت و هەوڵی بۆ دەدەیت. نەتبینیوە گەنجانێك لە تەمەنی بیست ساڵیدا مەرگ یەخەی گرتن و ئێستا كە تۆ ئەم نووسراوە دەخوێنیتەوە ئەو لەنێو گۆڕدایە؟ خەڵكانێكی تریش لەسەرەتای ڕێگاوە بوون... لەناكاو كۆچیان كرد... بەشێوەیەك فریای ماڵئاواییش نەكەوتن لە كەسوكاریان… نەخشە و پیلانەكانیان تەواو نەكرد.... بەڵام ئەوەی بۆیان نووسرابوو تەواو بوو... پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: "أَكثروا ذِكرَ هاذمِ اللَّذَّات." واتە: زۆر یادی لەززەت بڕەكە بكەنەوە و با مردنتان زۆر لە بیربێت. نەوەك بۆ ئەوەی بترسین... بەڵكو بۆ ئەوەی هەستینەوە بۆ ئەوەی وریا بینەوە بۆ ئەوەی بەئاگا بێینەوە... بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بەدڵماندا بكەین، نیەتەكانمان چاك بكەین، بە نەخشە و بەرنامەیەكی تۆكمەترەوە بەرەو لای خوا بكەوینەڕێ و دامەزراوتر هەنگاو بنێین... مردن دواناخرێت... ئایا ئێمە ئامادەین بۆ مردن ئەگەر ئێستا بۆمان بێت؟ ئەم ساتە بكە ساتەوەختی ڕاستگۆیی لەگەڵ خۆتدا و بیرلەمانەی خوارەوە بكەرەوە: - ئایا تۆبەت كردووە لەو تاوانەی كە كردووتە؟ - ئایا بەشێوەیەك نوێژ دەكەیت وەكو بڵێی كۆتا نوێژتە؟ - ئایا مافی كەسێكت بەسەرەوەیە و نەتگێڕاوەتەوە بۆی؟ * مادام مردن دواناكەوێت، تۆش تۆبەكەت دوامەخە... ------------------ #بەكورتی (580) https://t.me/ba_kurty

نوێترین پرسیارەکان لەماڵپەڕی وەڵامەكان ١. حوكمی پشوودان لە ئوتێل پێش ئەنجامدانی عومرە ٢. حوكمی تەواف كردن و سەعی چییە بە كورسی كارەباییەوە لە حەرەمدا؟ ٣. حوكمی تەواف كردن بە منداڵێكەوە كە دایبی بۆ بەستراوە و پیسی تێ كردووە ٤. حوكمی گۆرەوی لە پێ كردن بۆ كەسێك كە قاچی صناعی بێ لەكاتی ئیحرامدا ٥. نیەتی ئەنجامدانی عومرەی هەیە بۆ خۆی پاشان دەیگۆڕێت بۆ كەسێكی تر! ٦. مەرج و واجباتەكانی تەواف كردن ٧. گەر كەسێك لە كاتی صەفا و مەروە دا سەرەتا لە مەروەوە دەستی پێ كرد حوكمی چیە؟ ٨. ئایا دروستە تەماشای كەعبە بكرێت لەكاتی تەوافدا؟ ٩. لەكاتی تەوافدا ئەگەر كەسێك ئافرەتی لەگەڵدا بوو ئایا هەروەلە دەكات؟ ١٠. حوكمی دانیشتن و پشوو وەرگرتن لەكاتی تەوافدا ١١. حوكمی سەرتاشین لەدوای عومرە بۆ كەسێك كە كەچەڵ بێ و سەری موی پێوە نەبێ بۆ خوێندنەوەی وەڵامی ئەم پرسیارانە سەردانی ماڵپەڕی وەڵامەكان بكە كە یەكەمین ماڵپەڕی كوردییە تایبەت بە پرسیار و وەڵامی شەرعی 👇👇👇 https://walamakan.com/Sereta

Repost from بەکورتى
دونیا دونیایەك ئادەمی بۆ دابەزێنرا وەكو سزای سەرپێچی... یوسفی وەكو كۆیلە بەنرخێكی كەم تێدا فرۆشرا بەو جوانی و پاكییە... إبراهیمی تێدا خرایە ناو ئاگرەوە بەو ڕێزداریە.... نوحی بەدرۆزن تێدا زانرا بەو تەمەنە دوورودرێژەی لە بانگەواز.... موسای تێدا تۆمەتبار كرا بە جادووگەر و سیحرباز... یەحیای تێدا سەربڕا بەبێ تاوان و ستەم... عیسای تێدا جێ نەبوویەوە هەتا بەرزكرایەوە بۆ ئاسمان... موحەممەدی تێدا بەردباران و دەربەدەر كرا بەو ڕاستگۆیی و دڵسۆزیەی... ئەوە حاڵی هەڵبژێردراوانی خوان و پێشەنگی مرۆڤایەتین صەلات و سەلامی خوایان لەسەر بێ... لە دونیادا ڕووبەڕوی ئەو ناخۆشی و ناڕەحەتیانە بوونەوە و دانیان بەخۆیاندا گرت و خۆڕاگربوون... كەچی من و تۆی گوناهكار ئەمانەوێت فەرشی سوورمان لەبەر ڕابخرێت و هیچ تووشی ئەزیەت و ئازار نەبینەوە!!! بۆیە هەمیشە ئەو وتەیەی ابن جەوزی بەڕەحمەت بێت لەبیرت بێت كاتێك زۆر تووشی سەختی ڕۆژگار و ناڕەحەتی دونیا دەبێتەوە دەیوت: "لَعلَّ تـَهـْذيبي في تَعْذيبـي" واتە: لەوانەیە پاكبوونەوە و پەروەردەكرنم لەم سزا و ئەزیەتەمدا بێت. ---------------------- #بەكورتی (571) https://t.me/ba_kurty

نۆیەم : ئەو کاتانەى کە قەدەغەیە نوێژى تیا بکرێ بەشی یەكەم: دیاری كردنی كاتە نەهی لێكراوەكان بەشی دووەم: حوكمی نوێژكردن لە كاتە نەهی لێكراوەكاندا بەشی سێیەم: حیكمەتی نەهی كردن لە ئەنجام دانی نوێژ لەكاتە نەهی لێكراوەكاندا ئەم لینكە بكەرەوە https://ba8.org/Besh/116

Repost from بەکورتى
مژدە مژدە مژدە مژدە بۆ سەرجەم مامۆستایانی مزگەوت و ڕێکخراو و ناوەندە ئیسلامییەکان بە بۆنەى هاتنی پشووی هاوینەوە پاکێجی پەروەر
مژدە مژدە مژدە مژدە بۆ سەرجەم مامۆستایانی مزگەوت و ڕێکخراو و ناوەندە ئیسلامییەکان بە بۆنەى هاتنی پشووی هاوینەوە پاکێجی پەروەردەى منداڵی موسڵمان کە پێک هاتووە لە کۆمەڵە کتێبێکی پەروەردەیی بۆ خولی هاوینەى منداڵان بە زمانى شرینی کوردی و بە دیزاینێکی ناوازە و جوان ئامادە کراوە بۆ سێ ئاستى جیاواز لە تەمەنى شەش ساڵی تاوەکو پانزە ساڵی. ---------- -------- ----------- * تێبینی: ١. دەتوانى تەنها داواى ئەو کتێبانە بکەى کە خۆت دەتەوێ و نەک باکێجەکە هەمووی. ٢. هەر بەڕێزێک دەیەوێ ناوەڕۆکی کتێبەکان ببینێ با پەیوەندیمان پێوە بکات. ---------- -------- ----------- * داشکاندنی تایبەتمان هەیە بۆ خولی مزگەوت و ناوەندە ئیسلامییەکان . * گەیاندن بە خۆڕاییە بۆ سەرجەم شارەکان بۆ ئەو بەڕێزانەى بە (کۆ) دەیانەوێ. ---------- -------- ----------- * بۆ داواکردن پەیوەندی بکەن واتسابی ئەم ژمارەیەوە ٠٧٧٠١٥١٧٣٧٨ یاخود لەڕێگەى ئەم لینکەوە نامە بنێرە. https://t.me/malpariba8