cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

زانستـــے زمان

📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200

Больше
Рекламные посты
899
Подписчики
-124 часа
Нет данных7 дней
+3130 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

شاسوارهەرەشمی خوا خێری پیرێژنەکەی شانەدەر بنووست! زۆر جاری دیش هەر لەم دیوارەوە، ئاماژەم بەوە کردووە، کە هێشتا خەڵکێکی زۆر هەن، مێژوو و حیکایەت و چیرۆک و ئەفسانە و بابەتە تیۆلۆژی و ئیلاهیەکانی ناو کتێبە ئاینیەکان، لەگەڵ بابەتە زانستییە هاوچەرخەکانی لێکۆڵینەوەی جینات و دی، ئێن، ئای، هەمووان تێکهەڵدەشێلن و  بە مێژووی خالیس و پووختە بەچاومانی دادەدەنەوە. ڕەنگە بەشێکی ئەوە، بۆ ئەمە بگەڕێتەوە، کە هەندێک لەو قەڵەم بەدەستانە، هێشتا ناتوانن میتۆدی زانستیی نووسینەوەی مێژوو، لە بابەتەکانی دی، کە لە سەرەوە ناومان هێناون، جیابکەنەوە، بۆیە هەر خۆیان بە ڕاست دەزانن و کاریان بە قسەی نەزانی وەک ئێمەوە نیە. هۆیەکی دی، هەست بە کەمیی و کەمبایەخی خۆ کردنە، بەهۆی نەبوونی دەوڵەتی سەربەخۆ و دواکەوتن لەو کاروانە گرنگەی، کە مرۆڤایەتی هاوچەرخ پێیدا تێدەپەڕێت. بۆیە هەڵپەیانە تا ئەو مێژووە بە هەرچیەک بئاخنن، کە دەکەوێتە بەردەستیانەوە. بە پوختی، هەمان ئەو شتەی کە زووتر و لێرە، لەژێر ناوی (مێژووی ساختە) دامنابوو:  (هەموو کەمایەتیەکی بچکۆڵە، یان بێ دەوڵەت، جا نەژادیی بێت یان ئایینیی، ڕابردوویەکی مەزن بۆخۆی پێک دێنێت. هاوکاتیش هەوڵ دەدەن، تا ئەو ڕابردووە، بە زانیاری مێژویی پتەو بکەن، بەڵام بە یارمەتی وەرگرتن لە ئەفسانە و چیڕۆک…). هەندێک ڕاستیی: هەرچیەک لەو کوردستانە ڕوویدابێت، بە دڵنیایی، بەشێکە لە مێژووی ئێمە. جا خوای دەکرد، مێژووی لەمرۆڤچووەکانی نیاندەرتالی ئەشکەوتی شانەدەر بێت، یان میرنشینەکانی ئاق قۆینلوو و قەرە قۆینلوو و ئەتابەگەکانی سەلجوقیی، بە سوڵتان مزەفەریشەوە، خۆشیمان بێ و ترشیمان بێ، بەشێکن لە مێژووی ئێمە. لەو ڕوانگەیەوە، خاتوونەکەی شانەدەر مایەی شانازیمانە، بێ ئەوەی پێویستمان بەوە بێت، پێداگریی لەسەر کوردبوونی بکەین. کوردبوون، پەیوەندی بە کاری پشکنینی جینات و دی،ئێن،ئەیەوە نیە و دوور و نزیکیش، ناچێتەوە سەر خوێنپاکیی. کورد بوون بریتییە لە زمان، دیسان زمان و ئینجا دابونەریت و هاوهەستیی و نەریتی پۆشین و خواردن درووستکردن و کۆمەڵێک وردەکاری دی هاوشێوە. مێژووی کورد، بریتییە لە مێژوویەکی بچووکی ئەتنیی و ڕەگەزیی، بەڵام ئێمە پێویستیمان بە نووسینەوەی مێژوویەکی (نیشتیمانیی) هەیە، کە هەموو جۆر و توخم و ڕەگەزەکانی ناو سنوری وڵاتەکەمان تێیدا جێیان ببێتەوە.
Показать все...

👍 1👎 1
🔸ڕوخساری ژنێکی نیاندەرتاڵ کە ٧۵ هەزار ساڵ لەمەوبەر لە کوردستان ژیاوە 🔹ئێسکی ژنێکی نیاندەرتاڵ ناسراو بە «شانەدەر زێدZ» کە 75هەزار ساڵ لەمەوبەر ژیاوە لە ئەشکەوتی شانەدەر سەر بە هەولێر-باشوری کوردستان دۆزرایەوە. - کەللـەسەرەکە لەلایەن تیمێکی شوێنەوارناسیی بەریتانیا لە 2018 لە ئەشکەوتی شانەدەر سەر بە پارێزگەی هەولێر لە هەرێمی کوردستان دۆزراوەتەوە، ناویان لێناوە شانەدەرZ. ئەمەش دوای ئەوەی تیمەکە لە 2015 دەستیان بە گەڕان کردەوە. ـ  لەسەر ئەم ئێسکە 75هەزار ساڵەی شانەدەر Z بڕیارە بەڵگەفیلمێک بەناوی “نهێنییەکانی نیاندەرتاڵەکان - Secrets of the Neanderthals” بڵاوبکرێتەوە. - ئێسکوپروسکە دۆزراوەکە بریتیبووە لە پەراسوو، شان، پشتەسەر، ددان، بڕبڕە، شەویلاگ و دەستی راست. کارکردن لەسەر پێکەوەبەستنەوەی پارچەکان نزیکەی یەک ساڵی پێویست بووە؛ چونکە ئێسکەکان زۆر نەرم ببوون و پێویستیان بەوە بووە پتەو بکرێنەوە. ▫️استخوان های یک زن نئاندرتال معروف به شانەدەر Z که 75000 سال پیش می زیسته در غار شانەدەر هولیر پیدا شده است. - این جمجمه توسط یک تیم باستان شناسی بریتانیایی در سال 2018 در اقلیم کوردستان کشف شد. bbc 🆔 @saqqezrudaw
Показать все...
🔸پەندی پێشینیان لە شاکارەکانی سێ گەورەپیاوی کورد؛ 🎙خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا غەفووری دەباغی (شاعیر) ، کاکە عەلی عابدی و خوالێخۆشبوو مامۆستا قالەمەڕە. 🆔 @saqqezrudaw
Показать все...
وەفایی کوڕی مەلا غەفوور کوڕی مەلا نەسڕوڵڵا، یەکێکە لە شاعیرە گەورەکانی کورد زمان. لە ساڵی 1844 لە مهاباد لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی لە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی لە مەھاباد تەواو کردووە و ھەر لەوێش مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام لەناو خەڵکی بە مەلا نەناسراوە و تەنیا میرزایان پێ وتوە. ھیچ بەڵگەیێک بەدەستەوە نیە مەلایەتی کردبێ، بەڵام قوتابخانەی تایبەتی خۆی ھەبوە و وانەی بە منداڵان وتوە و پێی ژیاوە. وەفایی سەردەمی منداڵی و مێردمنداڵی لەمەڵبەندی خۆی مەھاباد بردۆتە سەر. لەم ماوەیەدا خەریکی وەرگرتنی زانستی و زانیاری بووە. لەدوای ئەوە لەجێگەیێک ئۆقرەی نەگرتووە لە ھەکاری وڵاتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و شاری سلێمانی ژیاوە. چوونە حەجیشی لەو سەردەمانەدا کاتی زۆری ژیانی شاعیری بۆ خۆی بردووە. وەفایی فیزی زل بووە، زەکات و سەرفترەی وەرنەگرتووە، موچەی فەقێیاتی نەویستووە. شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری شیعری ... ( بەشێک لە هۆنراوەکانی وەفایی ) نووسینی : وەفایی خوێندنەوەی و کاری دەنگ: هەژار حەسەن زادە @avindaripartok
Показать все...
👍 2
Repost from Perrenûs
📝 گەل واتای چییە؟ وشەكە لە زمانى ئینگلیزیدا هەر بەسادەیى بە واتاى خەڵك (people)ـە. جۆرجیۆ ئاگامبێن، ئەوەى ڕوون كردووەتەوە كە وشەى خەڵک هەر لە خۆیدا دابەش بووە. بەڵام لەوەش ڕادیكاڵتر، دەتوانین بڵێین بەگوێرەى زمانى كوردى، زاراوەى (people) لە خۆیدا (poly)یە. خەڵک نە قەومە و نە ئوممەت، نە ڕەشەخەڵكە و نە جەماوەرێكى یەكڕەنگ، بەڵکوو گەلە. گەل زاراوە سیاسییەكەى وشەى “خەڵکـ”ـە. خەڵكێک تەنیا بەو جۆرە دەبن بە “نەتەوە”، كە “گەل” بن. وشەى “گەلـ”ـیش لە خۆیدا زاراوەیەكى سەربەخۆ نییە، پتر پێشگر، یان پاشگرێكە بۆ وشەى دیكە كە دەیكات بە كۆ وەک: گەلەگورگ، سەگگەل و ... بەڵام هاوكات وەک ئاوەڵناوێكى سەربەخۆش بەكار دەهێنرێت: گەلێک جوان. 📖 سەرچاوە: ماڵپەڕی گۆڤاری "فرە". ✍: هاوار محەممەد 💎 @Perrenus
Показать все...
Repost from Perrenûs
📝 گەل واتای چییە؟ وشەكە لە زمانى ئینگلیزیدا هەر بەسادەیى بە واتاى خەڵك (people)ـە. جۆرجیۆ ئاگامبێن، ئەوەى ڕوون كردووەتەوە كە وشەى خەڵک هەر لە خۆیدا دابەش بووە. بەڵام لەوەش ڕادیكاڵتر، دەتوانین بڵێین بەگوێرەى زمانى كوردى، زاراوەى (people) لە خۆیدا (poly)یە. خەڵک نە قەومە و نە ئوممەت، نە ڕەشەخەڵكە و نە جەماوەرێكى یەكڕەنگ، بەڵکوو گەلە. گەل زاراوە سیاسییەكەى وشەى “خەڵکـ”ـە. خەڵكێک تەنیا بەو جۆرە دەبن بە “نەتەوە”، كە “گەل” بن. وشەى “گەلـ”ـیش لە خۆیدا زاراوەیەكى سەربەخۆ نییە، پتر پێشگر، یان پاشگرێكە بۆ وشەى دیكە كە دەیكات بە كۆ وەک: گەلەگورگ، سەگگەل و ... بەڵام هاوكات وەک ئاوەڵناوێكى سەربەخۆش بەكار دەهێنرێت: گەلێک جوان. 📖 سەرچاوە: ماڵپەڕی گۆڤاری "فرە". ✍: هاوار محەممەد 💎 @Perrenus
Показать все...
Miĥemed kurdî: استماع= گوێدان، گوێگرتن، گوێڕاگرتن، گۆهداری ✅✅✅ استراق سمع= گوێهەڵخستن، کوڵ، کوڵەگرتن، کوڵگرتن، گوێگرتنی نهێنی(پەنامەکی) مشمول= بەرکەوتوو، لەخۆگر، لەبەرگر، بریتی ✅✅✅ جهان شمول= جیهانگر، جیهانداگر، گشتگیر، هەموولاگر، دنیاداگر ✅✅✅ مماشات= سازان، پێکهاتن، دڵڕاگری ✅✅✅✅ لابد= ڕەنگە، وێدەچێ، لەوانەیە ✅✅✅ در غیاب کسی= لە نەبوونی کەسێکدا ✅✅✅ واهی= بێنەما، بێبناغە، پووچ، پڕوپووچ، خاو، بێهوودە ✅✅✅✅ لاینحل= چارەسەرنەبوو، چارەهەڵنەگر، چارەنەهاتوو، بێچارەسەر ✅✅✅ حائل/حایل= بەربەست، کۆسپ، لەمپەر، جیاکەرەوە، پەرژین ✅✅✅✅ محافظ= پارێزگار، پارێزەر ✅✅✅✅
Показать все...
1
کاتێک لە وڵاتێکدا نەتەوە دەگۆڕدرێت بۆ کەمینە ئەمە ئێجگار ناهەقییە کاتێک وڵاتێک کە لەلایەن نەتەوەیەکی باڵادەستەوە حوکمڕانی دەکات، لەناو سنوورەکانیدا هەوڵی سەرکوتکردنی نەتەوە بەرچاوەکانی دیکە دەدات و بە کەمینە (قوم، اقلیت) ناودێریان دەکات. ئەوان بەم کارە، بەهای یەکسانی و بەرانبەری لەم نەتەوانە دەستێننەوە و لە مافە بنەڕەتییەکانیان بێبەشیان دەکەن، بەمەش هەوڵ دەدەن لەو وڵاتە تاکدەسەڵاتیی خۆیان بسەپێنن. نموونەیەکی ڕوون تورکیایە کە هەر بەتەواوی حاشا لە بوونی کورد دەکات. خۆیان بە خاوەن شارستانیەت هەژمار دەکەن، کەچی ئامادە نین دان بە بوونی نەتەوەیەکی گەورەی وەک کورددا بنێن. هەروەها نموونەیەکی تر ئێرانە، کە نەتەوە گەورە و گرنگەکانی وەک کورد، عەرەب، بەلووچ و ئازەری لە مافەکانیان بێبەش دەکرێن و وەک کەمینە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت. وشەی "کەمینە"، "قەوم" و "اقلیت" بۆ تێکدانی کاریگەریی سیاسی و کۆمەڵایەتیی نەتەوەکانی تر و بێدەنگکردنی دەنگیان لە کاروباری وڵاتدا بەکار دێت. نەتەوەی دەسەڵاتدار بە کەمکردنەوەی گرنگی و میراتی کولتووری و مافی سیاسیی نەتەوکانه تر، بە شێوەیەکی سیستماتیکی، هەوڵ دەدات ڕەوایی و هەژموونی خۆی بەسەر هەموو نەتەوەکانی دیکەدا بسەپێنێت. لە کۆمەڵگەیەکی دادپەروەردا، دەبێت هەموو نەتەوەکان، بەبێ گوێدانە قەبارە و دەسەڵات، هەمان ماف و دانپێدانانیان هەبێت. پۆلێنکردنی نەتەوەکان وەک کەمینە بۆ بەهێزکردنی کۆنترۆڵی یەک نەتەوە نەک هەر ناڕەوا بەڵکوو پێشێلکردنی بنەماکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤە. پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ دونیایەک کە هەموو نەتەوەکانی ناو وڵاتێک بە ڕێزەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکرێت و دەرفەتی ئەوەیان پێ بدرێت بەبێ ترس لە چەوساندنەوە یان نکۆڵیکردن لە کێیەتیی سیاسی و زمانەوانی و کولتوورییان، ئازادانە خۆیان دەر ببڕن. تەنها بە پێشخستنی یەکسانی و گشتگیری دەتوانین ئاشتییەکی ڕاستەقینە و بەردەوام بنیات بنێین کە هەموو تاک و نەتەوەیەک بتوانێت گەشە بستێنێت و بە مەرجی یەکسان بەشداری کۆمەڵگە بێت. ئەگەر بەردەوام ئەو مافە پێشێل بکرێت، دەبێت چاوەڕێ بن کە ئەو نەتەوانە لەو وڵاتە جیا بنەوە و لەگەڵ باقیی نەتەوەکەی خۆیان یەک بگرنەوە و پێکەوە وڵاتێکی سەربەخۆ پێک بهێنن. ئەگەر تۆ "جیابوونەوەخوازی" (تجزیەطلبی) وەک تاوانێک هەژمار دەکەیت، بۆ ئەو نەتەوە ژێردەستانە، جیابوونەوەیە لە چەوسێنەر و ملهوڕ و یەکگرتنەوەیە لەگەڵ هاوزمانەکانی خۆیان. ئەوەی لای تۆ تاوانە، لای ئەوان شانازییە. کەوا بێت وشەی "قەوم" و "کەمینە" شیاوی هیچ نەتەوەیەک نییە.
Показать все...
👍 1