مامۆستا قانع
کاناڵی مامۆستا قانع 🔷شیعرەکانی مامۆستا قانع(دیوانی قانع) 🔶بەسەرهات وبەرهەمەبڵاو نەکراوەکانی قانع(زایەڵەی زرێبار) ♦پەندی پێشینیان(مامۆستا پیرەمێرد) 🔷پەندی پێشینیان(مەلاغەفووردەبباغی) 🔶بەرهەمی نووسەرە گەورەکانی دونیا
Больше12 140
Подписчики
+1024 часа
+677 дней
+35930 дней
- Подписчики
- Просмотры постов
- ER - коэффициент вовлеченности
Загрузка данных...
Прирост подписчиков
Загрузка данных...
هەرچی بێت ژیان یانێ قبووڵ کردنی ئەوەی کە خۆشییەکان یەک لە دوای یەک لەناو ئەچن...!!!!
#ڤیلادیمیر_ناباکۆف
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
👍 6👎 1
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۳۹)
نە خۆشی زستان، نە خەندەی زاڵم
فریویان نەخۆی، قەزات لە ماڵم!
دوو شت بۆ دوو کەس قەت نییانە خێر
نە خواردن بۆ تێر، نە چرا بۆ کوێر
نە بێژنە عەڕەب کاکە مەرحەبا
ئەخوات و ئەبا، ئەڕیتە عەبا
وریا بە نە پێت هەڵکەوێ لە مێخ
نە لە تاوی پێت بچۆرە لای شێخ
ناگەی بە مراد لە دوو ناتەمیز
نە تووتنی جێمیز، نە کچی دایەحیز
نە خانەی سەر شیو، نە خانمی کچەتیو
نە سەودا لەگەڵ پیاوی هیچنەدیو
هەموو شتێ حۆجەی بە هەوڵە و هەلە
نەچیتە ناو ئاو، فێر نابی مەلە
نەخشی ڕووی ئاغا تێکدەچێ زوو زوو
هەر حەریر نابێ، دەشبێتە بووزوو
نە خۆشی ڕاستی میوانی خوایە
زەوادیش نەبڕێ، هیچی لێنایە
نە دار نە پەردوو، نەعلەت لە هەردوو
لە سەرەتان و نەخۆشیی زەردوو
نە ڕەنج بۆ ناکەس، نە شین بۆ مردوو
نە خۆ ماندوو کەن بۆ سڵاوبردوو
✍مەلا غەفوور دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
👍 4👏 3👎 1
فیراقی یاری نازدارە، ئەساسی بێقەراریمە
خەزانی عومری بێ مایەم، لە فەسڵی نەوبەهاریم
زەمانە وا چرای بەختی کوژرانمۆ بە یەکجاری
ئەڵێی تۆشەی قەبرسان و شەوی جومعەی مەزاریمە
ئەگەر وەعدەم بە مەحشەر پێ بدا دولبەر گەلێ شوکرم
لەسەر پردی سیراتیشا خەیاڵی ئینتزاریمە
#قانع
ــــــــــــ
❤ 17👍 2❤🔥 1
مەمدۆزەوە
با جادەیەک بم بۆ نەگەیشتن...!!!
#ژاندۆس
ــــــــــــــــ
❤ 2💔 1
وەکوو جگەرەیەکی داگیرساو لە نێوان پەنجەکانتدا،
نە کێشات و نە کوژانتەوە، مامەوە..
لە بیرت چوو خەریکم دەسووتێم...!!!!!
#نزار_قەبانی
ــــــــــــــــــــــــــ
❤🔥 9💔 4👍 1👏 1
حەزم ئەکرد بڵێم:
نـە هیچ باش نیم...!!!
بەڵام هێندە لە بینینی خۆشحاڵ بووم هیچم نەوت..!!!
#ئانا_گاوالدا
ـــــــــــــــــ
❤ 13💔 5
سەرکەوتنی بەرچاوم نییە
بەڵام ئەتوانم لەو دۆڕانانەی کە زیندوو لێیان هاتوومەتە دەرێ، خافڵگیرتان کەم...!!!!
#چێخۆف
ـــــــــــــــــ
👍 6❤ 2😁 1👀 1
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۳٨)
بیسراوە لە زۆر ژنانی پێشوو
نە ئاور، نە دوو، قەت نابن بە شوو
ئاگری دار بی، هەواری بۆران
لەبەر بێخێری لێیان ئەتۆران
لە نییەتپاکی و دڵی خاوێنی
ئەشێ نوێژ بکەی لە سەر داوێنی
نە عاسمان هەڵیلووشیم و نە عەرز
قووتی دام، دەرکیان پێ گرتم بۆ قەرز
نە خواردبایەم ئەو هێلکەوڕۆنە
نە دیبام ئەو زەبرە بە قوونە
نە بەو ئەندازە وشک بە بشکێی
نە هێندە تەڕ بە، بگوشرێی بتکێی
نە بکەی و نە بخۆی، تەنیا تەماشای
سای گەردنی کەی، وەبزانە پاشای
قەدیمی دەڵێن نە بازاڕی چۆڵ
خۆشە، نە شایی بێ تەقەی دەهۆڵ
نە هەڵپەڕین و سەما لە کن کوێر
نە خۆشە بۆ کەر گۆرانی و بلوێر
لە تاو دەستەنگی بۆچی زەبوونی؟
نە عەیبە و نە شوورەیییە نەبوونی
نە قەت به بەرخی لە شیر تێرم خوارد
نە بە کاوڕی گیای زەنوێرم خوارد
✍مەلا غەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
👍 9
Repost from N/a
کوردی؟ هەستی کوردایەتیت هەیە؟
ئەگەر کوردن خۆتان لەو کاناڵانە بێبەش مەکەن پێویستە ئەو کاناڵانەتان هەبێت لە تێلێگرامەکەتاندا فەرموون بەشدار بن.👇👇👇👇
پرۆکسی بەهێزی کوردی
هێزی نەتەوەیی کوردستان
فێرگەی زمانی کوردی
ملوانکەی شین
مەکۆی ئەدەبی کوردی
کاناڵی مامۆستایان قانع و پیرەمێرد
لە یەڵداوە تا 22ی پووشپەڕ
چێشتی مجێوری کوردستان
کۆماری کوردستان
ڕستەی جوان وتەی بەنرخ
شەو نیه بیر لەوە نەکەمەوە بێم و ئەو غەزەلانەت بسووتێنم و خۆم فڕێ دەمە باوەشت و لە نێوان دوو دەستتدا ون بم...
بەڵام بیر دەکەمەوە، دواتر خەیاڵەکانم بەبێ تۆ مانایان نیه ئەزیزم . . . ئەو خۆشییەی که هەمیشه بیرت بکەم، قووڵتره لەو خۆشییەی پێت بگەم.
#بەختیار_عەلی
ــــــــــــــــــــــــــ
❤ 13💔 4👍 3🔥 1