cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

کازیوه

ئەم کاناڵە تایبەتە بە فێرکاری زمانی کوردی، هەروەها باسی سیاسەت و شێعر و هەڵبەستی تێدا دەکرێ @Hejan: پەیوەندی

Больше
Страна не указанаЯзык не указанКатегория не указана
Рекламные посты
233
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
Нет данных30 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

#جێژنە‌پیرۆزە ئەمەوێ بتشارێمەوە لە دەرووندا ئەی پەری ئەی حۆری بەهەشتی خودایی ئەمەوێ لە عەشقت رزگار بم و ڕابێم بە جودایی بەڵام زۆر سەختە و ئەستەم تۆ چرای رووناکی شەوانی تارم بووی تۆ تەنیا ئەستێرەکەی هیوای ژیانم بووی تۆ بەرهەم و نەمامی باخی ژیانم بووی بەڵام لەو رۆژەوە بارگەت تێکنا و کردت ماڵاویی بۆ منیش نەما ساتێکیش سەبووری نازانم بە باڵی خەیاڵی کام شێعر جێژنە پیرۆزەت لێ بکەم نازانم بە کام سرووە و نەسیم باسی ئێش و ئازاری عەشقت بۆ بکەم عەشقی تۆ هەرچەند سوودێکی نەبوو جگە لە دەروونی پڕخوێن و جەرگێکی کەباب بەڵام لە بەزمی عاشقاندا مەزەیەکی چاکە بۆ شەراب #حەیدەر_عەبدوڵڵاهی @kaziwa
Показать все...
🟨جێگیرکردنی زمانێکی پتەو ئەرکی هەموومانە.🟨 هەموومان لە ڕەوتی گەشەسەندنی زمانی کوردیدا بەشدارین، با ئەرکی خۆمان بەڕێوە ببەین! قسە زمانێکە بۆ گوێ، نووسین زمانێکە بۆ چاو. لە کاتی قسەکردندا زۆر شێوەی جۆربەجۆرمان هەیە کە بەکاریان دەهێنین بۆ ئەوەی گوێگر بەباشترین شێوە لە مەبەستەکەمان تێ بگات: تۆنی دەنگ، گت، کورتەپشوو، قورساییی دەنگ، ددانپێدانان، هێزی دەنگ و سەرەڕای ئەوانە ئێمە دەتوانین کەڵک لە هێما و ئاماژەش وەرگرین. لە نووسیندا هێمای تر بەکار دەهێنین بۆ وێنە بڕگەبڕگەکردن، هێمای خاڵبەندی، یاسا و ڕێسای تایبەتیی نووسین بۆ ئەوەی وشەکان بەدرووستی بخوێنرێنەوە، تەنانەت لە هەندێک شوێندا لە (وێنۆچکە icon) کەڵک وەردەگرین کە بەشێک لە هەستەکانمان بخەینە بەر چاوی خوێنەر. ساڵانێکی دوورودرێژە لە جیهاندا کۆمەڵێک یاسا و ڕێسا بۆ ئەو مەبەستانە دانراون و بەردەوام لەبەر تەکنیک و بەتایبەت لەبەر دروستبوونی کۆمپیوتەر و پرۆگرامی جۆربەجۆری نووسین، ئەم یاسا و ڕێسایانە زیاتر گەشە دەستێنن و دەوڵەمەندتر دەبن. ئێمەش دەبێت زمانەکەمان لە ئاستی زمانە زیندووەکانی جیهاندا گەشە پێ بدەین. ئەگەر جاران بە دەست و بە پەڕی مەل و لەسەر کەوڵ و کاغەز دەماننووسی و هێماکان و چاوەڕوانییەکانمان کەم بوون، ئەمڕۆکە دنیا گۆڕاوە و زمانەکەمان ئاستێکی تری بە خۆیەوە گرتووە و دەبێت هەوڵ بدەین ڕێزی زمانەکەمان بگرین و بە فێربوون و بە بەکارهێنانی ئەو ڕێسایانە نرخ بۆ زمانەکەمان دابنێین و بەو شێوەیە بە هەموومانەوە بەشداری بکەین لە پێشچوون و گەشەسەندنی زمانەکەمان. ڕاستە زمانەوان و پسپۆڕ و مامۆستای زمان ڕێگاکان دیاری دەکەن، بەڵام ئەگەر نووسەر و پێنووسبەدەست و قوتابی و خوێندکار و ڕۆژنامەنووس و وێبلاگنووس و ماڵپەڕنووس ئەوانە ڕەچاو نەکەن، هیچ سوودی نابێت. کەوا بێت لە ڕەوتی گەشەسەندنی زماندا هەموومان بەشدارین و هەموومان دەبێت خۆمان بە بەرپرس بزانین و ئەرکی پاراستن و گەشەپێدانی زمان بگرینە ئەستۆ. "مامۆستا دیاکۆ هاشمی" ✍🏼 @kaziwa
Показать все...
کاتێک سینۆهە شەوێک بە مەستی لە تەنیشت ڕووباری نیل خەوی لێ دەکەوێت، بۆ بەیانی خەبەری دەبێتەوە و یەکێک لە کۆیلەکانی میسر کە هەردوو گوێ و لووتی بە نیشانەی کۆیلەبوون بڕدرابوون، بەسەر سەری خۆیەوە دەبینێت، سەرەتا لێی دەترسێت بەڵام دواتر کاتێک بۆی دەردەکەوێت بێ ئازارە دەست دەکات بە قسەکردن لەگەڵیدا٠ کۆیلەکە باسی ئەو زوڵم و دەستدرێژییانە دەکات کە چینی خانەدانی میسر دەرهەق بە ئەو ئەنجامیان دابوو، باس لە فەرمانڕەوایەتیی دەرەبەگی ئەو ڕۆژانەی وڵاتی میسر دەکات٠ کۆیلەکە داوا لە سینۆهە دەکات بیبات بۆ سەر گۆڕی یەکێک لە خانەدانە ناسراو و ستەمکارەکانی میسر، چونکە سینۆهە خوێندەوار بوو، دەیویست بزانێت خودایان چییان لەسەر گۆڕی ئەو ستەمکارە نووسیوە٠ سینۆهە لە کۆیلەکە دەپرسێت بۆچی دەتەوێ چارەنووسی ئەم کەسە بزانیت؟ کۆیلەکە دەڵێت چەند ساڵێک لەمەوبەر من مرۆڤێکی بەختەوەر و ئازاد بووم، هاوسەرێکی جوان و کچێکی گەنجم هەبوو، کێڵگەیەکی بچووک و پڕ بەرەکەتم هەبوو کە لە تەنیش کێڵگەیەکی فراوان و بێ سنووری یەکێک لە خانەدانەکانەوە بوو، ڕۆژێک ئەو بە پێدانی بەرتیل بە کاربەدەستانی فیرعەون زەوییەکەی منی کرد بە ناوی خۆیەوە و بەبەرچاومەوە دەسدرێژیی کردە سەر هاوسەر و کچەکەم، پاشان هەردوو گوێ و لووتی بڕیم و بۆ کاری زۆرەملێ ڕوانەی کانەبەردەکانی کردم٠ چەندین ساڵ کاری بە هاوسەر و کچەکەم کرد و پاشانیش هەردووکیانی وەک خزمەتکار فرۆشت و ئێستا هیچ زانیارییەکم لەبارەیانەوە نییە٠ ئێستا لە کانەبەرد ڕزگارم بووە و بیستوومە ئەو کەسە مردووە، لەبەرئەوە دەمەوێ بزانم خودایان چییان لەسەر گۆڕەکەی نووسیوە٠ سینۆهە لەگەڵ کۆیلەکە بۆ شاری مردووەکان (گۆڕستان) دەڕوات و نووسراوی سەر گۆڕی ئەو کەسە بەم جۆرە دەخوێنێتەوە: «ئەم پیاوە کەسێکی بەڕێز و دروستکار بوو، هەمیشە لە ژیانیدا هاوکاریی لێقەوماوانی دەکرد و ناموسی خەڵکی لای ئەو پارێزراو بوو، ئەو زەوییەکانی خۆی بە هەژاران دەبەخشی و هەرکات کەسێک ماڵێکی لێ ون ببووایە لە سامانەکەی خۆی بۆی دەژمارد و قەرەبووی دەکردەوە، ئەو ئێستا لای خودای مەزنی میسر (ئامون)ە و بە بەختەوەریی هەمیشەیی گەیشتووە٠» لەم کاتەدا کۆیلەکە دەست بە گریان دەکات و دەڵێت: «ئەو هێندە کەسێکی بەڕێز و دروستکار بووە و من نەمزانیبوو؟ دروودی خودایان لەسەر ئەو بێ٠ ئەی خودای مەزن ئەی (ئامون) لەبەر ئەو بیرکردنەوە چەپەڵانەی سەبارەت بەم پیاوە هەمبوو، لێم ببوورە٠» سینۆهە لێی دەپرسێت سەرەڕای ئەو هەموو زوڵم و ستەمەی ئەم پیاوە لە تۆی کردووە بۆچی هێشتا پێت وایە کەسێکی باش و دروستکار بووە؟ کۆیلەکە لە وەڵامدا ئەم ڕستە مێژووییە دەڵێت: «کاتێک خودایان ئاوایان لەسەر گۆڕەکەی نووسیوە، منی زەبوون چۆن دەتوانم پێچەوانەکەی بڵێم؟» سینۆهە پاشان لە یاداشتەکانیدا کاتێک ئاماژە بەم چیرۆکە دەکات دەنووسێت: لەوێدا بوو کە زانیم کەودەنیی و گەلحۆیی مرۆڤ کۆتایی نایه‌ت #وەرگێڕاو لە پەیجی عەلیرەزا نووسرەتی @kaziwa
Показать все...
جنگ اکراین و تبعات آن بر مذاکرات وین ✍ حیدر عبداللهی باوجود اخطارهای روسیه و جمع شدن نیروهای روسی در مرزهای اکراین به مدت چندین هفته، سرانجام پوتین دستور حمله به اکراین را در روز پنجم اسفند امسال صادر کرد که واکنش‌های شدید زیادی را در عرصه جهانی و بین الملل به دنبال داشت. این حملات پوتین بعد از آن صوت گرفت که اوکراین به دنبال عضویت در ناتو و اتحادیه اروپا بود که این امر به مذاق رهبر کهنه‌کار و سرسخت روس خوش نیامد؛ چون اکراین برای روسیه اهمیت ژئوپلیتیک و استراتژیک دارد و از طریق این کشور حجم بالایی از گاز و نفت را به کشورهای اروپایی منتقل می کند و به نوعی حلقه ارتباطی غرب و شرق محسوب می‌شود. پوتین درصدد است در اکراین همانند کشورهای همسایه همچون بلاروس و منطقه قفقاز، کسی در رأس کار باشد که متحد وی باشد و اگر اکراین به ناتو بپیوندد، دیگر این مسائل برای پوتین قابل دسترسی نیست. پوتین در ابتدای جنگ درصدد بود که در مدتی کوتاه اکراین را تصرف کند و با ایجاد یک کودتای سیاسی به جای زلنیسکی، رئیس جمهور این کشور، فردی را بر سر کار بیاورد که متحد و نزدیک به وی باشد، اما با گذشت بیش از 10 روز از آغاز جنگ، روند فرسایشی به خود گرفته است و هر چه زمان بیشتر می گذرد، احتمال گیر کردن روسیه در باتلاق اکراین بیشتر می‌شود؛ چون این کشور مانند عراق و سوریه نیست که متحدان کمتری داشته باشد، بلکه آمریکا و کشورهای اروپایی هر چند اعلام کرده اند که به صورت مستقیم وارد این جنگ نمی‌شوند ولی روز به روز تحریم های اقتصادی و سیاسی را علیه روسیه بیشتر می‌کنند و این امر برای اقتصاد این کشور که با مشکلات بسیاری در این چند دهه دست و پنجه نرم کرده، فلج‌کننده است. درواقع در این مدت هم مشاهده کردیم چین، کره شمالی، بلاروس و ... به عنوان متحدان روسیه در جنگ، اقدام مهمی انجام نداده‌اند. درواقع این جنگ عواقب و تبعات منفی زیادی برای روسیه از لحاظ مسائل اقتصادی، سیاسی، انسانی، ژئوپلیتیکی، امنیتی، نظامی و ... دارد و شاید پوتین بتواند در کوتاه مدت به امتیازاتی دست پیدا کند اما در بلندمدت در یک جنگ فرسایشی گرفتار و از لحاظ اقتصادی فلج می شود و این امر سبب تغییر معادلات سیاسی و بین الملل می شود. همچنین چین به عنوان یکی از ابرقدرتهای اقتصادی نوظهور، منافع و سود بیشتری حاصل از این جنگ نصیبش می‎شود و از زیر فشارهای آمریکا نیز آزادتر خواهد شد. در این میان با سپری شدن هر چه بیشتر از زمان جنگ اکراین، وجه‌المصالحه شدن برجام در مذاکرات وین از سمت پوتین افزایش پیدا می‌کند. به طوری که اگر پوتین در آینده از طرف آمریکا و کشورهای غربی که برخی از آنها در مذاکرات برجام حضور نیز دارند، احساس خطر کند، احتمالا مسائل هسته ای و برجام را به عنوان امتیاز به این کشورها در نظر می گیرد و به نوعی کشایران وجه المصالحه این کشورها قرار خواهد گرفت؛ بنابراین لازم است هر چه زودتر این مذاکرات صورت بگیرد و سرعت بیشتری بگیرد، چون اگر توافقی حاصل شود، این احتمال و نیرنگ رنگ می‌بازد. @kaziwa
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
✅ هێزەکانی ئۆکڕاین له دەروازەکانی شاری کیێێف خۆیان ئامادە کردووە بۆ روبەرووبونەوە لە گەڵ سەربازانی رووسیا. ✅پۆتین بە دوای ئەوەیە کە بە زووترین کات کیێێف بگرێت و کەسێکی نزیک لە خۆی لە جێگای زلینێسکی، بکاتە سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە @kaziwa
Показать все...
بۆچی بە زمانی فارسی نەنووسین؟ ڕووی قسەم لەو نووسەرە ئازیزانەیە، كە پێیان وایە بۆ ئەوەی بەرهەمەكەیان خوێنەری زۆر بێ و لە جوگرافیایەكی بەرتەسكدا نەمێنێتەوە، پێویستە بە فارسی بنووسن. تۆ بە هەر زمانێكی دیكە بنووسیت، كێشە نییە، تەنیا بە زمانی داگیركەری وڵاتەكەت مەنووسە. ئەم بۆچوونە دەمارگرژانە نییە. نەتەوەی داگیركەر، خۆی وەكوو ئاغا و تۆ وەكوو كۆیلە دەبینێ. تۆ هەر داهێنانێكیشت بە زمانەكەی ئەو هەبێ، ئەو بە نیشانەی داهێنانی تۆی دانانێ، بەڵكوو باوەڕی وایە ئەگەر بە زمانەكەی ئەو بیرت نەكردبایەتەوە و پێت نەنووسیبا، بەهرە و شعووری داهێنانت نەدەبوو. جگە لەوەش، ئەو تۆی كۆیلە بە خزمەتكاری خۆی دەزانێ و هاوكات پێشی شەرمە بەرهەم و داهێنانی تۆ ئەگەر موعجیزەش بێ، بخاتە تەنانەت بەرپێی لاوازترین بەرهەمی خۆیەوە، چ بگا بەوەی هاوشانی ئەو دایبنێ. تەنیا دوو نموونەت بۆ دێنمەوە، بەڵام بەر لە نموونەكان با شتێكی دیكەش باس بكەم. لە مێژووی ئەدەبیاتی فارسیدا، دەبینی یەكێك لە هیندوستان دوو دێڕ شیعری بە فارسی هەیە، ئەویش چ شیعر بۆ فڕێدانیش نابن هێندە لاوازن، كەچی ئەوان بە شانازییەوە ناویان هێناون، لە حاڵێكدا، بەشێكی زۆر لە شاعیرانی كورد شیعری فارسیی هێندە پڕ وردەكارییان هەیە، شان لە شانی شیعری سەعدی و جاری وایە سائیبی تەورێزی دەدەن، كەچی پێیان شەرمە لە مێژووی ئەدەبی فارسیدا ناویان بێنن، لەبەر ئەوەی ئەو شاعیرانە بە كوردییش شیعریان نووسیوە. نموونە: تا قیامت از مزارم سرو می¬آید برون بس كە یاد جلوەی بالا بلندان كردەام ....... آهوی لیلای او نازم كە مجنون مرا افگند هر دم بە گردن حلقەی زنجیر ناز آهوی چشمش نە تنها ساخت بیخود را اسیر شیرها را كردە یك نظارەاش نخچیر ناز (بێخود) ........ بی حجاب كفش تا بوسید زیر پای تو دعوی سر بر فلك سودن بە سر دارد زمین (مەحوی) جا دڵنیام هەر كام لە ئێوە دەیان و بگرە سەدان نموونەی باشتر و بەهێزترتان لایە. .......... ئەگەر دەتەوێ مەزن بی، بە زمانەكەی خۆت و لە زمانەكەی خۆتدا و لە نێو میللەتەكەتدا مەزن بە، هێندە مەزن بە، ئەوان پێویستیان بەوە بێ بەرهەمەكەت وەرگێڕنە سەر زمانەكەی خۆیان. ئەگینا ڕەنجبەخەسار دەبی و ناوت دەچێتە ڕیزی "كوردان پارسی گوو". 🆔 @zsirwa 🆔 @CheshtiMjewriKurdistan @kaziwa
Показать все...
00:08
Видео недоступноПоказать в Telegram
✅ ئەمڕۆ رووسیا هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر ئۆکڕاین دەست پێکرد کە تا ئێستا چەند پارێزگای ئەو وڵاتەی داگیر کردووە و زیانێکی زۆری پێ گەیاندووە. ئاکامی ئەم شەڕە نادیارە بەرەو کوێ دەچێت، ئایا ئوروپا و ئامریکا بڕیارێکی یەلاکەرەوە ئەدەن یان دەستی پۆتین ئاوەڵا دەکەن کە داگیرکاری زۆرتر ئەنجام بدات؟ @kaziwa
Показать все...
6.99 KB
📣 فێرکاری زمانی کوردی لە دوو ساعەتدا! 🔸 لە هەر کوێ دەژین بەم کۆمەڵە ڤیدیۆیە خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی لە دوو کاژێردا فێر ببن و کەسانی تریش فێر بکەن. 🔸 ئەم کۆمەڵە ڤیدیۆیە لە رووی نامیلکەی زمانی کوردی «مامۆستا شەریف»ەوە ئامادە کراوە. 🔸 لەم خولە فێرکارییەدا بە سادەیی و هاسانی و هەنگاو بە هەنگاو خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی فێر دەبن. لە کۆتاییدا دەتوانن بە زاراوەی خۆتان کوردی بنووسن و بخوێننەوە! 🔸 ڤیدیۆکان لە ۲۰ وانەدا ئامادە کراون. ئەو وانەگەلە کەوا بە نیشانەی (🟡) دیاری کراون پەخشانن و دوای هەر چەند وانە بۆ فێر بوونی زیاتری ئێوە و بە دەنگی مامۆستا شەریف ئامادە کراون. لە روویان بنووسن و لەبەریان بکەن. 🔸 لە هەر ڤیدیۆدا مانای وشە تازەکان بە فارسی ژێرنووس کراون. بەم جۆرە نزیکەی ٨٠٠ وشەی زەریف و جوانی کوردی فێر دەبن کە دەتوانن لە قسە کردن و نووسیندا بە کاری بهێنن. 🔸 ئەم ڤیدیۆگەلە لەگەڵ دۆست و ئازیزان و تەواوی ئەو کەسانەی وا ناتوان لە کلاسی زمانی کوردیدا بەشدار بن هاوبەش بکەن؛ تاکوو لەمەو بەدوا هەموومان لە تەواوی شار و گوندەکاندا بە زمانی کوردی قسەی دڵی خۆمان بۆ یەک تر بنووسین. ✅ ڤیدیۆکان یەک بە دوای یەکدا ببینن و وشە و پەخشانەکان لە سەر کاغەز بنووسن. ✅ بۆ دەسڕەسی بە هەر ڤیدیۆیێک تەنیا لە سەر ژمارەی هەر وانە کرتە بکەن. 🟢 وانەی ١ 🟡 لەبەر گوتنەوە - دەنگیلەی سەرە 🟢 وانەی ٣ 🟢 وانەی ۴ 🟢 وانەی ۵ - پیتی (ی) لاواز 🟢 وانەی ٦ - واوی جووت (وو) 🟢 وانەی ٧ - دووپات کردنەوەی پیتەکان 🟢 وانەی ٨ - واوی بادانەوە - پیتی پێوەندی 🟡 راهێنان واو جووت (وو) 🟢 وانەی ٩ (نۆ) - دەنگیلەی بۆرە (واوی کراوە) 🟢 وانەی ١٠ - بەش و جۆرەکانی بەش 🟡 راهێنان (ێ - ۆ) 🟢 وانەی ١١- واوی کورت (و): دەنگیلەی سادە 🟢 وانەی ١٢ - واوی کورت (و): واوی سادە 🟢 وانەی ١٣ - واوی کورت (و): واوی پێوەندی 🟡 راهێنان دەنگیلەی سادە (و)، رستەکانی راهێنان (وو، و، ۆ) 🟢 وانەی ١٤ - واوی خواروو (ۊ) 🟢 وانەی ١۵ - پیتی لامی سادە (ل) 🟢 راهێنان لامی سادە (ل) 🟢 وانەی ١۶ - پیتی لامی قەڵەو (ڵ) 🟡 راهێنان لامی قەڵەو (ڵ) 🟢 وانەی ١٧ - پیتی (ر) سووک 🟡 راهێنان پیتی (ر) سووک 🟢 وانەی ١٨ - پیتی (ڕ) قەڵەو 🟡 راهێنان پیتی (ڕ) قەڵەو 🟢 وانەی ١٩ - پیتی (ڤ) 🟡 راهێنان پیتی (ڤ) 🟢 وانەی ٢٠ - دەنگی (نگ)، پیتی (ھ) کۆتایی وشە بزووتنەوەی حەفتا و دوو قەڵەم 🆔 @Q72Qalam
Показать все...
بزووتنەوەی حەفتا و دوو قەڵەم

🟢 فێرکاریی زمانی کوردی - بەشی سەرەتایی 🟢 وانەی ١ YouTube Instagram 🆔 @Q72Qalam

ئامانجی تورکیا، داگیر کردنی هەرێمی کوردستانه ✍️ حەیدەر عەبدوڵڵاهی هەر وەک کە ئاگادارین، تورکیا دوێشەو بە بۆنەی شەڕ لە گەڵ پ‌ک‌ک، هێرشی کردە سەر خاکی هەرێمی کوردستان و سووریا و ناوچەکانی شەنگال و مەخموور و سلێمانی و بەشێک لە کوردستانی سوریای بۆمباران کرد. لەم هێرشەدا نوێدا شتێک کە جێگای ئاماژەیە ئەوەیە کە تورکیا بە پێی هێرشەکانی پێشوو، هێرشەکەی بەربڵاوتر کردوەتەوە و هەتا قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان هاتوەتە پێش و هەروەها بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ پ‌ک‌ک، چەندین بنکەی سەربازی جیاوازی لە‌و هەرێمە دامەزراندووە. بە پێی وتەی زانیاران و هەواڵنێران، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ پ‌ک‌ک، هاوکاری لۆجێستیکی، زانیاری و ئەمنی تورکیایان کردووە و بە چاوساغی ئەوان تورکیا خەرێکە هێرش دەکاتە سەر بنکەکانی پ‌ک‌ک. لەم نێوەدا ئەوەی کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لێی بێ‌ئاگان، ئەوەیە کە ئەردوغان مەبەستی تەنیا سەرکوتکردنی پ‌ک‌ک نییە، بەڵکوو دەیهەوێ بەو هۆیەوە ناڕەزایەتی سیاسی و ئابووری وڵاتەکەی و سەرکوتکردنی کوردانی ناوخۆی تورکیا بێدەنگ بکات و هەروەها لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوودا دەنگی توندئاژوەکان بەدەست بهێنێ. هەروەها هەروەک کە چەندین جار بەرپرسانی ئەو وڵاتە وتوویانە کە کەرکووک و موسڵ خاکی تورکیایه، دەێهەوێ بەرە‌بەرە خاکی هەرێمی کوردستان وەکوو رۆژاوای کوردستان (کوردستانی سووریا) داگیر بکات و لەوێ بمێنێتەوە. دەبێ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ سەقامگیری ئەو هەرێمە، کێشە و ئاڵۆزییەکانیان لە ناوخۆی هەرێم لە گەڵ پارتە‌ سیاسیەکانی دیکە وەکوو یەکێتی و گۆڕان و... و هەروەها کێشەکانیان لە گەڵ پ‌ک‌ک وەکوو پارتێکی کوردی چارەسەر بکەن و بگەن بە رێگاچارەیەک بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێکی کوردی_کوردی دڕێژخایەن، چونکە بە لەناوچوونی پ‌ک‌ک، ئاسایش و مانەوەی قوارەی هەرێمی کوردستانیش دەکەوتێە مەترسیێکی گەورەوە و زۆرتر دەکەوێتە بەر دەستی هێرشی تورکیا و وڵاتانی دراوسێ. @kaziwa
Показать все...
✅ برینی دڵ برینی دڵ دەبێ ناسۆر کاتێ دەبینم هەرچی چەقەڵ و لاشخۆری دونیایه دەمیان له خوێنم ناوە و لە چوار لاوە لەشم لەت‌لەت ئەکەن و ئەیبەن به تاڵان هەرچەند نییه دەستێ بمپارێزێ لەم گورگ و کەمتیارانه بەڵام شیوەنی من لەوەدایه ئەندامانی لەشیشم یەکگرتوو نین و و هاوکاری دوژمنن لە بڕین و لەت‌لەت کردنی جەستەم #حەیدەر_عەبدوڵڵاهی
Показать все...
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.