ru
Feedback
گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

Открыть в Telegram

در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال

Больше
618
Подписчики
Нет данных24 часа
-17 дней
-130 дней
Архив постов
وردە فەرمایشت ( ٢٩٢ ) 🔹پێشینان ئێژن " بە دووچکەی گوێز ئەشکنێت!" 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە حاڵێکی تایبەت، وەک هەستکردن بە سەرکەوتن یا دەسکەوتێک بۆ کەسانێک کە لەخۆبایین یان زەرفییەتی ئەو دەسکەوتەیان نییە و بە شێوەیەکی لەڕادەبەدەر و بەدوور لە چاوەڕوانی شادی دەنوێنن و هەر بەم بۆنەوە خەڵک بە گاڵتەوە وایان پێدەڵێن ! 🔹 ئاماژە بە دووچکە، بۆ شکاندنی گوێز، لەو مەتەڵەدا پڕیەتی لە سووکایەتی بەو شێوە خۆشحاڵییە کە وادەگەیەنێت کابرا یان سەرکەوتنەکەی بۆ ئەو شادییە نابێت یان خۆی شیاوی ئەو شادییە نییە! 🔹دەکرێت پەیامی ئەو مەتەڵە بەوەی بزانین کە: پاش دەسکەوتەکان ژیر بین؛ نە زۆر بە سەرکەوتنەکان شادبین، نەیش لەکاتی دۆڕاندندا دەسەپاچە بین و هیوامان لەدەست بدەین! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٩١ ) 🔹پێشینان ئێژن " خێری چووە و شەڕی ماوە!" 🔹ئەو مەتەڵە بە کەسانێک، یان ڕووداو و پێکهاتەیەک ئاماژە دەکات کە بۆ خێر و چاکە و یا بەخێر و چاکەیەکەوە دەست پێدەکات کەچی پاش ماوەیەک دەکەوێتە سەر شانی شەڕ و ناحەزی و نەهامەتی! 🔹وەک چۆن شۆڕشێک و بزوتنەوەیەکی خێرخوازانە لەکۆمەڵگەیەکدا دەست پێدەکات و پاش تێپەڕبوونی ماوەیەک لە سەر رەهەند و بڕیار و بۆچوونی سەرەتایی خۆی نامێنێتەوە و بە لاڕێدا دەچێت و پاراستنی خۆی دەبێتە ئامانج، ئینجا خەڵک و کۆمەڵگا تووشی کێشە و ناکۆکییەکی پڕ هەزینە دەکات! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە دەکرێت ئەوە بێت کە وریای بۆچوون و کردەوەی خۆمان بین  و لەسەرەتای هەر ئیشێکدا لە درێژە و ئاکام و دواڕۆژەکەیشی تێفکرینەوە، نەوەک بە نییەتی خێر دەستی پێبکەین و دوایی لە درێژەدا بکەوینە داوی شەڕەوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٩٠ ) 🔹پێشینان ئێژن " دیدار دۆس چ ساتێک چ ساڵێک!" 🔹ئەو مەتەڵە باسی شتێکی زۆر بەنرخ و گرینگ دەکات بەناوی دۆستایەتیی کە جیا لەوەی باسێکی رەوانناسانەیە، دەکرێت بێژین دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیشە. 🔹ئەو هۆکارانەى پێوەندی دۆستایەتی دروست دەکەن زۆرن بەڵام بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆ نیاز و پێداویستییەکانی مرۆڤ. کەوایە هەرشتێک، بەشێک لە پێداویستییە مادیی و عاتفییەکانی شەخس دابین بکات پێوەندی دۆستایەتی، پتەو دەکاتەوە! 🔹پەیامی ئەم مەتەڵە دەکرێت ئەوە بێت کە قووڵایی دۆستایەتی گرینگە نەک ماوەی پێکەوەبوونمان! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٨٩ ) 🔹پێشینان ئێژن " کەڵەشێرێک ناوەخت بخوێنێت سەری ئەوڕن!" 🔹ئەو مەتەڵە هەروەک دەیان مەتەڵی تر  باسی گرنگی ڕۆڵی زانین دەکات و بەتایبەت کات ناسین و دۆخ ناسین و بەڕێوەبەرایەتی کات، وەک هێڵی نێوان ژیان و مەرگ، دێنێتە ئاراوە. 🔹زۆرجار پشت گوێ خستنی زانست و بەرێوەبردنی کات بۆ جێبەجێکردنی ئیشێک دەبێتە باییس زەرەرو زیانێکی زۆر و حەتتا لەدەستدانی گیانی مرۆڤ یان تێکچوونی کۆمەڵگەیەک. 🔹پەیامی ئەومەتەڵە گرینگیدانە بە زانست و دەرکی کات و ساتی بڕیاردان و ئەنجامی هەرکارێک! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٨٨ ) 🔹پێشینان بە هەندێ کەسیان وتووە " وەسە سەوتەی پەت بڕیاو " 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە کەسانێکی جەستەو ڕۆح لێکترازاوە کە ئەگەرچی توانایی و لێهاتووییەکێشیان هەبێت بەڵام ناتوانن لە خۆیان و تواناییەکانیان کەڵک وەر بگرن و بێ فایدە دەمێننەوە! 🔹بگرە هەموومان لەژیانی ڕۆژانەماندا دەیان و سەدان کەس لەم جۆرە مرۆڤانە ببینین کە وشەی "حەیف" دێننەسەر  زمانمان. نموونەی زۆرئاشکرای ئەمجۆرە کەسانە ئەوانەن کە شوێنی خۆیان ناناسن یان تووشی هۆشبەرەکان دەبن! 🔹ئەو مەتەڵە دەڵێت وریا بن نەکەونە دۆخێکەوە کە نە بۆ خۆتان بەهرەیەکتان هەبێت، نەک بۆ کۆمەڵگە. س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٨٧ ) 🔹پێشینان وتوویانە: " زات خراو. خراوە! " 🔹ئەو مەتەڵە باسی کێشەیەکی جیددی زانستی ڕەفتارناسی دەکات کە هێشتا پاش ئەو هەموو لێکۆڵینەوە بەتەواوی ڕوون نەبۆتەوە! کێشەکە ئەوەیە ئايا مرۆڤ دەتوانێت بەتەواوی خۆوەکانی خۆی بگۆڕێت یان نا؟! 🔹لەتەمەنی ٦٦ ساڵی خۆمدا دەیان مرۆڤی ژن و پیاوم دیوە کە خاوەنی خۆی ناحەزی دەسوشکی، بەخێڵی، خۆبەزلزانین، چاوچنۆکی و شتی وا وە خۆی دڵفراوانی، دەست و دڵبازی و دڵسۆزی و شتی وا  بوون و دەیان ساڵ لە تەمەنیان تێپەڕیوە و ئاستی خوێندەواریشیان گۆڕاوە بەڵام هیچ گۆڕانکاریەکم لەو جۆرە ڕەفتار و کەسایەتییەیاندا بەچاو نەدیوە! 🔹ئەو مەتەڵەیش ئەوە دەڵێت کە زاتی مرۆڤ، واتا ئەو خۆو ڕەفتارەی لەکاتێ لەدایک بووندا لەگەڵ مرۆڤدایە وەک خۆی دەمێنێتەوە و بە پێی  تەمەن و زانیاری و تێپەڕبوونی کات تووشی گۆڕانکاری نابن! بۆچوونی ئێوە چییە؟ س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٨٦ ) 🔹پێشینان وتوویانە: " ئەوەی لای بەنە خەیاڵە، لای خواوە بەتاڵە" 🔹ئەو مەتەڵە وەک دەیان قسەی نەستەقی پێشینیانی هێژا و بەئەزموونی ئێمە ئاماژە بە یاسایەکی نەنووسراوی ژیان دەکات! 🔹ئەو کایەناتە، وەک هەزاران ساڵ مێژووی ڕابوردوو، پێمان دەڵێت لەسەر سوننەت و یاسای حاشاهەڵنەگر دانراوەو دەچەرخێت و هیچ ڕووداوێک بێ هۆکار، ڕوونادات. بۆیە بە خەیاڵ و حەز و داخوازی ئێمە تێک ناچێت! 🔹ئەو مەتەڵە وانەیەکی گرینگی تێدایە. واتا؛ بۆ هەر ئیشێک دەبێت ڕێگە و رەسمی عەقڵانی و زانستی بدۆزنەوە.  یاسای سروشت بە قسەی ئێوە ناکات. ئێوە دەبێ بە قسەی یاسا بنەڕەتییەکان بکەن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٨٥ ) 🔹پێشینان وتوویانە: " سەگ، کاری وەڕینە " 🔹یەکێک لە هەڵەکانی ئێمە لە کۆمەڵگە ئەوەیە زۆرجار چاوەڕوانییەکانمان لەگەڵ ڕۆڵی زاتی و ڕاسپاردەی واقیعی شتەکان و مرۆڤەکان ناخوێنێتەوە! 🔹 ئەگەر بکرێت چاوەڕوانییەکانی خۆمان، لەسەر بنەمای واقیعبینی پێناسە بکەین و لە ژیانی ڕۆژانەیشدا هەرکەسێک لە شوێنی خۆیدا ببینینەوە بگرە خۆ و کۆمەڵگەمان کەمتر تووشی کێشە ببوایێت! 🔹 ئەو مەتەڵە پێمان دەڵێت؛ تووشی سەرسوڕمان مەبن ئەگەر کەسانێک تان دیتەوە کە بە بیانۆی پاراستنى هەندێ شت و هەندێ کەس بەردەوام کاتی خۆیان بە بەدزمانیی و ئیهانەکردن دەبەنەسەر، چونکه هەرکەسێک ئەرکێکی لەسەر شانە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٨٤ ) 🔹ئێژن کابرا: " خێری نییەو شەڕی وەسە پای سەگ" 🔹کەتمان ناکرێت بەڕاستی هەندێ کەس هەن؛ نەتەنیا هیچ خێرێکیان بۆ خۆیان و دەور و بەر و کۆمەڵگە نییە بەڵکو بەردەوام شەڕیان لێی دەبارێت! 🔹ئەوەی کە زیاتر لە شەڕ فرۆشتنەکە جێی سەرسوڕمانە ئەوەیە ئەوجۆرە مرۆڤانە نەتەنیا بەبۆنەی کردەوەی ناحەزیان خۆیان بە شەرمەزار نازانن بەڵکو  زۆرجار خەلکیش منەتبار دەکەن و ئەڵێن خەریکن بۆ سەربەستی و بەختەوەری ئەوان تێدەکۆشن! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە دەکرێت چەن شت بێت. وەک ئەوەی: وریابین بۆ خۆمان و کۆمەڵگە، شەڕ دروستنەکەین. و خۆمان لە مرۆڤی شەڕکەر و شەڕخواز و زیانبار بپارێزین و بەدەستی خۆمان ئەوان بەسەر ژیانماندا زاڵ نەکەین! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٨٣ ) 🔹پێشینان وتوویانە: " کەم خوەر بەو دایمەخوەر" 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆیە بە یەکیک لە گرینگترین هۆکارەکانی لەشساغی و سڵامەتی جەستە و ڕۆحی مرۆڤ. ئەویش ئەزموونی حاشا هەڵنەگری مرۆڤە کە پڕ خۆری بە ژێرخانی زۆرێک لە نەخۆشییەکان دەزانێت! 🔹جێی سەرنجە پێش ئەوەی زانستیی پزیشکی ئەو ڕاستییەمان بۆ دەربخات، خۆشەویستی خوا،  پێغەمبەری ئیسلام(د.خ) چواردە سەدەی پێش، فەرمووی کەمخۆری ڕەمزی تەندروستییە! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئاشکراتر و ڕاستەوخۆ تر لەوەیە نیازی بە بیر لێکردنەوە ببێت: کەمخۆر بن تا بتوانن بە لەشساغی و تەمەندرێژییەوە ژیان بخەنەگەڕ ! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٨٢ ) 🔹پێشینان وتوویانە: " کابرا تەک سێوەر خوەیا شەڕ ئەکات" 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە کەسانێکە توندمەجاز کە بۆ هەر شتێکی بچووک خوڵقیان تەنگ ئەبێت و بەهەر بیانوویەک دێن بە گژی دەوروبەرییەکانی خۆیاندا! 🔹بەداخەوە بارودۆخی ناحەزی ئابووری وکۆمەڵایەتی ئێستامان کارێکی وای کردووە زۆرینەی خەڵکی کۆمەڵگە تووشی توندمەجازی بوون و مشت و مڕو تێک ئاڵان وەک کردەوەیەکی سروشتی دێتەبەرچاو! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە تاکو پێمان دەکرێت لەگەڵ خۆمان و دەوروبەری خۆمان لە ئاشتیدا بین و دووری بگرین لە شەڕ و توندوتیژی. بەڕاستی ئەوکەسانەى لەئاشتی دوورن، ژیانیان نائاساییە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٨١ ) 🔹پێشینان وتوویانە: " تەک سێوەر خوەیا کایە ئەکات" 🔹ئەو مەتەڵە دەڵێت ! 🔹وەک لە چەند ! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئاوایە کە س.ه.هیدایەتی

وردە فەرمایشت ( ٢٨١ ) 🔹پێشینان وتوویانە: " کەم بڕۆ، دروس بڕۆ" 🔹ئەو مەتەڵە دەڵێت بە جێ ئەوەی زیادەخواز بن و دەسکەوتی زیاتر لە تواناتان بوێت، ڕێگای کەم مەترسی بگرنەبەر و ئامانجێک دابنێن پێویست و رەوا و لەبەردەست بێت! 🔹وەک لە چەند مەتەڵی تردا باس کرا، هەندێجار مرۆڤ بۆ دەسکەوتی زیاتر لە نیاز و گەورەتر لە تواناییەکانی پەلە دەکات و هیچ بیر لە ئاکام ناکاتەوە. بۆیە لەگەڵ زەرەر و زیان ڕووبەڕوو دەبێتەوە و تووشی ناهومێدی دەبێت! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئاوایە کە گەیشتن بە ئامانجەکان پێویستی بە سەبر و بەردەوامی و واقیعبینی هەیە. پەلە مەکەن. بەردی گەورەتر لە تواناییتان هەڵمەگرن. بەدوای دەسکەوتی پێویستدا بچن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٨٠ ) 🔹پێشینان وتوویانە: " شێر ناو قەفەس، ڕێوی پۆسی ئەکەنێت!" 🔹ئەو مەتەڵە دلتەزێنە ئاماژە بەو مرۆڤە رەسەن و پلەبەرزانە دەکات کە گرفتاری دەستی زاڵم دەبن بۆ ڕزگارکردنی خۆیان  هیچیان لە دەس نایەت ! 🔹ئەو مەتەڵە دەمانخاتە بیر دیلیی و بێدەسەڵاتییەکەی کەسائێک وەکوو بەڕێزان:  ئۆجەلان، عومەر موختار و موسەدیق کە گرفتاری دەستی دەسەڵاتدارانی دژە مرۆڤ بوون. 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە بۆ گەورە مرۆڤەکان ئەوەیە وریای خۆتان بن و تا پێتان دەکرێت خۆتان مەدەن بەدەستی ناکەسانەوە، کە ببن بە دیلی ئەوان ڕزگاریتان نایەت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٧٩ ) 🔹پێشینان ئەڵێن: " هەرچتێک لە جێی خوەیا " 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە بیرۆکەی سيستمییە کە لای وایە لەهەر سیستمێکدا هەر بەش و هەر پارچەیەکی کۆمەڵ و کۆمەلگە، لە شوێنی خۆياندا بەکەڵک دەبن و ئەگەر بەهەر مەبەست و بیانوویێکەوە جێبەجێبکرێن لەوایە فایدەیان نەمێنێت! 🔹 هەندێکجار دەبینرێت کەسانێک یان کەرەسەگەلێکی زۆر بەنرخ و بەکەڵک لە شوێنگەلێکی نابەجێی دادەنرێن کە نەتەنیا کەڵکیان لێی وەرناگیرێت بگرە زەرەر و زیانێکی زۆریش وەبار بێنن! 🔹ئەو مەتەڵە جەخت دەکاتە سەر ئەو ڕاستییەی کە ئەگەر هەر شتێک لە شوێن و کاتی خۆیدا بەکارئەهێنرێت کەڵکی نابێت کەوایە وریابن پێش دانانی هەر کەس و هەر کەرەسەیەک لە هەر جێگەیەکدا متمانە بەدەست بهێنن بەجێی دانەنرێن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٧٨ ) 🔹پێشینان دەڵێن: "بەتەمای جووجەڵە مامر سەر مەوڕە" 🔹ئەو مەتەڵە وانەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گرینگی تێدایە و دەڵێت پێش ئەوەی لە دەسکەوتی تازە متمانەتان هەبێت ئەوەی هەتانە لەدەستی مەدەن. 🔹وەکوو ئەوەی هەندێجار کابرا بەهیوای بەدەست هێنانی ئیشیکی تازە، دەست لە ئیش و کاری ئێستای خۆی دەکێشێتەوە کەچی دوایی هیچ کاری تازەیش به دەست ناهێنێت! 🔹ئەو مەتەڵە پەیامێکی بەنرخی پێیە بۆ تاکەکەسەکان و کۆمەلگە و رێکخراوەکانیش کە وریا بن بەهیوای قەرز، نەخت لە دەست مەدەن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٧٧ ) 🔹ئێژن : " ئاخری هەر شەڕێک ئاشتییە" 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە حەقیقەتێکی حاشاهەڵنەگر کە دەڵێت بەپێی ئەزموونی کۆمەڵگاکان، ئەوەی دوایی پێدێت شەڕە و ئەوەیش بەردەوامە ئاشتی و ئارامی و پێکەوە ژیانە! 🔹 زۆرجار دەبینرێت بەحەق یان ناحەق  مرۆڤ تووشی شەڕ دەبێت و کەسانێکی پێداگری دەکەن لەسەر بەردەوامیی ئەو شەڕە و ددان بەوەیدا نانێن کە شەڕ قەت ناتوانێت و نەیتوانیوە بەردەوام بێت! 🔹ئەو مەتەڵە، ئامۆژگارییەکی بەنرخە بۆ ئەوانەی حەزیان لە شەڕە کە تێبگەین  هیچ شەڕێک بەردەوامیی هەتاهەتایی بۆ نییە و ڕۆژێک دوایی پێدێت! ئەوەش بزانن؛ شەڕ؛ تەنیا ئاکامی شەڕە! و تێکۆشان بۆ ئاشتییە کە ئاکامی خێردەرەوە و بەقازانجی بۆ کۆمەڵگە دەبێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٧٦ ) 🔹پێشینان بە مرۆڤی ترسنۆکیان وتووە: "وەسە مووساییەکەی لێو زرێوار!" 🔹ئەو مەتەڵە وادەگەیەنێت لەڕابردوودا؛ جوولەکە ئەوەندە ترسنۆک بوون کە کردەوەیان کراوەتە نیشاندەر و پێوەر بۆ ناسینی مرۆڤی ترسنۆک! 🔹 ئەگەر بەلای پێشینیانی ئێمەوە جوولەکە وەک نموونەی ترسنۆکی ناسراون ئێستاکە دەبینین لەم ڕۆژگارەدا جوولەکە، بە کەمترین ڕێژەی جەماوەرەوە، ئاوا ملهوڕانە و ستەمگەرانە دەستدرێژی ئەکاتە سەر وڵات و سەرزەمینی تر! 🔹ئەو مەتەڵە، گرینگی ڕۆڵی توانایی و یەکگرتوویی ناوخۆیی و پشتگری دەرەکی لە سڕینەوەی ترسدا دەنوێنێت!و جەخت دەکاتە سەر ئەو ڕاستییەی کە" بەشی زۆری ترسەکان لە ناتوانیی و بێدەسەڵاتییەوە سەرچاوەدەگرن" بۆیە دەگەیەنێت:  "ئەگەر دەتانەوێت بە ترسنۆکتان نەزانن، برۆن خۆتان بەهێز بکەن !" س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٧٥ ) 🔹ئێژن : " بە دەسی نییە و  بە دڵیە" 🔹ئەو مەتەڵە بە کەسانێک یان ڕێکخراوەو دەسەڵاتگەلێک دەوترێت کە لە ڕووداوێک دڵخۆش دەبن، هەرچەن خۆیان هیچ بەشدارییێکیان تێدا نەبووبێت! 🔹وەک هەندێکجار کەسێک زوڵمی لێ کرابێت بەڵام توانایی تۆڵەسەندنەوەی نەبیت. کاتێک کەسێکی تر هێرش بکاتە سەر ئەو زالمە، ستەملێکراوەکە پێخۆش بێت. واتا بەدەستی کەسێکیتر تۆڵەی خۆی سەندبێتەوە. بۆیە دەڵێن ئەم ڕووداوە گەرچی بە دەستی خۆی نەبووە بەڵام بەدڵیەتی. 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە دەکرێت ئەوە بێت کە ئەگەر ستەمتان لێکرا و توانای تۆڵەسەندنتان نەبوو، پەلە مەکەن هەندێجار دەستێکی تر بە جێی ئێوە تۆڵە لە دوژمنانتان دەسێنێتەوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٧٤ ) 🔹ئێژن : " خوا بکا کەس لەونی لێ نەگۆڕیێت" 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە سەرلێشێواوی کەسانێکە کە ڕەوتی ئاسایی ژیانیان لێ تێکدەچێت و نازانن یان ناتوانن بڕیاری دروست بدەن. بۆیە خۆیان و کەس و کار و کۆمەڵگەیان تووشی زەرەر وزیان ئەبن! 🔹 زۆرجار دەبینرێت هەندێ کەس بە هۆی نەزانین یان بەرچاویلکەی ئایدیۆلۆژیای بەرچاوتەنگەوە لە ناسینی حەقیقەتدا تووشی هەڵە دەبن و هەڵوێستی ناڕەوا دەگرن! 🔹ئەو مەتەڵە ئاگاداری و هەڕەشەیەکە بۆ ئەوکەسانەی کە خۆبایین و بێ ڕاوێژکاری لەگەڵ پسپۆڕ و زانایانی هەربوارێکدا خۆیان بە سەرپشک دەزانن لەبارەی هەرشتێکەوە بڕیار بدەن و هیچ بیر لە ئاکامەکەی ناکەنەوە ! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی - Статистика и аналитика Telegram-канала @kdproblems