کەناڵی مامۆستا علی خان
Открыть в Telegram
بۆ پرسیارکردن: @InfoAlixanBot أسير بتوفيق الله تعالى على خطى سلفنا الكرام وأئمتنا الأعلام، جمعني الله سبحانه بهم في الجنان، آمين 🤲🌺
Больше4 303
Подписчики
-324 часа
-57 дней
+630 день
Архив постов
خوێندنەوەیەکی زۆر کاریگەر و تایبەت | سوڕەتی «ص» | مامۆستا علي خان
ــــــــــــــــــــــ
سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عهلی خان:
AliKhan.krd/social
ههندێ جار «سبحان الله» و«لا إله إلا الله» دهتبهنه ئاگرهوه!
محەمەدی کوڕی کەعبی قورەزی وتی: «کاتێک خوای گەورە خێری بە بەندەیەک بووێت، بە دنیا بێ نیازی دهكات و لە دین شارەزای دەکات و به عهیب و عار و كهموكوڕییهكانی خۆی چاوکراوەی دەکات.
جا قوزهیڵی كوڕی عیازیش لهوێ بوو، ئاوڕی لێ داینەوە و وتی: لهوانهیه پیاوێک بڵێت: لا إله إلا الله، کەچی من لێی دەترسم بههۆیهوه بچێتە ئاگرەوە!».
پێی وترا: چۆن شتی وا دەبێت؟!
وتی: «له پاشملە غهیبهتی موسڵمانی لهلادا دهكرێت، ئەویش غەیبەتەکەی بە دڵ دەبێت، پێی خۆش دهبێت، بۆیه دەڵێت: لا إله إلا الله! وهك پشتڕاستکردنەوە و ئهوهی كه كابرا ڕاست دهكات، چونكه ئەمە شوێنی ئەو زیکرە نییە؛ بەڵکو لێرەدا دەبوو ئامۆژگاریی غەیبەتکارەکە بکات و پێی بڵێت: لە خوا بترسە».
بڕوانه:
«المجالسة وجواهر العلم» (3/ 55)، و«تاريخ دمشق» (55/ 144).
ههروهها
سەریی سەقەتی (السري السقطي) جارێكیان وتی: «جارێكیان وتم الحمد لله، وا نزیك سی ساڵە لەسەر ئەو حەمدکردنە داوای لێخۆشبوون له خوا دەکەم!
پێی وترا: چۆن شتی وا بووە؟
وتی: دوکانێکم هەبوو شتومەکی تێدابوو، ئاگر لە بازاڕەکەمان کەوتەوە، هەواڵەکەم پێدرا و منیش خێرا بهرهو بازار ڕۆیشتم تا بزانم چی بەسەر دوکانەکەمدا هاتووە، لە ڕێگادا پیاوێکم بینی پێی وتم: مژدە بێت دوکانەکەی تۆ سەلامەتە و نەسووتاوە، منیش وتم: (الحمد لله)؛ بەڵام کە بیرم کردەوە، بینیم ئەمە گوناه و تاوانه چونکە تەنها دڵم بە سەلامەتیی خۆم خۆش بووە لە کاتێکدا موسڵمانانێكی تر ماڵیان سوتاوە».
بڕوانه:
«تاريخ بغداد» (10/ 262) ت بشار، و«صفة الصفوة» (1/ 500)، و«مرآة الزمان» (15/ 309)، و«تاريخ الإسلام» (6/ 88) ت بشار.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عهلی خان:
AliKhan.krd/social
نوێژی بەیانی تەنها دوو ڕکات نییە،
بەڵکو پەیمانێکە لەنێوان تۆ و خودا کە لە ڕۆژەکەتدا بتپارێزێت.
ھەرکەسێک نوێژی بەیانی بکات، دەچێتە ژێر چاودێری و پاراستنی خوا، و پەروەردگار دەبێتە پارێزەری.
کامەرانی بەو کەسەی کە بۆ ئەو نوێژە بەئاگا دێت و ڕۆژەکەی لەژێر سایەی میھرەبانی و چاودێری خودادا دەست پێدەکات.
تاقیكردنهوهكانی دونیا خوولی دووهمی ههیه، بهڵام قیامهت خوولی دووهمی نییه.
ــــــــــــــــــــــ
سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عهلی خان:
AliKhan.krd/social
خوای گەورە سزای ئەوانەی دا كە ئیمام حوسێنیان كوشت | مامۆستا علی خان
ــــــــــــــــــــــ
سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عهلی خان:
AliKhan.krd/social
هەواڵی كوشتنی ئیمام حوسێنیان بەپێغەمبەری خوا ﷺ دابوو | مامۆستا علی خان
ــــــــــــــــــــــ
سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عهلی خان:
AliKhan.krd/social
كوشتنی ئیمام حوسێن گەورەترین ڕووداوی مێژووە | مامۆستا علی خان
ــــــــــــــــــــــ
سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عهلی خان:
AliKhan.krd/social
خوای گەورە لێی خۆش بێت و گۆڕی فراوان بکات و بیکاتە باخێک لە باخەکانی بەهەشت
بەپێی کەناڵی ئاڤا میدیا، ئەم خوشكه نورا نەشوان میرزایه، تەمەنی 24 ساڵە.
ماڵەکەیان ئاگری گرتووە، مامی هاتووە بیکوژێنێتەوە ، پێویستی كردووه جلەکانی دابکەنێت، بەڵام لە شەرمدا ڕێگەی نەداوە ، بەهۆیەوە تەواوی جەستەی سووتاوە.
دوای 10 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و ململانێی تووند لەگەڵ دۆخەکەیدا، ئەمڕۆ ٢٨/٦/٢٠٢٦ - ١٣ محرم ١٤٤٨، گیانی لەدەستدا.
سهرچاوه: ئاڤا میدیا
دەڵێم: سەرباری ئەوەی حەڵاڵە لە حاڵەتی وادا مامەی یاخود جگە لەو جلەکەی دابکەنن تا لەمردن ڕزگاری بکەن، بەڵام ڕازی نەبووە لە شەرم و حەیادا.
ئەوە دەنووسم و چاوم پڕ لە فرمێسکە بۆ شکۆی ئەو شەرمە.
خوایە لێی خۆش بیت و دەرەجەی عالی بکەیت.
ــــــــــــــــــــــ
سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عهلی خان:
AliKhan.krd/social
خوای گەورە لێی خۆش بێت و گۆڕی فراوان بکات و بیکاتە باخێک لە باخەکانی بەهەشت
بەپێی کەناڵی ئاڤا میدیا، ئەمە نورا نەشوان میرزای تەمەن 24 ساڵە.
کاتێک ماڵەکەیان ئاگری گرتووە، مامی هاتووە بیکوژێنێتەوە و جلەکانی دابکەنێت، بەڵام لە شەرمدا ڕێگەی نەداوە ، بەهۆیەوە تەواوی جەستەی سووتاوە.
دوای 10 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و ململانێی تووند لەگەڵ دۆخەکەی، ئەمڕۆ ٢٨/٦/٢٠٢٦ - ١٣ محرم ١٤٤٨، گیانی لەدەستدا.
دەڵێم: سەرباری ئەوەی حەڵاڵە لە حاڵەتی وادا مامەی یاخود جگە لەو جلەکەی دابکەنن تا لەمردن ڕزگاری بکەن، بەڵام ڕازی نەبووە لە شەرم و حەیادا.
ئەوە دەنووسم و چاوم پڕ لە فرمێسکە بۆ شکۆی ئەو شەرمە.
خوایە لێی خۆش بیت و دەرەجەی عالی بکەیت.
ــــــــــــــــــــــ
سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عهلی خان:
AliKhan.krd/social
كاتێك ئیمان دەچێتە دڵەكانەوە ترست لەهیچ شتێك نامێنێت | مامۆستا علی خان
ــــــــــــــــــــــ
سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عهلی خان:
AliKhan.krd/social
بۆچی لەقورئاندا چیرۆكی موسا و فیرعەون زۆر دووبارە بۆتەوە ؟ | مامۆستا علی خان
ــــــــــــــــــــــ
سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عهلی خان:
AliKhan.krd/social
هەموو كات گومانی باش ببە بەخوای گەورە | مامۆستا علی خان
ــــــــــــــــــــــ
سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عهلی خان:
AliKhan.krd/social
مشتێكی تر لهخهرمانی زۆڵمی زایۆنییه داگیركهرهكان
موجاهید بەنی موفلیح، رۆژنامەوانێکی فەلەستینییە، نزیکەی 7 مانگ لە گرتووخانەیەکی ئ*یس*رائی•لی داگیرکەردا بەندکراوە.
بەهۆی بەندکردنییەوە و ئەشکەنجەی بەردەوامەوە لە زیندان تووشی نەخۆشییە بووە و پزیشکەکان ناچاربوون بەشێکی کەلـلەی سەری لابدەن.
بنهمای هەواڵەکە: ڕووداو
ــــــــــــــــــــــ
سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عهلی خان:
AliKhan.krd/social
بۆچی تا ئێستا ئێمە دەوڵەتی كوردیمان نیە ؟ | مامۆستا علی خان
ــــــــــــــــــــــ
سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عهلی خان:
AliKhan.krd/social
حەرامە ئافرەت لە شارێکەوە سەفەر بکات بۆ شاتێکی تر بەبێ مەحرەم بەناوی بەشداریکردن لە خولێکی شەرعی، ئەم بابەتە نیمچە کۆدەنگی لەسەرە!
ــــــــــــــــــــــ
سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عهلی خان:
AliKhan.krd/social
ئایا موچهی پێشمهرگه حهرامه؟
ــــــــــــــــــــــ
سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عهلی خان:
AliKhan.krd/social
ڕۆژووی عاشورا
تەنها عاشورا و تاسوعا، هەر ئەم دوو ڕۆژە بە ڕۆژو بین، یان باشترە ڕۆژێك دوای عاشوراش بە ڕۆژوو بین ؟
ــــــــــــــــــــــ
سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عهلی خان:
AliKhan.krd/social
کاتي کە ئەحمەد کوڕی ڕەسڵانی شافیعی ئەلفییەکەی خۆی (الزبد) نووسی و تێیدا فیقهی شافیعیی کرده هۆنراوە، کتێبەکەی بردە سەر دەریا و بەردێکی پێدا بەست و فڕێیدایە قووڵایی دەریاوە، پاشان گوتی:
(خودایە! ئەگەر ئەم هۆنراوەیە تەنها بۆ ڕەزامەندیی تۆ بووە، ئەوا بیهێنە دەرەوە، ئەگەر نا، با لەناو بچێت).
ئەوەبوو کتێبەکە لە قووڵایی دەریاوە هاتە سەرەوە و گەیشتە سەر ڕووی ئاوەکە و یەک پیت لێی نەفەوتا.
سەرچاوەکان:
ئیبن عیماد لە: (شذرات الذهب) ٧/ ٢٤٩.
مەناوی لە: (طبقات الصوفية) ٣/ ١٦٣.
نەبهانی لە: (جامع كرامات الأولياء) ١/ ٥٣٣.
ــــــــــــــــــــــ
سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عهلی خان:
AliKhan.krd/social
بەسەرهاتێكی سەرنج ڕاكێش | مامۆستا علی خان
ــــــــــــــــــــــ
سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عهلی خان:
AliKhan.krd/social
كەی ئیسراحەت دەكەین لەم هەمووە كێشەی دونیا ؟ | مامۆستا علی خان
ــــــــــــــــــــــ
سۆشیال میدیاکانی مامۆستا عهلی خان:
AliKhan.krd/social
