cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

کورد کۆمیدی

😂ویستگەی پێکەنین 😂 💥ئەگە حەز دەکەن ساتیکی خۆش تێپەر بکەن لە کەناڵی کورد کومیدی بەشدار بن 💥 ✅ نوکتە ، وێنەی پێکەنینی، ڤیدیۆی پێکەنینی ، وێنە بزێو ، بابەتی جوان 🆔 @KURD_KOMEDI

Больше
Страна не указанаЯзык не указанКатегория не указана
Рекламные посты
1 576
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
Нет данных30 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

داوای مافی زمانی زگماکی لە داییکان بکەیین با ! دایکانی نەوەی نوێ ،ئەوانەی لەگەڵ گۆرانی مەجید خەڕڕاتە و شێعری پاستیلی گەورە بوون، ئەوانە میسسی ئینتڕنێت و مەلیکەی ئینستاگرامی و خەج و ئایشەی گەڕەکەکەی خۆیانن! ئەو کیژە نازدارانەی بڕوابەخۆبوونیان کەمە و بۆ نیشان دانی نەبوونییەکانی خۆیان زمانی بێگانە بە زمانی کوردی دا لەسەرەوەتر دەبینن! بەڵام ئەوە باسی پەروەردەی فەشەلە کە پیاوانیش تێیدا بەشدارن، ئەو پیاوانەی رەگی زمان پارێزی ملیان لە ئافساید دەکەوێت و بە گۆرانی مەهەستی و گوگوش خۆیان هەڵدەگوشن ! ئەوانەی بە عەڕەبی بیردەکەنەوە، بە فەرانسەیی شەڕاب دەخۆنەوە و بە ئینگلیسی سەفەر دەکەن! @KURD_KOMRDI داوای زمانی زگماکی لەو کیژۆڵە نازدارانەی نەوەی نوێ بکەیین کە بەیانیان مامان و نیوەڕۆ دەبن بە خالە و بۆ شەو دەگۆڕێن بۆ عمە ! ئەو دایکانەی نێوی محسن و ساسی و سۆسی و رویا و زۆیا و زۆمبا و زامبی بۆ منداڵەکانیان هەڵدەبژێرن ، وادەزانن کە مایکل و مچە و میمون دەبن بە سەرۆک وەزیر و ئاگرین و کارین و ژینۆ فس دەدەنەوە ! بۆ ئاگاداریتان ئێمە خـزمێکمان نێوی داریوشە و لە تاراوگە گرێ پووچکان دەکاتەوە! ------------------- دایکە ناسکۆڵەکەی سەدەی بیست و یەک لای منداڵەکەت: 👪 مەڵێ مامان بڵێ دایە ، دایکە 🔸 مەڵێ بخاری بڵێ کورە، سۆبە با گەرمی دابێتەوە! 😻 مەڵێ گربە بڵێ پشیلە، کتک، پشی 🍒 مەڵێ قرمز بڵێ سور ، سۆر، ئاڵ ⛅ مەڵێ ابر ، بڵێ هەور 💤 مەڵێ زبان بڵێ زمان، ئازمان ✔ مەڵێ هدف ، بڵێ ئامانج ⛄ مەڵێ آدم برفی بڵێ بووکە بەفرینە 💌 مەڵێ صلح بڵێ ئاشتی 🏬 مەڵێ مدرسە بڵێ فێرگە 🏫 مەڵێ دانشگاە بڵێ زانکۆ 🏁 مەڵێ موفقیت بڵێ سەرکەوتن 🚧 مەڵێ مبارزە بڵێ بەرخۆدان ✌ مەڵێ مقاومت بڵێ خۆراگری ✒ مەڵێ نقاشی بڵێ نیگارە 🃏 مەڵێ عکس بڵێ وێنە 🎆 مەڵێ منظرە بڵێ دیمەن 🌷🌹🌸 مەڵێ بنفشە بڵێ وەنەوشە ❤🎡💐 مەڵێ زیبا بڵێ جوان،رند،خشکۆک، قەشەنگ 🙎 مەڵێ زرنگ بڵێ زیرەک، زیرەنگ 💪💪 مەڵێ قوی بڵێ بەهێز 💡 مەڵێ خاص بڵێ تاییبەت 👈👈 مەڵێ آیندە بڵێ داهاتوو 👉👉 مەڵێ گذشتە بڵێ رابردوو 👇👇مەڵێ حالا بڵێ ئێستا، ئێستاکە 💈مەڵێ پیشرفت بڵێ پێشکەوت 🗼مەڵێ توسعە بڵێ گەشە 🛅 مەڵێ مطمئن بڵێ دڵنیا 🚸مەڵێ اعتماد بڵێ متمانە 🔀 مەڵێ ادامە بدە لطفا بڵێ درێژەی پێبدە تکایە ! لە کۆتاییدا قسەی ئەو بیرمەندەی بۆ دووپات بکەوە کە دبێژێ: هەرکات کەسێک لە کاتی قسە کردن بە زمانێک لەهجەی پێوە دیار بوو بزانە زمانێک لە تۆ زیدەتر دەزانێت! ((بەبۆنەو بیانووی رۆژی جیهانی زمانی زگماکی!)) دڵشاد خزری " @KURD_KOMEDI
Показать все...
کاتی خۆی چوومە خوازبێنی کچێکی زۆر زۆر دۆڵەمەند! بابی کە زانی کوڕە فەقیرم کووتی چەندت بدەمێ سەر و قاچت لە ژیانی ئێمە دێنییە دەر؟ کووتم 3میلیارد! چەکێکی 3ملیاڕدی بۆ نووسیم دوایی منیش کووتم چەندت بدەمێ سەرت لە ژیانی من و کچەکەت دەخەیە دەرەوە؟ وایزانی پوڵم پێ نییە! کووتی 500ملوێن! ئیدی لە 3ملیاڕدەکە 500م دا بەوی! ماینەوە ئەمن و کچی کابرایەکی دۆڵەمەند و 2ملیارد و 500ملوێن پوڵی وشک! 😂😂😂😂 @KURD_KOMEDI
Показать все...
کچی کابرای لە کنکوڕ قەبوڵ نەبووە دایک و بابی بردوویانەتە سەفەر بۆ ئەوەی خەفەتان نەخوات، ئەمنیش بە منداڵی لە ریازی 15م وەرگرتبوو بابم 3رۆژان لە ژێرزەمینی کردبووم نان و پڕگاری دەدامێ! 😂😂😂 @KURD_KOMEDI
Показать все...
خوشکەکانی مەنسوریان! 😳😂😳😂 @KURD_KOMEDI
Показать все...
نیوەی کورد وێنەگرە نیوەکەی دیکەش ئەوانەن کە رادەوەستن تاکوو وێنەیان لێبگیرێت ئەگینا ئەوانیش وێنەگر دەبوون، بەڵام چ وێنەیەک؟ هەیە بە باشترین دوربینەکان وێنە دەگرێت کە ئەگەر لە سێبەری جندۆکانیش وێنە بگرێت ئەوە رەنگەکەی ئەوەندە جوان دەردێت نازانی جندۆکە ئاوا جوانە یان لێنزی دوربینەکەی!؟ لە یەکەمین وێنەیەک کە بە دەستی مرۆڤ دیاری کراوە نزیک بە 200ساڵ تێدەپەڕێت، دوای ئەو وێنەگرتن بە دەستی فەڕانسییەکان وەکوو خەڵاتێک درا بە هەموو مرۆڤەکان تاکوو بتوانن کەڵکی لێوەرگرن بەڵام دوای دووسەدساڵ ئێستا کابرا هەیە قیمەتی دوربینەکەی لە خەرجی عەمەلی چوار کەس زیاترە بەڵام نازانێ دوو وێنەی پێبگرێت کە ئەگەر چاوت لێکردن سەرەگێژەی نەگری و سەردەشتت لەگەڵ قەڵادزێ لێ تێکنەچێت! ساڵێکی رۆژی جیهانی وێنەگرم لە هاوڕێیەکم کە خوێندنی باڵای لە گرافیک و وێنە گرتن دا هەیە و زۆریش وێنەکانی سرنجراکێش ومانادارن پیرۆزبایی کرد بۆ شەوێ 74پەیامی تەژی گلەییم بۆ هاتبوو لە لایەن سەرجەم چین توێژەکانی گەلی کورد کە وایاندەزانی وێنەگرن و لە قەڵەم خستراون، دواتر چەندانەیان بۆ سەرەخۆشی بابم نەهاتن و چەندی تریشیان بۆ زەماوەندی خۆیان لێیان نەگێڕابوومەوە! کچی کابرای بۆ رۆژی لە داییک بوونی دوربینی ئاخرین سیستەمی بە کادۆ بۆ هاتووە و روحی نەنکە عاسمێشی ئاگادار نەبووە دوربینی بۆ دێنن کەچی لەگەڵ کردنەوەی کادۆیەکە لە لایەن فریشتەی وێنەگرتنەوە پێیکوتراوە کە تۆ بوویە وێنەگر و ئێستاش لە زگی کیسەڵ تاکوو رۆژلەبە جگەریەکەی و کوڵاوی چارلی چاپڵین وێنەی گرتووە ئەویش لە کادری خوار وخێچدا ...! لە سەر پێناسە(بیو) ئینستاگرامەکەی نووسیویەتی I'm photographer! کوڕی کابرای 15ساڵ و 8رۆژ تەمەنییەتی دوربینێکی 5کیلۆیی هەڵگرتووە کە بۆی حوکمی دەمبێلی باشگای کوڕانی هەیە بە ملییەوە کە پێش بینی کراوە لە 20ساڵیدا دیسکی مل و پشت بگرێت و لەسەر بیوی پەیجەکەی نووسیویەتی ((از روزی کە تو رو شناختم قول دادم تا آخر عمر عکاس رویاهای تو باشم! )) یەکی نەشارەزا دەڵێ ببێ و نەبێ ئەوە مەولانایە ئاشقی شەمس بووە قەدیم ئەگە دوربین تازە هاتبوون!!! بەڵام لەهەمووی گرنگتر باپیرم کە 85ساڵ تەمەنییەتی وێنەگرە بەڵام بە خۆشکێنیەوە هەر باسی نەکردووە، شەوێک ئەگەر هەستابۆوە بچێتە ئاودەست لاقی بە دوگمەی گوشییە ئایفۆنە پرۆفشناڵەکەی خاڵم دەکەوێت و دوربینەکە فلاشەکەی لێدەدات و وێنەیەکی لەناکاو(یهویی) لە قابی پەنجەرە دارەکەی ژوورەکەیان دەگیرێت و خاڵیشم لە کنی باس ناکات و بەدزییەوە لەگەڵ دوو عکسی 4×3 خۆی و کۆپی کارتی میلی دەینێرێت بۆ فستیڤاڵی وێنەی شتە بێ گیانەکان(اشیا بی جان) لە ئوستڕاڵیا و خەڵاتی باشترین وێنە مسۆگەر دەکات بۆخۆی، که لەسەر تەندیسەکە دەنووسن رەحمەت لەبابت بۆ وێنەی گرتووتە! هەر ئێستا کە خەریکی نووسینی ئەو بابەتەم وێنەگرێک لە دوو کیلۆمەتری منەوە خەریکی گرتنی وێنەیەکی حیرفەییە کە لە نێوان هەردووک لاقم ڕا که لەسەر یەکم داناون لە سمێڵم گرتوویەتی و دەیهەوێ بۆ شەوێ لە سەر ستۆریەکەی داینێت و بنووسێت: شکار امروز من! دڵشاد خزری @KURD_KOMEDI
Показать все...
ئێمەی کورد خودای ژێست گرتنین ! واتە خودای لەخۆهەڵفشان!ئێمە خودای ئەو شتانەیین کە نین ! خودای ئەو بەرهەمانەیین کە نیمانن. فڵانی ئەگەر بەڕێزت مامۆستای ئەی بۆ دۆخی کوردستانمان هەتا سەر ئێسقان لە گوو کەوتووە. شەپ لە قونی کەر هەڵدەی سوپێڕمەنێکی سیاسی بەردەبێتەوە کە بە قسەی خۆی خاوەنی دەیان وتاری زانستییە! کلکی ماکەر راوەشێنی هوونەرمەند و مودەعییانی هوونەری دەکەوێتە خوارێ، ئەدی بۆ دۆخی کوردستان وا فەشەلە و هەموومان بە گۆرانی تورکی و فارسی دەرەقسین و بە موزیکی ئەمریکایی ویسکی دەخۆینەوە !؟ فرۆیدی رەحمەتی دەفەرمێت گوێ لەو قسانە رابگرە کە لایەنەکەت نایدرکێنێت نەک ئەو تڕووهاتەی بۆت دەتڕێ ! جا درۆیەکان راست لەو فەرموودانەن کە بۆ یەکتری دەکەیین. کورد خودای ژێست گرتنە. هەر کەسە و لە بواری خۆیدا ژێست دەگرێت. تڕحێوێک بۆ خۆمان مامۆستای زانکۆ و حەمام و موسیقا و سیاسەت و فەرهەنگ و دۆشاو . شۆفیر تاکسییەکان شوماخێرن، دوکاندارەکان بیل گیتسن. نەخۆشەکان سینۆهەن! حەسوودی و ئێرەیی ئەو کەسانەی بایی دووتمەن دەزانن بێداد دەکا، یانی مامۆستایەک (لەخۆهەڵفشیوێک) نادۆزییەوە کەسێکی تری پەروەردە کردبێت!!!! عەرزی سڵاو و تڕحێو لەو گەندەڵخانەیەی پڕە لە نووسەر و گووسەر و دەرهێنەر و تێهاوێژەر و چەورکەرەی پێی دەڵێین کوردستان . دڵشاد خزری " @KURD_KOMEDI
Показать все...
ازین به بعد گربه رو باید دم پیش بینی کشت! کارلوس کیروش_جام جهانی 2018 #KURD_KOMEDI
Показать все...
کارەساتە کاتێک ئێران خەریکە #رامین حۆسێن پەناهی لە سێدارە دەدات ، کورد تەشویقی تیمی تۆپی پێی ئێران دەکات! @KURD_KOMEDI
Показать все...
ئەو کوردانەی لایەنگری تیمی تۆپی پێی ئێرانن هەر ئەوانەن بەجێگای گیان دەنووسن جیان! بەجێگای کوێ دەنووسن چوێ! بەجێگای.... بەجێگای.... @KURD_KOMEDI
Показать все...
بارام بەگ دەڵێ سێ بە سێ تەڵاقم کەوتبێ لە جامی جیهانی تۆپی پێدا کورد هەیە هاوکات لایەنگری پورتەغاڵ و ئیسپانیا و مەراکێشە! @KURD_KOMEDI
Показать все...
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.