ماڵی زانکۆ || Mali Zanko
Открыть в Telegram
📚ماڵی زانکۆ دوای کۆتایی هاتنی گەشتی (ماڵی ١٢)، لێرە لەگەڵتانین!🥇 🔴ڕێنوێنی، زانیاری، هەواڵ، وردەکاری و زۆر زیاتر.... - خاوەنی پێگە: @dana_omarr
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
5 896
Подписчики
-524 часа
-417 дней
+1 88130 дней
Архив постов
ما شاء اللە، بەو سبەینێیە بەرەکەتن😅
93.966
📍 ناونیشان: هەولێر فلکەی زراعە 20ی موفتی
07507270065 - 07507270064
زانکۆڵاین کارا کراوە، و ئازیزان ببورن گەر نامەتان نارد و درەنگ وەڵاممان دایەوە، ئێستا و بەو وەختەی کە زۆر نییە زانکۆڵاین کارا کراوە و قوتابییمان لەلایە.
ان شاء اللە چەند مەجال و کات هەبێ، بە هەر شێوەیەک بگونجێت هاوکارتان ئەبین.🤍
ئەمرۆ تا کاتژمێر 12ی شەو لە پەیمانگاین
دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆڵاین 💯
0750 727 00 65 - 0750 727 00 64
⭐️بۆ ئەو بەڕێزانەی دەیانەوێت بە شێوەی ئۆنلاین ڤۆڕمەکانیان بۆ پربکەینەوە، ئێمە لە خزمەتتانین! 💻✨
دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن و ڕیزبەندییەکانتان بە شێوەیەکی تایبەت و بە کوالێتییەکی بەرز ئەنجام بدەین. 📚🎓
📞 بۆ پەیوەندی:
@mn_class1
@mn_class2
🚀ڕێگای سەرکەوتنت لەگەڵمان ئاسانتر دەبێت!
ئەوەی تۆ دەیخوازیت، ئێمە بە باشترین شێوە بۆت ئەنجام دەدەین. 🤝✨
لە هەر شارەکی تری کوردستانی ئەگەر ناتوانیت سەردانی پەیمانگای کلاسی من بکەیت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاین دەتەوێت لە لایەن باشترین ستاف بە ئۆنڵاین پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە
07507270065
07507270064
📮چۆن، بەشی گونجاو هەڵبژێرین لە زانکۆ و پەیمانگادا.
🎥لینکی ڤیدیۆ:
https://youtu.be/WPNXyJhrC5A?si=O7LTHdQf-0AMXtrN
هیوادارم سوودی لێوەرگرن و هەمووتان لە جێی دڵخوازی خۆتان ناوتان بگەڕێتەوە.🤍
📮سبەینێ زانکۆڵاین کارا ئەبێت و ئەتوانن سەردانی پەیمانگای کڵاسی من بکەن بۆ پرکردنەوەی فۆڕمەکانتان.
🔴کاتژمێر 9:00سبەینێ بۆ 12:00 ـی شەو لە خزمەتانین.
📍هەولێر، فلکەی زراعە ٢٠ی موفتی.
07507270064 - 07507270065
وەزارەتى خوێندنى باڵا؛
"لە سبەینێوە زانكۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەبێت"
"ئەمساڵ (40716) دەرچوى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) داواکارى بۆ زانکۆلاین پێشکەش دەکەن"
پڕۆسهی پێشکەشکردن بۆ وهرگرتنی دهرچوانی دوانزهی ئامادهیی له زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات و لە سبەینێوە پێنجشەممە ڕێکەوتى (17/ ئەیلولی/ 2026) سەعات 8:30ى سەرلەبەیانى، زانكۆلاین بۆ ماوەى (هەشت) ڕۆژ تاکو ڕێکەوتى (24/ ئەیلولى/ 2026) بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەبێت.
لەو بارەیەوە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە شارى سلێمانى د. خەتاب ئەحمەد شێخانى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند" لە سبەینێوە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى 17/ئەیلولی/2026 وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی، نێودەوڵەتییەکان)، تا ڕۆژى 24/ ئەیلولی/2026، واتە بۆ ماوەى (هەشت) ڕۆژ کارا دەبێت، بهوهش دهرچوان لەو ماوەیەدا دهتوانن فۆرمی وهرگرتن له زانكۆ و پهیمانگهكان پڕبكهنهوە و پێشكهشی بكهن، ههروهك دهرچوان دهبێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username) و (Password).
وتیشى؛ بۆ بهرچاوڕونی زیاترى دهرچوانی پۆلی دوانزهى ئامادەیی و ئاشنابونیان به سیستمهكانی وهرگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن سەردانی وێبسایتى (www.regayzanko.com) بکەن و ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان، هەروەها دەتوانن سەردانى مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنهوهی پێویست لهسهر چۆنیهتیی پڕكردنهوهی فۆرمی وهرگرتن به سیستمه جیاوازهكان، ئهمهش دهرهفهتێكی گرنگه بۆ ئهوهی دەرچوان بهر لهوهی فۆرمی وهرگرتن پێشكهش بكهن، ئاگاداری وردهكارییهكانی سیستمهكه بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە و ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نیە لەهەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانیان.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیدەگەیەنێت، وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ڕیزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچوان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار/ قوتابى، بۆیە پێویستە بە وردی ڕیزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاری بکەن کە ئارەزوو دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن، هەروەها پێویستیشە دەرچوانى پۆلى دوانزە لەگەڵ کاراکردنی زانکۆلاین دەست بکەن بە پێشکەشکردن و کارەکانیان دوا نەخەن بۆ کۆتا ڕۆژەکانی زانکۆلاین.
هاوکات وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕاشیدەگەیەنێت؛ بۆ ئەمساڵ (40716) دەرچوى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە یەک کاتدا داواکارى بۆ زانکۆلاین پێشکەش دەکەن، بەشێوەیەک (30847) دەرچو لە بەشى زانستى، (7923) دەرچو لە بەشى وێژەیی، (1240) دەرچوى ئامادەییە پیشەیی، (706) دەرچوى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان، داواکارى بۆ (680) بەش لە هەرسێ جۆر خوێندنى (زانکۆلاین) و (پارالێل) و (ئێواران) بۆ ساڵى خوێندنى (2026-2027) لە (16) زانکۆى حکومى لە هەرێمى کوردستان پێشکەش دەکەن.
لە کۆتایدا وەزارەتى خوێندنى باڵا سەبارەت بە هەبونى پەیج و ئەکاونت بەناوى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن، ڕایدەگەیەنێت: ستافى وەرگرتن هیچ جۆرە پەیج و ئەکاونتێکى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیە بەناوەکانى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن یان هەر ناوێکى دیکە، بەڵکو تاکە مینبەرى گەیاندنى ڕێنماییەکانى ئێمە لەڕێگەى سایت و پەیجى فەرمى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بەم ناونیشانە: (وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى).
📮کۆدی زانکۆڵاین گەڕاوەتەوە و بەشێکی زۆری قوتابخانەکان، بە قوتابییەکانیان داوەتەوە و بە ئەگەری زۆرەوە سبەی زانکۆڵاین کارا دەکرێت، و ئەگەرێکی کەمیش هەیە بۆ ئەمشەو!
🟢🎵بینەربن:
https://vt.tiktok.com/ZSqqfyJ2M/
📍 ناونیشان: هەولێر فلکەی زراعە 20ی موفتی
07507270065 - 07507270064
📮وەزارەت، خەریکی ئامادەکردنی سیستەمی زانکۆڵاینن، سبەی شەو، تاوەکوو هەینیی یەکلا ئەبێتەوە و کارا ئەکرێت ان شاء اللە.
🔴هەندێک قوتابخانە، ئەمڕۆ کۆدی زانکۆڵاینیان بە قوتابیی داوەتەوە و زۆربەشی لە سبەییەوە دەستدەکەن بە دابەشکردنی کۆدی زانکۆڵاین ان شاء اللە.
"م.دانا"
✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ):
https://t.me/malizanko
٩ی٣ تاوەکوو ٢٣ی٣ ئەبێت بە پشووی بەهارە، وەکوو پێشووتر گەڕاوەتەوە، خۆشی لە خۆتان.😀
+2
ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان بۆ ساڵی (٢٠٢٦-٢٠٢٧).
https://drive.google.com/file/d/1KC6dtMXkI90hvmUViyH3TBIu6LMfbkmU/view?usp=drivesdk
📮لە عێراق پرۆسەی خوێندن بۆ 11ـی مانگی 10 دواخرا.
🟢 کوردستان ناگرێتەوە.
✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ):
https://t.me/malizanko
📮هەموو ڕۆژێک لە پەیمانگاین، بۆ ڕاوێژکردن و ڕیزبەندیکردن.
🔴لە کاتژمێر ١٠ی بەیانییەوە، تاوەکوو ١٠ی شەو!
📍 ناونیشان: هەولێر فلکەی زراعە 20ی موفتی
07507270065 - 07507270064
Repost from ماڵی 12 :: Mali 12
بەهێزترین ستافی زانکۆڵاین 🎓
داهاتووت ئامانەتە لای ئێمە.
⚠️ قوتابیی بەڕێز، ئاگاداربە!
هەڵەیەکی بچووک لە پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆڵاین دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورە لەسەر داهاتووی خوێندنت هەبێت.
١٢ ساڵ خوێندنت بە هەڵەیەکی سادە لە فۆرمەکە مەخەرە مەترسییەوە.
پێش ئەوەی فۆرمەکەت بسپێریت، لە خۆت بپرسە:
فۆرمەکەت ئامانەتی کێ دەکەیت؟ 🤍
لە لایەن ستافی «پۆستی کورێک» و **«پێگەی قوتابیان»**ەوە، هەمیشە هەوڵمان داوە خزمەتێکی ڕاستەقینە و بەرپرسیارانە پێشکەشی چینی فێرخواز بکەین.
بۆ ئێمە، تەنها پڕکردنەوەی فۆرم نییە؛
داهاتووی قوتابییەکەیە.
لە پێش ئەوەی دڵی تۆ ڕازی بکەین،
زەمیری خۆمان ئاسوودە دەکەین؛
چونکە ئێوە تەنها قوتابی نین…
ئێوە کچ و کوڕی ئێمەن،👍
ئێوە خوشک و برای ئێمەن. 👍
📌 هەولێر – فەلەکەی زراعە، ٢٠ی موفتی
📞 07507270064 – 07507270065
فۆرمەکەت بە ئامانەت بسپێرە،
چونکە داهاتووت شایستەی هەڵە نییە. 🎓✨
