هیلاک
Открыть в Telegram
ڕۆژێک لەنێوان ئەو هەموو ئازارە هیوا چرۆ دەکا.
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
837
Подписчики
+1824 часа
+167 дней
+9930 дней
Архив постов
839
چاوەکانت
ئازاری گیانی من دەدەن
ستەمکارتر لە پەهلەوی...
دڵی منیش کوردی یاخی
هەرگیز سەری ناکا نەوی...!
839
نیشتمان ئەی خاک و خۆڵی تۆکلەی چاوانمە
نیشتمان ناوی بەڕێزت هێزی ڕۆح و گیانمە
نیشتمان ئەی بەربەیانت ڕۆشنی ئیمانمە
نیشتمان ئێوارەکانت خەڵوەتی عیرفانمە
نیشتمان قوربانی کوێستانت دڵی پڕ دەردی من
نیشتمان حەیرانی گەرمێنت هەناسەی سەردی من
نیشتمان سەرمەشقی بەرزی هیممەتە کۆماری تۆ
مەرکەزی زانست و عیرفانە لادێ و شاری تۆ
نیشتمان باغاتی فیردەوسە هەموو گوڵزاری تۆ
عیززەت و فەخرە هەموو نەخشی دەر و دیواری تۆ
نیشتمان ئەی شاخ و داخانت ئومێدی دڵ هەموو
نیشتمان دەشت و بیابانت بەهەشتی ئارەزوو🌱
839
کاتێ مردم
جیاواتر لە هەموو مرۆڤەکان قەبرم بۆ هەڵکەنن
تا دەتوانن قۆڵ و پان بێ
تا لەگەڵ جەستەکەم
ئەو حمووە ئاوات و ئارەزوویەی نەهاتۆتە دێ بنێژن..
ئاشتی
839
ئەگەر دایە بە تێکۆشان لە ڕێی مافی خاکو ئەو گەلە دا مردم
نەڵێ مەرگی کوڕم تووشی شیوەن و پەژارەی کردم
839
ئێمە پێشمەرگەین ، هەتا ماوین لە ژین نیشتمان ئازاد ئەکەین لە خوێن مژین ئێمە کوردین نابەزین ، جەنگاوەرین ئێمن(کورد)ین ڕاپەڕین ، تێکۆشەرین گیان فیداکارین ، لە ڕێگەی میللەتا قارەمانی ڕێی ژیان و شۆڕشین دوژمنی ناپاک هەزار هێزی هەبێ ئەیبەزێنین ، نابەزین ! نیشتما خوێنی شەهیدانی ئەوێ شەرتە ، تاکوو سەربەخۆیی نەسرەوین دەورس دیلی و ، ژێردەستی باوی نەما ئەوڕۆ کاتی مافی ژینە و ، ڕاپەڕین هێزی ئێمە کێوی پۆڵا و ئاگرە خێڵی ناپاک قڕ دەکەین ، ئازاد ئەبین.
#مەدحەت_بێخەو
1961/11/20
839
شاخ وتی شۆڕش ڕووبارە
جارێ تیژ و جارێ خاو و
هەندێ جاریش بێ بوارە.
ڕووبار وتی شۆڕش شاخە
جارێ لووتکە و جارێ گەورە و
هەندێ جاریش بن بنارە.
درەخت وتی شۆڕش وەکوو دارستانە
جارێ ڕووتە جارێ وشکە و
هەندێ جاریش چڕستانە
ئەم جارەیان زەمین وتی
دە بڵێن شۆڕش ژیانە
وەک سەری من چۆن بە دەوری
چاوی خۆردا ئەخولێتەوە
سەری ئەویش وا بە دەوری
چاوی گەلدا ئەخولێتەوە
ئەوەی لە کەسمان ڕوونەدا
نەوەستانە!
🕊️
@Kurd_hilak_i1#شێرکۆ_بێکەس
