خـــــــۆرXor☀️
Открыть в Telegram
بەڵێن نادەم...! هەتا مردن تۆم خۆش بوێ چۆنکە پیش تۆ ، کاتی لاوی قەوڵم داوە بە نیشتمان سەر دانێم لە پێناوی🕊️☀️ نەناسراوی کەناڵ @tishkixorbot #تێکست #ڤێدیۆ #گۆڕانی
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
290
Подписчики
+324 часа
+37 дней
+1630 дней
Архив постов
چۆن هەر کامەمان ئازازێکی شارەوەمان هەیە کە ڕۆژ بۆ بیرکردنەوەی نابێت کات و ژیان دەوەستێنێت
نەخێر جوجەڵە ئێمەش واین
من کە دەڵێی بێ خەو دەژیم
دایمە بەخەبەرممم تا گێژ گێژ نەبم خەوم لێناکەوە 😂💔
Repost from N/a
ئەگەر پێتان خۆش بوو ئەو پۆستەی فۆر کەن کاناڵەکەتان ئەمنیش بە پێی هەستی کاناڵتان گۆرانێکوو بۆ دەنێرم🪼
بەڵێن نادەم...!
هەتا مردن تۆم خۆش بوێ
چۆنکە پیش تۆ ، کاتی لاوی
قەوڵم داوە بە نیشتمان
سەر دانێم لە پێناوی🕊️☀️
Repost from کوردیلا
سوێند بە چیای بەرز و ئاسۆی ڕوونی
نیشتمان؛ تا هەناسە مابێ، دڵم بۆ"ڕۆژهەڵات" و ناوم «پێشمەرگە» دەبێ.
ئێمە بۆ ژیان دەژین و بۆ ئازادی دەجەنگین.
Repost from Nazilê|نازیلێ
ژینا گیان؛
لەمە بەدوا
تۆ ناوت لەسەر هەموو نۆتی سروودەکانە بۆ ڕاپەڕین
هەر تاڵێ لە پرچت ئاوێتەی گۆڤارەکانمان و ڕۆژ ژمێرەکانمانە و هەموو ڕۆژێ سەر لە نوێ چاو ئەخەینە نێو چاوەکانت و یادت ئەکەین...
لەمە بەدوا
تۆ دەنگی بوولبولێکی بچووکی تازە بە دونیا هاتووی ئەم وڵاتەیت و
کە لە کەڕنای کۆشکی سوڵتان نەمر ترە...*
لەمە بەدوا
تۆ گوڵێکی سوور لە نێو باخێک دڕکدای
وشەی ئاماژەی، لە وڵاتێکی کەڕ و لاڵدا
تۆ عەشقێ لە بەفر و
کۆشکێ لە هەتاو و
پەخشانێک لە خۆشەویستیت...
لەمەبەدوا
تۆ دار بەڕووی ئەم کوردستانەی
هێمایەک لە کۆڵنەدان و ئازادی...
لەمە بەدوا
تۆ کەمانچەیت و ئاوازی؛
سەرهەڵدان
بەرخۆدان و
ژنو ژیان، ئەژەنی...
لەمە بەدوا
تۆ سێوێکی مێخەک ڕێژیت
پڕ پڕیت لە خۆشەویستی، لە ناخی گەلدا...
لەمە بەدوا
تۆ لە بیرەوەری ئەشقی گەلدا
ڕستەیەکی لە؛
بێکەس،پیرباڵ،مەولەوی،نالی،هەژار و قانع و پەشێوی مەزن...
سروودێکی بە دەنگی؛
نەجمە،مەرزییە و ناسری دڵان...
بوێرییەکیت لە جەستەی؛
قازی، قاسملو، فوئاد، خەبات و
شەریف، چیاکۆ و حەمید...
ئەگەرچی خۆت نیت
بەڵام ناوت ئاوێتەی سەر زارانە...
لەمە بەدوا
تۆ لە زەردەخەنەی بەهار شیرینتر و
لە ئاگری نەورۆزمان بەتینتر و
لە جامانەی کوردی خۆشەویست تر و
لە مێژووی ئەم کوردستانە لەیاد نەکراوتری...🌹
نازێ
ماڵئاوا ئازادی
من زۆر ساڵ بە ناوت ژیام
زۆرجار بە هیوات هەستام
ئەمجار تەنیا بە بێدەنگی لێت دوردەبمەوە
چۆنکە تەنانەت هیواش ماندوو بووە لە چاوەڕوانیت🕊️💔
