خەێالی دل❤️🥰
Открыть в Telegram
بەخێربین بۆ کاناڵی خەێالی دل❤
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
505
Подписчики
Нет данных24 часа
+67 дней
+2630 дней
Архив постов
505
هێندە دڵتەنگی تۆم کە هەندێک شەو لە ناو بیروەرەکانی قوڵی مێشکم دا تەنیا نەبوونی تۆ دەبینم
راستیت بوێت
من هێشتا هەندێک جار بەبێ ئیرادە بیر لەو ڕۆژانە دەکەمەوە
کە بوونی تۆ ئارامی بوو بۆ ژیانم...
بیری دەنگی پێکەنینەکانم دەگەڵ تۆ دەکەم
بیری قسەکردن دەگەڵ تۆ
نازانم چی ڕویدا لە نێوانی من و تۆ وای لێکردین ئەوەندە دوور بکەوین لە یەک
نازانم چیبوو کە من وا زو لە دڵی تۆ دا مردم
تەنها ئەوە دەزانم کە خۆشەویستیم بۆتۆ درۆنەبوو
من تۆم خۆشدەویست هەر وەک چۆن دایکێک کۆرپەکەی خۆشدەوێت
شۆێنی بەتاڵی تۆ هێشتا لە گۆشەیەکی دڵمدا هەناسە دەدات...(:
هێشتا کاتێک شتێکی باش ڕوودەدات
دەمەوێت سەرەتا بێم و بۆتۆی باس بکەم
وە کاتێک دڵم دەشکێت
سەرەتا دەمهەوێت بێم بۆ لای تۆ
بەڵام دەبینم تۆ لە لام نەماوی
دائەنیشم سەرەتا بۆنەبوونی تۆ دەگریم
ڕەنگە وای نیشان دەم کە کۆتاییت پێ هاتووە لە لام بەڵام تۆ هێشتا لە ناو دڵم و بیرەوەرێکانم دا بوونت هەیە
ڕەنگە هەرگیز رێگە نەدەم جارێکی تر ژیانم ڕەنگی بوونی تۆ بگرێتەوە بەڵام
من بیرت دەکەم
دڵم بۆ هەبوونت تەنگ بوە
ئەوە بزانە دڵم هێشتا یادەوەری خۆشویستنی تۆی لەبیر نەکردوە ئازیزی رێگای دورم•••🌚🖤
505
دڵتەنگێکانم
لە وێستگەی خەیاڵ جێ هێشت
شوێن پێی دڵخۆشیم گرتە بەر
نەمدۆزییەوە
کە گەڕامەوە
دڵتەنگی
بە چەپکێ گوڵ
بەخێر هاتنی لێ کردم ...
بەختیار_تاڵاوی
🫧🦢
