KARWANÎ XEYAL
Открыть в Telegram
ژورێکی پڕ لە چیرۆک، شێعر، دیکلەمە، گۆرانی کوردی🌱🤍 https://t.me/karwaniixeyal
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
253
Подписчики
Нет данных24 часа
+57 дней
+3630 дней
Архив постов
کە مردم نامەوێ بمری لە تاوان
دڵۆپی خوێن ببارێنی لە چاوان
لە من ڕا ڕووی نەداوە سوچ و تاوان
هەتا زیندووم وەرە مردم لە تاوان...
ئەتۆ پێت وایە
من چۆنم بەبێ تۆ؟
خەمینم، لێوبەبارم، دڵشکاوم
لە ناخی جەرگ و دڵ
هەڵدەستێ بۆ سۆ...!!
کوژراوی دەستی گەردونم بزانن یاران
بڕاوی تیری جەفای یاری خۆمم یاران
بە موژگانی چاوی قەسەم هیچم نەمان
پیری و ٸازار نەبێ، جوانی و گەنجی ڕۆی فەوتان
قەڵەمی من ٸەمشەو بە خوێنم هاژان
دیدەی پڕ چاوەڕێم کوێر بو سۆی نەمان
ٸاخی دڵ تا کەی؟ منی حەسرەتان کوشتیان
بێخەبەری، نازانی چۆن شەوانم تێپەڕان
چرای ماڵی من هەر ٸومیدی تۆ بوی ها نەمان
ٸازیزی من بۆچی؟ لەسەر چی ژوری ڕوناکت شێوان
وەعدەی من و تۆ گۆڕستان بێ لەگەڵ یاران
ٸەوانی دەملاوێنن نازانن دووای تۆ، بە دەستی خۆم مەرگم سازان...
✍ #فەریاد
*۱۳ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا شێرکۆ بێکەس*
شێرکۆ بێکەس کوڕی شاعیری ناوداری کورد مامۆستا فایەق بێکەس و لە ۲ی ئایاری ساڵی ۱۹٤۰ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و ٤ی ئابی ۲۰۱۳ لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بەهۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
زۆرجار بیر دەکەمەوە؛ ئەگەر کاتژمێرێک هەبێت کە تەنیا بە یەک دەست لێدان، بتگوازێتەوە بۆ شوێنێک کە هیچ ڕێگایەکی نەبێت، بۆ کوێ دەچوویت؟
من دەچووم بۆ ئەو شوێنەی کە ئاسمان تێیدا لە جیاتی شین، ڕەنگی پەمەیی کاڵە و هەورەکانیشی وەک پارچە لۆکەیەک بەناو دارستانە زێڕینەکاندا دەگەڕێن...
لەوێ، هەموو گوڵەکان کاتێک لێیان نزیک دەبیتەوە، بە دەنگێکی نزم، چیرۆکی نهێنیی ئەستێرەکانت بۆ دەگێڕنەوە.. ئەوە شوێنێکە کە کات تێیدا وەستاوە..،
نە تاقیکردنەوەی ژیان هەیە، نە وانەی بێزارکردنی دڵ، نە کاتژمێرێک کە بە خێرایی بڕوات و بەجێت بێڵێ.."
لەوێ، من دادەنیشم لەسەر پەراوێزی ڕووبارێک کە ئاوەکەی وەک تیشکی مانگ دەدرەوشێتەوە، دەستەکانم دەخەمە ناو ئاوەکەو چاوەکانم دادەخەم… لەو ساتەدا هەست دەکەم هەموو دنیا هی منە. نە خەم هەیە، نە باری قورسی ژیان، تەنیا ئارامییەکی بێسنوور...
بەڵام دەزانی چی؟ کاتێک چاوەکانم دەکەمەوە و دەبینم هێشتا لێرەم، دەزانم کە ئەم خەیاڵە هێزی ئەوەی پێدام، بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە سەر ژیان و… تۆزێک بەو خەمە پڕ لە ٸازارانە پێبکەنم! چونکە من دەزانم، دووای ئەم تاقیکردنەوانەی ژیان، جیهانێکی گەورەتر چاوەڕێم دەکات...
نووسین: خۆم✨ https://t.me/karwaniixeyal
بەڵێ گریانی نیوەی شەو دەکا ناسۆری دڵ مەڕهەم،
کوڵ و کۆم دادەمرکێنێ و بەجێ دێڵێ دڵی من خەم...
#مامۆستا_هێمن
