KARWANÎ XEYAL
Открыть в Telegram
ژورێکی پڕ لە چیرۆک، شێعر، دیکلەمە، گۆرانی کوردی🌱🤍 https://t.me/karwaniixeyal
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
253
Подписчики
-124 часа
+87 дней
+3630 дней
Архив постов
بێزاربووم لەوەی كە ھەموو ڕۆژێك
ئەبێ بە دڵێكی پڕ لە حەسرەت و چاوێكی
پڕ لە گریانەوە بێم بۆ ھەمان ئەو جێگایەی
كە ھەم تۆی پێناساندم و ھەم تۆشی لێسەندمەوە!
جێگایەك پڕ پڕ لەیادگاری و لەگەڵ تۆ بوون
جێگایەك كە بەھۆی بێ تۆییەوە زۆر جار لێی گریاوم و
لەگەڵ تۆشا زۆرجار لێی پێكەنیوم..
ڕاستت ئەوێ!
من نازانم ئەم جێگایەم خۆشەوێ یان نا
بەڵام ئەونە ئەزانم بە نەبوونی من و تۆ لێرە
زۆر برینداربووم!
خۆزگە لام ئەبوویت...🌪🍃
هەندێ جار دڵت پڕە لە قسە،
بەڵام هیچ وشەیەکت نییە بۆ گوتنی…
تەنیا بێدەنگ دەبیت و دەخەویت بە هیوای ئەوەی
سبەی دڵت کەمێک ئارامتر بێت. 🖤🥀
بولبولی باڵشکاوی وەختی گوڵم هەر شەپۆڵان دەدا دڵی لەکوڵم کوردی بەندیی بەیانی نەورۆزم گڕی گرتووە دەروونی پڕسۆزم موغی بێئاگری شەوی یەڵدام چاوەڕێی چارەنووسی ناپەیدام کەوی بێدەنگی نەوبەهارانم گوڵی بێڕەنگی چاو لە بارانم کونجی جێژوانی چۆڵ و خامۆشم سێبەری نازەنینی ڕەشپۆشم دەستی بەربووی کچی گەڕی شاییم هەستی خنکاوی لاوی سەوداییم کێلی گۆڕی شەهیدی گومناوم تاکە داری کڕووزی بێ ئاوم دەفتەری شێعری شاعیری ڕووتم شەمی سەرگۆڕ و داری تابووتم کونی گیراوی کۆنەشمشاڵم خەونی ئاڵۆز و خاتیرەی تاڵم ژیلەمۆی ئاگری بەیانانم باوکی فرمێسکم و کوڕی ژانم باڵە سووتاوەکانی پەروانەم شووشە بادەی بەتاڵی مەیخانەم چڵە ڕێحانی دوورەدێراوم سازی ناسازی هەڵپەسێرراوم تکە ئاونگی سەر گەڵای زەردم خەستە و دەردەداری چی دەردم ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم شاعیری پیری تووڕە و زیزم چۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من چیم؟! خۆم گومانم هەیە کە هەم یا نیم!.
مامۆستا بێکەس🌱✨
بۆ ساتێکیش شار ناخەوێ،
ئەوە تەنیا من دەزانم
کە بە درێژی ئەم شەوانە
چاوەڕوانم.!
#ک_د_ئازاد
هەرگیز پەشیمان مەبە لەوەی کە باش بویت
لەگەڵ کەسانی هەڵەدا
چونکە ڕەوشتی تۆ هی خۆتە ، هی ئەوانیش هی خۆیانە...
