نەسیم
Открыть в Telegram
شنەبایەکی فێنک بۆ دڵ و هەناوان
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
621
Подписчики
Нет данных24 часа
+87 дней
+630 дней
Архив постов
621
Repost from ئەکادیمیای ڕەند - خولی قیبلەنما
🟧هەرکەسێک داواکارییەکی لە خودا هەیە، با سەڵاواتی زۆر لە دیاری پێغەمبەر لێ بدات، پاشان داواکارییەکەی بکات، ئینجا دیسانەوە سەڵاوات لێ بدات. چونکە خودا سەڵاواتەکان وەردەگرێت، هەر سەڵاواتەکانیش لەوەی نێوانیان بەڕێزترن.
ئەبو سولەیمانی دارانی
⭐️اللَّهُمّ صَلِّ وَسَلَّمْ عَلَى نَبَيِّنَا مُحَمَّدٍ⭐️
621
مين أنا؟!ئەمن کێمە؟ هەزار کەس لەمن پیاوترە.. ئەگەر فەزڵی خوای نەبا، ئەمن کوو دەگەیشتمە ئەو مەرتەبەی؟! هەرکاتەک ئەو قسەت لەدڵەوە کرد، ئەوە سوجدەکی شوکر بۆ خوای گەورە ببە، چونکە نیشانەی دڵسەلامەتییە.
621
دوێنێ لە مەجلیسەکی خێر دانیشتبووم، قوڕئانی تێدا خوێنراوە، قوڕئانخوێنەکە گەیشتە خزمەت فەرمایشتی: {وَيَهدي إليهِ مَن أنابَ}.
قوڕئان بە حەقت بە ساحیبت، ئەگەر بڵێم یەکەم جارم بوو لە ژیانم گوێم لەو ئایەتەی دەبێ درۆ نییە، خۆ سەدان جار بەسەریدا تێپەڕیوم، بەڵام نەمزانیوە چ دەفەرموێ، بەس دوێنێ کە بەو دەنگە خۆشەی خوێندییەوە، کیانی داگرتم و سەرنجی ڕاکێشام و لەوێی چەقاندم، ئەوە خوای گەورە چ دەفەرموێ؟!
خوای گەورە لە سیاقی بابەتەکی دیاریکراو، دەفەرموێ: {وَيَهدي إليهِ مَن أنابَ}، واتە: خوای گەورە هیدایەتی ئەو کەسە دەدات کە پەنای دەباتەوە بەر.
دیقەت دەن، لێرەدا مەرجی هیدایەت بریتییە لە پەنابردنەوە بەر خوای گەورە، ئەوجار خوای گەورە دەفەرموێ (يَهدي)، یەعنی بەردەوام هیدایەتی دەدات، بەو مەعنایەی خوای گەورە بەندەکی ناوێ جارەکی داوای هیدایەت لە خوای گەورە بکات، یان جارەک بگەڕێتەوە لای و پەنای بۆ بباتەوە، بەڵکوو بەندەی ڕاستەقینە دەبێتە سیفەتی دائیمی بریتی بێ لە پەنابردنە بەر دەرگای خوای گەورە، بەو نەوعەی هیدایەت و ڕێنوێنیی بەردەوامی بۆ دێ.
جا ئەمە کە هەست بە پەرتی و بێسەروبەری و پەرتەوازەیی و ناڕێکی و ژیانەکی خوار و خێچ و ناخۆش و بێتام دەکەین، ناشزانین چ بکەین و چۆن چایکەین، ئەوە دەبێ پەنا ببەینە بەر دەرگای خوای گەورە و داوا لەوی بکەین، چونکە ئەو ڕێنموونی و هیدایەتمان دەدا، بۆ هەموو کاروبارەکان، دنیایی و قیامەتی.
621
یەعنی زۆر سەیرە، خۆمان بە چێرەکی زایی* نادەین، وا دەزانین فیلین، زەخمین، شتین و بەتواناین، بەڵام..
تێپەڕین بەکۆڵانەک، بۆنکردنی عەترەک، تەماشاکردنی ڕەسمەکی پێش ٦ ساڵی ناو موبایلی، یادکردنی پێکەنینەکی جەماعی برادەرانی شەوان پاییز، ئەو دڵەی خۆبەزلزانەی ئینسان تەنگ دەکەن، بە نەوعەک کە نازانێ چ بکا، جگە لەوەی بە هەموو توانای خۆی هەناسەی سارد و ئاهی بێدەسەڵاتی بکێشێ!
*چێر (مانگا)ـی زایی، مانگایەکە تازە بێچووی بووە، لای ماخۆیەکەی (خاوەنەکی) زۆر بەنازە، بۆیە ئەو قسەیە بەکار دێ وەکوو کینایەتە کە کەسەکی کە لەخۆڕازی و خۆبەشتزان بێ.
621
ئەتوو چاو لێکە؛ ئەگەر ئەمە چەندین ساڵ بێڵین ڕابوێرن و جەو وەرگرن (بەبێ گوێدانە سنوورەکانی خوای گەورە)، ئەوجار ئەو ئازارە ڕوویان تێکا کە پێشتر پێی دەترسێنران و بەڵێنیان پێ درابوو کە تووشویان دەبێ، ئەو ماوەیەی کە ڕایاندەبوارد و جەویان لەبۆ خۆ وەردەگرت؛ چ فایدەی دان و چ قازانجی لەبۆیان هەبوو؟!
[الشعراء: ٢٠٥،٢٠٦،٢٠٧]
621
عَنْ أَبِي ذَرٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: حَدَّثَنَا الصَّادِقُ الْمَصْدُوقُ ﷺ فِيمَا يَرْوِي عَنْ رَبِّهِ تَبَارَكَ وَتَعَالَىٰ أَنَّهُ قَالَ: «الْحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا أَوْ أَزِيدُ، وَالسَّيِّئَةُ وَاحِدَةٌ أَوْ أَغْفِرُهَا، وَلَوْ لَقِيتَنِي بِقُرَابِ الْأَرْضِ خَطَايَا مَا لَمْ تُشْرِكٍ بِي لَقِيتُكَ بِقُرَابِهَا مَغْفِرَةً».ئەبو زەر خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: ڕاستگۆی بەڕاستدانراو (پێغەمبەر ﷺ) بۆی گێڕاینەوە، لەوەی لە پەروەردگاریەوە تبارك وتعالی دەیگێڕێتەوە کە فەرموویەتی: «چاکەیەک بە دە چاکەی وەك خۆی یان زیاتر دەنووسرێت، خراپەش بە یەک دانە دەنووسرێت یان لێی خۆش دەبم، خۆ ئەگەر بە پڕى زەوى گوناهەوە پێم بگەیتەوە، بەڵام هیچ هاوبەشێکت بۆ دانەنابم، منیش بەئەندازەی ئەوە بە لێخۆشبوون و چاوپۆشی لێكردنەوە پێت دەگەم».
621
Repost from Rekxrawi Hujra | ڕێکخراوی حوجرە
ڕێزگرتنی خەڵکی لە مامۆستای ئایینی
ئەوڕۆ بەیانیەکەی زوو لە ماڵێ هاتمە دەرێ بەنیەتی ئەوەی بەنزین لەسەیارەکەم بکەم و پاشان بچمە وتار، قەدەری خودای وابوو سڕەی بەنزین زۆر قەرەباڵغ بوو، لەسەعات 9:40 دەقەوە لە سڕەبووم و ئەوسەری دیار نەبوو، هەتا گەیشتە سەعات 11:50 دەقە هێشتان مابوو بگەمە بەنزینخانە، نیەتم وابوو دە دەقەی دیکە نەگەمە بەنزینخانە، سڕە بەجێ بێڵم و بەنزین لەسەیارە نەکەم، چونکە لەبەر خوتبە درەنگ دەکەوتم. کەسێک هات گوتی: مامۆستا ئەتو لۆ خوتبەی درەنگتە ئەو پازدە بیست سەیارەی مایە بەپێشمان بکەوە با ئەتو تاخیر نەبی.
ئەمنیش قەبوڵم نەکرد لەبەر ئەوانەی لەپێشمن.
بەس یەکیان گوتی: روخسەت لەهەموویان وەردەگرم. ئەوەبوو روخسەتی لەهەمووان وەرگرت. خواخێریان بنوسی، هەم بەنزینەکەم لەسەیارەکرد هەم ئاخر دەقە بەمزگەوت ڕاگەیشتم، کە کاتەکە بای ئەوەش نەمابوو نوێژی (تحیة المسجد)ـیش بکەم.
دەمەوێ بڵێم:
ئەو میلەتە زۆر دڵەکی چاک و پاکی هەیە، هێشتا مەلا و ئەهلی دینی زۆر خۆش دەوێ.م. ئیبراهیم خەسرۆ
621
Repost from N/a
لەشتە جوانەکانی ئەو میلەتە:
ئەوڕۆ بەیانیەکەی زوو لە ماڵێ هاتمە دەرێ بەنیەتی ئەوەی بەنزین لەسەیارەکەم بکەم و پاشان بچمە خوتبە، قەدەری خودای گەورە وابوو سڕەی بەنزین زۆر زۆر بوو، لەسەعات 9و چل دەقەوە لەسڕەبووم سڕە زۆر زۆر بوو، هەتا گەیشتە سەعات 11و پەنجا دەقە هێشتان مابوو بگەمە بەنزینخانە، نیەتم وابوو دە دەقەی دیکە نەگەمە بەنزینخانە، سڕە بەجێ بێڵم و بەنزین لەسەیارە نەکەم لەبەر خوتبە تاخیر دەبوم، کەسێک هات گۆتی مامۆستا ئەتو لۆ خوتبەی درەنگتە ئەو پازدە بیست سەیارەی مایە بەپێشمان بکەوە با ئەتو تاخیر نەبی، ئەمنیش قەبوڵم نەکرد، گۆتم لەبەر ئەوانەی پێشەمن، بەس یەکەکیان گۆتی روخسەت لەهەموویان وەردەگرم، ئەوەبوو روخسەتی لەهەمووان وەرگرت، خواخێریان بنوسی، هەم بەنزینەکەم لەسەیارەکرد هەم ئاخر دەقە بەمزگەوت ڕاگەیشتم، کە کاتەکە بای ئەوەش نەمابوو نوێژی تحیة المسجد یش بکەم،
دەمەوێ ئەوە بڵێم ئەو میلەتە زۆر دڵەکی چاک و پاکی هەیە، بەڵام دەسەڵاتداران قەت ڕێز لەبۆ ئەو چاکی و پاکیە دانانێن.
621
جا دەتوانی بۆ خۆ گوێ لە شێخ قەڕڕافی بگری، وا حساب کە لە مزگەوتی مەدینەی، نوێژی بەیانییە، شێخیش بەو دەنگە بەچێژەی سووڕەتی کەهفت لەبۆ دەخوێنێ، ئەتووش لەبۆ خۆ دەگریێی.
621
جا دەتوانی بۆ خۆ گوێ لە شێخ قەڕڕافی بگری، وا حساب کە لە مزگەوتی مەدینەی، نوێژی بەیانییە، شێخیش بەو دەنگە بەچێژەی سووڕەتی کەهفت لەبۆ دەخوێنێ، ئەتووش لەبۆ خۆ دەگریێی.
