.
Открыть в Telegram
Больше
Страна не указанаКатегория не указана
148
Подписчики
Нет данных24 часа
-77 дней
-4830 дней
Архив постов
148
Repost from بێدەنگی سکاڵاکان 🌞
لە تەنیشتم،
تەنها خۆت بە...
گەر دڵت تەنگە،
پێویست نییە بە زۆرەملی پێکەنیت.
گەر دڵت شادە،
لە پێکەنینەکانت مەحروومم مەکە.
گەر ماندوییت،
سەرت بخەرە سەر شانم؛
گەر دڵت گریانی دەوێت،
باوەشم شوێنی شاردنەوەی فرمێسکەکانتە.
لە تەنیشتم،
تەنها خۆت بە...
خۆت جوانترینە...
148
Repost from بێدەنگی سکاڵاکان 🌞
مرۆڤەکان بێزار مەکەن لە باش بوون،
لە بڕوا پێکردنیان،
لە میهرەبانییان،
تەنییا شتێک کە نادۆزرێتەوە مرۆڤێکە کە بمێنێتەوە بە بێ ئەوەی کە هیچ سودێکی بۆخۆی تییا بێ
مرۆڤەکان لە مرۆڤ بوون ماندوو مەکەن!
